راپۆرتی: هیوا جه‌مال
شیعه‌كان له‌دوای راپه‌ڕینی 2ی ئازاری 1991ی باشوری عێراق‌و سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینه‌كه له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه به به‌رچاوی ئه‌مریكاوه، بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بوه بۆ "نازێكی سیاسی" سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتیان دوای روخانی رژێمی به‌عس. به وته‌ی پیته‌ر كالبرێس، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكایی، "شیعه‌كانی باشوری عێراق لێدوانێكی جۆرج بوشی باوكیان (سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا)، وه‌ك روناكیی سه‌وز بۆ راپهڕینهكیان له‌دژی سه‌دام به‌هه‌ند وه‌رگرت"و دوای سهركوتكردنهكهش ئه‌مریكا به‌رگریی لێنه‌كردن.
ئه‌وكات شیعه‌كان وایان له‌قه‌ڵه‌مدا كه ئه‌مریكا به ئه‌نقه‌ست رێی به سه‌دام دا كه راپه‌ڕینه‌كه سه‌ركوت بكات‌و نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی قه‌تلو عام كرد، شیكردنهوهشیان بۆ ئه‌وه ئێران بو كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆك نییه.
له‌و روانگه‌یه‌وه‌و ئێستاش كه شیعه‌ی عێراق باڵادهستنو سه‌رۆك وهزیرانو جێگرێكی سه‌رۆك كۆمار‌و جێگرێكی سه‌رۆكی پهرلهمانو ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تێكی سوننه مه‌زهه‌ب 35 ساڵی ته‌واو كوشت‌و بڕی كردون‌و چهوساندونیهوه، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنن، جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌تێكی شیعه‌ی وه‌ك ئێران پشتیوانیان دهكاتو ده‌ستی له به‌رنامه‌ڕێژیی كاره‌كانیاندا هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كورد كه ماوه‌ی زیاتر له 80 ساڵه له شۆإشی بهردهوامدانو به روی حكومه‌ته‌كانی عێراقدا ههڵشاخیونو دهربهدهربونو باجی قبوڵنه‌كردنی چه‌وسانه‌وه‌یان داوه، له‌دوای راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی ساڵی 1991ی كوردستانیشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی هاته ده‌ست حیزبه‌كانی شاخ‌و حیزبه‌كان كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكیان له‌سه‌ر حوكمی زاتی گۆشتكردوه، ده‌یانه‌وێت پیاده‌ی سه‌ربه‌خۆیی له حكومه‌تێكی فیدراڵ‌دا بكه‌ن، یان لانیكه‌م تا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستیان ده‌ڕوات سه‌ربه‌خۆیی رابگهیهننو كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
پیته‌ر كالبرێس له كتێبی كۆتایی عێراقدا تێبینییه‌كمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه له‌كاتی سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2006دا یاداشتی كردوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كورد ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت ئه‌وه‌نده فیدراڵی قبوڵ نییه، وه‌ك ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده ئان بودن، سه‌رۆكی ئۆفیسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كه‌ركوك، له ئاهه‌نگێكدا پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی به عێراقێكی دیموكراتی، فیدراڵی، یه‌كگرتو دوپاتكرده‌وه، به‌ڵام وادیاره ئه‌م رسته‌یه له هه‌ولێر جێبه‌جێنه‌كرا، چونكه له‌كاتی سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاره‌كان له هه‌ولێر، داواكرا سوێند به دڵسۆزیی بۆ یه‌كێتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بخۆن، به‌ڵام ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به ئه‌نقه‌ست وشه‌ی عێراقیان لێكرده‌وه".
كام فیدراڵی؟
ده‌توانین بڵێین هه‌ردو چاودێری ئینگلیزی (ئه‌لبێرت دایسیو جیمس برایس) كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی بوه‌و هه‌ر ئه‌وان دو مه‌رجیان بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی داناوه، یه‌كه‌میان بونی ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت (پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی) كه له روی ناوخۆیی‌و مێژویی‌و ئه‌تنی یان له شێوه‌ی ئه‌وانه په‌یوه‌ندییان ههبێتو بتوانن خۆیان له پێكهاته‌یه‌ك كه ناسنامه‌و نیشتمانێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت، بگونجێنن، مه‌رجی دوه‌میش ره‌غبه‌تی نیشتمانییه له یه‌كێتی نیشتمانی، كه وا دیزاین كرابێت كه پارێزگاریی له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كان له فیدراڵیهكهدا بكات.
