راپۆرت: شارا عه‌بدولڕه‌حمان
دوای چه‌ندین داواكاری لهسهریو پێویستی بونی ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه، سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو حكومه‌ت نه‌یانتوانی ئه‌و ده‌سته‌یه دروستبكه‌ن، هاوكات هیچ به‌رپرسێك له‌سه‌ر گه‌نده ڵی نه‌دراوه‌ته دادگا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بونی گه‌نده ڵی له‌ناو داموده‌زگا حكومیه‌كاندا به‌ئاشكرا بونی هه‌یه‌و به‌رپرسانی حكومیش چه‌ندین جار دانیان به‌بونی ئهوڕاستیهدا ناوه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌نێوان به ڵێنو جێبه جێنهكردندا
له‌ڕۆژی 7/5/2006دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وتاری راگه‌یاندنی كابینه‌ی یه‌كگرتوی حكومه‌تی هه‌رێم به ڵێنیدا به‌دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ بهدواداچونو لێكۆ ڵینهوه لهگهنده ڵیو به "دیارده‌یه‌كی نه‌نگ"ی وهسفكردو به ڵێنیدا كه كاری جدی بۆ بكرێت، به‌ڵام تائێستا به‌فیعلی هیچ كارێكی بۆنه‌كراوه، ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوجار لیژنه بۆهه‌مان مه‌به‌ست پێكهێنرا، به‌ڵام ئه‌نجامی كاره‌كانیان نه‌بینرا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی شوباتی سا ڵی پار چوار حیزبه كوردستانیه‌كه (سۆسیالیست، زه‌حمه‌تكێشان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتو) پرۆژه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خراپی بارودۆخ‌و گوزرانی هاوڵاتیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و داوای پێكهێنانی لیژنه‌ی (نه‌زاهه) ده‌ستپاكیان كرد، كه كه‌سانێك بهڕێوهیبهرن كه سهربهخۆو شایسته‌بن، هاوكات به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه ئهركو دهسهڵاتو میكانیزمی كاركردن‌و بودجه‌كه‌ی رێكبخات، به‌ڕێوه‌ببرێت، حكومه‌تی هه‌رێم به ڵێنیدا به‌دروستكردنی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی گه‌نده ڵی، به‌ڵام تائێستا ئه‌و لیژنه‌یه پێكنههێنراوهو هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی هاوشێوه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چی به‌سه‌رهات؟
سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندجارێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵی دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی ده‌ستپاكی كردوه بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی لهدامودهزگاگانی حكومه‌تی هه‌رێمدا، به‌ڵام تائێستا ئه‌وده‌سته‌یه دیارنییه‌و واده‌ی دروستكردنه‌كه‌شی دیارینه‌كراوه.
د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕۆژنامه‌ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌نیازی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستپاكیه، كه مه‌به‌ست لێی به‌هاناوه‌هاتنی هاوڵاتیانه له‌كاتی بونی كێشه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كارگێڕیی ههردامودهزگایهكدا كه بێتهڕێیان، به‌ڵام تائێستا واده‌ی دروستكردنی ئه‌ولیژنه‌یه دیارینه‌كراوه".
پێشتر بڕیاربو لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌هه‌رێم دروستبكرێت‌و ده‌زگایه‌كی سهربهخۆبێتو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان بێت، به‌ڵام د. فوئاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌ولیژنه‌ی ده‌ستپاكییه پێشتر بإیار له‌دروستكردنی درابو، ئه‌گه‌ر وه‌ك لیژنه‌ی نهزاههكهی عێراق بێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌لیژنه‌ی نهزاههكهی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه نابێت.
له‌دانیشتنی یه‌كه‌می دواخولی په‌رله‌ماندا له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم پێكهێنانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یان تاوتوێكردوه‌و به‌مزوانه بڕیار له‌دروستكردنی ده‌درێت، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌نراوه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه به‌بڕوای چاودێران پێناچێت ئه‌وهه‌وڵانه بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی هه‌بێت به‌وپێیه‌ی كه پێشتریش چه‌ندین هه‌وڵی حیزبی‌و حكومی له‌وجۆره بۆنه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی هه‌بوه‌و هیچ ده‌رئه‌نجامێكیان نه‌بوه.
كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له‌هه‌رێم
له‌پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقیدا، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه له‌قۆناغی گفتوگۆكردندایهو هێشتا په‌سه‌ندنه‌كراوه، یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی ئاماژه به‌كردنه‌وه‌ی نوسنگه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌كات بۆسه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بهههرێمهكانیشهوه.
ئازاد چالاك ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ رۆژنامه‌ی ئاشكراكرد كه جگه‌له‌وه‌ی كه له‌بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه‌دا باس له‌كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان، رایه‌كی دیكه هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان خۆی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ههبێتو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقدا كاربكات‌و وتیشی: "من پێمباشه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق نوسینگه‌ی له‌هه‌رێم ههبێتو چاودێری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی خۆمان هه‌بێت له‌كوردستان ره‌نگه ده‌ستێوه‌ردانی تێدابكرێتو حیزبه‌كان خه‌ڵكی خۆیانی تێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه له‌خه‌ڵكی شاره‌زاو بێلایه‌ن پێكبێت ئه‌وا كارێكی زۆر شارستانیه‌و پێده‌چێت له‌كورتترین ماوه‌دا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بنبڕبكات".
