سازدانی: سیروان ره‌شید
له‌شكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم وه‌ك هه‌ستیارترین كێشه‌ی ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌یرده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی وه‌ك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عیراق و ولاتانی دراوسێی عیراق و توركیا و هه‌رێمی كوردستتان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. لێدوان و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی له‌شكركێشی و شێوازی له‌شكركێشییه‌كه و توانا سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بابه‌تێكی گرنگه، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بابه‌تێكی قورس و ئاڵۆزه، به‌وپێیه‌ی هێرشی سه‌ربازی زۆر رووداو و پلانی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بهدووادادێت و نارۆشنییهكی زۆریش له‌خۆده‌گرێت.
لیوا جه‌بار یاوه‌ر جێگری وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و وته‌بێژ و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم لایه‌نه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی بریاری پارله‌مانی توركیا به رێگه‌دان به حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره بۆ له‌شكركێشی بۆناو خاكی هه‌رێمی كوردستان شیده‌كاته‌وه و له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سبه‌ی، تیشك ده‌خاته سه‌ر كێشه‌كه.
* توركیا بڕیاری له‌شكركێشی دا بۆناو خاكی هه‌رێم، له‌ڕووی لۆجیستی و سه‌ربازییه‌وه سوپای توركیا پلانه سه‌ربازییه‌كه‌ی چۆنه و له كوێوه داخڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت؟
ـ هه‌مووكات پلانی سه‌ربازیی پلانی نهێنییه، هه‌رچه‌نده نازانین سه‌د ده‌ر سه‌د چۆنه و چۆن داخڵدهبێت، بهلاَم ئێمه لێكدانه‌وه‌مان هه‌یه بۆ پلانه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، جگه له ئێمه‌ش، پێش فه‌تره‌یه‌ك ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكیش كه خه‌بیره له بواری سه‌ربازیدا، وتی: "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی توركیا به‌ڕێگای پیاده، واته له زاخۆوه داخڵبن هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆیان مه‌به‌ستیانه، ئه‌وه ئه‌و هێزه تووشی گه‌وره‌ترین زهرهردهبێت و ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی كوشنده‌وه"، ئێمه‌ش پێمان وایه واده‌بێت، ئه‌گه‌ر سوپای توركیا به‌ڕێگای ئه‌رزیی له زاخۆوه داخڵبن به‌ره‌و قه‌ندیل كه ماوه‌كه‌ی 300 كیلۆمه‌تره تا ده‌گاته قه‌ندیل، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی سه‌خت و پڕ مه‌ترسییه كه تۆ بته‌وێت بڵاوه به هێزه‌كه‌ت بكه‌یت و پێداویستی و خه‌رجی زۆری ده‌وێت و هه‌م هێزه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته مه‌ترسی گه‌وره‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ك وتم ئێمه ئاگاداری پلانی سوپای توركیا نین بۆ داخڵبوونی بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، كه دایمه‌ن پلانی سه‌ربازیی پلانێكی نهێنییه و نازانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چی ده‌كات، چ هێزێك له دنیادا بێئه‌وه‌ی بزانێت باره‌گای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و دووژمنه‌كه‌ی له‌كوێیه بێت له 300 كیلۆمه‌تردا بڵاوه به هێزه‌كانی بكات كه مه‌ساحه‌ی نێوان سنووری توركیا و قه‌ندیل له زاخۆوه ئه‌وه‌نده كیلۆمه‌تره و به‌ره‌و ئامانجێكی وه‌همی بڕوات، چونكه پارتیزان ئامانجی وه‌همییه، بۆیه له‌ڕووی ستراتیجی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ئه‌گه‌ر توركیا به‌و شێوه‌یه پلانه سه‌ربازییه‌كه‌ی داڕشتبێت.
