سازدانی: هوشیار عبدوڵا
نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوی كه‌ناڵی KNNدا باس له داهاتوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمپانیای وشه و شێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه و وه‌رگرتنی سولفه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، هاوكات باس له‌دواین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م ئازادی راده‌ربڕین ده‌كات.
KNN: با له‌وه‌رگرتنی بودجه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، راسته كه بودجه‌تان وه‌رگرتوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه بودجه‌مان وه‌رنه‌گرتوه، سولفهمان وه‌رگرتوه، یه‌كێك له به‌نده‌كانی وه‌ره‌قه‌ی ئیسڵاحی سیاسی كه ئێمه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ترا خه‌ریكین جێبه‌جێ بكه‌ین، بریتیه له چه‌ند نوقته‌یه‌ك له سه‌روی هه‌مویانه‌وه قانونی ته‌مویلی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان، ئێستا ئه‌و قانونه له به‌رده‌می په‌رله‌ماندایه، هه‌ر ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كه‌ن و تائێستا جێبه‌جێ نه‌بوه، ئه‌وه‌ی كه ده‌درێت به حیزبه‌كان به‌ناوی سولفه‌وه ده‌درێت، بڕیار وایه ئه‌و قانونه كه ده‌رچو له په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وساكه حیزبه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی له په‌رله‌ماندا هه‌یانه، یاخود به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستیانهێناوه به گوێره‌ی یه‌كێك له‌و دو میعیاره بودجه وه‌ر بگرن، ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌رمانگرتوه سولفه‌یه و بودجه نیه.
KNN: باشه ئه‌م سولفیه به‌راورد به‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی وه‌ریانگرتوه تائێستا، ئه‌وه‌ی كه ئاشكراكراوه یاخود راگه‌یه‌ندراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ت زۆر كه‌متره له‌وه‌ی كه ئێوه وه‌ری ده‌گرن، بۆ قبوڵتانكرد؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئێمه پێشتر تا میزانیه‌ی ساڵی رابردو ته‌سدیق نه‌كرابو، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان به ئاره‌زوی خۆیان پاره‌یان له بودجه‌ی كوردستان بردوه، به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه كه وه‌ختی خۆی باسیانكرد، به هه‌ردو حیزب نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلاریان ده‌برد، به‌ڵام دوای ته‌سدیقكردنی میزانیه‌ی ساڵی رابردو، ئه‌م بڕه زۆر كه‌م بوه‌ته‌وه و پێموایه ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا توانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوروژێنێت، ئێمه ئه‌مانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی ته‌مویلی حیزبه‌كان به قانون رێكبخرێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه‌ش ئه‌و قانونه‌ی كه ده‌رده‌چێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، پێمان وایه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌كانی تریش رابێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌یان هه‌رچه‌ندێك بێت پێی رازیبن.
KNN: كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی زۆرتان بڕیوه له رێكخستنه‌وه‌ی بزوتنهوهكهتاندا، ئێستا قسه‌و باسێك هه‌یه به‌وه‌ی كه جیاوازی بۆچون هه‌یه له‌ناو ئێوه‌دا به تایبه‌ت له نێوان قیادهكاندا بۆ دیاركردنی چۆنێتی قیاده‌كردنی گۆڕان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌ناو ئێمه‌دا ئێمه بۆچونی جیاواز هه‌یه و پێموایه ئه‌مه شتێكی ته‌بیعییه، به‌ڵام بۆچونه‌كانی ئێمه و جیاوازیه‌كانمان له‌سه‌ر شتی فیكری و له‌سه‌ر شتی سیاسی و له‌سه‌ر شتی ئایدۆلۆژی نیه، ئێمه ئه‌گه‌ر جیاوازیشمان هه‌بێت له بۆچوندا له‌ڕاستیدا جیاوازیه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر شتی فهنیه، له‌سه‌ر شتی ته‌كنیكیه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆ نمونه، چۆن ناو شاری سلێمانی رێكبخه‌ین یان چۆن ناو شاری هه‌ولێر رێكبخه‌ین، چۆن ناو شاری كه‌ركوك رێكبخه‌ین، شته‌كانمان زۆرتر فه‌نییه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كاروباری سیاسی یا به خیلافاتی ئایدۆلۆژی سیاسی و... هتد نیه، به‌لاشمه‌وه شتێكی زۆر زۆر ته‌بیعییه، چونكه ئێمه له قۆناغێكداین كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی تازه‌یه، ئه‌مانه‌وێت رێكخراوێكی تازه دروست بكه‌ین به هه‌یكه‌لێكی تازه، ئه‌گه‌ر ناكۆكی و بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بێت بێگومان شتێكی ناته‌بیعییه.
KNN: باس له هه‌یكه‌لێكی تازه‌و بۆچونی جیاواز و جیاوازیت كرد له گۆڕاندا، ئێوه هه‌مان ئه‌و كادره موتهفهریغه سیاسیانه دروست ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها كار و پیشه‌ی ببێ به كاری سیاسی، یاخود كادرێك دروست ده‌كه‌ن كاری سیاسی بكات و كاری ئاسایی خۆشی بكات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو سه‌ره‌تا پێی وایه كه هه‌مو هاوڵاتیه‌كی كوردستان پێویسته جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و سه‌ربه‌خۆیی دارایی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕای هه‌بێت، هه‌ر به‌و مه‌نتیقه كه چۆن ئێمه پێمان خۆشه هه‌مو هاوڵاتیه‌ك له كوردستاندا چ ژن بێت چ پیاو بێت، جۆرێك له سه‌ر به‌خۆیی ئابوری هه‌بێت، پێمان خۆشه هه‌مو هه‌ڵسوڕاوێكی سیاسیش له‌هه‌ر حیزبێكی سیاسی بێت، جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و سیاسی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌به‌سترێته‌وه بهحیزبێكهوه و نه‌بێت به كۆیله‌ی موچه‌ی مانگانه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆی، له‌به‌رئه‌وه به‌و مه‌نتیقه ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه‌مترین ژماره‌ی كادری موتهفهریغمان هه‌بێت، بۆ كادره موتهفهریغهكانیشمان كارێكی وا ده‌كه‌ین كه وه‌كو كارمه‌ند كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می تازه‌بونه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه له حاڵه‌تی ژیاندا بێت، وانه‌بێت له حاڵه‌تێكدا بێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌ست بگرن به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له ئێستاوه تا 50 ساڵی تر بمێننه‌وه.