هێنانی كۆمپانیای بیانی بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی
له‌چاوپێكه‌وتنی هه‌فته‌ی رابردویدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق لئه‌وسه‌ت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: كه حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌نگاوی پراكتیكی ناوه له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گهندهڵیداو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیداردا مۆركراوه‌و ماوه‌ی چهندمانگێكه ئه‌و كۆمپانیایه له‌هه‌رێمدا كاردهكاتو دیراسه‌ی بارودۆخی كوردستان ده‌كات، تاده‌گاته ستراتیژێك بۆچاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كه.
به‌ڵام به‌بڕوای نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، هێنانی كۆمپانیای بیانی چاره‌سه‌ری بونی گه‌نده‌ڵی ناكات‌و به‌ڕۆژنامه‌ی وت: "هێنانی كۆمپانیای بیانی جگه‌له‌وه‌ی كه بودجه‌یه‌كی زۆری هه‌رێمی تێدا خه‌رجده‌كرێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیش نابێت بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی، هاوكات ئه‌و كۆمپانیایانه به‌ئاسانی ده‌توانن نهێنیه‌كانی كوردستان ببه‌ن بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت به‌وكاره ههستێتو گه‌نده‌ڵی بنبڕبكات".
گه‌نده‌ڵكاران دادگایی ناكرێن
تائێستا له‌كوردستان نه‌بینراوه‌و نه‌بیستراوه كه هیچ به‌رپرسێك به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگایی بكرێت‌و ئهوئیجرائاتانهش كه له‌ماوه‌ی رابردودا كراوه ههرلهوهرگرتنهوهی پۆست لهبهرپرسانو جێگۆڕكێ به‌شوێنه‌كانیان له‌میدیا حیزبیه‌كانه‌وه وانیشاندراوه، كه ته‌نیا بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانه، نه‌ك بونی گه‌نده‌ڵی ئیداری له‌وده‌زگایه‌دا.
سازگار عه‌لی ناجی سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه تائێستا له‌كوردستان هیچ به‌رپرسێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاری نه‌دراوه به‌دادگا، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بونی به‌ڵگه‌ی پێویست گه‌ڕانده‌وه، وتیشی: "فه‌رمانگه هه‌بوه له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی گه‌نده‌ڵی تیایدا لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵكراوه، به‌ڵام وه‌ك مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی به‌رپرسی هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی‌و حیزبی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵكاری دادگایی نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه كه به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه بۆ دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه".
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی هه‌شت مانگه نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكیان له‌سه‌ر خراپی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی رێگاوبانو كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌و گرانیی بازاڕ‌و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تر به‌به‌ڵگه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه، تاله‌وێوه ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌ندامانی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مان هیچ وه‌ڵامێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مان به‌ڕۆژنامه‌ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی (10) رۆژه چه‌ند پرسیارێكمان له‌سه‌ر كێشه‌كانی شاری سلێمانی ئاراسته‌ی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌و (15) رۆژمان داونه‌تێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانمان به‌دڵ نه‌بو ئه‌وا داوا لهوهزیرانه ده‌كه‌ین بێنه پهرلهمانو له‌وێ پرسیاره‌كانیان ئاراسته بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دوباره وهڵامهكانیانمان به‌دڵ نه‌بو ئه‌وا داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان لێده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه یه‌كێك لهوپرسیارانهی كهههیانبوه له‌سه‌ر رێگای تاسڵوجه-سلێمانی بوه كه نزیكه‌ی (21) ملیۆن دۆلاری تێدا به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوه‌و چه‌ندین كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات سێ ساڵیش له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی دره‌نگتر ته‌واوبوه، وتیشی: "بۆئه‌و مه‌به‌سته پرسیارمان ئاراسته‌ی (عیماد ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه كردوه بۆئه‌وه‌ی بزانین بۆچی ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵییه لهوپرۆژهیهدا كراوه‌و ئه‌وهه‌مو پاره‌یه به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی باوه‌ڕپێهێنه‌ری پێنه‌بو داواده‌كه‌ین بێته په‌رله‌مانه‌وه".
چاودێری دارایی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان دو دیوانی چاودێری دارایی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه جێگه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بگرێته‌وه به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌بڕوای محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت پێویسته لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌په‌رله‌ماندا بونی ههبێتو داواشیانكردوه، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیراوه وتیشی: "چاودێری دارایی هه‌ولێر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدایه‌و چاودێری دارایی سلێمانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدایه به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌و دو دیوانی چاودێری داراییه ناتوانن چاودێری پاره‌و پولی حكومه‌ت بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم له‌خولی داهاتوی په‌رله‌ماندا لیژنه‌ی نه‌زاهه هه‌م له‌په‌رله‌مان‌و هه‌م له‌حكومه‌تدا ههبێتو له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیشدا چ وه‌ك خۆم، چ وه‌ك لیستی سه‌وز داوامانكرد كه لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌په‌رله‌ماندا دروستبكرێت بۆ چاودێركردنی حكومه‌ت له‌ڕوی دارایی‌و ئیدارییه‌وه، به‌ڵام گوێمان لێنه‌گیراو كار بهداواكهمان نه‌كرا".