دیمانه: ئیبراهیم عه‌لی – ئارام شێخ وه‌سانی
* پێتانوایه له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا گۆڕانێكی ئه‌وتۆ بێته‌كایه‌وه كه گۆڕان له پارسه‌نگی هێز دروست ببێت له كوردستان؟
سه‌فین دزه‌یی: وه‌ك ده‌زانرێت هه‌ڵبژاردن پایه‌یه‌كی گرنگی دیموكراسیه، له كوردستان دوای ساڵی 1991 بیر له هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا به به‌شداریی هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان، راسته پرۆسه‌ی سیاسی توشی هه‌ندێك ئاسته‌نگ هات وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام باوه‌ڕبون به دیموكراسیه‌ت‌و كلتوری دیموكراسیه‌ت ئه‌وه شتێكی نه‌گۆڕه له سیاسه‌تی پارتیماندا، له شۆڕشه‌كانی پارتیشدا دروشمی پارتی دیموكراسی بوه به‌تایبه‌ت له شۆڕشی گوڵاندا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه دیموكراسی كلتورێكه ناتوانرێت وه‌ك سیستم پیاده‌بكرێت، پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كان ئه‌و كلتوره قبوڵ بكه‌ن، سه‌باره‌ت به كورد ئه‌و بابه‌ته كۆنسێپتێكی تازه‌یه، به‌ڵام كه سه‌یری هه‌ندێك وڵاتی جیهان بكه‌ین، سه‌دان ساڵ ئینجا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی دیموكراسی، بۆیه نابێت ئێمه په‌له له پرۆسه‌كه بكه‌ین، نابێت ئه‌وه‌ی كه له وڵاتان شتێكی سه‌ركه‌وتوه، یه‌كسه‌ر بیگوازینه‌وه، چونكه كورد خاوه‌نی كلتور‌و ئایین‌و نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێت دوپاتی بكه‌مه‌وه كه دیموكراسی پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕه له سیاسه‌تی پارتی‌و مافی هه‌مو تاكێكی كوردستانه كه موماره‌سه‌ی دیموكراسی بكات، جا ئه‌و مافانه چ له هه‌ڵبژاردندا بێت یان له راده‌ربڕیندا بێت، به گشتی ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی دیموكراسیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له كوردستان، پێویسته ئهنجامبدرێتو په‌رله‌مان جارێكی تر هه‌ڵبژێردرێته‌وه، خه‌ڵكیش ده‌نگ به كاندیده‌كان بدات، په‌رله‌مانیش یاسای گونجاو ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له كوردستان گونجاوتر بێت، بێگومان وه‌ك راگه‌یانراوه كه رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌نێوان هه‌ردو هێزی سیاسی له كوردستان (پارتی‌و یه‌كێتی) ئیمزاكراوه، ئه‌مه‌ش پێویسته جێگه‌ی دڵخۆشیی خه‌ڵك بێت، چونكه خه‌ڵك زۆر ناڕازی بو له ناته‌بایی ئه‌و دو پارته، به‌ڵام ئێستا كه ئه‌و دو پارته رێككه‌وتون، هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ر ناڕازییه، هه‌روه‌ها پارتی وه‌ك حیزبێكی خاوه‌ن چه‌ندین ساڵ خه‌بات، شتێكی ئاساییه كه مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات بێت، راسته ره‌نگه ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له مه‌یدانه‌كه‌دا نه‌بێت، به‌ڵام بارودۆخی هه‌ستیاری كوردستان واده‌كات كه یهكێتیو ته‌بایی ریزه‌كانمان بپارێزین، رێككه‌وتنه ستراتیژیهكهش هه‌ر به‌و مه‌به‌سته بوه، به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر كه له‌و بارودۆخه‌دا كورد ته‌باو یه‌كڕیز بێت، بۆیه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ئه‌م یهكڕیزیهمان پێویسته، تا ئه‌وكاته‌ی كه كلتوری دیموكراسی جێگیر دهبێتو ئه‌وكات ئه‌گه‌ر هێزێك له هه‌ڵبژاردن توانی رای جه‌ماوه‌ر مسۆگه‌ر بكات، ده‌بێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی رازی بێت به ئه‌نجامه‌كه‌ی.
