دیمانه‌ی: الشرق الاوسط
له عه‌ره‌بییه‌وه: فه‌لاح حه‌سه‌ن
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خوازیاریی خۆی پیشاندا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و سه‌قامگیر و داواشی له لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی كرد پابه‌ند بن به یاساكانی هه‌ڵبژاردن و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌و داوایه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه بو كه له ئێستادا به‌دی ده‌كرێت له‌باره‌ی دوباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و گرژییانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوی هه‌رێمی كوردستان سه‌ریانهه‌ڵدا، له هه‌مان كاتدا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری بو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوایكرد كه پێویسته شه‌قامی كوردی دڵنیا بێت له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی ناچهكدارییه و بڕوای به بونی میلیشیای چه‌كداری نیه، له هه‌مان كاتدا كۆنترۆڵی هیچ ده‌روازه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان یاخود عێراقمان نه‌كردوه و ته‌نها به‌شداریمان كردوه له كێبڕكێیه‌كی سیاسیی نایه‌كساندا.
راشیگه‌یاند: سه‌ركرده‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌رپرسن له سه‌لامه‌تی كێبڕكێی سیاسی له كوردستان و گره‌نتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی و بێخه‌وش و ئاشتییانه، له هه‌مان كاتدا هه‌ر ئه‌وان له‌توانایاندایه جه‌نگ و كوشتاری ناوخۆیی هه‌ڵبگیرسێنن نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی بۆ پێكهاته‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێی وابو: ناتوانرێت وێنه‌یه‌كی پانۆرامی بۆ هێزه سیاسییه‌كانی ناو پارێزگاكانی عێراق دابڕێژرێت، له‌به‌رئه‌وه پێشبینی ناكرێت گۆڕان له سه‌نگ و قورسایی سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق له په‌رله‌ماندا روبدات كه بریتین له شیعه و سوننه و كورد، به تایبه‌تی له كاتێكدا كه تاوه‌كو ئێستاش ده‌نگده‌ری عێراقی له هزریدا رزگاری نه‌بوه له هه‌ژمونی مه‌زهه‌بی یاخود نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین پارچه‌پارچه‌بون و جیابونه‌وه له نێوان پێكهاته‌كاندا روبدات.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێزه عێراقیه‌كانی دیكه، نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ئكیدیكرده‌وه كه بزوتنه‌وه‌كه‌یان پێی باشه ئه‌و بابه‌ته بۆ دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات، ئه‌و كات هه‌ڵوێستی خۆمان رون ده‌كه‌ینه‌وه له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی یاخو ته‌نانه‌ت بۆ به‌شداریكردن له ئیئتیلافێكی حكومیدا له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵی هاوبه‌ش له به‌رنامه‌ی سیاسی‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كخستنی ریزه‌كان ده‌كاته‌وه له كوردستان، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای عرقیبون و پره‌نسیپی (براكه‌ت سه‌ربخه ئه‌گه‌ر سته‌مكار یاخود سته‌ملێكراو بێت)، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه، به تایبه‌تی له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا ئیتر ئه‌و مه‌سه‌لانه كوردی بن یان عێراقی بن.
الشرق الاوسط: له رێگای لێدوانی سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌ئارادایه له‌باره‌ی هه‌وڵی لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ لاوازكردنی رۆڵی كورد له به‌غدا، ئایا ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كه‌ن، ئه‌ی هه‌ڵوێستتان چیه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كورد یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق و ناتوانرێت په‌راوێز بخرێت، جگه له‌وه‌ش له ئێستادا كورد له عێراقدا به‌هێزه و عێراقیش به كورده‌وه به‌هێزه، ره‌نگه چه‌ند هێزێك هه‌بن بیانه‌وێت رۆڵی كورد له به‌غدا لاواز بكه‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند هێزێكی عه‌ره‌بی هه‌ن كه هێزی سه‌ره‌كی و گرنگن و سورن له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی ته‌واوی كورد له بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق و داموده‌زگا بنیاتنه‌ره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه مێژویی و به‌رژه‌وه‌ندییه چاره‌نوسسازه هاوبه‌شه‌كان.
