سازدانی: شه‌هرام عه‌بدوڵڵا
بارام وه‌له‌دبێگی سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی كورد له تاران، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سایتی سبه‌ی ره‌وشی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ئێران‌و دۆخ‌و به‌رنامه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا لێكده‌داته‌وه.
سبه‌ی: مشت‌و مڕو باس‌و خواسه‌كانی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران له چاو خوله‌كانی پێشودا زۆر پێشوه‌خت سه‌ری هه‌ڵدا، ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ی ساڵێك له پێش كاتی دیاریكراو بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن مشت‌ومڕ به شێوه‌یه‌كی جدی‌و ئه‌كتیڤ له نێوان لایه‌نه‌كاندا هاته ئاراوه، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بینین تا ئێستا‌و پاش تێپه‌ڕبونی 7-8 مانگ هیچ كام له باڵه‌كانی ناو حكومه‌ت نه‌یانتوانیوه كاندیدی خۆیان دیاری بكه‌ن، له ناو محافزكاراندا جگه له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه ناكۆكیشی له سه‌ره ناوێكی دیكه نه‌هاتوه‌ته ئاراوه، له ناو ریفۆرمخوازاندا باس له محه‌مه‌دی خاته‌می‌و میر حسێنی موسه‌وی ده‌كرێت كه خاته‌می كاندیدبونی خۆی به‌ستوه‌ته‌وه به كاندیدنهبونی موسه‌وییه‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی سه‌رۆكی ئێران له دانیشتنێكیدا له‌گه‌ڵ خاته‌می پێیڕاگه‌یاندوه خۆكاندیدكردنی به مه‌سڵحه‌ت نیه، مه‌هدی كهڕوبیش یه‌كێك له كه‌سه ناسراوه‌كانه كه دهنگوباسی گه‌رمه‌و وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك له ریفۆرمخوازان به كاندیدبونی نیگه‌رانن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م واقیعانه ئێوه بارودۆخه‌كه چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
بارام وه‌له‌دبێگی: هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كهشو هه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران‌دا زۆر پێشوه‌خت و گهرمو گۆڕ بو به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ریفۆرمخوازان له خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بو به‌وه‌ی ئهحمهدینهژاد ببێته سه‌رۆك كۆمار، هه‌ڵه‌كه له‌وه‌دا بو كه ره‌وته جۆراوجۆه‌كانی ریفۆرم ئه‌و كات سێ كاندید (خاته‌می، ره‌فسه‌نجانی، كه‌ڕوبی)یان هێنایه ئاراوه كه هه‌رسێكیشیان دۆڕاندیان، ئه‌مه‌ش دوبهرهكیو چه‌ند بهرهكیهكی خێرای له ناو ریفۆرمخوازاندا لێكهوتهوه، خۆی له راستیدا ریفۆرمخوازان هه‌ر له خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی خاته‌میدا بونه دو ده‌سته، دهستهیهكان له‌به‌ر پاراستنی پۆست‌و پله‌ی خۆیان هه‌مو شتێكیان قبوڵ ده‌كرد، ده‌سته‌یه‌كیشیان كه واقعیانه ده‌یانڕوانیه بارودۆخه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتی خاته‌میان به دڵ نه‌بو و پێیانوابو كه ده‌بێ خاته‌می به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی ده‌خرێته سه‌رخه‌ڵك، وه‌كو داخستنی رۆژنامه‌كان‌و ده‌ستگیركردنی روناكبیران‌و به‌ربه‌سته یاساییه‌كان هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، ئه‌وان پێیان وابو كه خاته‌می