|
سـۆزانی خاڵه شـه‌هـاب: به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه نییه و یه‌ك وه‌زیر دانی به هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه |
Saturday, November 24, 2007 |
سازدانی: سیروان ره‌شید
له‌كۆتایی مانگی رابردوودا سه‌نته‌ری راپرسی كوردستان راپرسیه‌كی له ناو ئه‌ندامانی پارله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت بهئیشوكارهكانی پارله‌مان و ئاستی ئه‌دای پارله‌مان.
ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ش دانپێدانانێكی ئاشكرای پارله‌مانتارانه به لاوازیی دامه‌زراوه‌كه‌یان، ئایا ئه‌ندامانی پارله‌مان هیچ پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ باشكردنی دامه‌زراوه‌كه‌یان، سۆزانی خاڵه شه‌هاب پارله‌مانتاری سه‌ربه لیستی سه‌وز له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌دا له ئه‌دای پارله‌مان و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت ده‌دوێت.
* به‌پێی دوایین راپرسیی له‌ناو ئه‌ندامانی پارله‌مانی كوردستاندا كه (سه‌نته‌ری راپرسیی كوردستان) ئه‌نجامیداوه، ته‌نها له 8%ی ئه‌ندامانی پارله‌مان له ئه‌دای پارله‌مان رازین، ئایا ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی كاریگه‌ری حزبه به‌سه‌ر ئیشوكاری پارله‌مانه‌وه یان شتی تر؟
- منیش یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه له‌و راپرسییه‌دا وتوومه له ئه‌دای پارله‌مان رازیی نیم، به‌داخه‌وه جگه له فاكته‌ری حزب كه رۆڵی له‌و لاوازبوونه‌ی پارله‌ماندا هه‌یه، كۆمه‌ڵێك بیرۆقراتییهت و كه‌موكورتی هه‌یه كه وایانكردووه پارله‌مان ده‌ست و پێ به‌ستراوبێت، له‌و هۆكارانه‌ش به نموونه؛ له هه‌موو پارله‌مانی دنیادا وایه كه هه‌موو دانیشتن و گفتوگۆكانی پارله‌مان پێش ئه‌نجامدانی له به‌رچاوی ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌بێت به ئاشكرا بێت، ئێمه تائێستا جگه له‌و دانیشتنانه‌ی دوایی كه به‌هۆی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزه‌وه په‌خشكرا، هیچی تر بۆ خه‌ڵك ئاشكرانه‌كراوه، ئه‌مه خاڵێكی سه‌ره‌كییه، چونكه میدیا رۆڵێكی زۆر باش ده‌گێڕێت له ده‌رخستنی راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك، خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌جێندای كاری پارله‌مان دیارنییه، بۆ نموونه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك گیروگرفتی رۆژ هه‌یه كه پێویسته پارله‌مان له‌و رۆژ و كاته‌دا باسی لێوهبكات، ئه‌گه‌رنا له‌دوای به‌سه‌رچوونی كاته‌كه‌دا گرنگیی نامێنێت، به نموونه؛ گرانیی بازار، تائێستا له‌ناو پارله‌ماندا دوو سێ جار داوامان كردووه باسی ئه‌و دیارده‌یه بكه‌ین و هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و كێ له پشتیه‌وه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر پارله‌مانی ئێمه ئه‌كتیڤ و كارا بێت ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت به كێشه‌ی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مه له‌سه‌ر كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كان، جگه له‌وه‌ش كه ئه‌ركێكی تری مه‌سه‌له گشتییه‌كانه وه‌كو یاسا ده‌ركردن، به‌ڵام نه‌بوونی و نادیاریی ئه‌و ئه‌جێندای كاره یه‌كێكه له‌و كه‌موكورتییانه‌ی وایكردووه كه پارله‌مان نائه‌كتیڤ بێت.