* بهلاَم زۆرێك له میدیاكانی توركیا پلانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپایان بۆ ناو خاكی هه‌رێم ئاشكراكردووه كه پسپۆرانی سوپا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لۆجیستی و هه‌واڵگری توركیا به‌هاوبه‌ش پلانی لهشكركێشییهكهیان داڕشتووه و به‌پێی پلانه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هێرشی ئاسمانیی ده‌به‌سترێت و زۆرینه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانیش به شهودهبێت و بنكه‌ی ئاسمانی ئیرهاجی شاری ماڵاتیا و دیاربه‌كر و باتمان ده‌خرێته خزمه‌ت پرۆسه‌كه و تێدا فڕۆكه‌ی 16F به‌كارده‌هێنرێت؟
ـ ئه‌وه‌ی كه بۆ رۆژنامه ئاشكراده‌كرێت، بۆ چاوبه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه، پلانی سه‌ربازیی پلانێكی نهێنییه و ئه‌و رۆژه‌ی كه ده‌ستپێده‌كات به‌س تاقه فه‌رمانده سه‌ربازییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌زانن كه چی ده‌كه‌ن، ره‌نگه له‌ناو فهرماندهكانیشدا هه‌بێت كه ده‌زانێت به‌س ئه‌و رۆژه چی ده‌كات و نازانێت دوارۆژی پلانه‌كه چییه، كۆمه‌ڵێكی زۆركه‌م هه‌ن كه ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پلانه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌وانه ده‌زانن، ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین كه ئه‌وان به‌ڕێگای پیاده بێن به‌و ماوه دوور و درێژه‌دا ئه‌وا تووشی كاره‌ساتی گه‌وره‌ده‌بن، باوه‌ڕناكه‌م بتوانن هیچ ئامانجێك بپێكن، چونكه بۆ ئامانجێكی مه‌جهول ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌وان كه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن: كه گوایه هه‌ندی شوێن و سه‌ربازگه‌ی په‌كه‌كه‌یان ده‌ست نیشان كردبێت، كه من له‌و بڕوایه‌شدا نیم سوپای توركیا شاره‌زای شوێنه‌كانی په‌كه‌كه بووبێت، بۆ؟ چونكه بڕوام وانییه كه په‌كه‌كه سه‌ربازگه‌ی هه‌بێت بڕوام وانییه په‌كه‌كه سه‌ربازگه‌ی دامه‌زراوه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رز، چونكه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پێشتر ئێمه ته‌جروبه‌مان له‌گه‌ل په‌كه‌كه هه‌بووه و پێشتر دووجار له‌گه‌ڵیان تووشی شه‌ڕبووین، ئه‌وه‌نده‌ی لێیان شاره‌زابووین ئه‌وان جێگایان نییه كه پێی بووترێت سه‌ربازگه، په‌كه‌كه له شاخه‌كان و عاسی ترین شوێنن كه زۆر به كه‌می مرۆڤ ده‌توانێت تێیدا بژی ئه‌و ناوچانه به‌كاردێنن، چونكه ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن ئه‌وجۆره جێگا سه‌ختانه ده‌كه‌ن به مۆڵگه‌ی خۆیان، ئێمه‌ش كاتی خۆی له شاخ هه‌روامان كردووه، بۆیه باره‌گای جێگر بۆ كه‌سی پارتیی زان نابێت بۆ كه‌س و گروپێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت شه‌ڕی پارتیزانی بكات، باره‌گای جێگر یه‌عنی كوشتنی خۆته، چونكه تۆ نابێت هه‌ده‌فێكی دیارت هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه په‌كه‌كه شوێنی جێگیریان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا په‌كه‌كه ده‌ڵێت: سه‌ربازگه و باره‌گایان هه‌یه و شوێنی مه‌شقكردنیان هه‌یه، ئه‌وانه خه‌یاڵن، ره‌نگه به هه‌ندێك زانیاری هه‌ڵه به داموده‌زگای سه‌ربازیی توركیا گه‌یشتبێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ته‌سه‌ورمان بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك لێدانی ئاسمانی كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئه‌نجامبدرێت كه ئامانجێك دیاریده‌كه‌ن و دێن و لێدانی چڕی ئاسمانی بۆ ده‌كه‌ن یاخود هه‌ندی چالاكی سنوورداردهكهن و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر شوێنێك به‌دیاریكراوی و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
* توركیا هاوپه‌یمانێكی له مێژینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ئه‌و هاوپه‌یمانییه به نائاسایی گوزه‌ری كردووه، به بۆچوونی ئێوه ئه‌مه‌ریكا له‌پێناوی كوردا قوربانیی به دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌دات و ناهێڵێت له‌شكركێشی بكاته خاكی هه‌رێمه‌وه، یاخود ئه‌مه‌ریكا واز له كورد ده‌هێنێت له‌به‌ر توركیا، یان پشت له هیچ لایه‌كیان ناكات و وه‌ك چاودێرێك سه‌یری گه‌مه‌كه ده‌كات؟
