هێمن لهۆنی- به‌رهه‌م خالید
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به بڕیاری 1860و ده‌نگنه‌دانی ئه‌مریكا داوای به په‌له راگرتنی جه‌نگی غه‌زه‌ی كرد‌و ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه. لێره‌وه جارێكی دیكه رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و به‌تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌رپاكردنی ئاسایش‌و ئاشتی، مشتومڕی لێكهوتهوه. چاودێرانی سیاسیش لاوازیی ئه‌م ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بهرژهوهندیو لایه‌نه ئابورییه‌كه‌ی، كه له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه دابینده‌كرێت.
لاوازیی راسته‌قینه
چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه لاوازترین ههڵوێستو رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له جه‌نگی عێراقه‌وه ده‌ستی پێكرد له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دژی ئه‌و جه‌نگه بڕیاریدا، به‌ڵام ئهمریكاو به‌ریتانیا بێگوێدانه ئه‌و بڕیاره، جه‌نگیان له ساڵی 2003 له دژی عێراق به‌رپاكرد. هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆنه‌بونی دارایی‌و شوێنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ره فاكته‌ره به‌هێزه‌كانن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه گه‌وره‌یه‌ی جیهان نه‌توانێت به ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی، كه هێنانه‌دی ئاسایش‌و ئاشتییه، هه‌ستێت.
به پێی به‌شی حه‌وتی ده‌ستوری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌و رێكخراوه رێگه‌ده‌دات به‌خۆی به ده‌ستێوه‌ردان له راگرتنی كێشه خوێناوییهكانو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان. هه‌ر له‌ژیر رۆشنایی ئه‌و مادده‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له كۆریا له ساڵی 1950و كێشه‌ی كوه‌یت ساڵی 1990 ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی به ئه‌نجام گه‌یاند، به‌ڵام چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه ده‌ستێوه‌ردانه‌كان ته‌نها به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی زلهێزه، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، نمونه‌ش بێده‌نگبونی ئه‌م رێكخراوه‌یه له جینۆسایدی 300 هه‌زار مه‌ده‌نی له دارفۆر به‌ده‌ستی سودان‌و جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌ركی لاوازیی له كێشه‌ی ئێستای غه‌زه‌دا.
ره‌خنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
پسپۆڕانی سیاسیی پێیانوایه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌نده له خه‌می ئاسایشی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئهنجومهنهكهدایه، ئه‌وه‌نده له خه‌می ئاسایشی وڵاتانی دیكه‌دا نییه. نمونه‌ش بۆ ئه‌مه بریتیبو له‌ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی له كوه‌یتی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت له ساڵی 1990و گوێنه‌دان به رواندای هه‌ژار ساڵی 1995. یه‌كێكی دیكه له ره‌خنه‌كان بریتییه له مافی ڤیتۆی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه كه به‌پێی ماده‌ی 27ی ده‌ستوری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هه‌ریه‌كه له ئهمریكاو چین‌و به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو روسیا ده‌توانن بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌تبكه‌نه‌وه.
تیۆریستی ئه‌مریكی جۆن مێریشم له كتێبی "تراژیدیای هێزه سیاسییه گه‌وره‌كان" ئاماژه به‌و له‌مپه‌رانه ده‌كات كه به‌هۆی مافی ڤیتۆ ده‌خرێنه به‌رده‌م ئاشتی نێودهوڵهتیو ده‌نوسێت: "وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 1982ه‌وه 32 ڤیتۆی به‌كارهێناوه له دژی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ره‌خنه له ئیسرائیل دهگرێتو ده‌گاته زیاتر له‌كۆی گشتی به‌كارهێنه‌رانی ڤیتۆ له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام". ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ش بریتییه له‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ژێره‌وه رێكدهكهونو دواتر ده‌یكه‌ن به بإیارێكی په‌یوه‌ست، چونكه تائێستاش پێكهاته‌ی راپهڕاندنو تهشریعیو قه‌زایی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جیانه‌كراوه‌ته‌وه.
ریفۆرمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
تا ئێستا چه‌ندین داوا بۆ ریفۆرمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئهبهرزكراوهتهوه، كرۆكی هه‌موشیان بریتییه له‌داوای لابردنی مافی ڤیتۆو فراوانكردنی به ئه‌ندامبون له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. كۆفی ئه‌نان، سكرتێری پێشوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 2005 پإۆپۆزهڵێكی پێشكه‌ش كرد به‌ناونیشانی "فراوانكردنی ئازادی"، تێیادا داوای زیادكردنی رێژه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و ئه‌كتیڤكردنی ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات، به‌ڵام تائێستا وڵاتانی زلهێز ره‌زامه‌ندییان پیشاننه‌داوه بۆ ریفۆرم.
