راپۆرت: سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
(DHRD)
پێشه‌كی
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری و پاڵپشتی دادگا، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵشتی دیموكراسی NED پێئهنێته ساڵی سێهه‌می پرۆژه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌روانگه‌ی بڕوابونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه ناو كاروباری دادگاكان و سهروهریبونی یاسا و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان بهدهسهڵاـی دادگاكان، تیمه‌كانی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، دوهههم راپۆرتی خۆیان بۆ ساڵی 2008 له‌سه‌ر چاودێری و پاڵپشتی دادگاكان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای بونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، به‌ڵام به‌هۆی هاوكاری هه‌ندێك له‌دادوه‌ر و پارێزه‌ره به‌ڕێزه‌كانه‌وه، كه‌بونه هۆی ئاسانكردنی كاره‌كه‌مان و تۆماركردنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی ئاسته‌نگ دروستكردن له‌به‌رده‌م سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان.
له‌قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌دا تا به‌رواری31/6/2008 تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانیدا بوه، كرده‌ی چاودێری تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان‌و لادانی یاسایی و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران دواتریش به‌رده‌وام بو، له‌به‌ر گرنگی پرۆژه‌كه له‌قۆناغی دوه‌مدا مه‌ودای پرۆژه‌كه‌مان به‌رفراوان كرد، به‌شێوه‌یه‌ك شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیشی گرته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دانپێدانه‌نان به‌مۆڵه‌تی رێكخراوه‌كه‌مان له‌به‌غداد نه‌هێڵرا له‌شاری كه‌ركوك كاری چاودێركردنی دادگا ئه‌نجامبدرێت.
ئامانج له‌م پرۆژه‌یه بریتییه له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو چه‌سپاندنی حوكمی یاسا و په‌ره‌پێدانی دیموكراتی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردندا، ئه‌مه جگه له‌لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه‌واده‌كات هه‌ندێك كهسو دامه‌زراوه له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی یاساوه خۆیان ببیننه‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی پرۆژه‌كه‌دا جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه كه‌چه‌ند سیمینارێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی (خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه بۆ یاسای سزادانی عیراقی و دادبینی شارستانی و یاسای جێبه‌جێكردن و یاسای سه‌لماندن) ئاماده‌كران، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ریان و خستنه روی لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و یاسایانه كه لهمپهرێكن له‌به‌رده‌م به‌هێزبونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان بهدادگاكان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر و گۆڕینی ئه‌و یاسایانه به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا، به‌جۆرێك بتوانێت وه‌ڵام بهپێداویستییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی هاوڵاتیان بداته‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا دو راپرسیمان ئه‌نجامداوه، له‌نێوان 150 له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ناو دادگاكان كێشه یان داوایان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌نێوان 100 تۆمه‌تبار له‌ناو گرتوخانه‌ی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر، كهدهرئهنجامهكانی له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته‌دا هاوپێچه.
ده‌ستخستنه سه‌ر پێشێلكارییه‌كان
له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دا توانرا له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی 459 فۆڕمه‌وه ده‌ست بخرێته سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی تۆمه‌تباران له‌قۆناغی لێیكۆڵنهوه و دادگایكردندا له‌گه‌ڵ ئه‌و پیشێلكاریانهی كه‌دژی سه‌روه‌ری بونی یاسا و سه‌ربه‌خۆ بونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان تۆماركراون له‌سه‌ر ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و حكومه‌ت ولایه‌نه ناحكومیه‌كان و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیگرتن (الاتصالات)، كه‌سه‌رجه‌میان بونه‌ته هۆی ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆنه‌بونی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دادگاكان و سه‌روه‌ر نه‌بونی یاسا و كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
• له157 فۆرمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاریه‌كان، له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا.
• له110 فۆرمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌قۆناغی دادگایكردندا
• له113 فۆرمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌دادگا مه‌ده‌نییه‌كاندا
• له52 فۆرمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانی جێبه‌جێكردندا
• له27 فۆرمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌دادگاكانی نه‌وجه‌واناندا
ده‌ستخستنه سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا:
له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دا توانرا له‌ڕێگای 157 فۆرمه‌وه ده‌ست بخرێته سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه دژی یاسا‌و مافه‌كانی تۆمه‌تباران ئه‌نجام دراون، له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كۆمپانیای ئاسیا سێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم، له‌هه‌ر سێ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك، ده‌ستنیشانی ئه‌و پێشێلكاریانه كراوه له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا، دژی یاسا‌و مافه‌كانی تۆمه‌تباران، وه‌ك جێبه‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێكۆڵینه‌وه، ئاماده نه‌كردنی تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌راندا له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا، ئاماده نه‌بونی نوێنه‌ری یاسایی. ئه‌و زانیاریانه‌ی كهلهفۆرمه پركراوهكاندا هاتوه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلێنمان كردوه :-
1- به‌كارهێنانی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌دژی تۆمه‌تباران .
2- ئه‌نجامنه‌دانی كاری لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رانی دادیی، به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ماكانی دادگه‌رییه سزاییه‌كان.
3- پێشێلكردنی مافه‌كانی تۆمه‌تبار له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا .
4- ئه‌نجامدانی كاری لێكۆڵینه‌وه به‌بێ پشت به‌ستن وه‌ك پێویست به‌و گۆڕانكارییه زۆرانه‌ی كه‌له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا له‌وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا پشتی پێده‌به‌سترێت.
5- جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران .
6- وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی حكومی و ناحكومییه‌كان بۆ بڕیاری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه.
7- گوێ پێنه‌دان و پشت گوێخستنی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه.
هه‌ندێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی كهدهستخراوهته سه‌ری (رصد)كراون به‌م شێوه‌یه بون:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌دژی تۆمه‌تباران:
1- له‌یه‌كێك له‌فۆرمه‌كاندا هاتوه كه تۆمه‌تبارێكی راگیرا‌و به پێی مادده‌ی (444) له‌یاسای سزادانی عیراقی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له‌سلێمانی توشی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی هاتوه له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ضبط القضائي له‌و بهرێوهبهرایهتیهدا وه كاتێك پرسیاری لێده‌كرێ له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ستافی پرۆژه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباره‌كه به‌كارهاتوه، ئه‌ویش باس له‌وه ده‌كات به‌سۆنده لێلانداوه و جیاكردنه‌وه‌ی له‌تۆمه‌تبارانی تری كێشه‌كه، له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێك لهئهفسهرهكانی ئه‌و بنكه‌یه له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :- (ئێمه وه‌كو مامۆستا واین له‌قوتابیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاكیان بكه‌ن، ئێمه‌ش لێیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باش بن ) هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كه ئه‌مه‌ی بۆ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه باس نه‌كردوه چونكه ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوه كه‌نابێ لای كه‌س باسی بكات.
ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی مافه‌كانی تۆمه‌تباره له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا وه پێچه‌وانه‌ی یاسای سزادان و (اصول محاكمات الجزائية).
2- له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره 124/2008 له‌بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌سلێمانی كه‌به پێی ماده‌ی 444 له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ دو تۆمه‌تباری نه‌وجه‌وانان كراوه، ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه كه‌له‌به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/سێهه‌م وتویانه كه توشی ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی بون به‌ڵام دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه هیچ رێ و شوێنێكی یاسایی نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ تأكیدكردن له‌ڕاستی و دروستی ئه‌م وتانه‌یان كه له(31/3و 1/4/2008)لێیان وه‌رگیراوه،سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه نه‌ده‌بو پۆلیسی راپه‌ڕین ئیجرائاتی یاسایی بكه‌ن له‌كاتێكدا پۆلیسی نه‌وجه‌وان و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانان هه‌بێت.
3- هه‌روه‌ها لهدۆسیهیهكی تردا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دهۆك كه به پێی ماده‌ی (3)له‌یاسای تیرۆر تۆمه‌تبارێكی تیادا ده‌ستگیركراوه ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه به پێی راپۆرتی پزیشكی هه‌میشه‌یی ده‌ریخستوه كه تۆمه‌تباره‌كه توشی ئه‌شكه‌نجه‌دان بوه وه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئیجرائاتی یاسایی له‌م حاڵه‌تانه‌دا كردوه.
4- هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی حاڵه‌تێكی تر كراوه له‌هه‌مان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كیان كه به پێی مادده‌ی289 له‌یاسای سزادانی عێراقی تۆمه‌تبارێكی له‌سه‌ر راگیراوه‌و له17/19/2008 تۆمه‌تباره‌كه كۆچی دوایی كردوه له‌ناو به‌ندینخانه‌ی دهۆك به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت راسته‌وخۆ براوه بۆ پزیشكی دادوه‌ری ئه‌مه‌ش كهمتهرخهمیهو پێشێلكاریه‌كه كه رویداوه،هه‌رچه‌نده دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و داواكاری گشتی سه‌ردانی گرتوخانه‌كه‌یان كردوه له‌كاتی خۆیدا.
دوه‌م: ده‌ستگیركردنی نایاسایی (حجز غیر الشرعی)
لهفۆرمێَكدا هاتوه كه ئاسایشی دهۆك تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردوه له24/4/2008 به تۆمه‌تی تیرۆر‌و له30/5/2008 ئازادیان كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ببینێت ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای(أصول المحاكمات الجزائية)و پره‌نسیپه‌كانی مافه‌كانی تۆمه‌تبارانه.
سێهه‌م: جێبه‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن:
1- تۆمه‌تبارێك له‌رۆژی 30/7/1996 فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوه به پێی ماده‌ی 25 له‌یاسای هاتوچۆ هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته به هۆی روداوه‌كه‌وه خۆیشی بریندار بوه له‌نه‌خۆشخانه بوه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار شۆفێری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و كاته بوه دهستگییرییان نه‌كردوه تاكو ئێستا كه نزیكه‌ی 12 سالهئهو فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌كاتێكدا ناو و ناونیشانی دیار بوه و له‌كاتی خۆشی‌دا ده‌توانرا به‌ئاسانی ده‌سگیر بكرێت.
2- له4 فۆرمدا هاتوه كه بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستكیركردنی تۆمه‌تباران جێبه‌جێ ناكرێت، له‌یه‌كێ لهدۆسیهكاندا دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی مادده‌ی (405/31 له‌ی.س.ع) بریاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌دات له‌ساڵی 2002 به‌ڵام تاكو30/4/2008 كاتی پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
3- لهدۆسییكی تردا به‌پێی مادده‌ی 432 له ی.س.ع دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بریاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌دات له24/2/2003 به‌ڵام تاكو به‌رواری 30/4/2008 به هه‌مان شێوه ده‌ستگیر ناكرێت.
چواره‌م: وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی لایه‌نه حكومی و ناحكومییه‌كان بۆ بڕیاری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه:
1-له‌دو فۆرمدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كۆمپانیای ئاسیا سێل وه‌ڵامی نوسراوه‌كان ناده‌نه‌وه و گوێ به بڕیاری دادوه‌ر ناده‌ن بۆ نمونه لهكێشهیهكدا داوای زانیاری لهئاسیاسێل كراوه له‌به‌رواری 4/10/2007 پاشان له‌به‌رواری 11/2/2008 جارێكی تر ته‌ئكید له‌سه‌ر نوسراوه‌كه كراوه‌ته‌وه به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ وه‌ڵامیان نییه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیجرائاتێك به‌رامبه‌ر كۆمپانیای ناوبراو بكرێت له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بڕیاری دادوه‌ردا .
2- له4 فۆرمدا هاتوه كه لایه‌نه حكومی و ناحكومیه‌كان وه‌ڵامی ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه ناده‌نه‌وه، له‌یه‌كێ له‌فۆرمه‌كاندا هاتوه كه په‌راوێكی لێكۆڵینه‌وه‌یه به پێی مادده‌ی 430 له ی. س.ع دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌دات كه كارمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشه له‌به‌رواری 14/2/2008 به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش وه‌ڵامی ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه تاكو به‌رواری پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه له13/5/2008.
3- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه دادوه‌ری لبَكۆڵینهوه بڕیاری بانگهێشت كردنی تۆمه‌تبار ده‌دات به پێی مادده‌ی 432 له‌ی.س.ع له22/1/2008، سه‌ره‌رای ناردنی نوسراو بۆ یه‌كێك له‌پارته سیاسیه‌كان كه تۆمه‌تباره‌كه ئه‌ندامه تیایدا به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بوه .
4- لهدۆسییهكی تردا به پێی مادده‌ی 229 له‌ی.س.ع دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاری بانگهێشتكردنی تۆمه‌تبار ده‌دات كه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه له16 /7/2006 پاشتریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌ڵام تاكو به‌رواری 8/5/2008 نه‌هاتوه و سكاڵاكاریش ناچاربوه كه تنازل بكات لهسكاڵاكهی .
5- لهدۆسییهكی تردا هاتوه كه كۆمپانیای ئاسیاسێڵ سه‌ره‌ڕای ناردنی نوسراو له7/2/2008 به‌ڵام تاكو به‌رواری 8/6/2008 وه‌ڵامی نوسراوی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ش هه‌موی ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ته‌واوكرنی لێكۆڵینه‌وه و هه‌واڵه‌كردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگایكردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕوای هاوڵاتیان به سه‌روه‌ری یاسا‌و بڕیاری دادگاكان.
6- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه كه دو تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 431له‌ی.س.ع به بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی بڕیاری ضبط كردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌درێت له17/4/2005 پاش 6جار جه‌ختكردنه‌وه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له27/7/2008 وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه واته پاش زیاتر له3ساڵ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه وه له‌ڕوی به‌رپرسیارێتی یاساییه‌وه پێویسته رێ‌و شوێنی یاسایی له‌دژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بگرێته‌به‌ر.
7- هه‌روه‌ها له‌چوار فۆرمدا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه كه فه‌رمانگه حكومیه‌كان و غیر حكومیه‌كان وه‌ڵامی نوسراوی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه ناده‌نه‌وه وه‌ك لهدۆسیهیهكدا كه به‌پێی ماده‌ی 446له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام دهدریچت له‌به‌رواری 19-11-2007 داوا له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كراوه كه زانیاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێڵك بنێرێت به‌ڵام تاكو 21-9-2008 هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
8- له‌فۆرمێكی تردا كه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی به پێی ماده‌ی 406/31له‌ی.س.ع تیادا ئه‌نجام ده‌درێت داوا له‌كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم كراوه سه‌باره‌ت به‌ناردنی زانیاری له‌سه‌ر ژماره مۆبایلێك له29/6/2008 به‌ڵام تاكو 1-9-2008 هێشتا وه‌ڵام نه‌گه‌یشتوه.
9- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه به پێی ماده‌ی (21)له‌یاسای هاتوچۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه داوای له‌ئاسایشی گشتی سلێمانی كردوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ههوالهكردنی تۆمه‌تبار بۆ دادگاییكردنی له18-6-2008 به‌ڵام تاكو 20-7-2008یش هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوه.
10- ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌فۆڕمێكی تردا،له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی به‌پێی ماده‌ی(459له‌ی.س.ع)كه به بڕیاری دادوه‌ر له16-4-2008 نوسراو كراوه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ناردنی صوره‌ت قیدی تۆمه‌تبار به‌ڵام تاكو 3/8/2008وه‌ڵامیان نه‌بوه.
11- له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره (714 /2003)له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵاكراوه له‌دژی تۆمه‌تبارێك كه كارمه‌ندی ئاسایشی سلێمانی و به‌پێی مادده‌ی 431له‌ی.س.ع دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی داوای كردوه له‌ئاسایشی كه ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانی به‌ڵام تاكو 16-12-2008 كه بهروهاری پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشێلكاریهیه له‌دژی یاسا‌و سه‌روه‌ری بونی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌م تۆمه‌تباره ئاماده‌نه‌كراوه واته پاش پێنج ساڵ له‌به‌رواری تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه !!
12- به‌هه‌مان شێوه لهدۆسیهیهك به ژماره 961/2007 له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی سكاڵا تۆماركراوه له‌دژی تۆمه‌تبارێك به پێی مادده‌ی (332 له‌ی.س.ع)ده‌ست نیشانی ئه‌و پێشێلكاریه كراوه كه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه له14-6-2007 هه‌رچه‌نده كارمه‌ندی ئاسایشی سلێمانیه‌و چه‌ند نوسراوێكی دادگاشیان بۆ ره‌وانه‌كراوه له16/8/2007 و 8/7/2008 و 3/12/2008 به‌ڵام تاكو 16/12/2008 به‌رواری پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه هێشتا ئاماده‌نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده كارمه‌ندانی ئاسایش و پۆلیس ده‌بێت جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كانی دادگا بن نه‌ك پێشێلكاری بڕیاره‌كان!!
13- هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ستنیشانی ئه‌و پێشێلكاریه كراوه كه تۆمه‌تباره‌كان كه به‌پێی ماده‌كانی 456و434 له‌ی.س.ع له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی یه‌وه بانگهێشت كراون كه یه‌كێكیان ملازمی هاتوچۆیه‌و ئه‌وی تریان پله‌كه‌ی(عقید)ه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی زیاتر له‌ساڵ و نیوێك هێشتا ئاماده‌نه‌كراون تا نوسینه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته،هه‌رچه‌نده له‌كارمه‌ندانی جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كانی دادگا‌و یاسان!!.
پێنجه‌م: ئاماده نه‌كردنی تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا :
1- له‌دو فۆرمدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تۆمه‌تباران له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا ئاماده ناكرێن له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا كه یهكێكێكیان به ماده‌ی 413 له‌ی .س ته‌وقیف كراوه‌و پاش 5 رۆژ له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماده‌كراوه ئه‌وی تریشیان به ماده‌ی 386 له‌ی . س توقیف كراوه‌و دوای 3 رۆژ له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماده‌كراوه له‌م دو حاڵه‌ته‌شدا هیچ ئیجرائاتێك به‌رامبه‌ر لێكۆڵه‌ره‌كه‌ی پۆلیس نه‌كراون كه سه‌رپێچی یاسایان كردوه .
شه‌شه‌م: ئاماده‌نه‌بونی نوێنه‌ری یاسایی:
فۆرمه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نوێنه‌ری یاسایی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئاماده نابن له‌كاتی خۆیدا بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانیان بۆ نمونه له15/11 2007 دادوه‌ر بریاری داوه به وه‌رگرتنی وته‌ی نوێنه‌ری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌ڵام له3/3/2008 ئاماده‌بوه و له‌به‌رده‌م پۆلیس و لێكۆلهریداد وته‌ی داوه پاشان داوای لێكردون كه بۆ رۆژی دواتر ده‌توانێت له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماده بێت به‌ڵام تا ئێستا نه‌چوه هه‌رچه‌ند سێ جاری تر ئاگادار كراوه‌ته‌وه .
حه‌وته‌م: گوێپێنه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه:
1- له‌دو فۆرمدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه كه‌مته‌رخه‌می تێدا ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی گونجاو‌دا نه‌خراونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر بۆ نمونه په‌ڕاوێك له7/8 /2006 وه نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر تاوه‌كو به‌رواری 10/3 /2008 له‌و به‌رواره‌شدا دادوه‌ر داوای رونكردنه‌وه‌ی كردوه كه بۆ ئه‌و ئه‌و په‌ڕاوه له‌ماوه‌ی دوساڵدا نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست دادوه‌ر به‌ڵام پۆلیس تا به‌رواری 10/4/2008 وه‌ڵامی دادوه‌ریان نه‌داوه‌ته‌وه.
2- له‌دو فۆرمدا هاتوه كه تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشه‌وه، پێیان ناوترێ كه تۆمه‌ته‌كه‌یان چییه و وه له‌سه‌ر چی ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و وه به كه‌سوكاریان ناوترێ ته‌نانه‌ت به پارێزه‌ره‌كانیشیان تا تێپه‌ڕبونی كاتێكی زۆر ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی تۆمه‌تباره له‌كاتی لبَكۆڵینهوهدا و كه‌س وكاریان ناتوانن سه‌ردانیان بكه‌ن و پارێزه‌ره‌كانیان بیانبینن ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای اصول محاكماتی جزائیه .
3- له9 فۆرمدا هاتوه كه رێوشوێنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ئیهمالی و پشتگوێخستنی ته‌واوی تیادا به‌دی ده‌كرێت وه ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه هه‌واڵه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ناكرێت له‌ماوه‌ی یاسایی گونجاو‌دا بۆ نمونه : له‌یه‌كێك له‌فۆرمه‌كاندا هاتوه كه به پێی مادده‌ی 456 له‌ی.س.ع دۆسیه‌كه‌ی هه‌واڵه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه له‌لایه‌ن ده‌زگای پۆلیسه‌وه له26/9/2007 تاكو 30/4/2008.
4- لهدۆسییهكی تردا به‌پێی مادده‌ی 456 له‌ی.س.ع پاش تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن سكاڵاكار دژی تۆمه‌تبار دۆسییه‌ی كێشه‌كه دیار نامێنێت و پاشان جارێكی تر سكاڵاكار سكاڵا تۆمار ده‌كاته‌وه 5- له‌كێشه‌یه‌كی تردا كه به پێی مادده‌ی 413 له‌ی.س.ع له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی تر له(21/11/2006) به‌ڵام له‌كۆتایی مانگی 5/2008 دا ده‌دۆزرێته‌وه له‌ئه‌ستۆی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسدا.
6- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی289له‌ی.س.ع دادگایدهكرێت،به‌هۆی دواكه‌وتنی لێكۆڵینه‌وه‌و ئیهمالی كردن تیایدا نزیكه‌ی 10ده مانگ ده‌خایه‌نێت هه‌واڵه‌ی دادگای تاوانه‌كانی دهۆك كراوه.
7- لهفۆرمێكدا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه كه تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 477 له‌ی.س,ع ده‌ستگیركراوه و له21/9/2008، به‌بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت،به‌ڵام له22/9/2008 له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ری دادی دادگاكه‌دا ده‌ڵێت كه‌س ئاگاداری نه‌كردوم به بڕیاری ئازادكردنم له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانی پۆلیس تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكه.
8- لهفۆرمێكدا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری به‌پێی ماده‌ی (21له‌ی.هاتوچۆ)كه به بڕیاری دادوه‌ر بانگهێشتی تۆمه‌تباری داوه له16-7-2008 به‌ڵام تاكو 26-8-2008 ئاماده‌نه‌كراوه.
9- له‌فۆرمێكی تردا له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری به‌پێی ماده‌ی 456له‌ی.س.ع له‌به‌رواری 19/3/2008تاكو 27/8/2008 هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك لهپهراوهكهدا نه‌كراوه‌و ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه به مطالعة نوسیویه‌تی كه سكاڵاكار لهسكاڵاكهی نه‌پرسیوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای (أصول المحاكمات الجزائية)كه ده‌ڵێت سكاڵای سزای تلقائی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌كرێت.
10- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه به‌پێی ماده‌ی 459له‌ی.س.ع له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی كه تۆمه‌تبار بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه له6/6/2007به‌ڵام تاكو ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه واته 26/8/2008.
11- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی ئاسایشی گشتی به ژماره 31-6-2008به‌پێی ماده‌ی435له‌ی.س.ع كه به‌رێز دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه ئاسایشی گشتی بڕیاری داوه له8/7/2008كه په‌ڕاوه‌كه هه‌واڵه‌ی كه‌رتی پۆلیسی به‌ختیاری بكرێت،به‌ڵام تاكو رۆژی 20-7-2008 ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه هه‌رچه‌نده له17/7/2008و20/7/20008 دادوه‌ری ئاسایشی گشتی جه‌ختی له‌جێبه‌جێكردنی كردۆته‌وه‌و هیچ ئیجرائاتێكی یاسایی له‌دژی ئه‌م ئیهمالی و تقصیریهی ئاسایش نه‌گرتۆته‌به‌ر به‌پێی ئه‌حكامه‌كانی ماده‌ی 329له‌یاسای سزادانی عێراقی،سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و جۆره تاوانانه‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌و ده‌كرێت نه‌ك ئاسایش به بڕیاری وه‌زیری دادی پێش‌و واته پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش كاریان كردوه .
12- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی تحقیقی به ژماره 585/2008 له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی كه كه‌سێك سوتاوه تیایدا و چاك بۆته‌وه،له‌به‌رواری 26/5/2008دادوه‌ر بڕیاری داوه كه هێڵكاری شوێنی روداو بكرێت به‌ڵام تاكو 12/8/2008 یش ئه‌و بڕیاره جبَبهجێ نه‌كراوه دادوه‌ریش هیش ئیجرائاتێكی یاسایی له‌دژیان نه‌گرتۆته به‌ر.
13- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی لهدۆسیهیهكدا به‌پێی ماده‌ی 412له‌ی.س.ع له‌لایه‌ن به‌رێز دادوه‌ری ئێشگرهوه له20/2/2008وته‌ی لایه‌نه‌كان وه‌رگیراوه به‌ڵام تاكو 6/7/3008دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند په‌ڕاوه‌كه‌ی نه‌دیوه .
14- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره 583/2007تایبه‌ت به بنكه‌ی تایبه‌تی به بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری 10/6/200 به‌ڵام تاكو 4/8/2008واته پاش ساڵێك و دو مانگه پهراوهكه خراوه‌ته به‌رده‌می دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه،بۆ گشتاندنی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و دادوه‌ریش هیچ ئیجرائاتی نه‌كردوه.
15- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره (225/)له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار له‌سلێمانی كه به‌پێی مادده‌ی 402 له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه،كه له10/12/2007دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاری داوه كه 16/12/2007 بخرێته به‌رده‌میان به‌ڵام تا 24/6/2008 و دواتریش نه‌خراوه‌ته به‌رده‌می و جێبه‌جێی بڕیاره‌كه‌ی نه‌كراوه.
16- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره197/ /2008 له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی(مصيف صلاح الدين)له‌هه‌ولێر كه به‌پێی ماده‌ی 406له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له24/11/2008 بڕیاری هه‌واڵه‌كردنی تۆمه‌تبارانی داوه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌ڵام بڕیاره‌كه له15/12/2008 رێكخراوه،ئه‌مه‌ش پێشێلكاریه‌كی دیاره‌و به‌ڵگه‌ی بێ هێزیه له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگادا.
17- له‌دو فۆرمی تردا ده‌ستنیشانی ئه‌و حاڵه‌ته كراوه كه زو بڕیاره‌كانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه جێبه‌جێ ناكرێ وه‌ك له‌دۆسیه‌ی ژماره 296/2008له‌كه‌رتی پۆلیسی ئه‌زمڕی شاری سلێمانی،كه به‌پێی ماده‌ی (21/ف1)یاسای هاتوچۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه و له24/11/2008 دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاری هه‌واڵه‌كردنی دۆسیه‌كه‌ی داوه به‌ڵام له22/12/2008 گه‌یشتۆته دادگای تایبه‌تمه‌ند،هه‌روه‌ها لهدۆسیهیهكی ژماره 299/2008 له‌كه‌رتی پۆلیسی سه‌رچنار كه به‌پێی مادده‌ی 230له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه‌و له10/9/2008 بڕیاری هه‌واڵه‌كردنی دراوه به‌ڵام له23/12/2008جێبه‌جێكراوه،به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر دو دۆسیه‌ی تر هه‌مان پێشێلكاری ده‌ستنیشان كراوه.
18- له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی بێ ژماره له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كه به‌پێی مادده‌ی 434له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا كراوه له27/6/2007 هیچ رێ و شوێنێكی یاسایی تیا ئه‌نجام نه‌دراوه تا به‌رواری ده‌ست نیشانكردنی ئه‌م پێشێلكاریه دژی یاسای (أصول المحاكمات الجزائية)كه 9/11/2008 .
19- ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره(673/2008)له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری له‌سلێمانی كه‌به‌پێی ماده‌ی (456)له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌كرێت،كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئامێر سازی به ژماره‌ی نوسراویان (720)له11/7/2008 ده‌ڵێت تۆمه‌تبار تا بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ین به نوێنهرماندا به‌ڵام تاكو به‌رواری پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی چاودێری له28/10/2008 ئه‌و تۆمه‌تباره له‌بنكه‌ی پۆلیسی ناوبراو دیارنیه.
20- له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره 533 له‌بنكه‌ی پۆلیسی سكتان سه‌ر به كۆیه به پێی ماده‌ی 406 له‌ی.س.ع عێراقی،ئه‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه له9/10/2008 بڕیاری ئازادكردنی تۆمه‌تباران ده‌رچوه له‌دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك به‌سیفه‌تی تمیزی، به‌ڵام له2/11/2008 بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه واته دوای 24ڕۆژ ئینجا بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه،ئه‌مه‌ش پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی تۆمه‌تباران و مافه‌كانی مرۆڤه.
21- ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا له‌هه‌ولێر به‌پێی ماده‌ی 289و298 له‌ی.س.ع كه هه‌رچه‌نده ناونیشانی رون و ئاشكرا هه‌یه بۆ تۆمه‌تبار سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی به‌ڵام ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هیچ رێ و شوێنی یاسایی له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌كراوه.
22- له‌سه‌ر سێ دۆسیه‌ی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك كه به پێی ماده‌كانی (456-446)له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا كراوه ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه كه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تباران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به راگیرا‌و(موقف)ی ماونه‌ته‌وه.
23- ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی بێ ژماره له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی چواره‌م به پێی ماده‌ی 456له‌ی.س.ع كه دادوه‌ری ئێشكگر بڕیاری داوه له22/10/2008 كه 23/10/2008،تۆمهتبارو سكاڵاكار ئاماده‌بكرێن له‌به‌رده‌م دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌ڵام تاكو 26/10/2008 ئاماده‌نه‌كراون.
24- ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر كه به‌پێی یاسای (مخدرات)تۆمه‌تبارێكی له‌سه‌ر راگیراوه،پاش ئه‌وه‌ی رێ و شوێنی یاسایی بۆ رێكخستنی بریكارنامه لهدادنوسی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن كه‌س وكاری گیراوه‌كه‌وه،به‌ڵام ئاسایشی گشتی بریكارنامه‌كه ئیمزا ناكه‌ن و داوا له‌كه‌س وكاری تۆمه‌تباره‌كه ده‌كرێت كه ده‌بێت نوسراوێك له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئاسایش بهێنرێت كه‌وا لاری نیه له‌ده‌ستنیشان كردنی پارێزه‌ره‌كه، ئه‌مه‌ش پێشێلكاریه‌كی ئاشكرا‌و مه‌ترسی داره بۆ سه‌ر مافی به‌رگری كردن كه له‌یاساو ده‌ستوردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
25- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ستنیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره(195/2007)له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌رێم له‌سلێمانی كه به پێی ماده‌ی 326له‌ی.س.ع لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا كراوه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش مفوضي ئاسایشه به‌ڵام له28/8/2007 تاكو 30/11/2008 هیچ رێ و شوێنێكی یاسایی بۆ هه‌واڵه‌كردنی دۆسیه‌كه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنی تۆمه‌تبار ئه‌نجام نه‌دراوه‌و كه‌مته‌رخه‌می یه‌كی زۆر كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێك هه‌بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌مته‌رخه‌میه.
ده‌ستخستنه سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌قۆناغی دادگایكردندا:
له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دا توانرا له‌ڕێگه‌ی 110 فۆرمه‌وه ده‌ستبخرێته سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كهلهدادگا سزاییه‌كاندا (تاوان و كه‌تنی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك)، تۆمار كراون كه‌ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلێنیان بكه‌ین
1- نه‌شیاوی هۆڵه‌كانی دادگایی كردن له‌گه‌ڵ پرانسیبه‌كانی دادگایكردنی دادپه‌روه‌رانه
2- جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان، به‌ئازادكردنی تۆمه‌تباران و هێشتنه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی نایاسایی (غیر شرعی) له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه.
3- جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه.
4- دواخستنی دادگایكردن بۆ ماوه‌ی دور و درێژ، پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌هۆی كه‌می دادوه‌ران و زۆری دۆسێهكانهوه.
5- به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی دادگاییكردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی
6- بونی كه‌موكوڕی له‌هه‌ندێك لهدۆسێكاندا، به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی و كه‌می كارمه‌ندی یاسایی و زۆری دۆسێهكان.
هه‌ندێك له‌و حاڵه‌تانه كهدهستخراوهته سه‌ری واته رصد كراون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بون:
یه‌كه‌م: نه‌شیاوی هۆڵه‌كانی دادگایكردن له‌گه‌ڵ پرانسیبه‌كانی دادگایكردنی دادپه‌روه‌رانه‌دا :
1- له‌دو فۆرمدا هاتوه سه‌باره‌ت به نه‌شیاوی هۆڵه‌كانی دادگاییكردن له‌دادگاكانی تاوان و كه‌تنی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دادگاییكردن،به‌شێوه‌یه‌ك لهبهربچوكی هۆڵه‌كانی دادگاییكردن كه ژماره‌یان چواره‌و روبه‌ری هه‌ریه‌كه‌یان له(5×4)م تێناپه‌ڕێت بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ سیمایه‌كی دادگاییكردن به‌خۆیه‌وه نه‌گرێت،وه‌ك ئه‌نجامدانی دادگاییكردن به‌شێوه‌یه‌كی نائاشكرا،دانانی تۆمه‌تباران پێش دادگاییكردن له‌شوێنی چاوه‌ڕوانی له‌ژێر پلیكانه‌كانی دادگاكه و له‌به‌ر بۆن ناخۆشی و نه‌گونجانی شوێنه‌كه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه یه‌كناگرنه‌وه و بواری كاری دادوه‌ری و بڕیاردانیش لهدۆسیهكاندا به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت،ئه‌مانه‌ش هه‌موی بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه پارێزاران و دادوه‌ران و كارمه‌ندانی پۆلیس و هاوڵاتیانیش ناڕه‌زای و نیگه‌ران بكات و له‌هه‌مان كاتدا مه‌ترسی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دادگایكردن و دادگاكان دروست بكات.
2- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاری له‌سه‌ر نه‌شیاوی هۆڵی دادگاییكردن له‌دادگاكانی كه‌تنی سلێمانی و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه و مافه‌كانی تۆمه‌تباران له‌كاتی دادگاییكردندا،به شێوه‌یه‌ك كه له‌چوار دادگایی كهتندا له‌سلێمانی ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت ئه‌وانی تریان روبه‌ره‌كه‌یان له(3×3)م تێناپه‌ڕێت،لهبهربچوكی هۆڵه‌كانی دادگاییكردن ده‌توانین بڵیێن كه دادگاییكردن ئاشكرا نیه و ئاشكرایهتی واته عهلانیهتی پێوه دیارنیه،هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بونی شوێنی گونجاو بۆ دانانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه راگیراون لهگرتوخانهكانهوه ده‌هێنرێن بۆ دادگا به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه داده‌نرێن و به كه‌له‌بچه كراوی كه ئه‌مه كارێكی نایاسایی و نه‌شیاوه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی تۆمه‌تباران و پره‌نسیپی (المتهم برىء حتى تثبت إدانته) یه‌كناگرێته‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی بونی كێشه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌ناو هۆڵه‌كانی دادگاییكردن تاوه‌كو دروست كردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی تۆمه‌تباران و ئه‌ندامانی پۆلیس و كارمه‌ندانی دادگا به‌هه‌مان شێوه.
دوه‌م: جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان به‌ئازادكردنی تۆمه‌تباران و هێشتنه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی نایاسایی (غیر شرعی) له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه:
1- لهفۆڕمێكدا هاتوه سه‌باره‌ت به ده‌ست نیشانكردنی پێشێلكاری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان، وه‌ك له‌دۆسیه‌ی ژماره 77/ج/2008 كه به‌پێی ماده‌ی (1)له‌یاسای ژماره (21)ی ساڵی(2003) له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوه دادگاییكردنی تۆمه‌تباركراوه له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی و له19/8/2008 دادگای ناوبرا بڕیاری ئازادكردنی داوا به‌ڵام تاوه‌كو7/9/2008 یش. ئاسایشی گشتی سلێمانی به‌شی یاسا‌و مافی مرۆڤ به‌نوسراوی ره‌سمی ناڕازی بونی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و وتویانه بڕیاره‌كه تمیز ده‌كه‌ینه‌وه و تۆماتبارهكه ئازادنه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان بۆیان نییه تمییز بكه‌نه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسای سزایی سزادان و (أصول المحاكمات الجزائية) ره‌فتار ده‌كه‌ن له‌لایه‌كی تر پێویست بو له‌ڕوی به‌رپرسیارێتی یاساییه‌وه كه دادگای ناوبراو لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی بكات به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌یان،ئه‌ویش به ئاگاداركردنی دادگای لێكۆڵینه‌وه به‌پێی ماده‌ی (329)له‌یاسای سزادانی عێراقی،كه ئه‌مه‌ش نه‌كراوه‌و بۆ خۆی پێشێلكردنی یاسایه له‌لایه‌ن دادگای ناوبراوه‌وه.
2- لهفۆرمێكدا ده‌ست خراوه‌ته‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كی ترسناك كه ده‌زگاكانی ئاسایش له‌سلێمانیدا، بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی جێبه‌جێ ناكه‌ن به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی به ئازادكردنی تۆمه‌تباران هه‌روه‌ك له‌دۆسیه‌ی ژماره (646/ج/2008) كه له6/11/2008 بڕیاری كۆتایی تیادهرچوه به ئازادكردنی چوار تۆمه‌تبار له‌كۆی هه‌شت تۆمه‌تبار به پێی یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر (مكافحة الارهاب 3 لسنة 2006) په‌رله‌مانی كوردستان، له‌به‌رنه‌بونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو بۆ تاوانبار كردنیان،به‌ڵام سه‌ره‌رایی ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره كه‌چی ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی ئیمتناع ده‌كات له‌جێبه‌جێكردنی و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته كه‌سیان ئازاد نه‌كراون،ئه‌مه‌ش كارێكی نایاساییه و دژی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی تۆمه‌تبارانه و پێویست بو دادگای ناوبراو بڕیار بدات به ئاگاداركردنی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌دژی به‌رپرسی یه‌كه‌م له‌و ده‌زگایه‌و داانی به دادگاییكردن به پێی ئه‌حكامه‌كانی ماده‌ی 392 له‌ی.س.ع.
سێهه‌م: جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كانه‌وه:
1- له‌فۆڕمێكی تردا هاتوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره 325/ج/2008 و له‌به‌رده‌م دادگای كه‌تنی هه‌ولێر دادگاییكردن تیایدا ئه‌نجامدراوه به‌پێی ماده‌ی(377 من ق.ع ع)كه كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم وه‌ڵامی دادگای نه‌داوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده دادگاییكردن بۆ سێ جار دواخراوه.
2- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 20/ج/2008 كه له‌دادگای كه‌تنی عینكاوه،هه‌ولێر دادگاییكردنی به پێی ماده‌ی (432له‌ی.س.ع)تیایدا ئه‌نجامدراوه،یه‌كه‌م رۆژی دادگاییكردنی 10/4/2008 به‌ڵام پاش زیاتر له‌چه‌ند جارێك دواخستنی دادگاییكردن به‌هۆی ئاماده‌نه‌كردنی تۆمه‌تباره‌وه و ئاگادارنهكردنی له‌لایه‌ن پۆلیس وه به به‌هانه‌ی نه‌بونی ئۆتۆمبێل،پاش (116) رۆژ بڕیاری كۆتایی تیایدا دراوه،ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
چوارهه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی دادگاییكردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی:
1- لهفۆرمێكدا هاتوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره1660/ج/2008 كه‌له‌به‌رده‌م دادگای كه‌تنی سلێمانی دادگاییكردن تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌پێی ماده‌ی (24 له‌یاسای هاتوچۆ) له‌ڕۆژی25/8/2008له‌كاتی ئه‌نجامدانی دادگاییكردندا دادوه‌ر دو جار وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رێوه‌بردنی دانیشتنی دادگاییكردندا به‌هۆیه‌وه دوجار دابڕاوه.
2- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 1092/ج/2008 له‌به‌رده‌م دادگای كه‌تنی سلێمانی به‌پێی ماده‌ی(21)له‌یاسای هاتوچۆ دادگاییكردن تیایدا ئه‌نجامده‌درێت،فه‌رمانبه‌رێكی دادگاكه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دادگاكه كاری دادوه‌ری تیادا ئه‌نجامداوه.
3- هه‌روه‌ها له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاری له‌دۆسیه‌ی ژماره 179/ج/2008 كه دادگاییكردن تیایدا ئه‌نجام دراوه به پێی ماده‌ی 433 له‌ی.س.ع و له‌ڕۆژی 4/11/2008 و پاش 19 نۆزده دانیشتنی دادگاییكردن كه یه‌كه‌م دانیشتن له7/5/2006 بوه، دادگایی كه‌تنی سلێمانی كه بڕیاری داوه به حبسكردنی تۆمه‌تبار بۆ ماوه‌ی مانگێك سه‌ره‌رایی ده‌رچونی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستاندا به ژماره(35)له‌ساڵی 2007 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و له(20/10/2008)ه‌وه كاری پێده‌كرێت به‌ڵام دادگای كه‌تنی چواره‌م پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌و پره‌نسیپی (قانون الاصلح للمتهم واجب للتطبيق) حوكمی تۆمه‌تباری دا!، هه‌رچه‌نده دواتر پاش هه‌شت رۆژ له‌م بڕیاره له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی به‌سیفه‌تی ته‌میزی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام تیادا مافی تۆمه‌تبار پێشێلكاری له‌دژی كرا له‌به‌ر بێئاگایی دادگای ناوبراو
4- له‌دو فۆرمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاری له‌دۆسیه‌كانی ژماره 2432/ج/2008 و 926/ج/2008 كه به پێی ماده‌كانی (10 بڕگه‌ی 5 له‌یاسای باری كه‌سێتی و 21 له‌یاسای هاتوچۆ) دانراون له‌به‌رده‌م دادگای كه‌تنی سلێمانی /4 بۆ دادگاییكردن، به‌ڵام به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دان به رێ و شوێنی دادگاییكردن فه‌رمانبه‌رێكی دادگا كه كاری دادوه‌ری ده‌كرد، تیایدا‌و بڕیاری ده‌رده‌كرد!!
پێنجه‌م: دره‌نگ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و ده‌ركردنی بڕیاری كۆتایی:
1- له‌فۆرمێكی تردا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 14/ج/2008 ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاری له‌سه‌ر دادگای تاوانه‌كانی دوه‌م له‌هه‌ولێر به هۆی ئه‌وه‌ی دادگای ناوبراو سێ جار تدهخلی كردوه له‌سه‌ر یه‌ك لهكێشهكهدا له28/7/2008 بۆ 15/1/2009 ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دره‌نگ كه‌وتنی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
2- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه ده‌ست خراوه‌ته‌سه‌ر پێشێلكاری له‌دۆسیه‌ی ژماره 2021/ج/2008له‌به‌رده‌م دادگای كه‌تنی سلێمانی یه‌كه‌م به‌پێی ماده‌ی 495 له‌ی.س.ع دانراوه بۆ دادگاییكردن به‌ڵام سه‌ره‌رای ئاماده‌بونی سكاڵاكار و تۆمه‌تباران به‌ڵام به‌بێ ده‌ست پێكردنی دادگاییكردن له19/9/2008 دادگاییكردن دواخراوه بۆ 25/11/2009 واته بۆ 126ڕۆژی تر ته‌نها بۆ ئاگاداركردنی شایه‌ت له‌دۆسیه‌كه‌دا.
3- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه سه‌باره‌ت به ده‌ست خستنه سه‌ر پێشێلكاریه‌ك له‌دۆسیه‌ی ژماره 336/ت/2008 سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ژماره 533/2008 له‌بنكه‌ی پۆلیس سكتان كه له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك له‌سلێمانی به سیفه‌تی تمیزی دانراوه به پێی ماده‌ی 406 له‌ی.س.ع،به‌ڵام بڕیاری دادگای ناوبراو یهكلایكهرهوه نه‌بوه چونكه له‌لایه‌ك بریاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆیه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و له‌لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ كه به رای خۆی تۆمه‌تباران ئازاد بكات،له‌م بڕیاره‌ش هیچ توانایه‌كی یاسایی نیه و یه‌ك لاییكهرهوهش نیه له‌دۆسیه‌كه‌دا ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و مافه‌كانی تۆمه‌تبارانه.
4- فۆرمه‌كان ئاماژه بهمانهوهیهكی زۆری داواكان ده‌كه‌ن له‌دادگاكانی كه‌تن ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆرجار سكاڵاكار واز له‌داواكه‌ی بهێنێت بۆ نمونه دۆسیه‌ی ژماره 436/2002 بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را له‌ساڵی 2003 دا گه‌یشتۆته دادگای كه‌تن به‌ڵام له‌دوای دو ساڵ و له‌به‌رواری 21/7/2005 محضرى بۆ كراوه له‌دوای ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا 24/12/2005 دانراوه بۆ داگایی دواتر بۆ 14/6/2006 تأجیل بوه واته بۆ 6مانگ و 10 رۆژ دواتر بۆ 30/4/2007 پاشان بۆ 20/8/2007 و پاشان بۆ 10/12/2007 دواتریش بۆ 26/2/2008 هه‌رچه‌نده كێشه‌كه كێشه‌ی ساڵی 2002 وه به‌ڵام تا به‌رواری 5/1/2008 هیچی تێدا نه‌كراوه.
5- له‌دۆسیه‌ی ژماره 265 /ج/ 2006 كه‌له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی له19/2/2008 رۆژی دادگاییكردنی بوه به‌پێ ی ماده‌ی 452 له(ی.س.ع)، ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبار سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنی به رۆژی دادگاییكردن عریچهی داوه بۆ دواخستنی دادگاییكردنه‌كه‌ی، به هه‌مان شێوه له30/4 دوباره به عریچهیهك داوای دواخستنی دادگاییكردنه‌كه‌ی كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاماده بێت یان بریكاره‌كه‌ی پاشان داواكه دواخراوه بۆ (27/5) به‌ڵام تۆمه‌تبار ئاماده‌نه‌بوه وه هیچ پاساوێكی نه‌بوه بۆ نه‌هاتنی سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دادگا بڕیاری داوه به دواخستنی دادگایكردنه‌كه بۆ ئاگاداربونی تۆمه‌تبار بۆ رۆژی 29/6/2008، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای (اصول المحاكمات الجزائية) سه‌باره‌ت به رێوشوێنی دادگاییكردنی تۆمه‌تباران و به‌ڕێوه‌چونی دادگاییكردنه‌كان .
-6- هه‌روه‌ها له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه دۆسیه‌ی ژماره 191/ج/2006 كه به‌پێ ی ماده‌ی 295 له(ی.س.ع ) دانراوه بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی له3/5/2006 تاكو مانگی 4/2008 بڕیاری كۆتایی تیادهرنهچوه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربونی 24 مانگ به هۆكاری جیاواز دادگاییكردنه‌كه‌ی دواخراوه و ماوه‌ی نێوانیان (23تاكو 107) رۆژ ده‌بێت .
7- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه دۆسیه‌ی ژماره 120 /ج/2005 به‌پێ ی ماده‌ی 281 له(ی.س.ع) دانراوه بۆ دادگاییكردن له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی له2/5/2005 و هۆكاری دواخستنی دادگاییكردنه‌كه‌ی زۆرن كه بریتی یه له(جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار و كهفیلهكهی و سه‌رقاڵی سه‌رۆكی دادگا به كاروباری كارگێری و مۆڵه‌تی ئه‌ندامی ره‌سه‌نی دادگا‌و گۆڕانكاری ده‌سته‌ی دادگا) هه‌روه‌ها محچری نۆ مانگی دۆسیه‌كه دیارنه‌بو له21/9/2005 تاكو 21/6/2006، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌دواداچونێك له‌لایه‌ن دادگا و داواكاری گشتی بۆ ئه‌م لایه‌نه كرابێت .
8- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه دۆسیه‌ی ژماره 369/ج/2006 له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك– له‌سلێمانی دانراوه بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تباران به‌پێی ماده‌ی 406 له(ی.س.ع) له19/11/2006 دۆسیه‌كه وه‌رگیراوه له‌دادگای ناوبراو به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبونی (107) رۆژ له6/3/2007 دانراوه بۆ به‌رواری یه‌كه‌م رۆژی دادگاییكردن، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ماوه‌ی یاسایی دیاریكراوه بۆ ته‌واوكردنی كه‌یسه‌كه .
9- هه‌روه‌ها له‌دۆسیه‌ی ژماره 105/ج/2007 كه‌له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تباران به‌پێ ی ماده‌ی 412 له(ی.س.ع) له8/12/2006 ئه‌م كه‌یسه وه‌رگیرا له‌دادگای ناوبراو به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبونی (169) رۆژ واته له27/5/2007 به‌رواری یه‌كه‌م رۆژی دادگاییكردنی تۆمه‌تباران بوه تیایدا، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای (اصول محاكمات الجزائیه) جارێكی تر و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه‌و بڕوابونی هاوڵاتیان به ده‌سه‌ڵاتی دادگا‌و زو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بڕیاردانی كۆتایی تیایدا .
10- له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه دۆسیه‌ی ژماره 323/ج/2005 دانراوه بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تبار تیایدا له‌به‌رده‌م دادگای كه‌تنی سلێمانی به‌پێ ی ماده‌ی (23/برگه‌ی 7) له‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له13 /3/2005 دۆسیه‌كه له‌دادگای ناوبراو وه‌رگیراوه به‌ڵام پاش تێپه‌ربونی 270 رۆژ واته 11/12/2005 به‌رواری یه‌كه‌م رۆژی دادگاییكردنی تۆمه‌تبار بوه تیایدا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه فۆرمی (كۆنوسی) پێكراوه له‌دادگای كه‌تن به ماده‌ی (432له‌ی.س.ع) پڕكراوه‌ته‌وه‌و به‌بێ هیچ بڕیاریكی یاسایی، كه تاكاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه بڕیاری كۆتایی تیا ده‌رنه‌چوه، هه‌رچه‌نده كێشه‌كه هی ساڵی 2004 و كێشه‌یه‌كی زۆر ساده‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌مو ماوه زۆره پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و هه‌مو بنه‌ما دادوهریهكانه وكاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بڕوابونی هاوڵاتیان به باڵاده‌ستی دادگا له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیاندا، كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری راوه‌ستانی له‌سه‌ر بكه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه.
ده‌ستخستنه سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌دادگاكانی نه‌وجه‌واناندا:
له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دا له‌ڕێگای 27 فۆرمه‌وه توانرا ده‌ست بخرێته سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له‌دادگاكانی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی و هه‌ولێر تۆمار كراون، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه دهتوانبن پێشێلكاریانه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا پۆلێن بكه‌ین:
1- به‌كارهێنانی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبارانی نه‌وجه‌واناندا.
2- دواخستنی دادگایكردن بۆ ماوه‌ی دور و درێژ و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌وه.
3- جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان و كه‌مته‌رخه‌می كردن تیایاندا له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیسه‌وه، بهئاگاداركردنی تۆمه‌تباران و ده‌ستگیركردن و ئاگادار كردنی لایه‌نی كێشه‌كان.
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبارانی نه‌وجه‌واناندا
لهفۆڕمێكدا ده‌ست خراوه‌ته‌سه‌ر پێشێلكاریه‌ك كه له‌دۆسیه‌ی ژماره 54/ج/2008 له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی دادگاینهوجهوانانی هه‌ولێر دانراوه بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی نه‌وجه‌وانان تیایدا به پێی مادده‌ی(443 له‌ی.س.ع)،سه‌ره‌رای ئاماژه‌دانی یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان كه كاتی روداوه‌كه له‌بنكه‌ی پۆلیسی خه‌بات له‌هه‌ولێر ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و راپۆرتی پزیشكی ئه‌مه‌ی سه‌لماند به كوتانی بزمار له‌پێی بۆ ئه‌وه‌ی إعتراف بكات،به‌ڵام هیچ رێ و شوێنێكی یاسایی له‌دژی ئه‌م پێشێلكاریه له‌دژی مافه‌كانی تۆمه‌تباران و نه‌وجه‌وانان و یاسا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دهرانیدا !!
دوه‌م: دواخستنی دادگایكردن بۆ ماوه‌ی دورو درێژ به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه:
1- له‌حه‌وت فۆرمدا هاتوه له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی (263 و 100 و 231 و191 و 192 و 193و189/ج/2008)كه به پێی ماده‌كانی(412و443و444و405)له‌یاسای سزادانی عێراقی دادگاییكردن تیایدا ده‌كرێت له‌به‌رده‌م دادگای نه‌وجه‌وانانی سلێمانی به‌هۆكاری جیاجیا دادگاییكردن تیایدا دواخراوه له(75ڕۆژ بۆ 95ڕۆژ)كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
2-هه‌روه‌ها له‌پێنج فۆڕمی تردا ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاری به دواخستنی دادگاییكردن بۆ ماوه‌ی دورو درێژ و پێچه‌وانه‌ی یاسا وه‌ك له‌دۆسیه‌كانی ژماره :-
a. 230/ج/2008
b. 190/ج/2008
c. 281/ج/2008
d. 160/ج/2008
e. 161/ج/2008.
كه دواخستنی دادگاییكردن له‌نێوان دو دانیشتن‌دا له‌نێوان 82 رۆژ بۆ 97 رۆژ بوه!!
سێهه‌م: جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان و كه‌مته‌رخه‌می كردن له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیسه‌وه.
1- له10 فۆڕمی تردا ده‌ست خراوه‌ته‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كان له‌دۆسیه‌كانی ژماره :-
1) 314/ج/2008 به پێی ماده‌ی 8 له‌یاسای پاسپۆرت(الجوازات).
2) 300/ج/2007 به پێی مادده‌ی 406 له‌ی.س.ع.
3) 281/ج/2007 به پێی ماده‌ی 8 له‌یاسای پاسپۆرت.
4) 330/ج/2008 به پێی مادده‌ی 281 له‌ی.س.ع.
5) 49/ج/2008 به پێی ماده‌ی 8 له‌یاسای پاسپۆرت.
6) 320/ج/2008 به پێی ماده‌ی 281 له‌ی.س.ع.
7) 301/ج/2007به پێی ماده‌ی 24 له‌یاسای مانه‌وه (الاقامه الاجائب).
8) 120/ج/2008 به پێی مادده‌ی 443 له‌ی.س.ع.
9) 287/ج/2008 به پێی ماده‌ی 443/31 له‌ی.س.ع.
10) 212/ج/2008 به پێی ماده‌ی 444له‌ی.س.ع.
كه هه‌مویان بڕیاری دادگا جێبه‌جێنه‌كراوه لهئاگاداركردنی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كان و بۆته هۆی دواخستنی دادگاییكردن بۆ ماوه‌ی زۆر و دواخستنی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به زوترین كات و وه‌ك ئه‌وه‌ی یاسا دیاری كردوه له‌یاسای (اصول محاكمات الجزائية)دا.
2 - هه‌روه‌ها له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست خراوه‌ته‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كی تر وه‌ك له‌دۆسیه‌ی ژماره 212/ج/2008 له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی كه پێی ماده‌ی 444 له‌ی.س.ع دادگاییكردن تیادا ئه‌نجام ده‌درێت،به هۆی ئاگادارنهكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه دادگاییكردن له9/11/2008 دواخراوه بۆ 1/2/2009.
3 - هه‌روه‌ك له‌دۆسیه‌ی ژماره 189/ج/2008 له‌سه‌رۆكایه‌تی دادگای نه‌وجه‌وانانی سلێمانیدا هاتوه له9/11/2008 دادگاییكردن دواخراوه بۆ1/2/2009 چونكه سكاڵاكار ئاگادارنه‌كراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ رۆژی دادگاییكردن كه به پێی ماده‌ی 444 له‌ی.س.ع ئه‌نجام ده‌درێت.
4 - له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاری له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری دادگا به‌ده‌ست گیركردنی تۆمه‌تبار كه به پێی مادده‌ی 443 له‌ی.س.ع بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه سه‌ره‌ڕای تێپهڕیونی زیاتر له74 رۆژ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا وه‌ك له‌دۆسیه‌ی ژماره 169/ج/2008 له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی دادگای نه‌وجه‌وانانی سلێمانیدا هاتوه.
ده‌ستخستنه سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌دادگا مه‌ده‌نییه‌كاندا:
له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دا توانرا له‌ڕێگه‌ی تۆماركردنی 113 فۆرمه‌وه، ده‌ستبخرێته سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له‌دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سێتی و باری شارستانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ئه‌نجامدراون، كه‌دژی یاسا و مافی لایه‌نه‌كانی داوا ئه‌نجام دراون، ده‌توانین پێشێلكارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلێن بكه‌ین:
1- نه‌شیاوی هۆڵه‌كانی دادبینی بۆ كاری دادوه‌ری له‌دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سێتی له‌سلێمانی و هه‌ولێر
2- وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی حكومی و ناحكومی لهداواكاندا بۆ بڕیاره‌كانی دادگا.
3- كه‌مته‌رخه‌می و گوێپێنه‌دان به‌به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی دادبینییهكان.
4- دواخستنی دادبینی بۆ ماوه‌ی دورودرێژ پێچه‌وانه‌ی یاسا
5- پابه‌ند نه‌بون به‌یاساوه.
