دیمانه: ئاسۆ زاگرۆسی
له به‌شی باشور و سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌ماندا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، روداوی زۆر جددی رویداوه، چه‌ند جێی داخه كه ئێمه‌ی كورده‌كانی باكور ئاگامان له‌و روداوه مێژوییانه نییه و به هه‌ند وه‌ریان ناگرین كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و پێشهاتانه‌ی كوردسانی باشور لێكدانه‌وه و دیدی جیاواز هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئه‌و پێشهاتانه بزانین، چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ خه‌جۆ (خه‌دیجه یاشار) ئه‌نجامدا.
خه‌جۆ تۆ چل ساڵ زیاتره ئه‌ندامێكی كارای بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردیت و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسه كورده‌كانی شار و شاخ په‌یوه‌ندیت هه‌بوه، تائێستاش په‌یوه‌ندییه‌كانت به‌رده‌وامه. چه‌ند ساڵێكه له كوردستانی باشور ده‌ژیت و له زانكۆی سلێمانی وانه ده‌ڵێیته‌وه و به وردی ئاگات له پێشهات و روداوه‌كانه و له‌باره‌ی ئه‌م روداوانه‌وه دیمانه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ین.
نه‌ورۆز: به‌یاننامه حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی گۆڕان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت كه له 29ی كانونی دوه‌مدا رایگه‌یاند؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوه‌م هێزی یاسایی سیاسییه له كوردستانی باشور، له دوایین هه‌ڵبژاردندا به‌رامبه‌ر لیستی كوردستانی به‌شداربو، كه له پارتی و یه‌كێتی پێكهاتبو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌دڤانته‌جه‌كان به ده‌ستی ئه‌و دو پارته‌وه‌بون، گۆڕان توانی 25 كورسی پارله‌مان مسۆگه‌ربكات و ببێته دوه‌م هێزی سیاسی و به‌مشێوه‌یه له باشوری وڵاته‌كه‌ماندا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن خۆی ناساند.
وه‌ك له هه‌مو وڵاته دیموكراتییه‌كانی دنیا، ئۆپۆزسیۆن چۆن ره‌فتار ده‌كات، گۆڕان هه‌وڵیداوه به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكات كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن داویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كمجاریانه و كه‌م ئه‌زمونن، له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی توشی گرژی كردوه هه‌وڵیانداوه لایه‌نی خه‌ڵك بگرن و میدیاكانیشیان راستییه‌كانیان بۆ روناكبیران خستۆته‌ڕو.
ئه‌و به‌یاننانه‌یه‌ی كه له 29ی كانونی دوه‌مدا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و مه‌سه‌له سیاسییانه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكدا باسده‌كرا، كراوه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و دراوه‌ته ده‌ستی گروپی ده‌سه‌ڵاتدار و له هه‌مو وڵاتێكی دیموكراتیش ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسییانه‌یه و له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی، ته‌نانه‌ت له توركیاش هه‌مومان چه‌ندجارێك بینیومانه، كه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پڕۆژه‌ی داوه‌ته لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری پارله‌مان.
نه‌ورۆز: به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی گۆڕان سه‌رۆكی كوردستان، حكومه‌تی كوردستان، پارله‌مانی كوردستان، 19 پارت كه له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتیش رونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، ئه‌م رونكردنه‌وانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: بۆئه‌وه‌ی زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، به‌داخه‌وه، ئه‌ندامه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤ له‌كار ده‌خه‌ن، جگه له هه‌ستی شه‌شه‌م، 5 هه‌سته‌كه‌ی تر له گه‌شه وه‌ستێنراوه. خراپترین نه‌خۆشی كه دوچاری كه‌سێكی سیاسی ببێت، (له‌خۆ باییبون)ه، با واز له‌و قسانه بێنین كه ژنان له ده‌وری كانی له‌لادێیه‌كدا ده‌یكه‌ن، 10 خوله‌ك قسه‌كردن به‌سه بۆ كادره‌كانی یه‌كێتی و پارتی.
له كرمانجی خوارودا قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: "بۆ من ره‌حمه‌ته، بۆ تۆ عیبره‌ته"، به‌ڕای من جگه له دواكاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، داواكارییه‌كی جیاواز نا‌بینیت ته‌نانه‌ت له شۆفێرێكی ته‌كسی له شاری زاخۆشه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م رونكردنه‌وانه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بینم، لایه‌نێكی سیاسی كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ده‌سه‌ڵاتدایه، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له خه‌ڵك دورده‌كه‌وێته‌وه، نوێنه‌رانی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه به سوك ببینن، بهاتنایه كاردانه‌وه‌یه‌كی دیموكراتییان بۆی هه‌بوایه و خاڵ خاڵ تاوتوێیان كردایه، لانی كه‌م وێنه‌ی ئاڵای كوردستان‌مان له ئینته‌رنێت نه‌ده‌بینی خه‌ڵتانی خوێن بوه.
خه‌ڵكی كوردی باشوری وڵاته‌كه‌مان، له 17ی شوباته‌وه ئه‌وه‌یان پیشانداوه كه ئه‌م رونكردنه‌وانه به جددی وه‌رناگرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دانیشتنه‌كه‌ی 23ی شوباتی پارله‌مانی كوردستاندا، چه‌ند داواكارییه‌كی زۆری گۆڕان قبوڵكرا.
نه‌ورۆز: دوای رونكردنه‌وه‌ی پارته‌كان و شه‌ڕی راگه‌یاندن، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه پارت و رۆژنامه و رۆشنبیری كارتۆنی هه‌یه، كه ده‌سه‌ڵات پێی وت بوه‌سته ده‌وه‌ستێت و وتی هێرشكه هێرشده‌كات، ئه‌م ده‌رخستنه چه‌ند له راستییه‌وه نزیكه؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: ئه‌مه‌وێت رێك ئه‌وه بڵێم كه له ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ی پارله‌ماندا گۆڕان یه‌كه‌م لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنه، بونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌یلێكی زۆریان ئاڕاسته بكرێت له مه‌یدانی سیاسیی كوردستان و پارله‌ماندا، كه منیش ناتوانم بڵێم چه‌نده، سیاسییه‌كانی باشوری كوردستان به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باكور كه ده‌خوێننه‌وه و ده‌نوسن، زیاتر بیر له كوردچێتی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌چنه حسابی ریالیتیی كورده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێداگری ناكه‌ن، به‌ڵكو رێگه‌ی ته‌وافوق هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌و دوپارته‌ی كه له ساڵی 1964 جیابونه‌وه و روبه‌ڕوی یه‌كبونه‌وه و ئێستا به یه‌كێتی و پارتی ناسراون، هه‌مو پارته سیاسییه‌كان، ته‌نانه‌ت جاشه‌كان و پارته ئیسلامییه‌كان و گێره‌شێوینه‌كانیان خستۆته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه و كه كاتی ئه‌وه‌هات بۆ باڵانسی پارتی و یه‌كێتی به‌كاربهێنرێن، ئه‌خرێنه سه‌ر شانۆ.
ئه‌م راستییه‌ی كه من 10 ساڵه دركم پێكردوه، زۆر ئاساییه نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌سه‌ر لوتكه‌ی سیاسه‌ته، به ئاشكرا بیڵێت.
كورد ده‌ڵێت:"مێرد مێرد ده‌ناسێت"، دایكیشم ده‌ڵێت: "بۆ كه به كوێر ده‌ڵێن كوێر پێی ناخۆشه؟" ئه‌مه راستییه‌كه ئینكاریی لێناكرێت، كه له كوردستان لایه‌نی سیاسی زۆر هه‌یه كه له كۆنتڕۆڵی پارتی و یه‌كێتیدان و ته‌نانه‌ت چه‌ند جاشێكیش له نێوان ئه‌م دوپارته‌دا دابه‌شبون كه پێش به‌هاری كورده‌كان ده‌ستیان هه‌بوه له رشتنی خوێنی پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت له جینۆسایدی ئه‌نفالیشدا.
له هه‌مو راگه‌یاندنه‌كاندا باس له‌وه‌كراوه كه قاسم ئاغای كۆیی هێشتا له هه‌ولێر ده‌پارێزرێت، كه له‌لایه‌ن داگای به‌غداوه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رچوه، دوای ئه‌وه‌ی رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوه له جینۆسایدی ئه‌نفالدا.
ئه‌وه راسته كه ئه‌م دو پارته جاش و لایه‌نی سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه، كه‌وایه بێگومان قه‌ڵه‌می به‌كرێگیراویشیان هه‌یه و له هه‌موشمان باشتر، نه‌وشیروان ئه‌مه ده‌زانێت.
به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی دیموكراتی له كوردستاندا هێشتا زۆر تازه‌یه، زۆرجار ناڕِه‌حه‌تی زۆریان چه‌شتوه تا لێی تێگه‌شتون.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ی له‌نێوان ئه‌و زمانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌مموزی 2009 به‌كاریهێنا و ئه‌و زمانه‌ی كه له 7ی مارتی 2010 به‌كاریهێنا، به‌تایبه‌تیش له‌و شیكردنه‌وانه‌ی كه میدیای ناڕه‌سمی كردویانه، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند بایه‌خێكی گه‌وره‌یان داوه به فكره‌ی زمانی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م زمانی دایه‌لۆگه كه هی لایه‌نێكی سیاسیی بێچه‌كه، بۆ ئه‌م دو پارته غه‌ریبه كه له پێشدا به چه‌ك روبه‌ڕوی یه‌كبونه‌وه و پاشان گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی هه‌ستیار كه راستی كوردستانی لاوازكرد.
پێشتر به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه‌ی كه له مه‌یدانی سیاسی‌دا بون به‌مشێوه‌یه به‌ره‌نگاریان ده‌بونه‌وه: پاره‌كه‌تان ئه‌بڕین، پۆستی گرنگتان ناده‌ینێ، له هه‌موشیان گرنگتر (كه ئێمه شه‌ڕمان ده‌كرد ئێوه له‌كوێ بون؟) و ئه‌م قسانه‌یان هه‌بوه.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه هاته نێو مه‌یدانه‌وه و له سه‌ره‌تای رێگادابو، وتی: هیچ پۆستێكی ره‌سمیمان ناوێت و هه‌ر یارمه‌تییه‌ك خه‌ڵك نه‌یدات و له خه‌ڵكی خۆمانه‌وه نه‌بێت وه‌ریناگرین، به‌وشێوه‌یه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان نه مام جه‌لال و نه كاك مه‌سعود ناتوانن نه به نه‌وشیروان و نه به به‌رپرسه‌كانی تری گۆڕان بڵێن (كه ئێمه شه‌ڕمان كرد ئێوه له‌كوێ بون؟).
رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ئه‌وه‌بو كه هیچ شتێك به‌رامبه‌ر یه‌كتر نه‌ڵێن، واته یه‌كێتی و پارتی نابێت هیچیان باسی ئه‌وه‌ی تریان بكات سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه ده‌یكه‌ن و ئه‌گه‌ریش هه‌ركاتێك ناكۆكییه‌ك هه‌بو ئه‌وا له‌ودیو ده‌رگای داخراوه‌وه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
زۆرجاریش ئه‌و دو سكرتێره گشتییه، ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی‌یان له كۆبونه‌وه‌كان به‌شداری پێنه‌كردوه و له‌نێوان خۆیاندا بڕیان له‌سه‌ر قه‌ده‌ری 30 ملیۆن كه‌س داوه، له‌وه ئه‌چێ ئه‌م پره‌نسیپه له شاخ سه‌ریگرتبێت، به‌ڵام ئێستا ده‌بێته مه‌ترسی بۆ ده‌ستكه‌وته 200 ساڵه‌ییه‌كه‌ی وڵاتێك كه 18 ساڵه پارله‌مانی هه‌یه، چونكه خه‌ڵكی كورد ده‌زانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ به گیان و خوێنی خۆی به‌ده‌ستی هێناوه و له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی به قه‌رزاری كه‌س نازانێت.
خه‌ڵكی كورد قسه ده‌كات، چونكه خه‌ڵكێكی داینامیكیی سیاسییه و شتێكی رونه كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خۆیان له دنیا و له هه‌مو رویه‌كه‌وه نوێ بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ وشه‌ی رزگاریدا، (ئازادی) به‌كارده‌هێنن و خه‌ڵكی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ئاڵای كوردستان و نه‌شیدی ئه‌ی ره‌قیب بمێننه‌وه، به‌ڵام له چ وڵاتیكدا، ده‌بێت گوێ له قسه‌ی ئێمه‌ش بگرن.
خه‌ڵكی كورد له‌وه‌ته‌ی سه‌دامی روخاندوه، تائێستا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌یه‌وێت له چ كوردستانێكدا بژی و ته‌نانه‌ت گه‌شتیارێكیش كه هاتبێته دهۆكه‌وه ئه‌م قسانه ده‌بیستێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان له‌و بزوتنه‌وه سیاسیییه‌دا، گوێی له داواكارییه‌كانی خه‌ڵك گرت و جیاواز له‌وان وتی: با به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین.
نه‌ورۆز: له‌و گرژییانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا میدیای پارتی باسیان له‌وه كردوه كه نه‌وشیروان مسته‌فا به نهێنی له‌گه‌ڵ هێزی قودس كۆبۆته‌وه كه قاسملۆیان كوشتوه و زنجیره‌یه‌ك ئیدیعای له‌مجۆره‌یان بڵاوكرده‌وه، به‌ڕای تۆ نه‌وشیروان پیاوی ئێرانه و ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ناوبه‌رێت؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: له توركیدا مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه به‌مه ده‌ست پێده‌كات: "باسی دینم ئه‌كات..." له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا گه‌ر ته‌نها ئه‌م وشانه بڵێم ده‌توانم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، به‌ڵام جارێكی تر له‌به‌ر رێزی خوێنه‌ران به كورتی دیدی خۆم ئه‌خه‌مه‌ڕو.
هه‌مومان زۆرباش ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌م قسانه له‌لایه‌ن هه‌ربه‌رپرسێكی پارتییه‌وه كرابێت، ته‌نانه‌ت ناچێته عه‌قڵه‌وه، ئه‌مه قسه‌یه‌كی بێ شیكردنه‌وه‌یه و له‌لایه‌ن كه‌سێكی ناڕه‌سمیی تازه‌مۆدێله‌وه كراوه و بوه‌ته هه‌واڵێك له مه‌سه‌له‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
له مه‌یدانی سیاسی كوردستاندا 40 كه‌سین و هه‌موشمان یه‌كتری ده‌ناسین و نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكه 50 ساڵه له هه‌مو رویه‌كه‌وه ده‌ناسرێت، ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری فكره سیاسییه‌كانی بن و ئه‌وانه‌ش كه نه‌بن، ئه‌زانن كه نه‌وشیروان مسته‌فا نه پیاوی دۆسته و نه دوژمن.
جگه له‌وه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا كه خۆی له سیاسه‌تی پارچه‌كانی تری كوردستانه‌وه هاتوه، توشی نمونه‌ی، مامه‌ڵه‌كردن و ته‌سلیمكردنی سیاسه‌تمه‌داری كورده‌كان نه‌بوه، له‌به‌ر ئه‌مه به‌رپرسێك ئه‌م قسانه‌ی كردوه كه تۆقیوه و له‌خۆیه‌وه وتویه‌تی.
نه‌ورۆز: ئه‌مڕۆ له كوردستانی باشور زۆرێك له پارته‌كان له تاران و ئه‌نكه‌ره و شام، نوێنه‌ریان هه‌یه و ده‌چنه په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و پارته‌وه، بۆچی پارله‌مانی كوردستانی باشور یاسایه‌ك ده‌رناكات كه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه قه‌ده‌غه بكات؟ من باسی په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و حیزب ناكه‌م، باسی په‌یوه‌ندیی حیزب و ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م.
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تائێستا وایكردوه كه هه‌وڵ بدات پارله‌مان كارا بكات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یه، به بیانوی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ن، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار كه یاسایه‌ك ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت رێگه به تاوتوێكردنیشی نادات. یه‌كه‌م سكانداڵ ئه‌وه‌بو دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌رپرسێكی پارتێكی ده‌سه‌ڵاتدار بێئه‌وه‌ی به پێویستی بزانێت سه‌رۆك وه‌زیران به‌رهه‌م ساڵح ئاگادار بكاته‌وه، چه‌ند وه‌زیرێكی له‌گه‌ڵ خۆی برد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكدا كۆبۆوه و هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیشی له‌و باره‌یه‌وه به پێویست نه‌زانی.
ئه‌مه بوه جێی داخی هه‌مو میدیا سه‌ربه‌خۆكان، به‌ڵام پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه به پێویست نه‌زانی، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه كوتله‌كانی پارله‌مان ده‌ڵێن: "شه‌فافیه‌تمان ده‌وێت" و ده‌مانه‌وێت بزانین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌رچی قسه ده‌كه‌ن.
