راپۆرت: شاڵاو فه‌تاح
رۆژی 24/6/2009 و دوای به‌سه‌رچونی 20 رۆژ به‌سه‌ر ماوه‌ی كاركردنی یاسایی خۆیدا، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ندكرد، ناوه‌رۆكی ده‌ستوره‌كه بو به‌هۆی دروستكردنی ناڕه‌زاییه‌كی ناوخۆیی‌و ههرێمیو جیهانی، هه‌رئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه دوابخرێت. ئه‌وه‌ی ده‌بینرا ناڕه‌زاییه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ نه‌بو، هێنده‌ی له‌سه‌ر ئاستی ههرێمیو ته‌نانه‌ت جیهانیش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری دروستكرد، به‌جۆرێك دواجار یوئێن هاتهدهنگو سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كرد، چونكه "ده‌بێته هۆی ململانێ" به‌رپرسانی هه‌رێمیش وه‌ڵامی ناڕه‌زاییه ناوخۆییه‌كانیان به "ناحهزو ده‌ستی ده‌ره‌كی"و وه‌ڵامی ناڕه‌زایی دهرهكییشیان "به ناتێگه‌یشتن" دایه‌وه، بهگومانێكی زۆریشه‌وه له‌گشت ره‌خنه‌یه‌ك له‌دژی سیاسه‌تی هه‌رێم ده‌ڕوانن، وه‌ك مه‌سعود بارزانی له لێدوانێكیدا بۆ (ئێن.پی.ئاڕ) پێیوایه زیاده‌ڕه‌وی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنی ههرێمو ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌سێك باسی سیاسه‌تی عێراق بكات، ره‌خنه له كورده‌كان ده‌گرێت"، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه له لایه‌نه دهرهكیو ناوهكییهكیان چ ناحه‌ز بن یان ناتێگهیشتو، به‌پێوه‌ری لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنی خۆیان ده‌ستوره‌كه لێكده‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌و جۆره پاساوانه هیچ له هاوكێشه‌كه ناگۆڕێت.
كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی
كاردانه‌وه ناوخۆییه‌كانی دژی ده‌ستوری هه‌رێم له دوبه‌ش پێكهاتبون، ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دژ به ده‌ستوره‌كه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی زۆری ده‌ستوری هه‌رێم به سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خشراوه كه سیستمی هه‌رێم له‌سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه نزیكده‌كاته‌وه تا په‌رله‌مانی، یوسف محه‌مه‌د پسپۆڕی یاسای پێیوایه "ده‌ستوره‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروستكرد له‌به‌رئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆر ده‌بینرێت له سیستمی دیموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌به‌خشێت كه نزیكده‌بێته‌وه له‌سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی گشت ناڕه‌زاییه ناوخۆییه‌كان بو له ده‌ستوری هه‌رێم". له به‌شی دوه‌می دهستورهكهداو وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به چه‌ند مادده‌یه‌ك دهستپێدهكاتو له‌ماده‌ی 60دا ده‌ڵێت، "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی باڵای دهسهلاَتی جێبهجێكردنو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)یه‌و له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی هه‌رێم دهكاتو هه‌ماهه‌نگی له نێوان دهسهلاَتهكانی فیدڕاڵی‌و دهسهلاَتهكانی هه‌رێمدا ده‌كا" ئه‌مه‌ش به مانای توانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هێزه چهكدارهكانو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی هه‌یه، ته‌نیا بونی ئه‌م مادده‌یه به‌سه بۆ بیناكردنی سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی، له‌كاتێكدا هه‌ر له‌م ده‌ستوره‌دا چه‌ندین مادده‌و بڕگه‌ی دیكه به سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خشراوه‌و ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریده‌كات 955 وشه‌یه له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاریده‌كات 694 وشه‌یه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆره ناڕه‌زاییه‌كی ناوخۆی ئه‌وتۆی دروستكرد كه بوه هێزێك بۆ دواخستنی ماوه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور كه بڕیاربو له 25/7/2009و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه سهرۆكایهتیو په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستاندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، دیاره هێزی ناوخۆ بۆ دواخستنی ده‌ستور ته‌نیا هێز نه‌بو.
