سازدانی: به‌هادین یوسف – هه‌ستیار قادر
پشتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه؛ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن زۆر كرچوكاڵهو له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی عهرهبو زیانی كورددایه‌و ته‌نیا بۆ رازیكردنی دڵی تارق هاشمییه، كه یاساكه ره‌تنه‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك ره‌خنه له هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌گرێت، كه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان كردوه‌و دواتریش لێی پاشگه‌زبونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وه پێناسه ده‌كات، كه "ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی قایم نه‌وه‌ستاون" به‌وپێیه‌ی ئێستا ئۆپۆزسیۆن‌و میدیای ئازاد له كوردستان هه‌یه‌و راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك رونه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان ده‌كرد كه‌متر له میدیاكان دهردهكهونو لێدوان ده‌ده‌ن.
رۆژنامه: له تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقدا، كه كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كوردی لێكهوتهوه باس له به‌ڵێنی زاره‌كی ئهمهریكاو لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به ماده‌ی (140)و چه‌ند پرسێكی دیكه، ئایا ئه‌زمونی سیاسیی كورد سودی له‌و جۆره به‌ڵێنانه بینیوه؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: من به‌ش به حاڵی خۆم له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوم، كه دوا هه‌مواری یاساكه‌ی تێدا په‌سندكرا، به‌ڵام گه‌ر رونی بكه‌ینه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی نوسین‌و ره‌سمیی هیچ گرهنتیو به‌ڵێنێكی به كورد نه‌داوه، راسته ده‌ڵێت حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی پشگیریی له عێراق ده‌كات به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشهوهو جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش، كه ده‌ڵێن دۆستی كورده له به‌رژوه‌ندی ئه‌مریكا كێشه‌ی نییه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا بێت، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین ناوچه‌كانی كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شه‌نگار بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌وان هیچ به‌ڵێنێكی وایان نه‌داوه، ته‌نیا به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كردوه، كه رێز له ده‌ستور ده‌گرن له ماده‌ی (140)و (142)ه‌وه، كه بونی ماده‌ی (142) گره‌نتییه‌كان سفر ده‌كاته‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش تازه نین، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌خاته هه‌ڵوێستێكی زۆر موحریجه‌وه، ئێمه وه‌كو گوتاری سیاسیی ره‌سمیی كوردی زۆرجار ده‌ڵێین؛ كێشه‌ی عێراق كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی‌و عێراقییه‌و ده‌بێت عێراقییه‌كان خۆیان چاره‌سه‌ری بكهنو دژی دهستێوهردانین له كاروباری ناوخۆی عێراق‌و عه‌ره‌بی سوننه‌و توركمانه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ین داوای ده‌ستێوه‌ردانی توركیا‌و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین بانێكه‌و دو هه‌وا، له‌سه‌رچی بنه‌مایه‌ك به‌شێوه‌ی ره‌سمیی‌و ئاشكرا داوا ده‌كه‌ین ئه‌مریكا، ده‌ستبخاته ناو ده‌ستوری عێراق بۆ یارمه‌تیدانی كورد له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) ئه‌مه بۆ خۆی پرسیاره‌و نه‌یارو دۆسته‌كانیشمان ئه‌م داواكارییه‌یان پێناخۆشه.
رۆژنامه: له ماوه‌ی رابردودا ئه‌مه‌ریكا به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیادی عێراقی لهژێردهستدابوهو ئه‌وكات ده‌یتوانی ماده‌ی (140) جێبه‌جێبكات‌و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر بكات، به‌ڵام ئێستا به‌پێی رێكه‌وتنی ستراتیژیی عێراق ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق نامێنێت، ئایا گره‌نتی چییه حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ كورد جێبه جێبكات؟.
پشتیوان ئه‌حمه‌د: هه‌ركاتێك ئه‌مریكا توشی ته‌نگه‌ژه‌ی ناوخۆیی بێت زیاتر رای گشتیی ئه‌مه‌ریكا گرنگی ده‌دات به حیزبی دیموكرات‌و ئه‌و حیزبه حیزبی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌و ناتوانێت په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركه‌وتو بكات، هه‌میشه له مێژوی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی سیاسیه‌تێكی ده‌ره‌كی سه‌ركه‌وتوی كردوه حیزبی كۆمارییه‌كانن له‌به‌ر ئه‌وه دیموكراتییه‌كان تا بۆ یان بكرێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌خه‌نه خزمه‌تی سیاسه‌تی ناوخۆییان، ئه‌مان له عێراق پاشه‌كشێ دهكهنو ده‌یانه‌وێت بارودۆخی عێراق بخه‌نه قازانجی بارودۆخی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ربۆیه ده‌یانه‌وێت له عێراق بكشێنه‌وه، بۆیه هه‌ر به‌ڵێنێك له‌م ته‌نگژه‌و بارودۆخه‌دا، كه ئه‌مه‌ریكا بیدات جێگه‌ی متمانه نییه.
رۆژنامه: له دواین هه‌مواردا، كه‌مبونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له (16.7% بۆ 12.6% ) له چوارچێوه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستاندا تاوتوێكرا؟ بۆ ده‌نگی پێدرا، كه ده‌تانزانی كورسییه‌كانی كه‌م ده‌بنه‌وه؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: له سه‌ره‌تاوه به‌رامبه‌ره‌كانمان له شیعه‌و سوننه، له روی سیاسییه‌وه سه‌ركه‌وتوتر بون له كورد له ئیداره‌كردنی دانوستانه‌كانی دۆسییه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئێمه زیاتر كاسكراین به كێشه‌ی كه‌ركوك، ئه‌وان توانیان كێشه‌ی كه‌ركوك وا بجوڵێنن، كه هه‌مو هاوپه‌یمانی كوردستان خه‌ریكی ئهوهبێتو پێوه‌ی سه‌رقاڵ بێت، له په‌نای ئه‌وه‌دا ئه‌وان توانیان ئه‌وه جێبه‌جێبكه‌ن، كه هه‌ر (100) هه‌زار كه‌س نوێنه‌رێكی هه‌بێت له په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌وه تێپهڕیو بو به پیرۆزباییكردن، به‌ڵام دواتر كه وردبوینهوه له دۆسییه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت، كه له‌و رێژه‌یه كورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت تیایدا، ئێمه یه‌كه‌مجار پێمان داگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه له‌سه‌ر (100) هه‌زار دهنگو كورسییه‌ك قایل نه‌بین به‌وپێیه‌ی ئاماری ره‌سمیی نییه ده‌بێت ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق (275) كورسی بێت، به‌ڵام دواتر كه هاشمی دو ماده‌ی یاساكه‌ی ڤیتۆكرد ده‌بو ئێمه له په‌رله‌مان ئه‌و دومادهیهمان هه‌موار بكردایه، ئێمه هاتین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به دانوستانكردن له‌گه‌ڵ ئیئتلافدا رێكه‌وتین ئاماری (2005)ی كۆبۆنی خۆراك بكرێته پێوه‌رو زیاده‌ی (2.8%) بۆ هه‌مو پارێزگاكان‌و كاتێك چوه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هاشمی قایل نه‌بو قبوڵی بكات، به‌ڵام له دواین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا كاتێك سه‌رۆك كۆمار داوای له په‌رله‌مان كرد دانیشتنێكی نائاسایی بكات من بۆ خۆم دڵنیابوم له‌وه‌ی ئێمه تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین.
رۆژنامه: كه‌ركوك وه‌ك پارێزگایه‌ك، كه گومان له‌سه‌ر تۆماره‌كانی دهكرێتو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به ئاماری (2009)و هه‌ر (100) هه‌زار هاوڵاتییه‌ك كورسییه‌ك، هه‌مو داواكارییه‌كانی لیسته‌كانی دیكه له یاساكه‌دا جێگیربو له به‌رامبه‌ردا كورد چی ده‌ستكه‌وت؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم؛ ئێمه سه‌ركه‌وتو نه‌بوین له ئیداره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌دا، ده‌بێت هاوپه‌یمانی كوردستان، له داهاتوداو ئه‌و گروپانه‌ی له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن، ده‌بێت شێوازی كاركردنمان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه بگۆڕین.