KNN: له‌ماوه‌ی رابردودا باس له‌وه ده‌كرێت كه زۆرترین چالاكی ئێوه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر له رێگه‌ی فراكسیۆنهكانتانهوه بوه له په‌رله‌مانی كوردستان و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چالاكی بزوتنه‌وه سیاسیه‌كه‌تان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دو فراكسیۆنه چۆن ده‌بێت یاخود چی ده‌بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه راسته ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه كه په‌رله‌مان كارا بێت و پێمان وایه ئێمه له وڵاتێكدا ئه‌ژین سێ ده‌سه‌ڵاتی گرنگی تێدایه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی، ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی بریتیه له په‌رله‌مان كه فركسیۆنهكهی ئێمه له‌وێ به چالاكی كار ده‌كه‌ن، ئێمه پێمان خۆش نیه حیزبێك ببێت به به‌دیلی په‌رله‌مان یان حیزب ببێت به به‌دیلی حكومه‌ت، ئێمه پێمان خۆشه په‌رله‌مان كاره‌كانی خۆی بكات و حكومه‌تیش كاره‌كانی خۆی بكات، به مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌رچیه‌كمان بوێت كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت باسی بكه‌ین ده‌بێت له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان باسی بكه‌ین، باقیه‌كه‌ی تریشی ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بێت یان رێپێوان بێت یان ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بێت یا ده‌ربڕینی پشتیوانی بێت، ئه‌وه چالاكی سه‌ر جاده‌یه، ئێمه چالاكی جۆراوجۆرمان ده‌بێت، چالاكی رۆشنبیریمان ده‌بێت، چالاكی سیاسیمان ده‌بێت، بێگومان چالاكیمان له بواره جیاجیاكانی ژیاندا ده‌بێت.
KNN: با كه‌مێك بێینه سه‌ر كۆمپانیای وشه، پێشتریش له روبهڕوهكانی تردا باسمانكردوه، كۆمپانیای وشه زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه یان نا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كۆمپانیای وشه پێش بزوتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌مه‌زراوه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، كاتێك كه كۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن دامه‌زرا هێشتا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌ستپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كایه‌دا نه‌بو، چونكه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵسوڕاون، ئومێدێكی زۆریان به‌وه هه‌بو كه له‌ناو داخڵی حیزبه مهوجودهكانی كوردستاندا هه‌ندێك ئاڵوگۆڕ بكرێت، پاش ئه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت ئه‌وه كارێكه ناكرێ، له‌به‌رئه‌وه په‌نامان برد بۆ دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئێستا ئه‌توانیت بڵێیت تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای وشه توانیویه‌تی له‌دو هه‌ڵبژاردندا پشتیوانیه‌كی زۆر گه‌رم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات، به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه كه زمانحاڵه، گه‌لێك جار له‌ناو دامودهوزگاكانی كۆمپانیای وشه چ له سایته‌كه‌ی له رۆژنامه‌كه‌ی له تهلهفزویۆنهكهی له رادیۆكه‌ی، كه‌سانێك قسه ده‌كه‌ن بیروبۆچونی خۆیان ده‌رده‌بڕن، گه‌لێك جار دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه ده‌كه‌ن، ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و بیروباوه‌ڕی جیاواز بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و په‌راوێزی ئازادیه‌ی كه له‌ناو ده‌زگاكانی كۆمپانیای وشه‌یه، پێم وانیه له ناو ده‌زگا حیزبیه‌كانی تردا هه‌بێت.
KNN: ماوه‌ی پێش‌و وازت له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیای وشه هێنا كه‌سێكی ترت له شوێنی خۆت دانا، بۆچی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه ئیشكالێكی سیاسی هێناوه‌ته پێشه‌وه، ئیشكاله سیاسیه‌كه ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاوه من دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای وشه بوم و خاوه‌نی كۆمپانیای وشه بوم، له‌هه‌مان كاتدا منیش یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مه جۆرێك له تێكه‌ڵاوی دروستكردوه له به‌ینی كۆمپانیای وشه و له به‌ینی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئێمه به‌و ئیتیجاهه ده‌ڕۆین، من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی پێم باش نیه ئێمه ته‌جروبه‌ی راگه‌یاندنی حیزبی دوباره بكه‌ینه‌وه، من ئومێدم وایه هاوڕێكانم و هاوكارهكانیشم له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌ناو كۆمپانیای وشه، پێكه‌وه بتوانین بگه‌ینه بۆچونێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن ئه‌م دو ده‌زگایه له‌یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه، كۆمپانیای وشه وه‌كو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی جیاواز له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
KNN: ئه‌مه ده‌لاله‌تێكی تر نیه به‌وه‌ی كه لانی كه‌م تۆ واز له هه‌ر رۆڵیك یتری ئیعلامی ده‌هێنیت و خۆت ته‌رخان ده‌كه‌یت بۆ كاری سیاسی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له راستیدا من هه‌ر به شتێكی شكڵی له ده‌زگاكه‌دا بوم، ئه‌گینا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، له‌وه‌تی كۆمپانیای وشه دامه‌زراوه كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی سه‌رانی هه‌مو ده‌زگاكه خۆیان هه‌فتانه نه‌خشه‌ی رێگای خۆیانیان داناوه، بیر‌و بۆچونه‌كانی خۆیان و هه‌ندێكجار له كۆبونه‌وه‌كاندا من به‌شداریم كردوه و هه‌ندێك جاریش به‌شداریم نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر پرسیارێك له‌وانه بكه‌ن كه ئه‌و ده‌زگایانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن ته‌له‌فزیۆنه، رادیۆیه، سایته‌كه‌یه، رۆنامهكهیه، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌خۆییان هه‌بوه و ئازادییان هه‌بوه له ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕی جیاواز و وه‌كو یه‌كه‌ی جیاواز كاریان كردوه.
KNN: ده‌گوترێت ره‌نگه هۆكارێكی تریش بریتی بێت له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كۆمپانیای وشه و گۆڕان له یه‌ك جیابكه‌یته‌وه، راسته؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: وه‌كو باسم كرد ئه‌گه‌ر هاوڕێكانم و هاوكاره‌كانم یارمه‌تیم بده‌ن به‌ڵێ جیای ده‌كه‌ینه‌وه.
KNN: له ماوه‌ی رابردودا كۆمپانیای وشه كه‌مپه‌ینێكی راگه‌یاندوه ده‌رباره‌ی ئازادی راده‌ربڕین، ئایا ئه‌م كه‌مپه‌ینه به دیاریكراوی دژی ئه‌و شكاتانه‌ی پارتییه له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی ئێوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نا‌توانیت به ته‌حدید بڵێت ئه‌وه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌وه، ئێمه هه‌مومان نیگه‌رانین له‌وه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ین له كوردستانی عێراقدا، ئازادی راده‌ربڕین به‌ره‌و به‌رته‌نگی و به‌ره‌و بهرتهسكبونهوه ده‌ڕوات، هه‌ستده‌كه‌ین دو ساڵ لهمهوپێش قانونی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌رچو، به‌ڵام تائێستا كاری پێناكرێت، هه‌ست ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه جۆرێك له گوشار و زه‌خت له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانی و له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد له كوردستاندا هه‌یه، ئه‌مانه‌وێت ئه‌و نیگه‌رانیه ده‌ربڕین و ئه‌و نیگه‌رانیه بگه‌یه‌نین به سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌مو حیزبه‌كانی كوردستان، كه یه‌كێك له گرنگترین كۆڵه‌كه‌كانی ژیانی دیموكراسی چ له كوردستان و چ له شوێنه‌كانی تری دنیا میدیای ئازاد و ئازادی راده‌ربڕینه، ئه‌وه له حاڵی حازردا له كوردستانی عێراق له مه‌ترسیدایه، له‌به‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌دایه، ویستمان سه‌رنجی هه‌مو لایه‌ك بۆ ئه‌وه رابكێشین، ئه‌گینا به ته‌نها كاردانه‌وه نه‌بوه.
