سازدانی: سیروان ره‌شید
سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد، جه‌وهه‌ر نامیق سالم، پێیوایه بونی فره‌لیستی له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق حاڵه‌تێكی زۆر تهندروستو ئیجابییه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی كه پێیوایه بونی فره‌لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان مه‌ترسیی بۆ سه‌ر كورد هه‌یه‌و جه‌وهه‌ر نامیق له‌و روه‌وه ده‌ڵێت: ترسی له یهكترازاندنو په‌رتكردنی ماڵی كورد له فره‌لیستی نییه سه‌باره‌ت به ململانێ‌و كێبڕكێی ئاشتیخوازانه‌ی لایه‌نه‌كان‌و حه‌سمكردنی پشتیوان‌و متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستان به‌و لایه‌نانه، به‌ڵكو له تاكڕه‌ویی یه‌ك لیستییه.
جه‌وهه‌ر نامیق سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و دیسانه‌وه بونی لیستی جیاش له‌و پارێزگایه ده‌ڵێت: ئه‌وه واقیعی كه‌ركوكه له سایه‌ی سیاسه‌تی یه‌ك لیستیو قۆرغكردنی دهسهڵاتو دابه‌شكردنی كوردستانی باشور له‌نێوان هه‌ردو حیزبی فهرامانڕهوا بۆ دو به‌ش (ههرێمو ناوچه دابڕاوه‌كان)، وا خه‌ریكن به خشپه ناوچه دابڕاوهكانمانیش له‌ت له‌ت بكه‌ن، بۆیه بونی لیستی جیاجیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك له بونی فره‌لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر گرنگتر نه‌بێت كه‌متر نییه.
رۆژنامه: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی نزیكبوه‌ته‌وه، به‌ڕێزتان وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، پێتانوایه تابلۆی سیاسی عێراق گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ریی تێدا روبدات؟
جه‌وهه‌ر نامیق: هێشتا ناوه‌ڕۆكی تابلۆكه به رونی ده‌رنه‌كه‌وتوه‌و له قۆناغی نه‌خشه‌و تێكه‌ڵكردنی ره‌نگه‌كانه، ململانێیه‌كه تاكو دێت چڕترده‌بێته‌وه، ئه‌جێندای ئه‌كته‌ره‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه له گۆڕاندایه، جڵه‌وی هه‌ندێكیان به‌ده‌ستی خه‌ڵكی دیكه‌یه یان له ده‌ستیان ده‌رچوه، رۆڵی وڵاتانی ئیقلیمی له‌م زۆرانبازییه‌دا هه‌ستیاره، بڕیاری ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ریی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر تابلۆكه چ له‌گه‌ڵ ئهكتهرهكانو چ له سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی په‌یوه‌ندار، حهسمیش لای ده‌نگه‌ده‌رانه.
گۆڕان سوننه‌تی ژیانه‌و گردبونه‌وه‌و له‌یه‌كترازان له واقیعی ئه‌مڕۆی عێراقدا، پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و مه‌زنده‌كردنی گۆڕانی جه‌وهه‌ریی زیاده‌ڕه‌وییه له گه‌شبینیی، له ته‌ك ئه‌وه‌ی تابلۆكه هێشتا تهماوییهو گۆڕانی (جه‌وهه‌ریی) له ئارادا نییه، وه‌لێ له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ده‌كرێت ئاماژه به‌چه‌ند دیارده‌یه‌ك بكه‌ین له‌وانه:
1. به به‌راوردكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو، ئه‌وه‌ی كه دێت گۆڕانكاریی له ریزبهندیو گردبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان‌و ته‌رازوی هێز ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراوه.
2. هه‌رچۆنێك بێت رهوتو ده‌رئه‌نجامه‌كانی گردبونه‌وه‌و گۆڕین‌و گۆڕانكارییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه هه‌ر له ده‌ستی هێزه ئیسلامییه سیاسییه مه‌زهه‌بییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و پێشه‌كی بۆ شیعه‌كانه.