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی له ده‌ستوری هه‌رێم ده‌گیرا بریتی بو له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌و تاكه‌كه‌سی له‌جیاتی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی، له‌مباره‌یه‌وه یوسف محه‌مه‌د، ده‌ڵێت: "ده‌ستوره‌كه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی، بنهماڵهییو حیزبی تیایدا پارێزراوه‌و هێنده‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێك ده‌كات هێنده نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ناكات، چونكه له‌م ده‌ستوره‌دا راسته‌وخۆ ماوه‌ی حوكمی بارزانی بۆ هه‌شت ساڵی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروستكرد". یه‌كێك له سوده راستهوخۆكانی ده‌ستور كه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه بریتیه له چانسی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی بارزانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ. له ره‌شنوسی ئه‌و ده‌ستوره‌ی پێشتر‌و له ساڵی 2006دا پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دو خول‌و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ دیاریكرا، دیاره ئه‌مه له‌م ده‌ستوره‌شدا نه‌گۆڕاوه، ئه‌وه‌نده نه‌بێت بڕگه‌یه‌كی بۆ زیادكراوه‌و له ماده‌ی 64و به‌شی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "له رۆژی كارپێكردنی ئه‌م ده‌ستوره‌وه" ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت له‌دوای ده‌رچونی ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه ماوه‌ی سهرۆكایهتیو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریدهكرێتو خولی یه‌كه‌می بۆ حساب ناكرێت. به‌ڕای پسپۆڕێكی ده‌ستوری به‌ندی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له ده‌ستوردا "موتڵه‌ق" بوه‌و به‌نده موتڵهقهكانی ده‌ستوریش ته‌نیا به راپرسی جه‌ماوه‌ری بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینیان ده‌درێت، بۆیه بونی ئه‌م بڕگه‌یه "له ڕوی یاسای ده‌ستورییه‌وه" نایاساییه. به‌ڵام به رێككه‌وتنێكی گشت لایه‌نه‌كان توانرا ئه‌م خاڵه جێگیر بكرێت، رێككه‌وتنێك كه سودی راسته‌وخۆی له ده‌ستوردا بۆ لایه‌نه‌كان دیاریكردبو له به‌رامبه‌ر بونی ئه‌م خاڵه‌دا.
به‌شێك له دانیشتوانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری هه‌رێمدا نه‌بون چونكه كاتی یاسایی كاركردنی په‌رله‌مانی كوردستان تهواوبوبو، ئه‌م به‌شه كه لیستی گۆڕانیش پشتگیری ده‌كرد پێیانوابو كه‌یسێكی گرنگی وه‌ك ده‌ستور نابێت له‌لایه‌ن "په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچو"ه‌وه په‌سه‌ندبكرێت. كوێستان محه‌مه‌د، كه ئه‌وكات ئه‌ندام په‌رله‌مانی ههرێمو كاندیدی لیستی گۆڕان بو بۆ په‌رله‌مانی نوێ رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی ئێستا له 4/7 ماوه‌ی كاركردنی ته‌واوبوه‌و شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نیه ده‌نگ له‌سه‌ر دۆكیۆمێنتێكی گرنگی وه‌ك ده‌ستور بدات. به‌شێك له ره‌خنه‌گرانی ده‌ستور پێیانوابو كه په‌رله‌مانی ئه‌وكات ده‌ستوری به‌په‌له په‌سه‌ندكردوه له‌به‌ر ترسی گۆڕانی باڵانسی هێز له په‌رله‌ماندا، چونكه ئه‌وكات په‌رله‌مان له‌لایه‌ن یهكێتیو پارتییه‌وه كۆنترۆڵكرابو. عه‌دنان عوسمانی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ش پێیوابو "ده‌ستوره‌كه له‌گه‌ڵ سیستمی پهرلهمانییدا تهبانیهو سیستمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌مده‌هێنێت".
