سازدانی: به‌رهه‌م عومه‌ر
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌شداری لیستی گۆڕان به ژماره 329 له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌مال حاجی محه‌مه‌د هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سازكردوه، هاوكات مامۆستا جه‌مال پێیوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سبه‌ی: پێشبینی ده‌كه‌یت كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چۆن پێشوازی له پرۆسه هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: من پێم وایه كه خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ڵكه‌كه‌ی زیاتر به‌ئاگاتره له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامیداوه له‌ماوه‌ی رابردودا، چونكه رۆژانه له سایت و رۆژنامه و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه موتابه‌عه‌ی ره‌وشی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كوردستانیانی ده‌ره‌وه هه‌ر له‌مێژه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتی هێزێكی وه‌كو گۆڕانیان ده‌كرد و پێشوازییان له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان نه‌ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می باڵی ریفۆرمی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، به‌ئاگاتر ره‌خنه و كه‌موكوڕیه‌كانی خۆیان ده‌خسته‌ڕو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای دروستبونی گۆڕانه‌وه، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی وڵاتی ئه‌وروپا، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن و پیاوی كوردستانیانی ده‌ره‌وه به‌پیری گۆڕانه‌وه هاتن، ته‌نانه‌ت خۆیان له‌زۆربه‌ی شاره‌كاندا كۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕانیان دامه‌زراندوه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌وپێش، دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م، سه‌ردانی زۆرینه‌ی وڵاتانی دهرهوهمكرد، ئه‌وه‌نده‌ی كه بۆم ره‌خسابێت، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كرا كه كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردستانیان ئاماده ده‌بون، ته‌نانه‌ت خۆیان ده‌هاتن به‌شوێنماندا بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌یان بۆ سازبكه‌ین.
له به‌ریتانیا، ده‌یان ئه‌نجومه‌نی هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاره‌كاندا دروستكراوه، بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌شدا، ئه‌نجومه‌نێكی گشتی دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هاوكارییانه بكات، هاوشێوه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ش له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی تری ئه‌وروپا دانراوه له (سوید، دانیمارك، سویسرا، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، فه‌ره‌نسا..) جگه له (ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و نیوزله‌ندا و ئه‌مریكا و...).
به‌و پێیه‌ی من پێشتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوم، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر په‌یوه‌ندیان پێمه‌وه هه‌بوه، جگه له‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بون و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆبون، رۆژانه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و متمانه‌ی خۆیان بۆ گۆڕان دوپات ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ گۆڕان گرنگه ئه‌وه‌یه كه به هه‌زاران پیاوی ئه‌كادیمی و تێكۆشه‌ر و شاره‌زا، له كۆبونه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌شداری كردوه، كه له‌بواری زانستی و ته‌كنه‌لۆژیا و دیبلۆماسیه‌تدا پله‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا و پرۆفیسۆرن و هاتونه‌ته ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك له گۆڕان كۆبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه كاریگه‌ری سیاسی به‌هێز له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌جێ بهێڵن و ئه‌و دۆخه سیاسیه‌ی له كوردستاندا هه‌بو بیگۆڕن، ته‌نانه‌ت هیچ شارێكی ئه‌وروپی نیه كه ژماره‌یه‌ك كوردی تێدابێت و ده‌سته‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدانه‌بێت.
له هه‌مو وڵاتێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای لیستی گۆڕان پێكهێنراوه، له‌ناو ئه‌و ئهنجومهنانهشدا، شتێكی تر دروستكراوه، كه ناوی (په‌یوه‌ندییه‌كان)، ئه‌مانه له هه‌مو وڵاته‌كاندا، كۆمه‌ڵێك شاره‌زا و ئه‌كادیمی تێیدا ئه‌ندامن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رفراوانیان به په‌رله‌مانه‌كان و مه‌ركه‌زی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه هه‌یه، وه‌كو په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كانی خۆیان و حكومه‌ته‌كان.. من لێت ناشارمه‌وه، من چه‌ند ساڵه به‌رپرسی رێكخستنی حیزبی بوم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام تائێستا نه‌مدیوه به‌و شێوه به‌ربڵاوه كه خه‌ڵك له ده‌وری بزوتنه‌وه‌یه‌ك یان حیزبێك كۆبوبێته‌وه، له‌وه دڵنیام كه له‌ئاستی په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌یی حیزبه‌كان زۆرتر له گۆڕان كۆبونه‌ته‌وه.
