راپۆرت: ئیبراهیم عه‌لی
سێكته‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه
له‌م راپۆرته‌دا كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا ههڵدهیهنگێنرێ، ئه‌ویش له رێگه‌ی خستنهإوی پاشخان‌و رێگرهكانو گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامی كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا، گرنگیی كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ سه‌ر ئابوریی هه‌رێمی كوردستان شتێكی ئاشكرایه، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته هۆی دروستكردنی هه‌لی كار‌و زیادبونی سه‌رجه‌م به‌رهه‌می ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستاندا.
كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م كه‌رته خێراترین كه‌رته له بواری گه‌شه‌كردندا له ئابوریی هه‌رێمدا، قه‌باره‌ی بازاڕی ئاوه‌دانكردنه‌وه به 2 ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت كه 95%ی ئه‌م بڕه له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆمپانیا توركییهكاندایه، له چوار ساڵی رابردودا به‌هۆی گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی ئابوری لهلایهكو له‌لایه‌كی تر به‌هۆی داواكاری زۆری نیشته‌جێبون له‌به‌ر كۆچكردنی هه‌زاران پیشهگهرو شاره‌زایانی عه‌ره‌بی عێراقی‌و خێزانه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئاماری كۆمپانیاكان
یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان نزیكه‌ی (2000) ئه‌ندامی هه‌یه كه (400) له دهۆكو (735) له سلێمانی‌و 863 له هه‌ولێرن، جگه له‌مه‌ش (59) ئه‌ندامی بیانی له كوردستانن كه (51)یان توركینو (8)یان ئێرانین.
له‌به‌ر نه‌بونی زانیاریی ئاماركراو ده‌رباره‌ی كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌م زانیاریانه له سه‌رچاوه بیانییه‌كان وه‌رگیراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵگری كار‌و بازرگانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (BIME)، ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیا توركیانه‌ی كه ئێستا له كوردستان كارده‌كه‌ن ده‌گاته (380) كۆمپانیا، به‌گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت ته‌نها له هه‌ولێر (500) كۆمپانیای ئاوهدنكردنهوهی بیانی هه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی دیكه 634 كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ری توركی له هه‌رێمی كوردستانن‌و (260)یان له هه‌ولێرو (225) له سلێمانی‌و (97)یان له دهۆكو (45)یان له زاخۆ‌و (7)یان له ئاكرێن، (150) له‌م كۆمپانیایانه‌ش پرۆژه‌ی وایان له هه‌ولێرو سلێمانی ئه‌نجامداوه كه گوژمه‌كه‌ی له 30 ملیۆن دۆلار زیاتره.
گوژمه‌ی بنیاتنان‌و توانای به‌رهه‌مهێنان
بازاڕی كه‌ره‌سته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا به (600) ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، چیمه‌نتۆو شیش‌و خشت به‌شێكی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی له كه‌ره‌سته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه پێك ده‌هێنن، ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆری ئه‌م كه‌ره‌ستانه له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن.
چیمه‌نتۆ:
رێژه‌ی به‌كارهێنانی چیمه‌نتۆ له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ساڵانه به 10 ملیۆن ته‌ن ده‌خه‌مڵێنرێت كه رێژه‌ی (25- 45%)ی ئه‌م رێژه‌یه له بواری پیشه‌سازیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا له هه‌رێمی كوردستاندا به‌كارده‌هێنرێت، له ساڵی 2006دا نزیكه‌ی 7 ملیۆن ته‌ن چیمه‌نتۆ له توركیا‌و ئوردون‌و ئێران ده‌هێنران، ئه‌گه‌رچی توانای به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ زیادی كردوه، به‌ڵام وا پێویست ده‌كات چیمه‌نتۆ له ده‌ره‌وه هاورده بكرێت بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان.