3. ره‌وتی مهزههبیو نه‌ژاد په‌رسته توندڕه‌وه‌كانی نێو هێزكانی زۆرینه‌و به‌رهه‌ڵستكاران زیاد ده‌كات، یه‌ك له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دژایه‌تیكردنی پرسی كورده، دینامۆو بنكه‌ی سه‌ره‌كیشیان خزانهوهو مانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی حیزبی به‌عسی ههڵوشاوهیه چ له‌نێو بنكه‌و لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان یان له سیستمی پیرۆگراتی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو نه‌خشه‌و لێكدانه‌وه‌و لێدوانه‌كانی لایهنو كه‌سانی په‌یوه‌ندار.
4. تاكو ئه‌مریكا له‌م وڵاته به‌مشێوه‌و شێوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا بكات، ئه‌گه‌ری سهقامگیرییو گۆڕانی جه‌وهه‌ریی دوره...!.
رۆژنامه: كورد له‌كوێی ئه‌و گۆڕانكارییهدایه، به بڕوای ئێوه پێویسته كورد چی بكات كه رۆڵ‌و پێگه‌ی به‌هێزتر له په‌رله‌مانی داهاتو، ئایا ئه‌و جیاوازیانه چین كه پێویسته كورد له خیتابی سیاسی‌دا بیانگرێته به‌رو هه‌ڵه‌كانی رابردوی دوباره نه‌كاته‌وه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ئه‌مه پرسیارێكی ههستیارو خاسه‌و پێویسته هه‌ندێك وردبین‌و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی (هیواو ئاشتی) له پاش (رزگاریی)و (داگیركردن)ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، چونكه هه‌ر ئه‌وده‌م لایه‌نی كوردستانی به ته‌حدید لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یهكێتیو پارتی كورتیانهێنا، ئه‌وان رایان وابو سیاسه‌ت هونه‌ری مومكیناته نه‌ك هونه‌ری (خیارات)، كێشه‌ی كورد بریتییه له پله‌وپایه‌و بڕه پاره‌یه‌ك له ناوه‌ندی به‌غداو چه‌ند دێڕێكی یاسایی له ده‌ستورو گفتی سهرزارهكیو بون به (چاملغی) ئه‌مریكا گشت كێشه‌كانیان چارهسهردهكاتو ئه‌وه‌ی له عێراق‌و ناوچه‌كه بۆ ئه‌مریكا باش بێت، بۆ ئه‌و لوتكه‌یه باشه‌و ئه‌وه‌ی بۆ لوتكهیش باش بێت بۆ كوردیش باشه، لێ واقیعی عێراق‌و ناوچه‌كه‌و دۆزی كورد له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده به گشتیی‌و ئه‌زمونی ئه‌م (6) ساڵه له (عێراقییه‌ت)و (چاملغی) لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دو حیزبه له عێراقی ( هیواو ئاشتی)و رۆڵی (سه‌ڵته سوری به‌ر له‌شكریان) له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، نه‌ك كێشه‌ی كوردی باشوری كوردستانی چاره‌سه‌ر نه‌كردوه، به‌ڵكو ئاڵوزتری كرد‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه له مه‌یداندایه: ژماره‌یه‌كی پۆستی سیادی له ناوه‌ند، كه زیاتر پرۆتۆكۆڵینو له پرس‌و بواره ناسكه‌كاندا یان خۆیان گێل ده‌كه‌ن (نه‌وه‌ك زه‌ره‌ری هه‌بێت بۆ پهزهكان) یان به‌سه‌ریاندا تێدهپهڕێتو ئاگایان لێ نییه یان فه‌رز ده‌كرێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بوه‌ته یه‌ك له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵات، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شكستی هه‌ردو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی (25/7/2009) زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیدو بۆچون‌و هه‌ڵویستانه.