* سه‌رۆكایه‌تیی پارله‌مان بۆچی نایه‌وێت ئه‌جێندای كاری پارله‌مان ئاشكرابێت؟
- هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پلانێك دابنرێت بۆ كاری پارله‌مان، به واتایه‌كی تر هه‌موو پارله‌مانه‌كانی دنیا ده‌زانین له ماوه‌ی ساڵێكدا كاره سه‌ره‌كییه‌كانمان چییه و ئهجێنداكهی چۆنه، جگه له‌وه‌ی كه كاتێكیش ته‌رخانده‌كات بۆ شته هه‌نووكه‌ییه‌كان، ئێمه له‌ناو په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارله‌ماندا ئه‌و به‌نده نییه كه باسی ئه‌و گیروگرفته هه‌نووكه‌ییانه بكات، بۆیه ده‌بێت ئێمه پێش 48 سه‌عات ئیمزای 10 ئه‌ندام پارله‌مان كۆبكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، هه‌رچه‌نده زۆركات شتی واشمان كردووه و هه‌ر نهشخراوهته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بۆیه زۆركات و جار هه‌بووه هه‌تا نه‌چووینه‌ته ناو هۆڵی پارله‌مانه‌وه نه‌مانزانیوه به‌رنامه‌ی كاری پارله‌مان چییه، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر خراپه، چونكه پارله‌مانتاره‌كه پێویستی به‌وه‌یه به‌رله‌وه‌ی پارله‌مان باس له بابه‌تێك بكات خۆی بۆ ئاماده‌بكات.
* كاریگه‌ریی و ده‌ستێوه‌ردانی حزب له ئیشوكاری پارله‌مان له چ ئاستێكدایه، به‌پێی هه‌مان راپرسیی ته‌نها له 9%ی پارله‌مانتاران ده‌ڵێن حزب ده‌ستوه‌رناداته كاروباری پارله‌مان، واته 91%ی ئه‌ندامان بۆچوونیان وایه حزب ده‌ست ده‌خاته كاروباری پارله‌مانه‌وه؟
- ده‌ستوه‌ردانی حزب له وڵاتی ئێمه‌دا ته‌نها له پارله‌ماندا نییه، تێكه‌ڵبوونی حزب و حكومه‌ت و پارله‌مان وایكردووه ئه‌م كولتووره دروستبكات، كه‌ی توانیمان حزب بكه‌ینه شوێنی خۆی، ئه‌وسا ده‌توانین حزب ده‌ستوه‌رنه‌دات.
بۆیه دپبێت حزب له‌ناو مه‌كته‌به سیاسییه‌كاندا بڕیار له زۆربه‌ی شته‌كان بدات، ئینجا ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و له‌دوای رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان به ئێمه بڵێن ده‌بێت وابێت و بڕیارمانداوه وابێت، ئه‌دای پارله‌مان هه‌روا ده‌بێت، ئه‌و 9%یه‌ی كه ده‌ڵێن حزب ده‌ستوه‌رنادات، ناهه‌قییان كردووه كه وایان دهنگداوه.
* پارله‌مان بۆچی ئه‌وه‌نده لاوازه له لێپێچینه‌وه و بانگكردنی وه‌زیره‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی حكومه‌ت، بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌و بانگهێشتانه‌ی وه‌زیره‌كان بۆ پارله‌مان زۆر شه‌رمنانه‌یه و ده‌چێته قاڵبی ریكلامكردنه‌وه؟
- له‌ناو پارله‌ماندا كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌یه بۆ ئه‌كتیڤبوونی پارله‌مان، یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه پرسیار ئاڕاستهكردنه، تۆ وه‌كو پارله‌مانتار ده‌بێت ئاگات له هه‌موو كێشه‌كان بێت، ئێمه كاتێك له شوێنێكدا كه‌موكورتیمان بینیوه و به‌دواداچوونمان بۆ كردووه، وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌موكورتییه وه‌رگرینه‌وه ده‌توانیت پرسیار ئاڕاسته‌ی وه‌زیر بكه‌یت، من وه‌ك پارله‌مانتارێك تائێستا شه‌ش پرسیارم ئاڕاسته‌ی وه‌زیره‌كانی دارایی و خوێندنی باڵا‌و ئه‌وانی تر كردووه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامم ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌داخه‌وه به‌رپرسانی وڵاتی ئێمه زۆر به‌لایه‌وه ئه‌سته‌مه به‌رپرسیاریه‌تیی بگرنه سه‌رشانی خۆیان، وه‌زیر كاتێك كێشه‌یه‌ك له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رووده‌دات، زۆر ئاساییه دان به هه‌ڵه‌ی ته‌علیمات و كێشه‌كه‌دا بنێت.