* پێشبینی ده‌كه‌ن به‌مزوانه شتێكی وا روبدات؟
سه‌فین دزه‌یی: ئه‌وه ئومێدی ئێمه‌یه، ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك هاوكاربێت كه سیستمێك دابمهزرێنینو به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاوبنێن، شتێكی ئاساییه كه هه‌ر حیزبێكی تر بێته مه‌یدانه‌كه جه‌ماوه‌ر ده‌نگی بۆ بدات، له داهاتوشدا ئه‌گه‌ر شتێكی وا بێته پێش، شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئێستا گله‌یی ئه‌وه هه‌یه كه دو حیزبی باڵاده‌ست هه‌مو شتێكیان له‌ده‌سته، به‌ڵام ناشتوانرێت ئه‌و هه‌مو خهباتو تێكۆشان‌و مێژوی ئه‌و دو حیزبه له‌بیربكرێت، هه‌ندێك حیزبی تر كه ماوه‌یه‌كی كورته هاتونه‌ته ناو مه‌یدانی سیاسی، خۆیان به به‌دیلی پارتی‌و یه‌كێتی بزانن، ئه‌وه ده‌نگده‌ران بڕیاری لێده‌ده‌ن.
* به‌شێك له‌و حیزبانه‌ی كه له كوردستاندا هه‌ن بیروڕایان وایه پارتی‌و یه‌كێتی نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆنیان له كوردستان بڕیوه؟
سه‌فین دزه‌یی: ئۆپۆزیسیۆنێكی كاریگه‌ر له مه‌یدانه‌كه‌دا نییه، ئه‌وانه‌ی گازنده‌ی له‌وجۆره ده‌كه‌ن، به‌شێكیان له پهرلهمانو حكومهتو ده‌سته‌ی سیاسیی باڵای كوردستان به‌شدارن، بۆ نمونه كاتێك كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه، خۆ له‌و كۆبونه‌وانه‌دا هه‌مو بابه‌ته ستراتیژی‌و گرنگه‌كان باس ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و گله‌ییه ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانی ناو حكومه‌ت بن، ته‌نها ئه‌ندامیه‌تیان له په‌رله‌مان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌ڵام ناكرێت تۆ له پهرلهمانو حكومهتو ده‌سته‌ی باڵای سیاسیی بهشداربیتو ره‌خنه له لایه‌نی تر بگریت، ده‌بێت ئه‌وانه ره‌خنه له‌خۆیان بگرن سه‌باره‌ت به هه‌ر بابه‌تێك.
* هه‌ڵوێستی پارتی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی تر لیستێكی تازه‌یان پێكهێنا كه ركابه‌ری پارتی‌و یه‌كێتی بێت؟
سه‌فین دزه‌یی: ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر رای ده‌نگده‌ران، ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو بكه‌ین، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌نگیان داوه به پارتی یان یه‌كێتی ته‌نها ئه‌ندامانی ئه‌و دو حیزبه نه‌بون، به‌ڵكو خه‌ڵكیش ده‌نگیداوه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك هه‌بن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دیموكراتیانه به‌شداربن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌گوێره‌ی قه‌واره‌ی خۆیان ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن شتێكی ئاساییه.
* زۆرجار پارتی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه سنوری ئازادیی راده‌ربڕینی بچوككردوه‌ته‌وه له‌پشت ئه‌و كارانه‌یه كه ده‌كرێن بۆ سنورداركردنی ده‌نگی ئازاد؟
سه‌فین دزه‌یی: لێره‌دا من ده‌مه‌وێت پرسیارێك بكه‌م ئایا ئازادیی به مانای به‌ره‌ڵایی دێت؟ بێگومان نا، ئازادیش سنورداره، ئازادیی به‌رامبه‌ره‌كه‌م تا ئه‌و سنوره‌یه كه ئازادیی من پێشێل نه‌كات، كاتێك تۆ مافی من پێشێل ده‌كه‌یت، ئازادیی تۆ له‌وێدا كۆتایی پێدێت، به‌داخه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م هه‌ندێك كه‌س ئازادیی به به‌ره‌ڵای ته‌فسیر ده‌كه‌ن، باشه ئه‌گه‌ر ئازادیی سنوردار بكرێت، ئه‌وه ئازادیی نییه كه میدیا ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س‌و لایهنو میدیایه‌ك ئامانجی خزمه‌تكردن‌و به‌ره‌وپێشبردن بێت له سنورێكی یاساییدا قسه‌بكات، ئه‌وا شتێكی باشه، به‌ڵام هه‌ر میدیا‌و لایه‌نێك ئامانجێكی تێكده‌رانه‌ی هه‌بێت یان ئامانجی خزمه‌تكردن بێت به ئه‌جێندای بێگانه، ئه‌وا به ئازادی قبوڵ ناكرێت، به میدیای ئازادیش دانانرێت، پێویسته هه‌نگاوی به‌رامبه‌ر بهاوێژرێت، بێگومان جا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه یاسایی بن باشتره، به‌ڵام من ده‌پرسم له‌و هه‌مو گۆڤار‌و رۆژنامه‌و سایتانه‌ی كه هه‌ن رۆژانه به به‌رده‌وامی تانه له حكومهتو حیزب‌و خه‌ڵك‌و په‌رله‌مان ده‌ده‌ن، چ هه‌نگاوێك له‌دژیان گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه له میدیای كوردی زۆر ده‌گمه‌نه شرۆڤه‌و سیناریۆی سیاسی بخرێته‌ڕو بۆ پێشهاتو بابهتهكان، ئێمه كه‌سی پرۆفیشناڵمان له بواری میدیادا زۆر كه‌مه، ئه‌گه‌ر سه‌یری میدیای وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ین، ده‌بینین له كاره‌كانیاندا پهیامو نامه‌یه‌كیان پێیه، به‌ڵام من له كوردستان به‌داخه‌وه ئه‌وه نابینم، هه‌روه‌ها هه‌ر رۆژه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت بێئه‌وه‌ی ئامانج له كاركردنیاندا هه‌بێت، من ئه‌و بارودۆخه زۆر به سه‌رلێشێواوی ده‌بینم، ئێمه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه‌ی میدیای هه‌قیقی.
