دیمانه: کوردستان وه‌هاب
رێژه‌ی کۆچی په‌نابه‌رانی کورد بۆ وڵاتانی ئه‌سکه‌ندناڤی به‌گشتی و سوید به‌تایبه‌تی رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و داکشان ده‌چێت، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆکارو فاکته‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ره‌تکردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده و گێڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ له‌گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ن دیمه‌ن و چیرۆکه‌کانی گێڕانه‌وه بۆ کوردستان گه‌لێکن و به‌گشتیش تراژیدین، تراژیدین به‌وحوکمه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه گه‌نجن و ئه‌و گه‌نجانه‌ش شتێکیان نه‌ماوه نه‌یانفرۆشتبێت له‌پێناوی گه‌یشتن به ئه‌وروپا. سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ئه‌و دۆخه له‌ته‌ک گه‌یشتنیان بۆ فڕگه‌کانی نیشتمان خه‌مێکی تر ده‌رگایان لێواڵاده‌کات که‌ناوی ده‌سه‌ڵاتێکی که‌مته‌رخه‌م و بێده‌ربه‌سته، که‌مته‌رخه‌م، چونکه له‌شکرێک له گه‌نج بێکاره، بێده‌ربه‌سته چونکه خۆی به‌به‌رپرسیار نازانێت به‌رامبه‌ر لێشاوی گێڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌کانی. بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر بار و گوزه‌رانی په‌نابه‌ری کورد له سوید‌و رونکردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێک میوانداری (Tobias Billström)وه‌زیری کۆچی سوید مانکرد.
سبه‌ی: ساڵی 2008 رێژه‌ی په‌نابه‌ری کوردی عێراقی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌می کرد به‌به‌راوارد به ساڵی 2007. هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌و وێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه که دروست بو له ناخی خه‌ڵکی کوردستاند که سوید ناخوازێت مافی په‌نابه‌ری بۆ کورد په‌سه‌ند بکات. ده‌کرێت هۆکاری په‌سه‌ند نه‌کردنی په‌روه‌نده ی کوردی عێراق رونبکه‌نه‌وه؟
وه‌زیری کۆچی سوید: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی په‌نابه‌ران و دادگاکانی بۆ هه‌مو په‌روه‌نده‌یه‌کی تاکه‌که‌سی هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد ده‌که‌ن که داخۆ که‌سی په‌نابه‌ر پێویستی به‌داڵده هه‌یه، فاکته‌ری که‌مبونه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری بۆ کورده عێراقیه‌کان بۆ ئه‌و دۆخه ئارامه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌مڕۆ به‌رقه‌راره له‌ناوچه‌که‌دا.
سبه‌ی: رێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ بۆ ئه‌وانه‌ی په‌روه‌نده‌که‌یان ره‌تکراوه‌ته‌وه به‌گشتی جێگای ترس و نیگه‌رانیه، له‌ناو هه‌موانیشدا رێژه‌ی کورد له‌ئاستێکی باڵادایه. هیچ رێککه‌وتننامه‌و گرێبه‌ستێکتان هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کوردی له عێراق؟
وه‌زیری کۆچی سوید: هه‌مو یه‌کێک که په‌روه‌نده‌که‌ی ره‌تکرابێته‌وه گه‌ره‌که سوید به‌جێبهێڵێت، به‌بێڕه‌چاوکردنی ناسنامه‌و وڵاته‌که‌ی. گه‌ڕانه‌وه له‌حاڵه‌تی یه‌که‌مدا ده‌بێت دڵخوازانه‌بێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه که حاڵه‌تی دوهه‌مه سوید ده‌توانێت ئه‌و که‌سه ناچار بکات بگه‌ڕیته‌وه وڵاتی خۆی. سوید رێککه‌وتننامه‌یه‌کی وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌ته‌ک حکومه‌تی عێراقدا ئیمزاکردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی شایسته‌و مرۆڤدۆستانه‌بێت.