KNN: مه‌به‌ستان له‌وه نه‌بوه كه به ته‌نها پارتی كشانه‌وه له داواكانی بكات یاخود داواكانی سه‌حب بكاته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان نه‌خێر، ئێمه له كوردستانی عێراقدا نه سه‌ته‌لایتمان دروستكردوه نه ئینته‌رنێتمان داهێناوه نه ده‌رمانێكی تازه‌مان بۆ نه‌خۆشیه موهیمهكان داهێناوه، ته‌نها شتێك كه ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شانازی پێوه بكه‌ین ئه‌و جۆره ئازادیه‌یه كه له كوردستانی عێراقدا هه‌یه، ئێستا ئه‌و ئازادییه له مه‌ترسیدایه، نامانه‌وێت ئه‌و ئازادیه‌مان له كیس بچێت، به عه‌كسه‌وه ئه‌مانه‌وێت هه‌میشه په‌ره بسێنێت و گه‌شه بكات و دایمه‌ن خۆمانی پێوه هه‌ڵده‌كێشین له هه‌مو جێگایه‌كدا بڵێن كوردستانی عێراق جه‌زیره‌یه‌كی ئازاده، جه‌زیره‌یه‌ك له‌ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شوێنێكه كه كه‌رامه‌تی ئینسان تیایدا مه‌حفوزه و مافه‌كانی ئینسان پارێزراوه، ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه، ئازادی راگه‌یاندن هه‌یه، ئازادی رادیۆ هه‌یه، ئازادی ته‌له‌فزیۆن هه‌یه، ئازادی جه‌ریده هه‌یه، ئه‌مانه‌وێت شانازی به‌وه بكه‌ین و ئه‌مانه‌وێت ئه‌و شانازیه‌مان بۆ بمێنێته‌وه.
KNN: له‌ماوه‌ی رابردودا ئێوه له دوای 25/7ه‌وه ئۆپۆزسیۆنتان دروستكرد، ئه‌زمونێكی ئۆپۆزسیۆنتان ته‌قدیم كردوه، ئایا به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌تانه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشدا چانسێك تاقی بكه‌نه‌وه یاخود به‌رنامه و پلان و ستراتیج و بۆچونی خۆتان، یاخود روه جوانه‌كانی خۆتان بخه‌نه‌ڕو له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه له سه‌ره‌تاوه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیمان هه‌یه، كه بڵاومانكردوهتهوه و رامانگه‌یاندوه، ئه‌و به‌رنامه سیاسییه ته‌نیا بۆ ره‌خنه‌گرتن نیه له ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ندێك پێمان بكرێت ئێمه ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ده‌ست و به‌شدار بین له ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بۆچونه سیاسیه‌كانی خۆمان و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌مانه بۆ رێكخستنی بواری ژیان، بواری ئابوری، بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، بواری رۆشنبیری، بواری دارایی و ئه‌وانه جێبه‌جێ بكه‌ین، بێگومان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ژماره‌یه‌كی زۆری به هه‌ڵبژاردن بكه‌وێته ده‌ست ئێمه.
KNN: له‌سه‌ر كام بنه‌ما كاندیده‌كانتان دیاری ده‌كه‌ن، ئایه چانس ده‌ده‌ن به‌ئه‌وانه‌ی كه له‌دو هه‌ڵبژاردنی رابردودا كاندیدی ئێوه بون، به‌ڵام چانسی چونه په‌رله‌مانیان نه‌بو، نه له عێراق، نه له كوردستان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مجاره له‌چاو دو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشودا زۆرتر ئێمه خۆمان رێكخستوه، ئێمه ئێستا له وێستگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه خۆمان رێكخستوه تا له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتوه‌ته ئه‌نجومه‌نی شار، ئێمه ئێستا ئه‌نجومه‌نی بنكه‌مان هه‌یه ئه‌نجومه‌نی بازنه‌مان هه‌یه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر ئه‌نجومه‌نی شاریشمان ئه‌بێت، له‌مه‌ولا ئێمه كاندیدكردنی ئه‌وانه‌ی كه كاندید ده‌كرێن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یان هه‌ر داموده‌زگایه‌كی تری وا گرنگ، به‌ره‌وڕوی بنكه‌كانی خۆمانی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ره‌وڕوی قاعیده‌ی ئه‌كه‌ینه‌وه، داوا ده‌كه‌ین له هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارن له بنكه‌كان و له ئه‌نجومه‌نی بنكه و له ئه‌نجومه‌نی بازنه‌كاندا، ئه‌وان خه‌ڵكمان بۆ ته‌رشیح بكه‌ن، له پاشاندا ره‌نگه هه‌ندێك ده‌زگای بێلایه‌ن، ده‌زگای پسپۆڕ رابسپێرین بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێوانه و پێوه‌ری جیاجیا، له‌وانه چڕی دانیشتوان، له‌وانه نیسبه‌تی رێژه‌یی ده‌نگدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتدا لێوه‌شاوه‌یی و شاره‌زایی له‌بواره جیاجیاكاندا، ئه‌وانه ببنه پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردن، به مانایه‌كی تر ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له قاعیده‌وه خه‌ڵكمان بۆ ته‌رشیح بكرێت، ئه‌مجاره نه‌ك له‌سه‌ره‌وه تهرشیحی بكه‌ین و به خه‌ڵك بڵێن ده‌نگی بۆ بده‌ن.
KNN: باست له‌وه كرد كه ئه‌مجاره باشتر خۆتان ئاماده‌كردوه، له رابردودا كۆمه‌ڵیك ره‌خنه‌ی زۆرتان لێگیراوه له‌سه‌ر ئه‌م دو هه‌ڵبژاردنه‌ی رابورد، یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی ده‌گیرێت، به تایبه‌تیش كورده‌كانی ده‌ره‌وه وه‌كو ره‌خنه ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه كه ئێوه وه‌كو گۆڕان ده‌نگێكی زۆرتان له ئه‌وروپا فه‌وتا، به‌ڵام لێی بێده‌نگ بون، بۆ لێی بێده‌نگ بون، ئه‌مجاره ئایا له‌م حاڵه‌تانه بێده‌نگ ده‌بن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌كێك له گیروگرفته‌كان له عێراقدا ئه‌وه‌یه هه‌مو داموده‌زگاكانی كه ئێستا له عێراقدا هه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی موحاسه‌سه‌ی سیاسی یاخود وه‌كو خۆیان ئه‌ڵێن موحاسه‌سه‌ی حیزبی دانراوه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان وشه‌ی سه‌ربه‌خۆی پێوه‌یه، به‌ڵام له راستیدا فڕی به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییه‌وه نییه، چونكه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی كۆمسیۆنه باڵاكهن هه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌ن حیزبێكه‌وه پاڵێوراوه و له‌لایه‌ن حیزبێكه‌وه دانراوه، نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌كانه له‌ناو كۆمسیۆن باڵا، ئێمه هیچ نوێنهرایهتیهكمان نه‌بوه تاوه‌كو ئێستا نهشمانتوانیوه، ئێمه ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕی، له‌ڕاستیدا جۆرێك له شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شت بو، قۆناغی یه‌كه‌م باسی ئه‌وه‌یانكرد كه ده‌بێت دو ناسنامه‌یان پێ بێت، له دواییدا قبوڵیان كرد وتیان یه‌ك ناسنامه كافییه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خۆیان جێبه‌جێكرد كه خۆیان ویستبویان، ئێمه وه‌كو باسمكرد له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆری ئه‌و ده‌زگایانه بێلایه‌ن نین، ئه‌گه‌ر شكاتمان بكردایه پێموایه له شكاتهكهمانیان نه‌ده‌پرسی، له‌به‌رئه‌وه زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆشتین.
