سازدانی: سامان به‌شاره‌تی
ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه وه‌كو په‌رله‌مانتاران نه‌یانتوانیوه به‌ڕاستی ببنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به لیستی داخراوبێت، هیچ گۆڕانێك له كوردستاندا رونادات، هه‌روه‌ك لیستی داخراویش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به "زوڵمێكی گه‌وره" ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به هاوڵاتییان ده‌كرێت، له‌باره‌ی بونی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه له كوردستان ده‌ڵێت: "له هه‌ر وڵاتێكدا ئۆپۆزسیۆن نه‌بو، واته گه‌وره‌كردنی دهسهڵاتو شاردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان".
* له 22/11/2007دا داوای دهستلهكاركێشانهوهتان كرد له په‌رله‌مان، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواكه‌تی قبوڵی نه‌كرد، كه‌چی هه‌ر له‌وكاته‌شه‌وه له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌شداریی ناكه‌یت وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بۆچی؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: هه‌مو هیواو ئامانجێكم ئه‌وه‌بوه كه په‌رله‌مانێكی به‌هێزمان هه‌بێت، له ئاستی قوربانیدانی ئه‌م میلله‌ته‌دا بێت، په‌رله‌مانێكمان هه‌بێت بتوانێت كه ئێش‌و ژانیو مه‌ینه‌تیی ئه‌م خه‌ڵكه له مینبه‌ری ئه‌م په‌رله‌مانه باس بكرێت‌و به‌دواداچونیش بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵام ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا ئه‌مه‌ی نه‌كردوه، نه‌شیتوانیوه ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵك.
هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه داواكاری‌و گرفته‌كانی هاوڵاتییانی كورد چاره‌سه‌ربكات، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێمه په‌یوه‌سته به ده‌ستوراتی حیزبی، واته پێش ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری گه‌ل بێت‌و په‌یوه‌ست بێت به ده‌ستوراتی دیموكراتی‌و ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌ریانبكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی خه‌ڵكی نه‌كردوه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی میلله‌ت بكات، كه‌چی نوێنه‌رایه‌تیی حیزب ده‌كات.
* بڕیاره له 19/5دا هه‌ڵبژاردن بكرێت، به بڕوای ئێوه چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له ته‌زویر بگیرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: ئه‌مه پرسیارێكی سه‌خته، به بڕوای من كاری تهزویركردن كێشه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییه، ده‌بێت هه‌مو كیانه سیاسییه‌كان وا خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی تر له‌وان ده‌نگی زیاتری هێنا، قبوڵیان بێت‌و كاری ته‌زویر نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌روه‌رده‌یه نه‌بو، ته‌زویرات هه‌ر ده‌كرێت، كه‌سیش ناتوانێت رێگریی لێبكات، ئه‌م په‌روه‌رده سیاسییه‌ش له كوردستان مه‌حاڵه.
* به بڕوای ئێوه هه‌ڵبژاردنه‌كان به لیستی داخراوبێت یان لیستی كراوه‌بێت، سودو زیانه‌كانی ئه‌و دو شێوازه چین؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش لیستی داخراوبێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستای لێده‌رده‌چێت، چونكه ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا نه‌یتوانیوه به‌ڕاستی نوێنه‌ری خه‌ڵك بێت، یه‌ك له خراپییه‌كانی لیستی داخراو ئه‌مه‌یه كه نازانیت ئه‌و كه‌سانه كێن كه له رێگای لیستێكه‌وه خه‌ڵكی ده‌نگیان پێده‌دات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر من هاتم ده‌نگم به پارتی دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پارته خه‌باتی زۆر‌و قوربانی زۆری داوه، به‌ڵام نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو لیستی پارتیدان كێن، ئایا ده‌توانن دوای هه‌ڵبژاردن ببنه نوێنه‌ری میلله‌ت، من ئه‌مه به زوڵمێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم كه له خه‌ڵك ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ده‌بینین ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه كاتی خۆی به‌عسی بوه‌و كوردی كوشتوه، كه‌چی له‌ناو په‌رله‌مانیشدا به نوێنه‌ری خه‌ڵكیان داناوه، ئه‌م كه‌سانه ته‌نها كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ هاوڵاتییان، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی لیستی داخراو بوه، زۆرم پێباشه لیسته‌كان كراوه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت ده‌نگ به كێ دهداتو كێش ده‌كاته نوێنه‌ری خۆی له په‌رله‌ماندا، پێشم باشه نه‌ك ته‌نها ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت، به‌ڵكو له رۆژنامه‌كاندا مێژوی ئه‌و كه‌سانه بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بزانێت مێژوی ئه‌و كه‌سه چییه كه ده‌نگی پێده‌دات، با دواتر وه‌ك هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێستا فایله‌كانیان له رۆژنامه‌كاندا ئاشكرا نهبێتو ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا دوباره نه‌بێته‌وه كه ئێمه‌ی په‌رله‌مانتاران نه‌مانتوانیوه به‌ڕاستی ببینه نوێنه‌ری خه‌ڵك له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا.
