راپۆرت: سه‌نگه‌ر جه‌مال
قه‌یرانی نیشته‌جێبون بۆ؟
نه‌بونی شوێنی پێویستی نیشتهجێبونو نایه‌كسانی له دابینكردنی موچه‌و داهاتو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، نه‌بونی خزمه‌تگوزاری بۆ گوندهكانو كۆچی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ شاره‌كان به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌یرانه‌كه داده‌نرێن. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌ت نه‌ك نه‌یتوانیوه قه‌یرانه‌كه كه‌مبكاته‌وه‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، بگره به په‌یڕه‌وكردنی چه‌ند رێگایه‌ك كاریگه‌ری خراپی هه‌بوه‌و ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردوه، بهشێویهیهك كه زۆرێك له فه‌رمانگه‌كانی له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتییاندانو بونه‌ته بارگرانو هۆكاری گرانكردنی كرێی خان‌و به‌سه‌ر هاوڵاتییانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك زۆرێك له خانوه گونجاو گه‌وره‌كان ته‌نها به فه‌رمانگه‌كانی حكومهتو كۆمپانیاكان ده‌درێت.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی كورد له وڵاتانی ئه‌وروپاو هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به لێشاوی هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی ههرێمو نیشته‌جێبونیان له كوردستاندا به‌تایبه‌ت دوای ئازادكردنی عێراق، قه‌یرانه‌كه‌ی گهورهتركردوه.
زۆری كرێچی‌و ئه‌گه‌ری كاره‌سات:
ئاماره‌كانی ساڵانی رابردو ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه (40% تا 50%)ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كرێچین، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه شوێنی نیشته‌جێبون له‌دوای خواردن‌و پۆشاكه‌وه به سه‌ره‌كیترین پێداویستی مرۆڤ دادهنرێتو به نه‌بونی ئه‌گه‌ری رودانی چه‌ندین حاڵه‌تی مه‌ترسیدار هه‌یه.
سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له مافی كرێنشینان، هاوڕایه له‌پێویستی دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبون بۆ خێزانه‌كان‌و له‌و بڕوایه‌دایه به نه‌بونی شوێنی نیشته‌جێ ئه‌گه‌ری چه‌ندین گرفت‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌و سیاسی هه‌یه.
ئه‌و نمونه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی هێنایه‌وه كه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌و شه‌ڕه‌وه له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبون دروستده‌بن، جگه له كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان‌و هاوسهرهكانو كۆچكردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
رونیشیكرده‌وه كه نه‌بونی شوێنی نیشته‌جێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئینتیماو دروستكردنی جیاوازی چینایه‌تی دهبێتو توندوتیژی زیاد ده‌كات، سه‌رباری كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و فێركردن.
زه‌وی نه‌ماوه:
دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتییاندا یه‌كێك بو له‌و رێگایانه‌ی هه‌ردو ئیداره‌ی حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردودا په‌یڕه‌ویان كرد، هه‌رچه‌نده لێكدانه‌وه‌ی جییاواز بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و رێگایه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێدهكرێتو ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه دابه‌شكردنی زه‌وی نه‌ك چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ی نه‌كردوه، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد، چونكه هه‌زاران پارچه زه‌وی به‌بێ به‌رنامه‌و پلان دابه‌شكراون به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییان بگهیهنرێتێو سود بهخشبنو بكرێنه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون.
راگه‌یه‌نراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی‌و هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له ساڵی (1991)ه‌وه تا (2006) زیاتر له (96،350) پارچهزهویو به دهیانو سه‌دان شوقه‌و خان‌و به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراو، به‌ڵام ئه‌م لافاوی دابه‌شكردنی زه‌ویه به‌سه‌ر هاولاَتیاندا نه‌یتوانیوه قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ربكات، چونكه حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای فهرمانبهرێتیو رێكخراوه پیشهییو جهماوهرییهكانو خانه‌واده‌ی شههیدانو موجامه‌له‌ی لایه‌نگره حیزبیه‌كان زه‌ویه‌كانی دابه‌شكردوه نه‌ك ئه‌وه‌ی چ هاوڵاتیه‌ك كرێچیهو پێویستی پێیه‌تی.