له روخساره بنچینه‌ییه‌كانی فیدراڵی، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه، به وته‌ی پرۆفیسۆر ك.س. ویر پێویسته دابه‌شبونی گه‌وره له ده‌سه‌ڵاته‌كانی نێوان ناوهندو هه‌رێمه‌كاندا ههبێتو هه‌ریه‌كه‌یان پهیوهندیو رێكخستنیان له‌نێواندا هه‌بێت له چوارچێوه‌ی حكومهتهكانیاندا ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كاربهێنن، له ئه‌نجامی دابه‌شكردنی دهسهڵاتهكانیشدا هیچكام له ناوهندو هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان نابێت‌و هه‌ریه‌كه‌یان موماره‌سه‌ی هه‌مان توانا‌و هێزی خۆیان ده‌كه‌ن.
له سیستمی فیدراڵیدا پێویسته قه‌زای سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت كه بتوانێت هه‌مو ئه‌و یاسایانه پوچه‌ڵ بكاته‌وه كه ده‌ستور پێشێل ده‌كه‌ن.
سه‌ركرده كورده‌كان له‌سه‌ر كامیان رێككه‌وتون؟
له‌دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق له (په‌ناگه‌ی ئارام)ی هه‌رێمدا كۆبونه‌وه‌و چه‌ندین كۆبونه‌وه له نێوان سه‌ركرده‌كانی كورد‌و سه‌ركرده عێراقییه‌كاندا ئه‌نجامدراو له‌و كاته‌وه كه سه‌ركرده عێراقییه‌كان چه‌ند بهلێنێكیان بۆ پێدانی مافه‌كانی كرد دا، سه‌ركرده‌كانمان وازیان له دروشمی سهربهخۆییو حوكمی زاتی هێناو وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی عێراقی مافی هه‌رێمێكی فیدراڵیان له عێراقی دوای حكومه‌تی به‌عسدا قبوڵكرد.
كهواتهی له‌دوای راپه‌رینه‌وه سه‌ركرده‌كانمان فیدرالییان كرده دروشم‌و دوای روخاندی سه‌دامیش به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر دروشمه‌كه.
دوای قبوڵكردنی ده‌ستوریی هه‌میشه‌یی عێراق له لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌وه، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌رده‌وام له لێدوانه‌كانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبون به ده‌ستوره‌وه ده‌كه‌نه‌وه، وای نیشانده‌ده‌ن كه سه‌رجه‌م مافه‌كان له ده‌ستوردا چه‌سپیون، به‌ڵام به وته‌ی چاودێرانی سیاسی، ده‌ستور مافه‌كان دابه‌ش ناكات‌و نایدات وه‌ك دروشمه كۆنه‌كه‌ی سه‌رده‌می شاخی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش حسابی بكه‌یت، "ماف ده‌سه‌ندرێت نادرێت"، بۆیه ته‌نها به لێدوانه‌كان ناتوانین ده‌ستور جێبه‌جێبكه‌ین.
ئه‌وه‌ی كه زۆرتر لێدوانه‌كانی بۆنی سه‌ربه‌خۆییان لێوه دێت‌و هه‌ندێكجار وه‌ك" سه‌رۆكی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ" لێدوان ده‌دات، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، بۆ نمونه چه‌ند مانگێك لهمهوپێش له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌دا وتی: "ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست له كاروباری كه‌ركوك وه‌ربدات، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ست له كاروباری ئاماد (شارێكی كوردییه له توركیا) وه‌رده‌ده‌ین".
هه‌ر مه‌سعود بارزانی له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتۆن له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشوازیی له دانانی بنكه‌ی سه‌ربازیی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
چه‌ند جارێكی دیكه‌ش سه‌رۆكی ههرێمو هه‌ندێك له به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ته‌رزه لێدوانانه‌یان داوه كه بۆنی ئه‌وه‌ی لێدێت وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ كاربكه‌ن.
