راپۆرتی: به‌رهه‌م خالید
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: نه‌بونی ئازادیی راده‌ربڕین، مانای نه‌بونی دیموكراتییه‌ته
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین، یه‌كسانه به به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دیموكراسی
تۆفیق كه‌ریم: به‌رپرسیارێتیی مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌راوێزه ئازادییه‌ی هه‌رێم، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات
حیزبه سیاسییه‌كانی كورستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئازادیی رادهربڕینو رۆژنامه‌گه‌ریی، پێشه‌نگی ئازادییه گشتییهكاننو به ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتیشی ده‌زانن، رێگه‌بگرێت له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌راوێزی ئازادیی به‌رته‌سك‌و سنوردار بكه‌ن.
ده‌نگه ناڕازییه‌كان دژ به هه‌وڵه‌كانی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی رۆژنامهگهریو راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان، تا دێت به‌ره‌و هه‌ڵكشان دهڕۆنو رۆژنامهنوسانو داموده‌زگا میدیاییهكانو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌ره‌وڕوی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌وه‌ستنه‌وه كه دژ به میدیای ئازاد‌و كاری رۆژنامه‌نوسی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌و پێیه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سیستمی دیموكراسییه له هه‌ر وڵاتێكدا.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: ئازادیی رادهربڕینو رۆژنامه‌گه‌ریی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه له سایه‌ی دیموكراسیداو په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر له نێوان دیموكراسی‌و ئازادیی راده‌ربڕیندا هه‌یه به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر وڵاتێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه دیموكراسی تێدایه، به‌ڵام ئازادیی راده‌ربڕینی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و وڵاته، یان دیموكرات نییه، یان دیموكراتییه‌كه‌ی كه‌موكوڕیی تێدایه.
ئه‌سه‌سه‌رد، وتیشی: "شتێكی سه‌یرو نامۆیه كه وڵاتێك خۆی به وڵاتێكی دیموكراسی پیشانبداتو له هه‌مانكاتدا ئازادیی راده‌ربڕینی تێدا نه‌بێت، چونكه كاتێك باس له ئازادیی راده‌ربڕین ده‌كه‌ین، ده‌بێت ئه‌و ئازادییه له رێگای چه‌ند ئامرازێكه‌وه خۆی بنوێنێت، بۆ نمونه رۆژنامه‌و تهلهفزیۆنو كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان له‌و ئامرازانه‌ن كه ده‌بنه هۆی نواندنی بیروڕای جیاواز‌و ناكرێت ئازادیی راده‌ربڕین بۆ هاوڵاتییان بسه‌لمێنرێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هیچ ئامرازێك نه‌بێت بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و ئازادییه".
ئازادیی راده‌ربڕین، پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له پێكهاته‌ی سیستمی دیموكراسیدا هه‌یه‌و ئه‌و رۆڵه‌ش له ماده‌ی (19)ی جاڕی گه‌ردونیی مافی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه ده‌ڵێت: "هه‌مو كه‌سێك مافی ئازادیی راده‌ربڕینی هه‌یه، ئه‌و مافه‌ش پێكدێت له ئازادیی هه‌ڵگرتنی هه‌ر بیروباوه‌ڕێك به‌بێ فشار، وه‌رگرتنی هه‌واڵ‌و زانیاریی‌و گواستنه‌وه‌ی به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك، به‌بێ گوێدانه سنووره‌كان".
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، باس له‌وه‌ده‌كات: ئازادیی راده‌ربڕین، ئامرازێكی گرنگی نوێبونه‌وه‌ی سیاسی‌و میكانیزمێكی گرنگی پیاده‌كردنی دیموكراسییه، واته هه‌ر حیزب‌و لایه‌نێك داوای دیموكراسی بكات‌و داوای ئه‌وه بكات، سیستمی حوكمڕانی به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی بچێت به‌ڕێوه‌و هاوچه‌رخ بێت‌و دیموكراسییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیارده‌كان‌و پرۆسه‌ی سیاسیی وڵاتێكدا بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت له‌و نێوه‌نده‌دا ئازادیی راده‌ربڕین مسۆگه‌ر بێت، چونكه ئازادیی راده‌ربڕین په‌یوه‌ندیی به ئازادییه گشتییه‌كانه‌وه هه‌یه، وه‌ك ئازادییه فهردییهكانو ئازادییه سیاسییهكانو په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی به فره‌یی سیاسی‌و ئاینی‌و مه‌زهه‌بییه‌وه هه‌یه.
