دیمانه: مه‌حمود شێرزاد
* كاك عه‌لی هه‌روه‌ك زۆرجاریش خۆتان له نووسینه‌كانتاندا ئاماژه‌تان به ئیراده‌ی لاوازیی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی كورد كردووه، ئێمه خاوه‌نی سیاسه‌تێكی جدیی نین، به بۆچوونی جه‌نابتان بنه‌ماكانی ئه‌و بێئیراده‌یی سیاسی- نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئێمه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
عه‌لی كه‌ریم: راسته من له كۆنه‌وه بڕوام وابووه كه ره‌وتێكی به‌هێزی ناسیۆنالیستی كوردی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، له‌ناو كوردستاندا چێ نه‌بووه، چ له رووی په‌روه‌رده‌ی فیكریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و چ له رووی بیروباوه‌ڕو ستراتیژی ئه‌حزابی كوردی، به‌بێ شك‌و گومان هه‌ر دیارده‌و ره‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی له رووی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ی كه بۆی كراوه، سیما‌و روخساری ئاشكرا دهبێتو ده‌ناسێنرێت. نه‌بوونی ره‌وتێكی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو كوردستاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م: لاوازیی فه‌رهه‌نگی- سیاسیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، بۆ دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه، بۆ فهقیریو هه‌ژاریی وڵات‌و گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئابووری، واتا بێهێزییو لاوازیی‌و په‌ڕپووتی بورژوازییهتی كوردی، وڵاتی كورده‌واریی هه‌تا ئه‌م ئاخریانهش وڵاتێكی زۆر فه‌قیرو هه‌ژار بووه‌و هیچ چه‌شنه سه‌ربه‌خۆییه‌كی ئابووریی یانژی گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی تێدا به‌دی ناكرێت، تۆ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی بیربكه‌یته‌وه، چ شتێك‌و چ هۆیه‌ك ده‌بێت كوردستان له‌ده‌ست داگیركه‌ران بپارێزێ، به‌بێ شك ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به گشتی‌و بورژوازییهتی كوردی به‌تایبه‌ت هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌بێت، ئه‌وه هیچ هۆیه‌ك نابێت بۆ پاراستنی كوردستان، ئێمه هه‌تا به‌رژه‌وه‌ندیمان زیاتر‌و زیاتر بێت، به چنگ‌و دان‌و به هه‌موو هێزو تواناوه خۆمان به‌ده‌سته‌وه نادهینو كوردستان‌و وڵات دهپارێزینو داگیركه‌ر جێی نابێته‌وه. دووه‌م: چه‌واشه‌یی بیر‌و ستراتیژی ئه‌حزابی مۆدێرنی كوردستان‌و له رێگه‌ی ئه‌مانیشه‌وه په‌روه‌رده‌ی خراپی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. ئه‌وه ناسیۆنالیستهكانن كه ناسیۆنالیزم وهڕێدهخهنو گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن، ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سكی دایكه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌دایك نابێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ره‌وتی زهمهنو به په‌روه‌رده‌یه‌كی ژیرانه‌ی سیاسی له‌ناو مێشك‌و بیروباوه‌ڕی مرۆڤه‌كاندا چێ ده‌بێت، ئه‌م خاڵه‌ش به‌هۆی دره‌نگ هاتنی ره‌وتی ئه‌حزابی مۆدێرن بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، واته سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووهمو ئه‌وه‌ی كه رۆشنبیران‌و چالاكوانه سیاسییه‌كانی كورد كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری یه‌كێتیی سۆڤیهتو ئه‌حزابی كۆمۆنیستی، لێره‌وه گرنگینه‌دان به هه‌ستی نهتهوهییو چه‌واشه‌كاریی سه‌رانی سۆڤیهتو حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌تی له‌مه‌ڕ كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لان، وایكرد كه ئه‌حزابی تازه پێكهاتووی كوردی هه‌ر له گه‌راوه ئه‌حزابێكی ناسیۆنالیست‌و جدیی نه‌بن له‌مه‌ڕ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، من ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت باوه‌ڕم نییه حیزبێكی ته‌واو به مانای وشه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی وجودی هه‌بێت!
* ئایا حیزبه سیاسی‌و سه‌ركرده سیاسییه‌كان بهرجهستهكهرهوهی ئیراده‌و كه‌سێتیی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ن، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئایا ئیراده‌و خواستی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر شانۆی سیاسی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن؟
عه‌لی كه‌ریم: ده‌بوو وابێت، به‌داخه‌وه نه ته‌نها وانییه، به‌ڵكو بگره كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به درێژایی ئه‌م مێژووه‌ی 70- 60 ساڵه‌ی رابردوو، له زۆربه‌ی ههڵوێستو قۆناغه دژواره‌كاندا له‌پێشه‌وه‌ی سهركردایهتیو ئه‌حزاب بوون‌و معه‌ده‌ل چه‌ند هه‌نگاو له‌پێش بوون (ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر شانۆی سیاسی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن فڕی به‌سه‌ر خواست‌و ویستی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه نییه، له‌ناو كورده‌واریی خۆماندا ویستی ئه‌حزاب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره، هیچ شهفافیهتو متمانه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م دوولایه‌نه‌دا به‌دی ناكرێت)، حیزب‌و سه‌ركرده وه‌ك خۆی سه‌یری خه‌ڵك ناكات، به هی خۆی‌و مه‌حره‌می نازانێت، به شایانی ئه‌وه‌ی نازانێت هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ تاووتوێ بكات‌و ئه‌رزشی بۆ دانانێت. پردێكی راست‌و رهوانو ساف‌و ساده له‌نێوان حیزب‌و سه‌ركرده‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌دی ناكرێت (هیچ دیالۆگێك له‌نێوانیاندا وجودی نییه، لێره‌وه باشتر بڵێم حیزب‌و سه‌ركرده ئه‌وه‌نده له عه‌رشی ئاسماندا دهڕۆنو ئه‌وه‌نده لوت به‌رزو خۆ به‌زلزانن، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نابینن)، هه‌ر ئه‌م رۆژانه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوێم لێ‌بوو كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی كۆكردبووهو هاواری ده‌كرد كه یارمه‌تیی بدهنو شكافی نێوان سه‌ركرده‌كان‌و خه‌ڵكیان بۆ كه‌م بكه‌نه‌وه، من به‌لامه‌وه سه‌یربوو كه چۆن ده‌كرێت رۆژنامه‌نووس شكافی نێوان ئه‌و دووانه كه‌م بكاته‌وه! رۆژنامه‌نووس ئیشی ئه‌وه نییه‌و هێزیو توانای ئیجرایی ئه‌م كاره‌شی نییه، رۆژنامه‌نووس خۆی ئیشی وروژاندن‌و ره‌خنه‌گرتنه له ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه شكافی نێوان مهسئولو خه‌ڵك له چیدایه، هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌وان له كۆشكهوانی فهلهكداو خه‌ڵكی له ههژارییو نه‌داریدا ده‌ژین، جیاوازیی سه‌د به‌رابه‌ری مووچه كوا به رۆژنامه‌نووس جێبه‌جێ ده‌بێت، نا ئه‌مه كاری خودی سه‌رۆكی ههرێمو سیستمی حیزبی‌و حكومییه نه‌ك رۆژنامه‌نووسی بێچاره‌ی هه‌ژار.
ویست‌و داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، حیزب‌و سه‌ركرده‌كان حاشای لێده‌كه‌ن یان به خهونو خه‌یاڵی ده‌زانن، ئاخر هه‌ر دوێنێ‌و پێرێ نه‌بوو ره‌وتی ریفراندۆم نزیك به 2 ملیۆن ئیمزای له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كۆكرده‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كێ گوێی بۆ گرتن؟! كه‌ی پرس به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرا كه ئایا ئه‌وان پێیان خۆشه‌و ویستی ئه‌وانه كه هه‌وڵ بده‌ین عێراقێكی به‌هێز دروست بكه‌ینه‌وه؟!
شك‌و گومانم نییه زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه عێراقێكی ئاوا به‌هێزو خاوه‌ن مه‌ركه‌ز له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌كانی كورد دروستبێته‌وه!
* به بۆچوونی ئێوه بۆچی تا ئێستا ستراكتۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێمه له‌پێناو به‌هێزكردنی دیسكۆرسی سیاسی‌و سیاسه‌تی كرده‌یی رێكنه‌خراون، به جۆرێك پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بالقوه هێزێكی كاریگه‌ری سیاسین، به‌ڵام پێده‌چێت له كوردستان تا ئێستاش ئه‌و پێكهاتانه له پهراوێزدابن یا هه‌ر ئه‌كتیڤ نه‌كرابن؟
عه‌لی كه‌ریم: كولتووری سیاسی‌و حیزبیی له كوردستان هه‌مان فه‌رهه‌نگی سیاسیی وڵاتانی شهرقو سۆڤیه‌تی كۆنه، واتا سیستمی تۆتالیترو حیزبایه‌تییه‌كی رهقو ته‌ق، كه "هه‌موو شتێك له‌پێناو حیزب‌و حیزبیش له‌پێناو سه‌رۆك"دایه. پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێمه خه‌ڵكی نین، به‌ڵكو ته‌واو حیزبین، كزیی هه‌ستی نهتهوهییو كولتوور نزمییو په‌روه‌رده‌ی نادروست، وایكردووه ئه‌م پێكهاتانه بێهێزو لاواز بن، له بنهإهتهوه به هیچ ته‌یار نهكراونو ئه‌م ئیراده‌و كاراكتهرهیان نییه كه بتوانن دهورگێڕو خاوه‌ن رۆڵ بن.