الشرق الاوسط: هه‌میشه سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كڕیزیی هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق، ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنتان هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام ئێوه ئاماده‌ییتان تێدایه كه له پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشهاته‌كاندا، بچنه پاڵ لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له به‌غدا؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه لای خۆمانه‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی هێزه كوردییه‌كان، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زیی و پره‌نسیپی (براكه‌ت سه‌ر بخه ئه‌گه‌ر سته‌مكار یاخود سته‌ملێكراو بێت)، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵه هاوبه‌شه‌كانی به‌رنامه سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا، به‌بێ جیاوازی له‌نێوان مه‌سه‌له كوردی و مه‌سه‌له عێراقیه‌كاندا.
الشرق الاوسط: له ئێستادا چه‌ندین لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن به‌ره‌ی سیاسی نیشتمانی له عێراق پێكبهێنرێت، دوایین داواكاری له‌و جۆره‌ش له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیمه‌وه بو له كورد، كه داوایكرد به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی شیعه و كورد پێكبهێنرێت، هه‌ڵوێستی ئێوه له‌باره‌ی ئه‌و داواكارییه‌وه چیه و ئایا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كام هێزی سیاسی یاخود كام پێكهاته‌ی عێراقیدا به باشتر ده‌زانن؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی باشه پێكهێنانی به‌ره و هاوپه‌یمانێتی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات، بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو چ گۆڕانكارییه‌ك ده‌هێنێته ئاراوه، ئه‌و كات هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی یاخود ته‌نانه‌ت به‌شداریكردن له ئیئتیلافێكی حكومی به‌ربڵاو یان به‌رته‌سكدا له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵه هاوبه‌شه‌كان له به‌رنامه‌ی سیاسی‌دا.
الشرق الاوسط: زۆرێك له راڤهكاره سیاسییه‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانكاری زۆر له هاوكێشه سیاسیه‌كاندا بێته كایه‌وه، تۆ وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه له داهاتودا گۆڕانكاریی فیعلی له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقدا روبدات، ئایا خوێندنه‌وه‌تان بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییانه چیه له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق؟
-نه‌وشیرون مسته‌فا: ناتوانرێت وێنه‌یه‌كی پانۆرامی بۆ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بكێشرێت له 18 پارێزگادا، تاوه‌كو بتوانین بۆچونێكی دیاریكراو بخه‌ینه‌ڕو، هه‌روه‌ك تاوه‌كو ئێستاش ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ نیه كه پشتی پێ ببه‌سترێت، من شه‌خسی خۆم پێشبینی ناكه‌م گۆڕانكاری له سه‌نگ و قورسایی هه‌رسێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌ی عێراقدا روبدات له‌ناو په‌رله‌ماندا، كه بریتین له شیعه و سوننه و كورد، چونكه ده‌نگده‌ری عێراقی تاوه‌كو ئێستاش ده‌رباز نه‌بوه له هه‌ژمونی تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین پارچه پارچه‌بون و جیابونه‌وه له ناو ئه‌م پێكهاته و ئه‌و پێكهاته‌دا روبدات، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوی عێراق فوسهیفهسائێكی سیاسی له‌خۆی بگرێت، هیچ حیزبێك و هیچ ئیئتیلافێك ناتوانن زۆرینه‌ی ره‌ها یاخود زۆرینه‌ی ساده‌ش به‌ده‌ستبهێنن، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی داهاتوی عێراق پێده‌چێت حكومه‌تێكی ئیئتیلافی بچوك یاخود مامناوه‌ند یان فراوان بێت.