* به‌ڵام به‌هۆی رێككه‌وتنی پارتی‌و یهكێتیو دروستكردنی لیستێكی هاوبه‌ش ئه‌و بۆچونه‌ی لای خه‌ڵك دروستكردوه كه ئه‌نجامه‌كان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، واتا خه‌ڵك ده‌نگ بدات یان نا هاوكێشه‌كه ناگۆڕێت؟
سه‌فین دزه‌یی: كێشه‌كه ئه‌وه نییه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك ده‌نگ بدات، ئه‌وه‌ش شتێكی دیموكراسیانه‌یه، خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی ده‌نگ به چ لیستێك ده‌دات، هه‌روه‌ها كه ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دروستبونی په‌رله‌مانه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت گۆڕان بكهنو یاسا دهربكهنو خاوه‌ن بۆچونی خۆیان بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له حكومه‌تدا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن، ئێستا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باش رۆیشتوه كه خه‌ڵكی شاره‌زاو پسپۆإ له حكومه‌تدا كاربكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانه، گرنگ ئه‌و ئه‌ندام پهرلهمانانهیه كه ده‌چنه په‌رله‌مان كه پێویسته خه‌ڵكانێكی شاره‌زابن، ده‌كرێت زۆرجار یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌ربچێت، به‌ڵام خه‌ڵك له‌دژی بوه‌ستێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه لێهاتوش بن.
* له ئێستادا ده‌نگێكی زۆری ناڕه‌زایی هه‌یه له به‌رامبه‌ر هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه كۆنترۆڵی حكومه‌تیان كردوه، پێتوانییه ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌كێتی وه‌ڵامی خه‌ڵك نه‌ده‌نه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاراسته‌ی دیكه وه‌ربگرن؟
سه‌فین دزه‌یی: له راستیدا كه حیزب خه‌بات ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ده‌سه‌ڵات، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت كه خزمه‌تی خه‌ڵك بكات كه بو به ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كرێت كه هه‌تا ره‌وشی ژیانی خه‌ڵك باشتربێت، داواكاریی خه‌ڵك زیاتر ده‌بێت، هه‌تا ئاشتی‌و ئارامی زیاتربێت، خه‌ڵك داوای گوزه‌رانی باشتر ده‌كات، له‌وكاته‌دا ده‌بێت ره‌چاوی توانای حكومه‌ت بكرێت كه توانایه‌كی سنورداری هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا پلان گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پلانی هه‌بێت ده‌توانێت ئه‌و كێشانه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رچه‌نده پلانیش هه‌بوه، به‌ڵام هۆكاری ده‌ره‌كی رێگربوه، بۆ نمونه ئه‌وه چه‌ند مانگه پێداویستییه كاره‌بایه‌كانی وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان نوسراوه كوردستان، رێگریان لێكراوه بێنه ناو هه‌رێم، ئه‌مه پلان تێك ده‌دات، وێستگه‌كه‌ی هه‌ولێر به هه‌مانشێوه به‌هۆی تۆپبارانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنور، پسپۆڕه‌كانی وێستگه‌كه كه ئه‌ڵمانی بون بإیاریاندا نه‌یه‌نه كوردستان، چه‌ندین مانگ كاره‌كه‌یان دواخست، خه‌ڵكیش پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی تر بڕوانێته بابه‌ته‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی هه‌رێم بكه‌ین له هه‌مو رویه‌كه‌وه، پێشكه‌وتنی گه‌وره هاتوه‌ته ئاراوه به‌تایبه‌ت له روی ئازادیی رادهربإین، هه‌روه‌ها جاران په‌یوه‌ندیی نێوان سۆران‌و بادینان داخراوبو، ئێستا ئه‌و تێكهڵاویهی كه هه‌یه جێگه‌ی دڵخۆشییه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شتی سلبی‌و ئیجابی هه‌یه پێویسته هه‌ردو لایه‌ن ره‌چاوبكرێت نه‌ك ته‌نها لایه‌نی سلبی، بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه سلبییه‌كان دیاری بكرێت‌و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