شیش:
شیش له توركیا‌و ئۆكرانیا‌و چین ده‌هێنرێت، له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌وڵێكی وا نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسن‌و شیشی كۆن دوباره پوخت بكرێت‌و سه‌رله‌نوێ به‌كاربهێنرێت، ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها یه‌ك كارگه‌ی بچوك هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیش به‌ناوی كارگه‌ی شیشی هه‌ولێر.
خشت: هه‌ندێك كارگه‌ی سه‌رده‌میی هه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی خشت، به‌ڵام زۆربه‌ی خشت‌و بلۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن كارگه بچوكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون
ژماره‌ی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون كه له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانه‌وه ئه‌نجامدراون، له 30 پرۆژه له ساڵی 2002 زیادی كردوه بۆ 986 پرۆژه له ساڵی 2007دا.
له هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌كی كه‌می یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن كه بتوانرێت بكڕدرێن بۆ گه‌نجان، دروست ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی ئێستا له‌ژێر پلاندایه دروستكردنی نزیكه‌ی (2000) یه‌كه‌یه بۆ گه‌نجان، بۆ هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك پێویسته 25 هه‌زار دۆلار بدرێت به‌شێوه‌ی قه‌رز له ماوه‌ی چوار تا پێنج ساڵدا ده‌درێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وا ده‌خه‌مڵێنێت كه (60) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بۆ هه‌ولێرو (200) هه‌زار یه‌كه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خواست‌و داواكاریی هه‌نوكه‌ی نیشته‌جێكردن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو دابین بكرێت.
ژێرخان
دابینكردنی ژێرخانێكی ته‌واو زۆر پێویسته بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری نیشته‌جێكردن‌و پیشهسازیو بازرگانی‌و كات به‌سه‌ربردن‌و كارگێڕی، كۆمپانیاكانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن، پێویسته دڵنیا بكرێن له‌وه‌ی كه ئه‌و ژێرخانه‌ی بۆ پرۆژه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌وان هه‌یه، پشتپێبهستراوهو توانای ته‌واوی هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی كار‌و چالاكیی تایبه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وان.
ده‌زگاكانی پاكژی
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو ئاوی قورس‌و زبڵ‌و خاشاك زۆر گرنگن بۆ كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و گه‌شه‌پێدانی ئابوریی ههرێمو خۆشگوزه‌رانی له هه‌مو رویه‌كه‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌یانه گرنگن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و پێداویستییه‌كانی پاكژیی دانیشتوان لهلایهكو له‌لایه‌كی تر بۆ كێبڕكێكردنی بنیاتنان‌و به‌هێزكردنی پیشه‌سازیی.
ئاو
رێژه‌ی دابینكردنی ئاو له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ڕوی بڕو له‌ڕوی جۆره‌وه كه‌مه، ته‌نها له هه‌ولێر (250) هه‌زار خێزان‌و له سلێمانی (430) هه‌زار خێزان سیستمی ئاوی بۆریان هه‌یه، به بڕی زیاتر له (200) ملیۆن دۆلار گرێبهستكراوه بۆ چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سیستمی ئاو له هه‌رێمدا، جگه له پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی ئیفراز، ئاستی خزمه‌تگوزاریی تۆإی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا نزمه به‌هۆی خراپیی بهڕێوهبردنو چاككردنه‌وه‌و كهمیو نه‌بونی كاره‌با بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو.
زبڵ‌و خاشاك
خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆكردنه‌وه‌و چارهسهركردنو له‌ناوبردنی زبڵ‌و خاشاك له ناوچه شارییهكانو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌ڕوی بڕو جۆره‌وه، كه له هه‌مو هه‌رێمدا ته‌نها هه‌ولێرو سلێمانی‌و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كاندا سیستمێكی رێك‌وپێك هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌و چارهسهركردنو فڕێدانی زبڵ‌و خاشاك.
هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به پاره‌ی ئه‌مریكا وێستگه‌ی گواستنه‌وه‌و شوێنی تایبه‌ت بۆ ژێرگڵكردنی زبڵ‌و خاشاك دروستكراون بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م دامه‌زراوانه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان نین، بهڕێوهبردنو چاككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه نوێكانی گواستنه‌وه‌و له‌ناوبردنی زبڵ‌و خاشاك خۆی له خۆیدا كێشه‌ی گه‌وره‌ن له عێراقدا.
شهقامو رێگه‌ی گشتی‌و گواستنه‌وه
هه‌رچه‌نده پێشتر سیستمی گواستنه‌وه له عێراق به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سیستم داده‌نرا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردودا ژێرخانی سیستمی گواستنه‌وه‌ی عێراق فه‌رامۆشكراوه‌و هیچ وه‌به‌رهێنانێكی تێدا نه‌كراوه، له‌نێوان ساڵانی (1980 تا 2003) ململانێی ناوچهییو به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی گشتی بۆ مه‌به‌ستی پاڵپشتی سهربازییو ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ژێر ئابڵوقه‌ی ئابوری‌و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پێویست له‌ئارادا بوه.
رێگه‌و پرده‌كان پێویسته دوباره بنیات بنرێنهوهو له ساڵی 2007دا كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره توركییه‌كان هه‌ستان به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی رێگه‌كان به بڕی 90 ملیۆن دۆلار‌و پرده‌كان به بڕی 220 ملیۆن دۆلار له هه‌رێمی كوردستاندا، له رێگه‌ی ئه‌م دو پرۆژه‌یه توانرا دو پردی نوێ دروست بكرێن له‌سه‌ر زێی گه‌وره كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی بۆ دانرا.
بازاڕی كار‌و په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مرۆیی
بازاڕی كار كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رتی بنیاتنان‌و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی بنیاتنان به‌مشێوه‌ی كه باس ده‌كرێت، ده‌بێته هۆی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه كه گوایه رێژه‌ی بێكاریی له هه‌رێمی كوردستان نزمه، به‌ڵام له بنه‌مادا رێژه‌ی بێكاریی له هه‌رێمدا به‌رزه، زۆریش له‌و رێژه‌یه تۆمارنه‌كراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێكارن‌و هه‌وڵی كار دهدهنو له هه‌ندێك وه‌زاره‌ته‌كاندا وا خه‌مڵێنراوه كه 65%ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی گروپی كار له هه‌رێمدا نزیكه‌ی (2500) پرۆژه‌یان ته‌واوكردوه له پێنج ساڵی رابردوداو ساڵانه نزیكه‌ی (30 تا 35) هه‌زار كرێكار‌و ته‌كنیكارو ئه‌ندازیارو كارمه‌ندی كارگێڕیان دامه‌زراندوه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌ولێردا ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر هه‌زار پرۆژه‌یه‌ك ساڵانه نزیكه‌ی 70 كه‌س دابمه‌زرێنن، ئه‌وا نزیكه‌ی 70 هه‌زار كرێكار داده‌مه‌زرێنن.
ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان‌و په‌یوه‌ندیكردن (ICT)
گه‌لێك له كۆمپانیاكان له جیهاندا ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌مو شتێك، هه‌ر له ژمێریاریه‌وه بگره تا به‌ڕێوه‌بردنی ستاف به‌بێ ئینته‌رنێت ناتوانن كاربكه‌ن، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی ئهلیكترۆنیو مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی ئه‌لیكترۆنی، چاوه‌ڕوان ناكرێت به‌بێ بونی هێڵی ئینته‌رنێتی گشتگیر، بازرگانیی په‌ره‌ی پێبدرێت یاخود ئه‌وپه‌ڕی قازانجی لێبكرێت.