KNN: له زۆر ئاستدا فشارێكی زۆرتان له‌سه‌ره له ئاستی قاعیده‌دا، له ئاستی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا، له ئاستی ته‌نانه‌ت میدیای ئازاد‌دا، كه ئێوه ئه‌زمونێكی جیاواز و ئه‌زمونێكی نوێ له كاری حیزبایه‌تی دابهێنن، ئه‌توانیت پێمان بڵێیت كه چۆن ده‌توانن ئه‌م جیاوازیه دروست بكه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌كه‌م شت كه ئێمه ئه‌مانه‌وێت ئه‌زمونه‌كه‌مان تازه بێت، هه‌ندێك مه‌فاهیمی سیاسی تازه‌مان هێناوه‌ته ناو بیری سیاسی كوردیه‌وه، له‌وانه ئێمه باس له رێكخراوێكی سیاسی ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی رێكبخرێت، ره‌نگه ئه‌و شێوه‌ی ئاسۆیی و ستونییه له‌وه‌وپێش باسنهكرابێت، رێكخراوی ستونی ئه‌و رێكخراوه ستالینی و بهلشهفییانهن كه له ئه‌وروپای شه‌رقی وه‌ختی خۆی په‌یڕه‌ویان كردوه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر تائێستا هه‌ندێك له حیزبه سیاسیه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، رێكخراوی ئاسۆیی جۆرێك له لامه‌ركه‌زیه‌ت جۆرێك له ناوه‌ندێتی ئه‌دا به هه‌مو داموده‌زگا گرنگه‌كانی خۆی، ئێمه ناچین لاسایی ئه‌و حیزبانه بكه‌ینه‌وه له سه‌روی هه‌ره‌می ته‌نزیمی خۆماندا چه‌ند كه‌سێك دابنێین و بڵێن ئه‌مانه له هه‌مو كه‌سێك زیره‌كترن له هه‌مو كه‌سێك عاقڵترن له هه‌مو كه‌سێك شاره‌زاترن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت هه‌مو بواره‌كانی ژیانی رێكخراوه‌ی سیاسی ئه‌م كۆمه‌ڵه بڕیاری لێبدات، به ته‌نیشت ئه‌وه‌وه ئێمه كۆمه‌ڵێك ده‌زگای تر دروست ده‌كه‌ین كه هه‌ندێكی له بابه‌تی فینتانكهكانی ئه‌وروپان، خانه‌ی بیركردنه‌وه‌ن، مه‌سه‌له‌ن ئێمه له ته‌نیشت ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی كه هه‌مانه كۆمه‌ڵێك داموده‌زگای ترمان هه‌یه، مه‌سه‌له‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژوری ره‌وه‌ندی كوردستانیمان هه‌یه، بۆ كاروباری سیاسی یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌مان هه‌یه، بۆ كاروباری قانونی یه‌كه‌ی قانونیمان هه‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ كاروباری دارایی و بۆ كاروباری ئابوریش یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی دروست ده‌كه‌ین، ژوری سیاسیمان ئه‌بێت، له هه‌مان كاتدا ژورێكمان ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی نیشتمانی، بۆ په‌یوه‌ندی سیاسی، بۆ ئه‌و جۆره شتانه له مه‌جموعی ئه‌وانه، به شكڵێكی ئاسایی سهركردایهتیهكت ده‌بێت، كاتێك كه هه‌ڵبژاردن دێته پێشه‌وه پرس به ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، كاتێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌بێت پرس به ژوری دیبلۆماسی ده‌كه‌ین، كاتێك كه دانانی پرۆژه‌ی قانون له په‌رله‌مانی عێراق و له په‌رله‌مانی كوردستان بێته پێشه‌وه، تهعدیلهكانی بێت یان پرۆژه‌ی تازه بێت، یان كۆنه‌كان بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن پرس به یه‌كه‌ی قانونی ئه‌كه‌ین، بۆ كاروباری سیاسی پرس ده‌كه‌ین، به مهجموع شێوه‌یه‌كی تازه‌ی به‌ڕێوه‌بردن ئه‌هێنینه پێشه‌وه.
KNN: له كوردستان ئۆپۆزسیۆنن، له عێراق تائێستا هاوكارن، میكانیزمی ئه‌م دو حاڵه‌ته‌تان چۆن رێكخستوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هێشتا رێكمان نه‌خستوه، ئه‌وه جۆرێكه كه پێی ده‌وترێت ئیزدیواجیه‌تی مه‌عایر، دو پێوانه‌ی بانێك و دو هه‌وا، ناكرێت ئێمه له كوردستان ئه‌مان مه‌بده‌ئی زۆرینه‌ی سیاسی له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی میله‌ته‌كه‌ماندا به‌كاربهێنین، به‌ڵام له عه‌ره‌بی قبوڵ نه‌كه‌ین، له‌لایه‌نه‌كانی تری قبوڵ نه‌كه‌ین له به‌غدا، بڵێن ئێمه قبوڵمان نیه زۆرینه‌ی سیاسی بڕیار بدات له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی عێراق، بێگومان ئه‌و مه‌بده‌ئه مه‌بده‌ئێكی باشه ئێمه قبوڵ نه‌كه‌ین له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی عێراق به هیچ جۆرێك مه‌بده‌ئی زۆرینه قبوڵ نه‌كه‌ین، مه‌بده‌ئی زۆرینه قبوڵ بكه‌ین له هه‌مو حاڵه‌تێكدا عه‌ره‌ب زۆرینه‌یه كورد كه‌مینه‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی شیعه یان لایه‌نێكی سوننه به ته‌نیا بگرین ئه‌وان ئه‌كسه‌ریه‌تن و زۆرینه‌ن ئێمه كه‌مینه‌ین، بۆچی تۆ له به‌غدا له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌دا نه‌ك له مه‌سه‌له‌كانی تردا، بێگومان تۆ ئه‌و مه‌بده‌ئت قبوڵ نه‌بێت، كه‌چی بێیت له كوردستاندا بۆ مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی گه‌لی كورد به مه‌بده‌ئی زۆرینه و كه‌مینه كار بكه‌یت، بێگومان ئه‌مه جۆرێكه له ئیزدیواجیه‌تی مه‌عایر كه به‌لای ئێمه‌وه قبوڵ نیه، ئێمه قبوڵ ناكه‌ین له كوردستان جۆرێك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن له به‌غداش داوای یه‌كڕیزیمان لێ بكه‌ن، ئێمه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ترمان له‌گه‌ڵ بێت یان له‌گه‌ڵمان نه‌بن، مه‌جموعه‌یه‌ك سه‌وابتی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانمان هه‌یه، ئه‌وان دیفاعی لێَ بكه‌ن و لێ نه‌كه‌ن، ئێمه به قه‌ده‌ر توانای خۆمان دیفاعیان لێ ده‌كه‌ین، له‌سه‌ری سور ده‌بین، له مه‌سه‌له موهیمهكاندا كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نوسی میلهتهكمانهوه هه‌یه بێگومان ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تردا هاوكار ده‌بین، هاوده‌نگ ده‌بین، هاوهه‌ڵوێست ده‌بین، له مه‌سه‌له‌كانی تردا ئێمه دیفاع له حقوقی خۆمان ده‌كه‌ین، له كوردستانیش عه‌ینه‌ن شت هه‌رچی شتی خێر و خۆشی میلهتهكهمانی تێدا بێت، لایه‌نه‌كانی تریش ته‌رحی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای داخه تائێستا ئێمه هه‌رچیه‌كمان ته‌رح كردوه ئه‌وان دژی راوه‌ستاون، یان ئه‌وان شتێكیان ته‌رح كردبێت هاوڕێكانی ئێمه‌ی دژی راوه‌ستاون، پێویسته له‌مه‌ولا جۆرێك له ته‌فاهوم بدۆزینه‌وه ئه‌و شتانه‌ی كه قازانج و خێروخۆشی میلله‌ته‌كه‌مانی تێدایه هه‌وڵ بده‌ین جۆرێك له بۆچونی هاوبه‌شی بۆ بدۆزینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هه‌مومان پێكه‌وه بیكه‌ین، هه‌مان مه‌بده‌ئی به‌غدا هه‌مان مه‌بده‌ئی له كوردستانه.