یه‌كێكی دیكه له به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كان بریتی بو له مادده‌یه‌ك به ئامانجی رازیكردنی ئیسلامییه‌كانی كوردستان دانرابو، دیاره قبوڵكردنی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی هه‌روا ئاسان نه‌ده‌چوه سه‌رو روبه‌ڕوی ره‌خنه‌و دژایه‌تیكردنی هێزه ئیسلامییه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌بوه‌وه گه‌ر له به‌رامبه‌ریدا ئیمتیازێك نه‌درایه‌ته هێزه ئیسلامییه‌كان. وه‌ك په‌رله‌مانتارێك وتی: "بۆچی تائێستا ئه‌م هه‌مو دژایه‌تییه‌یان دهركردو له شه‌و رۆژێكدا پهسهندیانن كرد، بێگومان ده‌ستكه‌تی راسته‌خۆیان هه‌بو له ده‌ستوردا ئه‌گینا په‌سه‌ندیان نه‌ده‌كرد." ئیسلامییه‌كان وه‌ك هێزێك مه‌به‌ستیان بو به چه‌سپاندنی ئه‌و خاڵه ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی ده‌ستورێكی عه‌لمانی كه یاساغی دامه‌زراندنی حیزبی ئیسلامی بكات، نه‌هێڵن. ترسی بونی وه‌ها ده‌ستورێك وای له حیزبه ئیسلامییه‌كان كرد كه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌بونی گشت كهموكوڕییهكهوه، به‌ڵام به مه‌رجی زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ ماده‌ی شه‌شی ده‌ستور، كه ده‌ڵێت "نابێ یاسایه‌ك دابندرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام"، پهسهندبكهنن. ئه‌م خاڵه‌ش به‌ڕای چاودێرانی ده‌ستوری هه‌رچه‌نده ئیمتیازێك بو بۆ ئیسلامییه‌كان، به‌ڵام كارتی ئیسلامییه‌كانیش بو له به‌رامبه‌ر كارتی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی بارزانی. ئه‌مه‌ش بون‌و مانه‌وه‌ی هێزه ئیسلامی‌و عه‌لمانییه‌كان له هاوكێشه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا به‌ره‌و جێگایه‌كی دیكه به‌رزده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی میدیای كوردیش ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له ده‌ستوری هه‌رێم گیرا، بۆ نمونه ئاسۆس هه‌ردی رۆژنامه‌نوس له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی نیقاش ده‌ڵێت، ده‌ستوری هه‌رێم له‌مكاته‌دا ئابڕوچونه بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان‌و رایگه‌یاند كه هیچ مشتومڕێكی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت نه‌خوێنراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ره‌شنوسی یه‌كه‌م كه سێ ساڵ پێش ئێستا ده‌رچو به ئاشكرا‌و كراوه بو بۆ رای گشتی‌و مشتومڕی له‌سه‌ركرا، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستوره له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكرا.
لایه‌نێكی دیكه‌ی ناڕه‌زا به ده‌ستوری هه‌رێم نه‌ته‌وه بچوكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بون، كلدانی‌و سریانی‌و ئاشورییه‌كان ناڕه‌زاییان له جیانه‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له ده‌ستوری هه‌رێمدا ده‌ربڕی. وه‌ك له راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئاشورییدا هاتوه، رۆیل داود جه‌میل كه ئه‌وكات كاندیدی یه‌كه‌می لیستی كلدانی بو بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ناوی كلدانی‌و ئاشوری‌و سریانی جیانه‌كاته‌وه له‌یه‌كتر له ده‌ستوردا، ئه‌وا دادگای فیدراڵی له عێراق. ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ش دوای ئه‌وه دروستبو كه ده‌ستوری هه‌رێم مه‌سیحییه‌كانی كوردستانی وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه ناوزه‌د كردبو.
كاردانه‌وه‌ی عێراقی
كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی ته‌نیا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه نه‌بو، هێنده‌ی له‌لایه‌ن ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ده‌ستور دژایهتیدهكراو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی كه ناوچه جێناكۆكانی به به‌شێك له كوردستان وه‌سفده‌كرد، مادده‌ی 2 له ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می ده‌ستورو له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌ریه‌كه له " وسنجارو و تلكێف وقه‌ره‌قوش وناحیه‌كانی زمارو به‌عشیقه وئاسكی كه‌له‌ك له پارێزگای نهینهواو هه‌ردو قه‌زای خانه‌قین ومه‌نده‌لی له پارێزگای دیاله" به به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان وه‌سفده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌م ناوچانه جێناكۆكنو له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیشه‌وه دژایه‌تی هه‌نگاوی یه‌كلایه‌نه له‌باره‌ی ئه‌م ناوچانه‌وه ده‌كرا، ئه‌مه‌و پێش ده‌رچونی ده‌ستوره‌كه، هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرد‌و ئه‌مه‌ش به "پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی ئابوری" بۆ هه‌رێم دانرا، هه‌مو ئه‌مانه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم نه‌ك هه‌ر به زیاده‌ڕۆ دابنرێت، به‌ڵكو به "هه‌وڵێك بۆ جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم" دانرا، دیاره ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌لایه‌ن "شۆڤێنیه‌كانه‌وه" به‌وجۆره لێكنهدرایهوه، به‌ڵكو گۆڤارێكی جیهانیی به‌ناوبانگی وه‌ك تایم له راپۆرتێكی چڕوپڕدا ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی نهوتو پێشكه‌وتنی هه‌رێم له‌ڕوی ئابورییه‌وه ده‌ڵێت؛ له‌كاتێكدا گشت عێراقییه‌كان ترسی شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌بو، هه‌رێمی كوردستان ئابوریی پێشدهخستو فڕۆكه‌خانه ده‌كرده‌وه‌و ئوتێل‌و به‌نداو له‌هه‌موشی گرنگتر هیچ چاوه‌ڕوانی عێراق ناكات‌و بۆند له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ئیمزاده‌كات". هه‌ر له گۆڤاری تایمداو له هه‌مان راپۆرتدا ده‌رباره‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌ڵێت؛ هه‌رێم ده‌ستورێكی ده‌ركردوه كه تاكلایه‌نانه ناوچه جێناكۆكه‌كان به به‌شێك له هه‌رێم دهزانێتو ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زۆرێك له به‌رپرسانی به‌غداوه به "جاڕی سه‌ربه‌خۆیی" داده‌نرێت. یوسف محه‌مه‌د پێیوایه "ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ دوای ئه‌وه هاتن كه ده‌ستوری هه‌رێم كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانی زۆر به ناڕونی باسكردوهو ئه‌م ناڕونیهش بوه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندی ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، چونكه ترس له دروستبونی ململانێ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌بینرا".
له كاردانه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عێراقیدا، په‌نجا په‌رله‌مانتار به‌یاننامه‌یه‌كیان ئیمزاكردو تیایدا دژایه‌تی ده‌ركردنی ده‌ستوری هه‌رێمیان كرد. ئوسامه نوجه‌یفی له‌باره‌ی هۆكاری دژایه‌تیكردنی ئه‌و بۆ ده‌ستوری هه‌رێم راگه‌یاند، "نه‌ك هه‌ر ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراق، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به هه‌رێم ده‌به‌خشێت له ناوه‌ند".
عه‌لی ئه‌دیب جێگری سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه له‌باره‌ی كوردستانه‌وه ناڕه‌زایی خۆی دهربڕیو وتی "ئه‌م ده‌ستوره مادده‌ی 140ی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان تێپه‌ڕاندوه‌و كاركردن پێی به‌تاڵه". له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ده‌ستوره‌كه ئه‌دیب ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوره بده‌ینه دادگای فیدراڵی ئه‌وا به‌پێی ده‌ستوری عێراقی مامهڵهدهكرێتو به‌مشێوه‌یه‌ش كاركردن پێی به‌تاڵده‌بێته‌وه.
