سازدانی: هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی
دوای ده‌یه‌ها دهستپێشخهرییو راگه‌یاندنی یه‌كلایه‌نه‌ی ئاگربه‌ستی چه‌كدارانه‌و به‌ڕێخستنی گروپی ئاشته‌وایی، هێشتا ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له باكور، خاوه‌ن گوتارێكی رۆشن نییه‌و وه‌ك سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌ڵێن، به جۆرێكی تر شه‌ڕ بهڕێوهدهباتو پڕۆسه‌ی پاكتاوكردن درێژه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وانی له چیاكانی كوردستان له حاڵه‌تی به‌رگریدا هێشتوه‌ته‌وه.
موراد قه‌ره‌یڵان، سه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و پرس‌و بابه‌ته بۆ رۆژنامه‌ی رۆژنامه وتی: " ده‌وڵه‌تی تورك، به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات هیچ جۆره سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر هێزه، ئه‌وا تاكتیكی زیره‌كانه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئێمه پێشكه‌وتوتره، ئه‌مه واقیعێكه كه ئێمه به‌هه‌نگاوی عه‌مه‌لی سه‌لماندومانه، (په‌كه‌كه) ساڵی(1984) ده‌ستی به شه‌ڕی چه‌كداری كردوه‌و تا ساڵی(1999) به‌رده‌وام بوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه رێكخراوێكه (15)ساڵ شه‌إی چه‌كداری كردوه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له (2ی ئابی 1999)دا شه‌ڕی چه‌كداری كۆتایی پێهێناوه‌و هێزی چه‌كداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌یشی هه‌رماوه. بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گیروگرفتهش چاره‌سه‌ربكات، چه‌ندینجار چاره‌سه‌ری جیاوازی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا پێشنیازكردوه، توركیا ئه‌وانه‌ی هه‌مو ره‌تكرده‌وه، من ده‌مه‌وێت به راشكاوی بڵێم كه ئێمه هۆی ئاڵۆزبونی بارودۆخه‌كه نین‌و نابین، هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیا لێپرسراون نه‌ك ئێمه، هه‌میشه سوپای تورك هێرش ده‌كات، ئێمه ته‌نها له‌دژی ئه‌وه‌دا خۆده‌پارێزین، چونكه توركیا هه‌ر ته‌نها هه‌وڵی له‌ناوبردنی هێزه‌كانی ئێمه نادات له‌كوردستانی توركیا، به‌ڵكو هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌مو ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ده‌دات له‌هه‌مو جێگایه‌ك، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پێشتر داویانه، ئێستا جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركیا ئامانجی هه‌ر ئه‌وه نییه، كورد له‌كوردستانی توركیادا له‌ناوبه‌رێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی كورد له‌به‌شه‌كانی تری كوردستانیش تێكبشكێنێت.
قه‌ره‌یڵان راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت ئامانجه‌كانمان نه‌ك له رێگای جه‌نگه‌وه، به‌ڵكو له رێگای ئاشتییه‌وه بهێنینه‌دی، ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی جه‌نگ قسه‌ده‌كرێت له كوردستان، ئه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رگریكردن له كه‌رامه‌ت‌و وجود روده‌دات، ئێمه هیچ بناغه‌یه‌كی ترمان نییه بۆ په‌نابردنه به‌ر زه‌بروزه‌نگ، بێجگه له‌وه‌ش ئێمه بڕوامان به‌وه نییه كه به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ چاره‌سه‌ری گیروگرفته، ئێمه میلله‌تێكین كه خه‌باتێكی ره‌وا ده‌كه‌ین له‌پێناوی ئامانجه‌كاندا. ئه‌م خه‌باته ره‌وایه‌و ده‌مانه‌وێت به رێگا سیاسی‌و دیموكراتییه‌كان جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵێ ئێمه هێزی چه‌كداری بهرگریكارمان هه‌یه، ئه‌م چیایانه‌ی ئێستا ئێمه‌ی لێین، ئه‌مانه ئه‌و چیایانه‌ن كه ده‌كه‌ونه سێگۆشه‌ی نێوان توركیا‌و ئێران‌و عێراقه‌وه، له‌سه‌دان ساڵه‌وه هیچ وڵاتێك نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م چیایانه‌دا بسه‌پێنێت، ئێمه (25)ساڵه له‌م ناوچه‌یه‌ین، به‌ڵام خۆ هه‌ر ته‌نها ئێمه لێره نین، پێش ئێمه زۆر كوردیتریش هاتون ئێره‌یان كردوه به نشینگه‌ی خۆیان، هه‌ر له عه‌شیره‌ته به‌ناوبانگه‌كانی به‌درخان به‌گه‌وه تا مه‌لا مسته‌فای بارزانی، كوردان هه‌مو هاتونه‌ته ئێره، ئه‌مانه چیای به‌رزی سه‌ربه‌ستی كوردایهتینو ناتوانرێت بكوژێنرێنهوهو بگیرێن.
