راپۆرت: فه‌لاح نه‌جم
چاودێرانی سیاسی‌و به‌رپرسی هه‌ندێك له حیزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێیانوایه هه‌مو بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌و یه‌كێتیه‌وه دهردهچێتو ئه‌وه‌ش رۆڵی حكومهتو په‌رله‌مانی لاواز كردوه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن كه بونی رێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوان ئه‌و دو حیزبه‌دا هێنده‌ی تر ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری هه‌رێمی پهكخستوه.
محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و رێكه‌وتننامه ستراتیژییه‌ی له نێوان پارتی‌و یهكێتیدایهو پێشیوایه هه‌مو پرسه سیاسییه‌كان له مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردو حیزبه‌وه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر دهكرێتو دواتر ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنو هه‌ڵسه‌نگاندن، وتیشی: "ئه‌و یاسایانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌بێت، وه‌كو دیاریكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی پارتهكانو لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی به گه‌نده‌ڵی تاوانبارده‌كرێن كپی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته جێگای نیگه‌رانی خه‌ڵك‌و ئه‌وپارتانه‌ی له په‌رله‌ماندا به‌شدارن".
پێنج حیزبی كوردستانی (سۆشیالست، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتو، زه‌حمه‌تكێشان، شیوعی) له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی هاوبه‌شن له پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، كه به بڕوای چاودێرانی سیاسی وه‌زیره‌كانیان ته‌نها ده‌توانن پێشنیاری وه‌زیره‌كانی ئه‌و دو پارته گه‌وره‌یه قبوڵ بكه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌و حیزبانه، به هۆی زۆری‌و هه‌ژمونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی پارتی‌و یه‌كێتی له پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، ئه‌م پێنج پارته ناتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و شه‌پۆله گه‌نده‌ڵیانه ببنه‌وه كه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه.
د.سالار باسیره، مامۆستای زانستی سیاسی له‌زانكۆی سلێمانی، وتی: "ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی كه له حكومه‌تدا به‌شدارن رۆڵیان لاوازه‌و پارتی‌و یه‌كێتیش بازرگانیان پێوه‌ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌شدارییان پێكردون بۆ هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی حكومه‌ت". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه ره‌نگه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانیانه‌وه پێیانوترابێت كه ناكۆكیه‌كان قوڵ نه‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی حیزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه به‌هۆی هه‌ژمونی پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه ناتوانن رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت له مه‌سه‌له گرنگه‌كاندا، به‌وپێیه‌ی پێش زۆربه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو په‌رله‌مان، یهكێتیو پارتی له نێوان خۆیاندا رێكده‌كه‌ون، هه‌ربۆیه به‌رپرسانی حیزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه ناشارنه‌وه كه بڕیاره‌كان مه‌كته‌بی سیاسی یهكێتیو پارتی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه نه‌ك پهرلهمانو حكومه‌ت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حیزبی سۆشیالستی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه وتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌نگ به په‌سه‌ندكردنی بودجه بده‌ین یان نا كاریگه‌ری نابێت، چونكه بڕیاره‌كان له شوێنی تره‌وه یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه نه‌ك له په‌رله‌مان".
حه‌مه ره‌شید ماوه‌تی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی، نه‌یشارده‌وه كه ئه‌وان بۆ هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی حكومه‌ت دانراون‌و له پرسه سیاسییه گرنگه‌كاندا به‌شدارییان پێناكرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه محه‌مه‌د حه‌كیم، په‌رله‌مانتار، كه هاوكات ئه‌ندامێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه راگه‌یاند: "كاتێك وه‌زیرێكی سه‌ر به یهكێتیو پارتی بانگ ده‌كرێنه په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه، په‌رله‌مانتاره‌كانی یهكێتیو پارتی ته‌وجیهی حیزبیان بۆ ده‌ڕوات، ئه‌وانیش ناچارن به‌خواستی ته‌وجیهه حیزبییهكه بجوڵینهوهو گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر وهیزیرهكه نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان به ئه‌ندامه‌كانی خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وه دژی ستراتیجی نێوانمانه".
به‌ڵام راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بیروڕایه‌كی جیاوازی هه‌یه‌و پێیوایه له په‌رله‌مان بإیارهكان به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌كرێت، له‌وباره‌یه‌وه تاریق جه‌وهه‌ر، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، وتی: "پارتی‌و یه‌كێتی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیان پێكهێناوه‌و بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌كرێت".
هه‌ندێكی تر پێیانوایه پهرلهمانتارو وه‌زیره‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی به‌پێی ئایدۆلۆجیا حیزبه‌كانیان بڕیاره‌كان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاولاَتیان.
دارا محه‌مه‌د، وه‌زیری ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، كه سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان پێش كۆبونه‌وه‌كان بڕیاری خۆیانیان وه‌رگرتوه‌و له پهرلهمانو حكومه‌تدا به‌و شێوه‌یه كارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش بێت، وتیشی: "زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ت به‌هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی حیزبه‌وه دروست ده‌بێت".
به‌ڵام د.شوان محه‌مه‌د، وه‌زیری مافی مرۆڤ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه وتی: "هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان وه‌زیره‌كانی پارتی‌و یهكێتیو وه‌زیره‌كانی پێنج حیزبه كوردستانیه‌كه‌ی تردا نیه‌و زۆربه‌ی بڕیاره‌كان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".