دیمانه: نه‌به‌ز جه‌لال
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکوری (KNC) له رۆژانی (4 - 6)ی حوزه‌یرانی 2010، 22هه‌مین کۆنفرانسی خۆی له شاری ساندییاگۆی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا سازدا، له‌ژێر دروشمی (دابه‌شکردنی کوردستان و کاریگه‌ری ره‌وانی له‌سه‌ر کوردان)، هه‌روه‌ها له‌م کۆنفرانسه دکتۆر که‌مال ئارتین سه‌رۆکی نوێی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکوری هه‌ڵبژێردرا.
ئارتین له‌م دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی باس له كۆنگره‌كه‌ی خۆیان و ئامانجی (KNC) ده‌كات، هاوكات ده‌ڵێت: "رێبه‌ره‌كانی رابوردو خزمه‌تێكی زۆریان كردوه، ئه‌وكاته‌ی كه كه‌س باسی كوردی نه‌ده‌كرد، ئه‌وان نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به ئه‌مه‌ریكا ناساند، به‌بۆنه‌ی زه‌حمه‌تی ئه‌وان بوه كه سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕ و متمانه‌یان به‌خشیه سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانی باشوری كوردستان، ئومێده‌وارین له داهاتوشدا به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بتوانین سه‌رۆكه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان بناسێنین".
سبه‌ی: ئه‌کرێ باسی دوا کۆنگره‌ی KNC مان بۆ بکه‌ن؟ که‌ی بو و باسی چی تیا کرا...؟
د.که‌مال ئارتین: كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ژماره بیست و دوی (KNC) له رۆژانی ٤ تا ٦ جونه‌ی ٢٠١٠ بو له سان دیاگۆ، كالیفۆڕنیا، تایتڵی ئه‌مجاره‌ی كۆنگره له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كوردستان و به‌ركه‌وتنی ئه‌و دابه‌شكردنه له ره‌وانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بو، (KNC) رێكخراوێكی سێكولاری دیموكراتیك و بێلایه‌نه، دوایی كاره‌ساتی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی ١٩٨٨ چه‌ند رۆشنبیرێكی كوردی باشوری كوردستان دایان مه‌زراند.
سبه‌ی: ئه‌م ده‌زگایه‌ی ئێوه پتر له 20 ساڵه هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا توانیوتانه له باری لۆبیکردنه‌وه چی بکه‌ن... به‌رهه‌متان چ بوه؟
د.که‌مال ئارتین: راسته‌كه (KNC) ٢٢ ساڵه دامه‌زراوه، رێبه‌ره‌كانی رابوردو خزمه‌تێكی زۆریان كردوه، ئه‌وكاته‌ی كه كه‌س باسی كوردی نه‌ده‌كرد، ئه‌وان نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به ئه‌مه‌ریكا ناساند، به‌بۆنه‌ی زه‌حمه‌تی ئه‌وان بوه كه سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕ و متمانه‌یان به‌خشیه سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانی باشوری كوردستان، ئومێده‌وارین له داهاتوشدا به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بتوانین سه‌رۆكه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان بناسێنین، جگه له وتوێژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سیاسی ئه‌مه‌ریكا كاری دیكه‌ش كراوه وه‌ك: كۆنفرانسی سیاسی، مافی مرۆڤ، كلتوری، بۆ ناسینی نه‌ته‌وه‌كه‌مان یارمه‌تی ناردن بۆ كوردستان له‌لایه‌ن (KNC)ه‌وه، بانگهێشتكردنی رێكخراوه كوردیه‌كان بۆ ئاشتی و یه‌ك بون.
سبه‌ی: هه‌وڵه‌کانی لۆبیکردن له هه‌ردو ئه‌مه‌ریکای باکور و ناوه‌ند: ئێوه له که‌نه‌دا و حیزبه کوردستانیه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن چۆن هه‌ڵئه‌سه‌نگێنی... به‌رهه‌مێکتان بوه خه‌ڵک هه‌ستی پێ نه‌کردبێ و بته‌وێ بۆ خه‌ڵکی کوردستانی رون بکه‌یته‌وه؟
د.که‌مال ئارتین: چەندین کۆنفڕانس لەسەر ناسینی نەتەوەکەمان لە واشنتۆن هەبوە، بەرهەمیشی ئەوە بوە کە ئەمەریکا متمانه‌ی کردوە بە سەر رێکخراوە سیاسیەکانی کورد و لەگەڵیاندا دانیشتوە، ئێمە بێ لایەنین، رێزمان هەیە بۆ هەمو حیزبەکان کە کاری نەتەوایەتی دەکەن، گرنگترین بەرهەمی ئەوەیە کە داوای سەربەخۆیی هەمو پارچەکانی کوردستان دەکات، لە کاتێکدا کە رێکخراوە سیاسیەکان کاری پڕاگماتیک دەکەن و بەبۆنەی دوژمنانی نەتەوەکەمان ناتوانین بە رونی داوای سەربەخۆیی بکەن، (KNC) ئەو کارەی بە دەستگرتوە کە بە هەمو لایەن بڵێت کە هیوای نیهائی نه‌ته‌وه‌ی كورد چیه، لام ئه‌وه‌یه كه‌سانێك (KNC) به نمونه‌خواز بناسن، به‌ڵام كردنخوازانی ئه‌مڕۆ نمونه‌خوازانی دوێنێ بون، واته ئێمه واده‌بینین كه داهاتوی كوردستان له ئه‌مڕۆ باشتر ده‌بێت، یه‌كێك له چالاكیه‌كانی (KNC) ده‌ركردنی نوسراوه له‌سه‌ر روداوه گرنگه‌كانی دونیا كه په‌یوه‌ندیان به كوردستانه‌وه هه‌یه، نوسینی نامه بۆ كاربه‌ده‌ستان، داوای ئاشتی، به‌ڕابه‌ری، دیموكراسی كردن بۆ هه‌مو مرۆڤایه‌تی بونه.
سبه‌ی: پێداویستییه‌کان و ئامرازه‌کانی لۆبیکردن چین... کورد له چه‌ندی به‌هره‌مه‌ند و له چه‌ندی نامراده؟
د.که‌مال ئارتین: به‌داخه‌وه لۆبیكردن بۆ (KNC) زه‌حمه‌ته چونکه ئامانجی (KNC) سه‌ربه‌خۆییه، له هه‌مانكاتدا (KNC) ده‌ستبه‌ردار و ده‌ستهه‌ڵگر نابێت و نامه ده‌نوسێ، كۆنفرانس و سیمینار رێكده‌خات، له‌هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌بێ به‌شداری ده‌كات، با بۆئه‌وه‌ی كه كار باشتر به‌ره‌وپێش بڕوات، پێویسته كه یارمه‌تی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه بدرێت كه دۆستی گه‌لی كوردن، كه ئه‌وان بتوانن له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتوبن، گرفتیش لێره‌دا بۆ دروستكردنی لۆبی سه‌رتاسه‌ری كوردی نه‌بونی سه‌رمایه‌كی رون و گونجاوه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌وكاره، وه‌ك حكومه‌ته‌كانی كوردستانیان داگیركردوه كه ده‌ست واڵان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی لۆبی، كه ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه ئه‌ركێكی گرانه و له‌توانای (KNC)دا نیه.
سبه‌ی: له ئوسلوبی هه‌ردو حیزبه گه‌وره‌که‌ی باشوری کوردستان، بۆ لۆبیکردن رازیت؟
د.که‌مال ئارتین: هه‌مو حیزبەکانی باشوری کوردستان مێژوی تێكۆشان و خەباتیان هەیە و بۆ ئێمە گه‌لێك جێگای رێزن، ئێمە دەزانین کە هەمو رێکخراوەێک کاری باش و کاری خراپیش دەکات، بەبێ ئەوەی لایەنی کەسێک بگرین ئێمە تێده‌كۆشین کە رەخنەی له‌سه‌ر بگرین، بەڵکو کاری خراپ کەمتر بێت، بە لای ئێمە ئەو دو رێکخراوەی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی باشور بەشێک لە بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردن هەروەها کە رێکخراوەکانی دیکەی ئەو پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشی دیکەی بزوتنەوەکەمانن، هەر رێکخراوەیەک کە بەسەر حکومەت بێت ئیمکانی کاری گەندەڵی هەیە، لە کاتێکدا کە ئێمە بە بێلایەنی رەخنە لە گەندەڵکاری دەگرین، لەبیر ناکەین کە دوژمنانی نەته‌وەکەمان گەندەڵکاریان زۆرترە و بەر لەئەوەی کە دژ بە خۆمان بین، دژ بە ئەوانه‌ین کە هەمو مافێکی مرۆڤیان لە نەتەوەکەمان گرتوە.
سبه‌ی: کورد به‌گشتی چی بکا باشه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ لۆبییه‌کی کاریگه‌ر له ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌ست و بڕیار دروستکه‌ره‌کانی دنیادا دامه‌زرێنێ؟
د.که‌مال ئارتین: بە رای من دەبێت کورد کەمتر لە مافی چارەنوسی نەبێت، به‌واتای ریفراندۆم بێت کە کورد چی دەوێت، 98% کورد لە باشوری كوردستان لە دەنگدانێکی چەند ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، داوای سەربەخۆیی کرد، حکومەتی هەرێم دەبێت رێز له‌و خواسته بگرێت و كاری بۆ بكات، هه‌مو ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتدار و زلهێزه‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه و بیكاته مافێكی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی له دونیادا، کە ریفراندۆمی رەسمی لە باشوردا و هەروەها لە هەمو پارچەکانی کوردستاندا بەڕێوە بەرێت، بە رای من ئەمڕۆ کاری دیکەی جگە لە بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازی بزوتنه‌وه‌ی دیكه به‌رهه‌می نیه، به بڕوای من دوژمنه‌كانمان ئێمه بكوژن ئێمه ئه‌وان ببه‌خشین چون ئێمه مرۆڤایه‌تیمان ده‌وێت، جگه له ئاشتیخوازی هیچ كارێكی تر به‌رهه‌می نیه بۆ كورد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان سه‌رفرازبێت، تا ئه‌وكاته‌ی زمانی كوردی به‌زمانی فه‌رمی له توركیا، ئێران، سوریا قبوڵ نه‌كراوه، كورد نابێت جگه له زمانی دایك به‌زمانێكی دیكه له‌وڵاتانه بخوێنێت و ئیش بكات، بایكۆتی ئه‌و زمانانه به‌ڕێگه‌ی ئاشتیخوازی باشترین كاره كه ئه‌و وڵاته داگیركراوانه‌ی ناچاربكات وڵاته‌كه‌مان ئازاد بكه‌ن وه‌ده‌ربێنێت.