سه‌رۆكی (kck) پێی وایه توركیا نه‌ك له‌به‌ر په‌كه‌كه، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌به‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت هێرش بهێنێت :"ئامانجێكی تری ئه‌م هێرشه ئه‌وه‌یه كه رێگا بگرێت له گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی توركیا نایه‌وێت كورده‌كان ئیراده‌و سیستمی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، دیاره هه‌رێمی فیدراڵی كوردستانی عێراق ئه‌وه به‌ئاسانی قبوڵ ناكات، چونكه هه‌م میلله‌ته‌كه‌مان‌و هه‌م ناوه‌نده سیاسییه‌كان له‌و ئامانجه ته‌واو تێگه‌یشتون، من له‌وبڕوایه‌دا نیم سۆزی خه‌ڵكی بدۆڕێنین.
له‌لایه‌كی تره‌وه به بڕوای سه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان، هیچ كه‌سێك كه خاوه‌نی روحی بهرپرسیارێتیو مرۆیی بێت نه له ئهمریكاو ئه‌وروپاو نه له‌ناو خودی حكومه‌ته‌كانیش باوه‌ڕ ناكات، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی ئێمه به بازرگانیكردن به ماددههۆشبهرهكانهوه خه‌ریك بێت.
له‌وباره‌یه‌وه وتی:" ئهمریكاو ئه‌وروپا له‌هه‌ر لایه‌ك باشتر ده‌زانن كه ئێمه به‌و جۆره كارانه‌وه خه‌ریك نین، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌و جۆره كارانه‌وه خه‌ریكن دیاره، هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك كه‌سی كورد له‌ناو ئه‌و جۆره كارانهدان، ئه‌مه‌ش راستییه‌كه‌و(PKK) به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كات كه‌خه‌ریكی ئه‌و جۆره كارانه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت كه ده‌وڵه‌تی تورك گه‌نجان هانده‌دات بۆ خه‌ریك بون به‌و جۆره كاره‌وه هه‌تا له(PKK) نزیك نه‌بنه‌وه، گه‌نجانی بینگۆل تێكه‌ڵی ئه‌م كاره بون‌و گیرۆدهبونیان به مادههۆشبهرهكانهوه ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تێدایه، ئامانجیان ئه‌وه‌یه گه‌نجانی بینگۆل له(PKK) دور بكه‌ونه‌وه، ده‌وڵه‌ت چاوپۆشی له‌بازرگانیكردن به مادههۆشبهرهكانهوه كردوه، ئه‌گه‌ر پێویست بكرێت له‌سه‌ر بهكارهێنانو قاچاخچێتی پێكردن به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان تاوانبارێك ههبێتو لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ده‌بێت توركیا‌و ئێران بن‌و ترافیكی هێنانو بردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و دو وڵاته‌ن‌و چاویش ده‌گرن له بارزرگانو قاچاخچییه‌كان.
ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا كورد بوه‌ته هێزێكی سیاسی، له‌ناو ئه‌م هێزه‌دا(PKK)كه‌ش شوێنێكی گرنگی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی نێوان كوردانیش به‌تایبه‌تی تادێت رێكتر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش كوردان له لایه‌نی سیاسی به‌هێز دهكاتو زیاتر ده‌بنه جێگای سه‌ره‌نجی ده‌وروبه‌ر، (PKK) هێزێكه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئهمریكاو ئه‌وروپا هاوكار نابن بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن توركیاوه هه‌نگاو بنرێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد، ئه‌گه‌ر نكۆڵی له هه‌بونی كێشه‌كه ناكه‌ن، به‌ڵام چه‌مكی چاره‌سه‌ر ئامێزیشیان نییه‌و له ره‌وشی ئێستا گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ده‌ن، توركیا خۆی بوه‌ته پارچه‌یه‌ك له‌سیاسه‌تی ئه‌و هێزانه‌و ده‌خوازێت، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له‌ناو ببات، سیاسه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا هه‌یه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ئهمریكاو ئه‌وروپا نهشخوازن به‌ته‌واوی(PKK) بكه‌نه دوژمنی خۆیان، ئه‌وا له ئاستێكی دیاریكراودا فشار‌و ئابڵۆقه‌ی سیاسی‌یان ده‌بینرێت. ئهمریكاو ئه‌وروپا هه‌تا ئاستێك سیاسه‌تی دڵخۆشكردنی توركیا بهڕێوهدهبهنو له ده‌ستی خۆیاندایه، به‌شێكیشی له‌ده‌ست خۆیاندا نییه، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌مو ئه‌و داواكارییانه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت سه‌باره‌ت به(PKK) جێبه‌جێی ناكه‌ن، هه‌ربۆیه له‌بواری هه‌واڵگری، ته‌كنیكی سهربازیو یارمه‌تی سیاسی‌دا هاوكاری ده‌ده‌نه توركیا، له قۆناغی داهاتودا سیاسه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له رۆژڤی توركیادا نییه. له‌ماوه‌ی داهاتودا ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی سهربازیو سیاسی زیاد دهكاتو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردیش به به‌رخودان له‌به‌رامبه‌ر پیلانی پاكتاوكاریدا راده‌وه‌ستێت. له كوردستان چاره‌سه‌ری ئه‌وكاته دێته رۆژه‌ڤه‌وه كه ئه‌و سیاسه‌ته پاكتاوكارییانه پوچه‌ڵ ببنه‌وه.
قه‌ره‌یڵان، وتی: ماوه ماوه سه‌ركرده‌كانی یهكێتیو پارتی لێدوان ده‌ده‌ن، گوایه سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كداری به‌سه‌ر چوه یان (PKK) چه‌ك دابنێت، بیروبۆچونه‌كانی(PKK) سه‌باره‌ت به شه‌ڕو ئاشتی ده‌زانرێن. له ده‌ره‌وه‌ی پاراستنی ره‌وا هێزی چه‌كدار به‌كارهێنان، به نزیك بونێكی چه‌وتی داده‌نێت. ده‌خوازێت كێشه سیاسییه‌كان به شێوازی سیاسه‌تی دیموكراتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه پارتێكی شهإكار نین، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌هاتوینه‌ته بون، له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پارتێكی ئه‌وه‌نده‌ی (PKK) خاوه‌نی كاراكته‌ری سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی‌و رێكخستن نییه.
