دیمانه: سیروان ره‌شید
* با له‌سه‌ره‌تادا بپرسین چی وای له ئێوه كرد كه ئه‌م ره‌وته رابگه‌یه‌نن له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا؟
شۆڕش حاجی: ئه‌وه‌ی وایكرد كه ئێمه ئه‌م ره‌وته رابگه‌یه‌نین، ئه‌و هه‌لومه‌رجه دژوار‌و ناله‌باره‌یه كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه‌و درككردنه به‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراتی كوردستانی عێراق هه‌یه، درككردنه به هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی له‌و شته زۆرانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد‌و له ناویشیاندا سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی شكستی هێناوه له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، پێمانوایه ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه زۆر ناسكه‌و ئه‌گه‌ر رۆژێك زووتر ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ین باشتره، چونكه پێمانوایه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد یان بڵێین ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی له زۆر رووه‌وه شكستیان هێناوه، له گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و سنووره دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان شكستیان هێناوه، له ئاوهدانكردنهوهكان له دامه‌زراندنی یان بڵێین داإشتنی به‌رنامه‌ی ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ شكستیان هێناوه، له شێوازی په‌یوه‌ندیكردنیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری عێراق‌و ده‌وڵه‌ته دراوسێكانو ئه‌وروپاو ئه‌مریكا شكستیان هێناوه، له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێكی شارستانی پێشكه‌وتوو كه یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت شكستیان هێناوه، له‌وه‌ش هه‌ر شكستیان هێناوه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان متمانه به‌و ده‌سه‌ڵاته‌و به‌و حكومه‌ته‌و به‌و حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه بكه‌ن، شكستیان هێناوه له‌وه‌ی كه ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكه‌ن، شكستیان هێناوه له‌وه‌ی كه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان به‌رجه‌سته بێت، شكستیان هێناوه، گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌ك رهگو ریشه‌ی له‌ناو داموده‌زگا حكومی‌و حیزبییه‌كاندا داكوتاوه كه پێمانوایه ئه‌مه مه‌ترسییه له‌سه‌ر داهاتووی كۆمهڵهكهشمان، ئیتر هه‌موو ئه‌م هه‌لومه‌رجه نالهبارانهو هه‌موو ئه‌م مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ی كه جاران وامانده‌زانی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه مه‌ترسی هه‌یه كه ئێستا مه‌ترسییه‌كان له ناوه‌وه‌ی كوردستانن‌و ئه‌و هه‌موو شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له ناویشیاندا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی، وای له ئێمه كرد كه هه‌ست به‌و لێپرسراوێتییه بكه‌ین كه شتێك بكه‌ین له‌م قۆناغه بۆ رزگاركردنی میلله‌ته‌كه‌مان له‌م مه‌ینه‌تییه‌ی كه تێیكه‌وتووه.
* ئێوه كه ئه‌و چواركه‌سه‌ی ناوتان له‌سه‌ر به‌یانی راگه‌یاندنی ره‌وته‌كه هاتووه، كێن‌و نوێنه‌رایه‌تی كێ ده‌كه‌ن؟
شۆڕش حاجی: ئێمه له راگهیاندنهكهشماندا وتوومانه، ئێمه ده‌نگی هه‌زاران ئهندامو كادیری دڵسۆزی یه‌كێتین، ئێمه بریتین له كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه هه‌م له پێشمه‌رگه‌ی دێرین، هه‌م له كادیری پێشكه‌وتوو، هه‌م له ئه‌ندامی تازه‌و هه‌م له گهنجهكانو وهجهی تازه‌ی یهكێتیو كوردایه‌تی، ئێمه هه‌موو ئه‌وانه‌ین كه دركمان به‌وه كردووه كه ئه‌مإۆ گه‌له‌كه‌مان پێویستی به‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئازایانه‌و چاونه‌ترسانه بێنه ساحهكهو بڵێن ئه‌م شتانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌و لادانه له به‌رنامه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئایدۆلۆژیهتو به‌رنامه‌ی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌موو ئه‌مانه كار ده‌كه‌نه‌سه‌ر وه‌زعی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه ئێمه ده‌بێ ئاڵوگۆڕی بنهإهتی، گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له سیاسهتو پێكهاته‌و كاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بكه‌ین، ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره، كه دڵنیات ده‌كه‌م كه زیاده‌ڕۆیی نییه كه باسی هه‌زاران كه‌سمان كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌دان كادیری وه‌كو خۆمان، له‌گه‌ڵ سه‌دان ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌دان ئه‌ندامی زیندوو و لاو كه بواری ئه‌وه‌ی نه‌بووه پێشمه‌رگایه‌تیش بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی لاو بووه، له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆشنبیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تری ناڕازی ناو حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش قسه‌مان كردووه‌و دوای تاووتوێكردنی یه‌كجار زۆر هه‌موومان گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ئه‌م ره‌وته‌ی ئێمه ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باشترین رێگه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ.