6- ئاماده‌نه‌بونی نوێنه‌ری یاسایی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كه‌م: نه‌شیاوی هۆڵه‌كانی دادبینی بۆ كاری دادوه‌ری:
1- سه‌باره‌ت به نه‌شیاوی هۆڵه‌كان و خراپ به‌ڕێوه‌چونی دادبینی له‌دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سێتی، له‌دو فۆڕمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه هه‌روه‌ك له‌یه‌كێكیاندا هاتوه سه‌باره‌ت به دادگاكانی باری كه‌سێتی له‌هه‌ولێر به گشتی و دادگای باری كه‌سێتی چواره‌م و پێنجه‌م،كه شوێنه‌كه‌یان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بچوكه، دیواره‌كانی زۆر شێوه‌یه‌كی ناشرین و كۆن ده‌نوێنن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌به‌ر ده‌نگی به‌رز و بێزاركاری هۆكاره‌كانی گه‌رم كردن و فێنك كردنه‌وه زۆر جار كه‌س گوێی له‌هیچ نابێت كه ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كه‌ن له‌لای هاوڵاتیان و متمانه‌یان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و كاری دادوه‌ری كردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا لاواز ده‌بێت.
2- هه‌روه‌ها له‌فۆرمێكی تردا هاتوه،سه‌باره‌ت به دادگا به‌راییه‌كان له‌سلێمانی كه پێنج دادگان، ژوره‌كانیان كه دادبینی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت زۆر بچوكن كه به جۆرێك روبه‌ریان له(3×3)م تێناپه‌ڕێت ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت كه تۆزێك گه‌وره‌تره،ئه‌م ژورانه ده‌توانین بڵێین ته‌نها بۆ كاتی به‌ده‌ر له‌دادبینی كردن بۆ دادوه‌ر باشه نه‌ك بۆ هۆڵی دادبینی،كه وای له‌دادبینی كردوه هیچ ئاشكرای پێوه دیارنه‌بێت كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
3- هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هۆڵی دادبینی دادگاكانی باری كه‌سێتی هه‌مان شت به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادكردنی ئه‌وه‌ی كه بونی مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر وای له‌دادوه‌ران كردوه كه توشی بچڕان ببن له‌دادبینی كردن‌دا و تێكه‌ڵاویه‌كی زۆری پێوه دیاره و بونی ته‌نها ساڵۆنێك كه دادگاكانی باری كه‌سێتی سلێمانی هه‌مویان ده‌چنه‌وه سه‌ری وای كردوه كه زۆر جار ئه‌م دادگایانه پشێوی زۆری پێوه دیاربێت،ئه‌مه‌ش بێزاریهكی زۆری بۆ لایه‌نه‌كانی داواكان و كارمه‌ندان و پارێزه‌ران دروست كردوه.
دوه‌م: وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی حكومی و ناحكومی لهداواكاندا بۆ بڕیاره‌كانی دادگا:
1- لهفۆڕمێكدا ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌دۆسیه‌ی داوای ژماره 133/ش/2008 له‌به‌رده‌م دادگای باری كه‌سی هه‌ولێر،كه دادوه‌ری دادگاكه بڕیاری داوه به راگرتنی (توقیف)ی داواكار چونكه بۆته هۆی تێكدانی نیزامی دادبینی،به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كراوه به هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی قائمقامێك و ره‌تی كردۆته‌وه كه توقیف بكرێت چونكه داواكار فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ی بوه.
2- له‌فۆڕمێكی تردا هاتوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی داوای ژماره 1187/س/2008 له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی سلێمانی سێهه‌م كه دادگای ناوبراو سێ جار به‌ڕه‌سمی داوای له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلیئَمانی كردوه كه دۆسیه‌یه‌كی به ژماره (561/سلێمانی/2008)بۆ بنێرێت بۆ سه‌یركردنی به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو تاكو 25/9/2008یش أمتناع ده‌كات له‌ناردنی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه یاسای گومرگ به ژماره 23لسنه 1984 مه‌نعی دادگاكانی كردوه له‌بینینی ئه‌و داوایانه،ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و له‌مپه‌ر دانانه له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگاكان به پێی ماده‌ی(329له‌ی.س.ع).
3- له‌سه‌ر دۆسیه‌ی داوای ژماره (1252/س/2007) كه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی سلێمانی دادبینی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه كه به‌رێز وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به نوسراوی ژماره (3/2349) له15/9/2008 كه ئاراسته‌ی دادگای ناوبراو كراوه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی دادگای باڵای شۆڕشی به‌ره‌ی كوردستانی، لهنوسراوهكهیاندا هاتوه (كه وێنه‌یه‌كی هاوپێچه)، به پێی بڕیاری 35 (له14/11/1991)ی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره‌كانی دادگای باڵای شۆڕش له‌به‌ره‌ی كوردستانیی په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین و جێبه‌جێده‌كرێت..) ئه‌م نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی داد پێچه‌وانه‌ی یاسای دادبینی شارستانی (المرافعات المدنیه)یه، كاری وه‌زاره‌تی داد نییه په‌سه‌ندی بڕیار بكات یان نا.
4- له‌سه‌ر دۆسێیه‌ی داوی ژماره 1078/ب/2008 له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی هه‌ولێر/2، ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی هه‌ولێر بۆ بڕیاری دادگا به ناردنی دۆسیه‌ی موڵك،سه‌ره‌ڕای دوجار جه‌خت كردنه‌وه لێیان .
5- له‌سه‌ر دۆسێیه‌ی داوای ژماره 796/ب/2008 له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی هه‌ولێر/سێهه‌م ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر دواخستنی داوا بۆ چوار جار له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌نه‌بو پارێزه‌ر بۆ خۆی دابین بكات به پێی یاسا.
6- له‌سه‌ر دۆسێیه‌ی داوای ژماره 167/ب/2006 له‌دادگای به‌رایی دهۆك ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وه‌زاره‌تی داد سه‌ره‌رایی ئاگاداربونی به رۆژی دادبینی به‌ڵام شه‌ش دانیشتنی دادبینی دواخراوه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌بونی، به‌ڵام ئاماده نه‌بوه.
سێهه‌م: پابه‌ندنه‌بون به‌یاساوه:
1- فۆرمه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه‌دادگای باری كه‌سیه‌تی له‌سلێمانی، داوا وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی هاوسهریهكه له‌و داگایه ده‌رنه‌چوبێت هه‌رچه‌ند ماڵی هاوسه‌رێتی و شوێنی نیشته‌جێبونی داوا لهسهركراویش سلێمانی بێت . سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش دادوه‌ر به زاره‌كی ده‌ڵێت كه‌تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و دادگایه نییه، ئه‌مه‌ش له‌دو روه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسایه :
• دادگا نابێت به زاره‌كی وه‌ڵامی لایه‌نی داوا بداته‌وه به‌ڵكو به پێی یاسا پێویسته به نوسراو له‌سه‌ر داواكاری رای خۆی ده‌ربخات تاكو بڕیاری دادگا تانه‌ی لێ بدرێت له‌ڕوی یاساییه‌وه .
• به گه‌ڕانه‌وه بۆ مادده‌ی 303، سێ شوێنی دیاری كردوه كه ده‌كرێت داوای لێ تۆماربكرێت كه سه‌ره‌رای ئه‌و دادگایه‌ی كه گرێبه‌سته‌كه‌ی لێ ده‌رچوه،دادگای شوێنی نیشته‌جێبونی داوا له‌سه‌ركراو و دادگای شوێنی رودانی كێشه‌كه‌ش داوای لێ تۆمار ده‌كرێت، ئه‌م حاڵه‌ته ئێستا چاره‌سه‌ر كراوه.
2- حاڵه‌تێكی تر له‌دادگای باری كه‌سێتی له‌سلێمانی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك داوای ده‌رهێنانی به‌ڵگه ده‌كات به‌تایبه‌تی بۆ داواكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نفوسی سلێمانی نه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشته‌جێی شاری سلێمانیش بێت ئه‌وا هه‌ر به زاره‌كی پێی ده‌وترێت لێره ناكرێت ئه‌م حاڵتهش پێچه‌وانه‌ی یاسایه و چونكه بێجگه لهبهشنامهی شه‌رعی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تر تایبه‌تمه‌ندی شوێنی نییه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئێستا چاره‌سه‌ر كراوه.
3- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌دادگای باری شارستانی له‌سلێمانی له‌هه‌مو داواكانی تایبه‌ت به (گۆڕینی ته‌مه‌ن) دا دادگای ناوبراو داواكار ده‌نێرێت بۆ لیژنه‌ی پزیشكی هه‌میشه‌یی، سه‌ره‌رای ئه‌و راِستییهی لیژنه‌ی پزیشكی بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی نین و به‌بێ هیچ رێ و شوێنێكی زانستی پێشكه‌وتو ئه‌و بڕیارانه ده‌رده‌كات، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه داوا له‌سه‌ركراو هیچ لاری نییه له‌نه‌ناردنی هاوڵاتیان بۆ لیژنه‌ی پزیشكی به پێی یاسای باری شارستانی، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و متمانه‌ی هاوڵاتیان به بڕیاره‌كانی دادگا كه‌مده‌كاته‌وه.
4- هه‌روه‌ها له‌دو فۆرمدا هاتوه سه‌باره‌ت به داواكانی ژماره ( 598 /ب/2008) و (430/ب/2008) له‌به‌رده‌م دادگاكانی به‌رایی سلێمانی كه دادوه‌ره‌كان بێلایه‌نی خۆیان نه‌پاراستوه و به‌یانی بیرورای خۆیان كردوه له‌سه‌ر رێوشوێنی دادبینی و دادوه‌ری لهداواكاندا، له‌داوای یه‌كه‌مدا پاش ئه‌وه‌ی داواكار نه‌خۆی نه بریكاره‌كه‌ی ئاماده‌ی دادبینی نابن داواله‌سه‌ركراو داواده‌كات دادبینی ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام دادوه‌ر ده‌ڵێت پوچه‌ڵی بكه‌یته‌وه باشتره بۆیه داوا له‌سه‌ر كرا‌و ناچار داوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌كات. له‌داوای دوه‌مدا پاش ئه‌وه‌ی دادوه‌ر داوا ده‌كات له‌بریكاری داواكار كه تحدیدی كێشی ئه‌و پارچه ئاڵتونانه بكات كه برێگرتهكهی ئیدیعای ده‌كات كه لای داوا له‌سه‌ركراوه، پاش ئه‌وه‌ی بریكاره‌كه‌ی ده‌ڵێت بریگرته‌كه‌ی ناتوانێت ده‌ستنیشانی بكات، دادوه‌ری دادگاكه ده‌ڵێت: كه‌واته بریگرتهكهت (درۆ ده‌كات)، ئه‌م دو نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه پێچه‌وانه‌ی پرانسیپه‌كانی دادوه‌ریكردن و یاسان
5- له‌سه‌ر دۆسیه‌ی داوای ژماره1152/ش/2008له‌به‌رده‌م دادگای باری كه‌سی سلێمانی ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه كه رۆژی 16/6/2008له‌سه‌ر عريضةى داواكه دیاری كراوه بۆ یه‌كه‌م رۆژی دادبینی به‌ڵام رۆژی 17/6/2008 دادگا پێكهاتوهه دانیشتنی یه‌كه‌م ئه‌نجام دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه درابێت.
6- له14 فۆڕمدا ده‌ست خراوه‌ته‌سه‌ر پێشێلكاری كه‌می شاره‌زایی یاسایی له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌دادوه‌ران،هه‌روه‌ك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره 201/ش/2007 له‌دادگای باره كه‌سێتی هه‌ولێر تۆماركراوه و تایبه‌ته به (ته‌ڵاقی خولعی)كه دادگای ناوبراو شاره‌زایی ته‌واوی نیه به یاسای باری كه‌سێتی بۆیه بڕیاری داوه كه (په‌سه‌ندی ته‌ڵاقێكی خولعی نێوانیان بكات و دایناوه به ته‌ڵاقێكی ره‌جعی ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه)..
7- هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره 2598/ش/2006 له‌دادگای باری كه‌سێتی هه‌ولێر/چواره‌م كه تایبه‌ته به (تعويض طلاقي تعسفي) دادوه‌ر به‌یانی رای تایبه‌تی خۆی كردوه و بێلایه‌نی له‌ده‌ستداوه كاتێك به داوا له‌سه‌ر كراوی وتوه (چۆن نا‌توانیت دو شاهید په‌یدا بكه‌ی كه ته‌ڵاقه‌كه زێده‌ڕۆیی تیانهكراوه) ئه‌مه‌ش پێَچهوانهی كاری دادوه‌ری كردن و یاسایه.
8- هه‌روه‌ها ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاریه‌كی تر له‌دۆسیه‌ی ژماره 2556/ش/2008 له‌دادگای باری كه‌سێتی هه‌ولێر /سێهه‌م كه تایبه‌ته به (تصديق طلاق) ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی ماوه‌ی (عده) كه‌چی دادوه‌ر بڕیاری داوه به ره‌وانه‌كردنی لایه‌نه‌كان بۆ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
9- هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره 1605/ش/2007 له‌به‌رده‌م دادگای باری كه‌سێتی هه‌ولێر/چواره‌م ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاریه‌كی تر كه دژی یاسایه وه‌ك ئه‌نجامدانی دادبینی به‌بێ ئاگاداركردنی لایه‌نی ناڕه‌زایی و كۆتایی هێنان به دادبینی پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگای ناوبراو نامێنێت به‌سه‌ر داواكه‌دا كه‌چی دادبینی سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێ كردۆته‌وه!! هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن دادگای ته‌مییزه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه به‌ڵام جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه...
10- هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی 2597/ش/2006 له‌دادگای باری كه‌سێتی هه‌ولێر،1175/ش/2008 له‌دادگای باری كه‌سێتی هه‌ولێری چواره‌م،به‌زه‌قی پێشێلكاری دژی یاسا‌و به‌یانی ره‌ئی قازی لهداواكاندا به ئاشكرا دیاره‌و تلقینی دادوه‌ر بۆ شایه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی شایه‌ته‌كانی تر نه‌بێت كارێكی زۆر خراپه بۆ سه‌ر متمانه‌ی هاوڵاتیان به یهكلاییكردنهوهیهكی دادپه‌روه‌رانه له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه.
11- له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره1185/ب/2008 له‌دادگای به‌رایی هه‌ولێری سێهه‌م ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاریه‌كی تر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دادوه‌ر بڕیاری داوه به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری داواكار به سه‌لماندنی داواكه‌ی به گرێبه‌ستێك كه به‌م دواییانه ده‌ستی كه‌وتوه،ئه‌مه‌ش پێَچهوانهی یاسای سه‌لماندنی ژماره(111)یه‌و داواكاری به عاجز دانا له‌سه‌لماندن.