ئه‌یاد سامه‌ڕایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند هه‌ر ده‌ستورێكی هه‌رێمی ده‌بێت ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقی‌و دواتر سامه‌ڕایی دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته په‌رله‌مانی عێراقی له ده‌ستوری هه‌رێم بكۆڵێته‌وه. هه‌ر له‌باره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه سه‌لیم جه‌بوری وته‌بێژی جه‌بهه‌ی ته‌وافوقی عێراقی ده‌ڵێت، زیادكردنی كه‌ركوك‌و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له‌ڕێی ده‌ستوری فیدراڵییه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. زافر ئه‌لعانی سه‌رۆكی بلۆكی سوننه له لێدوانێكیدا بۆ "رادیۆ فری یوروپ" رایگه‌یاند كه ده‌ستوری هه‌رێم جوداییخوازه، به‌مانای ده‌ستورێكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێم لهعێراقو پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بنیاتنراوه. ئه‌م گومانه‌ش له هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركرده كوردییه‌كان قوڵتر بوه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی كورد له راپۆرتێكی گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تییدا وتبویان كه ئه‌گه‌ر به‌غدا فشاری زۆر بۆ سه‌ر كوردستان بێنێت ئه‌وا ده‌چینه پاڵ توركیا‌و "توركیا هه‌ڵده‌بژێرین نه‌ك عێراق".
په‌رله‌مانتارانی موسڵی ناو په‌رله‌مانی عێراق له به‌یانێكدا زیادكردنی هه‌ر به‌شێك له پارێزگاكه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه، محه‌مه‌د ته‌میم به‌ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌وه رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا لایه‌نه جیاجیاكانی عێراق له‌هه‌وڵی گه‌یشتن به ئاشته‌وایی نیشتیمانی‌و داخستنی په‌ڕه ره‌شه‌كانی مێژون، هه‌رێمی كوردستان بۆمبێكی دیكه‌ی ته‌قانده‌وه (ده‌ركردنی ده‌ستور) بۆ دروستكردنی ململانێ، دواتر‌و له هه‌مان به‌یاننامه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كان داوا له پهرلهمانو حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن كه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن دژی ئه‌و ده‌ستوره.
له به‌هێزترین كاردانه‌وه عێراقییه‌كان، سه‌ردانی مالیكی بو له‌دوای دواخستنی ده‌ستور بۆ وتوێژ ده‌رباره‌ی كێشه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ههرێمو ناوه‌ند له‌وانه پێشنیازی هه‌مواركردنی ده‌ستوری هه‌رێم. مالیكی هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ناكۆكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بو، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد‌و به ئاماده‌بونی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبوه‌وه. دیاره سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌كان بو، له‌نێویاندا كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكهكانو نه‌وت، به‌ڵام هیچ ده‌ستكه‌وتێكی جگه له دروستكردنی لیژنه نه‌بینرا. به‌ڵام فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ئاژانسی عێراقی حوڕی راگه‌یاند كه به‌هیچ جۆرێك له مافه ده‌ستورییه‌كانیان سازشناكهن.
كاردانه‌وه‌ی جیهانیی
ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه جیهانییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم بینرا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خودی بانكیمۆنی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو له وێبسایتی ره‌سمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه داوای هه‌مواركردنی ده‌ستوری هه‌رێم كرد‌و دهستورهكهشی به مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق زانی‌و داوای نه‌نانی هه‌نگاوی تاكلایه‌نه‌ی كرد، دیاره ئیداره‌ی ئه‌مریكاش نیگه‌ران بو به وه‌ها هه‌نگاوێك. یوسف محه‌مه‌د پێیوایه، "كاردانه‌وه‌ی جیهانی دو ره‌هه‌ندی هه‌بو، یه‌كێكیان پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی بو به‌هۆی ده‌ستوری ههرێمو ئه‌و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌یبه‌خشیه سه‌رۆك، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له واشنتۆن‌و میدیای جیهاندا دروستكرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م ده‌ستوره ده‌بوه هۆی وروژاندنی كێشه‌كانی نێوان ناوهندو ههرێمو دور نه‌بو ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی ململانێ، بۆیه ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی دروستكرد به‌تایبه‌ت لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان".