* واته تائێستا وه‌زیره‌كانی ئێمه دانیان به هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه؟
- هه‌تا ئێستا یه‌ك وه‌زیری ئێمه دانی به هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه، ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه دێنه پارله‌مان زیاتر زانیاریی ده‌ده‌ن به پارله‌مانتاران كه ئێمه پێویستمان به‌و زانیارییانه نییه، بۆ نموونه؛ كاتێك كه بانگهێشتی وه‌زیره‌كانی شاره‌وانی و بازرگانی و ته‌ندروستیمان كرد له‌سه‌ر كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا، دانیان به‌وه‌دانا كه ئاو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی نه‌خۆشییه‌كه بووه، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌یه كه پێی ده‌وترێت به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌خلاقی، كاتێك كه تۆ ده‌بینیت له‌ناو وهزارهتهكهتدا ئه‌م كێشانه هه‌بووه و وه‌زیره‌كه نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بكات، زۆر ئاساییه بڵێیت من ده‌ست له كاره‌كه‌ی خۆم هه‌ڵده‌گرم له‌به‌رئه‌وه‌ی من وه‌كو وه‌زیرێك نه‌متوانیوه ئه‌و سهڵاحیهتهی دراوه‌ته ده‌ستم وه‌كو خۆی به‌كاریبهێنم، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی من كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی هه‌بووه كه وایكردووه نه‌توانم كاره‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌م.
* كه‌واته ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته ئه‌خلاقییه لای وه‌زیره‌كانی ئێمه نییه؟
- به‌هیچ جۆرێك نییه، خاڵێكی تر كه ئێمه ده‌ست و پێمان به‌ستراوه‌ته‌وه و واده‌كات كه نه‌توانین لێپێچینه‌وه‌ی ته‌واو بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر من كه‌موكورتیی لای وه‌زیرێكی پارتی ببینم و بانگهێشتی بكه‌م، خێرا لێكدانه‌وه و ته‌فسیراتی تری بۆ داده‌نرێت و ئه‌گه‌ر هی یه‌كێتیش بێت به هه‌مانشێوه.
* باسی به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌خلاقیی وهزیرهكانت كرد، ئه‌گه‌ر خۆت ئه‌دای پارلهمانتاریت له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو، به‌رپرسیاری ئه‌خلاقیت وات لێده‌كات ده‌ست له كاره‌كه‌ت هه‌ڵبگریت؟
- به‌ڵی ئاماده‌م، چونكه من ئه‌ندام پارله‌مانی وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌ك سهیرناكهم و كه‌ی زانیم كه ناتوانم ئه‌و ئه‌ركه له‌سه‌ر شانم رابگرم، زۆر ئاساییه بڵێم من ناتوانم ئه‌و كاره بكه‌م و هه‌ڵنه‌ستاوم به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه ئه‌خلاقییه.
* ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی (سه‌نته‌ری راپرسیی كوردستان) دانپێدانانێكی ئاشكرای پارله‌مانتارانه به لاوازیی دامه‌زراوه‌كه‌یان، باشه ئێوه چ پرۆژه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ باشكردنی ئه‌دای پارله‌مان؟
- كه‌ی ئه‌و هه‌موو حه‌ساسییه‌ته نه‌ما له‌نێوان حزبه‌كاندا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه وه‌زیری منه و ئه‌وه‌ش وه‌زیری تۆیه، كه‌ی ئه‌وه‌مان نه‌هێشت كه ده‌ڵێین ئه‌مه وه‌زیری منه و فڵانه فراكسیۆن نابێت بانگی بكات، تا ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو پارله‌مان و لای حزبه سیاسییه‌كان بمێنێت، به راستیی به هیچ شێوه‌یه‌ك من قه‌ت رازیی نابم له لێپێچینه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان، كه‌ی ئێمه به راشكاوانه به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ باكگراوندی ئه‌و وه‌زیره بكه‌ین كه ئینتیمای سیاسیی بۆ چ حزبێكه، پێی بڵێین تۆ وه‌ك وه‌زیر هه‌ڵنه‌ستاوی به كاره‌كه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویسته هه‌بێت، به‌بێ سه‌یركردنی باكگراوندی سیاسیی و حزبییه‌كه‌ی، كه‌ی وای لێهات، منیش رازیی ده‌بم له ئه‌دای پارله‌مان، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت منیش رازیی نابم.