ژێرخانی گه‌یشتن به ئینته‌رنێت
پێشكه‌وتنی (ICI) پێویستی به وه‌به‌رهێنانێكی گرنگ نییه له بواری ئامێره‌كان، به‌ڵكو پێویستی به سه‌رمایه‌ی مرۆیی هه‌یه. چالاكییه‌كانی وه‌كو ئه‌ندازه‌ی سۆفتوێرو سه‌نته‌ره‌كانی ته‌له‌فۆن ده‌كرێت له هه‌ر شوێنێك سه‌رچاوه بگرێت، زانكۆ خۆماڵییه‌كان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به پرۆژه جیهانییه‌كان بكهنو په‌روه‌رده‌یه‌كی كوالیتی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمپانیا جیهانییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌توانن توانا لۆكاڵهكان به‌كاربهێنن، به‌ڵام جگه له مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ره لۆكاڵهكان، وه‌به‌رهێنانێكی سه‌رمایه‌ی گرنگ دروست ناكه‌ن، پێداویستییه‌كانی بازرگانی سه‌ركه‌وتو بریتییه له بونی ئینته‌رنێتێكی ههرزانو خێرا.
په‌روه‌رده
له سه‌ره‌تاكانی پێشكه‌وتنی ئه‌م كه‌رته، بیركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته له په‌روه‌رده گرنگه، چه‌ند ستراتیژیه‌تێكی گرنگ هه‌ن كه پێویستن بۆ پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده:
یه‌كه‌م: ژێرخانی زانكۆكان ده‌بێت ئینته‌رنێت بۆ ستاف‌و قوتابیان دابین بكه‌ن.
دوه‌م: زانكۆكان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت ببن به به‌شێك له تۆڕی ئه‌كادیمی ئینته‌رنێت.
سێیه‌م: كۆرسه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دابنرێن كه راهێنان به قوتابیان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له پیشه‌سازییه خۆماڵییه‌كاندا جێگه‌یان ببێته‌وه.
ده‌بێت كه‌رتی په‌روه‌رده به‌دوای رێبازی نوێ‌دا بگه‌ڕێت بۆ په‌له‌كردن له دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری نایاب، یه‌كێك له رێگه‌كان ئه‌وه‌یه كه به هاوكاریی كۆمپانیاكانی نهوتو گاز هۆكاره‌كانی په‌روه‌رده دابین بكه‌ن.
حكومه‌ت
گرنگترین شوێنی گه‌شه‌كردنی (ICT) حكومه‌ته، ئه‌ویش چوار بواری گرنگی هه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سێرڤه‌ر بۆ عهمباركردنو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داتاكان.
دوه‌م: دامهزراندنو به‌گه‌ڕخستنی تۆڕی ریشاڵی بینراو.
سێیه‌م: دامه‌زراندنی تۆإی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی.
چواره‌م: زۆر گرنگه كه له هه‌ر قۆناغێكی كاره‌كان گرنگیی به كاروباری ئاسایش بدرێت، ده‌بێت زانكۆكان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌و زانیاریی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان
یه‌كێك له گرنگترین ژێرخانه‌كان كه به‌هۆیه‌وه بتوانرێت سه‌رنجی وه‌به‌رهێنی بیانی پێ رابكێشرێت، بریتییه له بانك‌و خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كانی تر، بانكی جیهانی باوه‌ڕپێكراو كه له هه‌مو جیهاندا لقی ههبێتو له عێراقیشدا هه‌یبێت زۆر پێویسته، چونكه بایه‌خی یه‌كه‌م پێكه‌وه‌به‌ستنی ئۆفیسهكانهو هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌یانه به بازاڕه داراییه‌كانی جیهانه‌وه.
تۆڕی (VSAT)ی نیشتمانی زۆر گرنگه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه حكومی‌و داراییه‌كان به پارێزراوی بۆ ناوچه دوره‌ده‌سته‌كان.
پێشكه‌وتنی پیشه‌سازیی
به هه‌بونی ژێرخانی (ICT) كۆمپانیاكانی گاز‌و نه‌وت یه‌كێك له‌و لایانانه ده‌بن كه به‌دڵنیاییه‌وه وه‌به‌رهێنان له ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ژێرخان‌و سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن. گرنگه كه ئه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانه هانبدرێن كه سه‌رمایه‌ی مرۆیی هه‌رێمی كوردستان وهگهڕبخهنو پێشیبخه‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كانی راهێنانو له‌نزیكه‌وه هاریكاریكردنی زانكۆكان ده‌بێت.