بانكیمۆن داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌و ماددانه‌ی ده‌ستوری كرد كه چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ك هه‌نگاوی تاكلایه‌نه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌وه به‌باش نه‌زانی، هه‌ر دواتر‌و له هه‌مان راپۆرتدا بانكیمۆن ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له سه‌ره‌تاییدایه‌و هیوادارین هه‌ردولا (كورد‌و عه‌ره‌ب) هاوكاری بكه‌ن بۆ پێشخستنی ئه‌و كه‌یسه. به‌ڵام زۆرێك له به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه بانكیمۆن له ده‌ستوری هه‌رێم تێنه‌گه‌یشتوه، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بو، كه‌ركوكی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئاكی ئیتالی ده‌ڵێت؛ زانیاری هه‌ڵه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ده‌ستوری كوردستانه‌وه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بانكیمۆنی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌گشت راستییه‌كان ئاگاداربكه‌ینه‌وه له‌و زانیارییه هه‌ڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن دوژمنانی ئێمه‌وه رۆیشتوه‌و پێمان باشه به‌ڕێزی (بانكیمۆن) هیچ بڕیارێك به‌پشتبه‌ستن به لێدوانی ئیعلامی نه‌دات. دواتر كه‌ركوكی لێدوانه‌كه‌ی توندتر كرده‌وه‌و وتی "ده‌ستوری هه‌رێم كه‌یسێكی ناوخۆییه‌و بۆ هیچ لایه‌نێك نیه ته‌داخولی تێدابكات"و دواتر ناوچه‌ی كه‌ركوكی به به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌مداو وتی "راپرسی ئه‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".
دواخستنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان زیاتر به هه‌وڵی ئه‌مریكا داده‌نرێت تا ناوخۆیی، سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق له رۆژی 3/7/2009 وا لێكدرایه‌وه كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سازشپێكردنی سه‌ركرده كوردییه‌كان بوه له مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مالیكی داوای له بایدن كردوه، له‌هه‌مانكاتدا مایكڵ مۆلنی سه‌رۆكی ئه‌ركانی جه‌یشی ئه‌مریكاش داوای كردوه كه كێشه‌ی كه‌ركوك یاسای تایبه‌تی بۆ دابنرێت، چونكه به‌رده‌وامبونی ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركوك دورنیه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و راكێشانی هێزی هه‌رێمی دراوسێكانی عێراق بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه. دیاره ئه‌م داوایانه‌ش سه‌ریانگرت به‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار دوادهخاتو هۆكاری دواخستنهكهشیان به "ئاماده‌نه‌بونی ته‌كنیكی" له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام دواخستنه‌كه به‌ئاشكرا دواخستنێكی سیاسیی بو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه رونتربوهوه كه ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور بۆ "ماوه‌یه‌كی نادریار" دواخرا.
له هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ئیداره‌ی ئۆبامادا، هه‌وڵێكی دیاری ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆبه‌رت گهیستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و ولاته بو له رۆژی سێشه‌ممه 28/7/2009 بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ههرێمو ناوه‌ند، گه‌یتس له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رپرسانی به‌غداو هه‌رێم كۆبوه‌وه، به‌پێی راپۆرتێكی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه له به‌غداو واشنتۆن زۆر نیگه‌ران بون به ده‌ركردنی ده‌ستوری هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ی كه ناوچه جێناكۆكانی وه‌ك به‌شێك له هه‌رێم داناوه‌و هه‌ربۆیه واشنتۆن رۆبه‌رت گه‌یتسی ناردوه تا ببێته "میانگیر" له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا بۆ كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكان.
له راپۆرتێكی په‌یمانگای واشنتۆن بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییه‌وه سیستمێكی په‌رله‌مانی باڵانسكراوی بۆ دروستبوه‌و كه پێویسته واشنتۆن وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام له هه‌مان راپۆرتدا ره‌خنه له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێت به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری به سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خشیوه به‌جۆرێك راپۆرته‌كه ده‌ستوره‌كه به به‌رهه‌مهێنه‌ری "دیكتاتۆرییه‌تی شاراوه" وه‌سفده‌كات.