چوارهه‌م: ئاماده‌نه‌بونی نوێنه‌ری یاسایی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
1- لهفۆرمێكدا هاتوه سه‌باره‌ت به داوای ژماره 69/ب/2008 كه داوا له‌سه‌ركراو (سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌كره‌جۆ) یه، نوێنه‌ری یاسایی بۆ (3) دادبینی ئاماده نه‌بوه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه دادوه‌ر له30/1/2008 بریاری داوه كه پارێزه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی راوێژكار دابنرێت له‌رێگای لیژنه‌ی دابه‌شكردنی داوای حكومی به‌ڵام له19/6/2008 پارێزه‌ره‌كان ئاماده بون وه وتویانه وه‌كاله‌تیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه به‌و هۆیه‌وه دادبینی دواخراوه بۆ 9/7/2008.
2- هه‌روه‌ها له‌داواكانی ژماره (70/ب/2008) (2641/ب/2007) و (253/ب/2008) كه لایه‌نی داواله‌سه‌ركراو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تن، دادبینی تیایدا زۆر دواخراوه به هۆی ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یاسایی ده‌سه‌ڵاتی نیه و ناتوانێت ئاماده‌ی دادبینی بێت، پێویسته پارێزه‌ر بگیرێت، رێ وشوێنی دانان و ده‌ست نیشانكردنی پارێزه‌ریش زۆر ئاڵۆز و قورسه و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دادگاكان دروست كردوه و بۆته هۆی دواخستنی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی داواكان.
3- ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی داوای ژماره 1316/س/2007له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی سلێمانی دادبینی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت ده‌رده‌كه‌وێت كه 13سیانزه دانیشتنی نوێنه‌ری یاسایی ئاماده‌نه‌بوه هه‌رچه‌نده ئاگاداركراون كه داواله‌سه‌ر كرا‌و به‌رێز وه‌زیری گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
4- هه‌روه‌ها له‌دۆسیه‌ی داوای ژماره 827/ب/2008 له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی سلێمانی كه داواله‌سه‌ركراو به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای گشتی پڕۆژه تایبه‌ته‌كانه /به‌شی سوته‌مه‌نی/پێنج دانیشتنی دادبینی نوێنه‌ری ئاماده‌نه‌بوه هه‌رچه‌نده ئاگاداری كراون.
5- هه‌روه‌ها له‌دۆسیه‌ی داوای ژماره 1142/ش/2008كه له‌به‌رده‌م دادگای باری كه‌سی سلێمانی دادبینی تیا ئه‌نجام ده‌درێت و داوا له‌سه‌ركراو وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی و ئابوری یه هه‌رچه‌نده ئاگاداركراون به‌ڵام پێنج دانیشتنی دادبینی نوێنه‌ری ئاماده‌نه‌بوه.
6- هه‌روه‌ها له‌یه‌كێك لهفۆڕمهكاندا هاتوه كه ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر نوسراوێكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی به ژماره 387 له5/8/2008 كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی كراوه‌و(وێنه‌یه‌كی هاوپێچه) له‌بڕگه‌ی دوه‌میدا سه‌باره‌ت به به‌دواداچونی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به دوای داوا حكومیه‌كاندا،هاتوه كه به دڵنیاییه‌وه فریاناكه‌ون چونكه له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می ئه‌ندامانی داواكاری گشتیان هه‌یه‌و بۆ نمونه له‌شاری سلێمانی پێنج دادگای به‌رایی هه‌یه ته‌نها یه‌ك ئه‌ندامی داواكای گشتی داوا حكومیه‌كان ده‌بینێت،ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری داواكاری گشتیه كه ئه‌ركی به‌رگری كردنه له‌مافی گشتی و موڵَكی گشتی /پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه.
پێنجه‌م: دواخستنی دادبینی بۆ ماوه‌ی دورو درێژ، پێچه‌وانه‌ی یاسا:
1- داواكانی دادگای باری كه‌سێتی له‌سلێمانی ماوه‌ی نێوان دادبینیهكانی زۆر له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیان تێده‌په‌ڕێنن به پێی ئه‌و فۆرمانه‌ی پڕ كراونه‌ته‌وه ماوه‌ی نێوان دو دادبینی 38 بۆ 55 رۆژه، بۆ نمونه دواكانی ژماره 459/ش / 2008و 454/ش /2008 و686/ش/2008 له‌به‌رواری 3/4/2008 وه تاجیل بون بۆ 28/5/ 2008 كه 55 رۆژ ده‌كه‌ن هۆی ئه‌م ماوه زۆره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری داواكان و كه‌می داوه‌ره‌كان.
2- له‌داواكانی دادگای باری كه‌سێتی سلێمانی ژماره (465/ش/2008) و (1025/ش/2008) كه تایبه‌تن به پێدانی خه‌رجی مناڵ ماوه‌ی دواخستنی دادبینی له‌نێوان 41 رۆژ بۆ 47 رۆژبوه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره‌و ناگونجێت له‌گه‌ڵ یاسادا و به تایبه‌تی كه داواكه تایبه‌ته به خه‌رجی مناڵ.
3- له‌سه‌ر دواخستنی دانیشتنی دادبینی بۆ ماوه‌ی زۆر و پێچه‌وانه‌ی یاسا،له،له10ده فۆرمدا ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه هه‌روه‌ك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی داوای ژماره 1890/ش/2008له‌به‌رده‌م دادگای باری كه‌سی سلێمانی دوه‌م دادبینی تیا ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌رواری 28/9/2008بۆ 17/11/2008 دادبینی دواخراوه كه نزیكه‌ی 49ڕۆژبهمهبهستی ئه‌نجام دانی شاره‌زایی له‌سه‌ر دیاری كردنی نه‌فه‌قه.
4- هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی داواكانی ژماره 905/ش/2008و 919/ش/2008و1851/ب/2008و 2051/ش/2007و 1076/ش/2008و 200/ش/2008و 1396/ش/2008و2602/ش/2008كه له‌به‌رده‌م دادگاكانی باری كه‌سی سلێمانی و داگای به‌رایی هه‌ولێر و دادگای باری كه‌سی هه‌ولێر دادبینی تیا ئه‌نجام ده‌درێت ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه كهدادبینی تیایاندا دواخراوه له(30ڕۆژ بۆ 60 رۆژ) به هۆكاری جیاجیا ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دانانی سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه.
شه‌شه‌م: كه‌مته‌رخه‌می و گوێپێنه‌دان به‌به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی دادبینییهكان:
1- هه‌روه‌ها له‌دادگای باری كه‌سێتی سلێمانی له‌به‌رواری 22/4/2008 داوای ژماره 1022/ش/2008 و كۆمه‌ڵێك داوای تر هێنرابونه ژوری یاریده‌ده‌ری دادوه‌ریه‌كان، یاریده‌ده‌ری دادوه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی ئه‌بینی و كاروباری دادبینی جێ به‌جێ ده‌كرد، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ره له‌بینینی داواكان و پێشێلكارییه‌كی ترسناكه بۆ سه‌ر كاری دادوه‌ری.
2- هه‌روه‌ها له‌فۆرمێكی تردا هاتوه كه له‌داوای ژماره 2065/7/2008كه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی سلێمانی دوه‌م دادبینی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌رواری21/9/2008داواكه ترك ده‌كرێت بۆ مراجه‌عه،سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ركراو داواكاری پێشكه‌ش كردوه بۆ دواخستنی دادبینی وئه‌م كاری دادوه‌ری دادگا پێچه‌وانه‌ی یاسای دادبینی شارستانیه.
3- له‌فۆرمێكی تردا له‌سه‌ر داواكانی ژماره(1709/ش/2008)و(2311/ش/2008)له‌به‌رده‌م دادگای باری كه‌سی سلێمانی ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دادگا فه‌رمانبه‌رێك داواكه‌ی بینیوه‌و كاری دادوه‌ری كردوه‌و وتویه‌تی دادوه‌ر وتی چیتان بۆ بنوسم.
4- له‌فۆرمێكی تردا ده‌ست نیشانی ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر داوای ژماره(2621/ش/2008)كه له‌به‌رده‌م دادگای باری كه‌سی هه‌ولێر دادبینی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت كه دادوه‌ری دادگاكه په‌له‌ی كردوه‌و رای خۆی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌و ته‌لقینی شایه‌تی دوه‌می كردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شایه‌تی یه‌كه‌م قسه‌كانی بكات.
5- له10 فۆڕمدا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاری كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دان به دانیشتنه‌كانی دادبینی كردن له‌لایه‌ن هه‌ندێ لهدادوهرانهوه،سه‌باره‌ت به كه‌می ماوه‌ی كاری دادوه‌ری كردن له‌دادگاكاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی رۆژه‌كانی هه‌فته دادوه‌ره‌كان تا كاتژمێر 9 بۆ 9:30 ئینجا ده‌ست ده‌كه‌ن به پێكهێنانی دادگا‌و كاتژمێر دوانزه‌ی نێوه‌ڕۆ دادگاكان كۆتایی ده‌هێنن به دادبینی كردن ئه‌مه‌ش بۆته هۆی له‌كیس چونی زۆرێك له‌مافی هاوڵاتیان و له‌كیس چونی كاته‌كانیان چونكه له‌و ماوه كورته‌دا ئه‌و هه‌مو داوایه كه دادبینی تیا ئه‌نجام ده‌درێت،بێ گومان هه‌مو داواكان حه‌قی خۆیان پێ‌نادرێت بۆ رون كردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كان و تێگه‌یشتنی دادوه‌ر لهداواكاریهكان،ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رێوه‌چونی دادبینی كردن به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كان بۆ هاوڵاتیان.
6- سه‌باره‌ت به بینینی داواكان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه له‌دادگاكانی باری كه‌سێتی سلێمانی هه‌روه‌ك له‌م دۆسیانه‌ی خواره‌وه ده‌ستیان خراوه‌ته سه‌ر:-
1) 2093/ش/2008
2) 458/ش/2008
3) 3023/ش/2008
4) 2060/ش/2008
5) 2670/ش/2008
6) 2247/ش/2008
7) 1923/ش/2008
7- له‌ڕۆژانی 9/10/2008 و 30/10/2008 و 13/11/2008 و 25/11/2008 و 30/12/2008ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریه و دادوه‌ر ته‌نها ئیمزا ده‌كات ئه‌مه‌ش بێ گومان گرنگی نه‌دانه به پیشه‌ی دادوه‌ری و رێزنه‌گرتنه له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردن و مافی هاوڵاتیان!!.
ده‌ستخستنه سه‌ر له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانی جێبه‌جێكردن:
له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دا توانرا له‌ڕێگه‌ی 52 فۆرمه‌وه دهستبخرێـته سه‌ر پێشێلكارییه‌كان كه‌ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه‌هه‌ندێك له‌داموده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كان وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جیكردن ناده‌ن و ئاماده نیین بڕیاری دادگا مهدنهییهكان جێبه‌جێبكه‌ن، وه وڵامی نوسراوه فه‌رمییه‌كانی بهڕێوهبهریهتییه كانی جێبه‌جێكردن ناده‌نه‌وه وه كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌یاسا پابه‌ندی كردون، كۆی بڕیاره‌كان كه‌دانراون بۆ جێبه‌جێكردن له‌دادگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچون، كه‌زۆربه‌ی تایبه‌ته به(قه‌ره‌بوكردنه‌وه و ئیستملاك ماندوبونی پارێزه‌ر، هه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی كوژانه‌وه‌ی زه‌وی، گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل، كرێی هاوشێوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بهكرێدان و راستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی موڵك) حاڵه‌تانه‌ش زۆر گرنگه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یه‌كێتی دادوه‌ران هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و دام وده‌زگایانه ناچار بكه‌ن كه پابه‌ندی یاسا‌و بریاری دادگا بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی جێبه‌جێكردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌ی كه‌پێیان سپێردراوه له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، زۆر كه‌متر له‌پێویست گرنگیان پێده‌درێت و بینای فه‌رمانگه‌كانیان زۆربه‌یان لهخانودان و كارمه‌ندی یاساییان زۆر كه‌مه و هه‌تاكو ئێستاش هیچ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی دادوه‌ریی تایبه‌ت به‌خۆیان نییه، ئه‌مانه‌ش هه‌موی واده‌خوازێت كه‌هه‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌فۆرمه‌كاندا ناویان هاتوه و بڕیاره‌كانی دادگایان جێبهجێنهكردوه بریتییه له:-
ز
|
لایه‌نه‌كان
|
حاڵه‌ت
|
1
|
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی
|
3 حاڵه‌ت
|
2
|
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی
|
6 حاڵه‌ت
|
3
|
كۆمپانیای ده‌واجنی سلێمانی
|
1 حاڵه‌ت
|
4
|
دائیره‌ی كاره‌با
|
3 حاڵه‌ت
|
5
|
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
|
1 حاڵه‌ت
|
6
|
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
|
1 حاڵه‌ت
|
7
|
پارێزگاری سلێمانی
|
1 حاله‌ت
|
8
|
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
|
3 حالهَت
|
9
|
ده‌زگای گه‌شت و گوزار سلێمانی
|
4 حاڵه‌ت
|
10
|
سه‌رۆكی شاره‌وانی راپه‌ڕین
|
3 حاڵه‌ت
|
11
|
سه‌رۆكی شاره‌وانی پیره‌مه‌گرون
|
3 حاڵه‌ت
|
12
|
سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌كره‌جۆ
|
2 حاڵه‌ت
|
13
|
وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه
|
1حالًهت
|
14
|
ده‌زگای كاره‌با
|
1حاڵه‌ت
|
15
|
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی عه‌ربه‌ت
|
1 حاڵه‌ت
|
16
|
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ
|
|
17
|
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خان‌و به‌ره‌ی سلێمانی
|
|
18
|
وه‌زیری داد و تێبینه‌رایه‌تی خانوبه‌ره‌ی بازیان
|
1 حاڵه‌ت
|
19
|
وه‌زیری شاره‌وانی وبه‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو ئاوه‌ڕۆ
|
|
20
|
كۆمپانیای نۆكان بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی سنوردار.
|
|
21
|
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای ناوه‌ندی لالش.
|
1حاڵه‌ت
|
22
|
وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان
|
1حاڵه‌ت
|
23
|
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی
|
1حاڵه‌ت
|
24
|
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان
|
1 حاڵه‌ت
|
25
|
بانكی بازرگانی هه‌رێم له‌سلێمانی
|
1حاڵه‌ت
|
هه‌ندێك له‌ژماره‌ی دۆسیه‌كانی جێبه‌جێكردن كه ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر پێشێلكاریه‌كان تیایدا ئه‌مانه‌ن(1-930/208 2-548/2008 3-598/2008 4-350/2008 5-529/2008 6-537/2008 7-431/2008 8-401/2008 9-390/2008 10-132/5/2007)
لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی راپرسی
ئه‌م راپرسیانه له‌هه‌ردو مانگی 11-12ی ساڵی 2008دا ئه‌نجامدراوه، له‌هه‌ر سێ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك، كه150 كه‌سمان وه‌ك سامپڵی راپرسیهكهمان وه‌رگرتوه، به‌رێژه‌ی 50 كه‌س بۆ هه‌ر شارێك، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بیر‌و بۆچونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كهراستهوخۆ كێشه‌و داوایان له‌ناو دادگاكان‌دا هه‌یه، تاكو بزانرێت له‌كوێدا هاوڵاتیان گرفتیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان‌دا هه‌یه، به‌مه‌ستی خستنه رویان ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان.
به‌پێی شاره‌كان سامپڵی جیامان له‌هه‌مو ته‌مه‌ن و ئاستی خوێندن و پیشه و باری خێزانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌رگرتوه، كه‌ده‌بنه نوێنه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه راپرسیهكهمان تێدا ئه‌نجامداوه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند نمونه‌یه‌كی جیاوازی ته‌مه‌نمان ده‌ستبكه‌وێت.
بونی جیاوازی ره‌گه‌زی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات تاچه‌ند یاسا به‌چاوێكی یه‌كسانانه ته‌ماشای هه‌مو هاوڵاتیان ده‌كات، به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی، هه‌روه‌ها یان تا چ ئاستێك دادگا ئه‌و جیاوازییه دروست ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر بۆ دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌نده‌ری بكه‌ین.
زۆرترین رێژه‌ی سامپڵهكهمان له‌وانه‌ن كه‌خاوه‌نی ئاستێكی نزمی خوێنه‌وارین، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات بهشێِكی زۆری سامپڵه‌كه نه‌زانینی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌دادگاو یاسا، هه‌روه‌ها كێشه‌كان له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا زۆرن كه ئاستی خوێنه‌واریان نزمه، كه‌ئه‌م رێژه‌یه له‌شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر جیاوازتره، بۆ نمونه رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی خوێندنیان نزمه له‌شاری هه‌ولێر له‌چاو شاری سلێمانی زیاتره، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت، كێشه‌كان له‌و شاره‌دا له‌ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بریتیه له‌كێشه ساده‌كان له‌چاو كێشه ئاڵۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ، واته له‌هه‌ندێك كێشه‌ی تایبه‌تی و ئه‌نجامدانی خودی كه‌سه تێپه‌ڕ ناكات، واته شتێك نییه ناوی تاوانی رێكخراو بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ست بكه‌ین ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌ڕوی ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌ئاستێكی به‌رزی په‌ره‌سه‌ندندا نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات ئاستی هوشیاری هاوڵاتی به‌رامبه‌ر یاسا له‌ئاستێكی دیاریكراو یان نزمدا بێت.
ده‌بینین زۆرێك له‌كێشه‌كان له‌نێو دادگا مه‌ده‌نی و داگاكانی باری كه‌سێتیدا دێت و ده‌چێت، كه‌ئه‌مانه‌ش وه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وان، ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسای چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه، كه‌دادگا سزاییه‌كان به‌شێكی كه‌می كێشه‌كانیان به‌ره‌و رو ده‌بێته‌وه، كه‌ئه‌م كاره‌ش وه‌ك پێشتر وتمان په‌یوه‌سته به‌ئاستی په‌ره‌سه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمهڵگایهوه، كه‌هێشتا په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌گیشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كێشه‌كانی خۆیان له‌ناو دادگادا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌دواتر به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین.
وه‌ك له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پرسیاره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌تاچه‌ند هاوڵاتی متمانه‌ی به‌دادگا هه‌یه، ته‌نها 26%ی سامپڵه‌كه ده‌ڵێت متمانه‌ی زۆرم به‌دادگا هه‌یه، كه‌ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه بۆ ده‌زگایه‌كی واهه‌ستیار كه‌هه‌مو كێشه‌كانی كۆمهڵَگای لهبهردهستادایه، دیاره بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ بریتییه له‌رێكخستن و بونی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی، واته ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی یاساییه متمانه به‌هاوڵاتی ده‌به‌خشێت، كه‌له‌ژیان وسامان و كه‌رامه‌تی خۆیان دڵنیا بن،
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی هاوڵاتیان له‌دادگاكان، به‌شێكی زۆر لهسامپڵهكه هه‌ست ده‌كه‌ن له‌دادگا كاره‌كانیان باش ناچێته پێشه‌وه، ته‌نها له 32% سامپڵه‌كه پێی وایه كاره‌كانیان به‌باشی له‌دادگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر ئه‌مه‌یه وایكردوه زۆرێك لهداواكان له‌دادگاكاندا بۆ ماوه‌ی زۆر دوا بكه‌وێت، ئه‌م رێژه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات هێشتا دادگا له‌و ئاسته‌ی به‌رپرسیاریتیدا نییه و ده‌بوایه رێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بوه، كه‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاری هاوڵاتیان باش به‌ڕێوه نه‌چێت، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌دادگا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌ست له‌كارو باری داگا وه‌رده‌درێت، له 44.7% پێی وایه به‌ڵێ ده‌ست له‌كار و باری دادگا وه‌رده‌درێت، ئه‌م رێژه‌یه‌ش ئێجگار زۆره، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی كاروبار و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان هه‌یه، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه كاروباری دادگاكان رێژه‌ی 40.3% ده‌ڵێت له‌لایه‌ن به‌رپرسی حیزبی و حكومی و 47.8% ده‌ڵێت واسته‌كاری هۆكاری ئه‌م دهستتێوهردانهیه، كه‌ئه‌م دو رێژه‌یه بۆ خۆیان دوپانی بونی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستتێوه‌ردان له‌كار و باری دادگاكان ده‌كه‌نه‌وه و سستمی داوه‌ری توشی سستی ده‌كه‌ن.
خشته‌كانی راپرسی نێوان هاوڵاتیان
له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك
خشته‌ی یه‌كه‌م: ته‌مه‌ن
20-29
|
30-39
|
40-49
|
50- بۆ سه‌رو
|
59
|
46
|
32
|
13
|
39.4%
|
30.6%
|
21.3%
|
8.7%
|
خشته‌ی دوه‌م: رگه‌ز
خشته‌ی سێهه‌م: باری خێزانی
سه‌ڵت
|
خێزاندار
|
بێوژن یان بێوه‌پیاو
|
25
|
107
|
18
|
1.7%
|
71.3%
|
12%
|
خشته‌ی چواره‌م: ئاستی خوێندن
نه‌خوێنه‌وار
|
سه‌ره‌تایی
|
ناوه‌ندی
|
ئاماده‌یی
|
زانكۆ و په‌یمانگا
|
31
|
42
|
21
|
21
|
35
|
20.7%
|
28%
|
14%
|
14%
|
23.3%
|
خشته‌ی پێنجه‌م: پیشه
كاسب
|
فه‌رمانبه‌ر
|
ژنی ماڵه‌وه
|
مامۆستا
|
خانه‌نشین
|
51
|
44
|
40
|
13
|
2
|
34%
|
29.3%
|
26.7%
|
8.6
|
1.4
|
خشتهیشهشهم: جۆری كێشه‌ی هاوڵاتی
سزایی
|
باری كهسێـی
|
مه‌ده‌نی
|
|
|
45
|
30%
|
38.7%
|
31.3%
|
خشته‌ی حه‌وته‌م: ئایا له‌دادگا كاره‌كانت باش بۆ راده‌په‌ڕێت
به‌ڵی
|
نه‌خێر
|
تاڕاده‌یه‌ك
|
49
|
81
|
20
|
32.7%
|
54%
|
13.3%
|
خشته‌ی هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر نه‌خێر له‌به‌ر
كاری رۆتین
|
دواخستنلا دانیشتنه‌كانی دادگا
|
دادوه‌ره‌كان به‌مه‌زاجی خۆیان كار ده‌كه‌ن
|
مافم پێشێل ده‌كرێت
|
25
|
29
|
17
|
10
|
30.8%
|
35.8%
|
20.9%
|
12.5%
|
خشته‌ی نۆهه‌م: چه‌ندێك متمانه به‌دادگا هه‌یه
زۆر
|
تاڕاده‌یه‌ك
|
كه‌م
|
نیمه
|
39
|
36
|
60
|
15
|
26%
|
24%
|
40%
|
10%
|
خشته‌ی ده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر متمانه‌ت به‌دادگا نییه، له‌كوێ كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت
مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی حیزبه‌كان
|
سوڵحی عه‌شایر
|
شوێنی تر
|
8
|
37
|
30
|
10.7%
|
49.3%
|
40%
|
خشته‌ی یانزه‌هه‌م: ههڵسو كه‌وتی دادوه‌ر لهگهلًت چۆن بوه
نه‌رم بو گوێی لێگرتم
|
توڕه بو بواری قسه‌ی نه‌دام
|
ئاسایی بو
|
نه‌مدیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزه‌رم هه‌بوه
|
45
|
33
|
63
|
9
|
30%
|
22%
|
42%
|
6%
|
خشته‌ی دوانزه‌هه‌م: ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ده‌ست لهكاروكانت وه‌رده‌درێت
نه‌خێر
|
به‌ڵێ
|
83
|
67
|
55.3%
|
44.7%
|
خشته‌ی سیانزه‌هه‌م: ئه‌گه‌ر به‌ڵێ: له‌لایه‌ن كوێوه
به‌رپرسی حیزبی و حكومی
|
واسته‌كاری
|
فشار خستنه سه‌ر دادگا
|
27
|
32
|
8
|
40.3%
|
47.8%
|
12%
|
خشته‌ی چوارده‌هه‌م: پارێزه‌رت هه‌یه
به‌ڵێ
|
نه‌خێر
|
108
|
42
|
72%
|
28%
|
خشته‌ی پانزه‌هه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه تاچه‌ن متمانه‌ت پێیه‌تی بۆ داكۆكیكردن لهمافهكانت
زۆر
|
تائاستێك
|
گوێ بهكێشهكهم نادات ته‌نها پاره‌م لێدهكێشێتیهوه
|
62
|
37
|
9
|
57.4%
|
34.3%
|
8.3%
|
خشته‌ی شانزه‌هه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌خێر، تاچ ئاسنێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی كێشه‌كه‌ت داناوه
زۆر
|
تاڕاده‌یه‌ك
|
هیچ
|
|
|
13
|
31%
|
38%
|
31%
|
خشته‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: پارێزه‌ره‌كه‌ت تاچه‌ند گوێی لێگرتویت
زۆر
|
تاڕاده‌یه‌ك
|
كه‌م
|
هیچ
|
45
|
44
|
14
|
5
|
41.7%
|
40.7%
|
13%
|
4.6%
|
خشته‌كانی راپرسی نێوان تۆمه‌تباران له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به‌زانینی بیروڕای ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كهدهستگیر كراون و راگیراون بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌بنكه‌كانی گرتنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر، توانرا له‌گه‌ڵ 100 تۆمه‌تباری به‌ندكراودا ئه‌م راپرسییه ئه‌نجام بدرێت، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه، پاراستنی مافه‌كانیان، ئه‌م راپرسیه له‌نێوان سێ گروپدا ئه‌نجام دراون، له‌وانه پیاوان، ژنان و نه‌وجه‌وانان، كهلهسلێمانی له‌ناو پیاواندا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نه‌وجه‌وان و ژناندا راپرسیه‌كه ئه‌نجام درا، هۆكاری ئه‌وه‌ی ژنان له‌هه‌ولێر وه‌ربگرین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا له‌بنكه‌ی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ته‌نها یه‌ك ژنی لێبو، هه‌روه‌ها بنكه‌ی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌شی پیاوان رێگه‌یان نه‌دا راپرسیه‌كه له‌وێ ئه‌نجام بدرێت..
به‌پێی ده‌رئه‌نجامی راپرسیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی له‌به‌شی ژنان راگیراون، ئاستی خوێندنیان نزمه كه 63.4% نه‌خوێنه‌وارن، هه‌روه‌ها 90% یان ژنی ماڵه‌وه‌ن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان گه‌نجه، هه‌مو ئه‌مانه واده‌كه‌ن بڵێین، كهلهجیهانی نوێ‌دا ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه په‌راوێزی كۆمه‌ڵگاوه، به‌دوای سه‌لماندنی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، له‌ولاشه‌وه كۆمه‌ڵگا هیچ حسابێكیان بۆ ناكات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیه‌وێت ئاستی تاوان یان كاری نایاسایی كه‌مبكاته‌وه، ئه‌بێـت بیر له‌وه بكاته‌وه، ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌رنا چۆن ئه‌وانه‌ی له‌بنكه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ن 90%یان ده‌بێت له‌و كه‌سانه بن كه‌ته‌نها لهچواردهیواری ماڵدا بن و خاوه‌نی هیچ بنه‌مایه‌كی ئابوری و كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان نبن.
له80ی سامپڵه‌كه پارێزه‌ری نییه، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی راپرسی نێوان هاوڵاتیانه‌وه، كهزۆرێ: لهسامپڵهكه پارێزه‌ری هه‌بوه، هۆكاری یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆرێك له‌و ژنانه هیچ داهاتێكیان نییه، ئه‌مه جگه له‌نزمی ئاستی رۆشنبیری، كهدو هۆكاری سه‌ركین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت پارێزه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه یاساییه‌كه‌ی بگرێت.