ـ توركیا به‌نیسبه‌ت ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌یه‌كی گرنگه له‌ڕووی جوگرافیه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه و سه‌ربازگه‌ی ناتۆ له توركیادا هه‌یه، دووه‌م توركیا سنووری نزیك ئیسرائیل هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه دۆستایه‌تییه‌كی توندی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه و چه‌نده‌ها په‌یماننامه له‌نێوانیاندا هه‌یه له‌نێوان توركیا و ئیسرائیل‌دا، ئه‌مه‌ریكاش به‌هه‌مان شێوه پێویستی به توركیا هه‌یه له‌به‌رئه‌وه ناوچه‌یه‌كی حه‌ساسی هه‌یه توركیا، كه سنووری له‌گه‌ل ئێران‌دا هه‌یه، خۆتان ده‌زانن ئه‌مه‌ریكا ململانێیه‌كی له‌گه‌ل ئێران‌دا هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو ده‌یبیستین و له لێدوانی زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا هه‌ست ده‌كه‌یت له‌م دوایه‌دا ورده ورده توركیا كێشه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا دروستكردووه به‌تایبه‌تی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق كه نه‌یهێشت هێزه‌كانی به‌ناو توركیا بێته عێراق، ئه‌مانه‌ش وای له ئه‌مه‌ریكا كردووه بیرله به‌دیل بۆ توركیا بكاته‌وه، یه‌كێك له‌و كێشه گه‌ورانه‌ی كه توركیا له كوردستانی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌ترسێت كوردستان له ئاینده‌دا بێته به‌دیلێك وه‌كو ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی و جوگرافی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خۆ ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه توركیا ده‌یه‌وێت چه‌ند پێی بكرێت نه‌یه‌ڵێت كه ساتێك له باشووری كوردستان جێگیر نه‌بێت و نه‌بێته ئه‌مری واقع و ده‌ترسێت دوارۆژ ببێته به‌دیلی توركیا، به‌تایبه‌تی له‌م دوایه‌دا ده‌بیستین ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌دیلێك له‌و ناوچه سه‌ربازییه‌ی توركیا كه به‌كارهاتووه بۆ قاعیده‌ی ئه‌نچه‌رلیك كه ئایا له ئیمارات یاخود ئوردن و كوێت دایبنێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری توركیا بێت، چونكه ده‌بینین ئێستا ئه‌و حزبه سیاسییه‌ی كه له‌سه‌ر حوكمدایه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، راسته حزبێكی ئیسلامی توندڕهونییه و موعتهدیله، به‌ڵام ده‌توانیت ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له عیلمانییهتهوه بگۆڕێت بۆ ئیسلامی.
* به‌ڕوونی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت نه‌دامه‌وه ئایا ئه‌مه‌ریكا له‌پێناوی كورددا قوربانیی به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل توركیا ده‌دات؟
ـ له‌ئێستادا نه‌خێر، هه‌وڵده‌دات هه‌تا دوائه‌نجام له‌گه‌ڵیدا بڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، ئه‌وا بێگومان ده‌گه‌ڕێت به‌دوای دۆستی تردا له ناوچه‌كه‌دا.
* ئێستا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان هه‌وڵی دبلۆماسی ده‌ده‌ن بۆ به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی توركیا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه دبلۆماسییانه هه‌روا بێسوود بوو ئێوه وه‌كو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌رێم چی ده‌كه‌ن، كه دیاره توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به حكومه‌تی هه‌رێمدا نانێت و دیالۆگ ره‌تده‌كاته‌وه؟
ـ خۆی جگه له كێشه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، ئه‌و وڵاته كێشه‌ی سیاسیشی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، هێشتا ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه له توركیادا هه‌یه ئه‌م هه‌رێمه‌یان پێ قبووڵناكرێت، بۆیه یه‌كێك له بیانووه‌كانی له‌شكركێشییه‌كه په‌كه‌كه‌یه، ئه‌گینا خۆ په‌كه‌كه ئه‌و چالاكییانه‌ی كه له‌م دوایه‌دا كردوویه‌تی له قوڵای زیاتر له 100 كیلۆمه‌تر له باكووری كوردستاندا كردوویه‌تی شێرناخ 100كم له سنووری توركیاوه دووره و له قوڵایی كوردستانی باكووردایه، خۆ ئه‌مانه له سنووره‌وه ته‌قه‌یان له توركیا نه‌كردووه، تائێستا له‌سه‌ر سنووری كوردستانی باشووره‌وه یه‌ك فیشه‌ك به‌رامبه‌ر توركیا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه نه‌ته‌قیوه و ته‌قه له‌یه‌ك سه‌ربازی تورك نه‌كراوه، به‌ڵكو چالاكییه‌كان له قوڵایی توركیادا بووه وه‌كو باسمكرد ئه‌سڵی كێشه‌كه سیاسییه، مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش مادده‌ی 140ه كه توركیا زۆر ده‌ترسێت كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
* ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییانه دواجار بێسوود بوو، ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان چییه ئایا ئێوه دیفاع ده‌كه‌ن؟
ـ ئێمه هێزێكی باشمان له كوردستاندا هه‌یه و توانیومانه ئه‌منیه‌تی كوردستان چه‌ند ساڵ بپارێزین و كۆنترۆڵی بكه‌ین، قابیله ده‌سته‌وسان بووه‌ستین ئێمه رێگا بۆ سوپای توركیا چۆڵ ناكه‌ین و به‌رگری ده‌كه‌ین.
