سازدانی: ئارام جه‌مال
نه‌جات حسێن، به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق‌و ئه‌ندامی لیستی به‌ره‌ی توركمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئۆباڵی زۆری دروستبونی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای كه‌ركوك ده‌خاته ئه‌ستۆی پارتی‌و یه‌كێتی، پێیوایه ئه‌و دو پارته كه هاتنه‌وه بۆ كه‌ركوك، پلانیان بۆ دروشمه‌كانی خۆشیان نه‌بو، هه‌روه‌ها به‌هۆی خراپیی ره‌وشی خزمه‌تگوزاریی له كه‌ركوك ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بمتوانیایه نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوكم ده‌گرته‌وه تا ده‌سه‌ڵاتداران ناچاربن شاره‌كه خزمه‌ت بكه‌ن".
* زۆر پێناسه‌و لێكدانه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك كراوه، له‌وانه چواندنی به به‌رمیله باروت‌و نه‌شته‌رگه‌ریی دهماغو شتی دیكه، تۆ چ پێناسه‌یه‌كت بۆ كه‌ركوك هه‌یه؟
نه‌جات حسێن: به‌ڕای من له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، كه‌ركوك وه‌ك بازاڕی سیاسی لێهاتوه‌و هه‌ركه‌س به‌جۆرێك موزایه‌ده‌ی پێوه‌ده‌كات، به‌پێی روانینی خۆی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی خۆی پێناسه‌ی بۆ كردوه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی نه‌بونی مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست‌و واقیعی بۆ شاری كه‌ركوك كه سه‌رجه‌م لایهنو پێكهاته سیاسییه‌كان دروستكه‌ری بون، رێژه‌ی زۆری ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستاش هه‌ردو پارتی كوردی لێی به‌رپرسیارن، به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵكی شارهكهداو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمانیان په‌راوێزخست، زۆر زو ئه‌وه‌یان له‌بیرچو كه رژێمی سه‌دام له سیاسه‌تی پهراوێزخستنو خۆسه‌پاندندا چاره‌نوسی به‌كوێ گه‌یشت، له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌شدا خه‌ڵكانێكی ده‌مارگیر له توركمان‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش دروستبون كه بونه هۆكاری ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا، بۆ نمونه ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی هاتنه كه‌ركوك، به‌هۆی ئه‌و زوڵم‌و زۆرانه‌ی كه له توركمانیان كرد، ئه‌وه‌ندی دیكه كوردی پێ ناشرین بو، بڕوابكه‌ن نمونه‌ی خراپترین ئه‌و كه‌سانه هێنراون بۆ كه‌ركوك، له بازگه‌كانی سلێمانی‌و گه‌رمیان، ئاسایش‌و پۆلیسه‌كان ئه‌وه‌نده بهڕێزنو نمونه‌ی كه‌سانی باشن، جارێك له ئاسایشێكی بازگه‌یه‌كی گه‌رمیانم پرسی ئێوه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك له بازگه داده‌نرێن، وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی نمونه‌ی كه‌سانی باشن، وتم ئه‌ی بۆچی بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌تان نه‌كردوه‌و هه‌رچی خه‌ڵكی خراپه ئه‌وه‌تان ناردوه، پێكهنیو وتی به‌ده‌ست من نییه، ئه‌م هۆكارانه بونه هۆی دورخستنه‌وه‌و كه‌لێن له‌نێوان كورد‌و توركماندا. له راپه‌ڕینی ساڵی 1991دا توركمان له كورد زیاتر پێشمه‌رگه‌ی خۆشدهویستو هه‌موشمان له كورد زیاتر گۆرانی (هۆ كاكی پێشمه‌رگه)مان ده‌وته‌وه، پاشان ئه‌و هه‌مو رێزهمان له‌بیرناچێت كه خه‌ڵكی سلێمانی له كۆڕه‌وه‌كه‌دا له ئێمه‌یان گرت، ماڵه‌كانی خۆیان بۆ ئێمه چۆڵدهكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتی‌و یه‌كێتی كه‌لێنیان كرده ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌و درێژه‌یان پێنه‌داو بونه هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه.