له‌راستیدا پارته‌كانی باشور‌و ده‌وروبه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان نزیكایهتییهكانمان زۆر باش ده‌زانن. له‌به‌رئه‌وه ماوه ماوه هه‌ندێك قسه دهكهنو ده‌زانن له كوێ سه‌رچاوه دهگرنو به چ ئامانجێكیشهوه ده‌وترێن، خه‌ڵكی باشوری كوردستان‌و هێزه سیاسییه‌كان ئه‌وه باش دهزاننو ژیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر توركیا(PKK) له‌ناو ببات، ئه‌و كاته پێگه‌ی سهربازیو سیاسی‌یان به‌هێز دهبێتو ئه‌گه‌ر (PKK) له‌ناو بچێت‌و پێگه‌ی توركیا به‌هێز ببێت، فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان زیاد ده‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر توركیایه‌ك له(PKK)ش رزگار ببێت پێگه‌ی ئهمریكاو ئه‌وروپا به‌هێز ده‌بێت، ده‌ڵێن، چیمان بوێت ده‌یكه‌ین، بۆچونێكی وا جێگای باس ده‌بێت.
بڕوا ناكه‌م هێزه‌كانی باشور ئه‌و نیازه‌و ئه‌و راستییه نه‌زانن، بۆیه ده‌توانین بڵێین، هه‌ندێك لێدوانی چه‌وتی هێزه‌كانی باشور هه‌ن جه‌ساره‌ت ده‌دا به توركیا. ماوه ماوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی كه روده‌ده‌ن، ده‌بینرێت هێزه‌كانی باشوری كوردستان به‌سه‌رنجه‌وه به‌رده‌وامی بهپهیوهندییهكهیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ توركیا. له‌به‌ر ئه‌مه هێزه‌كانی باشوری كوردستان، كاتێك پرسی كورد له باكوری كوردستاندا چاره‌سه‌ر نه‌بێت مافی خۆیانه به گومانه‌وه نزیكی توركیا ببنه‌وه، له بابه‌ت سیاسه‌ته‌كانی هه‌ستیار بن. به‌لای ئێمه‌شه‌وه ده‌توانرێت ئه‌وه‌ی راسته‌و ئه‌وه‌ی پێویسته پێكبهێنرێت، ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتریش رامانگه‌یاندوه، له‌دژی ئه‌وه نین هێزه‌كانی باشور په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا دروست بكه‌ن. پێشخستنی په‌یوه‌ندیی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتوری گرنگه. هه‌ڵبه‌ته بێزارین له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیی باوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری چه‌وت، بێبایه‌خی ده‌بینین. له‌وانه‌یه پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و هێزه‌كانی باشوری كوردستان، ببێته زه‌مینێك بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی كوردی باشور‌و باكور، ته‌نها با په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا خزمه‌ت به سیاسه‌ته‌كانی فشار دروستكردن بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد نه‌كات. خه‌ڵكی باكوری كوردستان به‌رده‌وام له دژی ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسییانه ده‌ركه‌وتوه كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بونیاد بنرێت، توركیا چه‌ندین ساڵه هه‌مو ههوڵو ئیش‌و كاری خۆی كردوه‌ته ئه‌وه كه هێزه سیاسییه‌كانی باشوری كوردستان‌و (PKK) بهێنێته به‌رامبه‌ر یه‌كتری.
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م په‌یوه‌ندییه‌ی توركیا كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش دروستی كردوه ئه‌وه‌یه، له رێگای ئه‌مریكاوه فشار دروست بكات‌و هێزه‌كانی باشوری كوردستانیش له دژی بزوتنه‌وه‌كه‌مان بخاته جوڵه. هێزه‌سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانیش به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌م راستییانه به‌قه‌ده‌ر ئێمه ده‌زانن.
