سازدانی: به‌هادین یوسف
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشهسازییو وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه: كه نه‌وتی خاو راسته‌وخۆ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران دهڕواتو به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه له‌یه‌ك رۆژدا له سێ ده‌روازه‌ی نێوان ههرێمو ئێرانه‌وه زیاتر له (1000) تانكه‌ر نه‌وت رۆشتونو وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانیش به به‌رپرسیار ده‌زانێت له یه‌ك دڵۆپ نه‌وت كه له هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: كه ئاشتی هه‌ورامی وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه ده‌كات، نه‌ك وه‌زیرێكی حكومهتو ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه دروستده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی باڵای حیزب پشتگیریی لێبكرێت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌كو به‌رپرسێكی دیاریكراوه له‌بوارێكدا بۆ گروپێكی دیاریكراو كاربكات.
رۆژنامه: دوای دروستبونی ئه‌و هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دروست بو، وته‌بێژی حكومهتو وه‌زیری سامانه سهروشتییهكانیش رایانگه‌یاند: به‌پێی یاسا مامه‌ڵه دهكهنو نه‌وتی رهشو پاشماوه‌ی پاڵێوگه‌كانی هه‌رێم ده‌نێرنه ده‌ره‌وه، چی یاسایه‌ك رێگه به‌م كاره ده‌دات؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: ئه‌و یاسایه‌ی به‌ركاره‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، یاسای ژماره (22)ی ساڵی (2007)ه، كه پێی ده‌وترێت (یاسای نهوتو گازی هه‌رێمی كوردستان) له‌و یاسایه‌دا به‌شێویه‌كی ورد سه‌ره‌ڕای بونی كه‌موكورتی، شێوازی گه‌ڕان به‌دوای نهوتو هه‌ڵكه‌ندنی بیرهكانو دهرهێنانو به بازاڕكردنی نهوتو دانانی پاره‌كه‌ی ده‌ستنیشانكراوه له چوارچێوه‌ی چوار كۆمپانیا‌و سندوقێكدا، یاساكه ده‌ستنیشانی كردوه به‌چی شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌رزی واقیع ده‌یبینین ناچێته چوارچێوه‌ی به‌ندو ماده‌كانی ئه‌و یاسایه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به فرۆشتن‌و پاڵاوتنی نه‌وته‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی یاساكه‌یه.
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته بكه‌ین، كه له سنوری هه‌رێمه‌وه ئاودیوی ئێران ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای ئێمه‌یه، به‌شێك له‌و نه‌وته كه به قسه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانیش ده‌ڵێت: به‌شێك نه‌وتی سنوری به‌غدایه‌و به‌رپرسیار نییه لێی به‌شێكی تری نه‌وتی ره‌شه پاشماوه‌ی ئه‌و سوتهمهنیانهیه كه ده‌درێته پاڵاوگه‌كانی ههرێمو دواتر دوای ئه‌وه‌ی گازوایلی لێ دروست ده‌كرێت بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با نه‌وتی ره‌شی لێ ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بۆ ئێران ده‌برێت، به‌ڵام ئه‌و پرسیارانه‌ی دروست ده‌بێت، كه به دانپێدانانی خودی وه‌زیر زیاتر (100) پاڵێوگه‌ی بچوكی ناشه‌رعی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا، كه به‌پێی یاساكه پێویست ده‌كات هه‌ر ده‌زگایه‌ك پرۆسه‌ی نه‌وتی ئه‌نجامبدات مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌ربگرێت، به‌ڵام بێ مۆڵه‌ت ئه‌و پاڵیوگانه كاردهكهنو نه‌وتی خاویان به‌ته‌نكه‌ر بۆدێت به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م پاڵێوگانه ده‌كرێت بڵێین نه‌وتی ره‌شه، ده‌كرێت بڵێم: له سێ روه‌وه نه‌وتی ره‌ش هه‌یه یه‌كێكیان: ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌نده، دوه‌میان: ئه‌وه‌ی دو پاڵێوگهكهی هه‌رێمه، سێیه‌م: ئه‌و نه‌وته ره‌شه‌یه كه له میانه‌ی پاڵاوتنی نه‌وته خاوه‌كان له‌لایه‌ن پاڵێوگه بچوكه‌كانه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه راستی تێدایه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه ئه‌وه‌یه، ئێمه ئاگامان لێیه‌تی نه‌وتی خاو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسته‌وخۆ بۆ ئێران ده‌نێردێت، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای نهوتو گازی هه‌رێم، ده‌بێت فرۆشتنی نه‌وت له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا بێت، ده‌بێت له‌ڕێی حكومه‌تی مه‌ركه‌زه‌وه بێت، یان له رێگه‌ی دروستكردنی كۆمپانیایه‌ك بێت كه له یاساكه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، له‌كاتێكدا تائێستا ئه‌و كۆمپانیایه دروستنهكراوهو ناتوانین بڵێین، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت شه‌رعییه، هه‌ر ئیجرائاتێك بكرێت شه‌رعیه‌تی نییه، چونكه به‌پێی رێكارییه‌كانی یاساكه نییه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی زانیاریی نافه‌رمیی، به‌شێك له نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌برێته پاڵاوگه ناشهرعییهكانو ره‌ش ده‌كرێت له‌پێناو چاوبه‌ستكردنی رای گشتیدایه، كه بڵێن، نه‌وتی ره‌شه، نه‌ك نه‌وتی خاو و دواتر ده‌برێته ئێران، پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌م نه‌وته خاوانه له‌لایه‌ن ئه‌و پاڵێوگانه رهشدهكرێت كه خودی وه‌زیر ده‌ڵێت: مۆڵه‌تیان پێنه‌داون له‌كاتێكدا حكومه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵده‌كات، له كوێی دنیادا هه‌بوه حكومه‌ت باوه‌ڕی به ده‌زگایه‌ك هه‌بێت له كاتێكدا ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و ده‌زگایانه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و دادگایی بكرێن.
رۆژنامه: سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌وته خاوه كوێیه، كه ده‌درێته ئه‌و پاڵێوگانه؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌وته خاوه، كێلگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكجار وه‌زیر ئه‌وه رتدهكاتهوه، به‌ڵام ئێمه به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و نه‌وته، نه‌وتی خاوی ته‌قته‌ق‌و كیڵگه‌كانی دیكه‌یه، وه‌زیر ده‌ڵێت: ئاگام له‌و نه‌وته نییه له عێراقه‌وه دێت‌و ده‌چێته ئێران، له‌كاتێكدا به‌پێی یاساكه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌رپرسیاره له‌یه‌ك دڵۆپ نه‌وت كه له هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، به‌چی حه‌قێك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان رێگه به‌وه ده‌دات قاچاخجێتی به نه‌وته‌وه بكرێت؟!، به‌ڕای من ئه‌وه دوفاقهییو تێكه‌ڵكردنی دو پرۆسه‌و مامه‌ڵه‌ی ناشه‌رعییه، مامه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه نه‌وتی قاچاخ دێته هه‌رێمی كوردستان‌و ئاودیوی ئێران ده‌كرێت، مامه‌ڵه‌یه‌كی تریان ئه‌وه‌یه له هه‌رێمی كوردستان قاچاخچێتی ده‌كرێت، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌كرێت به‌وه‌ی به‌غدا په‌رده‌پۆشی بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌رێم به‌پرسه له هه‌ردوكیان؟
رۆژنامه: به‌ڵام وه‌زیر ده‌ڵێت: به‌پێی پسوڵه‌و به‌شێوه‌ی رسومات له‌ڕێی موزایه‌ده‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، كاره‌كه‌ش دراوه به‌دو كۆمپانیا؟ به‌چی موزایه‌ده‌یه‌ك؟ ئه‌مانه بۆ رون نین؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: ئێمه ناڵێین موزایه‌ده نه‌كراوه، له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت: ئه‌وان موزایه‌ده‌یان كردوه، به‌ڵام به‌پێی یاسای (بهكرێدانو فرۆشتنی ماڵی ده‌وڵه‌ت)، به‌پێی ئه‌و یاسایه موزایه‌ده‌یان بۆ فرۆشتنی نه‌وت كردوه، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای نهوتو غازی هه‌رێم، هیچ یاسایه‌كی تر كاری پێناكرێت، كه‌واته له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یاسایه هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن شه‌رعیه‌تی نییه، یاسایه‌ك ده‌ركراوه بۆ نهوتو گاز ئه‌م یاسایه تۆزی له‌سه‌ر نیشتوه، كه‌چی به یاسایه‌كی تر كارده‌كه‌ن، كه هی سه‌رده‌می حكومه‌تی عێراقییه؟
رۆژنامه: كه‌واته خودی موزایه‌ده‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ش نایاساییه؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه، موزایه‌ده‌یه، یاسایه‌كی بۆ ده‌ركراوه، حكومه‌تی ههرێمو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه له ماوه‌ی چوارساڵی رابردو ئه‌و چوار كۆمپانیای تایبه‌ت بهگهڕانو ده‌ركردن‌و فرۆشتنی نهوتو سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كانی دروست نه‌كردوه به مه‌به‌ست بو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له ده‌ستی وه‌زیردا كۆبكاته‌وه، ئه‌همیه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه چییه؟، ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌گه‌ر دروست بكرێن سهرۆكایهتیو ده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه‌یان پێده‌ده‌رێت، ئه‌مانه ده‌كه‌ونه ژێر چاودێریی په‌رله‌مان، ئه‌م ده‌زگایانه دروست بكرایه ئێمه هیچ گومانێكمان له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دروست نه‌ده‌كرد.
رۆژنامه: ئه‌ی كوا داهاتی ئه‌و فرۆشتنه، كه ئه‌وان ده‌ڵێن، به‌وه‌سڵ بوه‌و چوه‌ته خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، له‌كاتێكدا له‌كاتی گفتوگۆی بودجه‌دا وه‌زیری دارایی وتی: یه‌ك دیناری نه‌وتی هه‌رێم نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: له پرسیاره‌كه‌دا به‌شێكی وه‌ڵامه‌كه‌تان ده‌ستكه‌وت، به‌وپێیه‌ی له یاسای نهوتو گازی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستنیشانكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك داهاتی نه‌وت، زۆرترین خزمه‌ت به خه‌ڵكی هه‌رێم بكات له‌ڕوی ئابوری‌و سیاسییه‌وه، له‌ڕوی سیاسییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی هێنده گوماناوی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وت كردوه له‌ماوه‌ی رابردودا نه‌ك نه‌یتوانیوه خزمه‌ت بكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی جۆرێك له سه‌رئێشه‌و ئاڵۆزیی دروستكردوه‌و بوه‌ته هۆی دروستكردنی ململانێ كه پێموایه: هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی تری خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌نجامی ئه‌و ئاڵۆزییه خه‌ریكه ده‌بنه قوربانی، له‌ڕوی ئابورییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌و شوێنانه كه پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی لێ ئه‌نجامده‌درێت له كۆیه‌و گهرمیانو زاخۆ، به‌پێی یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ له هه‌ر شوێنێك نه‌وت ده‌ربهێنرێت ده‌بێت یه‌ك دۆلار بۆ ناوچه‌كه بێت بۆ خزمه‌تكردن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌قه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردوه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ئه‌و ناوچانه ته‌رخان نه‌كردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نه‌وت ده‌بێته هۆی داگیركردنی زهویو زار‌و پیسبونی ژینگه، له‌ڕوی دیكه‌وه پێویسته داهاتی نه‌وت زۆرترین خزمه‌ت به كوردستان بكات، به‌ڵكو ته‌واوی داهاتی نه‌وت تائێستا به ناڕۆشنی ماوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌ستورو ئسوڵدا پێویسته دینار به‌دیناری وه‌زیری دارایی ئاگاداربێت، له دو روه‌وه، له‌و روهی وهزراهتهكهی مه‌عنییه بۆ هه‌ر داهاتێك كه له هه‌رێمدا هه‌بێت، لهڕویهكی دیكه‌وه له یاساكه‌دا هاتوه: وه‌زیری دارایی یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی، كه پێكهاتوه له سه‌رۆكی حكومهتو جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری پلاندانان‌و وه‌زیری دارایی‌و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، واته له دو روه‌وه ده‌خوازێت وه‌زیری دارایی، نه‌ك ئاگای له داهاتی نه‌وت بێت، به‌ڵكو ئاگای له ته‌واوی پرۆسه‌كه بێت.
رۆژنامه: ئه‌ی ئه‌ندامانی تری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ئاگایان لێیه؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: من گومانم هه‌یه، به‌پێی كۆمه‌ڵێك زانیاریی كه له به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومییه‌وه پێمان ده‌گات، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌ده‌نگ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه ناچێت، ئاشتی هه‌ورامی، وه‌كو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات، گومانی ئه‌وه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی باڵای حیزب پشتگیریی له به‌رنامه‌كه‌ی بكرێت، هه‌ڵسوكه‌وتی ئاشتی هه‌ورامی، وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌زیرێك نییه له حكومه‌تێكدا، وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسێكی دیاریكراوه له بوارێكدا بۆ گروپێكی دیاریكراو كاربكات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره.
رۆژنامه: ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌رێمییه‌ی كه له یاساكه‌دا هاتوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگادار نه‌بێت، حكومهتو پهرلهمانو چاودێری دارایی ئاگادار نه‌بێت؟ كێ به ئێمه بڵێت ئه‌م نه‌وته داهاته‌كه‌ی چه‌نده‌و بۆ كوێ ده‌چێت؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: ئێمه هیچ رهقهمێكمان لا نییه، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان چاودێریی حكومه‌ته، به‌ڵام هه‌مو بواره جیاوازه‌كان بوه‌ته ململانێی حیزبی، حیزب ده‌ستی وه‌رداوه‌ته هه‌مو دام‌و ده‌زگاكان له ناویشیاندا په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش وایكردوه په‌رله‌مان لاواز بێت‌و توانای به‌دواچونی نه‌بێت بۆ كاروباری هه‌مو وهزارهتهكانو به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ر شانی ئێمه‌یه، كه بێین ئه‌م هاوكێشه‌یه بگۆڕین، له‌سه‌ر سكه‌ی ناسروشتییه‌وه بیخه‌ینه سه‌ر سكه‌ی راسته‌قینه، ده‌بێت به‌رپرسان ئاگایان له‌وه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان نین كه بڕیار له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هێنده گرنگ ده‌ده‌ن، كه په‌یوه‌ندیی به نه‌وه‌ی ئاینده‌شه‌وه هه‌یه، ئه‌م په‌رله‌مانه وا ده‌خوازێت به ئه‌ركی یاسایی‌و راسته‌قینه‌ی هه‌ستێت، به‌تایبه‌ت ئه‌م پرۆسه گوماناوییه كه نه‌یكردوه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه، روبه‌ڕوی قه‌یرانێكی گه‌وره بوه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر حكومه‌تدا، حكومهتو په‌رله‌مان وه‌كو دو ده‌ستیان لێهاتوه، كه هی یه‌ك جه‌سته‌و عه‌قڵه، كه حیزبه، حیزب هاتوه به‌ده‌ستێكی حكومه‌تی دروستكردوه‌و به‌وشێوه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی بكات، به‌ده‌سته‌كه‌ی تر كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه ئیعاز ده‌داته په‌رله‌مان كه لاوازبێت‌و توانای به‌دواچونی ئه‌و حكومه‌ته‌ی نه‌بێت، كه خۆی دروستیكردوه، چونكه له ئه‌نجامدا به‌رژه‌وه‌ندیی یهكێتیو پارتی له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت‌و بونی په‌رله‌مانێكی چالاك، واته: ئاشكرا بونی كۆمه‌ڵێك گرفت‌و كێشه‌ی ئابوری، بۆیه رێگه نه‌دراوه په‌رله‌مان چالاك بێت‌و به‌دواچون بۆ ئه‌و وهزارتانه بكات.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه بۆ خولی پێش‌و راست بێت، كه زیاتر له (75%)ی په‌رله‌مانتاران له لیستی ده‌سه‌ڵات بون، به‌ڵام ئێستا ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، ئه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌بن به‌ده‌سته‌كه‌ی تری حیزب؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: له سه‌ره‌تای كاری په‌رله‌مانیدا هه‌وڵمانداوه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی به‌وشێوه‌یه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا هاتوه بهكاربخهین له‌پێناو خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی، ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی نه‌وت له هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی یاسادابێت، زۆرترین خزمه‌ت به‌خه‌ڵك بكات‌و شه‌فافیه‌تی تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، ئۆپۆزسیۆن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیداوه به‌دواچونی جدیی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، وه‌ك گۆڕان یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان ناردنی پرسیار بوه بۆ وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار، پرسیارمان ئاراسته‌ی وه‌زیر كردوه سه‌باره‌ت بهناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، له‌باره‌ی جێبه‌جێ نه‌بونی یاسای نهوتو گازه‌وه، له‌باره‌ی پاڵاوگه ناشهرعییهكانهوه، جگه‌له‌وه‌ی هه‌وڵمانداوه پرسیاری راسته‌وخۆمان ئاراسته‌ی كردوه، به‌ڵام ئه‌و له‌مپه‌رانه زۆرن، ئه‌گه‌ر وه‌زیر بێته پهرلهمانو سه‌راپای قسه‌كانی دوربێت له واقیعه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا زۆرینه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌وانیان قبوڵه، چونكه له سه‌ره‌تاوه بڕیاریانداوه، كه وه‌زیره‌كان تا چوار ساڵه‌كه وه‌زیر بن، به‌هه‌مو خهلهلهكانیانهوه، ئه‌مه رێكه‌وتنێكی پێش وه‌خته، ئه‌مه ئاسته‌نگه جگه له‌وه‌ی ده‌توانین قسه بكه‌ین هیچ كارتێكمان له‌به‌رده‌ست نییه، ئاسته‌نگی دوه‌میان ئه‌وه‌یه، ئێمه وه‌كو فراكسیۆن گۆڕان له‌سه‌ر پاڵێوگه نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌بونی یاسای نهوتو گازی ههرێمو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له یاساكه‌دا هاتوه، كه كۆمپانیای هه‌ره گرنگن، پرسیارمان ئاراسته‌ی وه‌زیر كردوه، به‌ڵام به‌شێك له‌م پرسیارانه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌مماندا، كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پرسیاره‌كان نانێرێت بۆ وه‌زیر، ئه‌و گومانه لای ئێمه دروست ده‌بێت كه به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نایانه‌وێت به‌دواداچون بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت بكرێت، هه‌ندێك پرسیاریش ده‌چێت بۆ وه‌زیر، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كان نانێردرێنه‌وه، ئاسته‌نگێكی تر له‌ناو لیژنه‌كاندا ئه‌وه‌یه، ئێمه كه‌مینه‌ین و لیژنه‌كانیش بچوككراوه‌ی په‌رله‌مانه، ئێمه سێ كه‌س بین له لیژنهیهكدا حه‌وت كه‌سی تری سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته، ئه‌م حه‌وت كه‌سه به‌دوری نازانم ئیعاز له حیزبه‌كانیان وهربگرنو له ئه‌نجامدا ئه‌و دو حیزبه رێكه‌وتنێكی ستراتیژییان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه په‌رله‌مانتاره‌كان ئیعاز له‌ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر پهرلهمانو لیژنه‌كان ئه‌وه حاڵیان بێت، ئێوه‌ش كهمینهبنو لهمپهرتان بۆ دروست بكرێت، ئه‌ی خه‌ڵك چیبكات، چۆن به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ده‌پارێزن؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی سیاسییه، له‌هه‌مو دنیادا وایه، زۆرینه‌و كه‌مینه هه‌یه، هه‌ندێكجار دیموكراسی دیوی خراپیی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌و كه‌مینه له‌وڵاتانی تردا لایه‌نه باشه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام له كوردستاندا لایه‌نه سلبییه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنرێت، به‌و مانایه نا ده‌سته‌وه‌سان بین، بیرمان نه‌چێت به‌شێكی كاری ئێمه له‌ناو په‌رله‌ماندایه به‌شه‌كه‌ی تری له‌ناو خه‌ڵكدایه، ئه‌گه‌ر بتوانین له‌م روه‌وه چیكرا بیكه‌ین، ئه‌گه‌رنا راستییه‌كان به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نین‌و راستییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕو.
رۆژنامه: ئه‌ی بۆ به‌دواداچون بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ناكه‌ن؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین، ره‌نگه هه‌ندێكجار له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كه‌ی خۆشمان لاماندابێت، ره‌نگه هه‌ندێكجار دابهزیبێتین بۆ ئاستی شتی زۆر بچوك، من بۆخۆم هه‌وڵمداوه به‌دوای تهنكهرهكاندا بڕۆم تاسنوری ئێران، له‌میانی پرسیاركردنم له وه‌زیر له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌زمانێك زۆر ناباو وه‌ڵامی داینه‌وه، له‌بری ده‌ستخۆشی، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی بو، ئه‌م به‌ڕێزانه پێیانوایه: هه‌رخۆیان ده‌زانن بڕیار له‌سه‌ر نه‌وت بدهنو هه‌ر خۆیان نوێنه‌ری خهڵكنو هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه سودمه‌ند بن كه ئه‌مان ئۆكه‌یی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
رۆژنامه: له‌مه‌وه درهناكهوێت كه وه‌زارتی سامانه سروشتییه‌كان بۆ خۆی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و له حكومهتو په‌رله‌مان گه‌وره‌تره؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: واده‌رده‌كه‌وێت.
رۆژنامه: ئه‌ی چۆن ئێوه لێپێچینه‌وه‌و به‌دواداچون ده‌كه‌ن؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: ئێمه له‌میانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆماندا وه‌ك گۆڕان‌و ئۆپۆزسیۆن، له چوارچێوه یاسایی‌و ئسوڵییهكاندا، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی پیته‌و له‌نێوان حكومهتو په‌رله‌مان ههبێتو هاوكاریمان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك نه‌بینه له‌مپه‌ر كه ئه‌و گومانه‌یان هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر زانیاریمان پێبده‌ن پارێزگاری‌یان لێبكهینو باشه‌كانیان بۆ خه‌ڵك بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام كه ئه‌وه نه‌كه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان به‌وشێوه‌یه بێت هه‌مو گوشارێكی یاسایی‌و مه‌ده‌نی له‌سه‌ر حكومهتو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دروست ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه، چونكه له ئه‌نجامدا خۆمان به نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌زانین‌و بێده‌نگیی له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه به‌رپرسیارێتی مێژویی ده‌خاته سه‌رمان.
رۆژنامه: ئێوه هیچ زانیارییه‌كتان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نكه‌ره نه‌وتانه‌ی كه رۆژانه ده‌ڕۆنه سنوری ئێرانه‌وه؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی لای من هه‌یه، ئه‌و رۆژه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر بودجه رونكردنه‌وه‌ی ده‌دا، ئه‌و رۆژه (384) ته‌نكه‌ر له كێڵگه نه‌وتی ته‌ته‌ق رۆشتبو هه‌ر تهنكهرهو (28) ته‌ن باردهكاتو بۆ هه‌رته‌نێك (385) دۆلار وه‌رده‌گیرێت، كۆمه‌ڵێك ورده‌كاریی تر هه‌یه، به‌پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستمان ده‌برێته ئێران بۆ به‌نده‌ر عهباسو به‌نده‌ر ئیمام، هه‌ندێكی له خه‌زاندا ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێك له‌و نه‌وته به‌ناو ره‌شه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پاشماوه‌یه له‌وێ ده‌پاڵێورێت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بهرههمو موشته‌قاتی لێده‌رده‌هێنرێت، ئه‌وكاته پاشماوه‌كه‌ی ده‌كرێته سوته‌مه‌نی بۆ خستنه‌گه‌ڕی وێستگه‌ی كاره‌با، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی تری ئه‌و نه‌وته بۆ چین‌و مالیزیا براوه، به‌ڵگه هه‌یه ئه‌و راستیانه ده‌سه‌لمێنن.
یهكخاڵی تر هه‌یه ده‌مه‌وێت رونیبكهمهوه، وه‌زیر ده‌ڵێت: ئه‌م نه‌وته‌ی هه‌یه به‌شێكی زۆری زیاده‌یه، ئاگادارین له سێ خاڵی سنوره‌وه له (باشماخ، په‌روێزخان، حاجی ئۆمه‌ران) له‌یه‌ك رۆژدا (1212) ته‌نكه‌ر نه‌وت ئاودیوی ئێران بوه، ده‌بێت لایه‌نی كه‌م پاشماوه‌ی زیاتر له (4000) ته‌نكه‌ر نه‌وتی خاوبێت، ده‌بێت (3 هه‌زار) ته‌نكه‌ر نه‌وتی سپی‌و به‌نزین خرابێته بازاڕه‌وه، ئه‌ی كوا ئه‌و به‌رهه‌مانه؟! بۆیه گومان ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن نه‌وتی زیاده‌یه، یان خاوه، ئه‌سڵه‌ن نه‌وتی زیاده نییه له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌یه به‌ش ناكات، ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌ڕوات له (75%) زیاتری ره‌نگه بهدهستكاریی نه‌كراوی، یان به هه‌ندێك ده‌ستكاریی، یان كه‌مێك رهشدهكرێتو ده‌نێردرێته ئێرانه‌وه.
رۆژنامه: وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بۆم بسه‌لمێنن كه نه‌وتی خاو چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه؟ بۆچونت چییه له‌وباره‌یه‌وه؟
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: له‌بیرمان نه‌چێت وه‌زیر له‌و باره‌یه‌وه زۆر شاره‌زایه ده‌كرێت چاوه‌ڕێی ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی لێبكرێت، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات بۆی بسه‌لمێنن، بابێت كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه بكات كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌یه، هاوكاریی لیژنه‌كه‌ی ئێمه بكات، با وه‌زیر ئه‌وه‌ش بزانێت هه‌ر له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌وه له‌و حیزبه‌ی ئه‌وی كاندید كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وه‌زیر، زانیاریی ئه‌وه‌ی لایه كه ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌چێته دره‌وه نه‌وتی رهشكراوه، له وه‌زیر ده‌پرسم: ئه‌و یاسایه‌كی هه‌یه به‌ناوی نهوتو گاز‌و یاسایه‌كی تری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئه‌م دو یاسایه سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وی دیاریكردوه، چۆن رێ به‌خۆی ده‌دات بڵێت، له سنوری ده‌سه‌ڵاتی مندا قاچاخچێتی به‌نه‌وته‌وه ده‌كرێت، زانیاریی تر هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنیت، نه‌ك قاچاخچێتی پێوه ده‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌و بازرگانیه‌ش كه به‌نه‌وته‌وه ده‌كرێت له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه قۆرخكراوه له‌وانه: (نۆكان‌و قهیوانو عێراق ئۆیل)، خه‌ڵك هه‌یه له كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا له پارچه زه‌وییه‌كه‌ی باوباپیرانی نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت به‌واسته كراوه‌ته چایچی، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌مو كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌رفه‌ت بۆ گهنجانو بێكاره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات‌و قه‌ره‌بوی زه‌وییه‌كانیان بكاته‌وه، كادرانی ناوخۆ، نه‌ك كادری ده‌ره‌جه یه‌ك نین، به‌ڵكو پێویستیان به واسته‌و تهسكییهی حیزب هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی دهرهجهدویان ده‌ستبكه‌وێت.