* كه‌واته ئه‌گه‌ر لیسته‌كان داخراوبن هیچ گۆڕانێك رونادات، ته‌نها كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: ئه‌گه‌ر گۆڕان ته‌نها گۆڕینی هه‌ندێك ده‌موچاو بێت، ئه‌وا گۆڕان دروستده‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له گۆڕانی هه‌ندێك كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی بێت بۆ جوانكردنی وڵات‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاوڵاتییانو خۆشگوزه‌رانیان، من هیچ بڕوام نییه به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌م چه‌شنه دروست ببێت.
* بۆچی ئه‌م گۆڕانه رونادات؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: مێژو ئه‌مه‌ی بۆ ئێمه سه‌لماندوه، چونكه ئێمه ناتوانین به‌مشێوه‌یه هیچ گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین، سه‌ركرده‌كانی ئێمه نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه مه‌یلی گۆڕان هه‌بێت، ئه‌وا پله به‌پله گۆڕان دروستدهبێتو ده‌سه‌ڵاتیش به‌ره‌و روخان ناچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌خواره‌وه ده‌ستی پێكرد، ئه‌وا سه‌ره‌وه ده‌ڕوخێت، بۆ نمونه خانویه‌ك ئه‌گه‌ر له بناغهكهیهوه ده‌ست به روخانی بكه‌یت، ئه‌وا سه‌قفه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ڕوخێت، ئومێده‌وارم گۆڕانكاریی له‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و خواره‌وه بكرێت، نه‌ك له‌خواره‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه، چونكه ئامانجه‌كانی خراپ دهبنو له قازانجی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدا نابێت، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی كورد بزانێت هه‌ندێك وڵات‌و لایه‌ن هه‌یه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان تێكبده‌ن‌و ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كورد له‌ناوبه‌رن، بۆیه ده‌بێت گۆڕانكاریی له خۆیاندا بكهنو به‌ده‌م كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكه‌وه بچن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه له‌مه خراپتر نه‌بێت.
* بۆچی پارتی‌و یه‌كێتی به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن، ئایا ده‌ترسن له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: له‌وباوه‌ڕه‌دانیم كه ترس بێت، پێم باشه خه‌ڵك ده‌ستخۆشیان لێبكات، ئه‌م دو حیزبه پێشتر جیاوازبون، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردوكیان یه‌ك بون‌و یه‌ك بیركردنه‌وه‌و ئایدۆلۆژیان هه‌بو، چونكه سێ ساڵ پێش ئێستا كه (مام جه‌لال) هاته بارزان‌و سه‌ردانی مه‌زاری بارزانی نه‌مری كرد، دواتر له ده‌فته‌ری یاداشته‌كه‌ی نوسی من ده ساڵ له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م مینبه‌ره خه‌باتم كردوه، كه‌واته جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی ئایدۆلۆژی نییه له‌نێوان پارتی‌و یه‌كێتیدا، به‌ڵام له هه‌ندێك قۆناغی خه‌باتدا توشی ههڵهبونو دژ به‌یه‌كتر وهستانو ئه‌مه‌ش بوه هۆی شه‌ڕی ناوخۆ، كه ئه‌م شه‌ڕه‌ش بوه هۆی كوژرانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی باش، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت خه‌ڵك هانیان بدات بۆ ئه‌م پێكهوهبونه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌جروبه تاڵه‌ی رابردو دوباره نه‌كرێته‌وه، بۆیه ئه‌م پێكهوهبونهی پارتی‌و یه‌كێتی به شتێكی باشی دهزانمو هه‌ستناكه‌م ترسیش بێت له هه‌ڵبژاردن.
* تۆ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت رێژه‌ی ژن له‌ناو په‌رله‌ماندا له 30% كه‌متر نه‌بێت؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: ئه‌م رێژه‌یه به زوڵمێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم به‌رامبه‌ر به ژنان، بۆ رێژه‌ی بۆ دابنرێت كه ئێمه ده‌ڵێین ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه، به بڕوای من له نیوه‌ی كۆمه‌ڵ باڵاتره، چونكه له هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئافره‌ت رۆڵی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگا ده‌گێڕێت، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 70%ی ده‌نگه‌كانی هێنا، ئێمه با پیرۆزباییان لێبكه‌ین، نه‌ك رێژه‌یه‌كیان بۆ دیاری بكه‌ین، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی پیاوان دێین رێژه بۆ ئافره‌تان داده‌نێین، نایه‌ڵین ئافره‌ت بێته ناو دهسهڵاتو خۆی رێژه‌ی خۆی دیاری بكات، بۆیه به‌راورد به ئافره‌تانی دونیا، ئاستی ژنی كورد ئاستێكی به‌رزی هه‌یه، بڕوام وایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی حبزبهكان خۆیان نایانه‌وێت ئافره‌ت بێته پێشه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، ئه‌گینا ئافره‌تی كورد ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه، كام له مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كان ئافره‌تی تێدایه، یان له چل په‌نجا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ردو حیزبه‌كه كوا ئافره‌تی تێدایه، حیزبه‌كان خۆیان نایانه‌وێت ئافره‌ت به‌شداریی له ده‌سه‌ڵاتدا بكات، ئیتر بۆچی رێژه‌شیان بۆ داده‌نێن، ئه‌مه به سیاسه‌تی حیزبه‌كانی داده‌نێم له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر بڵێن ئێمه 30%مان دایه ئافره‌ت له په‌رله‌مان، ده‌بێت ئافره‌تان هۆشیاربن بزانن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ده‌بنه نوێنه‌ری ئه‌وان كێن‌و ئاستی توانایان چییه، یان تا چه‌ند ده‌توانن كێشه‌ی ئافره‌ت چاره‌سه‌ربكه‌ن، نه‌ك ته‌نها بیانه‌وێت 30%ی په‌رله‌مان بكه‌نه ئافره‌ت، به‌ڵام كێشه‌ی ئافره‌ت هه‌روه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
* هه‌ندێك له ئه‌ندام پهرلهمانهكانو حیزبه‌كانیش پێیانوایه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چێت، ده‌بێت بدرێته مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌و یه‌كێتی، بۆچونی ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: بۆ زۆربه‌ی پرۆژه‌كان بۆچونی حیزب كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌ندم په‌رله‌مانه‌كان، چونكه حیزب كه وتویه‌تی ئه‌م پرۆژه‌یه‌م پێباشه، هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك نه‌یتوانیوه دژی بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش دژی ئه‌و بۆچونه‌ی حیزب وه‌ستایه‌وه، دواتر پێی ده‌ڵێن تۆ دژی به‌رژه‌وه‌ندیی میللهتیو ناته‌وێت راستگۆبیت له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی خۆتدا.
* ئایا نه‌بونی ده‌ستور له كوردستاندا نه‌بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی یاساكان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: نه‌بونی ده‌ستور گرفتێكی گه‌وره‌ی یاسایی‌و ئیداری‌و سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه وه‌ك هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن له‌دوای ده‌ستوره‌وه یاسا دێت، كه‌واته ده‌ستور ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی یاسادانان، نابێت هیچ پاساوێكش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستور نه‌بێت، چونكه كاتێك شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامدرا له ساڵی 1979دا، هێشتا دوكانه‌كان دهسوتانو ئۆتۆمبیله‌كان دوكهڵو ئاگری شۆڕشی له‌سه‌ر به‌رز ده‌بوه‌وه، له‌وكاته‌دا ده‌ستوری ئێران دهنوسرایهوهو كردیانه ریفراندۆم‌و خه‌ڵكی ئێرانیش ده‌نگیان پێدا، پاشان سه‌رۆكی وڵات‌و حكومهتو په‌رله‌مانیان دانا، ئێران له‌وكاته سه‌خته‌دا ده‌ستوری خۆی دانا، بۆچی كورد له 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نه‌یتوانی ده‌ستورێك بۆخۆی دابنێت؟ چۆن له‌ماوه‌ی ئه‌م 18 ساڵه‌دا بێ ده‌ستور كارمانكردوه؟ نازانم ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌بێ ده‌ستور چۆن هه‌ڵبژاردن ده‌كات، یان چۆن كار به یاسا ده‌كرێت له كوردستان، كاتێك یاسایه‌ك داده‌نرێت به‌بێ ده‌ستور، ئه‌و یاسایه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه، ئه‌گه‌ر وڵاتێك ده‌ستوری نه‌بو، پێی ناوترێت وڵات.
* ئایا له كوردستان شتێك هه‌یه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی: بونی ئۆپۆزسیۆن به پێویست ده‌زانم له كوردستاندا، چونكه هه‌میشه له رێگای ئۆپۆزسیۆنه‌وه باس له‌و كه‌موكوڕیانه ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی، به نه‌بونی ئۆپۆزسیۆن، گهندهڵیو كه‌موكوڕی زۆر ده‌كات له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا، بونی ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا به كارێكی گه‌وره ده‌زانم، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستاندا هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناتوانێت ببێته ئۆپۆزسیۆن‌و ناشبێته ئۆپۆزسیۆن، چونكه خودی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ببنه ئۆپۆزسیۆن، زۆرترین ته‌نه‌زولیان كردوه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا حوكم ده‌كات، چی له‌ده‌ستیشیان هاتوه كردویانه بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست بكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر حیزبێك به‌یه‌ك كورسیش له ده‌سه‌ڵات به‌شداربێت، ئه‌وه له كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش به‌شداره، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م حیزبانه‌ی ئێستا هیچیان ناچنه چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، له هه‌ر وڵاتێكیش ئۆپۆزسیۆن نه‌بو، واته گه‌وره‌كردنی دهسهڵاتو شاردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵات.