|
هیواو ترس مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق |
Monday, April 20, 2009 |
هه‌رێمی كوردستانی عێراق به گشتی له‌و توند‌و تیژیه رۆژانه‌یه به دوره كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆته پێناسه‌ی به‌شی زۆری ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات. هه‌رێمه‌كه، كه‌م و زۆر، پێشكه‌وتنی ئابوریی و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌خۆیه‌وه بینیوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، پێشێَلكردنی جیدی مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وامه.
ئه‌مه به‌شێكه له‌و راپۆرته‌ی ئه‌م مانگه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌باره‌گاكه‌ی له‌له‌نده‌نه له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا بڵاویكردوه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتوه "هه‌زاران كه‌س بێهوده گیراون و به‌بێ تۆمه‌تباركرانی یاسایی یا دادگاییكردن، له ده‌ستبه‌سه‌ریدا ماونه‌ته‌وه و زۆرێكیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ. هه‌ندێكیان ئه‌شكه‌نجه دراون یاخود به‌باشی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، به‌شێكیان بونه‌ته قوربانی ونبونی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست. زۆریان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه، كه رێكخراوێكی ئه‌منیه، به‌بێ بڕیاری یاسایی ده‌ستگیركراون و نه‌یانهێشتوه پێش دادگاییكردنیان چاویان به پارێزه‌ره‌كه‌یان بكه‌وێت، یا ده‌ره‌تانیان بێت دژ به ده‌ستگیركردنیان بوه‌ستنه‌وه. له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه كراونه‌ته نیشانه، ناحه‌زانی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌ن، له‌وانه رۆژنامهنوسانو گروپه ئیسلامیه‌كان، به‌رچاو ده‌كه‌ون.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كرێت وێڕای هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌توندوتیژی دژی ژنان، به‌ڵام ژنانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا دوچاری توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئاماده‌كارانی راپۆرته‌كه، ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراوه‌و گه‌لێك كێشه‌ی تاكه‌كه‌سی خستوه‌ته‌ڕو. جگه له‌وه‌ش باس له‌به‌ره‌و پێشچونه‌كانی ئه‌و بواره‌ش ده‌كات له‌وانه ئازاد كردنی زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسی درێژماوه، به‌ڵام ده‌ریده‌خات كه پێویسته گه‌لێك هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی تر بنرێت بۆئه‌وه‌ی رێز‌و پارێزراوی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌مو ئه‌وانه‌ی وا له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین زامن بكرێت.
ده‌قی راپۆرته‌كه‌یه... |
|
|