* هه‌موان به‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا كه‌ركوكی پێگه‌یشتوه نیگه‌رانین، بۆچی بارودۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا‌و نه‌توانرا له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا چاره‌سه‌ربكرێت؟
نه‌جات حسێن: حیزبه كوردییه‌كان كه هاتنه‌وه بۆ كه‌ركوك، هیچ پلانێكیان نه‌بو، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و دروشمه‌ی كه خۆشیان ههڵیانگرتبو (گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان)، وه‌ك وتم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ده‌سه‌ڵات خۆیان سه‌پاندو توركمان‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یان پشتگوێخست، ئه‌و كاركردنه بێبهرنامهیهو ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئه‌نجامیدا دروستبو، پاشان به‌رده‌وام وتنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمانه، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی لێ نیگه‌ران بون، بوه هۆی زیادبونی ده‌مارگیریی له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی دیكهداو پاشانیش ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆ له‌لایه‌ن كه‌سانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك، كه شاره‌زای واقیعی كه‌ركوك نین، نه‌توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت، بۆیه من پێموایه ئه‌گه‌ر چانسی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر كوردستان له‌دوای یه‌ك مانگی پرۆسه، رێژه‌ی 70% بوبێت، ئێستا ئه‌و رێژه‌یه بوه‌ته دژایه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر كوردستان، بڕوام وایه وه‌ك مام جه‌لال له توركیا وتی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، منیش پێموایه له ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خه‌ونی ناو شیعره‌و ده‌بێت حیزبه كوردییه‌كان باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بده‌ن كه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا له كه‌ركوك ئه‌نجامیاندا.
* تۆ له ئه‌نجومه‌ن له‌ناو لیستی به‌ره‌ی توركماندایتو وه‌ك حیزبیش له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیدایت، وه‌ك ده‌زانی پارته‌كه‌ت رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی هه‌یه، هیچكات توشی گرفت نه‌بویت به‌وهۆیه‌وه؟
نه‌جات حسێن: كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی توركمان بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانمان كرد له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005، برا كورده‌كان گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه من بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی به‌ره‌ی توركمانیدا بایكۆتم كردوه، كاتێكیش پێش ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی توركمان گه‌ڕامه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌ندامی توركمان هه‌بو تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستهپاڵم كه له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌مدا دو باڵه‌خانه‌م له هه‌ولێرو سلێمانی وه‌رگرتوه، به‌ڵام من له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی مافخوراودا كارده‌كه‌م، بڕوام پێبكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێستا برایانی كورد له كه‌ركوك مافخوراوبونایه، دژی ئه‌و لایه‌نه ده‌بوم كه مافیانی خواردوه‌و خه‌باتم بۆ ئه‌وان ده‌كرد، پاشانیش له هه‌مو دیداره‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز حهكیمو عه‌ممار حه‌كیم، هه‌میشه ئامۆژگاریی كاری چاكه‌یان كردومو سه‌رپشكیان كردوم له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا چۆن مامه‌ڵه بكه‌م، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی كه‌ركوك، به‌وپێیه‌ی كێشه‌كه نه‌ته‌وه‌ییه‌و منیش توركمانم به‌وشێوه‌یه قبوڵیان كردوه من مامه‌ڵه بكه‌م.
* له شه‌ش ساڵی رابردودا ژماره‌یه‌ك یاسا‌و ماده‌ی ده‌ستوریی له‌لایه‌ن پهرلهمانو حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ كه‌ركوك ده‌رچون، وه‌ك ماده‌كانی (58و 140و 23)، تائێستا هیچیان جێبه‌جێنه‌كراون، هۆكاری ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
نه‌جات حسێن: جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و ماده ده‌ستورییانه به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به خۆدزینه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدارو كات به‌فیڕۆدانه، به‌شێكی دیكه‌شیان په‌یوه‌ندی به نه‌بونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه له‌لایه‌ن خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌ستنیشانكراون، كه هۆكاره‌كه‌شی وابهستهبونیانه به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی، جا ئه‌و ده‌ستانه له هه‌ولێربن یاخود به‌غدا یاخود توركیا، كه من ئێستا پێموایه ماده‌ی (23)ش جێبهجێناكرێتو لیژنه‌كه ناگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك.