یه‌كێك له‌گرفته‌كانی تۆمه‌تباره‌كان بریتییه له‌داواكاری گشتی، كه‌كه‌مترین ئاماده‌یی له‌كێشه‌ی هاوڵاتیاندا هه‌یه، ئه‌وه‌تا 73.3% سامپڵه‌كه ده‌ڵێت داواكاری گشتی سه‌ردانی نه‌كردون، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی ده‌بنه هۆی تۆمه‌تبار مافی ته‌واوی خۆی وه‌رنه‌گرێت و روبه‌ڕوی دادگاییه‌كی عادیلانه نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌توانرێت دۆسێیه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی بخرێته به‌رده‌م دادوه‌ر
سامپڵی راپرسی به‌پێی ره‌گه‌زی مێینه
ز
|
پرسیار
|
جۆر
|
وه‌ڵام
|
رێژه‌ی سه‌دی
|
1
|
ته‌مه‌ن
|
20-24
|
17
|
56.7%
|
25-29
|
4
|
13.3%
|
30-34
|
5
|
16.6
|
35-39
|
2
|
6.7%
|
40 سه‌روتر
|
2
|
6.7%
|
2
|
باری خێزانی
|
سه‌ڵت
|
8
|
26.7%
|
خێزاندار
|
16
|
53.3%
|
بێوه‌ژن
|
6
|
20%
|
3
|
پیشه
|
ژنی ماڵه‌وه
|
27
|
90%
|
فه‌رمانبه‌ر
|
3
|
10%
|
4
|
ئاستی خوێندن
|
نه‌خوێنه‌وار
|
19
|
63.4%
|
سه‌ره‌تایی
|
4
|
13.3%
|
ناوه‌ندی
|
3
|
10%
|
ئاماده‌یی
|
1
|
3.3%
|
په‌یمانگا یان زانكۆ
|
3
|
10%
|
6
|
ماوه‌ی راگیرانت له‌به‌ندینخانه
|
مانگێك بۆ سێ مانگ
|
14
|
46.7%
|
چوار بۆ شه‌ش مانگ
|
9
|
30%
|
حه‌وت مانگ بۆ ساڵێك
|
6
|
20%
|
زیاتر له‌ساڵێك
|
1
|
3.3%
|
7
|
كێشه‌كه‌ت له‌چ قۆناغێكدایه
|
قۆناغی لێكۆڵینه‌وه
|
27
|
90%
|
قۆناغی دادگاییكردن
|
3
|
10%
|
8
|
هۆكاری مانه‌وه‌ت لهراگرتن چییه
|
كه‌مته‌رخه‌می له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا
|
2
|
6.7%
|
زۆری دواخستنی دانیشتنه‌كانی دادگا
|
4
|
13.3
|
ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی
|
12
|
40%
|
نازانم
|
12
|
40%
|
12
|
پارێزه‌رت گرتوه؟
|
به‌ڵێ
|
6
|
20%
|
نه‌خێر
|
24
|
80%
|
13
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه تاچه‌ند متمانه‌ت بهپارێزهرهكهت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری لهكێشهكهت بكات
|
زۆرَ
|
1
|
16.7%
|
تاڕاده‌یه‌ك
|
5
|
83.3%
|
گوێ بهكێشهكهم نادات ته‌نها پاره‌م لێدهكێشێتهوه
|
0
|
0%
|
14
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت نه‌خێره نه‌بونی پارێزه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ت داناوه
|
به‌ڵێ
|
9
|
37.5%
|
نه‌خێر
|
15
|
62.5%
|
15
|
ئایا داواكاری گشتی سه‌ردانی كردون
|
به‌ڵێ
|
8
|
26.7%
|
نه‌خێر
|
22
|
73.3%
|
16
|
ئه‌گه‌ر وهڵاكهمهت به‌ڵێیه گوێی لهكێشهكانتان گرتوه
|
به‌ڵێ
|
3
|
37.5%
|
نه‌خێر
|
5
|
62.5%
|
سامپڵی راپرسی به‌پێی ره‌گه‌زی نێرینه
یه‌كێك له‌گرفته هه‌ر زه‌قه‌كانی ئه‌م سامپڵهش مه‌سه‌له‌ی نه‌خوێنه‌وارییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 60%ی كاری كاسپی ده‌كات، كه‌زۆرێك لهكاسپیهكان لهبێكارییهوه نزیكه، هه‌روه‌ها له78%ی سامپڵه‌كه ئاستی خوێندنیان له‌نێوان نه‌خوێنه‌وار و سه‌ره‌تاییدایه، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ركییه بۆ لادانی یاسایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لهسامپڵێ پیاواندا یهرچاو ده‌كه‌وێت زۆری مانه‌وه‌یانه له‌بنكه‌ی را‌گرتن و گواستنه‌وه‌دا، كه20%یان ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك بۆ سێ ساڵ له‌و شوێنه‌دا ماونه‌ته‌وه و دادگایی نه‌كراون، تاكو حوكمی خۆیان وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش هه‌م كار له‌باری ده‌رونی تۆمه‌تبار ده‌كات، هه‌م كار له‌سه‌ر متمانه‌ی دادگا ده‌كات لای ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر كراوه، یان خاوه‌نی داوان.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئه‌شكه‌نجه و به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه، یه‌كێكه له‌كێشه‌كانی تر، كه‌كه‌مترین كه‌س لای دادوه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌رامبه‌ر به‌كارهاتوه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه و به‌دادوه‌ر ده‌ڵێن هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادوه‌ر هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك ناكات و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ناكات، كه‌ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
هه‌مان كێشه‌ی داواكاری گشتی لێره‌شدا دوباره ده‌بێته‌وه، كه 82% ده‌ڵێت داواكاری گشتی سه‌ردانی نه‌كردوین و ئاگاداری كێشه‌كه‌مان نییه، ده‌كرێت لێره‌دا بڵێین ده‌بێت داواكاری گشتی رۆڵی له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا چییه، هه‌روه‌ها له‌به‌رچی تاكو ئێستا هاوڵاتی نه‌زانێت ئه‌ركی داواكاری گشتی چییه، ئه‌مه‌ش واده‌كات جۆرێك لهبهدحاڵیبون له‌نێوان هاوڵاتی و دادگادا دروست بێت و كێشه‌كان تێكه‌ڵاو بن، ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ده‌كرێت داواكاری گشتی كارا بكرێت و هۆكاره‌كانی كارابونی بۆ دابین بكرێت؟.
ژ
|
پرسیار
|
جۆر
|
وه‌ڵام
|
رێژه‌ی سه‌دی
|
1
|
ته‌مه‌ن
|
20-24
|
13
|
26%
|
25-29
|
12
|
24%
|
30-34
|
9
|
18%
|
35-39
|
4
|
8%
|
40 سه‌روتر
|
12
|
24%
|
2
|
باری خێزانی
|
سه‌ڵت
|
17
|
34%
|
خێزاندار
|
31
|
62%
|
بێوه‌پیاو
|
2
|
4%
|
3
|
پیشه
|
كاسب
|
30
|
60%
|
فه‌رمانبه‌ر
|
2
|
4%
|
پۆلیس یان سه‌ربازیی
|
16
|
32%
|
خانه‌نشین
|
2
|
4%
|
4
|
ئاستی خوێند
|
نه‌خوێنه‌وار
|
25
|
50%
|
سه‌ره‌تایی
|
14
|
28%
|
ناوه‌ندی
|
9
|
18%
|
ئاماده‌یی
|
1
|
2%
|
په‌یمانگا یان زانكۆ
|
1
|
2%
|
6
|
ماوه‌ی راگیرانت له‌به‌ندینخانه
|
مانگێك بۆ یێ مانگ
|
25
|
50%
|
چوار بۆ شه‌ش مانگ
|
14
|
28%
|
حه‌وت مانگ بۆ ساڵێك
|
9
|
18%
|
ساڵێك بۆ دو ساڵ
|
1
|
2%
|
دو ساڵ زیاتر
|
1
|
2%
|
7
|
كێشه‌كه‌ت له‌چ قۆناغێكدایه
|
قۆناغی لێكۆڵینه‌وه
|
21
|
42%
|
قۆناغی دادگاییكردن
|
29
|
48%
|
8
|
هۆكاری مانه‌وه‌ت لهراگرتن چییه
|
كه‌مته‌رخه‌می له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا
|
11
|
22%
|
زۆری دواخستنی دانیشتنه‌كانی دادگا
|
18
|
36%
|
ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی
|
10
|
20%
|
نازانم
|
11
|
22%
|
12
|
ئه‌گه‌ر به‌ره‌و روی ئه‌شكه‌نجه بویته‌وه ئایا بهدادوهرت وتوه
|
به‌ڵێ
|
8
|
16%
|
نه‌خێر
|
42
|
84%
|
13
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه ئایا دادوه‌ر هیچ رێ‌و شوێنێكی یاسایی گرتوه‌ته به‌ر
|
به‌ڵێ
|
1
|
12.5%
|
نه‌خێر
|
7
|
87.5%
|
14
|
پارێزه‌رت هه‌یه
|
به‌ڵێ
|
21
|
42%
|
نه‌خێر
|
29
|
58%
|
13
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه تاچه‌ند متمانه‌ت بهپارێزهرهكهت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری لهكێشهكهت بكات
|
زۆرَ
|
4
|
19%
|
تاڕاده‌یه‌ك
|
15
|
71.5%
|
گوێ بهكێشهكهم نادات ته‌نها پاره‌م لێدهكێشێتهوه
|
2
|
9.5%
|
14
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت نه‌خێره نه‌بونی پارێزه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ت داناوه
|
به‌ڵێ
|
23
|
79.3%
|
نه‌خێر
|
6
|
20.7%
|
15
|
ئایا داواكاری گشتی سه‌ردانی كردون
|
به‌ڵێ
|
9
|
18%
|
نه‌خێر
|
41
|
82%
|
16
|
ئه‌گه‌ر وهڵاكهمهت به‌ڵێیه گوێی لهكێشهكانتان گرتوه
|
به‌ڵێ
|
4
|
44.4%
|
نه‌خێر
|
5
|
55.6%
|
سامپڵی راپرسی له‌نێو تۆمه‌تباره نهوجهوانهكاندا
یه‌كێك له‌گرفته‌كانی ئه‌م توێژه ئه‌وه‌یه هێشتا لێكدانه‌وه بۆ زۆر شت ناكات، له‌به‌رئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مانه مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ بكرێت و شوێن و جۆری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان جیاوازتر بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه، كهنهوجهوان ده‌بێت زۆر به‌وردی ئاگامان له‌لایه‌نی ده‌رونی و جه‌سته‌ییان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ده‌رئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن، 50%ی نه‌وجه‌وانان به‌به‌و روی ئه‌شكه‌نجه بونه‌ته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وجه‌وان هه‌ست بكات له‌هه‌مو لایه‌كه‌وه زوڵمی لێده‌كرێت، ئایا ده‌كرێت له‌نو ده‌زگایه‌كی واههستیاردا نه‌وجه‌وان به‌ره‌و روی ئه‌شكه‌نجه ببێته‌وه، له‌سه‌ر هه‌ندێ: لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ده‌كرێت به‌شێوه زانستیه‌كه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه داواكاری گشتی رۆڵی به‌رچاوی بینیه‌وه له‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌وجه‌وانانی كردوه و لهكیشهكانیان كۆڵیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ك یان ئاماژه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤه بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی داواكاری گشتی بینیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌و پرسیاره بكه‌ین ئایا ئه‌م رۆڵه هه‌وڵی تاكه‌كه‌سییه یان به‌پێی یاسا ئه‌م كاره‌ی بۆ دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر یاسا ئه‌م رێ و شوێنه‌ی بۆ داناوه، له‌به‌رچی هه‌مان رۆڵی له‌و دو سامپڵه‌ی تردا نه‌بینییوه، ئه‌گه‌ر هه‌ولی تاكه كه‌سییه بۆ ئه‌م كاره نه‌كرێته بنه‌ما و كاری جدی له‌سه‌ر بكرێت؟
ژ
|
پرسیار
|
دیاریكراوه‌كان
|
وه‌ڵام
|
رێژه‌ی سه‌دی
|
1
|
باری خێزانی
|
سه‌ڵت
|
19
|
95%
|
خێزاندار
|
1
|
5%
|
3
|
پیشه
|
كاسب
|
14
|
70%
|
خوێندكار
|
4
|
20%
|
بێكار
|
2
|
10%
|
4
|
ئاستی خوێندن
|
نه‌خوێنه‌وار
|
11
|
55%
|
سه‌ره‌تایی
|
7
|
35%
|
ناوه‌ندی
|
2
|
10%
|
6
|
ماوه‌ی راگرتنت لهگرتوخانه
|
مانگێك بۆ سێ مانگ
|
11
|
55%
|
چوار مانگ بۆ شه‌ش مانگ
|
7
|
35%
|
زیاتر له‌حه‌وت مانگ
|
2
|
10%
|
7
|
ئێستا كێشه‌كه‌ت له‌چ قۆناغێكدایه
قۆناغی لێكۆڵینه‌وه
|
|
|
|
8
|
40%
|
|
8
|
هۆكاری مانه‌وه‌ت لهراگرتن بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه
|
قۆناغی دادگایی
|
12
|
60%
|
كه‌مته‌رخه‌می له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا
|
0
|
0%
|
زۆری دواخستنی دانیشتنه‌كانی دادگا
|
1
|
5%
|
ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی
|
0
|
0%
|
9
|
ئه‌شكه‌نجه دراویت
|
نازانم
|
19
|
95%
|
به‌ڵێ
|
10
|
50%
|
10
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه چ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك دراوی
|
نه‌خێر
|
10
|
50%
|
جه‌سته‌یی
|
8
|
80%
|
11
|
ئه‌گه‌ر ئه‌شكه‌نجه دراویت دادوه‌رت لێ‌ئاگادار كردوه‌ته‌وه
|
ده‌رونی
|
2
|
20%
|
به‌ڵێ
|
2
|
20%
|
12
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه دادوه‌ر رێوشوێنی یاسایی گرتوه‌ته به‌ر
|
نه‌خێر
|
8
|
80%
|
به‌ڵێ
|
0
|
|
13
|
پارێزه‌رت هه‌یه
|
نه‌خێر
|
2
|
100%
|
به‌ڵێ
|
5
|
25%
|
14
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه تاچه‌ند متمانه‌ت بهپارێزهرهكهت هه‌یه
|
نه‌خێر
|
15
|
75%
|
زۆرَ
|
4
|
80%
|
تائاستێك
|
1
|
20%
|
15
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت نه‌خێر ئایا كاریگه‌ری سلبی كردوته سه‌ر كێشه‌كه‌ت
|
گوێ بهكێشهكهم نادات ته‌نها پاره‌م لێدهكێشێتهوه
|
0
|
0%
|
به‌ڵێ
|
13
|
86.7%
|
16
|
ئایا داواكاری گشتی سه‌ردانی كردون
|
نه‌خێر
|
2
|
13.3%
|
به‌ڵێ
|
17
|
85%
|
17
|
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه ئایا گوێی لهكێشهكانتان گرتوه
|
نه‌خێر
|
3
|
15%
|
به‌ڵێ
|
17
|
100%
|