پزیشكی
خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان رۆژ به رۆژ زیاتر ئینتهرنێتو (ICT) به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وا كلینیكه دوره‌ده‌سته‌كان له رێی هێڵی ئه‌لیكترۆنییه‌وه نیشانه‌كانی نه‌خۆشی بدۆزنه‌وه‌و رێنمایی وهربگرنو داتاكان كۆبكه‌نه‌وه‌و شیانبكهنهوه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه كێشه پزیشكییه پێویسته‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، ئه‌و قوتابیانه‌ی ناتوانن به‌شداریی له‌و بۆنه جیهانیانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ستن به ته‌كنیكه‌كانی چاره‌سه‌ركردن، ئێستا ده‌توانن به‌شداریی له سیمیناره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان هه‌میشه نوێ بكرێنه‌وه.
پێشكه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ست به (ICT)
هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له پێشكه‌وتنه پیشه‌سازییه‌كان دوربوه، له‌به‌رئه‌وه چاكسازیی گه‌وره له ژێرخانه‌كه‌ی پێویسته پێش ئه‌وه‌ی هیچ پیشه‌سازییه‌كی تایبه‌ت به (ICT) ببێته واقیع.
یه‌كێك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان‌و په‌یوه‌ندیكردن، سه‌نته‌ره‌كانی ته‌له‌فۆنن، كه كارمه‌ندی كه‌م موچه‌یان هه‌یه‌و زمانی ئینگلیزیش ده‌زانن، بۆ نمونه داهاتی ساڵانه‌ی پیشه‌سازیی سه‌نته‌ره‌كانی ته‌له‌فۆن له هیندستان 23 بلیۆن دۆلاره، كه ئه‌مه‌ش پاڵپشتێكی سه‌ره‌كیی گه‌شه‌سه‌ندنی (ICT)یه له وڵات‌دا.
پرۆژه‌كانی هه‌ڵهێنا:
بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری په‌یوه‌ست به ئینته‌رنێت پێشبكه‌وێت، چاكترین رێگه ئه‌وه‌یه كه به پرۆژه‌كانی هه‌ڵهێنان ده‌ستپێبكرێت، ئه‌مجۆره پرۆژانه یارمه‌تیی بازرگانییه خۆماڵی‌و بچوكه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ‌بن به‌سه‌ر كێشه‌ی زۆری تێچون له سه‌ره‌تای دهستبهكاربوندا به‌وه‌ی كه سودوه‌رده‌گرن له ئاسانكارییه‌كانی ئۆفیسێكی مۆدێرنی به‌ستراو به ئینته‌رنێته‌وه.
تۆڕه‌كانی ده‌نگ
له هه‌رێمی كوردستاندا ئاستی په‌یوه‌ندیكردن زۆر چڕ نییه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌میی ژێرخان‌و وه‌به‌رهێنان، پێویستی هه‌نوكه‌یی ده‌سته‌به‌ركردنی ژێرخانی په‌یوه‌ندیكردن وایكرد مۆڵه‌تی مۆبایلی (GSM) بدرێت، خزمه‌تگوزاریی هێڵی ته‌له‌فۆنی نۆرمه‌ڵ دراوه به كه‌رتی تایبه‌ت.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمه‌وه لینكێكی ریشاڵی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر بنیادنهنراوهو بڕیاریشی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
به‌ستنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر به كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن
دو بازنه‌ی بێته‌لی خۆماڵی (WLL) هه‌ن یا دو هێڵی جێگیری بێته‌ل كه خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئاریاو سفیرۆنن، هه‌ردوكیان خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، سیفرۆن داونلۆدی (DVB)یش پێشكه‌ش ده‌كات، كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی برۆباند تا (2Mbps)، به‌ڵام قۆناغی ناردنه‌كه‌ی له رێگه‌ی بازنه‌ی بێته‌لی خۆماڵی دهبێتو تواناكهشی سنورداره كه (128 kbps)یان كه‌متره.