* باسی ئه‌وه‌ت كرد كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی سیاسی‌دا شكستی هێناوه، ئێوه پێتانوایه ئه‌وه هه‌ر یه‌كێتییه تووشی ئه‌و شكسته بووه یان هێزه سه‌ره‌كییه‌ی تری كوردستانیشه كه پارتیشه؟
شۆڕش حاجی: نه‌خێر، با به راشكاوانه ئه‌وه بڵێم، ئێمه ناتوانینو نابێت ته‌نیا سه‌ركردایه‌تی یان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی ئه‌م شكستانه تاوانبار بكه‌ین كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه، ئه‌مه شكستی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورده، به‌ڵام ئێمه كۆمه‌ڵێكی زۆر له ئهندامو كادیرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانین، ئێمه پێمانوایه ئه‌گه‌ر چاكسازی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و شتانه بكه‌ین، ئێمه ده‌بێت له ماڵی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، بۆیه ئێمه ئه‌وه‌مان راگه‌یاندووه كه ئێمه یهكێتینو ده‌مانه‌وێت له‌ناو ماڵی خۆماندا گۆڕانه‌كان ده‌ست پێبكه‌ین، بۆ ئێمه ئاسانتره كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كادیر‌و ئه‌ندامانه قسه بكه‌ین كه ئێمه هاوڕێبازی یهكینو هاودینی یه‌كین، له یه‌ك رێكخراودا رۆژێك له رۆژان خه‌باتمان كردووه‌و له یه‌ك رێكخراودا ئێستا ئێمه ئه‌ندامین تێیداو ئاسانتره بۆ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه قسه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یش كه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیشن، رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان‌و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌وانیش زۆربه‌یان له‌و قهناعهتهدابوون كه ئێمه بتوانین له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئه‌و هه‌وڵه بكه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو حیزبه‌كانی تری یه‌كێك بكات، ئه‌وه شتێكه په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه چونكه خۆمان یه‌كێتین، ده‌مانه‌وێت له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ده‌ست پێبكه‌ین، به‌ڵام شكسته‌كه ته‌نها شكستی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی یه‌كێتی نییه.
* كاك شۆرش، تۆ باس له‌وه ده‌كه‌ی كه ئێوه ده‌نگی ناڕه‌زایی، ده‌نگی ناڕازیبوونی هه‌زاران كادیری یهكێتیو دڵسۆزی ئه‌م حیزبه‌و كوردن، ئایا نه‌ده‌كرا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له ناوخۆی حیزبهكهتانداو له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا گفتوگۆتان بكردایه‌و بگه‌یشتنایه‌ته چاره‌سه‌رێك، بۆئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی دروستكردنی رهوتو ته‌كه‌تول نه‌ڕۆیشتایه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه وه‌كو وت ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌وه ده‌كه‌ین، زۆر له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون به خۆشمانه‌وه له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیادا، له چه‌ندین وتاری جیاجیادا، له چه‌ندین باس‌و كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا رای خۆمان راشكاوانه باس كردووه، زۆر خه‌ڵكی تریش پێش ئێمه هه‌وڵی ئه‌و نه‌وعه گۆڕانانه‌ی داوه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، ئه‌مه شتێك نییه كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی نه‌یزانن، یان شتێك بێت كه ئه‌وان ئاگایان لێ نه‌بێت، رۆژانه سه‌یری میدیاكان بكه، میدیای ته‌له‌فزیۆن، له رادیۆكان، له وێب سایته‌كان، له رۆژنامه‌كانی كوردستان، رۆژانه به ده‌یان وتار‌و بابه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێمه باسمان كردوون، ئێمه ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ ئهمو ئه‌و باسیان كردووه، ئێمه كۆمانكردووهتهوهو له‌یه‌ك وتاردا، له‌یه‌ك به‌رنامه‌دا كۆمانكردووهتهوه، پێشتریش سه‌ركردایه‌تی یهكێتیو ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی گوێیان لێمان بووه، گوێیان له ره‌خنه‌و پێشنیازهكانمان بووه، گوێیان له به‌رنامه‌كانمان بووه، من به خۆهه‌ڵكێشان نه‌بێت، ساڵی پارو پێرار له وازهێنانی كاك نهوشیروانو له نه‌خۆشكه‌وتنی مام جهلالو له هه‌موو ئه‌وانه‌دا به زنجیره وتارم له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوكردۆته‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ره‌وكوێ، له په‌راوێزی ئه‌و رووداوانه‌ی كه به‌سه‌ر یه‌كێتی هاتبوو، له‌وێیه كه باسی ئه‌وه‌مان كردبوو كه هه‌قه هه‌موو تهكهتولهكانی یه‌كێتی واز له ته‌كه‌تول بێنن، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه، كه ئه‌وه نه‌كرێت، با سه‌رانی ئه‌و ته‌كه‌توله وازبێنن، خه‌ڵكێكی تر بچێته جێگاكه‌یان، هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه، هه‌موو ئه‌و پێشنیارانهمان پێشتر خستۆته به‌رده‌می سه‌ركردایه‌تی سیاسی، یان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك به‌ده‌م قسه‌كانی ئێمه‌وه نه‌هاتن، نه‌ك رۆژێك له رۆژان بانگیان نه‌كردووین بڵێن كاكه ئێوه ئه‌و وه‌زعانه واده‌بینن، بۆ ئێمه بۆ وای نابینین! یانێ ئێمه بووین به دوو دیدی جیا، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌وجۆره بیركردنه‌وانه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێشنیارانه بكات، به خه‌ڵكی دوژمن‌و ناحهزو ئاژاوهچیو ئاژاوه‌گێڕی داده‌نێن، یه‌عنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌مووی دراوه، به‌ڵام له‌و هه‌وڵانه هه‌مووی فه‌شه‌لمان هێنا كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوێی نه‌گرت، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی دانه‌نا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه، ئینجا له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆشتان چاك شاره‌زان كه شتێك نه‌ماوه به‌ناوی پره‌نسیپی رێكخراوه‌یی بێت، شتێك نه‌ماوه رێكخستن بێت، شتێك نه‌ماوه كه پرنسیپه‌كانی رێكخراوه‌یی تێیدا رێزلێگیراو بێت، هه‌موو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتییه له دهستهگهرییو له تهكهتوول، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له جیاتی پرنسیپی رێكخراوه‌یی، ده‌سته‌گه‌رییان كردووه به ئامرازێك بۆ خۆسهپاندنو بۆ دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی تر، یه‌عنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان باش باسكردووه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان به باشی لێكداوه‌ته‌وه، بۆیه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م به‌رئه‌نجامه‌ی كه پێرێ ئه‌و ره‌وته‌مان ئیعلانكرد.