له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی سه‌رۆك كۆماره نایه‌ته دهنگو زیاتر بهرژهوهندیو ده‌سه‌ڵاتی خۆی له لا گرنگتره تا خه‌ڵك، له‌به‌ر ئه‌وه بونه ره‌خنه‌گری خاته‌می. هۆكارێكی تر ئه‌وه بو كه خاته‌می ده‌رباره‌ی ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ی له هه‌ڵبژاردندا كرا هه‌ڵوێستێكی نابه‌رپرسانه‌ی هه‌بو ئه‌و وتی:"بێ ئه‌خلاقی كراوه"، له كاتێكدا كه بۆ خۆی سه‌رۆك كۆمار بو و وه‌زیری ناوخۆی ئیداره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان بو كه هه‌ڵبژاردنی ته‌ئید كرد و له ئه‌نجامدا ئهحمهدینهژاد بو به سه‌رۆك كۆمار، به‌رامبه‌ر به‌مه خاته‌می هیچ په‌رچه‌كردارێكی نه‌بو، ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌و ناكۆكیانه بو كه تا ئێستاش درێژه‌یان هه‌یه‌و له‌م دواییانه‌دا جیابونه‌وه‌ی كه‌ڕوبی‌و ره‌وتی ته‌كنۆكراته‌كانی لێكهوتهوه، كه‌ڕوبی پێشتر له‌لایه‌ن ریفۆرمخوازانه‌وه به شێخی ریفۆرم ناوزه‌د كرابو به‌ڵام ئێستا بۆ خۆی حیزبێكی هه‌یه‌و كاندیدی ئه‌و حیزبه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
بارودۆخی ناله‌باری ئابوری‌و كلتوریی له ناوخۆی ئێران هه‌روه‌ها بارودۆخی ئه‌م وڵاته له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا هۆكارێكی دیكه بو بۆ ئه‌وه‌ی نوخبه‌ی سیاسی ئێران وا لێبكات په‌رچه‌كرداری خێرای ههبێتو زوتر بكه‌وێته ناو مشتومڕی ههڵبژاردنهكانهوهو له پاڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك له مه‌سه‌له‌كانی خۆشی بێنێته ئاراوه.
ئه‌وه‌ش كه ریفۆرمخوازان تا ئێستا له سه‌ر كاندیدێك ساغ نه‌بونه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چه‌ند بهرهكییهی باسم كرد، هه‌رچه‌ند كه‌ڕوبی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ریفۆرمخوازان‌و ته‌كنۆكراته‌كانی بۆ لای خۆی راكێشاوه‌و حیزبی ئیعتمادی میللی پێیه‌و به‌شێك له حیزبی كارگوزارانو له‌م دواییه‌شدا بۆچونی عه‌تا موهاجه‌رانی له خۆی نزیك كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام حیزبی موشارهكهتو موجاهیدینی ئینقلاب روانینێكی حیزبی، به‌رته‌سك‌و دۆگمیان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و پێیانوایه كه هه‌ر ده‌بێ خاته‌می بێت، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه كه ئایا ئه‌م وڵاته جگه له خاته‌می پیاوی تیا نیه، خاته‌می ئه‌زمونێكی تاڵ بو، زۆرێك له نوخبه‌و روناكبیر‌و ریفۆرمخوازان لێی ناڕازین، كه‌سێكی ترسنۆكه، محافزكار ده‌رچو، ئه‌و پێگه‌یه‌ی خاته‌می هه‌یبو نه‌ده‌بوا هاتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی لێبكهوتایهوه، ئه‌مه ئه‌وه‌ی پیشان دا كه خاته‌می له چوارساڵی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا وه‌ك چوار ساڵی یه‌كه‌م بڕوای به ریفۆرمخوازی نه‌بو، له نیگایه‌كی دهسهڵاتخوازانهوهو وه‌ك دروشمێك كۆتایی پێهێنا، كه ئه‌وه‌ش ئه‌م بارودۆخه‌ی لێكهوتهوه و خه‌ڵك زۆر لێی ناڕازیه، به‌هه‌رحاڵ ئێستا كاندیدی به‌شێك له ریفۆرمخوازان كه لۆژیكیانه‌تر بیر ده‌كه‌نه‌وه كهڕوبیه، خاته‌میش ئه‌وه خۆی به‌ستوه‌ته‌وه به هاتنو نه‌هاتنی میر حسێنی موسه‌ویه‌وه، موسه‌وی له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران بوه‌و ئه‌وه رێك بیست ساڵه كه له كاروباری سیاسی دوره، سه‌رۆكی فه‌رهه‌نگستانی هۆنه‌ره له ئێرندا، له گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م بیست ساڵه‌ی ئێران‌دا هیچ به‌شداریه‌كی نه‌بوه، ته‌نانه‌ت وه‌ك هێنانه ئارای تیۆرێك یا بۆچونێك ئه‌وه‌شی نه‌بوه، راسته كه‌سێكی سه‌ر به ره‌وتی چه‌پی ئه‌وكاتی ئێرانه كه ره‌وتی چهپو راست هه‌بو له سه‌ره‌تاكانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامیداو ره‌وتی چه‌پ دواتر بون به ریفۆرمخواز، به‌ڵام موسه‌وی به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بێده‌نگ بوه‌و خه‌ڵك ناسیاوییان له سه‌ری كه‌مه به تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ نایناسن، تا ئێستاش كه یه‌ك دو دیمانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه وا ده‌ر ناكه‌وێت كه‌سێكی گونجاو بێت، خه‌ڵكێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه له‌لایه‌ن محافزكارانهوه به خاته‌می وترابێت مافی ئه‌وه‌ت نیه هه‌ر خۆت بێیت، ده‌بێ پشتگیری موسه‌ویش بكه‌یت، له راستیدا موسه‌وی كه‌سێكه له نێوان محافزكارانو ریفۆرمخوازاندایه وادیاره تا راده‌یه‌ك ئه‌و خواسته له ئارادایه كه په‌نجا به په‌نجا ئیداره‌كه‌ی بده‌نه ده‌ست، هه‌ڵبه‌ت موسه‌وی هه‌ندێك روانینی ئابوریشی هه‌یه كه ره‌نگه بۆ بارودۆخی ئێستای ئێران گونجاو بێت، ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئابوری حكومهتییو سه‌رده‌می جه‌نگه‌و زۆر كه‌س پێیانوایه له‌و قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتو بوه، به هه‌رحاڵ موسه‌وی بوه‌ته بیانویه‌ك بۆ خاته‌می، له ناو محافزكارانیشدا تا ئێستا ئهحمهدینهژاد كه‌سی یه‌كه‌مه ئه‌ویش به هۆی ئه‌و دروشمه پۆپۆلیستیانه‌ی كه به‌رده‌وام دهیانهێته ئاراوه، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی له ده‌ستدایه‌و له سه‌رده‌می ئه‌ودا نرخی نه‌وت گه‌شته لوتكه‌و پاره‌یه‌كی زۆری هه‌ڵڕشت بۆ چینی هه‌ژارو ده‌ستكورت، موچه‌ی خانه‌نشینانی دو به‌رابه‌ر به‌رز كرده‌وه، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زیاد كردوه، موچه‌ی بۆ خه‌ڵكی گونده‌كان بڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مانه له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران‌دا فاكتۆری پۆزه‌تیڤن بۆ ئهحمهدینهژاد، به‌تایبه‌ت كه سیسته‌می ئیداره‌ی حكومه‌ت له گه‌ڵ ئه‌ودایه.
مه‌سه‌له‌ی ناڕازیبونی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی – ش به هاتنی خاته‌می بابه‌تێكی ره‌سمی نیه، به‌ڵام قسه‌كانی خاته‌می له دوای دانیشتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌ئی ئه‌وه پیشان ده‌دات كه مه‌سه‌له‌ی كاندید بونی په‌نجا – په‌نجایه ئه‌وه‌شی كه ده‌ڵێت یا من دێم یا موسه‌وی ره‌نگه ئه‌نجامی ئه‌و دانیشتنه یا دانیشتنی پشتی په‌رده‌ی دیكه بێت كه سه‌رۆكایه‌تی شۆڕش یا ده‌زگا سیاسی‌و ئه‌منیه‌كانی ئێران پێیانوتبێت رازی نین به‌وه‌ی كه ریفۆرمخوازان وه‌كو رابردو بێنه‌وه سه‌ر كار، هه‌روه‌كو خۆشیان له رۆژنامه‌كاندا ئه‌مه‌یان وتوه، به‌هه‌ر حاڵ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رێگایان لێ ده‌گرن.