هیچ له‌م (عێراق)ه حه‌سم نه‌كراو، دۆخه‌كه هێشتا دهكوڵێتو وا زو دانامركێته‌وه، گۆڕانكارییه‌كان به گشتیی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و كوردیش به‌شێكه له‌و ههڵچونو داچونه، وه‌لێ نوێنه‌رانی وایانكرد كه به‌شێكی لاوازبێت له ههڵویستو له ئه‌داو له خیتابی سیاسی‌و دوای روداوه‌كان بێت، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌مه سیاسییه‌كه‌ی دوای (2003) تائێستا لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتییه، هه‌رچۆن وه‌كو پێویست له سه‌ره‌تای (رزگاریی) عێراق سه‌ركه‌وتو نه‌بون له به‌كارهێنانی كارتی كورد له روی دیموگرافیو جوگرافیا‌و مێژو و هێزو قوڵایی نه‌ته‌وایه‌تیی، واتا پانتایی خاك‌و ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی‌و سیاسی‌و هێزی سهربازییو جهماوهرییو غه‌دری مێژویی‌و جینۆساید‌و ئهنفالو ته‌عریب، هه‌ر به‌هه‌مانشێوه ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ململانێی نێو ده‌سه‌ڵاتی ناوهندو لایه‌نه غه‌یره ئیرهابییهكانی ئه‌زمونی گه‌مه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی ئهمریكاو رژێمی نوێ، عێراقیان وه‌كو پێویست نهقۆزییهوه بۆ چارهسهركردنو حه‌سمكردنی پرسی كورد، به داخه‌وه ئه‌وان زیاتر سه‌رقاڵی پله‌وپایه‌و بهشو پاره بون، وه‌ك هاوڵاتییه‌كی عێراقی ته‌ماشای (رزگاری)و ( داگیركردن)و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كرد، نه‌ك وه‌كو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن كێشه‌و پرسێكی پێناسه كرا‌و. به دیدی به‌نده ئه‌ودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رئه‌نجامی خۆشباوهڕییو كورتبینیی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتییه‌و ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای گۆڕانكارییه‌كانی (2003) ده‌لوا بۆ كورد ئێستا مه‌حاڵه، بۆیه خۆیان‌و ئۆپۆزسیۆن‌و خه‌ڵكی كوردستان وا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
خیتابی ئایندهی لایه‌نی كوردستانی ده‌بێت بۆ پرسی كورد بێت، پرسی كوردیش له باشوری كوردستان چه‌قیوه، چه‌ند ئهمریكاو ناوه‌ندی به‌غدا به‌رپرسیارن له‌و ره‌وشه، ئه‌وه‌نده‌ش لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حیزبی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێم ، واقیعی ئه‌مڕۆی پرسی كورد له باشوری كوردستان ده‌كرێت له سێ جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كیی وه‌ك یه‌ك پاكێت كۆبكرێته‌وه:
1. كێشه‌ی ناوچه تهعریبكراوهكانمانو چارهنوسیانو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی (هه‌رێم)و حه‌سمكردنی سنوری باشوری كوردستان به‌پێی واقیعی مێژویی‌و جوگرافی‌و دیموگرافی پێش نه‌خشه‌و سیاسه‌تی ته‌عریب، مه‌علومیشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه گشت جۆره داكۆكی‌و تیكۆشانێكی گه‌ره‌كه، له پێش هه‌مویان رێگه دهستوریو یاسایی‌و مه‌ده‌نییه‌كان.
2. رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد، ئه‌ویش به دهزگاكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان‌و كارگێڕیی‌و دادوه‌ریی)و رزگاركردنیان له پره‌نسیپی په‌نجا په‌نجاو قۆرغكرنی له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی فه‌رمانڕه‌واو قه‌بوڵكردنی دیارده‌ی فرهییو پێكه‌وه‌ژیان‌و هه‌زمكردنی ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌وڵی جدییو یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گهندهڵییو ملكه‌چكردن بۆ بڕیار‌و ههستو خواستی خه‌ڵك‌و وهدهنگهاتنهوهی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به داخوازییه‌كانیان، به‌تایبه‌تی چین‌و توێژه ههژارهكانو ئاشتبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شه‌قامی كوردستانیی، هه‌نگاوی یه‌كه‌میش له پیاچونه‌وه‌و گۆڕان له عهقڵییهتو شێوه‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن له ئاستی لوتكه‌و له هه‌یكه‌لیه‌تی حیزب‌و ئیداره‌ی رژێمی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، واتا گۆڕان له سیستم‌و له ئه‌دای سیستم، ئه‌مه‌ش بێ داكۆكی‌و قوڵ‌و فراوانكردنی بواری ئازادییهكانو شهفافیهتو دیموكراتی كارێكی بێهوده‌یه.
3. پێداگرتن له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان، ئه‌وه‌ی كه هێشتا ماون چ له ههرێمو چ له ناوهندو كۆشش بۆ پته‌وكردن‌و گه‌شه‌پێدانی، كه خۆی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپی فیدراڵییهتو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ههرێمو ناوهندو مافی بونی فه‌رمیی كورد له ناوچه دابڕاوه‌كان (المناطق المتنازع عليها) له هه‌مو ئاست‌و رویه‌كه‌وه، یه‌كسان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند (تاكو حهسمدهكرێت)، سهرژمێرییو به‌شی هه‌رێم له داهاتی عێراق ...تاد
ئه‌مانه‌ی كه باسمانكرد زۆر یان كه‌م له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (25/7/2009) لیستی دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن به‌دیده‌كرێت، واتا لایه‌نه كوردستانییه‌كان، وه‌كو پره‌نسیپ خیتابی سیاسی‌یان سه‌باره‌ت به كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ههرێمو ناوه‌ند جیاوازی ئه‌وتۆی لێ به‌دیناكرێت، ئه‌وه‌ی گرفته‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت مه‌رجه‌عییه‌تی بڕیاری سیاسی‌و كێشه‌ی ئه‌دای لایه‌نه‌كانی كوردستانی‌و نوێنهرانیهتی له ناوهندو یهكخستنو تۆكمه‌كردنی خیتابهكهیه.
رۆژنامه: ئێستا له ناوه‌ندی سیاسی كوردیدا (به‌تایبه‌ت لای لیستی ده‌سه‌ڵات) مه‌سه‌له‌ی بونی لیستی جیاواز مشتومڕێكی زۆری دروستكردوه، ئێوه خوێندنه‌وه‌تان بۆئه‌و مه‌سه‌له‌یه چییه، پێتانوایه كورد ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند لیستێك به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكات به‌مانای لێكترازان‌و په‌رتكردنی نێوماڵی كوردییه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌ردو حیزبی فه‌رمانڕوا فرسه‌تیان پێدرا بهختو به‌رنامه‌ی خۆیان له دو خولی په‌رله‌مانی ناوه‌ندی به‌غدا تاقیبكه‌نه‌وه، ناڵێین هیچ نه‌كراوه یان رۆڵیان نه‌بوه، وه‌لێ وه‌كو ده‌ڵێن (الاعمال بالنتائج) ده‌رئه‌نجامی ئه‌داو هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ستیاره‌كان له زۆر بواردا پۆزه‌تیڤ نهبوهن ده‌نگده‌رانی هه‌رێم به راشكاویی هه‌ڵویستی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌دای ئه‌م دو حیزبه له گشت بواره‌كاندا له (25/7/2009) حهسمكرد، دیارده‌ی فرهییو فره‌لیستی له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا دیارده‌یه‌كی ته‌ندروسته، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌كانی عێراقی، ئیسلامیی سیاسی، عه‌لمانیی شیعه، سوننه، كوردستانییه‌كان، له‌ناو خۆیاندا به لیستی جیاواز‌و به ده‌سته‌جه‌معیش به‌شدارییانكرد، به گشتیی لێكترازان‌و په‌رتكردنی جه‌وهه‌ریی لێ دروست نه‌بو به‌تایبه‌تی لایه‌نی كوردستانیی.
ترسی له یهكترازاندنو په‌رتكردنی ماڵی كورد له فره‌لیستی نییه سه‌باره‌ت به ململانێ‌و كێبڕكێی ئاشتیخوازانه‌ی لایه‌نه‌كان‌و حه‌سمكردنی پشتیوان‌و متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستان به‌و لایه‌نانه، به‌ڵكو له تاكڕه‌ویی‌و یه‌ك لیستییه. به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌ك لیستیی، فره‌لیستی ده‌بێته مایه‌ی دروستكردنی متمانه‌و دیاریكردنی قه‌باره‌و به‌رپرسیارییه‌تی‌و حه‌سمكردنی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك وه‌كو ئێستا كه زۆر له شكستییه‌كانی كورد له ناوهندو له هه‌رێم له‌نێوان لوتكه‌ی یهكێتیو پارتی بزره‌و هه‌ندێكجار هه‌ر یه‌ك ده‌یخاته پاڵ ئه‌وی دیكه...
پرسی كورد رونه، به‌شێكی به ده‌ق له ده‌ستوردا تهسبیتكراوهو لایه‌نه‌كان وه‌كو تاكو وه‌كو هێز ئه‌و ده‌ستوره‌یان قه‌بوڵه‌و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، یه‌كخستنی خیتابی كوردستانیی له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه هه‌ر ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت چ لایه‌نێك دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان بێت یان له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌بییه‌كان سازشی لهسهركات یان پره‌نسیپی فیدراڵییه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی‌و جوگرافی خاوكاتهوهو سه‌ودا له‌سه‌ر سهروهتو سامانی كوردستان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بكات له پێناوی پله‌وپایه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی تاكو كرۆپ متمانه‌ی خه‌ڵك له ده‌ست ده‌دات. كورد كێشه‌ی نه‌بوه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له سه‌ر پۆست‌و پاره، له قۆناغه جیاجیاكانی مێژوی عێراق كوردێكی زۆر خزمه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان كردوه، زۆربه‌یان له‌ناو حكومه‌ت له‌مانه‌ی ئێستا به دهسهڵاتترو به هه‌یبه‌تتر بون.
رۆژنامه: سیناریۆی بونی لیستی جیا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش له ئارادایه، ئێوه بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه رهئتان چییه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی لهمهإ پرسی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنی ئه‌وتۆی وه‌ده‌ست نه‌هێنا، چونكه:
1. له سه‌ره‌تای قۆناغی (رزگاریی) عێراق هه‌لی حه‌سمكردنی رزگاریی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستانیان له ده‌ستدا.
2. له یاسای به‌ڕیوه‌بردنی ئیداره‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه (2004) گومانیان خسته سه‌ر سنوری له (49%)ی خاكی كوردستانی عێراق (المناطق المتنازع عليها) ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار بو سه‌ركردایه‌تی كورد سازشێكی وه‌ها بكات‌و له‌وه‌ش خراپتر وه‌كو به‌ندێكی ده‌ستوریی مافیان دا به عه‌ره‌ب، كه ئه‌ویش وه‌كو كورد داكۆكی له عائدیهتی ئه‌و ناوچانه بكات‌و فهرزیشیان كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كه به ( به‌ڵێ) ده‌نگ به‌و سازشكارییه بده‌ن.
3. به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی (53) هه‌مان یاسای ئاماژه‌پێكراو یه‌كه‌یه‌كی فیدراڵییه‌ت قهتیسكرا به (3) پارێزگا‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌و بۆ رێگرتن له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان به ده‌قێكی تایبه‌تی (كه‌ركوك) نابێت داخیلی هیچ یه‌كه فیدراڵیه‌تێك بێت.
4. له رێگه‌ی ماده‌ی (58)، كه دواتر بوه (140) كۆمه‌ڵێك كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌یان خسته‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه تهعریبكراوهنمان.
5. به بڕیارێكی میزاجی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یهكێتیو پارتی‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق، ده‌ستكاریی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان كرد، بێبه‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌سه‌ر پره‌نسیپی (32%) له‌نێوان كورد‌و عهرهبو توركمان دابه‌شكرد، كه‌چی كێشه‌كه ئاڵۆزتر بو.
6. له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی نوێی عێراقی (هیواو ئاشتی) لایه‌نی كوردستانی بۆ كه‌ركوك یان ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان به‌گشتیی ئیستراتیژیهتێكی تۆكمه‌یان نه‌بوه، زیاتر هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ ئیستهلاكی ناخۆو رازیكردنی ئه‌جێندای غه‌یره كورده، زۆرجار به میزاج مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه دهكهنو ئه‌مه‌ش بوه‌ته لاوازبونی خیتابی سیاسی كورد بۆ ئه‌و دهڤهرانهو هه‌ڵسوكه‌وتی نا مه‌سئولانه‌و ئیدای فاشیلی زۆربه‌ی زۆری به‌رپرسانی هه‌ردو حیزب‌و سه‌رقاڵبونیان به ململانێی لاوه‌كی‌و هه‌ڵپه‌ی ده‌سكه‌وتی تایبهتیو نه‌بونی مه‌رجه‌عیه‌تی پرس‌و پرسینه‌وه‌و هێزی ئۆپۆزسیۆن فاكته‌رێكی دیكه‌ی واقیعی ئه‌م كێشه‌یه‌یه.
7. له ئه‌نجامی بێئاگاییو به‌ره‌ڵایی زۆر له نوێنه‌رانی لایه‌نی كوردستانی له به‌غدا به بڕیاری زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به ماده‌ی (24) ماده‌ی(140)یان ئیفلیجكردو پینه‌كرا به ماده‌ی (23) ئه‌ویش مرداركرایهوهو ماوه‌یه‌كیشه سه‌رقاڵی (یوئین)ن، له‌كاتێكدا به فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژی تهدویلكردنی ناوه‌ڕۆكی ماده‌ی (140)ن به كه‌ركوكیشه‌وه.
8. به‌پێچه‌وانه‌ی گرژی‌و ئیرهابو ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كانی (موسڵ)و ناوهإاستو خواروی عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان وه‌ك مافێكی ده‌ستوریی ئه‌نجامدرا، كه‌چی له كه‌ركوك‌و له هه‌رێمی كوردستان دواخرا، هه‌رچه‌نده له روی یاسایی‌و سه‌قامگیریی ئه‌م دو ده‌ڤه‌ره به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، گومان نییه لایه‌نی فه‌رمیی كوردستان له‌مجۆره بڕیارانه بێ خه‌تا نییه.
ئه‌وه واقیعی كه‌ركوكه له سایه‌ی سیاسه‌تی یهكلیستیو قۆرغكردنی دهسهڵاتو دابه‌شكردنی كوردستانی باشور له‌نێوان هه‌ردو حیزبی فهرامانڕهوا بۆ دو به‌ش (ههرێمو ناوچه دابڕاوه‌كان)، وا خه‌ریكن به خشپه ناوچه دابڕاوهكانمانیش له‌ت له‌ت بكه‌ن. بۆ نمونه بێ هیچ پاساوێك (قه‌زای به‌دره‌و ناحیه‌ی جهسانو قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ریان)، یه‌ك ته‌ره‌فه له خاك‌و سنوری كوردستانیان سڕییه‌وه، له‌كاتێكدا (35) لایه‌نی كوردستانی به دیكۆمێنت‌و زیاتر له دو دانیشتنی په‌رله‌مان ئیقراری ئه‌وه كراوه، كه ئه‌و ناوچانه به‌شێك له كوردستان‌و له پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم پهسندكرابو، تاوه‌كو (22/6/2009) به‌شێك بونه له ماده‌ی (2)، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و ناوچانه كرۆكی ماده‌ی (140)ن، جا ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ده‌ستهه‌ڵگرێت له (قه‌زای به‌دره‌و جهسانو ته‌لعه‌فه‌ر..تاد)، كه پانتاییه‌كانی له وڵاتێك وه‌ك (لوبنان) زیاتره، چۆن مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی لێنه‌كرێت چاره‌نوسی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ش به ده‌ردی ئه‌وان نه‌بات، سوربون له‌سه‌ر (یه‌ك لیست)ی ده‌رئه‌نجامی ئهوسیاسهتهیهو پاساوی هزری گشتگیرییو قۆرغكردنی دهسهڵاتو تۆقاندنی شه‌قامی كوردستانی به مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان‌و پرسه چارهنوسسازهكانهو ره‌تكردنه‌وه‌و ئیحتیوای ئۆپۆزسیۆنه، بۆیه بونی لیستی جیا جیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك له بونی فره‌لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر گرنگتر نه‌بێت كه‌متر نییه، مه‌رجی سه‌ره‌كیی هه‌ر لیستێك بۆ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی ته‌عریبكراوه‌كانی دیكه‌مان سازش نه‌كردنه له‌سه‌ر خاكی ئه‌و ناوچانه‌و سوربونه له كوردستانیهتیانو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر به وردیی ده‌ستنیشانی بكه‌ی، به‌رای ئێوه بۆچی پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد یه‌ك لیستی هه‌بێت؟ ئه‌و نه‌زه‌رییه‌یه چییه كه ئه‌وان پێیانوایه ته‌نیا خۆیان لایهنو لیستی نیشتمانپهروهرو نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری كوردن‌و لیسته‌كانی گۆڕان‌و ئه‌وانه‌ی دیكه، كه به‌جیا داده‌به‌زن وه‌ك خۆیان نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌بن؟
جه‌وهه‌ر نامیق: له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دیكه ئاماژه‌م بۆ به‌شێكی ئه‌م پرسیاره كرد، ئه‌م قۆناغه ئه‌و قۆناغه نییه ئیدی پاوه‌نكردنی ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانپه‌روه‌یی به‌ند بێت به پارتی یان یه‌كێتی، چ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی به‌غداو چ له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه، له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی‌و ئازاد‌و شه‌فاف، ده‌ستورو یاسا‌و شه‌فافیه‌تی ره‌فتارو سیاسه‌تی لایه‌نه‌كان‌و ده‌نگده‌رانی كوردستان‌و سندوقی ده‌نگدان، تاكه ئامراز‌و لایه‌نی شه‌رعی به‌خشینی ناسنامه‌ی دڵسۆزی نیشتماپهروهرییه.