* ئاشكرایه كه ئێستا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حیزبێكی ناتهندروستو نه‌خۆشه، ئایا ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێوه دووباره بارودۆخی خراپی ناو یه‌كێتی به‌ره‌و تۆخكردنه‌وه‌ی دهستهگهرییو دروستبوونی ته‌كه‌تولی دیكه نابات، یان ئێوه پێتانوایه ئه‌م هه‌وڵه‌تان یه‌كێتی به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌بات، یان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه تهكهتوول نین، ئێمه خۆمان به خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانین، ئێمه خۆمان به هه‌ڵگری رێبازی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌زانین، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه، ئێمه نه تهكهتوولینو نه ده‌سته‌گه‌ریی ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌ڵێین خاوه‌نی یه‌كێتین، ئێمه رێبازی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌مان قه‌بووڵه، ئێمه پێمانوایه یه‌كێتی ده‌بێت بچێته‌وه سه‌ر سكه‌كه‌ی خۆی، ئێمه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێستا تووشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه، له‌وێشه‌وه بۆ ئیداره‌ی كوردیی‌و حكومه‌تی كوردستان رۆیشتووه، ئێمه پێمانوایه هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و شكسته‌ی ئه‌و پاشهگهردانهی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، یاخود زیاتر‌و راستتر بڵێم، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، بڵێن ئێمه راشكاوانه به ئێوه‌مان وتووه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی واز له دهسهڵاتو پله‌و پایه‌كانیان بهێنن رێگهخۆشكهن، وازبهێنن رێگه خۆشبێت بۆ رێكخستنی یه‌كێتی بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئهندامو دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه داڕێژن بۆئه‌وه‌ی گشتیی له‌م قه‌یرانه‌و له‌م كاره‌ساته رزگار بكه‌ن.
* ئه‌ندامانی ئه‌م ره‌وته له چ ئاستێكدان، توانای فیكریی‌و سیاسیتان چییه له‌ناو یه‌كێتیدا؟
شۆڕش حاجی: حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم زۆربه‌ی زۆری ئهندامو كادیره شاره‌زاو كارا‌و لێهاتوو ماندووه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی، ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، كه ده‌ڵێم له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، مه‌به‌ستم له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگا دهسهڵاتو حكومیی‌و حیزبییهكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، تۆ بڕۆ كۆیه، بڕۆ سلێمانی، بڕۆ هه‌ولێر، بۆ كه‌ركوك، بۆ خانه‌قین، بۆ شارباژێڕ، بچی بۆ هه‌ر شارێك ژماره‌ی ئه‌و كادیره لێهاتوو و گیانبازو شاره‌زایانه‌ی یه‌كێتی كه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، له ماڵی خۆیان دانیشتوون، یان خه‌ریكی كار‌و كاسبین، چه‌ندین باری ژماره‌ی ئه‌وانه‌یه كه له داموده‌زگا حكومیی‌و حیزبییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه هه‌یه، زائیده‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئێستاش پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتیان له‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه تا حه‌دێك، یاخود بڵێم پله‌ی حیزبی رێكخراوه‌یی یان حكومییان له كوردستاندا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش، ئێمه پێمانوانییه هه‌موو لێپرسراوێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌نده‌ڵه، ئێمه پێمانوانییه هه‌موو لێپرسراوێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شكستی هێناوه، ئێمه پێمانوایه ژماره‌یه‌كی كه‌م له ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌م پاشاگه‌ردانییه‌ی پێكهێناوه، وه‌كو تر ئهندامو قاعیده‌و بنكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئێمه په‌یوه‌ندییمان پێیانه‌وه هه‌یه، خه‌ڵكێكی پاك، شاره‌زاو كارا‌و دڵسۆز‌و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره گیانبازییو قوربانیدانێك له‌پێناوی میلله‌ته‌كه‌ماندا.
* ئایا هۆكار چییه كه هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی یه‌كێتی كه تۆ باسی ده‌كه‌یت، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتین؟
شۆڕش حاجی: هۆكاری ئه‌وه، ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، یه‌عنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌ده‌ست، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه كه پێیانوایه تاكه رێگه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وان، په‌راوێزكردنی هه‌موو ده‌نگێكی زوڵاڵه، په‌راوێزكردنی هه‌موو كوردێكی به‌توانایه، هه‌موو كادیرێكی دڵسۆزی یهكێتییو كورده، ئه‌مه هۆی ئه‌وه‌یه كه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان بمێننه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌ده‌ست نه‌چێت، ده‌بێت خه‌ڵكی دڵسۆز، خه‌ڵكی كارا‌و خه‌ڵكی شایسته په‌راوێزبخرێت.