* كورد ماده‌ی (140) به زیندو دهزانێتو هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانی عهرهبو توركمانیش ماده‌كه به مردو وه‌سف ده‌كه‌ن، تۆ چۆن ده‌ڕوانیته ماده‌ی (140)؟
نه‌جات حسێن: له‌نێوان ئه‌و دو بۆچونه‌دا من پێموایه ماده‌ی (140) له‌هۆش خۆی چوه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی كه برا كورده‌كان پێیانوایه ته‌نیا تایبه‌ته به شاری كه‌ركوك، كه خۆی له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندی به (7) پارێزگای عێراقه‌وه هه‌یه، هه‌ڵه‌كه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كاتێك واده‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ ئه‌م ماده‌یه دانرا، كه هه‌مومان ده‌مانزانی ئه‌سته‌مه ماده‌یه‌كی ده‌ستوریی له‌وشێوه‌یه له‌كاتێكی دیاریكراودا كه عێراق به شه‌ڕی تیرۆر‌و پاشاگه‌ردانیدا تێپهڕدهبو، جێبه‌جێبكرایه، ئێستاش من پێموایه ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق چاره‌نوسی ئه‌و ماده‌یه یه‌كلابكاته‌وه كه داخۆ به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود به‌دیلێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نرێت، پاشان ئه‌مجاره چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌وكاته‌ی ماده‌ی (140) داڕێژرا، كورد هێزێكی كاریگه‌ری ناو پهرلهمانو هاوكێشه سیاسییه‌كان بو، ئێستا كه هه‌مو لایه‌نه‌كان به عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه‌و توركمانه‌وه دژی ماده‌ی (140)ن‌و كوردیش ئه‌و هێزه‌ی جارانی نییه له په‌رله‌ماندا تا چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كۆتایی پێده‌هێنێت.
* لیستی حه‌دبا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به به‌ده‌ستهێنانی (19) كورسی له به‌رامبه‌ر (12) كورسی لیستی برایه‌تیدا كوردیان خسته ده‌ره‌وه‌ی دهسهڵاتو به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی شاره‌كه، لێره‌ش عه‌ره‌ب داوای رێژه‌ی 32% ده‌كات، پێتوانییه ئه‌مه سیاسه‌تێكی دوفاقییه؟
نه‌جات حسێن: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له لایهنو كه‌سایه‌تییه كورده‌كانیش پێیانوایه ئه‌و دورخستنه‌وه‌یه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی لیستی پێشوتری كوردی بوه له‌و پارێزگایه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم هیچ لایه‌نێك په‌راوێزبخرێت ئه‌گه‌ر له موسڵ بێت یان هه‌ر جێگایه‌كی دیكه‌ی عێراق، ئه‌و سیاسه‌ته ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت، برا كورده‌كان باش هه‌ست به ئازار‌و ناخۆشی ئه‌و په‌راوێزخستنه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای موسڵ جیاده‌بنه‌وه له ئیداره‌كه، به‌ڵام ئه‌ی بۆ برا كورده‌كان هه‌ستیان به داخوازییه‌كانی ئێمه نه‌كرد، له‌كاتێكدا له‌دوای ساڵی 2005ه‌وه تا ئه‌مڕۆ ته‌نیا یه‌ك پۆست له پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ده‌ستی توركمانه‌وه نییه، ده‌بێت وانه له‌وانه وه‌رگرن، كاتێك كه كورد له شاخ شه‌ڕی سه‌دام حسێنی دهكردو دوچاری ئهنفالو كیمیاباران‌و كاولكاریی هاتن، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی دژایه‌تیكردنی سیاسه‌تی دورخستنه‌وه‌ی كورد بو له ده‌سه‌ڵات، ئه‌وكاته ئێمه وه‌ك توركمان به‌شداربوین له جیهادكردن له‌گه‌ڵ برا كورده‌كان له‌دژی سه‌دامی خوێنمژ، بۆ زو برا كورده‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیرچو ئێمه‌یان پشتگوێخست، ئێستا پێویسته كورد له كه‌ركوك‌و لیستی حه‌دبا له موسڵ به سیاسه‌تیاندا بچنه‌وه‌و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بكرێت نه‌ك وه‌ك شاگرد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ین.