سبه‌ی: تائه‌مڕۆ به‌سه‌دان خه‌ڵک به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، ئایا تاچ ئاستێک ئاگادار گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن، سوید هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌به‌رده‌ستدایه، بۆ نمونه چۆنایه‌تی باری ته‌ندروستی ؟له‌ڕوی کاره‌وه...هتد؟
وه‌زیری کۆچی سوید: ئێمه له‌سوید لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد له‌سه‌رژیانی ئه‌و که‌سانه‌ده‌که‌ین که‌داوای مافی په‌نابه‌ریده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئایا ئه‌و که‌سه پێویستی به داڵده‌دان هه‌یه. کاتێک که‌په‌نابه‌رێک وه‌ڵامی نه‌خێر وه‌رده‌گرێت دیاره که ئه‌مه پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد بوه و ده‌رکه‌وتوه که‌ئه‌م که‌سه ده‌توانێت به‌بێ مه‌ترسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی. سوید لێپرسراو نیه له‌هاوڵاتی وڵاتانی دیکه که نیشته‌جێی وڵاتی خۆیانن هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه نه‌ئه‌رکمانه‌و نه له‌تواناشماندایه.
سبه‌ی: له‌ڕاپۆرتێکی Amnesty International له به‌رواری 2009-4-14 هاتوه که داموده‌زگاکانی ئاسایش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌به‌رده‌وامی ده‌سته‌لإتی خۆیان به‌دبه‌كارده‌هێنن له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیاندا. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌و ئۆرگانیزاسیۆنه تکاده‌کات له ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگائه‌منیه‌کانی حکومه‌تی ئۆتۆنۆمی کوردی که ئه‌وانه‌ی تاوانبارن به‌رامبه‌ر شکاندنی رێساکانی مافی مرۆڤ سزابدرێن، هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌واندا هاتوه که ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک ده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌كی دیکتاتۆریانه و ئه‌شکه‌نجه‌یانده‌دات و په‌لاماری رۆژنامه‌نوسانده‌ده‌ن و ئازادیه‌کانی را ده‌ربڕین سنوردار کراوه. سوید -وه‌زاره‌تی کۆچ چۆن ئه‌م راپۆرته شه‌نو که‌و ده‌کات؟
وه‌زیری کۆچی سوید: فه‌رمانگی کۆچی سوید به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که په‌نابه‌ری لێوه‌ده‌رده‌چێت، له‌هه‌مانکاتدا مافێک هه‌یه که‌پێیده‌گوترێت ئازادبون له‌خستنه‌ڕوی به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت، ئه‌مه‌ش مانای وایه که‌ئه‌و په‌نابه‌ره مافی هه‌یه به‌هاوکاری پارێزه‌ره‌که‌ی هه‌مو ئه‌و فاکتاو دیکۆمێنتانه‌ی که‌په‌روه‌نده‌که‌ی پێشده‌خات بهیانخاته‌ڕو.
سبه‌ی: ئه‌مڕۆ به‌هه‌زاران کورد له‌سوید مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان وه‌رگرتوه بۆ نیشتمان، له‌گه‌لئه‌وه‌شدا سوید مافی په‌نابه‌ری ده‌داته هه‌زاران کورد که ئاواراه‌ی وڵاته‌کانی سوریا،ئه‌رده‌ن،لوبنانن. گه‌لێک کورد ره‌خنه‌ده‌گرن له‌م شێوازه چونکه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌وانه‌ی که له‌سوید ژیاون ئاشنابون به که‌لتور و یاساکان و جۆره په‌یوه‌ندییه‌کیان بۆ چێ بوه لێره. وه‌ڵامت چیه بۆ ئه‌م جۆره تێڕوانینه؟
وه‌زیری کۆچی سوید: مافی داڵده‌دانمان هه‌یه بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی که‌له‌سوید خۆیان ده‌ناسێنن، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه په‌روه‌نده‌کانیان په‌سه‌ند ده‌کرێت و بۆیان هه‌یه ژیان له سوید بگوزه‌رێنن، ئه‌وانه‌ش که له‌کاتی هه‌ڵسه‌نگاندندا ئاشکراده‌بێت هۆکاری هه‌ڵاتنیان به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی مافی داڵده‌دانیان پێبدرێت و وه‌ڵامی نا وه‌رده‌گرن و له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه به‌پێشنیاری UNHCRمافی په‌نابه‌ری ده‌درێته ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌له‌وڵاتانی تره‌وه داخوازی مافی په‌نابه‌ریده‌که‌ن، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌هه‌مانشێوازی ئه‌وانه‌ی سوید پێویسته‌ئه‌و داخوازیانه وه‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن که‌له یاسای بیانی‌دا دیاریکراوه، ئه‌م شێوازه‌یان بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که‌زۆرگیرۆده‌ن و هیچ توانایه‌کیان نیه خۆیان خۆیانبگه‌یه‌ننه سوید، سوید نزیکه‌ی 50ساڵ ئه‌زمونی کاری هه‌یه له‌گه‌ڵUNHCR.