هه‌روه‌ك ئاماره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی ئه‌وه رون ده‌كه‌نه‌وه كه له شاری سلێمانیدا زه‌ویه‌كی ئه‌وتۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه به‌تاڵ بێت یا موڵكی شاره‌وانی بێت، چونكه له‌ساڵی 1994 تا 2008 ته‌نها له شاری سلێمانیدا (26) هه‌زارو (213) پارچه زه‌وی به روبه‌ری جیاواز كه زۆربه‌یان له (160) مه‌تر تا (200) مه‌ترو زیاتریش به‌سه‌ر چین‌و توێژه‌كاندا دابه‌شكراون كه له‌و ژماره‌یه‌ش (6480) یان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و (6503) پارچه زه‌وییان به‌سه‌ر شههیدانو (13230) پارچه‌كه‌ی تریش به‌سه‌ر چین‌و توێژه‌كانی تردا دابه‌شكراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه خسته‌ڕو، كه ئه‌و زه‌ویانه‌ی له سنوری شارهكهدانو ئیتفا كراون نهماونو "ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ نیه كه مابێته‌وه ره‌نگه ته‌نها چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ك مابێت كه بۆ خزمهتگوزاریو شهقامو كاری له‌وشێوه‌یه جێهێڵرابێت"، هه‌روه‌ك ئێستا شاره‌وانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زه‌وی په‌نای بردوه‌ته به‌ر شاره‌وانیه‌كانی ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی.
له ساڵی (2000 تا ساڵی 2001) له وڵاتی ئوردون (5) ملیۆن تا (6) ملیۆن مه‌تر دوجا زه‌وی دابینكراوه بۆ نیشته‌جێبون، ئه‌م ژماره‌یه نزیكه یاخود هاوتایه له‌و ژماره‌یه‌ی كه له ساڵی (1996 تا 2006) كه (5) ملیۆن مه‌تر دوجا زیاتر له شاری سلێمانی دابه‌شكراوه، به‌ڵام كێشه‌كه تابێت زیاتر ده‌بێ. ئه‌م سیستمه وایكردوه له وڵاتی ئوردون (32000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌دا دروستبكرێت، كه پێویستی ته‌واوی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ركراوه له‌كاتێكدا له شاری سلێمانی زیاترله (80) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی پێویسته ته‌نها له روی چه‌ندییه‌وه.
زۆرێك له لایه‌نه پهیوهندیدارهكانو پسپۆڕانیش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و ژماره پارچه زه‌وییانه زۆر له حه‌دی خۆی‌و پێویستی شاره‌كه زیاتره‌و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویست بوه بهرپرسانو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بیریان له رێگا چاره‌ی تر‌و پلانی درێژخایه‌ن بكردایه‌ته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێبون، نه‌ك به‌وشێوه‌یه زه‌وی دابه‌شبكرایه.
زه‌ویه دوبارهكان:
هه‌رچه‌نده دابه‌شكردنی زه‌وی له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2006و به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ستێنراوه، به‌ڵام هه‌ندێك فه‌رمان له خودی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌رده‌كرێن بۆ پێدانی پارچه زه‌وی به كه‌سانێك.
ژماره‌یه‌كی ئهوتۆو ورد له به‌رده‌ستدا نییه كه ژماره‌ی ئه‌و ناوانه ده‌ربخات كه دوباره زه‌وییان دراوهتێو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هه‌رچه‌نده نكوڵی له‌و راستیه‌و بونی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه، ئاماده‌نین ژماره‌كان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌وه راستییه‌كی زانراوه كه سه‌دان كه‌س هه‌یه دوباره پارچه زه‌وی دراوه‌تێ، ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو به‌رپرسه باڵاكان، چونكه له ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانیدا نیه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی زه‌وی به‌كه‌سێك ده‌رببڕێت كه پێشتر زه‌وی وه‌رگرتبێت، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له بهردهسیشدان زۆرێك له‌و پارچه زه‌ویانه كه دوباره‌ن به‌پاساوی تر‌و له‌ژێر ناوی (هه‌دیه) یا به فه‌رمانێكی تایبه‌ت ده‌به‌خشرێن. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری حكومی هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سودمه‌ند نه‌بون.
زهویو پاره‌ی بێ سود:
ئه‌و ژماره زۆره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر چین‌و توێژهكانو خه‌رجكردنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره، جگه له قهرهباڵغیو فه‌وزای بێ به‌رنامه سودێكی ئه‌وتۆی نه‌بوه كه قه‌یرانی نیشته‌جێبون كه‌مبكاته‌وه، چونكه نه‌توانراوه زۆرێك له‌و زه‌ویانه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه بكرێنه خان‌و، به‌به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
نه‌هاتنه‌دی خهونهكان:
سندوقی نیشته‌جێكردن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشتهجێبونو به‌شداریی كه‌رتی تایبه‌ت، پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان كرا‌و دواتر په‌سه‌ند كرا، دوای په‌سه‌ندكردنیشی (100) ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكرا، كه له رێگای ئه‌م سندوقه‌وه (%30 تا %50)ی تێچونی خانوبه‌ره به شێوه‌ی قه‌رز دابین دهكرێتو نرخی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیش نابێت له (50) هه‌زار دۆلار زۆرتر بێت بۆ سود وه‌رگرتن له سندوقه‌كه.