حیزبه‌كانی ئه‌وروپا به‌هه‌مان شێوه پێشوازییه‌كی باش له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی هێزێكی سیاسی میانه‌ڕه‌وی ئۆپۆزسیۆنه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا چه‌ندین بنكه‌ی نوێ كراوه‌ته‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان، كه خه‌ڵك له‌سه‌ر تێچون و خه‌رجی خۆیان بنكه‌یان كردوه‌ته‌وه و ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌كردن سازده‌كه‌ن و كۆڕ و سیمینار سازده‌كه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.. له‌به‌رئه‌وه له‌و بڕوایه‌دام كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر باش چوه‌ته پێشه‌وه و رێژه‌یه‌ك زۆر باش به‌هه‌مان شێوه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئێمه وه‌كو حیزبه‌كانی دیكه توانای ئه‌وه‌مان نییه كه ته‌یاره و سه‌یاره به‌كرێ بگرین بۆ ده‌نگده‌ران، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانخوازانه خۆیان له‌سه‌ر تێچون و خه‌رجیی خۆیان پاس و پاپۆڕ و ئۆتۆمبیلیان به‌كرێ گرتوه و پاره‌ی بلیته‌كانیان بڕیوه، بۆ نمونه پیاوێك له به‌ریتانیا پاره‌ی كرێی 60 پاسی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵك بگوازێته‌وه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
هه‌ڤاڵانی فنله‌ندا ده‌بێت به كه‌شتی بێن و له‌سوید ده‌نگ بده‌ن، هه‌ر له ئێستاوه گۆڕانخوازان بلیتی كهشتهیهكانیان بڕیوه بۆ كوردستانیانی فنله‌ندا و له شوێنی له‌نگه‌ری كهشتیهكهشهوه پاسیان ئاماده‌كردوه بۆ شوێنی ده‌نگدانه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌راستی رۆحیهتێكه نازانرێت چۆن بنرخێنرێت!.
سبه‌ی: به‌و پێیه‌ی پێشتر ئێوه سه‌رپه‌رشتیاری رێكخستنی یه‌كێتی بون له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و شاره‌زاییه‌كی زۆرت هه‌یه له‌و بواره‌دا، پێشبینی ده‌كه‌یت لیستی گۆڕان چه‌ند كورسی به‌ده‌ست بهێنێت؟
مامۆستا جه‌مال: هه‌رچه‌نده كورسیه‌كی دیاركراو دانه‌نراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام من پێم وایه گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سبه‌ی: به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت بۆ گرنگیدان به كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟
مامۆستا جه‌مال: زۆر به‌داخه‌وه لایه‌ن و حیزبه‌كانی كوردستان، پێشتر هیچ گرنگیه‌كیان نه‌داوه به كوردستانیانی ده‌ره‌وه، كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی زیندون و ده‌بو زۆر گرنگیان پێ بدانایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كوردانه چونه‌ته ناو چه‌و وڵاتانه و فێری زمان و كه‌لتوری ئه‌و وڵاتانه بون و ژماره‌یه‌كی باشیان بڕوانامه‌ی به‌رزیان به‌ده‌ستهێناوه و زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان باش ده‌زانن و باری ئابوریان باشه، لێتان ناشارمه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم و حیزب هیچ گرنگیه‌كی به‌م كوردانه نه‌داوه، حه‌ز ده‌كه‌م یه‌ك نمونه‌ت بۆ بهێنمه‌وه، له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس لیستێكی 280 ناویمدا به سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌م له‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌نده‌رانن و كه‌سانی ته‌كنۆكرات و شاره‌زابون له‌بواره جیاجیاكاندا، بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌توانایان وه‌ربگیرێت بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان، به‌ڵام گرنگییان نه‌دا به یه‌ك كه‌س و دایان نهمهزراندن، به‌ڵام وه‌كو گۆڕان به‌رنامه‌ی هه‌یه: گرنگی زۆر ده‌درێت به‌و كوردانه و ده‌كرێت له سه‌فاره‌ته‌كان و بواره دبلۆماسیه‌كاندا، كاك نه‌وشیروان له لێدوانێكیدا زۆر به‌رونی ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی كه زۆر گرنگی به كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌دات، چونكه به‌شدارییه‌ك و خزمه‌تێكی زۆریانكردوه له رۆژه ره‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا، له ئێستاشدا به‌رده‌وامن له خزمه‌تكرد بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به ده‌ره‌وه و ده‌ستنیشانكردنی كورد بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و په‌رله‌مانی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان.
له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه كه هه‌وڵ بده‌ین جالیه‌ی كوردی له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان دروست بكه‌ین، كه تا ئێستانهتوانراوه دروست بكرێت، و هه‌وڵ بده‌ن له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌نگی كورد كۆبكه‌ینه‌وه و بتوانرێت ئه‌ندامی كورد دیاری بكرێت بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان و په‌رله‌مانی وڵاتان و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تێكی زۆر به په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كانی كورد بكه‌ین.
ساڵی 2006 كۆبونه‌وه‌یه‌كم به سه‌رجه‌م نوێنه‌ری حیزبه كوردستانیهكانكرد، كه كۆببنه‌وه و به هه‌مو لایه‌كمان ده‌نگه‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببه‌ینه په‌رله‌مان به‌بێ گوێدانه ئینتیمای سیاسی، پێیان باش بو، به‌ڵام به‌گوێیان نه‌كردم.
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌یه‌وه كه پلانی هه‌یه بۆ دروستكردنی جالیه‌ی كوردی و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد بۆ دروستكردنی هێزی جه‌ماوه‌ری فشار، ئێستاش جالیه‌یه‌كی زۆری توركمان و عه‌ره‌ب كاریان كردوه و وه‌زیر و په‌رله‌مانتاریان هه‌یه، به‌ڵام كورد تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات.
من پێم وایه له‌دوای ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئیتر په‌نابه‌ری كورد و كوردستانیانی ده‌ره‌وه وێنه‌یه‌كی تر نمایش ده‌كه‌ن و چیتر به‌بێ كه‌س نامێننه‌وه و نانێردرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌بێ پرس، په‌نابه‌ری كورد له‌سه‌رده‌می رژێمه‌وه تائێستا كه ده‌چنه هه‌نده‌ران، بێگومان به‌بێ هۆ نییه و خه‌ڵك له خۆشی‌دا راناكات، ئه‌گه‌ر بابه‌ته ئابوری و داراییهكهش لێك بده‌ینه‌وه، ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرنگیه‌كی زیاتر به‌م په‌نابه‌رانه بدات و به‌و وڵاتانه بڵێت كه هه‌روا ئاسان نییه ئه‌م خه‌ڵكه به‌بێ پرس بنێریته‌وه و مافه‌كانیان پێشێل بكه‌یت.
سبه‌ی: تائێستا پاره‌یه‌كی بێ هه‌ژمار له‌بواری دروستكردنی جالیه‌ی كوردیدا خه‌رج ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا، ئایا توانیویانه ئه‌و جالیهیه دروست بكه‌ین یان خزمه‌تی هه‌ندێك ئه‌جێندایان كردوه؟
مامۆستا جه‌مال: به‌داخه‌وه، من حه‌ز ده‌كه‌م خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه باس ده‌كرێت به گوژمه‌یه‌كی زۆر له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مریكا و هه‌ندێك وڵاتی تری ئه‌وروپا و شوێنی تر، ته‌نها هه‌ر بۆ ناو په‌یداكردن و ده‌ستاوده‌ستكردن بوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌رانه پشتیوانی له جالیه‌ی كورد ده‌كرد، ئه‌وا زۆرترین كورد له به‌ریتانیایه، دوای ئه‌وه له ئه‌ڵمانیا و سوید و هۆڵه‌ندایه، ئه‌مانه هیچ گرنگیه‌كی پێ نه‌دراوه، ئه‌و براده‌رانه زۆرجار باس ده‌كه‌ن كه ئه‌و رێكخراوه یان ئه‌و دامه‌زرایه‌وه یان فڵان پلاتفۆر و سه‌نته‌ری كوردی هی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی باسی ده‌كرێت كه له ئه‌مریكا خه‌رجكراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، زۆر زۆره و ده‌كرا به (چوار یه‌ك)ی ئه‌و پاره‌یه جالیه‌یه‌كی زۆر مه‌حكه‌م و تۆكمه پێكبهاتایه له ئه‌وروپا، چونكه كوردێكی زۆرتری لێیه و كاریگه‌ری زۆرتریشی ده‌بو، ئه‌مه رابردوی زۆری هه‌یه، شه‌ری ناوخۆ یه‌كێك بو له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له ئه‌وروپاش كوردی كردبو به دو به‌شه‌وه، ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نیانه‌ی كورد دروستی ده‌كرد، ده‌بوایه یان یه‌كێتی بونایه یان پارتی، ئه‌وه‌شی كه بێلایه‌ن بوایه ده‌بوایه رێكخراوێكی بچوكیان دروست بكردایه، له ئه‌وروپا شاره‌وانییه‌كان هاوكاری هه‌ر گروپێك ده‌كه‌ن كه بیه‌وێت رێكخراوێك دابمه‌زرێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه چالاكبێت، مه‌سره‌فیشی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌مدا شه‌ڕی ناوخۆ، ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه پێشتریش هه‌بون، بون به دوبه‌شه‌وه.
هه‌ر بۆیه له‌مه‌ودوا ئه‌ركی گۆڕانه كه ریزه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی رێكبخاته‌وه و خه‌باتی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌یی كورد بخاته‌وه دۆخه ئاساییه‌كه‌ی خۆی و هه‌وڵبدات كه تۆوی برایه‌تی و كه‌سایه‌تی له‌نێو كورده‌كاندا بچێنێت، كه به‌داخه‌وه رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی به‌و حیزبایه‌تیه لاوازكراوه.
سبه‌ی: به‌كورتی، ده‌توانرێت بڵێین كه ته‌نها گۆڕان ده‌توانێت ساڕێژی ئه‌و برینانه بكات، كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه سه‌ری هه‌ڵدا؟
مامۆستا جه‌مال: بێگومان له ئێستادا ته‌نها گۆڕان چاره‌سه‌ری ئه‌و پهرتهوازهبونهی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و ئه‌وه‌نده‌ی من بینیومه له زۆربه‌ی وڵاتاندا زۆر له خه‌ڵكانی ناو یه‌كێتی و حیزبه‌كانی دیكه و خه‌ڵكه بێلایه‌نه‌كانیش، هاتونه‌ته ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه، له‌و كه‌سانه‌ی كه شتیان پێده‌كرێت.
بۆ نمونه ئێمه ئه‌نجومه‌نێكمان هه‌یه له هۆڵه‌ندا (په‌یوه‌ندییه‌كان) كه له 5 براده‌رن كه یه‌كێكیان ماجستێری هه‌یه له زانستی سیاسه‌ت و یه‌كێكی دیكه‌یان دكتۆرای هه‌یه له بواری پزیشكیدا و دانه‌یه‌كی تریشیان گه‌نجێكه و خوێندكاری ماسته‌ره له زانستی سیاسی‌دا.. و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆن و زۆر به چالاكانه و هۆشیارییه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بواری سیاسه‌ت و كاری باش ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه ده‌مێكه ئاواتی ئه‌وه‌یان هه‌بوه كه دژی شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌كتر كوشتن و خوێنڕێژی براكان ویستویانه رۆڵێك بگێڕن و كورد یه‌كبخه‌نه‌وه.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بگۆڕین و باسی شاره‌زور بكه‌ین، ئه‌مجاره‌یان شاره‌زور چۆن پێشوازی له گۆڕان ده‌كات؟
مامۆستا جه‌مال: هه‌مو كه‌سێك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه پێشوازی پشتیوانی خه‌ڵكی شاره‌زور زۆر له‌جاری پێش‌و (هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان) به‌هێزتر و فراوانتره، پێشوازیه‌كی گه‌رم له هه‌مو شار و شارۆچكه و گونده‌كاندا هه‌یه، له هه‌ردو هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوردا، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و ههڵهجهدا ئه‌مجاره گۆڕان بازدانێكی گه‌وره‌ی زیادبونی جه‌ماوه‌رییان ئه‌نجامداوه و ئه‌گه‌رچی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و باسكردنی ئه‌وه‌ی كه فڵان و فیسار گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوچه‌ی شاره‌زور یه‌ك كادیری دیاری گۆڕان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ناشگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ی بڵاویش ده‌كرێته‌وه درۆیه‌كی شاخداره.