الشرق الاوسط: به‌م دواییانه چه‌ندین داواكاری سه‌ریانهه‌ڵدا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبی به‌عس بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس كه یه‌كێك له‌وانه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقه، له كاتێكدا هه‌ندێكی دیكه ترسیان له‌و داواكارییانه هه‌یه، ئێوه‌ی (گۆڕان) وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان هه‌ڵوێستتان له‌و باره‌یه‌وه چییه؟
-نه‌وشیروان مسته‌قا: ئێمه له كوردستان به‌ر له هه‌مو شتێك، دو جار ئاشته‌وایی نیشتمانیمان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رانی رژێمی به‌عس و ئه‌ویش له دو قۆناغی مێژوییدا بوه، یه‌كه‌میان له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی كوردستاندا بو له ئازاری 1991، دوه‌میشیان له كاتی روخانی رژێمی به‌عس بو له ساڵی 2003، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئه‌زمونه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتو بو، ئه‌نجامی باشی هه‌بو له هه‌مو بواره‌كاندا و كۆمه‌ڵگای كوردیش بهدورگیرا له روداوه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و پاكتاوكردن و زۆربه‌یان گه‌ڕانه‌وه ناو بارودۆخی نوێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئه‌زمونه به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری جیاوازه‌وه سه‌رجه‌م عێراقی نه‌گرته‌وه، له ئێستادا چه‌ندین ماده‌ی ده‌ستوری و یاسای عێراقی هه‌ن كه رێگری ده‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه و به‌شداریكردنی به‌عسیه‌كان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌عسییانه‌ی كه تاوانیان له‌دژی عێراقییه‌كان ئه‌نجامداوه، ئه‌و به‌عسییانه پێویسته بدرێنه دادگا، به‌ڵام به هه‌زاران به‌عسیی دیكه هه‌ن كه تاوانیان ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌و یاسایانه نایانگرێته‌وه، كه‌واته چ رێگرییه‌ك هه‌یه له‌به‌رده‌میاندا بۆ به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، له‌روی پره‌نسیپه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ریداین نه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیداین و له‌گه‌ڵ به سیاسیكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نین.
الشرق الاوسط: ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامێكی پێشبینی نهكراوتان به‌ده‌ستهێنا، كه ئه‌ویش بریتی بو له یه‌ك له‌سه‌ر چواری كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌شداریكردنتان له كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا ره‌تكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح، كه ئه‌وكات كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بو داوای لێ‌كردن به‌شداری بكه‌ن، ئایا ئێوه په‌شیمان نین له بهشدارینهكردنتان له حكومه‌ت؟ هۆكاره‌كانی بهشدارینهكردنتان له حكومه‌ت چی بو؟
-ئێمه به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریمان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد، كه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی جیاوازمان پێیه له به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی، به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌مان به‌دیل ده‌خاته‌ڕو بۆ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی ئیداریی و دارایی و سیاسی و ئه‌خلاقی و چه‌سپاندنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافیه‌ت له بودجه‌ی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كان و رێگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له به‌ڕێوه‌بردنی رۆژانه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان و بازاڕ و زانكۆ و دادگاكان و مزگه‌وته‌كاندا، هه‌روه‌ها گۆڕینی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه له هێزی حیزبییه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ی حكومیی بێلایه‌ن له هه‌ڵبژاردن و ناكۆكییه حیزبییه‌كاندا و تهرخانكردنیشیان به ته‌نها بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم به هه‌مان پێوه‌ره‌كانی رابردو پێكهێنرایهوه له پێناو به‌رده‌وامیدان به‌هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی رابردو كه هه‌مان سلبیاته‌كانی رابردوی له‌خۆ گرتوه، له‌به‌رئه‌وه به‌شداریمان له حكومتدا نه‌كرد و په‌شیمانیش نین له بهشدارینهكردنمان، به‌پێچه‌وانه‌وه پێمان وایه كارێكی باشمكان كردوه.
الشرق الاوسط: كوتله‌كه‌ی ئێوه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان كار ده‌كات، ئایا تاوه‌كو ئێستا ئێوه رازین له ئه‌دای كوتلهكهتان له په‌رله‌ماندا؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: حیزبه باڵاده‌سته‌كان ویستیان رۆڵی په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن تاوه‌كو واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بوارێك نه‌مێنێته‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنی رۆڵی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مان و ژیانی سیاسی‌دا، بۆیه په‌رله‌مان چوه ناو پشوی زستانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌وانه‌ش، به‌ڵی ئێمه رازین له ئه‌دای فراكسیۆنه‌كه‌مان له په‌رله‌مان، چونكه چه‌ند تهقالیدێكی نوێی په‌رله‌مانییان هێناوه‌ته كایه‌وه له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئیجابی له‌ژێر سایه‌ی په‌رله‌مان و تێكه‌ڵاوبونی رۆژانه له‌گه‌ڵ توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا.