ده‌كرێت مه‌سعود بارزانی به حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و سه‌رۆكی حیزبێكیشه كه جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه، ئه‌و لێدوانانه له روی جهماوهرییو راكێشانی سۆزی كوردایه‌تی سودی لێ ببینێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی سۆزی نیشتمانی بن یان نه‌خشه بۆ داڕێژراو به به‌رنامه بن، له روی ستراتیژییه‌وه زیان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ناوه‌ند كه عه‌ره‌ب باڵاده‌سته تێیداو عه‌ره‌به‌كه‌ش شیعه‌یه، حسابی تایبه‌ت بۆ ئه‌و لێدوانانه دهكهنو گومان دروستده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور ئێمه هه‌رێمێكی فیدراڵین له عێراقدا، جگه له‌وه‌ش وڵاتانی دراوسێ كه هه‌مویان كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه، سه‌رسه‌ختانه له‌دژی ئه‌و لێدوانانه ده‌وه‌ستنه‌وه، هه‌روه‌ك توركیا ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی مه‌سعود بارزانی كرد.
هه‌ندێك له به‌رپرسه كورده‌كانیش به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق‌و فیدراڵیبونی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نمونه سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رده‌وام له لێدوانه‌كانیدا ئه‌وه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه كه عێراقێكی فیدراڵی یه‌ك پارچه‌یان ده‌وێت، به‌پێی راوبۆچوونی چاودێرانی سیاسیش بێت ئه‌وه‌نده‌ی كورده به‌رپرسه‌كانی به‌غدا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق كردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده باسی فیدراڵیه‌تی هه‌رێمیان نه‌كردوه.
فیدراڵیه‌ت ده‌وڵه‌ت له‌بارده‌بات؟
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌ب، رۆژی 8/11/2008 له كۆڕی نوخبه‌و توانا عێراقییه‌كان له به‌غدا له وته‌یه‌كیدا باسی فیدراڵی‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كانی كرد‌و وه‌ك خۆی وتی ناخی خۆی بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕو، بۆیه له‌و بڕوایهدابو كه هه‌ندێك له پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كان "زیاده‌ڕۆیان" له به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندا كردوه‌و له‌و روه‌وه ده‌بێت چاو به ده‌ستوردا بخشێننه‌وه.
نوری مالیكی وتی: "ده‌ستور له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازار‌و ترس‌دا نوسراوه‌ته‌وه‌و روانینی تێدایه بۆ ئاینده، ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه، له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌یه".
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌بێت چاوكراوهبین تا لامه‌ركه‌زیه‌ت نه‌بێته دیكتاتۆریه‌ت بۆ جارێكی تر تێیدا فیدراڵیه‌ت ده‌وڵه‌ت له‌بارببات، شێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته چۆنه كه ده‌مانه‌وێت، ده‌وڵه‌تی ئیتیحادیمان ده‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی‌و هه‌ڵبژاردن‌و سیستمی فیدراڵی، ئه‌م سیستمه‌ش له جیهاندا كاری پێده‌كرێت؟ ئایا ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوی به‌هێزمان ده‌وێت كه بتوانێت هه‌مو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه‌و تێكڕا كادیره نیشتمانییه‌كان بپارێزێت؟ ئایا سیستمێكی په‌رله‌مانیمان ده‌وێت، سیستمێكی په‌رله‌مانی به‌ناوبانگ یان سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی، سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی دیار‌و میكانیزمه‌كانی دیاربن، یان سیستمێكی تێكهڵو هه‌رچیمان بوێت بڕیاری لێبدهینو تا جارێكی تر خواسته‌كانمان نه‌مانخه‌نه ده‌روازه‌ی فیدراڵیهكی ئیتیحادی كه به‌دابه‌شكردن یان فره مه‌ركه‌زیه‌ت‌و فره دیكتاتۆریه‌ت كۆتایی پێبێت؟ من ده‌ڵێم دیاریكردنی شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه وامان لێبكات یاسا ده‌ربكه‌ین، نه‌ك یاسا ده‌ربكه‌ین‌و شێوه‌ی ده‌وڵه‌تمان نه‌بێت".
".... گومان له‌وه‌دا نییه كه ئێمه هه‌موان عێراقێكی یه‌كگرتو و سه‌روه‌رمان ده‌وێت..."