KNN: مه‌به‌ستت چی بو له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵیك حاڵه‌تی چاره‌نوسساز یاخود كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه كه له كوردستاندا ره‌نگه تێپه‌ڕاندنی ئاسایی بێت، بۆ نمونه بۆ پرۆژه قانونێكی ته‌بیعی، به‌ڵام هه‌ندێك پرۆژه یاسا هه‌بێت ره‌نگه قورس بێت، ئه‌مه‌وێت زیاتر رونكردنهومان به‌یتێ له‌سه‌ر ئه‌وه كه مه‌به‌ستت چیه له‌وه‌ی كه قبوڵی ناكه‌ن؟ باست له‌وه‌كرد، كه كۆمه‌ڵێك شت له به‌غداد به شێوه‌یه‌كی ته‌وافوق تێ ده‌په‌ڕێت، به‌ڵام پێویسته هه‌مان حاڵه‌تیش له كوردستان كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تی چاره‌نوسساز هه‌یه به ته‌وافوق تێده‌په‌ڕێت، ده‌توانین نمونه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان بده‌یتێ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: مه‌سه‌له‌ن به بیروبۆچونی ئێمه مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كاری حیزبی له‌ناو ده‌زگای پێشمه‌رگه و له‌ناو ده‌زگای ئاسایش و له‌ناو پۆلیس و له‌ناو دادگا و له‌ناو دائیره‌كانی حكومه‌تدا، به نیسبه‌ت ئێمه‌وه مه‌بده‌ئێكی چاره‌نوسسازه، ئێمه به هیچ جۆرێك پێمان باش نیه حیزبێك به تاقی ته‌نها ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی میلله‌تی كورددا، له‌و رێگایه‌وه خۆی بسه‌پێنێت، ئێمه بۆ وه‌ره‌قه‌ی ئیسڵاحی سیاسی به‌لامانه‌وه گرنگه چوار مه‌سه‌له هه‌یه كه ئه‌مانه نه‌وعێك له ئیجماع ئه‌گه‌ر ئیجماعی كۆده‌نگی له‌سه‌ر نه‌بێت، زۆرایهتیهكی سیاسی وا بێنینه پێشه‌وه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زۆری خه‌ڵك له سه‌ری رازی بێت، یه‌كه‌مینیان ئه‌م مه‌سه‌له‌ی قانونی كۆمسیۆنه یان ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه له كوردستاندا، له كوردستانێكدا كه نه ئاسایش سه‌ربه‌خۆیه نه پۆلیس سه‌ربه‌خۆیه نه دادگا سه‌ربه‌خۆیه نه دامودهزاگاكانی حكومه‌ت سه‌ربه‌خۆیه، نه ئیعلام سه‌ربه‌خۆیه نه میزانیه سه‌ربه‌خۆیه، تۆ وه‌ختێك ده‌سته‌یه‌كی وادروست ده‌كه‌یت، من حه‌قی خۆمه نیگه‌ران بم له‌وه‌ی كه بڵێم تۆ ئه‌ته‌وێت ئیحتیكاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكه‌یت له كوردستاندا بۆ ئێستا و بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆت، من حه‌قی خۆمه نیگه‌ران بم له‌وه‌ی كه ترسی ئه‌وه‌م هه‌بێت هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك ته‌زویر بكرێت، حه‌قی خۆمه ترسی ئه‌وه‌م هه‌بێت كه تۆ به‌و ته‌ریقه‌یه نایه‌یت من به كوشتن و بڕین و... بسڕیته‌وه و ئیبادهم بكه‌یت، به‌ڵام به رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردنێك كه هه‌مو داموده‌زگاكانی سه‌ر به خۆته، له‌به‌رئه‌وه ته‌بعه‌ن نیگه‌ران ده‌بم، نوقته‌یه‌كی تر مه‌سه‌له‌ی ته‌مویلی ئه‌حزابه، تۆ له‌كاتێكدا خۆت به ئاره‌زوی خۆت ته‌سه‌ڕوف ده‌كه‌یت به میزانیه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه میزانیه‌ی خه‌یاڵیی گه‌وره ته‌سه‌ڕوف ده‌كه‌یت به واریداتی گومرگه‌وه به واریداتی نه‌وته‌وه، ئێمه مه‌حروم ده‌كه‌یت، خه‌ڵكه‌كانی ئێمه ده‌رده‌كه‌یت له وه‌زیفه و نانی ئه‌بڕیت و ماوه‌ی 15 مانگ ناهێڵیت معاش وه‌ربگرێت، بێگومان من حه‌قی خۆمه نیگه‌ران بم و ترسم هه‌بێت له‌وه‌ی كه تۆ به‌رامبه‌ر به‌منی ئه‌كه‌یت، چوار مه‌سه‌له به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه كه پێمان وایه چاره‌نوسسازه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی قانونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی حیزبایه‌تیه له‌ناو داموده‌زگای ئاسایش و داموده‌زگای چه‌كدار و ئه‌منیدا، مه‌سه‌له‌ی ته‌مویلی حیزبه‌كانه بۆئه‌وه‌ی به قانون ته‌نزیم بكرێت و هه‌ر حیزبه به قه‌ده‌ر حه‌قی خۆی به‌ر بكه‌وێت، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌یه كه جارێكی كه هه‌تا ئه‌گه‌ر مومكین بێت له سنورێكی ته‌سكدا تهعدیلكردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر بۆ پڕوپاگه‌نده‌ش نه‌بێت له‌ناو په‌رله‌مان له شوێنه‌كانی تردا، هه‌ندێك ماده و هه‌ندێك به‌ندی ده‌ستوری كوردستان پێش ئه‌وه‌ی بخرێته ئیستیفتاوه پێویستی به‌وه هه‌یه كه جارێكی تر چاوی پیابخشێنینهوه و مناقه‌شه‌ی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستوره‌كه خه‌ڵكی كوردستان به‌هی خۆی بزانێت، به‌ڵام تۆ له كاتێكدا بته‌وێت به ئاره‌زوی خۆت قانونێك دابنێیت له وه‌ختێكدا له به‌غدا فه‌راغێكی ده‌ستوری هه‌یه فرسه‌ت بێنیت، بڕۆیت قانونێك دابنێیت بۆ دروستكردنی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و ده‌زگایه‌كی هه‌ڵبژاردن به ئاره‌زوی خۆت دابنێیت و كارمه‌نده‌كانی خۆت ته‌عینی بكه‌یت و بڕۆیت به‌و ده‌زگایه ئینتیخابات له كوردستان بكه‌یت، بێگومان ئه‌م ئینتیخاباته ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.