به‌ڵام تائێستا سودێكی ئه‌وتۆ له‌و سندوقه وه‌رنه‌گیراوه هه‌رچه‌نده زۆرێك له هاوڵاتییان له بارودۆخێكی ناله‌بارو خانوی كرێدان، به‌ڵام ئاماده‌نین ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕی (2% و 3%) زیاده‌ی ده‌خرێته سه‌رو زۆرێك له مه‌لاكان فه‌توای حه‌رامی پاره‌كه‌یان دا.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه خۆیان‌و خێزان‌و منداڵه‌كانیان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان به‌ناوه‌وه نهبێتو پێشتر له زهویو خان‌و قه‌رزی خانوبه‌ره سود مه‌ند نه‌بوبن، ده‌توانن قه‌رز بۆ ماوه‌ی (5) یان (10) ساڵ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌ربگیرێت، ئه‌وا (2%)ی ده‌چێته سه‌ر و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی (10) ساڵیش وه‌ربگیرێت، ئه‌وا (3%)ی ده‌چێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش وایكرد زۆرێك له هاوڵاتییان به‌پیر سندوقه‌كه‌وه نهچنو تائێستا له شاری هه‌ولێر كه‌متر له (1) هه‌زار هاوڵاتی فۆرمیان پإكردوهتهوه، جگه له‌وه‌ش زۆرێك له ناحیه‌كان به‌هۆی نه‌بونی تاپۆوه له هاوكاری سندوقه‌كه‌و قه‌رزی خانوبه‌ره بێبه‌شبون.
دوای ده‌ستبه‌كاربونی سندوقی نیشته‌جێبون تائێستا (8) وه‌به‌رهێنه‌ر مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوبه‌ره‌یان له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتوه، كه به هۆیانه‌وه (5321) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم دروستده‌كرێن.
له پارێزگای هه‌ولێر (1860) یه‌كه‌ی نیشتهجێبونو له سلێمانی (2561) یه‌كه‌ی نیشتهجێبونو له دهۆكیش (900) یه‌كه دروستده‌كرێن‌و قه‌رزه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه به چوار قۆناغ‌و له‌كاتی ده‌ستكردن به‌كار له پرۆژه‌كاندا ده‌درێته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان، ئه‌وه‌ی بارقورسی ده‌خاته ئه‌ستۆی هاوڵاتییانیش وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕه قه‌رزه‌كه‌یه كه راسته‌وخۆ دوای پێدانی قۆناغی یه‌كه‌می قهزرهكه دهستپێدهكاتو مانگانه ده‌بێت بڕه پاره‌كه بده‌نه‌وه.
عه‌تا ههوڵۆیی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له مافی كرێنشینان، جه‌خت له پێویستی بونی سندوقی نیشته‌جێبون ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جیا له‌وه‌ی ئێستا كه په‌یڕه‌و دهكرێتو پێیوایه زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون خزمه‌ت بهههژارانو خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ناكات‌و كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشتهجێبونو سود به كرێنشینان ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرانی نرخه‌كانیان به‌وپێیه‌ی نرخی ههریهكهیهكیان له (30) هه‌زار دۆلار كه‌متر نییه.
خراپی كاری پرۆژه‌كان:
سه‌رباری گرانی نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وهبهرهێنهكانهوه دروستده‌كرێن، هاوڵاتیان ره‌خنه‌یان له خراپی كاركردن له پرۆژه‌كاندا هه‌یه‌و پێیانوایه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و كه‌ره‌سته‌ی كوالێتی به‌رز دروست ناكرێن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌شێك له‌و پرۆژانه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ته‌واو نابن‌و هه‌ندێكیان چه‌ند كۆمپانیایه‌كیان بۆ دهگۆڕدرێتو كاری تێداده‌كه‌ن تا ده‌گاته كۆتایی‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات متمانه‌یان لای هاوڵاتیان نه‌مێنێت.
له ساڵی 2005ه‌وه به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌یه‌كی (5) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێیی له بناری گۆیژه‌ی شاری سلێمانی دانراو سه‌رباری گۆڕینی كۆمپانیای جێبه‌جێكار تا ئێستا ته‌واو نه‌بوه.