"واته ده‌وڵه‌تێك كه هه‌مو ئینتیماكانی تێدا كۆبێته‌وه‌و خاوه‌نی حكومه‌تێك كه بتوانێت هه‌مو لایه‌نه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ت كۆبكاته‌وه...".
ئه‌م وتانه‌ی مالیكی دوای ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌سعود بارزانییه كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، نوری مالیكی له قسه‌كانیدا به ئاشكرا له‌گه‌ڵ مهركهزیبونی عێراقدایه (ئه‌گه‌رچی خۆی ده‌ڵێت ئه‌وه له‌به‌ر بهرپرسیارتییهكهیهتی)، به‌ڵام پێشتر ئه‌و قسانه‌ی نه‌بوه، وه‌ك ده‌ڵێن ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هێزو توانای پهیداكردوهتهوهو به شێوازێك له شێوازه‌كان به‌سه‌ر تیرۆردا زاڵبوه، ئیدی قسان ده‌كات.
له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی مالیكی خستونیهتهڕو، له هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كاندا مه‌ركه‌زیه‌تی پێباشترهو بانگه‌شه‌ی بۆ كردوه، بۆ نمونه ده‌ڵێت: "ده‌بێت چاوكراوه بین تا لامه‌ركه‌زیه‌ت نه‌بێته دیكتاتۆریه‌ت... ئایا ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوی به‌هێزمان ده‌وێت كه بتوانێت هه‌مو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه‌و تێكڕا كادیره نیشتمانییه‌كان بپارێزێت؟...".
له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نیشانه‌ی پرسیار ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی‌و ده‌ڵێت: "ئایا ئێستا ئه‌م شێوازه كاری پێده‌كرێت؟"، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "ئایا سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تیی تێكه‌ڵمان ده‌وێت؟ ئایا جارێكی تر خواسته‌كانمان له فره مهكهزیهتدا به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت ناچنه‌وه؟"، ئه‌م رستانه هه‌موی ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه مالیكی بإوای به فیدراڵی‌و لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان نییه.
هه‌روه‌ك لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و فیدراڵی به خراپ دهزانێتو له‌وبڕوایه‌دایه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له بڕیاردان‌و دیكتاتۆریه‌ت‌و فره سه‌ركرده‌یی دروستده‌كات، بانگه‌شه بۆ مه‌ركه‌زیه‌ت دهكاتو لایه‌نه باشه‌كانی له پرسیاره‌كانیدا ده‌خاته‌ڕو.
بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێت ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز دابمه‌زرێت كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی ته‌واوی هه‌بێت له روی ئاسایش‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و چه‌ند بوارێكی تر.
فیدراڵیه‌ت یه‌كپارچه‌یی ده‌پارێزێت؟
له‌دوای وته‌كانی مالیكی له كۆڕه‌كه‌دا، هه‌مان رۆژ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كه جێگریه‌تی، وه‌ڵامی دایه‌وه‌و رۆژنامه‌كان به "شه‌ڕه قسه" وه‌سفیان كرد.
د. به‌رهه‌م وتی: "بابه‌ته گرنگه‌كان له ده‌ستوردا یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌و زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان ده‌نگیان بۆداوهو ماده‌كانی ئه‌م ده‌ستوره سروشتی ده‌وڵه‌تی عێراقیان دیاریكردوه... به‌ڵێ ره‌نگه له بنه‌ماكانیدا هه‌ندێك ناڕونی تێدابێت، به‌ڵام هه‌روه‌ك روناكی خۆی له نیوه‌ڕۆی هاویندا دیاره، كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه خه‌ریكی بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی‌و فیدراڵین كه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق بنیاتنراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "موحاسه‌سه شتێكی ره‌تكراوه‌یه، به‌ڵام تاكڕه‌ویكردن به هه‌مانشێوه ره‌تده‌كرێته‌وه‌و ناكرێت حوكمی ئه‌م وڵاته بكات، به‌بێ هه‌بونی ته‌وافوقێكی نیشتمانی هه‌روه‌ك ناشكرێت به‌بێ به‌شداریی راسته‌قینه‌ی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمی ئه‌م وڵاته بكرێت..."، د. به‌رهه‌م دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كێشه‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی پارێزگاكان‌و حكومه‌تی فیدراڵ‌و ئه‌وه‌ش كه په‌یوه‌ندیداره به حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی... هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی عێراق به توندوتیژیو خۆسهپاندنو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به ده‌ستی یه‌ك ناوهندو یه‌ك ده‌سته یاخود یه‌ك هێز نابێت، سه‌دام حسێن به‌رجه‌سته‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌و دۆخه‌یه".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌ی ره‌وشی هێزو گروپه چه‌كداره‌كان له عێراقدا رۆژی 9/11/2008 له هاوینه‌هه‌واری دوكان، وتی: "هه‌ر دیالۆگێك بۆ وتوێژكردن له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كرداریی بۆ كێشه‌و ناكۆكییه‌كان، پێویسته له بنه‌ڕه‌تدا پشت به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ببه‌ستێت".