* له ئێستادا پێشمه‌رگه‌تان بۆسه‌ر سنوور به‌ڕێكردووه؟
ـ له ئێستادا نه‌خێر، هه‌روه‌ك باسمكرد ئێستا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه لێكدانهوهیهكمان هه‌یه و ده‌زانین ئه‌و هێزانه‌ی كه توركیا هێناویه‌تییه سه‌ر سنوور چه‌نده و ئایا ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ هێرشێك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌م هێزه‌ی كه ئێمه دیراسه‌مان كردووه، ئه‌وه‌نده نییه پرۆسه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی پێ ئه‌نجامبدات له‌به‌رئه‌وه پێویستی به ئیرشادی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بووه بۆ ناردنیان بۆسه‌ر سنوور.
* وتت ئێمه ئاگادارین كه توركیا هه‌ندێك هێزی له‌سه‌ر سنوور كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام بایی ئه‌وه نییه كه ئێمه هێز بنێڕینه سه‌ر سنوور ئێوه دیاره له‌ڕێی ده‌زگای هه‌واڵگری و خۆتانه‌وه له‌ناو سوپای توركیادا زانیاریتان بۆدێت؟
ـ نا ئێمه پشت به ئه‌و هه‌واڵانه ده‌به‌ستین كه به‌چاو ده‌بینرێت كه ئێستا هێز ناشاردرێته‌وه، خۆت ده‌زانیت ئێستا هاموشۆیه‌كی زۆر هه‌یه له‌ناو توركیا و هه‌رێمدا و چ هاموشۆی رۆژنامه‌نووسان و بازرگانان، یان ئه‌وانه‌ی موتابه‌عه‌ی بارودۆخه‌كه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌بعه‌ن مافی خۆشمانه ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیمان دایمه‌ن زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی ده‌وروبه‌رمان كه ئه‌وه مافی خۆمانه زانیاریمان هه‌بێت له‌سه‌ر هێزه‌كانی ده‌وروپشت، زانیاری پێویسته، تۆ زۆركات هه‌یه كه داده‌نیشی گفتوگۆ ده‌كه‌ی، ئێمه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل سوپای كۆمتاری ئیسلامی دانیشین ده‌بێت زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌بێت و له‌چی پێكدێت و كێن ئه‌وانه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ل ده‌كه‌ین، ئه‌مه له‌ڕووی رۆشنبیریی سه‌ربازیشه‌وه پێویسته.
*ده‌كرێت بزانین سه‌رچاوه‌ی زانیاری ئێوه له‌ناو سوپای توركیادا چۆنه؟
ـ نیمانه ئێمه و منیش ئاگام له سه‌رچاوه‌ی زانیاری له‌ناو سوپای توركیادا نییه، چونكه من به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیی نیم و لێی نازانم و به‌ڕاستی وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه نامه‌وێت خۆم بدزمه‌وه له‌و پرسیاره‌ی جه‌نابت، من كه‌سێكی وانیم لێپرسراوی ده‌زگای هه‌واڵگری نیم و سه‌رچاوه‌م هه‌بێت له سوپاكانی ده‌وروبه‌ردا و ئه‌و ئیشه ناكه‌م، من ئیشه‌كه‌م بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامێكی ئه‌و فهرماندهییهم، به‌رپرسی ئه‌و بهشهنیم، به‌ڵام بایی ئه‌وه‌نده‌ی كه تێی بگه‌ین ئه‌و هێزه هی توركیا بۆ بۆ هێرشه یان نا ئه‌و هێزه بۆ هێرش نییه، چونكه ئه‌و هێزه له‌مێژه له‌وێن و كه باسیدهكهن 60 هه‌زار سه‌ربازه له 6 مانگ به‌ر له‌ئێستاش له‌وێ بووه، بۆ له‌وێ بووه، ده‌زانی بۆ له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیایه كه باكووری كوردستانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دایمه‌ن هاوینان چالاكی په‌كه‌كه زۆربووه و دایمه‌ن شه‌ڕی پارێزانیش له هاوینان زیاتر ده‌بێت بۆ، چونكه ناوچه‌كانی كوردستان ناوچه‌ی شاخاوین و له زستاندا به‌فرێكی زۆر ده‌گرێته‌وه و رێگاوبان نامێنێت و كه‌م ده‌بێته‌وه جوڵه‌ی سه‌ربازیی كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له هاوینان به‌فر نامێنێت و رێگاكان زۆرده‌بێت و دار زۆر ده‌بێت، كه دار یه‌كێكه له‌و ئامرازانه‌ی له‌ناوچه‌ی شاخاویدا بۆ خۆشاردنه‌وه به‌كاردێت له‌به‌رئه‌وه كاری سه‌ربازیی له هاوین و به‌هار زیاتر ده‌بێت.