الشرق الاوسط: به‌م دواییانه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح چه‌ند هه‌نگاوێكی گرته‌به‌ر له‌پێناو بهدامهزراوهییكردندا، بۆ نمونه: شاسكراكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌ت و دانانی چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ بودجه‌ی ته‌رخانكراوی حیزبه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌وڵیداوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌ڵوێستی ئێوه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه چیه؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بڕوای ئێمه هه‌مو ئه‌و بڕیارنه ده‌چنه چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌وه و ئامانج لێیان بریتییه سه‌رقاڵكردنی ناوخۆ و چه‌واشه‌كردنی ده‌نگده‌ری كورد، له كاتێكدا كه هیچ شتێكی له‌و جۆره نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كاروباری رۆژانه و هه‌ڵسوكه‌وته ئیدارییه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئێمه نازانین باس له چ جۆره شه‌فافیه‌تێك ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئه‌وان ورده‌كارییه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمیان ئاشكرا نه‌كردوه و ئه‌و پاره‌یه‌ش كه مانگانه پارتی و یه‌كێتی له بودجه‌ی گشتی ده‌یبه‌ن ئاشكرا نه‌كراوه، هه‌روه‌ها سنورێك دانه‌نراوه بۆ رێگرتن له كۆنترۆڵكردنی داهاته‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌و دو حیزبه‌وه، جگه له‌وه‌ش سنور بۆ ده‌ستێوه‌ردانی رۆژانه‌ی حیزب له كاروباری حكومه‌ت و زانكۆ و بازاڕ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مزگه‌وته‌كان دانه‌نراوه، هه‌روه‌ها هێزی (پێشمه‌رگه و ئاسایش)یان له هێزی حیزبییه‌وه پێنهكراوهته هێزی حكومیی بێلایه‌ن؟ كه‌واته ئه‌و ده‌وڵه‌ته موئهسهساتیه كامه‌یه كه ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن؟ ئه‌وان له كاتی هه‌ڵبژاردن و له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا سزای زیاتر له 2000 لایه‌نگری ئێمه‌یاندا به بڕینی موچه‌ی مانگانه و نانبڕاوكردنیان یاخود ده‌ركردن یان گواستنه‌وه‌یان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی زۆر دور ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگنه‌دانیان به لیستی كوردستانی، ئه‌وان تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامن له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و به‌رنامه هه‌ڵه‌یه.
الشرق الاوسط: سه‌باره‌ت به بودجه‌ی حیزبه‌كان كه له ئێستا به‌دواوه له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا دابه‌شده‌كرێت، له ترسی ئه‌وه هه‌یه كه دارایی فراكسیۆنه‌كه‌تان ببێته سه‌رچاوه‌ی هێز و راكێشانه جه‌ماوه‌ر یاخود به‌كارهێنانی به‌ئامانجی پێكهێنانی هێزێكی سه‌ربازی، ئایا ئێوه ئاماده‌ییتان تێدایه گره‌نتی ئه‌وه بده‌ن كه پابه‌ندبن به پرۆسه‌ی دیموكراتییه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا خه‌ڵك ترسی له‌وه هه‌یه دوباره لاپه‌ڕه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵبدرێته‌وه؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی ناچهكدارییه و بڕوای به بونی میلیشیای چه‌كداری نیه و كۆنترۆڵی هیچ كام له پێگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یاخود عێراقی نه‌كردوه، ته‌نها به‌شداری كردوه له كێبڕكێیه‌كی سیاسیی نابه‌رابه‌ردا، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، یه‌كێكیان له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دانیشتوه له به‌غدا (تاڵه‌بانی)، دوه‌میشیان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه (بارزانی)، هه‌ردوكیشیان سه‌رۆكی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ئیداره حكومییه‌كانن، به تایبه‌تی ئه‌وان به‌رپرسن له سه‌لامه‌تیی ركابهركردنی سیاسی له كوردستاندا و گره‌نتیكردنی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و ئاشتییانه و بێخه‌وش و دیموكراتی، هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن جه‌نگ و كوشتاری ناوخۆیی هه‌ڵبگیرسێنن نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
