راپۆرتی: ده‌شتی سالار
دوای چه‌ند مانگێک له کارکردن و گفتوگۆ و خستنه‌ڕوی پڕۆژه‌یه‌كی 12 خاڵی بۆ چاكسازی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری کشانه‌وه‌ی خۆی له ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان راگه‌یاند و هه‌روه‌ک له‌راگه‌یاندنی کشانه‌وه‌که‌شدا هاتوه، به‌رده‌وامبونی ده‌سه‌ڵات له به‌فیڕۆدانی كات و جێبه‌جێ نه‌كردنی كارنامه‌ی چاكسازیی و قوڵكردنه‌وه‌ی بێمتمانه‌یی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا و به‌كارهێنانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ مه‌به‌ست و ده‌ستكه‌وتی حیزبی خۆیان، به هۆکاری ئه‌و کشانه‌وه‌یه ده‌زانن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا که له‌رێکه‌وتی 29/10/2010 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتوه: سه‌رباری ئه‌و هه‌مو ناحه‌قـی و پێشێلكارییه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دژ به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرا، گۆڕان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری له‌پێكهێنانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كاندا كرد، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه له‌كوردستاندا چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌نجامبدرێت، كه به پێشمه‌رجی یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگیی كورد داده‌نرێت له‌به‌غدا.
له‌کۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: ''له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی جددیی ده‌سه‌ڵات بوین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه كه به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كده‌نگیی و یه‌كڕیزیی نوێنه‌رایه‌تیی كوردی له‌به‌غدا ده‌پاراست، به‌ڵام به‌رده‌وامبونی ده‌سه‌ڵات له به‌فیڕۆدانی كات و جێبه‌جێ نه‌كردنی كارنامه‌ی چاكسازیی و قوڵكردنه‌وه‌ی بێمتمانه‌یی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا و به‌كارهێنانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ مه‌به‌ست و ده‌ستكه‌وتی حیزبیی خۆیان، ئێمه ناچارده‌كات له‌و ئیئتیلافه بكشێینه‌وه".
"کشانه‌وه‌که‌مان به هه‌ڵوێستێکی نیشتیمانی ده‌زانین"
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی ره‌سمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌یان له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، به (رۆژنامه)ی راگه‌یاند: پێش سێ مانگ، وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسیمان پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به چاكسازیی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێتی خۆمانمان له‌ناو ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان گرێدابو به قبوڵكردنی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌وه و رامانگه‌یاندبو، ئه‌گه‌ر قبوڵ نه‌كرێت، ناتوانین به‌رده‌وام بین، ئه‌گه‌ر قبوڵیش بكرێت، به‌رده‌وام ده‌بین له ئیئتیلافه‌كه‌دا، پاش سێ مانگ هیچ وه‌ڵامێكمان ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌مان دا‌و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆشمان به نیشتمانی ده‌زانین.
هاوکات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی پێیوابو، ئه‌و بڕیارانه پێویسته به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكیانه به پرس و راكردن بێت به‌و پێگه جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه‌تی و به‌ڕای شه‌قام بڕیاری لێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه، چونکه گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییه و له هه‌ڵبژاردنی 7/3ی په‌رله‌مانی عێراق، نزیکه‌ی 500 هه‌زار ده‌نگی له کوردستاندا به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه باسی له‌وه‌شکرد، که پێویسته هێزه سیاسیه‌كانی تریش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان به دژایه‌تی كردن سه‌یرنه‌كه‌ن، به‌ڵکو به میكانیزم و به هه‌ڵوێستێكی مه‌ده‌نیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان لێی بڕوانن.
"بڕیارێكی گونجاو له كاتێكی گونجاو‌دا"
لای خۆشیه‌وه حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به چه‌ند مه‌رجێک که خۆی له داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌بینیه‌وه، به‌شداری له‌ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کاندا کرد‌و له‌م پێناوه‌دا چه‌ند جارێک هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تیان ئاگادارکرده‌وه بۆ چاکسازی له‌ناوخۆی هه‌رێم و وتیشی: "به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر کاتیان ده‌کوشت و ته‌نها به‌ڵێنی زاره‌كییان ده‌دا، بۆیه ئێمه‌ش پێمان وابو گه‌ر زیاتر بمێنینه‌وه ئه‌وا زه‌ره‌ری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ئیئتیلافه‌که کشاینه‌وه."
سه‌باره‌ت به کاتی کشانه‌وه‌که‌ش، حاکم شێخ له‌تیف له لێدوانه‌که‌یدا بۆ (سبه‌ی) وتی: گۆڕان بڕیارێكی گونجاویدا له كاتێكی گونجاویشدا، چونکه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی بڵێین له‌م كاته ناسكه‌دا کشاوه‌ته‌وه، هه‌میشه ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆ بڕیاری سیاسی بده‌یت و هه‌ر كاتێك ئێمه پاشه‌كشه‌مان بكردایه، ده‌یانوت كاته‌كه ناسكه.
تێڕوانین و لێکدانه‌وه‌کان بۆ کشانه‌وه‌که‌ی گۆڕان
دوابه‌دوای کشانه‌وه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان له ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، به‌شێک له‌میدیاکانی سه‌ر به‌حزیبه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان لاوازکردنی پێگه و یه‌کڕیزی کورد له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌وباره‌یه‌وه وته‌بێژی ره‌سمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "پێشتر موباده‌ره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێممان كردوه و وه‌ڵامێكی ئیجابیمان وه‌رنه‌گرت و هه‌ڵوێستی ره‌سمیمان ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌مان دا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌و هه‌ڵوێسته‌مان ریزی كوردمان تێكنه‌داوه و ریزی كورد به‌و سیاسه‌تانه تێكده‌چێت كه له‌هه‌رێمدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
محه‌مه‌د تۆفیق، سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌و وه‌رگرتنی رای كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو، ئه‌وه‌ی بۆ (رۆژنامه) ئاشكراكرد:"ئه‌وان ئاگاداربون له هه‌ڵوێستی ئێمه و پێشتریش هه‌مو لایه‌ك زانیویانه و ئێمه به ئاشكرا باسمانكردوه كه به‌رده‌وامبونمان له‌و ئیئتیلافه، په‌یوه‌سته به‌و وه‌ره‌قه چاكسازییه‌ی كه پێشكه‌شمان كردوه".
کاردانه‌وه‌ی کشانه‌وه‌که‌ی گۆڕان
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه‌ی كشانه‌وه‌كه‌شیان، ئه‌وه‌ی بۆ (رۆژنامه) خسته‌ڕو، که "ته‌فاهومێكی باش هه‌یه، ئه‌مه وایكردوه كه ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و ئاماده‌ی گفتوگۆبن له‌سه‌ر وه‌ره‌قه چاكسازییه‌كه‌ی ئێمه و تا ئێستاش هه‌ندێك موباده‌ره‌ی ره‌سمیی هه‌یه".
ناوبراو وتیشی: ئێمه هه‌مو موباده‌ره‌یه‌كمان قبوڵه بۆ هه‌ر لایه‌نێك كه بیه‌وێت دانیشتنمان له‌گه‌ڵدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه، ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ناو ئیئتیلافه‌كه، وتی: "ئاماده‌ین كه گفتوگۆ بكه‌ین و كشانه‌وه‌كه‌مان قه‌تعیی نییه".
له‌دواكۆبونه‌وه‌ی ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق، بڕیاردرا كه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆ و دانیشتن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی گۆڕان و له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د تۆفیق، وتی: "دوای ئه‌و بڕیاره، دانیشتن و چاوپێكه‌وتن له‌نێوانماندا هه‌بوه".
گۆڕان و رێگایه‌کی تازه‌ی خه‌باتی دیموکراسی له‌کوردستان
مامۆستا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێیوابو تاراده‌یه‌ک زوبو بۆ کشانه‌وه‌ی گۆڕان له ئیئتیلافه‌که، ئه‌وه‌شی وت: "پێویسته هێزه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان رێز له‌م هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان بگرن و به رێگایه‌كی تازه‌ی خه‌باتی دیموكراسی له كوردستان سه‌یری بكه‌ن، هه‌روه‌ها گۆڕانیش پێویسته بزانێت كه‌ی و چۆن به پشتیوانی كردن و به گه‌ڕانه‌وه بۆ راو سه‌رنجی شه‌قامی كوردی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت."
داواشی له گۆڕان کرد که هۆکاری ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته‌کانی بۆ شه‌قامی کوردی رونبکاته‌وه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،"پێویسته گۆڕان ئاستی كاردانه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی دیكه له به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه جدییانه‌ی ده‌یخاته‌ڕو، بۆ شه‌قام و میدیای کوردی رونبکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پشتیوانی لێبكه‌ن و دواجار گۆڕانیش نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رای گشتیه بكات كه له كوردستاندا داكۆكی له چاكسازی سیاسی ده‌كات".
هه‌ڵوێستی داهاتو
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، ئێستا فراكسیۆنی گۆڕان فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆیه و وه‌فدی خۆی پێکهێناوه و ده‌ستی کردوه به گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان و راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی حه‌جمی خۆمان داواكاریه‌كانمان که خۆی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌بینێته‌وه، ده‌خه‌ینه به‌رده‌م لایه‌نه‌کان و ئه‌گه‌ر به‌پیره‌وه‌چون هه‌بو بۆ داواکارییه‌کانمان ئه‌وا به‌شداری له حكومه‌تدا ده‌که‌ین، گه‌ر به پێچه‌وانه‌شه‌وه بو یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه‌كان مانه‌وه‌مانه وه‌ک ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی به‌غدا، وه‌كو چۆن ئۆپۆزسیۆنمان له‌په‌رله‌مانی كوردستان دروست كردوه.
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی داهاتویان و ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که تاچه‌ند پابه‌ندن به خاڵه‌كانی كوتله كوردستانییه‌كانه‌وه، یان ئه‌جێندایه‌كی تریان ده‌بێت بۆ به‌غدا، وتی: "له‌و (19)خاڵه‌ی داخوازیی كوتله كوردستانییه‌كان كه پێشكه‌ش به لایه‌نه عێراقییه‌كان كراوه‌و كراوه‌ته بناغه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیاندا، زۆربه‌ی زۆری خاڵه‌كان پێشنیازی فراكسیۆنی گۆڕان بوه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه پابه‌ند ده‌بین به‌و خاڵانه و زۆرینه‌ی خاڵه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆمان هه‌یه بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام زۆربه‌ی كاره‌كانی ئێمه‌ش، جه‌خت ده‌بێته‌وه له‌و خاڵانه‌ی كه له وه‌ره‌قه ته‌فاوزییه‌كه‌دا هه‌یه و به‌لای ئێمه‌وه زۆرتر گرنگی به‌وه ده‌درێت كه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتو چییه؟ نه‌ك مه‌سه‌له‌ی پۆست و پله‌كان و ئێستاش وه‌فدێكی فراكسیۆنی گۆڕان چونه‌ته به‌غداو چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ناكه‌ین و دواتر بچینه به‌غدا".