راپۆرتی: شارا عه‌بدولڕه‌حمان
ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسیی بونه‌ته دو به‌شه‌وه، ژماره‌یه‌كیان ئاماژه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌كه دهكهنو ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ڵێن: "له كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا مافه زه‌وتكراوه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرینه‌وه".
ئامانج له پێكهاتنی ده‌سته‌ی داكۆكی
ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانه سیاسییه‌كانی كوردستان سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی ناڕازیی له‌ناو كۆمكاری زیندانه سیاسییه‌كانی كوردستان دروستبو، ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه چه‌ندین رێپێوان‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتنی رێكخست‌و چه‌ندینجار ناڕه‌زاییان له پێشێلكردنی مافی زیندانه سیاسییه‌كانی كوردستان بردوه‌ته به‌رده‌می به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیراوه.
له رۆژی 28/8/2009دا له‌سه‌ر راسپارده‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌ك جێگری ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسیی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامداو تێیدا نوێنه‌ری تازه‌ی ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییان هه‌ڵبژێردران، كه له (7) نوێنه‌رو (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكهاتبون، كه له‌دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌سته به‌ستراتیژێكی نوێوه ده‌ستی كرده‌وه به كاره‌كانی له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (4)ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌تایبه‌ته بهمافو ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی.
محه‌مه‌د پشده‌ری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانه سیاسییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هۆكاری سه‌ره‌كییان له پێكهێنانی ده‌سته، ئه‌وه‌بوه كه كۆمكاری زیندانه سیاسییه‌كان وه‌ك پێویست كار‌و چالاكییه‌كانی بهڕێوهنهبردوهو زیاد له پێویست گوێڕایه‌ڵی هه‌ردو حیزبه باڵاده‌سته‌كه‌ی كوردستان بوه.
به وته‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه، ئامانج له به‌ستی ئه‌و كۆبونه‌وه فراوانه‌و پێكهێنانی ده‌سته‌ی نوێ، ئه‌وه‌بوه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه بێت، به‌ڵام به وته‌ی محه‌مه‌د پشده‌ری، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش داواكارییه‌كانیانی پێ جێبه‌جێنه‌كراوه، "هه‌ربۆیه ئێمه ئه‌و ده‌سته‌یه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دروستمان كردبو، به‌ده‌سته كۆنه‌كه ماینه‌وه".
ده‌ستێوه‌ردانی حیزب
دوای ئه‌وه‌ی كه زیندانییانی سیاسیی به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندیان كه مافی رهواو ئیمتیازاتیان له‌ساڵی (2006)ه‌وه تا ساڵی (2010)، كه بڕی (134) ملیار دیناره له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌و لێیان زه‌وتكراوه، ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانه سیاسییه‌كانی كوردستان له رۆژی 2/3/2010دا له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان مانگرتنی گشتییان راگه‌یاند، به‌ڵام چه‌ندجارێك له‌لایه‌ن كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتییه‌وه بانگهێشت كران بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مافه‌كانیان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكهنو كۆتایی به‌مانگرتنه‌كه‌یان پێبهێنن، هه‌رچه‌نده چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌كه ناڕازی بون، به‌ڵام به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا كه ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌بو دوای زیاتر له (10) رۆژ له مانگرتن، چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی داكۆكی له زیندانییان سه‌ردانی (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییان كرد‌و ئه‌ویش به‌ڵێنی پێدان كه له رێگه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانیی له په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌یان بۆ جێبه‌جێبكات.
خالید ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌ندامی پێشوی ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسیی، ئه‌وه‌ی بۆ (رۆژنامه) ئاشكراكرد: پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانیی كردوه كه سه‌ردانمان بكات، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانی نه‌كردون، وتیشی: "به‌ڵام له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، هه‌ر رۆژێك دوای كۆبونه‌كه سه‌ردانی خێمه‌ی مانگرتنه‌كه‌ی كردین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانمان".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی و شكاندنی به‌ڵێنه‌كه‌ی
له سه‌ردانی سۆزان شه‌هاب، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانیی بۆلای زیندانییانی مانگرتو، به خه‌تی خۆی كه جه‌خت له به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، نوسیویه‌تی: "ئێمه وه‌ك لیستی كوردستانیی، پشتگیریی له جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (4)ی ماف‌و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسی ده‌كه‌ین‌و كارمان كردوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه ئه‌م یاسایه ئینفازی پێبدرێت، بهروار 11/3/2009 ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش لای ده‌سته‌كه پارێزراوه.
به‌ڵام له دانیشتنی رۆژی 8/4/2010ی خولی گرێدانی دوه‌می ساڵی یه‌كه‌می په‌رله‌مان، كه تایبه‌ت بو به پرۆژه‌یاسای بودجه، لیستی ده‌سه‌ڵات كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پێكدێنن، به تێكڕای ده‌نگ پرۆژه‌یاسای ژماره (4)ی ساڵی (2006)ی په‌رله‌مانی عێراق، كه تایبه‌ته به ماف‌و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسیی ره‌تكرده‌وه، ده‌سته‌ی داكۆكیش ئه‌مه به شكاندنی به‌ڵێن ناوده‌به‌ن.
ده‌ستێوه‌ردانی حیزب ناكۆكی دروستده‌كات
سه‌ردانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانیی بۆلای زیندانییانی سیاسیی، ناكۆكیی ده‌خاته نێو ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ شكاندنی مانگرتنه‌كه‌یان، كه سۆزان شه‌هاب داوای ده‌كات، ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه ده‌بنه دو به‌شه‌وه، كه به‌شێكیان پێیان باشه پشت به به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیستی كوردستانیی ببهستنو مانگرتن بشكێنن‌و به‌شێكیشیان به‌هۆی بێمتمانه‌یی به به‌ڵێنه‌كه له‌گه‌ڵ درێژه‌پێدانی مانگرتنهكهن.
خالید ئه‌وڕه‌حمان به (رۆژنامه)ی راگه‌یاند: "من پێم وتن كه متمانه‌م به به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵات نییه بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانمان، بۆیه پێویست ناكات مانگرتنه‌كه‌مان بشكێنین، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر به‌ڵێنی سۆزان شه‌هاب مانگرتنه‌كه‌یان شكاند، دواتریش ده‌ركه‌وت كه فریودرانو به‌ڵێنه‌كه نه‌هاته‌دی".
هه‌ربۆیه ئه‌و رۆژه ناكۆكیی كه‌وته نێوان ئه‌ندامانی دهستهكهوهو به وته‌ی محه‌مه‌د پشده‌ری، خالید ئه‌وڕه‌حمان هه‌ر ئه‌و رۆژه چوه ماڵه‌وه‌و وازی له ده‌سته هێنا.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبونی ده‌سته‌كه
ئێستا ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانه سیاسییه‌كان له كێشمه‌كێشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و بهردهوامبونیدایه، هه‌روه‌ك خالید ئه‌وڕه‌حمان ئاماژه‌ی پێكرد: له كۆبونهیهكدا كه رۆژی 23ی ته‌موزی ئه‌مساڵ به‌ستویانه، به كۆی ده‌نگی پێنج ئه‌ندامی ده‌سته‌كه بڕیاریانداوه كه ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسیی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌كه، هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دو خاڵ، كه هۆكارێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه له‌پێناویدا ده‌سته‌كه‌یان پێكهێناوه جێبه‌جێی بكه‌ن، هۆكارێكیش ئه‌وه‌یه كه له‌ناو ده‌سته‌كه‌دا حیزبایه‌تی كراوه، هه‌روه‌ك وتی: "بۆیه نه‌مانویست وه‌زعی زیندانییه سیاسییه‌كان نه‌بێته كێشمه‌كێشی حیزبایه‌تی‌و ده‌سته‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
به‌ڵام ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌كه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ده‌سته‌كه‌یان ههڵوهشابێتهوهو جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاری ده‌سته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی یاسای ژماره (4)ی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت.