هه‌روه‌ك تائێستا ئه‌و (3) هه‌زار خانوه‌ی سیته‌ك دروست نه‌كراون كه (3 ساڵ) له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسپانیدا ئیمزا كردوه، جگه له‌وه‌ی تائێستا هیچ كام له‌و پرۆژانه ته‌واو نه‌كراون كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێبون ده‌ست به‌كاركردن كراوه تێیاندا جگه له‌و شوقانه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له گه‌ڕه‌كی راپه‌رین ئه‌نجامیدا.
ژماره روخێنهرهكان:
به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵانی رابردو ته‌نها له شاری سلێمانی‌و (13) قه‌زای دهروروبهریدا نزیكه‌ی (45) هه‌زار كه‌س كرێچین كه (25) هه‌زاریان له خانوی سه‌ربه‌خۆی كرێدابونو (20) هه‌زاره‌كه‌ی تریش له‌گه‌ڵ خێزانی تردا لهخانویهكدان. هه‌روه‌ها به‌پێی دواترین روپێو كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی له‌ساڵی 2007 دا ئه‌نجامی داوه سنوری پارێزگاكه پێویستی به (85) هه‌زارو (871) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه. ئه‌وه‌ش به‌ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار داده‌نرێت، كه خراپی گوزهرانو گه‌وره‌یی قه‌یرانی نیشته‌جێبون ده‌خاته‌ڕو.
عه‌تا ههوڵۆیی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له مافی كرێنشینان، بونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كرێچی‌و قه‌یرانه‌كه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌به‌رده‌م زه‌وتكردنی یه‌كێك له هه‌ره سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی هاوڵاتیاندا كه شوێنی نیشته‌جێبونه، ئه‌و بۆ رۆژنامه وتی: "نه‌بونی شوێنی نیشته‌جێبون بۆ زۆربه‌ی هاوڵاتیان بوه‌ته گرفتێك كهچارهسهركردنی گرانه، له‌كاتێكدا یه‌كێكیش له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه بۆ هاوڵاتییه‌كانی، چونكه نه‌بونی شوێن یان شوێنی گونجاو زه‌مینه سازه بۆ توندڕهویو جیاوازی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه تائێستا به ئه‌ركی خۆی ههستێتو چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه بكات".
له دو ساڵی رابردودا ته‌نها (1811) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له سنوری سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیا دهرهكیو ناوخۆییه‌كانی كوردستانه‌وه دروستكراون، به‌ڵام نه‌توانراوه كرێنشینان سودێكی زۆری لێوه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرانی نرخهكهیانهوه كه هه‌ر یهكهیهكیان له سه‌روی (30) هه‌زار دۆلاره‌وه‌یه، به وته‌ی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی كرێنشینان، له‌م دو ساڵه‌ی دواییدا رێژه‌ی كرێچی به‌راورد به ساڵانی رابردو زۆر زیاتره.
وێڕای ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ندێك له‌و وڵاته ئه‌وروپاییانه ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه ده‌نێرنه‌وه كه مافی مانه‌وه‌ی پێ نهدرابێتو (ره‌فزو ته‌رد)یان پێدرابێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ست فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقدایه زیاتر له (11) هه‌زار په‌نابه‌ری كورد له وڵاتانی به‌ریتانیا، سویسرا، نه‌رویج، هۆڵه‌نداو سوید له‌ژێر مه‌ترسی ناردنه‌وه‌دان، جگه له‌وه‌ی به سه‌دان په‌نابه‌ری كورد نێردراونهتهوهو ئێستا زۆربه‌یان كرێچین.
ده‌شتی جه‌مال، سكرتێری فدراسیۆنه‌كه، له لێدوانێكی پێشتریدا به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: له 2ی شوباتی ساڵی 2006ه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كردوه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌رانی كورد نێردراونه‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌خه‌می دابینكردنی شوێنی نیشتهجێبونو كاردابێت بۆیان "ئه‌مه له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌كاتی رۆیشتنیاندا خانویان به كه‌سوكاریان فرۆشتوه‌و ئێستاش بێ سه‌رمایه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نێردراونه‌ته‌وه كه ناتوانن شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان‌و كه‌سوكاریان دابینبكه‌ن".
ئه‌و تاكه رێگایه‌ی حكومه‌ت نایكاته‌وه:
تاكه رێگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشتهجێبونو به‌خشینی ئومێد به كرێنشینان‌و كه‌مده‌رامه‌تان په‌سه‌ندكردنی یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2008ه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، كه تایبه‌ته به دابینكردنی خانوی نیشته‌جێبون بۆ دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبونی (7) مانگ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌و ده‌ركردنیدا تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم نهیخستوهته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه.