02% بودجه‌ی كوردستان بۆ پرۆژه‌كانی كاره‌با ته‌رخانكراوه
به‌و پاره‌ی كه له‌یه‌ك ساڵدا دراوه‌ته یه‌كێتی و پارتی كێشه‌ی كاره‌بای له كوردستان پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرا
به‌دواداچونی: عه‌لی حه‌مه ساڵح
به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناویه‌تی و به‌نیازه بینێ، ئاسۆیه‌ك نابینرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با.
له‌ماوه‌ی رابردودا به‌بێ بونی پلان و به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه كێشه‌ی كاره‌بایان بێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌رپرسانی بالاَی هه‌رێمی كوردستان و له سه‌روی هه‌مویانه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری كاره‌با لێدوانیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌وه داوه.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با پێویستی به‌ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویسته، ئه‌ستمه به‌بێ ته‌رخانكردنی بودجه بتواندرێت كاره‌با له كوردستاندا چاره‌سه‌ر بكرێت، حكومه‌ت ئه‌وه‌نده لێدوانی داوه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌باوه ئه‌وه‌نده پلان و به‌رنامه‌ی دانه‌ناوه، چۆن؟
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونه‌ی كه كردومه بۆ كێشه‌ی كاره‌با له كوردستان، چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه ئاسانه‌و ته‌نیا به‌رنامه‌ی ده‌وێت، ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته پێویسته بودجه‌یه‌كی زۆر نییه كه له توانای حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌بێت.
كێشه‌ی كاره‌با
له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ر سێ بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌بادا گرفت هه‌یه، به‌لاَم گه‌وره‌یی گرفتی كاره‌با له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادایه، حكومه‌تی هه‌رێم چی كردوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با؟
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوار ساڵی رابردودا 35 ترلیۆن و 809 ملیار دینار بوه، به‌ته‌رخانكردنی 2%ئه‌م پاره‌یه بۆ دامه‌زراندنی ویستگه‌ی غازی كاره‌با كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له كوردستاندا چه‌ره‌سه‌ر ده‌بو، چونكه دامه‌زراندنی ویستگه‌یه‌كی كاره‌بای غازی 500 مێگاواتی (350) ملیار دیناره.
قه‌باره‌ی كێشه‌كه
ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 2200 مێگاوات كاره‌بایه و توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش له وێستگه‌كانی كاره‌بادا نزیكه‌ی 1250 مێگاواته، واته به به‌رهه‌مهێنانی 1000 مێگاوات كاره‌بای دیكه كێشه‌ی كاره‌با له ئێستادا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئایا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه كاره‌بایه ئه‌سته‌مه؟ بێگومان نه‌خێر، ویستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێری غازی كه هی كه‌رتی تایبه‌ته و خاوه‌نه‌كه‌ی كۆمپانیایی ماس گلۆبه‌ڵه به سه‌رمایه‌ی (350) ملیار دینار پرۆژه‌كه دامه‌زراو حكومه‌تیش 300 دۆنم زه‌وی پێداوه، پرۆژه‌كه‌ش كه له چواری یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پێكدێت و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیش توانای به‌رهه‌مهێنانی 125 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، له ساڵی 2008دا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌م وێستگه‌ی دا‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و له بودجه‌ی گشتی ترلیۆنێك و (800) ملیۆن دینار وه‌ك بودجه درا به یه‌كێتی و پارتی، واته ده‌توانین بڵێین: به‌و پاره‌ی كه درانه یه‌كێتی و پارتی له یه‌ك ساڵدا ده‌تواندرا 10 یه‌كه‌ی 125 مێگواتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پَی دابندرێت و توانای به‌رهه‌مهێنانی 1250 مێگاوات كاره‌بایان هه‌بێت و گرفتی كاره‌باش چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی بالاَی یه‌كێتی و پارتی بڵێن ئه‌و ژماره راست نییه‌و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی خۆشمان، كه وایان گوتوه به‌هه‌ڵدا چون، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی دیكه هه‌یه كه وێنه‌یه‌كی لای ئێمه‌یه هه‌ر له ساڵی 2008دا حكومه‌تی هه‌رێم (748) ملیار و (238) ملیۆن دیناری داوه‌ته به‌خشین، واته به‌و پاره‌یه‌ی كه داویه‌تییه به‌خشین دو وێستگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای هه‌ولێر كه خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ك كه‌س ئه‌حمه‌د ئیسماعیله پێ داده‌نرا و 48 ملیار دیناری دیكه‌شی دامایه‌وه، كه پاره‌ی دروستكردنی 30 بینای قوتابخانه‌ی 18 پۆلی سه‌رده‌مانه‌یه، ئیدی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت بڵێت: به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌ی پێویسته‌وه گرفتی كاره‌بامان چاره‌سه‌ر نه‌كرد؟ ئه‌و 748 ملیار دیناره‌ی كه به به‌خشین دراو ته‌نیا چه‌ند كه‌س و گروپێك لێ سودمه‌ند بون پێویست بو یان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با؟ ئایا نه‌ده‌كرا یه‌كێتی و پارتی له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه خۆشبونایه كه له گیرفانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ری ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌بای پێ چاره‌سه‌ر بكرایه.
پرۆژه‌كانی كاره‌با له بودجه‌ی پار ساڵدا
ناونیشانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت "كردار شه‌رته"، كام كردار؟! بودجه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت ئه‌وله‌وییه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌وله‌ویه‌تیش ئه‌وه‌یه كه بایه‌خ به‌و كه‌رته بدرێت كه كۆی هاولاَتیان لێی سودمه‌ند ده‌بن، حكومه‌تی هه‌رێم وای كردوه؟
ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك له نێو هاولاَتیانی كوردستاندا بكرێت ئه‌وله‌وییه‌ت لای هاولاَتیان كاره‌بایه، ئه‌یا لای حكومه‌ت وابوه؟
حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی 2011دا له (11) ترلیۆن و (432) ملیار دینار، ته‌نیا (30) ملیار و (762) ملیۆن دیناری ته‌رخانكردوه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه 02% ی بودجه ده‌كات، ئایا له هه‌رێمێكدا كه ته‌ژییه له‌قه‌یرانی كاره‌با 02% بودجه به‌سه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با؟! ئه‌و (30) ملیار دیناره‌ش كه ته‌رخانكراوه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با تایه‌به‌ت نین به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی بیناو پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی چه‌ند هایدرۆپاوه‌رێكی بچوكن، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر له ساڵی رابردودا 3% بودجه‌ی ته‌رخانبكردایه ده‌یتوانی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی 500 مێگاواتی كاره‌با دابنێت.
سه‌یره! گوێمان له‌و وته‌یه ده‌بێت كه ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خی به كه‌رتی كاره‌با داوه، به‌لاَم به‌داخه‌وه بودجه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نییه تاوه‌كو كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان چه‌ند خه‌رجییه‌كی حكومه‌تدا... پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م پاره‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پرۆژه‌كانی كاره‌با ته‌رخانی كردوه له ساڵی 2010دا له ساڵی 2009دا به رێكخراوه‌كانی داوه، ئایا ئه‌و هه‌مو رێكخراوه بۆ ئێمه گرنگه كه زۆرینه‌یان پاشكۆی حیزبن یان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با؟، زیاتر له دو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌رخانكراوه له ساڵی 2010دا بۆ ئۆتۆمبیل خه‌رجكراوه، به‌وپێیه‌ی (66 ) ملیار و (79) ملیۆن دینار بۆ كڕین و چاكردنه‌وه‌و كرێی ئۆتۆمبیل خه‌رجكراوه.
كڕینی كاره‌باو چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك
له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و بودجه گه‌وره‌یه‌ی له به‌رده‌ستیدایه نه‌یتوانیوه ته‌نیا 1%یشی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابنێت و وه‌به‌رهێنه‌رێك وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای داناوه، حكومه‌ت له بودجه‌ی گشتی كاره‌بای لێده‌كڕێت و به‌سه‌ر هاولاَتیاندا دابه‌شی ده‌كات، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه وێنه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2009دا بڕی (189) ملیار‌و (781) ملیار دیناری داوه‌ته راكێشانی وزه‌ی كاره‌با (نفقات استيراد الطاقة الكهربائ)، واته به‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌ت له 2 ساڵدا ده‌یداته راكێشانی وزه‌ی كاره‌با وێستگه‌یه‌كی 500 مێگاواتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پێداده‌مه‌زرێت، ئایا ئه‌مه چی بیكردنه‌وه‌یه‌كه رێگای به‌وه‌داوه! واته ئه‌و پاره‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له دو ساڵدا داویه‌تییه كڕینی وه‌زه‌ی كاره‌با ده‌توانرا وێستگه‌یه‌كی 500 مێگاواتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پێدابمه‌زرێت.
به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئیسماعیلدا كردویه‌تی، ئه‌گه‌ر هاتو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین بكات و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش به‌هۆی دابیننه‌كردنی سوته‌مه‌نییه‌وه كارییان نه‌كرد، ئه‌وا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی وزه‌ی كاره‌باكه بدات وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كار ده‌كات، واته ئه‌گه‌ر به‌هۆی دابینه‌كردنی سوته‌مه‌نییه‌وه وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كاری نه‌كرد ئه‌وا حكومه‌ت پێویسته كرێی كاربا بدات به ئه‌حمه‌د ئیسماعیل وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه كار ده‌كه‌ن.
هاولاَتی به 3 رێگا كرێی كاره‌با ده‌دات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست كاره‌با له كوردستاندا نییه، به‌لاَم هاولاَتیانی كوردستان به سێ رێگا كرێی كاره‌با ده‌ده‌ن، چۆن؟
رێگای یه‌كه‌م: هاولاَتیانی كوردستان كرێی كاره‌با به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ده‌ن له رێگای ئه‌و پسولاَنه‌ی كه بۆیان دێته‌وه، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش كه‌وه‌ك كرێی كاره‌با هاولاَتیان ده‌یده‌نه كرێی كاره‌با بڕێكی زۆره و ته‌نیا له ساڵی 2009دا (100) ملیار‌و(25) ملیۆن دینار بوه.
رێگای دوه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تێكی هه‌یه به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه و له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه كه كاره‌با بۆ هاولاَتیان دابین بكات، سالاَنه له پێناوی دابینكردنی كاره‌بادا بۆ هاولاَتیان بودجه‌یه‌كی زۆری هاولاَتیان بۆ ئه‌م وه‌زاره‌ته ته‌رخانكراوه، ئه‌م وه‌زاره‌ته له ئێستادا 15 هه‌زار و 936 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، ته‌نیا بودجه‌ی به‌كاربردنی ئه‌م وازه‌ره‌ته كه توانای دانانی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نییه له پار ساڵدا (104) ملیار و (15) ملیۆن دیناره.
رێگای سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سالاَنه بڕێك پاره‌ی زۆر له بودجه‌ی گشتی هاولاَتیانی كوردستان داده‌ته ئه‌و وێستگانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، وه‌ك ئه‌و (189) ملیار دیناره‌ی كه له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2009 دا خه‌رجكرا بۆ هێنانی وزه‌ی كاره‌با.
شیرینی نه‌وت له كوردستاندا 6 ملیار دۆلار، به‌رته‌خانكردنی 10% ئه‌و پاره كێشه‌ی كاره‌با له كوردستاندا چارسه‌ر ده‌بێت، چونكه ئه‌و پاره دو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی 500 مێگاوات ده‌ده‌نرێت.