چۆن ئێمه ده‌توانین ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌ڕاستیدا وه‌زیر پۆستێكی سیاسییه و حزبه‌كه‌ی دایده‌نێت بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌و دێت حزبه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی چی كردووه، دێت جێبه‌جێی ده‌كات، كه‌ی ئێمه توانیمان كه‌سێكی ته‌قنۆقرات بكه‌ین به وه‌زیر، ئه‌وكات ئه‌م كێشه‌یه نامێنێت، له ئێستادا ئه‌گه‌ر پێت بڵێم پرۆژه هه‌یه بۆ باشكردنی پارله‌مان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، نه‌خێر نییه، چونكه وه‌زعه گشتییه‌كه‌ی پارله‌مان وایه هێشتا ئێمه كۆت و به‌ندی حزبایه‌تین.
* ئێوه و چه‌ند پارله‌مانتارێك كه ناوبه‌ناو ده‌نگێكی جیاواز هه‌ڵده‌بڕن، بۆچی فشار دروست ناكه‌ن بۆ باشكردنی ئه‌دای پارله‌مان؟
- من یه‌ك نموونه‌ی بچووكت ده‌ده‌مێ، ئێمه 57 ئه‌ندام پارله‌مان ئیمزامان كردووه كه بودجه‌ی حزبه‌كان دیاریبكرێت له‌ناو پارله‌ماندا، 57 ئه‌ندام پارله‌مان یانی نیوه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شه‌فاف بێت و دیاربێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌كراوه و چه‌ندین جاری تر باسمان كردووه، ئێمه په‌یوه‌ستین به كۆمه‌ڵێك یاسا‌و رێسای پارله‌مان، له‌گه‌ڵ بۆچوونهكهتدام ئه‌گه‌ر ئێمه له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته‌دا بین ده‌بێت بڵێین هه‌تا ئێره‌و به‌سه، چالاكیی مه‌ده‌نی ده‌بێت ده‌ستپێبكه‌ین، زۆر ئاساییه و له هه‌موو دنیادا ئه‌وه‌ش هه‌یه، له دنیادا واباوه ئه‌ندام پارله‌مان كه نه‌یتوانی خواست و داواكاریی خه‌ڵك جێبه‌جێبكات، پرێس كۆنفرانسێك سازده‌كات و به هه‌موو میدیاكانی راده‌گه‌یه‌نێت كه ئێمه ئه‌وه‌مان كرد، به‌ڵام گوێمان لێ نه‌گیرا، له‌دوای ئه‌وه‌وه هه‌نگاومان ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێستمان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت و بڕیاری فڵانه شت ده‌ده‌ین.
* پێتوایه له داهاتوودا پارله‌مانتاری لای ئێمه بوێرێت كاری وابكات؟
- من به‌هیوام.
* وه‌كو شه‌خسیی خۆت؟
- من به شه‌خسیی تائێستا هه‌ر شتێكم كردبێت یه‌كسه‌ر بڵاومكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام من به ته‌نیا یه‌ك كه‌سم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆربین ده‌توانین كاری وابكه‌ین.
* بۆچی تائێستا پارله‌مان بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی بودجه‌ی حزبه‌كان نادات، بۆچی پارله‌مان پرۆژه‌كه‌ی ناردووه بۆ حكومه‌ت، له كاتێكدا ده‌بێت حكومه‌ت پرۆژه بنێرێت بۆ پارله‌مان، هه‌ندێك چاودێری سیاسیی پێیانوایه ئه‌گه‌ر پارله‌مانی كوردستان به شه‌فافانه بودجه بۆ حزبه‌كان و به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی دیاریی بكات، به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی وڵات چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
- من له‌گه‌ڵتدام سه‌د له سه‌د، هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌و ناشهفافییهتهوه، من پێت ده‌ڵێم بودجه دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌گه‌ر پارله‌مان زۆر شه‌فاف بێت و بابه‌كانی سه‌رفی بودجه‌و نه‌قلی نێوان بابه‌كانی به ئاشكرا دیاربێت، هیچ كاتێك ئه‌م كێشانه دروست نابێت، به‌ڵام له‌ناو پارله‌ماندا كاتێك بۆ بودجه‌ی 2007 پاش ئه‌وه‌ی 7 مانگ دواكه‌وتن، كه هاتووه‌ته ناو پارله‌مانی كوردستانه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده سادانه بودجه‌كه هێنرا، ئێمه به‌س دڵمان به‌وه خۆش بووه كه یه‌كه‌مجاره هاتووه‌ته ناو پارله‌مانی كوردستانه‌وه، ئه‌گینا هێنانی به‌و شێوازه گاڵته‌پێكردن بوو به پارله‌مان، ته‌نها ئه‌وه‌نده نووسراوه بودجه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده‌یه و داهاته‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌یه و ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌ڕوات و ئه‌وه‌نده‌شی لێ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ئهوهندهیهی كه لێی ده‌ڕوات بۆ چییه، له كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌بوو كه له عێراقه‌وه وه‌ریگرێت، حزبه‌كان خۆیان له هه‌ر دوو ئیداره‌كه زۆر ئاسایی ده‌یانتوانی ئه‌م مووچه‌یه دابین بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه زۆره‌دا هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی داهاتیش كه ئێستا هه‌ر باسی نه‌ماوه و چهنێكه داهاته‌كانمان كه ده‌چێته ده‌ستی حكومه‌ته‌وه به هیچ شێوازێك به روونیی و به ئاشكرایی دیارنابێت، ده‌توانین ئێمه ئه‌م داهاته زیادبكه‌ین، یاخود له‌وه بكۆڵینه‌وه ئه‌م داهاته بۆچی كه‌مه‌و چۆنی زیادبكه‌ین، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه بۆچی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكرێت سێ به‌شی بودجه بڕوات بۆ مووچه، ئه‌مه به راستیی كاره‌ساته، چۆن ئه‌مه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه به هه‌زاره‌ها خه‌ڵكمان هه‌یه له‌جیاتی دوو مووچه چوار مووچه وه‌رده‌گرن، له‌ژێر چه‌ندین ناوی جۆراوجۆردا خه‌ڵك هه‌یه مووچه وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت ئه‌مه پاكتاو بكه‌ین و بزانین چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، ئینجا كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر دابنێین، هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك خانه‌نشین ده‌كرێت و كۆمهڵێكیشی داده‌مه‌زرێت، ئه‌گه‌ر وابێت ماوه‌یه‌كی دیكه هه‌موو بودجه‌كه‌مان هه‌ر بۆ مووچه ده‌ڕوات، ئه‌ی ئه‌وسا چۆن چاره‌سه‌ر بكرێت، حكومه‌ت پاره قه‌رز بكات بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه‌واته كه‌موكورتییه‌كه له‌وه‌دایه چۆن ئه‌و بودجه‌یه دابه‌ش بكرێت و چ شتێك ئه‌وله‌ویاتی هه‌یه.
* هۆكار چییه تائێستا سێ وه‌زاره‌تی گرنگ (دارایی، ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه) یه‌كنه‌خراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئێوه له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی نوێوه وا راتانگه‌یاند كه ئه‌وله‌ویاتی كاری پارله‌مان یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه، ئێوه تا كه‌ی به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و پارتی و یه‌كێتی بێده‌نگ ده‌بن؟
- من تائێستا له‌و چه‌ند پرسیاره‌ی كه ئاڕاسته‌ی وه‌زیره‌كانم كردووه، چواریان په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌ته‌كانی داراییه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ماری هه‌موو حكومه‌تێكه، له‌لایه‌كی تره‌وه كه ئێمه له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی تیرۆر و هێزه دهرهكییهكانین، وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ یه‌كنه‌خراونه‌ته‌وه گرنگترین داموده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم یه‌كنه‌خراوه‌ته‌وه.