* پارتی‌و یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن سه‌یری میدیای ئه‌هلی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا میدیای ئه‌هلی خۆی به به‌دیل نازانێت، به‌ڵكو داوای ریفۆرم ده‌كات، ئایا ئێوه بۆ وه‌ك شۆڕشێك له‌دژی خۆتان له میدیای ئه‌هلی ده‌ڕوانن؟
سه‌فین دزه‌یی: خۆی ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه سه‌باره‌ت به میدیای ئه‌هلی، ناكرێت ئه‌و به‌راورده بكرێت كه بڵێن هه‌مو حیزبه سیاسییه‌كان لایه‌كن میدیای ئه‌هلیش لایه‌كه، باشه ئه‌و كه‌سه‌ی له میدیای ئه‌هلییه به‌بێ ناوهێنانی هیچ كه‌سێك خۆی پێ باشتر‌و دڵسۆزتره بۆ كورد له كه‌سێك كه له 61دا خه‌باتی كردوه به نه‌بونی ناخۆشی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بوه، نابێت كه‌سێك بێت بڵێت حیزبه سیاسییه‌كان فێری كوردایه‌تی ده‌كه‌م، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، هیچ هێزێكی سیاسی ئه‌وه قبوڵ ناكات كه پاش ئه‌و هه‌مو خهباتو شۆڕشه كه‌سانێك بێن موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن، میدیای ئه‌هلی هه‌ركارێك ده‌كات له چوارچێوه‌ی خۆی ئاساییه، به‌ڵام موزایه‌ده‌كردن له‌سه‌ر خه‌باتی ئه‌و حیزبه سیاسیانه قابیلی قبوڵ نییه، هه‌ر ئه‌و حیزبه سیاسیانه ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستایان بۆ میدیای ئه‌هلی دروستكردوه كه ئێستا بهوجۆرهبن، هه‌ر خه‌باتی ئه‌و حیزبانه‌و خوێنی شه‌هیده‌كانی بوه ئه‌گینا پێش 91 كوا میدیای ئازاد بونی هه‌بو، له‌به‌رئه‌وه پێم باشه به‌راوردی پێش 91و ئێستا بكرێت كه ماوه‌ی 17ساڵه، ئه‌و ماوه‌یه بۆ ته‌مه‌نی میلله‌تێك هیچ نییه، ئێمه وا تازه به‌سه‌ر پێدهكهوین له هه‌مو بوارێكدا، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه‌مه، خه‌ڵك به سه‌دان ساڵ گه‌یشتوه‌ته ئه‌و قۆناغه، وێڕای هه‌مو كه‌موكورتییه‌كان پێویسته گه‌شبین بین به داهاتو.
* بۆچونێكی تر هه‌یه كه پێویسته ئه‌و حیزبه سیاسیانه خهباتو مێژو نه‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات، ره‌خنه‌كانی میدیای ئه‌هلیش زیاتر له‌و روانگه‌وه‌یه، بۆچونێكی تریش هه‌یه ده‌ڵێن ئه‌و حیزبانه‌ی به شۆڕش دێنه سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات ناتوانن سه‌ركه‌وتوبن له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نیدا؟
سه‌فین دزه‌یی: من وای نابینم، هه‌ردو لایه‌نی هه‌یه، هه‌روه‌ها هیچ هێزێكی تر نه‌هاتوه له كوردستان ببێته دیكتاتۆر‌و هێزه‌كانی تر له‌ناوببات، به‌داخه‌وه له كوردستان شه‌ڕی ناوخۆ دروستبو، به‌ڵام ئه‌وه ریشه‌یه‌كی قوڵتری هه‌بو، ئێستا ئه‌وه‌تا دو حیزبی سه‌ره‌كی له ده‌سه‌ڵاتدان، به‌ڵام داواكراوه كه حیزبه‌كانی تریش بێنه ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و ناو حكومه‌ته‌كه، هاتوشن.