پێویستی ئێستای ژێرخان بۆ كاره‌باو ئاو واده‌كات كه لهژێرخاكنانی كێبڵه‌كان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی تۆڕه كێبڵه شێواوه‌كانی ئێستا، كارێكی پراكتیكی نه‌بێت تا پلانی شاره‌كان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌رده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه رێگربێت له‌به‌رده‌م دوباره تێكدانهوهی پلانی باش تێكچونیش كه‌مده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه رێڕه‌وێك بۆ كێبڵه‌كان داده‌نێت كه جێگه‌ی هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدا ده‌بێته‌وه‌و له‌یه‌ك كاتدا هه‌مویان داده‌نرێن.
چاره‌سه‌ره‌كان
به‌كارهێنانی نوێی ئینته‌رنێت پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆری باندویدپ هه‌یه‌و بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت پێشبینی ده‌كرێت كه هه‌مو به‌كارهێنه‌رێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لینكی (512kbps)ی هه‌بێت، له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ران (1یان2 Mbps)یان هه‌یه كاتێك كه خێرایی گه‌یاندنه‌كانی ئینته‌رنێت زیاد ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن سۆفتوێری وا دروستده‌كه‌ن كه پێویستی به باندویدپی به‌رزتر هه‌بێت.
پێكه‌وه‌به‌ستنی نێوده‌وڵه‌تی
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌به‌ستنی مانگی ده‌ستكرد ناتوانێت باندویدپی به‌رز به بڕێكی زۆری گێگابایت ده‌سته‌به‌ر بكات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پێكه‌وه‌به‌ستنی سه‌رزه‌مینی هه‌یه، ئینته‌رنێتی سه‌رزه‌مینی له ئێران‌و توركیا‌و سوریا‌و ئوردون هه‌یه، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندییه، چونكه پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌ییه، به‌ڵام كێشه سنورییه‌كان ناكرێت به په‌له چاره بكرێن، چونكه پێویستی به پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ببه‌سترێته‌وه.
كۆمپانیاكانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل له‌سه‌ر سنوره‌كاندا تۆڕیان هه‌یه، ده‌كرێت دانوستانیان له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی تاوهرهكانو سه‌رچاوه كاره‌باییه‌كانی ئه‌وانه‌وه لینكی مایكرۆ وهیڤو ئینته‌رنێت ده‌سته‌به‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌م كاره بكرێت چاكترین شوێن توركیایه، كه ژێرخانێكی په‌یوه‌ندیكردنی له دوره‌وه‌ی نوێی هه‌یه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌وروپاوه.
بازرگانیی مۆبایل
بازرگانیی مۆبایل سه‌لماندویه‌تی كه یارمهتیدهربوه له پێشكه‌وتنی گه‌لێك ئابوری‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو، ده‌كرێت یارمه‌تیی دارایی له ته‌له‌فۆنێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر له رێگه‌ی نامه‌ی (sms)ه‌وه بگوازرێته‌وه، ئه‌م رێگه ئاسان‌و مسۆگه‌ره ده‌توانێت یارمه‌تیی دارایی ئه‌و شوێنانه بدات كه هه‌ر بانكی لێنیه‌و یارمه‌تیی گه‌شه‌كردنی خێرای گوندنشین‌و ئابورییه كشتوكاڵییه‌كانیش بدات.
ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه كه پێشكه‌وتنی تۆڕه‌كانی جوتیاران سه‌ركه‌وتو بوه له ده‌سته‌به‌ركردنی زانیاریی نوێی بازاڕ‌و وای له جوتیاران كردوه كه به ئاره‌زوی خۆیان ئه‌و بازاڕانه هه‌ڵبژێرن كه باشتر به‌رهه‌مه‌كانیانی تێدا ده‌فرۆشرێت.