قه‌ره‌یڵان وتیشی: ئێمه وا بیرده‌كه‌ینه‌وه، كاتێك یه‌كێتی نێوان كوردان هه‌بێت پێگه‌ی كورد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێكی سیاسی زیاتر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌گه‌ر توركیا له زاپ سه‌ربكه‌وتایه، ئه‌وا فشاری سیاسیی خۆی له‌سه‌ر هێزه‌كانی باشوری كوردستان دروستده‌كرد. ئێستا له رێگه‌ی فشاره‌وه نا، به‌ڵكو له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه هێزه‌كانی باشوری كوردستان هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤیان له دژی ئێمه ده‌بێت كه ئاڕاستهكردنهكانی به‌قامچی سیاسییه، توركیا، ئامانجیه‌تی له رێگه‌ی ئه‌مریكاوه هێزه‌كانی باشور ته‌نگاو بكات‌و له‌گه‌ڵ(PKK) روبه‌ڕوی یه‌كتریان بكاته‌وه. ئامانجی ئه‌م دواییانه‌ی زیاتر نزیكبونه‌وه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی ئهمریكاو جێبه‌جێكردنی فشاری زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له رێگای هێزه‌كانی باشوری كوردستانه‌وه. پێویسته هێزه‌كانی باشوری كوردستان زیاتر هه‌ستیاری نیشان بده‌ن، چونكه دوای ئه‌وه‌ی توركیا(PKK)ی بێكاریگه‌ر كرد، ئه‌وانیش بۆخۆی بهكاردههێنێتو فشار ده‌خاته سه‌ر باشوری كوردستان، له‌م باره‌یه‌شه‌وه دیار دهبێتو ده‌خوازن خۆیان بگه‌یه‌ننه پێگه‌یه‌كی به‌هێز، كاتێك توركیا باسی رێكه‌وتنی ستراتیژی ده‌كات، له راستیدا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی باشوری كوردستان له دژی (PKK) بداته شه‌ڕپێكردن. له روی توركیاوه هۆی كردنی ئه‌و رێكه‌وتنانه، كۆسپنانهوهیه له پێش ناسنامه‌ی گه‌لی كورد، زمانه‌كه‌یان، كلتور، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین هێزه‌كانی باشوری كوردستان نه‌بنه ئامێری گه‌مه‌یه‌كی له‌و جۆره.
موراد قه‌ره‌یلان پێیشی وایه روی(AKP) له‌باكوری كوردستان ریسوا بوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی (AKP) له باكور ناچاره به‌رامبه‌ر كوردان داخوازییه‌كانیان پێكبهێنێت‌و له‌به‌رامبه‌ر باشوری كوردستانیش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێشتا له‌م بابه‌ته نزیكایه‌تی نه‌فام به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر هێشتا له توركیا سیاسه‌تی نكوَڵیكار هه‌یه(AKP) وه‌كو حكومه‌ت پێكهێنه‌ری ئه‌مه‌یه. ئه‌مه ئاشكرایه سیاسه‌تی نكۆڵیكار سه‌ره‌تا له باشوری كوردستان دواتریش هه‌مو كوردستان ده‌خاته ناوخۆی. توركیا ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كوردان ده‌یكات ته‌نها بۆ خۆی نییه، به ناوی هه‌مو هێزه داگیركهرو نكۆڵیكارهكانهوه ده‌یكات. ئه‌و كاته‌ی له باكوری كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌بوبێت ئهقڵییهتو سیاسهتو پراكتیكی توركیا ئاشكرایه كه راستییه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌یه، ئه‌وه‌ی له كاتێكی نزیكدا ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی ئیلكه‌ر باشبوغ، ماوه‌یه‌كی كورت پێش ئێستا وتبوی، مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره فدراسیۆنی كورده له سه‌ر سنوره‌كه‌مان. دیسان ئیلكه‌ر باشبوغ هه‌ڕه‌شه‌كانی فراوان دهكردو ده‌یوت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هاوكاری ئێمه وه‌رنه‌گرێت ئاسایش له عێراقدا دروست نابێت، پێویسته داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێبكرێن. سه‌ره‌تا جه‌ڵال تاڵهبانیو هه‌مو سه‌رۆكی كوردان پێویسته ئه‌و راستییه بزانن‌و به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ش جموجۆڵ بكه‌ن.