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وتی: "فیدراڵیی ئه‌مڕۆ بوه‌ته واقیعێك كه زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌سه‌ندیان كردوه، چونكه سیستمی سیاسی رۆڵ‌و توانای ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هێز ده‌كات".
به وته‌ی هه‌مو ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ره‌وه، كورد حكومه‌تێكی یه‌كگرتوی فیدراڵیی دهوێتو كورد ده‌یه‌وێت له‌و حكومه‌ته یهكگرتوهدا هه‌رێمێكی فیدراڵی هه‌بێت، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی پارێزراوبێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سهرسوإمانه كورد یان ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم به كرده‌وه‌ش له هه‌ندێك جێگه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه، بۆ نمونه له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمیان له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزحانه‌ی عێراق كردوه‌ته‌وه‌و كاری سیاسی ده‌كه‌ن تێیدا، كه به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت هه‌رێمه‌كان نوسینگه‌یان له باڵیۆزخانه‌ی عێراق ههبێتو كاری رۆشنبیری‌و پهرهپێدانو ئاوه‌دانكردنه‌وه بگرنه ئه‌ستۆ، لایه‌نێكی به‌رپرسیار له‌و كێشه‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه كه كوردێك وه‌زیرێتی به‌ڵام له‌وبواره‌دا هیچ به‌ره‌وپێشچونێك نییه.
ده‌ستور چی ده‌ڵێت؟
به‌پێی ده‌ستوری عێراق، مه‌ركه‌ز دیفاع‌و سیاسه‌ته‌كه‌ی، ئابوری‌و سیاسه‌ته‌كه‌ی، كاروباری ده‌ره‌وه‌و سیاسه‌ته‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه، جگه له‌مانه هه‌رێمه‌كان ده‌توانن ئه‌سپی خۆیان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه تاوبدهنو ده‌ست له‌و كاروبارانه وه‌رنه‌ده‌ن.
شاره‌زایانی بواری ده‌ستور به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری دانان‌و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق بون، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه درزی یاسایی زۆر گرنگ هه‌یه كه كورد یان هه‌رێمه‌كان سودی لێ ببینن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بیبیننه‌وه یان ئیشیان له‌سه‌ر نه‌كردوه.
وه‌ك عارف ته‌یفور، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هێشتا كورد به‌ته‌واوی نه‌یتوانیوه مافه ده‌ستورییه‌كانی وه‌ربگرێت یان كاریان له‌سه‌ربكات.
ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستوردا یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، بۆ نمونه چه‌ند ماده‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه له ماده‌ی 115دا هاتوه: (ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌درێت به‌و یاسایانه‌یه كه له هه‌رێمه‌كان‌و پارێزگاكانی رێكنهخراو له هه‌رێمێكدا ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك كه‌وته نێوان حكومه‌تی فیدراڵی‌و ههرێمو پارێزگاكانه‌وه)، له ماده‌ی117دا هاتوه: (یه‌كه‌م ئه‌م ده‌ستوره دان به هه‌رێمی كوردستاندا دهنێتو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌شی كه هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان هه‌یانه، دوه‌م ئه‌م ده‌ستوره دان به‌و هه‌رێمه فیدراڵییه نوێیانه‌دا ده‌نێت كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور پێك دێن)، له ماده‌ی 116دا هاتوه: (حكومه‌تی فیدراڵی له كۆماری عێراقدا له پایتهختو هه‌رێمه‌كان‌و پارێزگا لامهركهزییهكانو كارگێڕییه ناوخۆییه‌كان پێك دێت).