* تۆ وه‌كو شاره‌زایه‌كی سیاسیی‌و وه‌كو ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی دوو ده‌یه‌شه له ئه‌وروپا ده‌ژیت، ئایا له دنیادا حیزبی سیاسیی هه‌یه كه ئهندامو دڵسۆزانی خۆی بإهنجێنێو په‌راوێزیان بخات، له‌كاتێكدا ئێستا ره‌خنه‌ی ئه‌وه له یه‌كێتی ده‌گیرێت كه له‌به‌ر هه‌ندێك پاساوی كوتله‌و دهستهگهرییو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی، كادیر‌و سه‌ركرده‌كانی خۆی دهتۆرێنێو په‌راوێزیان ده‌خات، ئایا ئه‌م جۆره حیزبایهتیكردنه له دنیادا هه‌یه؟
شۆڕش حاجی: من پێموانییه له هیچ شوێنێكی دنیا، هیچ حیزبێك هه‌بێت وه‌كو یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌م بنكه جه‌ماوه‌رییه، خاوه‌نی ئه‌م ئهندامو كادیره شایسته‌و لێهاتوو و كارایه بێت، كه هه‌موویان په‌راوێز بخات، یه‌عنی بڕوات هه‌بێت وه‌كو چۆن وتم له سلێمانی‌و له كۆیه‌و له خانه‌قین‌و له كه‌ركوك‌و له هه‌ولێر وایه، بێیت بۆ هه‌ر شارێكی ئه‌وروپایش، بچیته هه‌ر شارێك، بایی حیزبێك به‌س كادیر‌و ئه‌ندامی دڵسۆزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه، كه هه‌موو په‌راوێزخراون، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شهخسییو بنهماڵهییو شتی خۆیان، ئه‌وانه نه‌بێت، باقی تر هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتین، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، كه پێموانییه هیچ حیزبێكی هۆشیار، هیچ حیزبێكی عاقڵ، هیچ حیزبێك كه به‌رنامه‌ی سیاسیی ههبێتو بیر له به‌دیهێنانی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی بكاته‌وه، شتی وا بكات، به‌س یه‌كێتی شتی وایكردووه؟
* ئێستا دوای راگه‌یاندنی رهوتهكهتان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا، پلانی داهاتووتان چییه‌و به‌نیازن چی بكه‌ن؟
شۆڕش حاجی: پلانی داهاتوومان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه دوێنێ هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان ده‌ستپێكرد، پلانی داهاتوومان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌مانتوانیوه په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ین، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوار نه‌بووه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ین، ئه‌و ئهندامو كادیرانه ئیتر له‌مه‌ودوا ده‌نگی ئێمه‌یان بێت، ئێمه راشكاوانه ناوی خۆمان‌و ژماره‌ی خۆمان‌و ئێمهیڵی خۆمان ناردووه بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن. بڕوات هه‌بێت له دوێنێوه ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی كه دامانناوه، نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه جگه له‌و هه‌موو ئێمهیڵه كه بۆمان هاتووه، له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ره‌نگه ئێمه هه‌ر نه‌مانزانیبێت له كوێشن یان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه دڵسۆزی یه‌كێتین، ئه‌ندامی یهكێتینو خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی یهكێتیشن، كه ورده ورده په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بنكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان پتهوترو فراوانتربكه‌ین، فراوانتری بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی ئهندامو كادیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌وری ئه‌م دروشمه كۆبكه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ببێته عامیلێكی گوشاری كاریگه‌ر، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی واز له ده‌سه‌ڵات بهێننو یه‌كێتی بهجێبهێڵن بۆ خه‌ڵكی ناو یهكێتییو دڵسۆزی یه‌كێتی.
* له راگهیاندنهكهشتاندا ئه‌وه‌ی تێدایه كه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی واز له پۆست‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بهێنن، ئه‌م داواكارییه‌ی ئێوه نامه‌نتیقی دێته به‌رچاو، چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی هه‌موویان واز له حیزبه‌كه بهێنن، ئایا مه‌به‌ست چییه له‌م داوایه‌تان؟
شۆڕش حاجی: داواكه‌ی ئێمه زۆر روون‌و ئاشكرایه، ئێمه پێمانوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی به هه‌موو پێوهرێكو له هه‌موو بوارێكدا شكستیانهێناوه، ئه‌وان ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دیموكراتن، سۆسیال دیموكراتن، په‌یڕه‌وی ئه‌و پێوه‌ره نێودهوڵهتییانهو پهیإهوه سۆسیال دیموكراتییانه ده‌كه‌ن، به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بێت ئه‌وان واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن، ، یه‌عنی پاش ئه‌وه‌ی كه 30 ساڵ، پاش ئه‌وه‌ی كه 20 ساڵ یه‌ك به‌دوای یه‌ك، شكست به دوای شكست به‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هێنراوه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه خۆیان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان تیابێت بڵێن باشه كاكه ئێمه تا ئێره‌مان هێنا، ئاوامان كرد، فه‌رموو ئێمه وا ده‌ڕۆین، با خه‌ڵكێكی تر بێته جێگه‌كه‌مان، ئاخر له هیچ حیزبێكی دنیا هه‌یه كه یه‌كێك بۆ ماوه‌ی 30 بۆ 35 ساڵ ته‌نها ئه‌ندامی ناوه‌ندیی یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حیزبه بێت، 30 ساڵ 35 ساڵ تۆ ئه‌ندامی ئه‌و شوێنه بیتو به هیچ شێوه‌یه‌ك نه بگۆڕێیت، نه ته‌قاعود بیت، نه وازیلێبهێنیت، كه تۆ بڵێیت ئه‌وه‌ی كه 35 ساڵ پێش ئه‌مإۆ له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، با راست بڵێم 32 ساڵ پێش ئه‌مإۆ بوو به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌دایك بووبێت، ئێستا ته‌مه‌نی 32 ساڵه، دكتۆراشی ته‌واوكردووه، پڕۆفیسۆریی ته‌واوكردووه، یه‌عنی تۆ بڵێی له 32 ساڵدا چه‌ند كه‌سێك نه‌هاتبنه كایه‌وه‌و چه‌ند كه‌سێك دروست نهكرابنو نه‌بووبن به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه به‌و براده‌رانه بڵێ كاكه زۆر سوپاس ئێوه یه‌كێتیتان دروستكرد، یه‌كێتیتان گه‌یانده ئه‌مڕۆ، فه‌رموو خواحافیزتان بێت، ئێمه دێینه جێگه‌كه‌تان، بۆیه ئێمه به راشكاوی ده‌ڵێین ده‌بێت وازبهێنن.
* به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدان، له پرۆسه‌یه‌كی ئینتیخابییو دیموكراسیدا له شوێنه‌كانیان ماونه‌ته‌وه، ئایا ئێوه به گشتی مه‌به‌ستتان هه‌موویانه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه زۆرجار ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ی له‌ناو راگه‌یاندنه‌كه‌دا ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵاتداران، كاكه خۆ خه‌ڵك هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له سه‌ركردایه‌تی نییه، به‌ڵام به قه‌ده‌ر مه‌كته‌بی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداره، یه‌عنی ئه‌مانه‌ن كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مڕۆ، ئێمه ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی ئه‌وه‌ی بڕیاری سیاسی ده‌دات له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات به‌سه‌ر وه‌زعی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مانه كه ده‌ڵێین پرۆژه‌ی دیموكراسی هاتن، به‌م دیموكراسییه‌ی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڵێ، به‌ڵام وه‌ره تۆ به‌رژه‌وه‌ند سه‌یری ئه‌وه بكه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا ئێستا دوو كۆنگره‌ی به‌ستووه، یه‌عنی به ههمووتهوه ئه‌گه‌ر رێگه‌ی دیموكراسی تۆ باس ده‌كه‌یت، خۆ ده‌بێت هه‌موو حیزبێك هه‌موو ساڵێك یان دوو ساڵ جارێك یان لانیكه‌م سێ ساڵ یان چوار ساڵ جارێك كۆنگره ببه‌ستێت، كۆنگره‌ش هه‌موو پرنسیپه‌كانی دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی دێن بۆ كۆنگره، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆیان ده‌پاڵێون، بۆ بچن له كۆنگره بهشداریبكهن، ده‌بێت ئه‌و پرنسیپانه جێبه‌جێ بكرێت، ئایا ئه‌مه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كراوه، ئایا ئه‌مه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێت له‌م وه‌زعه‌ی ئێستادا، من گومانم له‌وه هه‌یه به‌ڕاست.
* ئایا ئێوه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێستای یه‌كێتیدا كه ئێوه به‌توندی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، كار بكه‌ن؟
شۆڕش حاجی: ئێمه شتی شه‌خسیمان له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له‌و براده‌رانه نییه، ئێمه به‌ڕێزه‌وه ناوی هه‌ریه‌ك له‌و براده‌رانه ده‌هێنین، له‌وه‌ی كه زۆر زۆر ره‌خنه‌شمان لێیه‌تی هه‌تا ئهخیرهكهشیان، یه‌عنی ئێمه شتی شه‌خسیمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و بوارانه شكستیانهێناوه، ئێمه شتی شه‌خسیمان له‌گه‌ڵیاندا نییه، كه بڵێین ئیشده‌كه‌ین یان ئیشناكهین، یه‌كێك شكستیهێنا ده‌بێت واز بهێنێت، به نموونه سه‌رۆكی تیپێكی فتبۆڵێن ئه‌گه‌ر سێ چوارجار تیپه‌كه‌ی بدۆڕێت، ده‌بێت راهێنه‌ره‌كه‌ی وازبهێنێت!، تۆ سه‌یری بكه به هه‌موو پێوه‌ره‌كانی دنیا یه‌عنی چ وه‌زیرێك، چ ره‌ئیس وزهرایهك، چ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبێك، كه حیزبه‌كه‌ی له بوارێك، له دوو، له سێ، له چوار‌و له پێنج شكست بهێنێتو خۆشیان بڵێن ئێمه شكستمانهێناوه، هه‌ر له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه.