پسپۆڕان هۆكارێكی دیكه‌ی لاوازی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دهگهإێننهوه بۆ پێكهاته‌ی دروستبونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
كریس دۆناڵی پسپۆڕی نێودهوڵهتیو راوێژكاری پێش‌و له رێكخراوی ناتۆ به "رۆژنامه"ی راگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێویسته جارێكی دیكه رێكبخرێته‌وه، چونكه ئه‌و رێكخراوه بۆ كێشه‌كانی دوێنێ دروستكراوه‌و ناتوانێت له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ بڕوات‌و پێویستی به ریفۆرم هه‌یه".
به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌ش لاوازیی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك هه‌مو شته‌كانی دیكه بۆ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
د. دیندار زێباری، رێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: فاكته‌ری لاوازیی پرۆسه‌ی ریفۆرمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له ئه‌منیی جیهان به‌لاوه گرنگتره.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و كورد
كوردیش وه‌ك گه‌لێك كه توشی جینۆساید بوه، یه‌كێكه له قوربانییانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی زلهێز، له ساڵی 1988 رژێمی سه‌دام حسێن چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌دژی كورد له هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنا، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه بێده‌نگ بو، به‌ڵام قۆناغی دوه‌می په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوه له‌دوای 1991و جه‌نگی كوه‌یت بو. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به بڕیاری 686 ناوچه‌ی ئارامیی له كوردستان راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی مرۆیی، به‌ڵام هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش زیاتر بۆ راگرتنی دڵی توركیا بو له رێگه‌گرتن له كۆچی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه وڵاته. دیندار زێباری وتی: "بڕیاری 686ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێكی ئیلزامی نه‌بو، ته‌نها بۆ هاوكاری مرۆیی بو، مه‌به‌ست لێی پاراستنی كورد نه‌بو".
قۆناغی ئێستای كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌دوای 2003 وه‌ك به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت، زێباری له‌باره‌ی رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ كورددا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق مافه‌كانی پارێزراوه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش رێز له ده‌ستوری عێراق ده‌گرێت.
مێژوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی دوه‌م به‌رۆكی جیهانی گرتبو، وڵاتانی جیهان بیریان له دامه‌زراندنی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ به‌رپاكردنی ئهمنو ئاشتی له جیهاندا، ئه‌وه‌بو هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی سۆڤیهتو چین‌و به‌ریتانیاو ئه‌مریكا له ئابی 1944 ره‌شنوسێكیان ئاماده‌كردو دواتر نوێنه‌رانی 50 وڵات له كۆنگره‌ی سانفرانسیسكۆ كه له‌ماوه‌ی نێوان 25/4 بۆ 26/6/1945دا به‌سترا، ئیمزایان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی رێكخراوه‌كه كرد‌و دواتریش بولگاریا چوه پاڵیانو ژماره‌ی وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ر بونه 51 وڵات.
وشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن فرانكلین رۆزفهلتی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكاوه به‌كارهاتو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له 24/10/1945دا به‌ڕه‌سمیی راگه‌یه‌نراو ئه‌و رۆژه كرایه رۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باره‌گاكه‌ی له شاری نیویۆركهو ئێستا 191 وڵاتی دنیا ئه‌ندامن تێیدا.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له شه‌ش پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت، كه بریتین له هه‌ریه‌ك له سكرتاریه‌تی گشتی، ئه‌نجومه‌نی گشتی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نی راسپاردن، ئه‌نجومه‌نی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باڵاترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوهكهیهو بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌لایه‌ن ئهنجكومهنی گشتییه‌وه ههڵدهبژێردرێتو تا ئێستا 8 كه‌س ئه‌و پۆسته‌یان وه‌رگرتوه به‌مشێوه‌یه:
- تریگف هالفلدان لی، نه‌رویج 1946- 1953
- داگ ههمرشۆڵد، سوید 1953- 1961
- یۆسانت، میانمار 1961- 1971
- كورت فالدهایم، نه‌مسا 1972- 1981
- خافێر پێریز، پیرۆ 1982- 1991
- بوترس بوترس غالی، میسر 1992- 1996
- كۆفی ئه‌نان، غانا 1997- 2006
- بان كی مۆن، كۆریا له ساڵی 2007ه‌وه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه