راپۆرت: ئه‌له‌ند مه‌حوی
سه‌رۆك كۆماری عێراق پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای له وه‌زیری به‌رگریی عێراق كردووه، نوێترین چه‌ك‌و ئامێر بۆ سوپای عێراق دابین بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كورد‌و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی عێراق مه‌ترسییان له‌پڕ چه‌ككردنی سوپای عێراق هه‌یه.
لیوا محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار‌و عه‌بدولقادر عوبێدی، وه‌زیری به‌رگریی‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تدا، تاڵه‌بانی داوایكردووه نوێترین چه‌ك‌و ئامێر بۆ سوپای عێراق دابین بكرێت".
ئه‌م داواكارییه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له كاتێكدایه كه كورده‌كان‌و هه‌ندێك لایه‌نی تری عێراق ترسیان هه‌یه له به‌هێزبوونی سوپای عێراق، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاشكرا داوای له وڵاتانی زلهێزی دنیا‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا كرد، به مه‌رج چه‌ك به عێراق بفرۆشن.
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا‌و له میانی کردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی کوردستاندا، داوای له وڵاته زلهێزه‌کانی دنیا کرد به تایبه‌ت ئه‌مریکا که ئێستا خه‌ریکی مۆرکردنی رێکكه‌وتنێکه له‌گه‌ڵ عێراق، به مه‌رج چه‌ك به عێراق بفرۆشن، که نه‌بێته هۆکاری هه‌إه‌شه له بارودۆخی کوردستان.
مه‌ترسییه‌كانی كورد دوای بڵاوبو‌ونه‌وه‌ی هه‌واڵێك ده‌ستیپێكرد كه حكومه‌تی عێراق به‌نیازه 36 فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16 له ئه‌مریكا بكڕێت، ئه‌مه‌ش به پاساوی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنی عێراق به‌هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا‌و بواردانه به كشانه‌وه‌ی هێزی زیاتری ئه‌و وڵاته وه‌ك له‌وه‌ی پێشنیازكراوه.
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ودایه‌ی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه: لای واشنتۆن روونه كه ئه‌و سه‌ودایه‌ی بایی چه‌ندین ملیار دۆلاره‌و چه‌كێكی نوێ ده‌دات به حكومه‌تی عێراق بۆئه‌وه‌ی له دژی چه‌كداره سوننه‌و شیعه‌كان به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ره‌نگه بنیاتنانه‌وه‌ی خێرای هێزی سوپای عێراق به چه‌كی ئه‌مریكایی وه‌كو ئێف 16 ببێته مایه‌ی نیگه‌رانكردنی وڵاتانی تری ناوچه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه نوێیه ده‌كه‌وێته ده‌ست حكومه‌تێكی هه‌راش، كه هێشتا له‌پێناو سه‌قامگیریدا ده‌جه‌نگێت.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له ناوچه‌كانی خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ری له پێكدادان نزیكبو‌ونه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاڵۆزیی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسییه‌ی بیری كورد خسته‌وه كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری حكومه‌تی عێراق بكات، تا له ره‌وشێكی وادا چه‌ك‌و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له دژی كورد، یان هه‌ر لایه‌نێكی تر به‌كارنه‌هێنێت.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه كه له ئێستادا كإینی چه‌كی مۆدێرن بۆ سوپای عێراق ببێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه پێیوابوو كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق‌و به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی عێراق‌و هه‌رێم له حاڵه‌تی جه‌نگیشدا نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا.
لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌ندام‌و وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به كورد‌و شیعه‌و سوننه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانه‌وه، ترسێكیان هه‌یه له‌وه‌ی له ئاینده‌دا لایه‌نێك ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست‌و سوپا به خراپ به‌كاربهێنێت له دژی گه‌لانی عێراق.
واپێده‌چێت عێراق سووربێت به‌شێوه‌یه‌كی دیار هێزی ئاسمانی سوپاكه‌ی فراوان بكات، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفروان پشت به‌هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌به‌ستێت، چاودێرانیش پێیانوایه عێراق به‌خێرایی ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كڕیاره‌كانی چه‌ك له جیهاندا، له كاتێكدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هێزه جه‌نگییه‌كانی به‌هێز بكات.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق له 17/4ی ئه‌مساڵ ئاشكرایكرد كه له‌پێناو پإچه‌ككردنی سوپای عێراقدا، به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، دوو ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ سوپاكه‌مان ته‌رخانكراوه.
بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری عێراق، وتیشی: "له سه‌ره‌تادا بإی 595 ملیۆن دۆلار بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو ته‌رخانكراوه، كه 78 ملیۆنی بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی باره‌گا سه‌ربازییه‌كانه‌و 357 ملیۆنی تری بۆ كإڕینی چه‌كه‌و 120 ملیۆنیشی بۆ چاككردن‌و به‌رده‌وامیدانه به كه‌لوپه‌له‌كان‌و 40 ملیۆنه‌كه‌ی تریشی بۆ ته‌قه‌مه‌نییه".
جێی ئاماژه پێكردنه له چه‌ند مانگی رابردوودا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندو‌وه، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت 400 زرێپۆش‌و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی تر به به‌های 3 ملیار دۆلار‌و 6 فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی جۆری C-130J به به‌های 1.5 ملیار دۆلار بكڕێت.
هه‌روه‌ها له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا جه‌واد بشاره، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عێراق، بڵاویكرده‌وه: وه‌فدێك به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق ده‌گاته فه‌ره‌نسا، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی سه‌ودایه‌كه‌وه كه كإینی 30 هه‌لیكۆپته‌ری چاودێریی‌و پرۆسه‌كانی فریاكه‌وتن له‌خۆده‌گرێت.
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: پێناچێت ئه‌و سه‌ودایه‌ی كه عێراق بۆ كڕینی فإۆكه‌ی F16 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ده‌یكات، له‌ناوخۆدا به توندیی ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رده‌بێت له خێراكردنی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق.
لیوا جه‌بار یاوه‌ر بۆچو‌ونێكی تری هه‌یه‌و هۆكاری ئه‌و ترسه‌ی كورد‌و لایه‌نه‌كانی تری عێراق له به‌هێزبوونی سوپای عێراق ده‌گه‌إێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ملیۆنێك چه‌كدار‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش له ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو سوپا، كه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سوپادا.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم به‌شێكی تری مه‌ترسییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به تێكه‌ڵكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌حوه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد به سوپای عێراق، كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه میلیشیان‌و سه‌ر به عه‌شیره‌ته‌كانی عێراقن.
ده‌نگوباسه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ كڕینی چه‌ك له وڵاتانی خۆرئاوا فراوان بووه، له‌م رووه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی لۆماتانی سویسری بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا به‌نیازه بایی نۆ ملیار دۆلار چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی به عێراق بفرۆشێت، كه پێكهاتووه له 392 پارچه چه‌كی سوك‌و كه‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ندیی‌و چه‌كی دژه تانك به به‌های 3 ملیار دۆلار‌و هه‌لیكۆپته‌ر به به‌های 2.4 ملیار‌و موشه‌ك‌و هاوه‌ن‌و تۆپ له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش زۆر زیاتره له‌و بودجه‌یه‌ی كه بابه‌كر زێباری ئاشكرای كردووه‌و حكومه‌تی عێراق ته‌رخانیكردووه بۆ سوپای عێراق، كه دوو ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلاره.