راپۆرت: هیوا جه‌مال
دوای زیاتر له (4) مانگ ئه‌و ئومێده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هاته دی، كه وتبوی: "پڕ ئومێدین كه په‌رله‌مانی ئه‌مجاره مۆدێلێكی ئه‌كتیڤ‌و كاراتری په‌رله‌مانیی پێشكه‌ش بكات".
كه‌مال كه‌ركوكی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وتاری كردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كه (20)ی ئابی (2009) پێشكه‌شی كرد، ئومێدی خواست په‌رله‌مانی ئه‌م خوله كارا‌و ئه‌كتیڤ بێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران نه‌یانتوانی ئومێده‌كه‌ی بێننه دی، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانتارانی خولی پێش‌و، ئه‌وانه‌ش كه چاودێریی كاروباره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به په‌رله‌مانێكی سست له به‌ڕێكردنی كاره‌كانیدا وه‌سفی دهكهنو لهوبروایهدان شڵه‌ژانی پێوه‌دیاره.
زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌مدا تێده‌په‌ڕێت، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك یاسایان په‌سه‌ند كردبێت، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به پشوی ئاسایی خۆیی كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی سێیه‌كی په‌رله‌مانتاران (ئۆپۆزسیۆن) داوایانكرد بۆ ماوه‌ی (45) رۆژ پشوه ئاساییه‌كه دوابكه‌وێت، به‌ڵام به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مان داواكه ره‌تكرایه‌وه.
په‌رله‌مانی راگه‌یاندن
سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ند نه‌كردنی هیچ یاسایه‌ك‌و هه‌مواركردنی ته‌نیا بڕگه‌یه‌كی یاسایه‌ك‌و بانگكردنی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، په‌رله‌مانتارانی ئه‌مجاره زۆرترین جار له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه بینران‌و زۆرترین كات له رادیۆكان قسهیانكردووهو به‌شێكی زۆری روپه‌ڕی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیان پڕكرده‌وه، به‌جۆرێك وه‌ك په‌رله‌مانتارێك وتی: رۆژ هه‌بوه هه‌ر فریای ئه‌وه كه‌وتوه وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی راگه‌یاندنه‌كان بداته‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌م خوله‌ی تێكه‌وتوه له‌لایه‌ن چاودێران‌و په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوه‌وه به نێگه‌تیڤ وه‌سفده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئارێز عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری خولی پێش‌و ده‌ڵێت: وای لێهاتوه په‌رله‌مانتاران كاره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان له بیرچوهتهوهو به‌رده‌وام له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله حاڵه‌ته‌كه به ئاسایی وه‌سفده‌كه‌ن، وه‌ك په‌یام ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان ده‌ڵێت: ئاساییه چالاكییه‌كانی خۆمان باسبكهینو به خه‌ڵكیان بگه‌یه‌نین.
ئه‌نفلۆنزای موزایه‌ده
جگه‌له‌وه‌ی كاره‌كانی به سست وه‌سفده‌كرێت، په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م به "موزایه‌ده‌چی" وه‌سفده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ردار هه‌ركی په‌رله‌مانتاری خولی پێش‌و وتی: ئێستا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ته‌نیا ده‌یانه‌وێت بڕیار بۆ رای گشتیی بده‌ن ، نه‌ك بۆ به‌رژوه‌ندی گشتیی، ئه‌گه‌ر ویستت رای گشتیی كه‌سب بكه‌یت ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سه، ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم گوتارێكی دیماگۆگی ترسناك هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی یه‌ك نایه‌ته‌وه، ئێستا له دونیادا نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌م خوله‌مان وه‌ك ئه‌وه‌یه توشی ئه‌نفلۆنزای موزایه‌ده بوبن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك موزایه‌ده ره‌تده‌كاته‌وه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌كتیڤیی خۆیانه‌و وه‌ك په‌یام ئه‌حمه‌د وتی: ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌كرێن هیچی موزایه‌ده نییه، چونه ناوخه‌ڵك یه‌كێكه له ئه‌ركه گرنگه‌كانی سه‌رشانمان، بۆ كه ئێمه بچینه ناوخه‌ڵك ئه‌وان پێیان ناخۆش بێت؟ موزایه‌ده به‌سه‌رچیدا بكه‌ین؟ له ده‌ره‌وه له خه‌ڵكمان پرسیوه‌ته‌وه‌و له دانیشتنه‌كانی لیژنهكانو په‌رله‌مانیشدا به‌رده‌وام ئاماده‌بوین.
له لێپرسینه‌وه‌وه بۆ په‌رله‌مانی پڕۆژه‌یاسا
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی چاودێران‌و میدیاكانیشی راكێشاوه ئه‌وه‌یه، له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا زۆرترین پڕۆژه‌یاسا له هۆڵی په‌رله‌ماندا كه‌وتون، چاودێران هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ململانێییهك له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان لای خۆیه‌وه ژماره كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌جۆرێك له‌سه‌ر یه‌ك بیرۆكه چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك خۆیان به هۆڵی په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ن، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان پڕۆژه یاسا به دو شێواز ده‌چێته په‌رله‌مانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت رێگه‌ی یه‌كه‌م، پێویسته هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده په‌رله‌مانتار ئیمزای له‌سه‌ر بكات، رێگه‌ی دوه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه بكرێت.
ئه‌گه‌رچی خولی پێشوی په‌رله‌مان نه‌یتوانی به باشی ئه‌دائی خۆی بكات له چاودێریكردنی حكومه‌ت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی پێش‌و له‌وبڕوایه‌دا له یاساداناندا سه‌ركه‌وتو بون، وه‌ك سه‌ردار هه‌ركی ده‌ڵێت: له‌و بڕوایه‌دام په‌رله‌مانی كوردستان له خولی دوه‌مدا ته‌نیا له یاسادانان سه‌ركه‌وتو بوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی حوكم له دیكتاتۆرییه‌وه گۆڕا بۆ دیموكراسیی، بۆ به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ خولی سێیه‌م هه‌رچه‌نده زوه، به‌ڵام به‌خێرایی ئه‌گه‌ر بڵێم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوین، كه باشتر بێت، كاتی زۆریان به فیڕۆداوه كه خه‌له‌لی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره‌كانیش نه‌یاتوانیوه فشاربخه‌نه سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
په‌رله‌مان حكومه‌تی بیرچوتهوه
هیچ كه‌س له په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌م خوله ناتوانن به راشكاوی بڵێن چاودێریی حكومه‌تیان كردوه، ئه‌وه‌یش چه‌ندین بیانوی هه‌یه، دیارترین بیانویان ئه‌وه‌یه، كه هێشتا هه‌م پهرلهمانو هه‌م حكومه‌تیش له‌سه‌ره‌تای كارهكانیاندانو په‌رله‌مان به دانانی لیژنه‌كانه‌وه سه‌رگه‌رم بوه، به‌ڵام چاودێران ئه‌م بیانوه وه‌ك پێویست وه‌رناگرن، بۆیه په‌رله‌مانتارێك خولی پێش‌و ده‌ڵێت: هیچكام له فراكسیۆنه‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌بون له چاودێریكردنی حكومه‌ت، سه‌ردار هه‌ركی درێژه به قسه‌كانی دهداتو ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت له بانگهێشتكردنی وه‌زیری سامانه سروشتییهكانیشدا سه‌ركه‌وتو نهبونو "پرسیاره‌كانیان لاوازبون".
عومه‌ر نورهدینیی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كوردستانی له‌و بڕوایه‌دایه، له‌ڕوی چاودێریكردنی حكومه‌ته‌وه هێشتا له‌و روه‌وه نمونه‌یه‌كی باشی پیشاننه‌داوه، په‌رله‌مانتارانی هه‌مو فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی قه‌زاو ناحیه‌و شارۆچكه‌كان دهكهنو له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
خولی دوه‌م، خولی سێیه‌م
ئارێز عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری خولی پێش‌و له‌و بڕوایهدابوه، كه ئه‌م خوله ئه‌كتیڤتر ده‌بێت له خولی پێش‌و، به‌ڵام ده‌ڵێت: "تائێستا كارێكی وام نه‌دیوه، كه جێگه‌ی ستایشكردن بێت، ئارێز دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه خولی دوه‌م نه‌یتوانی ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام بڕواشی وایه له‌م خوله‌شدا ناتوانن ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ك خولی دوه‌م به كراوه‌تر له‌ڕوی بیروڕای ئازاده‌وه ناوزه‌د دهكاتو ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی له‌م خوله‌دا ئۆپۆزسیۆن به ره‌سمیی هه‌یه، به‌ڵام له خولی رابردودا ئازادی راده‌ربڕین زۆرتر هه‌بو.
په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان بڕوایان وایه؛ كه خولی هه‌نوكه ئه‌كتیڤتره "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی تێدایه" هه‌روه‌ك په‌یام ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا په‌رله‌مان ئه‌كتیڤتره له په‌رله‌مانی پێش‌و، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه بۆ نمونه له‌سه‌ره‌تاوه دانیشتنهكانو پێكهێنانی لیژنه‌كان دواكه‌وت، به‌ڵام ئێمه قسه‌مان تێدا كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه.
غه‌فور مه‌خموری، په‌رله‌مانتاری خولی دوه‌م (پێش‌و)، سه‌باره‌ت به ئاكتیڤی ئه‌م خوله وتی: خولی رابردو زۆر ئه‌كتیڤتر بوه، تائێستا ئه‌م خوله هیچ یاسایه‌كیان په‌سه‌ند نه‌كردوه، په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رگه‌رمی خۆڕێكستنو كاروباری ناوخۆی بوه، ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی كاره‌كانی نه‌بو، ره‌خنه له گروپی په‌رله‌مانی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرێت ده‌ڵێت: "نه‌یانتوانیوه ئه‌دای كاری خۆیان له په‌رله‌مان بكه‌ن"، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و ململانێیه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له په‌رله‌مان هه‌یه، "به‌داخه‌وه ململانێكان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نیین".
رێبین ره‌سوڵ، نوسه‌رو رۆشنبیر ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی ئیشكردنی رابردویدا خولی سێیه‌م شتێكی جیاوازیان نه‌بوه له خولی دوه‌م، ته‌نانه‌ت روئیایه‌كی جیاوازم نه‌بینیوه بوبێته به‌رنامه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای كاره‌كانه، به‌ڵام به سستی ده‌ڕوا، په‌رله‌مان تائێستا نه‌په‌رژاوه‌ته سه‌ر كاره گرنگه‌كان.
ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن چی بكات؟
چاودێریكردنی وردی حكومه‌ت یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات رێ به ئۆپۆزسیۆن بدات كاره‌كانی رایی بكات، یان ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێشخه‌ربێت له شكاندنی كۆتهكانو واڵاكردنی ده‌رگاكانی شه‌فافییه‌ت؟ ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌و بڕوایه‌دایه، كه نابێت ئۆپۆزسیۆن چاوی له ره‌حمی ده‌سه‌ڵات بێت، تا هاوكاریی بكات‌و ده‌رگای بۆ بكاته‌وه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوكاریكردن ئۆپۆزسیۆن خۆیان لایه‌نه‌كان ناچار بكه‌ن، كه ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی باشتر بنێیت.
رێبین ره‌سوڵ، بڕوای وایه؛ ئۆپۆزسیۆن له نمایشێكی ئیعلامیی زیاتری نه‌بوه، نه‌یتوانیوه به‌رنامه‌ی په‌رله‌مان بگۆڕێت، ئه‌وه‌ی خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، نه‌یتوانیوه بیكاته ئه‌جێندای په‌رله‌مان، گه‌رموگوڕی نه‌خستوه‌ته په‌رله‌مانه‌وه، هه‌مومان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، ئۆپۆزسیۆن په‌رله‌مان ئه‌كتیڤ ده‌كات، به‌ڵام دیاره ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌جێندای په‌رله‌مانیی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بونه به‌شێك له كێشه‌كان، نه‌یاتوانیوه له گوتارێكی راگه‌یاندن زیاتر شتێك بكه‌ن جێگه بگرێت.
فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچی ئه‌مان پێشكه‌شی بكه‌ن فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌ڵام رێبین ره‌سوڵ ده‌ڵێت: بڕوام به‌وه‌نییه هه‌رچی ئه‌وان پێشكه‌شی بكه‌ن، ره‌تده‌كرێته‌وه، ئۆپۆزسیۆن خاوه‌نی زیاتر له (30) كورسییه، ئه‌و قسه‌یه نابێت كه‌سێك بیكات له په‌رله‌مان بێت، ئۆپۆزسیۆن تائێستا میكانیزمێكی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه به‌رنامه‌ی كاری خۆی رێكبخات، جۆرێك له فه‌وزای پێوه دیاره، به‌رنامه‌ی كاری نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه فراكسیۆنی كوردستانی جوانتر پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات، گرنگترین مه‌ترسی ئه‌وه‌یه، كه فراكسیۆنی كوردستانی توانیوییه‌تی ئۆپۆزسیۆن ئیحتیوا بكات،و ئۆپۆزسیۆن بوه‌ته هانده‌رێكی گه‌وره بۆ تێپه‌ڕاندنی كاره‌كانی فراكسیۆنی كوردستانی، هه‌مو ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن له‌كاتی بانگه‌شه‌دا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد، ئێستا فراكسیۆنی كوردستانی ده‌یخاته رو.
تموحی په‌رله‌مانتاره‌كان
له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ریه‌ك له لیست‌و كاندیده‌كانیش كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌یان پێشكه‌شكردوه‌و رایانگه‌یاند، كه له په‌رله‌ماندا له‌جێی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدا ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه تائێستا نه‌توانراوه بسه‌لمێنرێت.
پهرلهمنتارهكانیش هه‌مان بڕوایان هه‌یه، هه‌روه‌ك تارا ته‌حسین، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كوردستانی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی له‌و رۆژه‌وه‌ی كه هاتوینه په‌رله‌مان یه‌ك ده‌قیقه نه‌وه‌ستاوین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌كراوه له‌جێی تموحی مندا نه‌بوه، به‌ڵام وانایبینم كه لاوازبوبینو كارمان نه‌كردبێت.
په‌رله‌مانتارێكی هه‌مان فراكسیۆن كاره‌كانی رابردو وه‌بیردێنێته‌وه، كه په‌رله‌مانه‌كه‌ی كردویه‌تی، بۆیه بڕوای وایه هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕوی ناچالاكیی په‌رله‌ماندا "له خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه ده‌رباز دهبێتو بزوێنهرو ئامانجی سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه".
عومه‌ر نوره‌دینی ده‌ڵێت: په‌رله‌مان هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ كرد، كابینه‌ی نوێ دامه‌زراو په‌سه‌ندی كرد، لیژنه‌كان دامه‌زران، (17) پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌شكراوه، بۆیه هیچ جۆره سستییه‌كی پێوه دیارنه‌بوه، له‌ڕوی چاودێریكردنیشهوه، بایه‌خێكی زۆری پێدراوه، له‌ڕوی بایه‌خدان به پرسه سیاسیی‌و ستراتیژییهكانیشهوه په‌رله‌مان هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه كرد، كه كێشه‌یان له‌سه‌ره‌و دانیشتنی تایبه‌تی بۆ كرد، سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بو، وه‌فدی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد، نمونه‌یه‌كی نوێی له جوڵه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌شكرد.
فراكسیۆنی گۆڕان له‌و بڕوایه‌دایه فراكسیۆنی كوردستانی هۆكار بوه، كه كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌جێی چاوه‌ڕوانی ئه‌واندا نه‌بوه، بۆیه په‌یام ئه‌حمه‌د له فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت: كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له‌جێی چاوه‌ڕوانی مندا نه‌بوه، زۆریی كاته‌كانمان بۆ لیژنه‌كان رۆیشت، ئێمه داوای درێژكردنه‌وه‌ی كارمانكرد، به‌ڵام ئه‌وان حهزیانكرد دوابكه‌وێت، ئێمه ده‌مانویست له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند یاسایه‌ك ده‌ربكرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ نه‌بوه.