به بڕوای ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، ئه‌گه‌ر بڕوامان به ئازادیی راده‌ربڕین نه‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسادا، ناتوانین بڵیین، بڕوایه‌كی راسته‌قینه‌مان به فره‌یی هه‌یه، به كورتی بایه‌خی ئازادیی راده‌ربڕین له بایه‌خی دیموكراسیدایه، له بایه‌خی په‌ره‌پێدانی سیاسیدایه‌و له بایه‌خی بڕوابوندایه به فره‌یی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، پێیوایه: ئازادیی بیروڕا، یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسیی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مهدهنیداو به‌بێ بونی ئه‌و ئازادییه هیچ مانایه‌ك نامێنێته‌وه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئازادیی، بۆیه ئه‌وان زۆر مه‌به‌ستیانه ئه‌و چه‌مكه به ته‌واوی مانا بچه‌سپێت.
تۆفیق كه‌ریم، ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه، ئه‌مڕۆ قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه دهكرێتو به دروشمی باق باق‌و بریق ده‌ڕازێته‌وه، به‌ڵام له راستیدا، تا ئێستا لێره ئه‌و چه‌مكه ئیشیی پێ ناكرێت وه‌ك خۆی‌و كهپتێك هه‌یه، "ئێمه‌و لایه‌نه‌كانی تر، ده‌مانه‌وێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قوڵبكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك توانی ئازادیی بیروڕای تێدا بچه‌سپێت، ئه‌وا ئازادییه‌كانی دیكه‌ش خۆیان ده‌چه‌سپێن، چونكه ئازادیی بیروڕا سه‌رقافڵه‌و پێشه‌نگه‌و ئه‌وانی تر به‌دوایدا دێن‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه".
رۆژی (18)ی ئه‌م مانگه، كۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن، كه‌مپه‌ینێكی بۆ به‌رگریكردن له ئازادیی رادهربڕینو رۆژنامه‌نوسی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له رێگای زنجیره‌یه‌ك سكاڵاوه له‌سه‌ر رۆژنامه‌كانی رۆژنامه‌و هاوڵاتیو ئاوێنه‌و گۆڤاره‌كانی لڤین‌و رێگا‌و فشار، داوای بڕێكی خه‌یاڵی له قه‌ره‌بو كردوه‌و ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له كاری رۆژنامهوانیو مێدیای ئازاد.
له یاداشتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له ئازادیی راده‌ربڕینی كۆمپانیای وشه‌دا هاتوه: "ماوه‌یه‌که فشاری ده‌سه‌ڵات له کوردستانی عێراق له‌سه‌ر ئازادیی رادهربڕینو میدیای ئازاد چڕتر بوهتهوهو گه‌یشتوه‌ته ئاستێک که مه‌ترسیی خستوه‌ته سه‌ر ئازادیی رادهربڕینو ئه‌زمونی حوکمڕانیی له کوردستانی عێراق، ئه‌و فشاره‌ی ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه‌ته ئاستی تۆقاندنی سیاسیی بۆ ترساندنی رۆژنامهنوسو رۆشنبیر‌و نوسه‌ران تا نه‌توانن ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگرن‌و باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ‌و که‌موکوڕیی حوکمڕانیی‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی‌و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له داموده‌زگاکانی حکومهتو دادوه‌ریدا بکه‌ن".
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی رۆژنامهنوسانو چاودێرانه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارتیدا، کار به یاسای کارپێکراوی رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره (35)ساڵی (2007)ی په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق ناکه‌ن، به‌ڵکو بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ئازادیی رادهربڕینو میدیای ئازاد کار به یاساکانی سزادانی عێراقی ساڵی (1969) ده‌که‌ن، بۆیه به ئه‌ركی حكومهتو سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌زانرێت كه رۆڵ ببینن‌و كار بۆ چه‌سپاندنی یاساكانی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵ، ره‌خنه له‌و هه‌وڵانه ده‌گرێت كه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی رادهربڕینو رۆژنامه‌گه‌ریی دهنرێنو پێیوایه: چه‌نده ئازادیی بیروڕا له نێو رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا قوڵ ببێته‌وه، چه‌نده سانسۆری له‌سه‌ر هه‌ڵگیرێت، ئه‌وه‌نده به قازانجی كۆمه‌ڵگه‌و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیش ده‌شكێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خۆرئاوا دهبینرێتو هه‌رگیز نه‌مانبیستوه، ئه‌و وڵاتانه ئه‌و ئازادییه به مه‌ترسی بزانن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و دهسهڵاتو له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "بۆیه پێموایه، فراوانبونی ئازادیی بیروڕا له رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا، پێش هه‌مو لایه‌ك له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدایه، بۆیه به ره‌هایی له‌گه‌ڵ ئازادیی بیروڕاو رۆژنامهگهریمو نابێت هیچ سانسۆرێك بمێنێت‌و هه‌مو كه‌سێك بۆی هه‌بێت رای خۆی دهرببڕێتو پێشموایه، ئه‌و پاشه‌گه‌ردانییه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریش بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه به خه‌ڵك بوترێت، ئه‌وه زیانی ئازادیی رۆژنامهگهرییو بیروڕایه، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ی لێ‌بگرن".
تۆفیق كه‌ریم، مه‌ترسیی خۆشی نیشاندا له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی په‌راوێزی ئازادیی دهدرێنو به مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌ی وه‌سف دهكاتو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه حیزبه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی توانایهوهو به‌جدیی كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و په‌راوێزه ئازادییه‌ی ئێستا هه‌یه، فراوانتری بكهنو قوڵتری بكه‌نه‌وه‌و وتیشی: "به‌رپرسیارێتیی مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌راوێزه ئازادییه، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات، هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شێك له به‌رپرسیارێتییان ده‌كه‌وێته سه‌رشان".
له‌لای خۆشیه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به دڵنیاییه‌وه، حیزبه‌كه‌ی له سه‌نگه‌ری به‌رگریی له ئازادیی راده‌ربڕیندا دهبنو باسی له‌وه‌كرد كه یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای نه سه‌پاندنی یه‌ك بیروباوه‌ڕه‌وه دامه‌زراو له سێ ته‌وژمی دیاریكراو له‌یه‌كتر جیاجیا دروست بو.
ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئازادیی راده‌ربڕین وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، دیارده‌یه‌كه له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر جیاوازی دهبێتو ره‌نگه له سه‌رده‌مێكدا زۆر گه‌شه بكات‌و بۆ پێشه‌وه بچێت‌و له سه‌رده‌مێكی دیكه‌دا به پێچه‌وانه‌وه بۆ دواوه بگهإێتهوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می فراوانكردنی ئازادی‌و ئازادیی رادهربإینهو هه‌ر پاشهكشهیهكو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ دواوه، زیانی زۆر به ناوبانگی ههرێمو به دیموكراسییه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ك ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو، باسی ده‌كات: هه‌مو به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌كی ئازادیی راده‌ربڕین، پاشه‌كشه‌یه له پرۆسه‌ی دیموكراسی، چونكه ئازادیی راده‌ربڕین یه‌كێكه له ئاماژه گرنگه‌كان به بونی دیموكراسی‌و ئازادیی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری له كۆمه‌ڵگادا، بۆیه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه، یه‌كسانه به به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دیموكراسی، واته پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات له پێگهیهكهوه كه بیركردنه‌وه‌ی دیموكراسیی هاوچه‌رخ نایخوازێت.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، باس له‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات بریتییه له فه‌راهه‌مكردنی فه‌زایه‌كی ئازاد، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین ببێت به راستییه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی، واته خوڵقاندنی ئه‌و فه‌زایه كه ئه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته‌و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌لێنی یاسایی هه‌بێت كه سنور بۆ ئازادیی راده‌ربڕین دابنێت، ده‌بێت پڕبكرێنه‌وه.