* به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه سوپای بارزان كه سه‌ر به فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستانه (پارتی) نێردراوه‌ته ناوچه سنوورییه‌كانی زاخۆ و دهۆك؟
ـ ئه‌وه شتێكی ئاساییه و هێزه‌كان جێگۆركێیان پێده‌كرێت ئێمه به به‌رده‌وامی هێزمان له‌سه‌ر سنووره‌كان هه‌یه، ئه‌م هێزه بۆ مه‌به‌ستی له‌شكركێشی نه‌نێردراوه.
* له‌دوای بڕیاری له‌شكركێشی توركیا، ئێوه وه‌كو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم گفتوگۆ و دانیشتنهكانتان له‌گه‌ل په‌كه‌كه له‌چ ئاستێكدایه؟
ـ من وه‌كو ئه‌ندامێك و وتوێژی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ئاگام له وتوێژی راسته‌وخۆ و ره‌سمی نه‌بووه، به‌ڵام ئاراسته‌ی ئیعلامی هه‌بووه.
* په‌كه‌كه‌ش داوای دانیشتنی نه‌كردووه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه؟
ـ نه‌مزانیوه، ره‌نگه داوایان له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كردبێت.
* ئایا ئێوه له حاڵه‌تی ناچاریدا ده‌چنه جهبههیهكهوه له‌گه‌ڵ توركیا كه دژ به په‌كه‌كه شه‌ڕبكه‌ن؟
ـ ئێمه وامان بڕیارداوه ناچینه هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه، نه ده‌چینه به‌ره‌ی په‌كه‌كه دژ به جه‌یشی توركیا نه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه‌كو من ئاگادارم له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هه‌رێم بڕیارێكی وا دراوه كه نه‌چینه هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه.
*كۆتا پرسیارمان ئه‌وه‌یه به‌دیاریكراوی پێمان بڵێت ئایا توركیا له‌شكركێشی ده‌كات یان نا؟
ـ من ناتوانم پێشبینی ئه‌وه‌بكه‌م كه بڵێم سه‌د له‌سه‌د توركیا له‌شكركێشی ده‌كات یان نا، چونكه زۆرجار هه‌یه ئه‌و وڵاته ره‌نگه له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری خۆی گوێ نه‌داته هیچ هۆشداریه‌ك وه‌ك چۆن ئه‌مه‌ریكا و روسیا و یه‌كێتی و ئه‌وروپا هۆشداریان داوه‌ته توركیا و هه‌مووشیان ده‌ڵێن هه‌ڵه ده‌كه‌یت، به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێت ده‌یكه‌م، به ته‌سه‌وری خۆم بڕواناكه‌م له‌شكركێشییه‌ك وه‌كو هه‌ندێ خه‌ڵك تێی گه‌یشتوون له زاخۆوه و به تانگ و تۆپه‌وه و بێت تا قه‌ندیل، ره‌نگه هه‌ندێ چالاكی سنووردار بكات.
پرۆفایل
*جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
*ساڵی 1958 له خانه‌قین له‌دایك بووه
*ده‌رچووی كۆلیجی كشتوكاڵی زانكۆی موسڵه 1980
*له ساڵی 1976وه په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه كردووه و له ساڵی 1980وه بووه به‌پێشمه‌رگه.
*ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و لێكۆڵه‌ری سه‌نتری ستراتیجی كوردستانه.
* جێگری وه‌زیری هه‌رێمه بۆ كاروباری پێشمه‌رگه.
*ئه‌ندام وته‌بێژ و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمه.