ئا: دیه فازل‌و ساڵح ره‌حمان
له یه‌كه‌م ئاماری ره‌سمیی حكومه‌تی عێراقیدا كه له‌ساڵی 1947 ئه‌نجامدرا، رێژه‌ی كورد له‌شاری كه‌ركوك 65% بوو، دواتر له ئاماری 1957دا رێژه‌كه بۆ 48% كه‌مبوه‌وه‌و له ئاماری ساڵی 1977یشدا گه‌یشته 37%.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌پێی هه‌مان ئه‌و ئامارانه‌ی پێشوو رێژه‌ی توركمان له‌نێوان 4.8% بۆ 16.3% زیادی كرد‌و هاوكات رێژه‌ی عه‌ره‌بیش له زیادبووندا بوو به‌جۆرێك له 20%- 44% به‌رزبوه‌ته‌وه.
كلدان‌و ئاشوری‌و سریانی به رێژه‌یه‌كی وا كه‌مبوونه‌وه كه هه‌ست به بوونیان نه‌ده‌كرا، له بیسته‌كاندا 10%ی دانیشتوانی كه‌ركوكیان پێكده‌هێناو دواتر له حه‌فتاكاندا ئه‌وه‌نده كه‌مبوونه‌وه گه‌یشتنه 1.7%.
به‌ڵام پێكهاته‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ بۆته گرێكوێره‌یه‌ك‌و كردنه‌وه‌ی زۆرگرانه، توركمانه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌و شاره پێكده‌هێنن، عه‌ره‌بیش 35% ن‌و كورد ته‌نها 30%ی دانیشتوانی كه‌ركوكن، كورده‌كان گومانیان له‌و رێژانه هه‌یه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه 50%ی دانیشتوانی كه‌ركوك پێكده‌هێنن‌و بۆئه‌وه‌ش پشت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 ده‌به‌ستن، كه حیزبه كوردستانییه‌كان زیاتر له 50%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
دوای جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی عێراق‌و رووخاندنی رژێمی به‌عس، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق له‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا حكومه‌تیان پێكهێنا‌و دواتریش ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له راپرسییه‌كدا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا، به‌گوێره‌ی یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه ماده‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان وه‌كو"خانه‌قین، سنجار، مه‌نده‌لی، دوزخورماتوو، به‌رته‌له، به‌عشیقه‌و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه" داڕێژرا بۆئه‌وه‌ی ئاسایی بكرێنه‌وه‌و ئه‌و ئاواره‌و راگوێزراوه ره‌سه‌نانه‌ی خۆیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریب‌و ته‌هجیر‌و ته‌رحیله‌وه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه دوورخرابوونه‌وه، به‌ناوی ماده‌ی 58، دواتر‌و له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییشدا ماده‌ی 140 جێگه‌ی 58ی گرته‌وه‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌رپرس كرد له جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی‌و كورد‌و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ئه‌نجامیداون، ده‌بوایه حكومه‌تی به‌غدا‌و به‌رپرسه‌كانی پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ه‌وه به‌ڵام له‌سه‌رده‌می هه‌رسێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌لاوی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌و ته‌نانه‌ت مالیكیشدا كه به‌پێی به‌ڵێنه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كار بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه ده‌كه‌ن، هیچیان هه‌نگاوی جدیان نه‌نا بۆ جێبه‌جێكردنی 140و بارودۆخی ناوچه دابڕاوه‌كان ئاسایی نه‌كرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار به‌ڵێنیان به گه‌لی كورد‌و خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌دا كه رازی نابن ماده‌ی 140 دوابخرێت، دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ماده‌كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا جێبه‌جێ ناكرێت به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی به‌غدا ده‌ستووریان پێشێل كرد‌و ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 یان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه درێژ كرده‌وه‌و دا‌واشیان له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه به‌شداری له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكات‌و سه‌رپه‌رشتی بارودۆخه‌كه بێت.
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا چه‌ندین بڕیار‌و راسپارده له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه ده‌رچوون، چه‌ندین لیژنه‌و نووسینگه‌ش پێكهێنران‌و كرانه‌وه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام هیچكام له‌و لیژنانه نه‌یانتوانی ئه‌ركه‌كانیان له‌ماوه‌ی خۆیدا جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌وته‌ی چاودێران زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غداش دژی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ن‌و له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك كۆسپ‌و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م لیژنه‌كان‌و ئۆفیسه‌كاندا دروستده‌كه‌ن.
ماده‌ی 58 یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه
به‌گوێره‌ی ماده‌ی 58 كه له سێ بڕگه پێكهاتووه‌و تێیدا باسی ئه‌و میكانیزم‌و هه‌نگاوانه ده‌كات كه پێویسته بنرێن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه:
بڕگه‌ی أ:
پێویسته حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م كێشه موڵكایه‌تییه‌كانی ناوچه بارگرژه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ی كه رژێمی به‌عس له‌و ناوچانه‌ی كردووه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ر دیمۆگرافیای ناوچه‌كاندا هێناوه به تایبه‌ت (كه‌ركوك):
1-به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكایه‌تی پێویسته حكومه‌ت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا سه‌رجه‌م راگوێزراوو هاورده‌و دوورخراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی خۆیان‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
2-سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌وه هاورده كراون بۆ كه‌ركوك‌و نیشته‌جێكراون، پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌پێی ماده‌ی 10ی یاسای ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكایه‌تی گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان بكات‌و خه‌رجیی گه‌ڕانه‌وه‌و قه‌ره‌بووی پێویستیان بكاته‌وه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونیشیان بۆ دابین بكات.
3-له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی راگواستنه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیان دوورخراونه‌ته‌وه له كار‌و كه‌ره‌سته‌ی په‌یداكردنی بژێوی بێبه‌ش بوون پێویسته حكومه‌ت هه‌لی كاركردنی نوێیان بۆ بڕه‌خسێنێت.
4-سه‌باره‌ت به گۆڕینی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌رچوون، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و رێگه به‌و كه‌سانه بدرێت كه به‌وهۆیه‌وه زیانیان لێكه‌وتووه، جارێكی دیكه ناسنامه‌ی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان چاكبكه‌نه‌وه.
بڕگه‌ی ب:
رژێمی به‌عس گۆڕانكاری به‌سه‌ر سنووری ئیداریی چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا هێناوه كه ئامانجی سیاسی‌یان له پشته‌وه بووه بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی باڵای عێراق‌و حكومه‌ت رێنمایی پێویست بده‌نه كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گۆڕانكارییه نادادپه‌روه‌رییانه‌یه، له‌و پێناوه‌شدا پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی‌و حكومه‌ت‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن ئه‌وا پێویسته داوا له سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بكرێت كه‌سایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستنیشان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه.
بڕگه‌ی ج:
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكییان له‌سه‌ره له‌نێوانیشیاندا كه‌ركوك دواده‌خرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه یه‌كلاییده‌كرێنه‌وه، دواتر سه‌رژمێرییه‌كی دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی دروست‌و شه‌فاف به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌تا كاتی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور، پێویسته ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادوه‌ریی به‌ڕێوه‌بچێت‌و ئیراده‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له‌به‌رچاوبگیرێت.
ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی 31/12/2005و یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی كه كاری له‌سه‌ركرا نووسینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی بوو، كه له‌ناو ده‌ستووره‌كه‌شدا ماده‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه گه‌ڵاڵه‌كرا به‌ناوی ماده‌ی 140 كه درێژكراوه‌ی ماده‌ی 58ی یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بوو.
ناوه‌رۆكی ماده‌ی 140:
یه‌كه‌م/ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌نگاوه پێویسته‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ماده‌ی 58 له یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه به‌سه‌رجه‌م بڕگه‌كانییه‌وه.
دووه‌م/ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی خرابووه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی كاتییداو له ماده‌ی 58ی یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا داڕێژراوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌ی كه به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵبژێردراوه، درێژه به ئه‌ركه‌كانی پێش خۆی بدات‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ماده‌ی 140 له (ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری‌و ریفراندۆم) له كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه جێبه‌جێبكات، بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئیراده‌ی دانیشتوان، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كه دوامۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ش 31/12/2007-ه.
بڕگه‌ی 22 له به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی:
دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیستی ئیئتلافی یه‌كگرتووی شیعه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه پێكهێنرا، نوری كامیل مالیكی كاندیدی لیستی ئیئتلاف بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رنامه‌یه‌كی كاری ئاماده‌كرد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كه له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا جێبه‌جێی ده‌كات، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ی كه له كارنامه‌كه‌یدا بڵاویكرده‌وه بڕگه‌ی (22) بوو كه تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و تێیدا هاتووه: "حكومه‌ت پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه پشت ده‌به‌ستێت به ماده‌ی 58 له یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م جێبه‌جێكردنه‌ش به سێ قۆناغ ده‌بێت (ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری‌و ریفراندۆم)، له‌كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه كه ناكۆكییان له‌سه‌ره، حكومه‌تیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانیه‌وه هه‌نگاوی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی قۆناغی ئاساییكردنه‌وه له‌وانه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به كه‌ركوك بوون. ئه‌م قۆناغه‌ش له 29/3/2007 كۆتایی دێت‌و قۆناغی راپرسی له 31/7/2007 ده‌ستپێده‌كات، دواقۆناغیش كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه پێویسته له 15/11/2007 ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنران بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی 58 و 140:
له سه‌رده‌می كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا رۆژی 9/2/2005 به‌پێی بڕیاری ژماره 15، ده‌سته‌یه‌كی باڵا پێكهێنرا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك‌و تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ده‌سته‌یه‌كی باڵای سه‌ربه‌خۆ له رووی ئیداریی‌و داراییه‌وه پێكده‌هێنرێت له‌هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان.
بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ماده‌ی 58 له یاسای كاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت‌و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی دارایی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات بۆ كاروباری ده‌سته‌كه‌و راییكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پابه‌ند ده‌بن به‌و بڕیاره‌وه.
به‌پێی نووسراوی ژماره (م ر ن 48/1373) له‌به‌رواری 9/8/2006 دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ژماره 46ی ده‌ركرد كه تایبه‌ت بوو به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140:
خشته‌ی 1
لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به سه‌رۆكایه‌تی هاشم شبلی وه‌زیری دادی عێراق‌و ئه‌ندامێتی 10 كه‌س دامه‌زرا كه كاكه‌ڕه‌ش سدیق نوێنه‌ری پارێزگای كه‌ركوك‌و محه‌مه‌د خه‌لیل نوێنه‌ری عه‌ره‌ب له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ته‌حسین محه‌مه‌د عه‌لی كه‌هیه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توركمان‌و شیعه‌و ئاشوری‌و مه‌سیحی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، محه‌مه‌د ئیحسانیش وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سێ وه‌زیری حكومه‌تی عێراقیش ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵان ئه‌وانیش نه‌رمین عوسمان وه‌زیری ژینگه‌و جه‌واد بولانی وه‌زیری ناوخۆ‌و جاسم محه‌مه‌د وه‌زیری وه‌رزش ولاوان.
به‌پێی فه‌رمانی ژماره 46 بڕی 200 ملیۆن دۆلار وه‌ك بودجه بۆ لیژنه‌كه ته‌رخانكراوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی ماده‌ی 140.
له 4/4/2007دا هاشم شبلی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ لیژنه‌كه بێ سه‌رۆك مایه‌وه، تا له 31/7/2007 رائید فه‌همی وه‌زیری زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیای عێراق وه‌ك سه‌رۆكی نوێی لیژنه‌كه ده‌ستنیشانكرا، له‌ماوه‌ی 4/4 -2/8 لیژنه‌ی باڵا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامنه‌دا ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ماده‌كه هه‌بوو.
به‌پێی فه‌رمانی ئیداریی ژماره (ل م 140/2) له به‌رواری 13/9/2006 لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، پێنج لیژنه‌ی پێكهێنا بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كان‌و سێ نووسینگه‌شی كرده‌وه:
1-لیژنه‌ی چاودێری، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری داد.
2-لیژنه‌ی دارایی، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ژینگه.
3-لیژنه‌ی سكرتاریه‌ت، به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم.
4-لیژنه‌ی ته‌كنیكی، به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
5-لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كان، به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له هه‌رسێ پارێزگای كه‌ركوك‌و دیاله‌و موسڵ سێ نووسینگه‌ی تایبه‌تی كرده‌وه:
1-نووسینگه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، كه له‌لایه‌ن كاكه‌ڕه‌ش سدیق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
2-نووسینگه‌ی پارێزگای دیاله، كه ئۆفیسه‌كه‌ی له شاری خانه‌قینه‌و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د خه‌فاجی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
3-نووسینگه‌ی پارێزگای موسڵ، كه ئۆفیسه‌كه‌ی له‌شاری سنجاره له‌لایه‌ن د. محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
دواتر لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ستنیشانكرا به‌ناوی لیژنه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موڵكایه‌تی‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی موڵكایه‌تی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
خشته‌ی 2
له‌دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كه به‌پێی فه‌رمانی ژماره 46ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌رواری 9/8/2006دا ده‌رچوو، تێكڕای ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجامیداون (23) كۆبوونه‌وه بوون كه له ساڵێك‌و 4 مانگدا ئه‌نجامدراون:
ئه‌و بڕیارانه‌ی له لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140-ه‌وه ده‌رچوون تا كۆتاییهاتنی واده‌ی دیاریكراو كه نه‌توانرا ماده‌كه‌ی تێدا جێبه‌جێ بكرێت:
1-بڕیاری ژماره 1 له به‌رواری 16/1/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه: كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی كه‌ركوكن‌و به‌هۆكاری سیاسیی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه (كورد، توركمان، ئاشوری، كلدانی، عه‌ره‌ب) بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان كه له‌ماوه‌ی 17/7/1968 تا 9/4/2003 به هه‌ر هۆكارێكی (سیاسی، ره‌گه‌زی، تایه‌فی، ئایینی) له كه‌ركوك راگوێزراون.
2-بڕیاری ژماره 2 كه له‌به‌رواری 16/1/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه: كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانه راگوێزراو و ده‌ركراوانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه كه له‌ناوچه‌كانی خۆیان به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریبه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه له‌نێوانیشیاندا دانیشتوانی كه‌ركوك، له‌ماوه‌ی 17/7/1968 تا 9/4/2003 بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان‌و قه‌ره‌بووش بكرێنه‌وه.
3- بڕیاری ژماره 3 له به‌رواری 4/2/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه: ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانه هاوردانه‌ی كه هێنراونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكییان له‌سه‌ره له‌نێوانیشیاندا كه‌ركوك، بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه له‌ماوه‌ی 17/7/1968 تا 9/4/2003، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ره‌بووی پێویست بكرێنه‌وه.
4-بڕیاری ژماری 4 له به‌رواری 4/2/2007 دا ده‌رچووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته كشتوكاڵییانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕانی دیموگرافی (ته‌عریب) ی ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نجامدراون له‌نێوانیشیاندا كه‌ركوك، گێإانه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه پێش سیاسه‌تی ته‌عریب بوون.
5-بڕیاری ژماره 5 له به‌رواری 13/8/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه: كه پێویسته ده‌ستبكرێت به خه‌رجكردنی قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر ئاواره‌و هاورده‌كاندا.
6-بڕیاری ژماره 6 له به‌رواری 1/10/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه كه پێویسته ئه‌و سته‌م‌و زۆردارییه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ردوو ناوچه‌ی (تسعین‌و حمزه عه‌لی)دا هێنراوه‌و موڵكه‌كانیان لێداگیركراوه پێویسته بگه‌إێنرێنه‌وه بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان.
خشته‌ی 3
هه‌ریه‌ك له بڕیاره‌كانی 1،2،3،4 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی 19/4/2007 په‌سه‌ندكراون‌و به نووسراوی ژماره (ق2/1/27/6756) ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی باڵای ماده‌ی 140 كراوه بۆ جێبه‌جێكردن، له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ته‌رخانی كردبوو ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی فۆرمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌سه‌ر ئاواره‌و هاورده‌كانداو تێیدا بڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی بۆ هه‌ر خێزانێكی هاورده ته‌رخانكرا كه له‌كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان. بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقی‌و پارچه‌یه‌ك زه‌ویش بۆ هه‌موو خێزانێكی ئاواره ته‌رخانكرا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی.
خشته‌ی4
خشته‌ی 5