KNN: زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانتان له كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌یبه‌نه به‌غدا، ئه‌گه‌ر لێره میكانزمێك بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی باشتر نیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من زۆرم پێ باشه هه‌رچی كێشه‌یه‌ك له‌ناو هه‌ولێر روبدات له‌ناو هه‌ولێردا چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌ناو دهۆك روبدات له‌ناو دهۆكدا چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌ناو سلێمانیدا روبدات له‌ناو سلێمانیدا چاره‌سه‌ر بكرێت، كه ده‌ڵێم كێشه مه‌به‌ستم كێشه‌ی سیاسییه، ئه‌گه‌ر له‌م شوێنانه نه‌بو كێشه‌كه ببرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان كه زۆرینه‌ی سیاسی بیه‌وێت جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی زۆردارانه به‌كاربهێنێت، ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت مافێكی هه‌یه فیعله‌ن زۆرایهتیه ته‌عه‌سوب به به‌كارهێنانی مافه‌وه بكات، من مه‌جبورم په‌نا به‌رم بۆ به‌غدا، دوای ئه‌وه بۆ ئه‌وان به چاوی دوژمن ته‌ماشای به‌غدا بكه‌ن؟، له كاتێكدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار له خۆیان بێت، نائیبی سه‌رۆك وه‌زیران له خۆیان بێت، وه‌زیری خارجیه له خۆیان بێت و وه‌زیری مالیه له خۆیان بێت و وه‌زیری نه‌وت له خۆیان بێت و ره‌ئیسی ئه‌ركانی جه‌یشه‌كه‌ی له خۆی بێت و مه‌سئولی جیهازی ئیستخباراتی عه‌سكه‌ری له‌خۆی بێت، ئه‌ی باشه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر دوژمنی ئێمه‌یه وه‌رن مقاته‌عه‌ی بكه‌ن، هه‌مومان موقاته‌عه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر خۆ ئێمه شه‌ریكین له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا خۆشت به شه‌ریكێكی سه‌ره‌كی ده‌زانیت له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، منیش حه‌قی خۆمه شكات بكه‌م له‌لای و په‌نای بۆ به‌رم، كه یارمه‌تیم بدات له حه‌لكردنی موشكیلهكانمدا، له كاتێكدا تۆ یارمه‌تیم ناده‌یت له حه‌لی موشكیله‌كان.
KNN: كه‌مێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ناو بزوتنه‌وه سیاسیه‌كه‌تان، رێكخستهنهوهتان جارێكی تر ئه‌م پرسیاره‌م كردوه و مه‌به‌ستم هه‌یه له‌م پرسیاره، ئه‌وه‌یه كه له خواره‌وه‌یه بۆ سه‌ره‌وه یان له سهروهویه بۆ خواره‌وه، ئایه له نێوان ئه‌م دو مۆدێله، جیاوازی را هه‌یه ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ههردوكێتی، هه‌م له خواره‌وه ده‌ستمان پێكردوه وه‌كو باسمكرد ئێمه له وێستگه‌وه ده‌ستمان پێكردوه، وێستگه‌مان كردوه به‌یه‌كه‌ی بنچینه‌یی بۆ خۆڕێكخستن له سه‌رو وێستگه‌وه ئه‌نجومه‌نی بنكه‌مان هه‌یه له سه‌روی ئه‌نجومه‌نی بنكه‌وه ئه‌نجومه‌نی بازنه‌مان هه‌یه، بۆ نمونه سلێمانی و قه‌ره‌داخ و عه‌ربه‌ت و بازیان و راپه‌ڕین 25 بازنه‌ن، شاری هه‌ولێر 25 بازنه‌یه هه‌مو قه‌زاو ناحیه‌كان رێكخراون هه‌ر ناحیه‌یه‌ك بازنه‌یه‌كه هه‌ر قه‌زایه‌ك بازنه‌یه‌ك یان دو بازنه‌یه به‌گوێره‌ی قه‌واره‌ی ناوچه‌كان و ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین كه ئه‌نجومه‌نی شاره‌كانیش دروست بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا ئێمه وه‌كو له سه‌ره‌وه باسمكرد كۆمه‌ڵێك ده‌زگای سه‌ركردایه‌تیمان هه‌یه، مه‌سه‌له‌ن له ئیعلامدا ئه‌و براده‌رانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی ئیعلام ده‌كه‌ن ئه‌وانه تا حهدێكی زۆر پرس به‌وان ئه‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئیعلام، یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌مان هه‌یه‌و ژوری ره‌وه‌ندی كوردستانیمان هه‌یه، له شاره‌كانی تریشدا له‌هه‌ریه‌كه نهواتێكی قیادیمان هه‌یه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئهوهیانكردوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له په‌رله‌ماندا كارده‌كه‌ن پێش دو رۆژ لهمهوپێش ئێمه كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی فراكسیۆنه‌كه‌ی كوردستان و فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌ولێرمان كرد به ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر، جۆرێكه له‌شێوه‌ی قیاده‌كردنی به‌عزێك ئیداره‌ی ئهزهمات كاتێك ئهزهمات دێته پێشه‌وه، به مانایه‌كی تر ئێمه هێشتا ته‌واو نه‌بوین، كۆمه‌ڵێك ژور دروست ده‌كه‌ین وه‌كو باسمكرد، ژوری ره‌وه‌ندی كوردستانیمان هه‌یه، ژوری سیاسی دروست ده‌كه‌ین، ژوری دارایمان هه‌یه كه ئێستا سه‌رپه‌رشتی دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، ژوری په‌یوه‌ندی نیشتمانیمان ده‌بێت، ژوری په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیمان ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك له‌م ژورانهمان ده‌بێت كه پێكه‌وه هه‌مو ئه‌مانه سه‌ركردایه‌تی دروست ده‌كه‌ن، ئێستا هه‌م له خواره‌وه ده‌ستمان پێكردوه هه‌م له سه‌ره‌وه ده‌ستمان پێكردوه بۆ خواره‌وه له ناوه‌ڕاستدا یه‌ك ده‌گرینه‌وه.