* له كاتێكدا كه ئێوه به موتڵهقیو به ره‌شبینییه‌وه سه‌یری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن، پێتانوایه كه سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی سیاسه‌تێكی ناڕاست‌و نادروستبووه له رابردوووداو شكستیهێناوه، به‌ڵام ئه‌م حیزبه نه‌فه‌سێك، نیسبه‌تێكی باش له دیموكراسییه‌تی تێدایه، كه ئه‌وه‌تا رێگه‌ی داوه به ئێوه به ئازادانه ره‌وتی نوێ‌و جهناحێك بۆ خۆتان دیاری بكهنو رایبگه‌یه‌نن؟
شۆڕش حاجی: جارێ با من ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه، ئێمه كه باسی یه‌كێتی كه ده‌كه‌ین، ده‌ڵێین یه‌كێتی وای به‌سه‌رهاتووه، ئێمه ده‌ڵێین پره‌نسیپی رێكخراوه‌یی تیانه‌ماوه، ئێمه ناڵێین یه‌كێتی وه‌كو فیكر، وه‌كو ئایدۆلۆژیا شكستیهێناوه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حیزبی شیوعی ده‌وڵه‌ته شهرقییهكان نییه، داخۆ بڵێی هه‌موویان بڕووخێنو خه‌ڵك بچێت موزاههرهیان لێبكات له جیاتی حیزبی شیوعی، حیزبێكی لیبراڵ دروستبكرێت یان حیزبێكی دیموكراتیك دروستبكرێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو ئایدۆلۆژیی شكستی نه‌هێناوه، ئێمه ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی ئه‌و شكستانهیان به‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هێناوه، پێكهاته‌ی یه‌كێتی له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئه‌م مه‌جاله‌ی تێدابووه كه خه‌ڵك به ئازادانه قسه بكات، خه‌ڵك بیروڕای جیاواز بڵێت، خه‌ڵك ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی خۆی بگرێت، ئه‌مانه هه‌بووه، به‌ڵام په‌یتا په‌یتا ئه‌م كه‌شوهه‌وای دیموكراسییه، ئه‌م كه‌شوهه‌وای ره‌خنه‌گرتنه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا ورده ورده كه‌مبووه‌ته‌وه، ئێستا له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئاشكرا له میدیاكانی یه‌كێتیدا باسی خه‌تی سوور ده‌كرێت، له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵێین به‌رنامه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی بوو، ته‌نها خه‌تی سوور خیانه‌ت بوو له گهلو نیشتمان، ئێستا خه‌تی سوور شتی تره، ئێمه كه 24 سه‌عاته ئه‌م ره‌وته‌مان راگه‌یاندووه، نازانین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چیمان لێده‌كات، یه‌عنی ئه‌و چه‌ند كه‌سه خۆمان ئاشكرا كردووه بۆئه‌وه‌ی بزانین په‌رچه‌كرداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌وه چی ده‌بێت، نازانین ئه‌وان ئه‌وه قبوڵ ده‌كه‌ن یان نا.
* پێتانوایه به راگه‌یاندنی ئه‌م ره‌وته كاریگه‌ریتان ده‌بێت بۆ باشكردنی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی؟
شۆڕش حاجی: من پێموایه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئێمه ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردوون چه‌ند قات زیاد دهكاتو ئه‌مه ده‌بێته فشارێكی راسته‌قینه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كه وازبهێنن، من پێموایه‌و هیواداریشم كه ئه‌م شته وابێت‌و ئیتر ئه‌و كادیرانه‌ش له‌و راستییه بگه‌ن كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه یه‌كێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی، یه‌كێك نا دووان نا سه‌دان نا هه‌زاران كه‌س له كار‌و كرده‌وه‌كانی ئه‌وان ناإازی بێت‌و داوایان لێبكات كه وازبهێنن به حورمه‌ته‌وه به‌جێی بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش به رێزه‌وه سه‌یریان بكات بڵێ ئه‌وانه ئه‌و جورئه‌ته‌یان تێدابوو كه وازیانهێنا، من دڵنیام كه كاره‌كانمان به‌ره‌وپێشه‌وه دهڕواتو هیواداریشم وابێت.
* له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع داوای چی ده‌كه‌ن؟ ئایا ئێوه به‌س وازهێنانی به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی یه‌كێتی به چاره‌سه‌ری باشكردنی بارودۆخی یه‌كێتی ده‌زانن، یان داوای به‌ستنی كۆنگره‌و داواكاریی تریشتان هه‌یه؟
شۆڕش حاجی: پێشتر باسمكرد كه شیرازه‌ی رێكخراوه‌یی‌و پره‌نسیپه‌كانی رێكخستنی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشێلكراوه، له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا نادادپه‌روه‌ریی هه‌یه، له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا خه‌ڵكی شیاو بۆ شوێنی شیاو دانانرێت، له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیدا بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ نه‌ماوه، له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی بڕیاره‌كان فه‌رمییه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی میزاجی رۆژانه‌یه، له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی تا ئێستاش بواری ئه‌وه‌ت هه‌یه كه ره‌خنه بگریت، به‌ڵام قه‌د گوێ له ره‌خنه‌كه‌ت ناگرن، له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له بڕیارداندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان‌و قازانج‌و دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان بڕیار نادرێت، به‌ڵكو بڕیاری سه‌رپێییه له‌ناو یه‌كێتی، داموده‌زگایه‌كی بیركردنه‌وه نییه، داموده‌زگایه‌كی بڕیاردان نییه، بڕیاره‌كان هه‌موو به فه‌رمی ده‌درێن، یه‌عنی ئه‌وانه هه‌مووی به‌رئه‌نجامی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی چه‌ند كه‌سێكه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئێمه ده‌ڵێین واز له دهسهڵاتو پلهوپایهكانیان بهێنن، ئه‌م پره‌نسیپانه بگهإێنهوه بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی، نامه‌وێت لێره هه‌موو شتێكی خۆمان بڵێم كه میكانیزمی ئه‌وه ئایا له‌ناو كۆنگره ده‌بێت كه كۆنگره چۆن ده‌بێت ببه‌سترێ، كه‌ی ده‌بێت ببه‌سترێ، به چ شێوه‌یه‌ك چی بكه‌یت له‌ناو كۆنگره‌كه، ئه‌مانه‌م هه‌ڵگرتووه بۆ هه‌نگاوی داهاتوو كه باسی بكه‌ین.
