دیمانه: رێبین فه‌تاح
د. خه‌لیل ئیسماعیل، مامۆستا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، وه‌ك پسپۆڕێك له بواری جوگرافیای سیاسی، باس له‌وه ده‌كات كه له ئێستادا زیاتر له نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورددا نییه له هه‌رێمی كوردستاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه دیاریكردنی سنوری كوردستان پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌ییه.
*هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا ئێستا بۆ دیاریكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
د. خه‌لیل ئیسماعیل: ده‌سه‌ڵاته یه‌كله‌دواییه‌كه‌كانی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیاریكردنی سنوری ناوچه كوردنشینه‌كانیان وه‌ك مه‌ترسییه‌ك تهماشاكردوهو له‌مه‌شه‌وه باسكردن له كوردستان‌و نیشتمانی كوردستان له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌كراو بوه، لایه‌نی كوردیش له‌پێشترو له ئێستا دودڵ بون له دیاریكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا، ساڵی 1929 چه‌ند نوێنه‌رێكیان كورد نوسراوێك به حكومه‌تی عێراق دا‌و داوای حوكمی زاتیان بۆ كورد ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ناوچه‌كانی (هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و لیوای نوێ به‌ناوی دهۆك)ی ده‌گرته‌وه، دواتر له ساڵی 1930دا شێخ مه‌حمود داوای له نێردراوی به‌ریتانیا له عێراق كرد كیانێكی كوردی له زاخۆوه هه‌تاوه‌كو خانه‌قین له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی به‌ریتانیا پێكبهێنرێت. سه‌ركردایه‌تیی كوردیش ساڵی 1944 یاداشتنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كرد‌و داوای دروستكردنی ویلایه‌تی كوردستانیان ده‌كرد، كه پێكهاتبو له (هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و شارۆچكه كوردنشینه‌كانی لیوای موسڵ به‌بێ دیاریكردن‌و شارۆچكه‌كانی خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی له لیوای دیاله).
له ساڵی 1963دا پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی بۆ دیاریكردنی ناوچه كوردییه‌كان دانا، كه پێكهاتبون له (هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و ئه‌و شارۆچكه‌و شاره‌دێیانه‌ی كه كورد تێیاندا زۆرینه‌یه له لیوای موسڵ‌و دیاله)، به‌ڵام یاسای ویلایه‌تی كوردستان له ساڵی 1972دا ناوچه‌كانی (پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و دهۆكو شارۆچكه‌ی سنجارو ته‌له‌عفه‌رو ئاكرێ‌و تلكێفو حه‌مدانییه له پارێزگای نهینهواو قه‌زای خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی‌و ناوه‌ندی قه‌زای شارهبانو شاره‌دێی مه‌نسورییه له پارێزگای دیاله)، هاوكات له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا ئه‌و ناوچه كوردیانه له عێراق له مه‌نده‌لییه‌وه كه له‌سه‌ر سنوری ئێرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات به ئاراسته‌ی سنجار له‌سه‌ر سنوری عێراق- سوریادا.
له ساڵانی 2002 تا 2005 پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان سنوری كوردستانی دیاریكردوه كه له هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆكو كه‌ركوك‌و قه‌زای ئاكرێ‌و شێخان‌و سنجارو ته‌له‌عفه‌رو تلكێفو شاره‌دێكانی زمارو به‌عشیقه‌و ئاسكی كه‌له‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی‌و به‌دره له پارێزگای دیاله‌و واسیتو ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌ی كورده به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێن كه چ ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه، له ساڵی 2006یشدا نه‌خشه‌ی هه‌رێم له‌دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر ده‌رباره‌ی بنه‌مای دیاریكردنی سنور دیاریكرا، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆكو كه‌ركوك‌و قه‌زای سنجارو ته‌له‌عفه‌ر (جگه له ناوه‌ند)، شێخان‌و تلكێف له قه‌زاكانی نه‌ینه‌وا، قه‌زای مه‌نده‌لی جگه له بهلهدروزو خانه‌قین‌و به‌دره، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه زیاتر له 51%ی خاكی كوردستان له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورددایه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه له ماده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا به ناوچه كێشه‌داره‌كان ناوبراوه.