رزگار تاهیر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسیی، بۆ (رۆژنامه) وتی: "ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسیی، كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان‌و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش هه‌یه، به‌هیچ جۆرێك ههڵنهوهشاوهتهوهو له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه ده‌ڵێن هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، نه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو نه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای ده‌سته‌كه‌ن".
به‌ڵام به وته‌ی محه‌مه‌د پشده‌ری، هه‌مو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بانگه‌شه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌كه ده‌كه‌ن، چونه‌ته‌وه ناو دهسهڵاتو "له‌پێناوی ئه‌وه‌ی پۆست‌و ئیمتیازیان پێبدرێت، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌سته‌كه له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا هه‌مو مافه‌كانی زیندانییانی سیاسیی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌نین".
كار گه‌یشتوه‌ته هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی شه‌خسی
ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییانی سیاسیی بۆ سه‌لماندنی راستی‌و دروستی زیندانیبونی ئه‌ندامه‌كانیان، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌یان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا كرد، به‌ڵام به‌پێی نوسراوێك كه ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی زیندانه سیاسییه‌كانی كردوه، ده‌ركه‌وتوه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه به‌ناوی (خالید ئه‌وڕه‌حمان) به ماده‌ی (313) سزادراوه، كه به وته‌ی محه‌مه‌د پشده‌ری، ئه‌و ماده‌یه سیاسی نییه‌و زیندانییانی سیاسی به ماده‌كانی (156 تا 223) له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا حوكم درابون، وتیشی: "ئێمه ئێستا شه‌رمه‌زارین كه كه‌سێك زیندانیی سیاسیی نه‌بوه له ریزی ده‌سته‌كه‌ماندا بوه‌و ئێمه پێمان نه‌زانیوه".
به‌ڵام خالید ئه‌وڕه‌حمان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه زیندانیی سیاسی بوه، هه‌روه‌ك بۆ (رۆژنامه) وتی: "ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ڵگه‌ی زیندانیبونهكهمه كه له‌لایه‌ن (مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره‌وه) حوكم دراوم بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به ماده‌ی (313)، كه نازانم ئه‌و ماده‌یه چییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه یاساكانی مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره جیاوازه له‌گه‌ڵ ماده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره له عێراقدا خۆی تایبه‌ت بوه به‌و كه‌سانه‌ی كه موعاره‌زه‌ی ده‌سه‌ڵات بون‌و دژی رژێمی به‌عس كاریان كردوه".
هه‌ربۆیه به‌داخه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشتر له‌یه‌ك ده‌سته‌دا كاریان كردوه ئێستا كه‌وتونه‌ته تانه لێدانی.
پێداگریی له‌سه‌ر مافی زیندانه سیاسییه‌كان
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشوی ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانه سیاسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه داوایان لێكراوه كه پرۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ ماف‌و ئیمتیازاتی زیندانه سیاسییه‌كان دابڕێژنو ئاراسته‌ی ئه‌وانی بكه‌ن تا بیكه‌نه یاسا، هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌كی (22) خاڵی داڕشتوه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه داكۆكیی له ماف‌و ئیمتیازاتی زیندانییه سیاسییه‌كان ده‌كات.
خالید ئه‌وڕه‌حمان وتی: "ئێمه وازمان له‌و مافه‌ی زیندانه سیاسییه‌كان نه‌هێناوه‌و ئه‌و پرۆژهیاسایهمان ئاماده‌كردوه‌و پێنج ئه‌ندامی پێشوی ده‌سته‌كه ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین، كه هیچی كه‌متر نییه له یاسای ژماره (4)ی په‌رله‌مانی عێراق‌و ئیمتیازاتی زۆرتریشی تێدایه".