راپۆرت: ئیسماعیل عوسمان
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپشاندان ناوچه جیاوازه‌كانی شاری سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌رجه‌م شه‌قام و كۆلاَنه‌كانی شاریان ته‌نیوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌شێكی نائارام باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.
دوای ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زای كه سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی گرته‌وه، له ناوه‌ندی میدیاكان و له زاری هاولاَتیاندا به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرا، باسیان له نادادی كۆمه‌لاَیه‌تی و بێكاری و قۆرخكردنی بازاڕه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌لاَت و نه‌بونی پلانێكی گونجاو بۆ خزمه‌تگوزرای، له شاری سلێماندا هه‌مو ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زایانه به خۆپیشاندانێك ده‌ست پێبكات.
رۆژی پینج شه‌ممه 17-2-2011 گروپی به‌رگری له مافی و ئازادییه‌كانی هاولاَتیان، دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانیه‌وه مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان پێدرا، له‌به‌رده‌ركی شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌عات دوی پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ ده‌ستی پێكرد، جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاری سلێمانی له گه‌نج و پیر ئاماده‌ی بون، به چه‌ندین دروشمی جیاواز ته‌عبیریان له بیروبۆچونه‌كانی خۆیان ده‌كرد، هاورایان ده‌كرد "نا بۆ ناداپه‌روه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی... نا بۆگه‌نده‌ڵی... نا بۆبێكاری.. ئێره مه‌یدان ته‌حریره، ده‌سه‌لاَت موباره‌كه‌تان له بیره" چه‌ندین درشمی جیاوازه دیكه.
پاشان گروپی ئاماده‌كه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌كه بۆردی ئازادی و مایكی ئازادیان دانا‌و خۆیشانده‌ران به چه‌ندین دروشمی نوسین و قسه‌كردن بیروبۆچونی خۆیان ده‌ربڕٍی.
له دروشمه‌كانی بۆرده‌كه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران نوسیوی، " كوا به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانتان؟ كوا كردار و گوفتاره‌كانتان...".
دوای ئه‌وه ئاماده‌كه‌رانی خۆپیشاندان سه‌عات چواری هه‌مان رۆژ له‌وێدا كۆتایی به كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه هێنا، به‌شێك له خۆپیشانده‌ران رژانه شه‌قامی مه‌وله‌وی، به دروشمی جیاواز و به‌ره‌و شه‌قامی سالم به‌رێكه‌وتن.
پاش ئه‌وه‌ی كه گه‌یشتنه به‌رده‌م لقی چوار خۆپیشانده‌ران وه‌ستان، ده‌ستیان كرد به دروشم و هوتاف كێشان، چه‌ندین دروشمیان به ده‌نگ و ئاوازه‌ی جیاواز ده‌وته‌وه به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌لاَت و پارتی دیموكراتی كوردستان.
پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ده‌ربڕین توڕه‌ی و ناڕه‌زای خۆیان، بلۆك و داوبه‌ردی ئه‌و ناوچه‌یان شكاند، پاشان به‌ردبارانی لقی چواری پارتیان كرد، به‌شێك زۆریی روكاری ده‌ره‌وه‌ی شوشه‌ی ئه‌و بینایه‌یان شكاند، به‌رپرسی لقی چواری پارتیش له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه له په‌نجه‌ره‌ی لقی چواره‌وه ده‌بینرا به‌رده‌وام خه‌ریكی په‌یوه‌ندكردن بو به مۆبایل.
پاش كه‌مێك هێزه‌كانی لقی چوار به فیشه و ده‌ستڕێژی "گوللـه‌ی كڵاشینكۆف و ده‌مانچه و بیكه‌سی" له چه‌ندین شوێنی سه‌ر باره‌گای لقی چواره به ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به ده‌ترێژی گوللـه كرد.
له ئه‌نجامی زیاتر له سه‌عاتێك روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه سه‌ربازییه‌كانی لقی چوار، چه‌ندین كه‌س بریندار بون و یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ناوی رێژوان عه‌لیه‌وه ته‌مه‌ن چواره‌ده ساڵ كوژرا.
به‌پێی ئاماره ره‌سمیه‌كانی ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ژماره‌ی برینداره‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه 56 كه‌س و یه‌ك كوژراوه، به‌لاَم سه‌رچاوه ناڕه‌سمیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتره، به‌ڕێوه‌به‌راتی ته‌ندروستی نایه‌وێت ئه‌و ژماره‌ییه ئاشكرا بكات له‌به‌ر تێكنه‌چونی باری ئه‌منی ناوچه‌كه.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی سبه‌ی، باوكی و دایكی رێژوان عه‌لی، ته‌مه‌ن 14 ساڵ، ته‌كید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سكالاَی یاسای له‌سه‌ر به‌رپرسی لقی چوار و بكوژانی كوڕه‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، هێزه ئه‌مه‌نیه‌كانیش شار سلێمانی له ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رگریكردن له هه‌ر روداوێكی له‌ناكاو كه روبدات، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی زێره‌ڤانی هاتونه‌ته سلێمانی به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمه‌یه‌كان ئاماژه "به‌بونی 4 هه‌زار سه‌رباز" ده‌كه‌ن.
له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی كه رۆژی هه‌ینی 18-2-2011 له هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچره‌ڤان بارزانی سازكرابو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان به‌رپرس نین له ئیداره كردنی شاری سلێمانی، چونكه ئه‌وان حزورێكی سیاسی و مه‌عنه‌ویان هه‌یه، بۆیه داوا له خه‌ڵكی شاری سلێمانی كرد كه باره‌گاكانیان بپارێزن،" له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت هێز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا بۆ سلێمانی براوه!".
فازیل میرانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له لێداونێكدا زۆر به توندی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ده‌ستانه ده‌بڕینه‌وه كه هێرسشیان كردوته‌وه سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه، چونكه ئێمه ته‌عه‌دا له كه‌س ناكه‌ین و ته‌عه‌دایش له كه‌س قبوڵناكه‌ین.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته هه‌مو ئه‌و به‌یاننامانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێم (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، حكومه‌تی هه‌رێم) و هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ده‌ركراوه، داوای لیژنه ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له خۆپیشانده‌ره‌كان و سزادانی خۆپیشانده‌ران، به‌لاَم هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك باس له سزادانی ته‌قه‌كه‌ره‌كان و بكوژان و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران ناكات.
سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌كیان بلاَو كرده‌وه، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و باره‌نائارامه‌ی كه هاتوه‌ته ئاراوه، تێدا هاتبو له به‌رانبه‌ر ئه‌و روداوه كه له شاری سلێمانی دا رویدا‌و و كوژرانی رێژوانی خوێنكاری پۆلی دوانزه، هاتنی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی ئێمه‌ی خوێندكارانی زانكۆ خۆپیشاندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ین.
رۆژی شه‌ممه، سه‌عات 10 سه‌ر له به‌یانی، 19-2-2011 خوێندكارانی به‌شه جیاوازه‌كانی زانكۆی سلێمانی له‌ناو بینای زانكۆدا، خۆپیشاندانێكی هێمانانه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام دا.
دانا حامید، خوێندكاری زانكۆی سلێمانی، له لێدوانێنێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی سبه‌ی، وتی: "نا بۆ كوشتار نا گوللـه و فیشه‌ك، به‌ڵێ بۆ ئازادی، گه‌ل ئازادی ده‌وێت، پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای لێبوردن له میلله‌ت بكات و پێویسته ئه‌وانه بدرێنه دادگا كه فیشه‌كیان روبه‌روی میلله‌ت كردوه‌ته‌وه".
شفان به‌كر، قۆناغی سێیه‌م به‌شی یاسا، به ئاوازێكی زۆر توند قسه‌ی ده‌كرد، وتی: "پێویسته خوێنی رێژوان به زایه‌ع نه‌چێت، لێپرسراوانی ئه‌و كاره به زوترین كات به هه‌قی یاسایی خۆیان بگه‌ن".
كارمه‌ند، كه خوێندكارێكی دیكه‌ی زانكۆ بو، له‌ناو ئاپۆرای خۆپیشانده‌ردا بۆ سبه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێویسته چیدی خوێنی گه‌نجان نه‌ڕێژرێت، هێزی زێره‌ڤانی بكێشرێته‌وه".
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین وتاریان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی نوسیبو به زمانی كوردی و ئینگلزی، تێیدا هاتبو: "هه‌مومان رێژوانین، له خوێنی هاورێكه‌مان خۆش نابین، بێده‌نگ نابین"، دوای كه‌متر له نیو سه‌عات له به‌رده‌م زانكۆدا كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه‌یان هێنا.
ئارام ئه‌حمه‌د، قۆناغی چواری ته‌لارسازی، وتی: "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت ناتوانێت ئیداره‌ی گه‌ل بكات با وازبێنت".
ده‌نگی ناڕه‌زای له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌لاَم له ئێستا هێز و لایه‌نه به‌رپرس و ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیدی باری نائارامی له ناوچه‌كه‌دا تێك نه‌چێت، له رێگای ده‌كردنی به‌یاننامه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر كوردستان و به‌رپرس و ده‌سه‌لاَتی سیاسی.
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له به‌رده‌كی سه‌رای شاری سلێمانی سه‌عات یه‌كی پاش نیوه‌ڕ خۆپیشاندانێك سازكرا، هاوكات خۆپیشانده‌ران به شه‌قامی مه‌وله‌ویدا به‌ره‌و شه‌قامی سالم بڕۆن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكرا و به ئاوپیاداكردن به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران بونه‌وه.