رۆژنامه: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌خشی لیستی هاوپه‌یمانی هیچ وه‌رنه‌گرت له دانوستانه‌كاندا؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: هه‌ندێك هه‌وڵدرا، بۆ نمونه هه‌ڵبژاردن له كه‌كوك نه‌كرێت، ئێمه پێمانداگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت، ئه‌مه باش بو، ئه‌وان هه‌وڵیاندا دو كۆتا بۆ عهرهبو توركمان له كه‌ركوك دیاریبكرێت، ئێمه ره‌تمانكرده‌وه ئه‌وه كارێكی باش بو، ئه‌وان داوایانكرد، ئێمه له‌مانه سه‌ركه‌وتو بوین، به‌ڵام به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه نابێت، له یه‌كه‌م دانیشتن بڵێت؛ تایبهتمهندیدان به كه‌ركوك هیڵی سوره، ده‌بێت خه‌ڵكی دیكه له خواره‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌قفی به‌رزو له داواكاری‌و هیڵی سور دابنێت‌و، تۆ كه‌ركوك به‌هێڵی سور دابنێیت‌و جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وه به‌خراپی ده‌شكێته‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆك ههرێمو په‌رله‌مان پێداگری ئه‌وه‌یان ده‌كرد تایبه‌تمه‌ندی نه‌درێت به كه‌ركوك، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی پێدرا، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و هێڵه سورانه پێش ئه‌وه باسبكرێتو ورده‌كاری بكرێت‌و ئه‌لته‌رناتیڤ باسبكرێت، ئه‌گه‌ر پێداگری ئه‌وه بكه‌یت كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی بایكۆتی بكه‌یت، ده‌بێت دراسه‌ی بكرێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ت جێبه‌جێنه‌كراو، ئه‌م بایكۆته زیانی چه‌نده‌و سودی چه‌نده؟، ده‌بێت ئه‌مانه لێكبدرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكرا به‌رامبه‌ره‌كه‌شت تایبه‌تمه‌ندیدا به كه‌ركوك‌و تۆش بایكۆتت نه‌كرد، ئه‌وه له‌سه‌رت ده‌كه‌وێت، ده‌بێت ئه‌مانه لێپرسراوه پایه‌به‌رزه‌كان نه‌یڵێن، وه‌كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ت كرد ده‌بێت داواكۆكی له‌سه‌ری بكه‌ین‌و حسابی قازانج‌و زیان بكه‌ین.
رۆژنامه: ئێستا یاساكه په‌سه‌ند كراوه، پێتوانییه له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆته‌كه ئێستا تۆپی ئه‌و كێشه‌یه له گۆڕه‌پانی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ نمونه ئه‌و هه‌ڵانه تێپه‌ڕیوه، ئێستا پێویست نییه په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تی كوردستان هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كورد هه‌بێت؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: ئێستا سه‌یر بكه، ئه‌و كه‌سانه‌ی لێدوانیان ده‌دا، دوای ئیمزاكردنه‌كه كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی توندوتۆڵ نه‌وه‌ستاون خه‌ڵكی كوردستان به حوكمی بونی ئۆپۆزسیۆن‌و رۆژنامه‌ی ئازاد‌و بونی شه‌فافیه‌ت له راستییه‌كان تێده‌گه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌مترین لێدوان ده‌ده‌ن، بڕوبیانو ده‌دۆزنه‌وه، ده‌ڵێن ئێمه چیبكه‌ین، بڕوامان به ته‌وافوق هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه بایكۆتمان بكردایه ئه‌وه دژ به ته‌وافوق ده‌بو، مه‌سه‌له‌ن، دواتر ده‌كه‌ونه هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌وه، دێن باسی ماده‌ی (140) ده‌كه‌ن، كه ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه جێبه‌جێی بكات، باسی ماده‌ی (142) ناكه‌ن، بۆ خۆی ماده‌ی (140) به ته‌واوی دژی بنه‌مای ته‌وافوقه، چونكه (140) له قۆناغی سێیه‌م ریفراندۆم ده‌كرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌و كه‌مینه، ئه‌مه‌ش ته‌وافوق نامێنێت، یان بیانوی دیكه ئه‌وه‌یه، چی بكه‌ین ژماره‌ی كورد به‌پێی ئه‌م كۆبونی خۆراكه كه‌مه، كه پێی ده‌ڵێین نابێت ئه‌م هه‌ڵبژارده به‌پێی كۆبونی خۆراك بكرێت‌و ده‌بێت پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر، (275) كورسی، چونكه هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانیش كرا‌و ئێمه له‌و پارێزگایانه‌ی، كه كوردی تێدایه، به‌شدارییمان كردوه‌و ناڕه‌زاییمان ده‌رنه‌بڕیوه ئێستا چۆن، ناڕه‌زایی ده‌رببڕین ئه‌مه بیانوه، تۆ وه‌كو هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداریی بكه‌یت جیایه هه‌ڵبژاردنێك له به‌شێك له پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌مه زۆر جیاوازه ئه‌مانه به‌راورد ناكرێن.
رۆژنامه: پێشبینی تۆ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چییه، له ناوچه جێناكۆكه‌كان؟ بارودۆخی كورد چۆن ده‌بینیت له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: به راشكاوی ده‌ڵێم؛ وه‌زعی كورد له‌و ناوچانه باش نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كه رازی بوین له ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره، تارق هاشمی پیرۆزبایی كرد له ده‌رچونی ئه‌م بإیاره، وه‌كو عه‌ره‌بێك پیرۆزبایی له خه‌ڵكی نهجهفو كهربهلاو تكریت‌و رومادی كرد‌و به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی دانا.