رۆژنامه: لیسته‌كانی گۆڕان‌و چاكسازیی له په‌رله‌مانی عێراقی ده‌توانن چۆن به‌رگریی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن؟ ئایا لای به‌ڕێزتان مه‌فهومی به‌رگریكردن جگه له مه‌سه‌له‌ی پێداگرتنی ئه‌و لیستانه له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد، كه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م له پاراستنی سیستمی فیدراڵی‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)و ده‌ستور خۆی ده‌بینێته‌وه، پێتانوایه چ شتێكی دیكه هه‌یه كه ئه‌و لیستانه وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كیی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، به نمونه له په‌رله‌مانی به‌غداوه كار‌و فشار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سیستمێكی حوكمڕانی تهندروستبكرێت له كوردستان؟
جه‌وهه‌ر نامیق: نه‌ك ده‌توانن، به‌ڵكو ئه‌ركی سهركییانهو یه‌ك له پاساوه‌كانی بونیان وه‌ك لیست‌و لایه‌ن له‌سه‌ریانه گۆمه‌كه بشهڵهقێنن، دور له سه‌ودای پۆست‌و ده‌سكه‌وتی رۆژ، وه‌كو پێشتر جه‌ختمان لهسهركردهوه، ناوه‌رۆكی پرسی كورد له باشوری كوردستان نه‌هێشتنی تهعریبو سڕینه‌وه‌ی ئاساوارهكانیهتی، به حه‌سمكردنی سنوری جوگرافی‌و مێژوی باشوری كوردستان‌و پێناسه‌و تهسبیتكردنی سیستمی فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌و مسۆگه‌ركردنی به زه‌ماناتی دهستورییو ره‌نگدانه‌وه‌یان له رێكه‌وتننامه په‌یوه‌نداره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق. تاكو ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌كرێت چ زه‌مانێك نییه بۆ بنه‌ماكانی دیكه‌ی ئه‌م پرسه، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و دو لیسته كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێم به (ئۆپۆزسیۆن) پێناسه‌ده‌كرێن، جۆش‌و خرۆشێكو نهفسو گیانێكی تازه به ململانێكانی لایه‌نی كوردستانی‌و ناوه‌ند بده‌ن. بنه‌وانه‌ی هێزی لایه‌نی كوردستانی له ناوه‌ند له رێكوپێكی ناوماڵی كوردایه، رێكوپێكی ناو ماڵی كوردیش له دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراسی‌و ئازاد‌و شهفافو یه‌كخستنی خیتابهكهیهتی لهمهإ پرسه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌و دو لایه‌نه‌یه به‌تایبه‌تی پرسی كورد رزگار بكه‌ن له ههڵچونو داچونی میزاجیو موجامهلهكردنو ململانێ‌و موزایه‌داتی حیزبیی تهسكو تهسخیركردنی بۆ ئه‌جێندای غه‌یره كورد، ئه‌وه‌یش به گۆڕینی ئه‌و پرسه له پرسێكی حیزبیی بۆ پرسێكی نه‌ته‌وایه‌تیی، ئه‌ركی وا مه‌زن به‌رنامه‌و ئیستراتیژو تاكتیكی تۆكمه‌ی گه‌ره‌كه‌و ئیراده‌و پێداگرتن‌و سوربون له‌سه‌ر جێبه‌جێكرنی مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ شكاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی كه پرسی كورد له ناوه‌ند توشی بوه، نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین كه ئه‌م هه‌رێمه به‌پێی ده‌ستوری عێراق‌و پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم به‌شێكه له عێراق، له زۆر بواردا ده‌ستوری عێراق ناوه‌ندی بهرپرسیاركردوه له‌مه‌ڕ دیموكراتییهتو ماف‌و ئازادییهكانو پاراستنی سنور‌و رێگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی... تاد.
به‌نده ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كات واقیعی هه‌رێم بگۆردرێتو بگاته ئه‌و ئاسته كه نوێنه‌رانی كوردستانییه‌كان له به‌غدا، هه‌رێم بكه‌نه نمونه‌و كارتی فشار بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف‌و ئازادییه‌كان، راسته له‌مباره‌یه‌وه ئه‌زمونه‌كه‌مان شكستی هێناوه، وه‌لێ هێشتا بایی ئه‌وه‌نده ماوه ئه‌و هه‌ڵانه راستبكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیی له دایكبونی ئۆپۆزسیۆنه‌و یه‌ك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی له ههرێمو له ناوه‌ند.
رۆژنامه: به رای به‌ڕێزتان تا چه‌ند چانسی كورد به‌هێزه له نه‌خشه‌ی سیاسیی داهاتوی عێراقدا ئه‌و پۆسته سیادیانه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی به‌ده‌ستی بێنێته‌وه؟ ئایا بۆ كورد پێ له‌سه‌ر ماف دابگرێت یان پۆست؟، كه هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه له‌چوار ساڵی رابردودا ئه‌و پۆسته سیادیانه‌ی كورد وه‌ریگرتوه نه‌یتوانیوه كاری پێبكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان؟
جه‌وهه‌ر نامیق: وه‌كو وتمان ئه‌م عێراقه هێشتا دهكوڵێتو هه‌مو پرسه‌كان قابیلی گفتۆگۆو گۆڕین‌و گۆڕانكارییه، ئه‌وه شه‌ش ساڵه نۆینه‌رانی لیستی كوردستانی له به‌غدا به‌شدارن له ده‌سه‌ڵات، نایهژین هیچ نه‌كراوه، وه‌لێ وه‌ك ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی موجامهلهكردنو بایه‌خدان به ئه‌جێندای هێزو لایه‌نه‌كانی غه‌یره كورد‌و پۆست‌و ده‌سكه‌وتی رۆژ بون، ئه‌وه‌نده ئاگایان یان دروستتر پێیان دانه‌ده‌گرت له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسی كورد، نابێت بونی كورد له‌و پۆسته سیادیانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرین، وه‌لێ خودی ئه‌و پۆستانه ئامانج نییه، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامه، به داخه‌وه لایه‌نی كوردستانی تائێستا زیاتر له‌سه‌ر پۆسته‌كان سورن له‌وه‌ی له‌سه‌ر مافه‌كان، ئه‌مه‌ش یه‌ك له لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و ئه‌زمونه‌یه، ئه‌گه‌ر پێ دانه‌گرێت له ماف‌و سه‌ودای له‌سه‌ر بكرێت مانه‌وه‌ی پۆسته‌كانیش پوچ‌و مه‌ترسیداره، بونی كورد له‌و پۆستانه له هه‌ندێك بواردا بوه‌ته بارگرانیی بۆ مافه‌كانمان، نه‌یاران‌و دۆستانی كورد كه باسی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ن له باشوری كوردستان بێ یهكو دو ئه‌و پۆستانه ده‌كه‌نه پاساو بۆ ره‌تدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌و گلهییو گازنده‌ی كورد له ناوه‌ند، یه‌ك له هۆكاره‌كانی گردبونه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد‌و دیموكراتییه‌ت له عێراق، بونی كورده له‌و پۆستانه، له كاتێكدا ئه‌و پۆستانه زیاتر رواڵه‌تی‌و پرۆتۆكۆڵین، به‌داخه‌وه لیستی ده‌سه‌ڵات حیساب بۆ ههلو كات ناكات‌و ههلو كاتیش له‌سه‌ر كه‌س راناوه‌ستێت، له چاوه‌ڕوانی هه‌لدا هه‌ل له دهستدهدهنو باجی دواكه‌وتن پهشیمانییهو بیركردنه‌وه‌ی دوای روداوكان بۆ په‌ند باشه..!