*دوای ئه‌وه‌ش كه له ماده‌ی 140دا ئاماژه به ناوچه‌دابڕاوه‌كان درا، هۆی چییه كه گرفته‌كه هه‌روه‌ك خۆی به‌بێ هیچ چاره‌سه‌ركردنێك مایه‌وه؟
د. خه‌لیل ئیسماعیل: ماده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی سه‌رپشك كردوه له جێبه‌جێكردندا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی، كاره‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌ی دواخست، كه ده‌بو له كۆتایی ساڵی رابردودا دوا قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌كه ته‌واو بكرێت، ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه روبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد ده‌كرێته‌وه له‌م روه‌وه، پشتبه‌ستنی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورده به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی عێراقه‌وه، هه‌ندێك كه‌لێن‌و بۆشایش له خودی ماده‌كه خۆیدا هه‌یه كه زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆ دواخستن‌و جێبه‌جێنه‌كردنی له‌كاتی خۆیدا.
*كه‌واته ئه‌و كه‌لێن‌و بۆشاییانه چین كه له ماده‌ی 140دا هه‌ن؟
د. خه‌لیل ئیسماعیل: ماده‌ی 140 چه‌ند بۆشاییه‌كی له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگرتوه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ماده‌كه ناوچه كێشه‌داره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق دیارینه‌كردوه، كه پێویسته به‌بێ ئیجتهاد ناوچه‌كان دیاریی بكرێن، دوه‌میان ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی ههرێمو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌رباره‌ی ناوچه كێشه‌داره‌كان، ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها یان ته‌واو نه‌درابوایه به ده‌وڵه‌تی ئیتحادی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی تاكڕه‌وی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌دا بكات. هۆكارێكی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندی به جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند نایه‌وێت ئامار ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌وه كه هه‌وڵده‌دات تا بكرێت عه‌ره‌به هاورده‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی پێشویان بۆ دروستكردنی فه‌وجه‌كانی ئیسناد‌و سه‌حوه‌و میلیشیاكانیان له‌و ناوچانه‌داو ده‌ركردنی كورد له ناوچه‌كه‌دا بۆ جاری دوه‌م.
*به‌شێك له چاودێران پێیانوایه ئه‌گه‌ر له ئێستادا سنوری كوردستان دیاری بكرێت، ده‌توانرێت دواتر گرفته‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام چ میكانیزمێكی گونجاو له‌به‌رده‌سته بۆ دیاریكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا؟
د. خه‌لیل ئیسماعیل: گومانی تێدانییه كه دیاریكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا پێوستییه‌كی هه‌نوكه‌ییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه (نیشتمانی كوردان) به‌شێوه‌ی فه‌رمی له عێراقدا رابگهیهنرێتو سنوره‌كه‌ی دیاری بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پرۆژه ده‌ستوری ساڵی 2006دا هاتوه‌و هه‌وڵبدرێت به زوترین كات ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌دا بكرێت كه كێشه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به تۆماری ده‌نگده‌رانی ساڵی 2005 یان 2009 له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت.
*پێتوایه ئه‌و خاڵانه به‌سبن بۆ دیاریكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان؟
د. خه‌لیل ئیسماعیل: بێگومان ده‌بێت له‌پاڵ ئه‌و خاڵانه‌دا كاری دیكه بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و پێویستیانه‌ی كه واقیعه سیاسییه‌كه ده‌یهێنێته پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌توانرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌یه كه پێویسته هه‌وڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كاندا نیشته‌جێن، بتوانن ده‌نگ به پارێزگاكانی خۆیان بده‌ن، ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه پێشتر لێیانه‌وه ده‌ركراون، هاوكات ده‌بێت عه‌ره‌به هاورده‌كانیش ده‌نگ به‌و پارێزگایانه بده‌ن كه پێشتر لێیانه‌وه هاتون، به‌ده‌ر له‌مه‌ش به پێویست ده‌زانرێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی له زوه‌وه غورفه‌ی عه‌مه‌لیات بكاته‌وه كه پێكهات بێت له پسپۆڕانی ئه‌كادیمی‌و شاره‌زا له بواره‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رێكی باش بن بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد به پإ زانیاریكردنو كۆكردنه‌وه‌ی دیكۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره تا ئێستا.