رۆژنامه: به‌ڵام باسی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: خۆی دیاره سه‌ركه‌وتنه‌كه به‌سه‌ر كوردایه، به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێدوانه‌كه رونه، ئه‌مه كاریگه‌ریی خۆی دهبێتو پێویسته حساباتی تایبه‌ت بكه‌ین بۆ موسڵ‌و دیاله‌و كه‌ركوك.
رۆژنامه: هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین، تارق هاشمی به‌رگرییه‌كی زۆری كرد له كورسی عه‌ره‌به‌كان‌و پیرۆزبایی له عه‌ره‌ب كرد، به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی كه سه‌رۆك كۆماری عێراقه بۆ وه‌ك نوێنه‌ری كورد له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد، به‌وپێه‌ی ئه‌و سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌و خۆی به نوێنه‌ری هه‌مو پێكهاته‌كان ده‌زانێت؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: سه‌رۆك كۆمار كه سوێندی یاسایی ده‌خوات ده‌بێت ئیلتزام بكات به ده‌ستوره‌وه، به‌ڕای تایبه‌تی خۆم هه‌رگیز پێم باش نییه، سه‌رۆك كۆمار كورد بێت.
رۆژنامه: بۆچی؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد سه‌رۆك كۆمار نه‌بێت، ده‌توانین پێداگری زیاتر بكه‌ین له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆمان، ئێستا كه فشار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دو سه‌ركرده ده‌یكه‌ن سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌رنه‌بێت ئه‌و كاته ئه‌و فشاره له‌سه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت نه‌ك هه‌ردوكیان، دوای ئه‌وه خیتابی سیاسیی جیاجیا ده‌بێت، سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر له چوارچێوه‌ی هه‌رێمداو سه‌رۆك كۆمار له چوارچێوه‌ی هه‌مو عێراقدا، ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه ناكۆكی دروست ببێت، له دیدو بۆچونه‌كاندا ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كه، كه ئه‌مریكا یان هه‌رلایه‌نێكی دیكه به ئاره‌زوی خۆی مناوه‌ره بكات.
رۆژنامه: كاتێك تارق هاشمی یاساكه‌ی ره‌تكرده‌وه، بۆ ئه‌مجاره سه‌رۆك كۆمار ره‌تینه‌كرده‌وه، ئه‌و كێشانهیشی تێدابو، نهیتدهتوانی ره‌تیبكاته‌وه، به‌تایبه‌ت له حاڵه‌تی كه‌مبونه‌وه‌ی كوردسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: من باسی ئه‌وه‌مكرد، زه‌ختی ئهمریكاو وڵاته ئقلیمییهكان له‌سه‌ر ئه‌وان بو.
رۆژنامه: ئه‌ی بۆ هاشمی ناكه‌وێته ژێر باری ئه‌و فشاره‌وه؟ بۆ به‌رده‌وام فشار له‌سه‌ر كورده خۆ عه‌ره‌بیش لۆدی له‌سه‌ره، به‌ڵام قبوڵی ناكات؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: ئه‌و پرسیارێكه هه‌قه سه‌رۆك كۆمار وه‌ڵامی بداته‌وه.
رۆژنامه: به‌ڵام جگه‌له سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌ژێر هه‌مان فشاردابو؟ هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كورد نه‌رمتره له سوننه‌و شیعه؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: بۆ باسی ئه‌وه‌مكرد، نابێت سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێستێك نیشانبدات‌و پاشگه‌زبێته‌وه، پرسیاری لێبكرێت ده‌ڵێت به‌ڵێنمان له ئه‌مریكا وهرگرتو.
رۆژنامه: پێشتر ره‌خنه‌ی ئه‌وه له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌گیرا، له مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان مساوه‌مه زیاتر ده‌كرێت له چاو سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام له هه‌مواری دوایی یاسای هه‌ڵبژاردندا، مساوه‌مه له‌سه‌ر ناوچهدابڕاوهكانیش كرا، هه‌ست ناكه‌یت سه‌ركردایه‌تی كورد له روی تێورییه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و ناوچانه به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان؟ به‌ڵام له روی پراكتییكییهوه به تهوزیفیكردنی سیاسه‌تی خۆی زۆر نه‌رمتره له هه‌رێمی كوردستان؟ هه‌ستناكه‌یت جۆرێك له پشتگوێخستن هه‌یه؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: نه‌ك هه‌ر ئیهمال، بۆ نمونه با كه‌ركوك بهێنینه‌وه، ئه‌و سیاسیهتو ململانێ‌و ناكۆكییه‌ی كه یهكێتیو پارتی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، زۆر زیانی تێداكردوه، خه‌ڵكێكی زۆر ناڕازین ئه‌وه مه‌علومه، كه من ده‌ڵێم ئێمه تهسهڕوفمان له‌گه‌ڵ توركمان باش نه‌بو، به‌ڵگه‌م ئه‌وه‌یه پارتی‌و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌ك باش نین‌و ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركمان چۆن بن؟، له خانه‌قین كه خۆم له‌وێم، ئێمه ده‌بو یه‌ك دهنگو یه‌ك ده‌ست بین، له ئه‌نجامی ململانێی نێوان یهكێتیو پارتیدا، ده‌زگاكانی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان بون به دو ئاسایش‌و دو په‌روه‌رده، ئه‌وه خه‌ڵكیی توشی نائومێدیی كردوه، ئێمه زۆر جار له‌وه زه‌ره‌رمان كردوه، نه هه‌رێم وه‌ك پێویست پشتگیریان ده‌كات به‌تایبه‌تی خانه‌قین‌و كه‌ركوك باشتره، پارێزگایهكهو له به‌غدا پشكی خۆی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كوردی دیاله‌و موسڵ به‌شێكه له‌و پارێزگایانه، له‌به‌ر ئه‌وه بارودۆخی زۆر خراپتره خزمه‌تیان وه‌كو پێویست پێناگات، ئه‌و پارێزگایانه‌ی حكومه‌تی عێراق نایكات به بیانوی ئه‌وه‌ی هاوكاریی له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت؛ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه، ئه‌مانه توشی كێشه بون.
رۆژنامه: باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی فشاره‌كه‌یان له سه‌ره‌وه بۆهات، له سه‌ره‌وه هات یان ئه‌و قه‌ناعه‌ته بۆ تێپه‌ڕبونی یاساكه له‌نێو پهرلهمانتارهكاندا دروست بو و خۆیان گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته، ئه‌گه‌ر رای په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی یه‌كه یه‌كه وه‌ربگیرێت ئه‌م هه‌مواره‌ی دوایی یاساكه جێی ده‌نگدان بو؟ قه‌ناعه‌ت له سه‌ره‌وه بو، یان له خواره‌وه؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: هه‌رچه‌نده خۆم له دوا هه‌مواردا له‌وێ نه‌بوم، به‌ڵام بێگومان ئه‌مریكا كاریگه‌ریی هه‌بوه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خواره‌وه‌یان دروست كردوه.
رۆژنامه: كه‌واته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی له به‌غدا ئازادی ته‌واوی دهنگدانو رادهربڕنیان نییه؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: بێگومان نییانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌مو كوتله‌كان به هاوپه‌یمانی كوردستانیشه‌وه به لیستی داخراو رۆیشتون حیزب ده‌ڵێت؛ به ده‌نگی من بوی به ئه‌ندام، من چی ده‌ڵێم ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌یت، تائێستاش وابوه، به‌ڵام كه ئێستا لیسته‌كه نیمچه كراوه‌یه جیاوازه، ئه‌و ئه‌ندامانه به ده‌نگی جه‌ماوه‌ر ده‌بنه ئهندامو ده‌نگییان زوڵاڵتر دهبێتو ده‌توانن باشتر قسه بكه‌ن، نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق به ئاسانی ئاراسته ناكرێن‌و كاریگه‌ریی حیزبیان له‌سه‌ر نابێت.
رۆژنامه: دوا پرسیارمان ئه‌وه‌ی هه‌ست به جیاوازییه‌ك ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ یاساكه ده‌كرا كورسی پارێزگاكانی هه‌مو عێراق به‌پێی ئاماری (2005)و زیادكردنی رێژه‌ی (2.85%)ی ساڵانه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌ڵام هه‌مو پارێزگاكانی عێراق كورسییه‌كانیان به‌پێی ئاماری (2009)یه، ته‌نیا سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌پێی ئاماری (2005)، ئه‌وه جیاوازی نییه؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: ئه‌و بنه‌مایانه نه‌ما ئێستا بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه ژماره‌ی كورسییه‌كان دیاریكرا به‌پێی ئه‌و دانوستانانه‌ی كه له‌نێوان كوتله‌كاندا كرا، پشت به هیچ ئامارێك نه‌به‌ستراوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مواری یاساكه شتێكی كرچوكاڵهو بۆ ئه‌وه‌بو تارق هاشمی رهتینهكاتهوه، ئه‌و بإیارهشی بۆ یاساكه ده‌رچوه ئه‌مه‌ش پینه‌و په‌ڕۆیه، له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به به شیعه‌و سوننه‌وه‌و به زیانی كورد شكایه‌وه.