سبه‌ی: ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ده‌وروبه‌ری 1400 کوردی عێراقی که مافی مانه‌وه‌ی کاتیان پێدرابو، مۆڵه‌ته‌کانیان لێوه‌رگیرایه‌وه‌و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یاندرا، ئاینده‌ی ئه‌وانه به‌چیده‌گات، تائێستا له‌سوید ماون ؟
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که‌مافی په‌نابه‌ری نیه له سوید پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی، ئه‌مه مه‌رجێکه بۆ ئه‌وه ی بتوانین سیاسه‌تێکی ره‌واو راستی په‌نابه‌ریمان هه‌بێت هاوکاری ئه‌وانه‌ش بکه‌ین که به‌ڕاستی پێویستیان پێیه‌تی، ناتوانم شۆڕ ببمه‌وه بۆ تاک به تاک.
سبه‌ی: ڤیزه مۆڵه‌تێکه پێویسته بۆ‌گه‌شتکردن بۆ سوید، به‌ڵام سوید ڤیزه نادات به کورده‌عێراقیه‌کان که‌ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی سوید بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و ناوچه کوردییه‌تان پێ ئارامه تائه‌و ئاسته‌ی به‌زۆره‌ملێ په‌نابه‌ر ده‌گێڕنه‌وه، ئایا هۆکار چیه ڤیزه نادرێت به‌هاوڵاتی کورد؟
وه‌زیری کۆچی سوید: ڤیزه مۆڵه‌تێکه بۆ گه‌شتکردن له وڵاتێک بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ له‌سوید لێکۆڵینه‌وه له‌داواکاری ڤیزه ده‌کات، رێساکان له‌ته‌واوی وڵاتانی شه‌نگێن وه‌ک یه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزه وه‌ده‌ست بهێنیت مه‌رجه نیشانیبده‌یت که ده‌گه‌ڕییته‌وه وڵاتی خۆت، مه‌ترسی نه‌گه‌ڕانه‌وه له عێراقیه‌کان و مانه‌وه‌یان وه‌ک داخوازێک بۆ مافی په‌نابه‌ری هۆکار بوه بۆ‌ئه‌وه‌ی ڤیزه‌یاننه‌دڕێتێ.
سبه‌ی: سوید هیچ پلانێکی له‌به‌رنامه‌دایه که له داهاتودا پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له کوردستان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی (به‌تایبه‌ت گه‌نج) که‌له‌سویده‌وه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه سودمه‌ند ببن تێیدا؟
وه‌زیری کۆچی سوید: سوید هاوکاره له‌گه‌ڵ (Agef) که رێکخراوێکی ئه‌ڵمانیه و کارده‌کات له‌هه‌رێمی کوردستان، من پێموایه ئه‌م جۆره هاریکارییانه زه‌روره و پێویستی به گه‌شه‌پێدان هه‌یه وه ئێمه خه‌ریکین و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین، گرینگه ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه کۆمه‌کبکرێن ده‌ستگیرۆیی بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوباره ده‌ست به‌ژیانبکه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش حکومه‌تی ئێره کۆمه‌کێک ده‌کات بۆ ئه‌وانه‌ی دڵخوازانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که‌سێکی کامڵ بڕی 4هه‌زار دۆلار، خێزانێک نزیکه‌ی 10هه‌زار دۆلاری ده‌دڕێتێ.
سبه‌ی: له‌کۆتاییدا وێڕای سوپاسم که‌بڕێک له‌کاتی خۆتت بۆ ئێمه ته‌رخانکرد، پرسیارێکم هه‌یه دور له ناوه‌رۆکی باسه‌که:
وه‌زیرێکی سه‌رکه‌وتو ده‌بێت چۆنبێت؟ وه‌ک سیاسیه‌ک؟ به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یدا؟
وه‌زیری کۆچی سوید: من پێم وایه گرنگترین مۆرک وه‌ک سیاسیه‌ک گوێڕایه‌ڵییه، سیاسی به‌زۆری لێزانه له‌قسه‌کردندا، به‌ڵام زه‌رورتر ئه‌وه‌یه که‌گوێبگرین، گوێگرتن بۆ ئه‌و پێشنیار و بۆچونانه‌ی هاوڵاتیه‌کانمان هه‌یانه، ئه‌رکی ئێمه‌یه وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه‌مانلابێت که‌هاوڵاتیان لێمانده‌که‌ن نه‌ک ئه‌و پرسیارانه‌ی که که‌س لێی نه‌کردوین.