من ئه‌و پرسیاره‌م له كاك مه‌سعود كردووه، له كۆتا دانیشتن‌دا پرسیارم لێكردووه كه ئه‌و بهڵێنیدا به ئێمه كه هه‌تاوه‌كو سه‌ری ساڵی 2006 ئه‌و وه‌زاره‌تانه یهكبخرانایهتهوه، بۆ یه‌كی نه‌گرتووه‌ته‌وه، چۆن چۆنی ئێمه فشاربكهین بۆ یه‌كگرتنه‌وه، یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێك بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی خۆیان بكه‌نه‌وه، پێویسته بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بكه‌نه‌وه، من نموونه‌یه‌كت بده‌مێ هه‌ر وه‌زیرێك جا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بێت یان پارتی، ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ریده‌كات بۆ خه‌رجكردنی رێنماییه داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی جیاوازه له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی، واته رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ولێر جیاوازه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی سلێمانی، باشه دوو ساڵه ئه‌م رێنماییه داراییانه یه‌كنه‌خراوه، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ هه‌یبه‌تی حكومه‌ته‌كه، هه‌یبه‌تی حكومه‌ت له‌وه‌دایه كه هه‌موو كوردستان به یه‌ك چاو سه‌یر بكات.
* زیاتر له ساڵێكه پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراوه، پارله‌مان بۆچی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به داخراویی هێشتووه‌ته‌وه، ئایا هه‌رێمی كوردستان هه‌روا به‌بێ ده‌ستوور كارده‌كات؟
- ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و كه‌موكورتییه‌كی زۆری تێدا هه‌بوو، زیاتر له 10 هه‌زار پێشنیاز و بۆچوون چووه‌ته‌وه بۆ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بچووكی دروستكردووه بۆ پۆلێنكردنی ئه‌و پێشنیازانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاتێك یاخود كۆمه‌ڵه كه‌سانێك بیانه‌وێت كارێك جێبه‌جێبكه‌ن، شه‌وو رۆژ ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌كتری بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره، هه‌رده‌مه‌ی شتێك ده‌بیستیت، من خۆم هه‌قیقه‌ته‌كان نازانم وه‌ك ئه‌ندام پارله‌مان، ئێمه چاوه‌ڕێی راپرسیی مادده‌ی 140ین بۆیه ده‌ستوور ناخه‌ینه ناو پارله‌مان بۆ گفتوگۆكردن، یان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بن ئه‌م دوو حزبه له‌دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی ستراتیژییه‌وه كۆمه‌ڵێك چاككردنی دیكه بخه‌نه ناو ده‌ستووره‌وه، كه‌س نازانێت ئێمه چاوه‌ڕێی چین، چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌و چه‌ندین هه‌زار راو بۆچوون و پێشنیازانه‌یان بۆ چووه و هێشتا تاووتوێیان نه‌كردووه و نه‌یانتوانیوه كاره‌كه‌ی خۆیان ته‌واوبكه‌ن، تائێستا ده‌ڵێن دوو بۆچوون هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه قسه‌یه، ئه‌گینا هیچ شتێك روون نییه، ئه‌وه‌یه كه بڕیاردان له ده‌ستوور پێش مادده‌ی 140 بێت یان دوای مادده‌كه، باشه با پرسین ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 هه‌روا مایه‌وه و به‌م دواكه‌وتنه‌ی كه خۆمان ده‌زانین كه تازه له قۆناغی یه‌كه‌مداین، سه‌رچاوه‌ی كه‌موكورتییه‌كان و نه‌زانینی ئه‌رك و ماف له‌وه‌دایه كه ئێمه بێ ده‌ستوورین.
* بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه یه‌كێتی و پارتیش پێیان خۆشه وڵات هه‌روا به‌بێ ده‌ستوور و نیزام بڕوات و له به‌رژه‌وه‌ندییانه؟
- وه‌ڵا ناتوانم بڵێم وایه و ناشتوانم بڵێم وانییه، ئه‌گه‌ر له‌پشت په‌رده و ژووره داخراوه‌كانه‌وه شتێكی تر هه‌بێت منیش وه‌كو خه‌ڵك ئاگادارنیم.
|
|
|