* له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دوای قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كان‌و نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، ستیڤان دیمستۆرای نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هاته ناو هاوكێشه‌ی كێشه‌كان‌و ئێستاش به‌شی دوه‌می راسپارده‌كانی داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتداران، تا چه‌ند له‌وبڕوایه‌دایت دیمستۆرا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی هه‌مو لایه‌ك پێی قایل بێت به‌تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك؟
نه‌جات حسێن: دیمستۆرا دوای ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌كه‌می راپۆرته‌كه‌یدا نه‌یتوانی كه‌س رازی بكات، له به‌شی دوه‌مدا هه‌وڵه‌كانی چإكردهوهو ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی به‌شی دوه‌مه، من پێموایه دیمستۆرا ناتوانێت سه‌دا سه‌د لایه‌نه‌كان رازی بكات، چونكه ئه‌و به‌شێك نییه له كێشه‌كان، به‌ڵكو فاكته‌ری چاره‌سه‌ره‌و ده‌بێت له‌وه‌شدا بێلایه‌ن بێت‌و نابێت راپۆرته‌كه‌ی به‌دڵی لایه‌ك‌و لایه‌كی دیكه‌ش ره‌تیبكاته‌وه، به‌ڵام به گشتی من گه‌شبینم به راپۆرته‌كه‌ی دیمستۆرا ئه‌گه‌ر بارێكی تایبه‌ت بدات به كه‌ركوك.
* تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی راپرسیدایت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك له ناوخۆدا؟
نه‌جات حسێن: دژی راپرسی نیم، به‌ڵام ئه‌وانه كێن به‌شداریی راپرسی ده‌كه‌ن، من پێموایه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره‌ن، ناسنامه‌كه‌یان جیابكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم هیچ كه‌س له‌م شاره ده‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی راست‌و دروست راپرسی بكرێت، من لهگهڵیدامو ئه‌نجامه‌كه‌شی چۆن بێت ئاساییه، به‌ڵام بڕواناكه‌م له‌م كاته‌دا راپرسی بكرێت یاخود هه‌مو لایه‌ك به راپرسی قایلبن.
* ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به چاره‌سه‌ری دیمستۆرا رازینهبونو له‌كاتێكیشدا ماده ده‌ستورییه‌كان شكستیان هێناوه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك، پێتوانییه سه‌رئه‌نجام چاره‌سه‌رێكی ده‌ره‌كیمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌له‌یه‌تی له‌مساڵدا كێشه‌كه یه‌كلاببێته‌وه؟
نه‌جات حسێن: ئه‌گه‌ر ئه‌وه رویدا‌و به چاره‌سه‌ره‌كه‌ی دیمستۆرا رازینهبوینو خۆشمان له ناوخۆدا نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌ر، دواتر پهرلهمانو حكومه‌تی عێراق ته‌داخولی كێشه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریش ئه‌وان نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، پێویسته حكومهتو په‌رله‌مان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، دواجار با كێشه‌كه ببێت به نێودهوڵهتیو بچێته ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، كه ئه‌وكات له‌ده‌ستی هه‌مومان دهردهچێتو هه‌موشمان به‌رپرسیار ده‌بین.
* تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونانه‌ی كه ئاماژه بۆ به‌رپابونی شه‌ڕ له كه‌ركوك ده‌كه‌ن؟
نه‌جات حسێن: من له‌گه‌ڵ شهڕدانیمو شه‌ڕیش ئه‌نجامه‌كه‌ی كاولكارییه، نمونه‌ی شاره‌كانی بۆسنه‌و ههرسكو كۆسۆڤۆو قوبرس، له‌و باوه‌ڕه‌دانیم شه‌ڕ به‌رپا ببێت، خه‌ڵكی كه‌ركوك هه‌مو براو خزمی یهكترنو په‌یوه‌ندی ژن‌و ژنخوازی‌و تێكه‌ڵاویان رێگا به شه‌ڕ نادات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌ستی دهرهكیو ته‌داخولاتی له‌سه‌ر نه‌بێت، ره‌نگه له‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك كه‌سانێك هه‌بن له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنی شهإدابن، به‌ڵام به‌هۆی بونی هێزه‌كانی ئهمریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ناو پرۆسهكهداو په‌رۆشیی لایه‌نه‌كانی ناو كه‌ركوك بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌گه‌ری شه‌ڕ دوره.
* به‌ڕای تۆ ئێستا كه‌ركوك‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێویستیان به چییه، یاخود ئه‌م قۆناغه چۆن تێپه‌ڕێنرێت، له‌لایه‌ك كێشه‌ی سیاسی‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی؟
نه‌جات حسێن: كه‌ركوك نه‌وتی نه‌بوایه، بێكێشه ده‌بو، كه نه‌وتی هه‌یه ده‌بێت خزمه‌ت بكرێت، ئه‌م شاره وێرانه، ئه‌گه‌ر پێم بكرایه هه‌مو خه‌ڵكی كه‌ركوكم كۆده‌كرده‌وه‌و به خۆپیشاندانێك نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوكمان ده‌گرته‌وه تا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ناچار بكرانایه به‌وه‌ی خزمه‌تی زۆر به‌م شاره بكه‌ن، پاشان با بۆ ماوه‌یه‌ك بارێكی سیاسیی تایبه‌ت بده‌ن به كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی (10) ساڵه چه‌ندێكه، با سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان خزمه‌ت به خه‌ڵكی ئه‌م شاره بكه‌ن، هه‌ولێر یان به‌غدا یان توركمان هه‌ركه‌سێك توانی زۆرترین خزمه‌ت بكات، با سهرئهنجامو دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه له رێگای راپرسییه‌كه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی چاره‌نوسی یه‌كلابكاته‌وه، كه پێموایه ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش به ئه‌نجامه‌كه‌ی رازی نه‌بن، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، ئێستا بإۆ سه‌یری شه‌قامه‌كانی كه‌ركوك بكه خراپترین‌و پیسترین شه‌قامن، بۆ خوا ده‌یگێڕمه‌وه ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه وه‌ك نوێنه‌رانی توركمان چوین بۆلای عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆك كۆماری توركیا پێیوتین كورد‌و تورك‌و عهرهبو هه‌مومان براینو مسوڵمانین، ده‌بێت كێشه‌كانمان وه‌ك برا چاره‌سه‌ربكه‌ین، داوام لێ‌كرد كه شاری كه‌ركوك زۆرپیسهو ئۆتۆمبیلی پێویسته تا شاره‌وانی شاره‌كه پاك بكاته‌وه، وتی بڕۆنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ داوابكه‌ن، چیتان ده‌وێ بۆتان ده‌نێرین تا سنور له‌وێ خۆتان وه‌رن وه‌ریگرن، هاتمه‌وه لێره به براده‌رانی لیستی برایه‌تیم وت‌و پێشیانموت خۆتان ده‌زانن من به‌ره‌ی توركمانی نیم، له سه‌ره‌تاوه پێیان باش بو، به‌ڵام دواتر كاره‌كه نه‌كرا، چی ده‌بێت كه خۆمان ناتوانین وه‌ك پێویست بین با سود له كۆمه‌كی وڵاتانی دراوسێ وه‌ربگرین، با سود له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین، هه‌ركه‌سێك كه هاوكاریمان بكات.