پێویسته هیچ كوردێك‌و سه‌رۆكێكی كورد نه‌بێته ئامێرێك له‌لایه‌ن هێزه داگیركهرو نكۆڵیكارهكانهوه له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه بۆ خنكاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد به‌كاربهێنرێت، به‌ده‌ستی نزیكایهتیهكانی(AKP). ئه‌و ئاگره‌ی كه توركیا نه‌یتوانیوه به‌ده‌ستی خۆی هه‌ڵیبگرێت، كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خۆی به‌كوردانی بداته هه‌ڵگرتن. كوردێكی زۆر ئاسایی كه هیچ له سیاسه‌ت تێناگات، به‌ڵام ئه‌م راستییه زۆر باش تێگه‌یشتوه، سه‌رۆكایه‌تیی كورد له باشور كه خاوه‌ن ئه‌زمونن له سیاسه‌تدا ئه‌مه زۆر باشتر تێده‌گه‌ن، ده‌ڵێن، له‌سه‌ر كوردانی باشور فشار دروست بوه، ئینجا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فشاره‌كانی (PKK) بیری لێبكه‌ینه‌وه ناتوانین بڵێین، ئه‌و فشارانه زۆرن‌و گرانن. ئه‌و فشارانه‌ی (PKK) روبه‌ڕوی بوهتهوهو ئه‌م فشارانه‌ی ئێستا هه‌ن، ده‌توانێت به ئاسایی روبه‌ڕویان ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر (PKK) له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕێكی زۆر سه‌خت به‌رخودان ده‌كات، واز له سیاسه‌ته‌كانی ناهێنێت، هێزه‌كانی باشوری كوردستان ئاسانتر ده‌توانن ئه‌مه پێكبهێنن، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌چنه سه‌ر (PKK) ناتوانن بچنه سه‌ر هێزه‌كانی باشوری كوردستان. ئه‌گه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر باشوری كوردستان، هه‌مو كورد هه‌ستیاری نیشانده‌ده‌ن. هێزه‌كانی باشور پێویسته هه‌ستیار بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشو پلانێك كه بكرێته سه‌ر تێكۆشانی ئازادیخوازی كورد، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی باشوری كوردستان، ببنه ئامێری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له دژی (PKK)به‌كاردێن ئه‌وا له هاوكاریی بنچیهیهی گه‌لی كورد كه‌م ده‌بێته‌وه‌و لقی داری ژێر خۆیان دهبإن. پێویسته هێزه‌كانی باشوری كوردستان به قسه‌و هه‌ڵویسته‌كانیان نیشانی هه‌ر كه‌سێكی بده‌ن كه له‌وانه نییه بتوانن كوردان به‌رامبه‌ر یه‌كتری به‌كار بهێنن.
موراد قه‌ره‌یڵان سه‌باره‌ت به رۆیشتنی گروپی ئاشتی بۆ توركیا وتی: له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێشنیازی رێبه‌ر ئاپۆ بوه‌و ئێمه‌ش وه‌كو بزوتنه‌وه ئه‌و پێشنیازه‌مان به‌باش زانیوه‌و وه‌كو به‌رپرسیاریه‌تێكی ئه‌خلاقی، پێویستییه‌كانی بهجێدههێنینو هه‌روا كه ماوه‌یه‌كی درێژه قۆناغێكی بێچالاكیمان هه‌ڵبژاردوه‌و یه‌ك لایه‌نه‌ش ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندوه، ئه‌وه له‌حاڵێكدا كه دهوڵهتو ئه‌رته‌شی توركیا بۆ ساتێكیش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر بهگهلو گه‌ریلا رانهگرتوهو له هه‌وڵی پاكتاوكاریو له‌ناوبردندان. پێویسته هه‌ر كهسیشو به تایبه‌ت گه‌له‌كه‌مان ئه‌و راستییه باش بزانێت، چونی گروپی ئاشتی له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه ره‌وشی توركیا گۆڕاوه‌و هه‌لومه‌رج له‌باره، به‌ڵكو بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ‌و ئاواكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی نه‌رمه بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه، هیوادارین كه ده‌وڵه‌تیش به ئه‌رێنی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.