سبه‌ی: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس له لیژنه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌نراوی پێكهاتو له ره‌فسه‌نجانی، ناتقی نوری‌و خاته‌می ده‌كرێت كه گوایه كاروباری هه‌ڵبژاردن تاوتوێ دهكهنو خاوه‌نی پڕۆژه‌ن، ده‌وری ئه‌و لیژنه‌یه تا چ راده‌یه‌كه؟
بارام وه‌له‌دبێگی: دیاره لیژنه‌كه ره‌سمی نیه، لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه به‌شێك له راستڕه‌وه‌كانیش له‌و بارودۆخه ناڕازین، ئه‌وانه به راستڕه‌وه كۆن‌و نه‌ریتیه‌كان ناسراون، وه‌كو ناتقی نوری‌و دكتۆر ویلایهتیو ره‌وتی بازاڕ‌و به‌شێكی به‌رچاو له لایه‌نگرانی ره‌فسه‌نجانی، ئه‌مانه هه‌روه‌ك حه‌ز به سه‌رۆكایه‌تی خاته‌می ناكه‌ن حه‌ز به سه‌رۆكایه‌تی ئهحمهدینهژادیش ناكه‌ن، روانینێكی نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ناتقی نوری یه‌كیكه له‌وان كه پێیوایه ده‌بێ حكومه‌تێكی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی پێك بێت به شێوه‌یه‌ك كه هه‌مو لایه‌نه‌كان له خۆ بگرێت، به‌ڵام لایه‌نگرانی ئهحمهدینهژاد هێرشیان بۆ كرد‌و پڕۆژه‌كه‌یان بایكۆت كرد، ریفۆرمخوازانیش هه‌ر هه‌ڵوێستێكی هاوشێوه‌یان به‌رامبه‌ری هه‌بو، ده‌كرێت بڵێین روانینی ئه‌و لیژنه‌یه روانینێكه له پێناو مه‌سڵه‌حه‌ت‌و ئیداره‌ی حكومه‌تدا، ئه‌وان نه رادیكال بونه‌كه‌ی چوارساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی خاته‌میان قبوڵه نه رادیكال بونی ئێستای ئهحمهدینهژاد، پێیانوایه مه‌سڵحه‌تی حكومه‌ت له‌وه‌دایه كه له نێوان ئه‌و دوانه‌دا رێگایه‌كی واقعیانه هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ئێرانی ئێستای پێ ئیداره بكرێت، ئه‌و لیژنه‌یه پشتگیری پڕۆژه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا له ئێران‌دا وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.
سبه‌ی: ره‌فسه‌نجانی له پێكهاته‌ی حكومه‌تی ئێران‌دا به پیاوی قه‌یران ناسراوه، له حاڵه‌ته هه‌ستیاره‌كانیشدا هه‌میشه باس له‌وه كراوه كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بسپێردرێته‌وه به ره‌فسه‌نجانی، هۆی چیه كه له‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستای ئێران‌دا باس له كاندید بونی ره‌فسه‌نجانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ناكرێت؟
بارام وه‌له‌دبێگی: له ماوه‌ی ده ساڵی رابردودا ره‌فسه‌نجانی دو گورزی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت كه بونه هۆی شكستی سیاسی بۆ ئه‌و، هه‌روه‌ها باجی قورسیشی بۆ دا، یه‌كیان ئه‌وه بو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌ماندا كه ریفۆرمخوازان تیایدا سه‌ركه‌وتن، ره‌فسه‌نجانی كه‌مترین ده‌نگی پێدرا واته له هه‌موان دوا كه‌وت، ئیدی به هۆی ئه‌وه‌ی كهشو هه‌واكه زۆر له دژی ئه‌و بو به مه‌سڵحه‌تی نه‌زانی بچێته په‌رله‌مان. دوه‌م ئه‌وه بو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆیه‌می سه‌رۆك كۆماری‌دا له به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا شكستی هێنا، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رده‌مانێك قایمقام‌و پارێزگاری ئیداره‌كه‌ی ره‌فسه‌نجانی بو، به‌ڵام له خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردندا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ریفۆرمخوازانیش هاوكارییان كرد شكستی هێنا، هه‌ر چه‌ند دواتر بو به سه‌رۆكی (مه‌جلیسی خیبره‌گان)یش به‌ڵام ئه‌و دو شكسته هێنده قورس بون كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه پشتی راست بكاته‌وه‌و حه‌ز بكات بێته‌وه گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌نیش له ئارادایه، به پێی ده‌ستوری ئێران ئیدی ته‌مه‌نی رێگای پێ نادات خۆی كاندید بكات.
سبه‌ی: ئێستا له ئێران‌دا جگه له حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان، رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نییه‌كانیش قورسایی به‌رچاویان هه‌یه، به تایبه‌ت ژنان، خوێندكاران‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌وری ئه‌وان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
بارام وه‌له‌دبێگی: به پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان ئێستا له ئێران‌دا 45 تا 47 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام به گشتی هه‌ر له نێوان 20 تا 15 ملیۆن كه‌س به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردوه، ئه‌و 25- 27 ملیۆن ده‌نگه‌ی دیكه كه به ده‌نگی خامۆش ناسراوه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له داهاتوی ئێران‌دا، ئه‌گه‌ر ریفۆرمخوازان واته ئه‌وانه‌ی به شوێن گۆڕانكاری‌و گهشهسهندنهوهن بتوانن شه‌پۆلێك بخه‌نه رێ بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه مهدهنیو كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌كتیڤتر بكه‌ن ئه‌وه ده‌توانن ئه‌و ده‌نگه خامۆشانه بڕێژنه ناو ده‌ریای هه‌ڵبژاردنه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌وری زۆر گرنگ‌و به‌رچاو بگێڕن له پێكهێنانی گۆڕانكاری له ئێران‌دا كه من له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رامبه‌ر به‌وه زۆر گه‌شبینم.