* وه‌ك ده‌زانرێت ماوه‌یه‌كی باش تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان یهكێتیو پارتی، به‌ڵام تا ئێستاش خه‌ڵك به‌گومانه‌وه سه‌یری رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی سێ وه‌زاره‌ته‌كه؟
سه‌فین دزه‌یی: ئه‌گه‌ر ئێمه كه‌مێك وردبینانه له بابه‌ته‌كه بڕوانین، ده‌بینین كه هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه وابه‌سته‌ن به بواری ئه‌منیه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش كوردستان باری ئه‌منیه‌تی زۆر پێویسته، ئه‌و ئارامییه‌ی كه له كوردستان هه‌یه له ناوچه‌كانی تری عێراق نییه، ئهمنو سه‌قامگیریی كوردستان ناتوانرێت مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، نه‌بونی ههیكهلیهتێكی مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی چ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ وایكردوه كه تێكه‌ڵییه‌ك دروستبێت، چونكه ئه‌م حیزبه سیاسیانه هه‌م لایه‌نی چه‌كداریان هه‌بوه هه‌م لایه‌نی سیاسی، هه‌روه‌ها به شێوازی جیاوازیش ئیشكراوه به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌منی، ئێستا ئه‌گه‌ر لهپإ بێیت ههیكهلیهتێكی نوێ دابڕێژی، توشی كێشه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌بیت، به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌منی، دزه‌كردنی تیرۆریستان‌و ناحه‌زان زۆر ئاسان ده‌بێت، یه‌ك درز له بواری ئه‌منی دروستبێت، كاره‌ساتی وه‌ك یه‌كی شوباتی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و دو بواره پێویسته زۆر به وردی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به كاته، ئێستا ئێمه سه‌رقاڵی دروستكردنی ئه‌و ههیكهلیهتهین، وا خه‌ریكه دروستده‌بێت، ئه‌م كاره پێویسته به چه‌ندین قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت.
* چاودێران پێیانوایه كه ده‌بێت حكومه‌ت كارئاسانیی بكات بۆ گه‌شه‌كردنی میدیای ئه‌هلی، نه‌ك بكه‌ونه خانه‌ی سه‌نگه‌ر له‌یه‌كترگرتن، به‌وپێیه‌ی چه‌سپاندنی دیموكراسی ئه‌وه‌نده‌ی له گه‌شه‌سه‌ندنی ئازادیی بیروڕایه، ئه‌وه‌نده له دروستكردنی باڵه‌خانه‌و كۆمپانیای بازرگانی نییه؟
سه‌فین دزه‌یی: یه‌كێك له بنه‌ماكانی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه میدیای ئازاد هه‌بێت، به‌ڵێ ئێمه‌ش بڕوامان وایه ده‌بێت میدیای ئازاد فیعله‌ن ئازادبێت نه‌ك بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌جێندای ده‌ره‌كی، ده‌بێت میدیای ئازاد هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات‌و بۆچونی خۆشی ده‌رببڕێت دور له ته‌شهیر.
* پێتوایه جیاوازیی جه‌وهه‌ریی هه‌یه ئێستا له‌نێوان ئێوه‌و یه‌كێتیدا؟
سه‌فین دزه‌یی: له‌ناو یه‌ك حیزبیشدا بۆچونی جیاواز هه‌یه، زۆرجار ئه‌م جیاوازییه بوه‌ته هۆی جیابونه‌وه، ئه‌مه‌ش له مێژودا رویدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له ئێستادا له كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له هه‌ڵوێستدا یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌و پێویسته یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت، جیاوازیی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی ئیداریی، ده‌بێت ئه‌و جیاوازییه‌ش هه‌بێت.
* له‌م دواییه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و هه‌رێم چوه قۆناغێكی نوێوه، چۆن ئه‌م پێشكه‌وتنه لێك ده‌ده‌نه‌وه؟
سه‌فین دزه‌یی: ئه‌وه شتێكی باشه كه باسی پێشكه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان ههرێمو توركیا له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان بكرێت‌و ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن بێت له‌یه‌كتری، له‌و بإوایهدام توركیاش ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته تونده‌كانی دهبێتو توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت، راسته ئه‌وان نیگه‌رانییان هه‌یه، ئێمه‌ش نیگه‌رانیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كه گفتوگۆ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كتر تێبگه‌ین.