* واته ئه‌وه‌تان گه‌ڵاڵه نه‌كردووه یان جارێ وه‌ختی نه‌هاتووه كه باسی بكه‌ن؟
شۆڕش حاجی: وه‌ختی نه‌هاتووه كه باسی بكه‌ین، گه‌ڵاڵه‌مان كردووه.
* كاك شۆڕش ئێوه بنكه‌و نوێنه‌رایه‌تیتان له كوردستان ده‌بێت؟
شۆڕش حاجی: حاڵی حازر نیمانه، ئێستا نیمانه، چونكه تا ئێستاش پێمانوایه كه ئه‌مجۆره بڕیاره ئاوا راشكاوانه تۆ داوای وازهێنانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی بكه‌یت، ره‌نگه كارێكی ئاسان نه‌بێت بۆ هه‌ندێك خه‌ڵك كه له كوردستان ژیان‌و گوزه‌رانیان له‌به‌رده‌ستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و مووچهخۆرو لێپرسراون له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، حاڵی حازر كه‌سێك له‌وێ دانانین بڵێین به نوێنه‌ری خۆمان، ئێمه پێمانوایه كه دنیا وا بچووك بووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌تا جه‌نابت به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ من ده‌كه‌یت، ئێمه لێره‌وه رۆژانه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سی كوردستان هه‌یه، رۆژانه ده‌یان ئیمێڵمان بۆ دێت كه دنیا بووه‌ته گوندێكی وا بچووك كه ئاگات له هه‌موو شته‌كان هه‌یه‌و ئیتر به پێویستی نازانین جارێ له كوردستان كه‌س خۆی له ئێمه ئاشكرابكات، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و جورئه‌ته‌ی تێدابێت كه بڵێت من قیروسیا له هه‌ر شتێك كه به سه‌رم دێت راشكاوانه ده‌ڵێم له‌گه‌ڵیانم، ئه‌وه سوپاسی ده‌كه‌ین، به‌ڵام جارێ كه‌سمان دیاری نه‌كردووه.
* باسی بارودۆخی خراپی ناو یه‌كێتیت كرد، ئێوه پێتانوایه كه بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجی ژیانی ناو یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به به‌ر نه‌ماوه كه ته‌عدیل بكرێت یان پێتانوایه سه‌رتاپا ده‌بێت هه‌یكه‌له‌كه‌ی دروست بكرێته‌وه‌و دابڕێژرێته‌وه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه پێمانوایه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێویستی به په‌یكه‌رێكی نوێی رێكخراوه‌ییه، چیتر ئه‌و په‌یكه‌ره كۆنه‌ی جاران كه له حیزبه ستالینییهكانی سه‌رده‌می خۆیی‌و له حیزبه قه‌ومییه‌كانی سه‌رده‌می خۆیی‌و له‌كاتی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه هێمای وه‌رگرتووه، ئێمه به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه كه په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌ك بگۆڕین كه له‌وه ده‌رچێت وه‌كو حیزبه تهقلیدییهكانو ستالینییه‌كان كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و سكرتێر‌و... هتد، ئێمه ده‌مانه‌وێت یه‌كێتی نیشتمانی رێكخراوێك بێت كه له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی وه‌كو ئه‌و حیزبه سۆسیال دیموكراته مۆدێرنه پێشكه‌وتووانه‌ی دنیا بێت.
* په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ تهكهتولو ره‌وته‌كانی تری یه‌كێتی چۆنه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه له‌كاتێكدا كه ده‌ستخۆشیی له هه‌موو هه‌وڵێكی چاكسازیی‌و هه‌وڵێكی گۆڕان یان گۆڕین له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ وه‌كو ته‌كه‌تول په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆمان نییه، به‌ڵام هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه تۆ باستكرد كه ناویان ره‌وته یان ناویان ته‌كه‌توله، ناویان هه‌ر شتێكه ئێمه وه‌كو شه‌خسی كه ده‌ڵێین ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی راست له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه، ئهندامو دۆسته‌كان‌و لایه‌نگره‌كانمان په‌یوه‌ندیی راستهوخۆیانو گفتوگۆی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه كردووه، به‌ڵام نه‌ك به‌ناوی ره‌گه‌وه، به‌ڵام خۆم ده‌زانم ئه‌و كادیرانه‌ی كه پێشتر خه‌ریكی تاووتوێكردنی ئه‌و باسه بوون، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وانه قسه‌مان كردووه‌و هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانمان رهچاوكردووهو بیروبۆچوونی ئه‌وان باش ده‌زانین، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ئێستا به ئاشكراكردنی ئه‌و ره‌وته‌ی ئێمه جیاوازییه‌كی بنهإهتی ره‌نگه هه‌ستی پێ بكه‌ن له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌وان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان پێیانوایه كه دانیشن هه‌موو به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كان‌و دروستكردنی ئه‌م مه‌ینه‌تییه‌ی كه به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابنیشن‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، ئێمه پێمانوانییه كه یه‌كێك یان جه‌ماعه‌تێك خۆیان به‌رپرسیارن له‌م شكسته‌ی كه به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتووه‌و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی به زانایانه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابێت، بواری ئه‌وه‌ی تێدانییه تۆ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌یت كه ئه‌و وه‌زعه‌كه چاك بكات، ئه‌وه جیاوازیی سه‌ره‌كی نێوان ئێمه‌و ئه‌وانه، ده‌نا وه‌كوتر ئێمه رێزمان بۆ هه‌موو ههوڵو تێكۆشانێكی هه‌ركام له‌و گروپانه‌و هه‌ر تاكێك هه‌یه كه به ئاراسته‌ی چاككردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كارده‌كه‌ن.
* دیاره شتێكی ئاشكرایه ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئه‌م ره‌وته‌ی ئێوه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا په‌رچه‌كرداری خۆی ده‌بێت له سه‌ركردایه‌تیی یهكێتیو حه‌تمه‌ن ئه‌و پهرچهكردارهش به‌لایه‌نی سلبی ده‌بێت بۆ ئێوه، ئایا ئێوه به‌نیازنین، رێكخستنێكی جیاوازن له‌ناو یه‌كێتیدا دروستبكه‌ن؟
شۆڕش حاجی: نه‌خێر، ئه‌گه‌ر رێكخستن به‌و مانایه بێت كه ناوی جیامان ههبێتو ته‌شكیله‌ی ته‌نزیمی جیاوازمان هه‌بێت له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پهیإهوو پرۆگرامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێگه‌ی ئه‌وه نادات تۆ ته‌نزیمێكی جیاوازت هه‌بێت له‌ناو یه‌كێتیدا، جاران په‌یڕه‌وو پرۆگرامێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كرا كۆمه‌ڵه ده‌بێت خه‌تی گشتی ههبێتو بزووتنه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام له‌دوای نه‌مانی كۆمه‌ڵه‌و شۆڕشگێڕانه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیچ یه‌كێتییه‌ك نییه؟ مه‌جالی تازه‌ی رێكخستنی تێدانییه، وه‌كو وتم ئێمه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانین، ئێمه خۆمان به خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌ناو یه‌كێتیدا گۆڕان بكه‌ین، ره‌نگه ئه‌وكاته كه به‌رنامه‌ی رێكخراوهییهكهمان راگه‌یاند جێبه‌جێی بكه‌ین، ئیتر ئه‌وكاته ئایا له‌ناو یه‌كێتی بواری ئه‌وه ده‌بێت كه مینبه‌ر هه‌بێت، بواری ئه‌وه ده‌بێت كه رێكخراوی جیاجیا له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌بێت، ئێمه پێمانوایه كه هه‌لومه‌رجی كوردستان له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه له دنیای پێشكه‌وتنی ئه‌وروپاو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا ئه‌و حیزبه سۆسیال دیموكراتانه‌ی كه هه‌یه ده‌توانین ئێمه شێوازێك له‌و په‌یكه‌ره تهنزیمییهی ئه‌وان له كوردستان له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا پیاده بكه‌ین.
* به‌پێی بهیاننامهكهتان بێت، ئێوه كه وه‌ك ره‌وتێكی لیبراڵ ده‌رده‌كه‌ون، ئایا ئێوه چ لایهنو شه‌خسێك پاڵپشتانهو له رووی داراییه‌وه كێ تهمویلتان ده‌كات؟
شۆڕش حاجی: ئێمه له سه‌ره‌تاوه نامانه‌وێ بچین مه‌كته‌ب دابنێین، بإوامان به‌وه نییه كه حاڵی حازر پێویستمان به یارمه‌تیی دارایی ئه‌وتۆ بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كاره‌ی ئێمه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی كه له‌ناو ئه‌م ره‌وتانه‌ی ئێمه‌دان، چ له ناوه‌وه‌و چ له ده‌ره‌وه، خۆیان له بواری تردا له ژیانی رۆژانه‌یان كه یان كارمه‌ندن یان مامۆستان، بازرگانن یان لێپرسراون له‌ناو یه‌كێتی یان له‌ناو حكومه‌ت مووچه‌ی خۆیانیان هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه هه‌ر له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆی‌و به به‌رنامه كه له‌كاتی خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نیت ئیتر شاره‌كه ئه‌وه‌نده زه‌ق بێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیتر قاعیده‌ی یه‌كێتی بڕوایان پێیان نه‌ماوه‌و ئه‌وان كاریان ته‌واوبووه‌و ده‌بێت وازبهێنن، ئێمه پێویستی داراییمان پێویستییه‌كی زۆر كه‌مه كه هه‌ندێك كاروباری رۆژانه‌ی تهلهفۆنو به‌ڕێوه‌بردن له سایت‌و شتهكانمانهوه دێت كه خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی یهكێتیو له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی لایه‌نگری یه‌كێتی ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی دارایمان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئێمه سوپاسمان كردوون، دیاره حاڵی حازر جارێ ئیشمان پێی نییه، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وه‌و له ده‌وڵه‌مه‌ندی ئهندامو لایه‌نگری یه‌كێتی، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیش كه ئاماده‌ییان نیشانداوه یارمه‌تیمان بده‌ن.