سبه‌ی: ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوڕاوانی مهدهنیو سیاسی كوردستان له ناو رێكخراوه ره‌سمییه سهرتاسهریو كوردستانیه‌كاندا ئاماده‌ییان هه‌یه، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی كورد نزیكه‌ی 10 ملیۆنه‌و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستان جێگای سه‌رنجه، ئایا ئه‌مانه بیریان له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه وه‌كو كورد ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ یهكو له‌گه‌ڵ كاندیدێكی دیاریكراو به مه‌به‌ستی لانیكه‌م ده‌سته‌به‌ركردنێكی چه‌ند خواستێكی خه‌ڵك دانوستان بكه‌ن؟
بارام وه‌له‌دبێگی: راسته ئێمه وه‌كو باست كرد له‌و روه‌وه ئاماده‌ییمان هه‌یه به‌ڵام نه‌ماتوانیوه به‌و شیوه‌یه‌ی كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت له چاره‌نوسی سیاسی ئێران‌دا كاریگه‌ر بین، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كورد حیزبێكی ره‌سمی نیه كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا یاری بكات، له به‌ر ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆشمان نه‌بوه، ئێمه له جه‌بهه‌ی موشارهكهتو رێكخراوی موجاهیدینی ئینقلاب‌دا خه‌ڵكمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان پێڕه‌وی سیاسه‌تی ناوه‌ندی حیزبهكهیاننو بڕوایان به كاركردن له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا هه‌یه، به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ش روانینێكی پۆزه‌تیڤیان به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان نیه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه رێكخراوه‌كه‌یان گشتگیر نیه‌و ناتوانن له هه‌مو ناوچه‌كاندا كاریگه‌ر بن، زۆربه‌ی نوخبه‌و روناكبیری كوردیش خۆیان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆنی ده‌روه‌ش كه به‌رده‌وام گه‌مارۆ ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و ئێستا چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندیان به ده‌سته‌وه‌یه كه دیاره ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له سه‌ر گۆِرانكارییه سیاسییه‌كان له كوردستاندا، هه‌رچه‌ند ئێمه پێمانوایه كورد ده‌بێ به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی هه‌بێت به‌ڵام به دانانی مه‌رج بۆ كاندیده‌كان، لێره‌شدا ده‌بینین كه خه‌ڵك هه‌ر رێگای خۆی ده‌گرێته به‌ر، بۆ نمونه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆیه‌مدا ریفۆرمخوازانی كورد‌و ئه‌ندامانی موجاهیدینی ئینقلاب‌و حیزبی موشاره‌كه‌ت زۆر هه‌ڵسوڕان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌نگ بدات به ئاغای موعین، به‌ڵام خه‌ڵك ده‌نگی دا به كه‌ڕوبی، واته خه‌ڵك بۆ خۆی بڕیار ده‌دات، پێكهاته‌ی ئایینی‌و جه‌ماوه‌ریی كوردستانیش هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر له سه‌ر روداوه‌كان داده‌نێن، وه‌كو مه‌سه‌له شیعه‌و سوننه له ناو كورددا كه ده‌بینین له جیابونه‌وه‌كانی ناو حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا كاریگه‌ری هه‌بوه، هه‌مو ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كات مرۆڤ زۆر گه‌شبین نه‌بێت به‌وه‌ی كه كورد بتوانێت له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا به خواستی شیاوی خۆی بگات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێموایه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كده‌نگ بین‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بین كه سه‌ر ده‌كه‌وێت نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دهیدۆڕینێ، بۆ ئه‌مه‌ش پێموایه پێویسته جگه له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ هه‌مو كاندیده‌كانی دیكه دانیشتن بكرێت‌و بارودۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی واقعیانه لێكبدرێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه بتوانین له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بین.