* ئه‌وه‌ی كه له ئه‌زمووندا ده‌ركه‌وتووه وشه‌ی "نا" به هه‌موو ئاراسته‌كانییه‌وه له سیاسه‌تی دهرهكیو به‌تایبه‌ت له دانووستانهكانماندا زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت، بۆ نموونه سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كاته‌كان له دانووستانه‌كاندا به دۆڕاویی هاتوونهتهدهرو له هه‌مانكاتیشدا به زه‌رده‌خه‌نه‌وه لێدوانیان داوه، ئێوه ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی دۆڕان‌و زه‌رده‌خه‌نه له سیاسه‌تی كوردیدا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
عه‌لی كه‌ریم: به درێژایی 80- 70 ساڵی رابردوو كورد كه سیاسه‌تی كردووه، زۆرتر به چاوی موئامه‌ره سه‌یری سیاسه‌تی كردووه، وا بارهاتووه كه هه‌موو سیاسه‌تێك چه‌شنێك موئامه‌ره‌و پیلانه (دیبلۆماسیی كورد زۆر لاوازه، چونكه بۆچوونی له‌سه‌ر سیاسه‌ت له بنهإهتهوه هه‌ڵه‌بووه، دیپلۆماتی به قوه‌تی كوردی زۆر زۆر كه‌مه، ئه‌مه له‌لایه‌ك)، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حزابی كوردی له‌ئاست یه‌كتر زۆر توند‌و شه‌ڕانین، به‌ڵام له‌ئاست بێگانه زۆر لاواز‌و شهرمێونو خۆ به كه‌م زانن، زۆر جار له روویان هه‌ڵنایه به لایه‌نی به‌رامبه‌ر بڵێن با تهوافوقو گفتوگۆكانمان بهكهتبیو به ئیمزا بێت، زۆربه‌ی دانووستاندنو رێككه‌وتنه‌كان شهفهوین، باشتربوو سه‌ركرده‌ی كورد وته‌ی "نا" زۆر زیاتر به‌كاربهێنێ‌و ترسی له‌م وشه‌یه نه‌بێت، سیاسه‌ت له دنیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆدا به‌بێ كادیری كارامه‌ی دیپلۆمات مه‌حاڵه‌و هه‌مووشمان باش ده‌زانین هه‌وڵ نه‌دراوه‌و نادرێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كه‌موكوڕییه. دڵنیام ئه‌گه‌ر كادیری دیپلۆماتی جدییو كارامه به‌بێ ته‌ماحی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی بنێرین بۆ دانووستانه‌كان، ئه‌وه دڵنیام وشه‌ی "نا" به‌كارده‌هێنێ‌و ئه‌وه‌نده‌ش زه‌رده‌خه‌نده بهكارناهێنێو خۆشی به كه‌م نازانێت!
* ئایا ئه‌و فۆبیایه‌ی به‌نیسبه‌ت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له دیسكۆرسی سیاسیی ئێمه‌دا هه‌یه، بنه‌مای ئابووری‌و سیاسیی ناوخۆیی هه‌یه، یا ئه‌وه‌ی شه‌رمێكی كوشنده‌ی سیاسییه‌و كورد له خۆی رانابینێت بیإووخێنێت؟
عه‌لی كه‌ریم: ئه‌م ترس‌و وه‌حشه‌ته‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌نیسبه‌ت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پێموانییه هیچ بنه‌مایه‌كی ئابووری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كوردستان ئابوورییه‌كی به‌هێزو به‌توانای هه‌بوایه، ئه‌وه بێشك هێژمۆنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو كوردستان زۆر به‌هێز ده‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستاش شه‌رمی سیاسی نییه، به‌ڵكو نه‌ناسینی داگیركه‌رانی كوردستانه، سه‌ركردایه‌تیی كورد زۆر به جدییو به باوه‌ڕه‌وه باسی خودموختاری یان شۆڕشی سه‌رانسه‌ری كرێكاران یا فیدرالیزم ده‌كات، كه‌چی هه‌ر هه‌مووی دوژمنان‌و داگیركه‌رانی كوردستان بۆ یه‌ك جاریش باوه‌ڕی پێناكه‌ن، شته‌كه زۆر ساده‌یه، دوژمنانی كورد زۆر باش ده‌زانن كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌و چاره‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش ته‌نهاو ته‌نها دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، به درێژایی ئه‌م 7 ده‌یه‌یه ئه‌وه هه‌ر سه‌ركرده‌ی كورده سوێند دهخواتو هاوارده‌كات كه جیایخواز نییه، كه‌چی بۆ یه‌كجاریش كه‌س باوه‌ڕی پێ نه‌كردووه!
سیاسه‌ت به شه‌رمێونی ناكرێت، ئه‌ویش له‌ئاست كێشه‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره‌ی وه‌ك كێشه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێمه زۆر زیاتر قازانجمان ده‌كرد له‌وه‌ی كه به درێژایی ئه‌م مێژووه زۆر به شهفافیو به روونی ویستی رهواو به حه‌قی كوردمان داوا كردبایه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵانی جیهاندا لایه‌نگرو دۆستمان بۆ پهیداكردبایه، خۆ له‌وه‌یان خراپتر لێنهدهكردین به داوای خودموختاری كیمیاباران كراین، جینۆساید كراین، وڵات وێران كراین‌و هیچ نه‌ما پێمان نه‌كه‌ن، كه‌وابوو بۆچی داوای ره‌وای خه‌ڵك كه سه‌ربه‌خۆیی بوو، نه‌مانكرد، پێموانییه له‌مه خراپترمان به‌سه‌ر هاتبا!