KNN: ده‌وترێت بزوتنه‌وه‌كه تائێستا كه هاتوه سه‌رێكی هه‌بوه كه بریتییه له قیاده كۆنه‌كانی یه‌كێتی، ئایه ئه‌م دۆخه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێموایه ئه‌وه به‌شێكی راستی تێدایه، به‌ڵام هه‌موی راستی نیه، له ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه ده‌یان كه‌سی تری گه‌نجمان هه‌یه به‌شدارن له دانانی بڕیاری سیاسی، له‌ناو ئێمه‌دا وه‌كو باسمكرد ئێمه مۆدێلێكی تازه‌ی كاری سیاسیمان هێناوه‌ته پێشه‌وه، پرۆسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێ ده‌وترێت (العملیات الصنع العمل السیاسی) له شوێنێكی وه‌كو ئێران‌دا جیاوازه له سوریا، سوریا جیاوازه له توركیا، توركیا جیاوازه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ریكا جیاوازه له به‌ریتانیا، هه‌ر وڵاته‌وه مۆدێلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌ناو حیزبه‌كانی كوردستانیشدا پرۆسه‌ی بڕیاردانی سیاسی هه‌ر حیزبێك میكانیزمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌لای ئێمه‌ش میكانیزمێكی تر هه‌یه كه جیاوازه له حیزبه‌كانی تر له‌به‌رئه‌وه پێیان وایه هه‌ر ره‌فیقه كۆنه‌كانی منه، له ته‌نیشت ره‌فیقه كۆنه‌كانی منه‌وه كۆمه‌ڵێك ره‌فیقی تازه‌شم هه‌یه كه به‌شداری ده‌كه‌ن له بڕیاردانی سیاسی له داڕشتنی بڕیاری سیاسی‌دا.
KNN: له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی داڕشتنی بڕیاری سیاسی و به‌شداریكردنی ئه‌م خه‌ڵكانه، داوایه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه پێدانی به‌رپرسیارێتی یاخود دیاریكردنی هه‌ر كه‌سێك بۆ هه‌ر شونێك، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌عین نه‌بێت، به‌ڵكو به هه‌ڵبژاردن بێت، رای به‌ڕێزت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه دو جۆره دامه‌زراوه‌مان هه‌یه، دو جۆره ده‌زگامان هه‌یه، هه‌ندێكیان ده‌زگای سه‌ر به رێكخراوهیین و كاروباری رێكخراوه‌یی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بێگومان پێویسته ئه‌مانه به هه‌ڵبژاردن بێت، له‌وانه مه‌سه‌له‌ن ئه‌نجومه‌نی بنكه‌یه، ئه‌نجومه‌نی بازنه‌یه، ئه‌نجومه‌نی شاره، ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه، له‌پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه، ئه‌مانه مه‌فروزه به هه‌ڵبژاردن ببێت، سه‌ره‌تا به‌هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین، هه‌ندێك ده‌زگا هه‌یه كه پێویستی به پسپۆڕی هه‌یه، تۆ نا‌توانیت بیكه‌یت به هه‌ڵبژاردن، بۆ نمونه یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسی نا‌توانیت تۆ به هه‌ڵبژاردن دایبنێت، ئه‌بێت كه‌سانێك بێنین له‌و بواره‌دا پسپۆڕبن، چونكه چۆن پزیشكی و ئه‌ندازیاری و دادگا، ئه‌مانه هه‌ریه‌كه جۆرێك له شاره‌زایی ئه‌وێت، مه‌سه‌له‌ن وه‌ختێك ئێمه ژوری دارایی دروست ده‌كه‌ین، پێویستیمان به‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك مودیری حیساباتی ئه‌قده‌م ده‌قیق بێنین، خه‌ڵكی له‌و بابه‌تانه بێنیت كه له‌بواری دارایدا ئیختساسیان هه‌یه و شه‌هاده‌یان هه‌یه، وه‌ختێك كه تۆ ژوری قانونی دروست ده‌كه‌یت، یه‌كه‌ی قانونی دروست ده‌كه‌یت، ده‌بێت له‌و كه‌سانه بێت كه خریجی كولێژی حقوقن كه مامۆستان له جامیعه له‌و بواره‌دا و حاكمی موتهقاعیدن، ده‌بێت له‌مانه دروست بكرێت، من پێویستم به هه‌ڵبژاردن نیه و ناشتوانیت به هه‌ڵبژاردن بیكه‌یت، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دو جۆره دامه‌زراوه‌مان هه‌یه.
KNN: گه‌نج له كوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندایه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له هه‌مو شوێنهكانیایهتی، له هه‌مو جومگهكانیایهتی.
KNN: پرۆژه‌تان هه‌یه بۆ چالاككردنی ژنان؟، یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی كه زۆرجار له ئاستی حیزب و له رێكخراوهكانیتر ده‌گیرێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه كۆمه‌ڵێك ژنی هه‌ڵسوڕاوی لێوه‌شاوه و چالاك و چاك و خاوه‌ن رێزمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا له گفتوگۆداین، پرۆژه‌ی چالاككردنی ژن یاخود به‌شداریكردنی چالاكانه‌ی ژن له‌بورای ژیانی سیاسی‌دا، له‌بواری رێكخراوه‌یدا سپاردومانه به خۆیان، ئێستا خۆیان له‌ناو خۆیاندا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كن، ئێمه له‌باتی ئه‌وان بڕیار ناده‌ین، ئه‌وان خۆیان هه‌ر بڕیارێكیاندا و گه‌یشتنه هه‌ر جۆره پرۆژه‌یه‌ك ئێمه پشتیوانیمان له‌سه‌ره و جێبهجێكردنمان له‌سه‌ره.
KNN: تا چه‌ند بایه‌ختان بۆ چۆنایه‌تی هه‌ڵسوڕاوه‌كانتان هه‌یه له بزوتنهوهكهتاندا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه بایه‌خێكی زۆرمان بۆ ههڵسوڕاوهكانمان هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوبه‌ناو ده‌وره بكه‌ینه‌وه، نه‌ك به مانای ئه‌و ده‌وره كادریانهی كاتی خۆی بۆ زیادكردنی معاش و پله‌و پایه، مه‌سه‌له‌ن بۆ نمونه ئێمه ماوه‌یه‌كی تر هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه مه‌سئولی بازنهكانن ده‌وره‌یان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی واجباتی مه‌سئولی بازنه چیه؟، له‌كاتی هه‌ڵبژاردن، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵبژێردراون، بۆ سكرتێری بازنهكانه ده‌وره‌یان بۆ بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌ركی سكرتێر چیه، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕین ده‌وره‌یان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، بێجگه له‌وه‌ش ئێمه ئه‌و ژورانه‌ی كه دروستمان كردوه ئه‌و یه‌كه‌ی توێژینه‌وانه‌ی كه دروستمان كردوه له‌مه‌ولا ناوبه‌ناو مه‌سه‌له‌ن یه‌كه‌ی توێژنه‌وه‌ی سیاسی ته‌كلیف ده‌كه‌ین جارێك بێت له سه‌ر په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندی كوردستانی عێراق و ئێران، جارێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كوردستانی عێراق و حكومه‌تی عێراق و توركیا، جارێك له‌سه‌ر سوریا، جارێك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئه‌زه‌ماتدا بێت بۆ هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان موحازهرهیان بۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕوی هوشیاری سیاسیه‌وه و له‌ڕوی ئاستی تێگهشتنیانهوه بۆ سه‌روه بچێت و به‌رز بێته‌وه.
KNN: گۆڕان رێكخراوی پیشه‌یی دروست ده‌كات یان نا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا : ئێمه دروستی ناكه‌ین نه‌خێر.
KNN: گۆڕان تێڕوانینی بۆ سیاسه‌تی نه‌وتی چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه سامانی سروشتی له كوردستاندا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردستان خۆیدا بێت، زۆر به‌لامانه‌وه گرنگه نه‌وت و غاز و هه‌مو مه‌عده‌ن و هه‌مو سامانی سروشتی كه له‌سه‌ر ئه‌رزی كوردستانه و له‌ژێر ئه‌رزی كوردستاندایه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قانونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێت، به‌ڵام ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین ئاشكرابێت، كه‌سێك نازانێت مه‌سه‌له‌ن عقودی نه‌وت له كوردستاندا چۆنه، كه‌س نازانێت مه‌رجه‌كانی چیه، كه‌س نازانێت واریداتی بۆ كوێ ده‌چێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی ئه‌وانه‌ین، مه‌سه‌له‌ن ده‌ڵێن عقودی نه‌وت ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئه‌منی قه‌ومیه‌وه هه‌یه، باشه به‌ڵێ ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئه‌منی قه‌ومیه‌وه هه‌یه، وه‌ره له به‌رده‌می په‌رله‌ماندا كه به حساب هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكن، له‌وێ باسی بكه و موناقه‌شه‌ی كه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناكه‌یت به‌وان، بڕۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی بكه، ئه‌گه‌ر له‌لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی ناكه‌یت، بڕۆ لای مه‌جموعه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانه‌وه باسی بكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وان باسی ناكه‌یت هیچ نه‌بێت لیژنه‌یه‌كی موخته‌س له‌ناو په‌رله‌مان له‌ناو حیزبه‌كان بدۆزه‌ره‌وه كه موخته‌س بێت و جێگای سیقه بێت، بڕۆ له‌لای ئه‌وانه باسی بكه، بۆئه‌وه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا ئێمه توشی ئیشكالی قانونی نه‌بین له‌گه‌ڵ ئهجیالی داهاتودا پێمان بڵێن، باوك و باپیری ئێمه غه‌ڵه‌تیان كردوه له نه‌زانیدا رۆیشتون كاری وایانكردوه، كه ئێمه ئێستا پێمان عیلاج ناكرێت، وه‌كو ده‌ستێكی شكاو بۆی بهجێهێشتوی كه به گۆجی ئه‌مێنێته‌وه هه‌تا هه‌تایه.
KNN: بۆچونتان سه‌باره‌ت به كه‌ركوك، به كوردستانی بونی كه‌ركوك و سازش له‌سه‌ر ئه‌و شاره چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه كه‌ركوك به به‌شێك له كوردستان ده‌زانین و هه‌رچیمان له‌توانادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی له توانای ئێمه‌دا بێت ئه‌یكه‌ین، ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه نین هیچ جۆره سازشێك له كوردستانی بونی كه‌ركوك بكرێت.
KNN: وه‌ك ستراتیج، گۆڕان باوه‌ڕی به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی هه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ باوه‌ڕمان هه‌یه.
KNN: بۆچی پرستان به ره‌وه‌ندی كوردی نه‌كرد له‌كاتی بڕیاردانتان كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریه‌وه بگۆڕن به حیزبێكی سیاسی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه وه‌ك پرسكردن پرسمان به زۆركه‌س كردوه، هه‌ر ئه‌سڵه‌ن له ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌روه 17 پرۆژه‌ی جیاجیامان بۆ هاتوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆمان چۆن رێكخهینهوه، به‌ڵام راپرسیمان نه‌كردوه، راسته پرسمانكردوه، به‌ڵام راپرسیمان نه‌كردوه، بێجگه له‌وه ئێمه له كوردستاندا ئه‌ژین له‌ناو سیسته‌مێكی قانونی تایبه‌ت به كوردستانی عێراقدا ده‌ژین، تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت وه‌كو جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی وه‌كو رێكخراوێكی سیاسی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌كو رێكخراوێكی (NGO) وه‌كو رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار بكه‌ین، ئه‌بێت بڕۆیت بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیجازه وه‌ربگرێت، له كوردستانی عێراقدا قانونێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن قانونی ئه‌حزاب، ئێمه رۆشتوین به‌گوێره‌ی ئه‌و قانونه رێگای كاری سیاسیان پێداوین، ئه‌گه‌ر ئیجازه‌مان وه‌رنه‌گرتایه نه‌یان ده‌هێشت كاری سیاسی بكه‌ین.
KNN: دوا دو پرسیارم، یه‌كێكیان تایبه‌ته به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌وه‌ی تریان تایبه‌ته به پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسیاری تایبه‌ت به یه‌كێتی ده‌گوترێت كه گۆڕان جۆرێك له په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێری هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا تا چه‌ند راسته؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئێمه هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی نهێنیمان نیه، هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی ره‌سمیمان تائێستا نیه، ته‌نها له په‌رله‌ماندا نوێنه‌ره‌كانی ئێمه و نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وان یه‌كتری ئه‌بینن، ئه‌گینا هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك نه‌بوه، هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان خۆشه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا ئاسایی بێت، پێمان خۆشه ئه‌وان وه‌فد دروست بكه‌ن، ئێمه وه‌فد دروست بكه‌ین دانیشین، ئه‌جندای ئاشكرامان هه‌بێت بۆ موناقه‌شه‌كردن، شتی موشتهرهكمان هه‌بێت موناقه‌شه‌ی بكه‌ین، به‌ڵام تائێستا هیچ له بهینماندا نیه.
KNN: پرسیاری تایبه‌ت به پارتی، پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستا به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی نوێ ده‌ڕوات ته‌علیقت له‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌یان و بۆچونت چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من له ئێستاوه پیرۆزباییان لێده‌كه‌م و ته‌مه‌نای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازم.
بۆبینینی ده‌قی به‌رنامه‌كه به ڤیدۆ كلیك لێره‌دا بكه...