الشرق الاوسط: سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ده‌ستپێشخه‌ریت كردوه له به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو له‌دژیان، ده‌مانه‌وێت بزانین به‌هۆی چییه‌وه جیاوازیهكانتان گه‌یشته قۆناغی دابڕان و دژایهتیكردنێك كه له به‌م دواییه گه‌یشته هه‌وڵی شكاندنی په‌نجه‌كان؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌كێتین، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا به تایبه‌تی ده‌زگا راگه‌یاندنه كوردییه‌كانیان، ده‌زانن كه یه‌كێتی ده‌ستیكرد به هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی رۆژانه‌ی چڕ‌وپڕ له‌دژی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی گۆڕان، هه‌تا بارودۆخه‌كه گه‌یشته حاڵه‌تی ته‌خوین، ده‌یانه‌وێت به‌و شتانه بمانگێڕنه‌وه بۆ رابردو و چیرۆكه‌كانمان پێ بگێڕنه‌وه و ناكۆكییه‌كان بكه‌ن به شتی شه‌خسی، له‌بری ئه‌وه‌ی گفتوگۆی به‌رنامه‌ی سیاسیه‌كانی ئێستا و داهاتوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ین، له رابردوشدا موماره‌سه‌ی مافی خۆمانمان كردوه له روی ره‌خنه‌ی سیاسییه‌وه به‌جۆرێكی بابه‌تییانه و دور له ته‌شهیر و ناوزڕاندن، ئێمه وه‌ڵامی هێرشی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌وانمان نه‌داوه‌ته‌وه هێنده‌ی كه به‌رگریمان له راستییه‌كان كردوه و بهرچاوڕونییهكمان داوه‌ته رای گشتی، سه‌ركردایه‌تی سیاسی له كوردستان تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌ی سیاسی و رای پێچه‌وانه قبوڵ بكات.
الشرق الاوسط: له‌م دواییه‌دا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی كه‌وتوه به یه‌كێك له نوێنه‌رانی فراكسیۆنی گۆڕان و باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌باشی زانیوه لێكتێگه‌یشتنێكی هه‌بێت له‌گه‌ڵتان بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی بگه‌نه لێکتێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش، تا چه‌ند ئه‌و هه‌واڵانه راستن؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: له سلێمانیدا رۆژنامه و گۆڤاری زۆر ده‌رده‌چن، هه‌ندێكیان لێدوان و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌پێناو زۆرترین فۆرش و كێبڕكێی بڵاوكراوه هاوشێوه‌كانیدا، ئه‌و هه‌واڵه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵا دروستكراوانه‌وه.
الشرق الاوسط: له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بارودۆخی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌رم و گوڕ و تاڕاده‌یه‌كی زۆر گرژ و ئاڵۆز بو به تایبه‌تی له سلێمانی، ئێوه‌ش له‌به‌رده‌می ههڵبلژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدان، ئایا هیچ په‌یامێكی دیاریكراوتان پێیه بۆ لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌تان كه پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: داوا ده‌كه‌م له سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق، هه‌روه‌ك چۆن داوامانكردوه له سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕوانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان كه پابه‌ندبن به یاساكانی هه‌ڵبژاردن و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، خوازیاریشین پرۆسه‌كه به ئاشتییانه بڕوات به‌ڕێوه.
الشرق الاوسط: به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندوه كه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی تۆ كردوه وه‌كو سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی سلێمانی و هه‌وڵی پێكه‌وه ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، ئایا تۆ ئامادهویت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت دابنیشیت له‌و باره‌یه‌وه؟
-نه‌وشیروان مسته‌فا: گرژی و ئاڵۆزییه‌كان یه‌ك لایه‌نه‌بو، به‌و پێه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا هه‌ندێك له چالاكوان و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی و هێرشی شه‌خسی بونه‌وه، هه‌ر له بڕینی موچه‌وه ده‌ستی پێكرد و به‌رده‌وام بو هه‌تا ته‌قه‌كردن له كه‌سایه‌تی و ماڵی كه‌سایه‌تییه‌كان و سهرشكاندن، تا گه‌یشته ئاستی كوشتن، ئه‌و ده‌ستدرێژییانه له‌دژی ئێمه ئه‌نجامدران، به‌ڵام هیچ بهرگرییهكیشمان نه‌كردوه ته‌نها په‌نامان بۆ هێزی پۆلیس و دادگا بردوه، پێشمان وایه تاوه‌كو ئێستا هیچ جددیهتێك به‌دی ناكه‌ین له‌باره‌ی به‌دواداچونی ئه‌و ده‌ستدرێژیكارانه.