نه‌ورۆز: له رۆژی 17ی شوبات له سلێمانی خۆپیشاندانێكی گه‌وره ئه‌نجامدرا، دوای خۆپیشاندانه‌كه گروپێك چونه به‌رده‌م لقی 4ی پارتی و بیناكه‌یان به‌ردبارانكرد، له‌به‌رامبه‌ردا پاسه‌وانه‌كانی لقی 4 ته‌قه‌یان كرد و گه‌نجێك كوژرا و 56ی تریش برینداربون، له‌وكاته‌وه له سلێمانی خۆپیشاندانێكی سیستمی به‌رده‌وامه و له شاره‌كانی تریش ده‌ستیپێكرد، ئه‌م خۆپیشاندانانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
داواكارییان چییه؟ كێ له پشتیانه‌وه‌یه؟ ئه‌و ته‌قانه‌ی له لقی 4ه‌وه كران، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ هێنانی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی تر و حیزبه‌كان بۆ ئه‌م خۆپیشاندانانه چۆنه؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: شتێكی زیاتر هه‌یه پێویست بكات من بیڵێم؟ له‌یه‌كه‌م ناڕه‌زاییدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه تا چ رادده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ك كه خه‌ڵك باسی ده‌كات و گۆڕان دو ساڵه هێناویه‌ته مه‌یدانی سیاسییه‌وه، ئاڕاسته‌ی جددی وه‌رده‌گرێت. لایه‌نگرانی دیموكراتی له ئه‌زمونی پارته سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه كه هێزه چه‌كداره‌كان گه‌ر ناویشی پێشمه‌رگه‌بێت، له‌هه‌ر فرسه‌تێكدا وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر دیموكراتی بینراوه، ته‌نانه‌ت نوسه‌ر و روناكبیره‌كانی باكوریش ورده ورده ئه‌وه دوپاتده‌كه‌نه‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت یه‌كبخرێت، چۆن یه‌كبخرێت و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی كێدابێت ئه‌وه لایه‌نگرانی دیموكراسی له باشور ئه‌مه تاوتوێده‌كه‌ن.
بێگومان ده‌بێت هێزه‌كانی ئاسایش و ئیستیخبارات له‌ژێر ركێف و كۆنتڕۆڵی حیزب‌دا ده‌ربهێنرێت، ئه‌مڕۆ ده‌وترێت ئه‌و هێزانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتیدان، ته‌نها ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م دو هێزه سیاسییه ده‌پارێزن و خراونه‌ته ئه‌ركێكه‌وه بۆ لێدانی هه‌رجۆره پێشهاتێكی دیموكراسی.
له مانگی مایسی پێشودا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، سه‌دان فه‌رمانبه‌ری ئاسایش به به‌رچاوی خوێندكاران و مامۆستایانه‌وه سه‌رده‌شت عوسمانی ته‌مه‌ن 23 ساڵیان رفاند و كوشتیان و پاشان ته‌رمه‌كه‌یان فڕێدایه قه‌راغی رێگایه‌كه‌وه، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ده‌یان پارله‌مانتار و هه‌زاران خۆپیشانده‌ر، حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یاندا كه خه‌مه‌كانیان له‌م مه‌ترسییه‌دا زۆر له‌ودیوی ناڕه‌زایی رۆشنبیرانیشه‌وه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ش له رۆژی 17ی شوباتدا له باره‌گای حیزبێكی سیاسییه‌وه كه له ده‌سه‌ڵاتدایه، به چه‌كی ئۆتۆماتیكی و به وردی زیاتر له 50 خۆپیشانده‌ریان برینداركردوه و منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵیشیان كوشت، ته‌نانه‌ت به چاوی كوێریشه‌وه ده‌توانیت ببینیت كه هێزه دیموكراتییه‌كان چه‌نده له‌سه‌ر هه‌قن سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زاییانه‌ی ده‌ریانبڕی.
یه‌كه‌م كه‌س كه به‌ردگرتنه باره‌گای پارتی ئیدانه‌كرد، محه‌مه‌د تۆفیق وته‌بێژی گۆڕان بو، له‌هه‌مان كاتدا باره‌گاكانی گۆڕان له سۆران و هه‌ولێر و شه‌قڵاوه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا كران به یه‌ك (سوپاس بۆ خوا كه گۆڕان هێزی چه‌كداری نه‌بو و یه‌كێك ئه‌م شوێنانه نه‌بون به گۆمی خوێن) و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه له سلێمانیدان، هێزی زێره‌ڤانی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پارتیدایه، زۆر به خێرایی هێنرایه سلێمانی و بێئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاگاداربێت.
له یه‌كه‌م رۆژانی ئه‌م روداوه نه‌رێنییانه‌وه، ئه‌وه نیشاندرا كه ئه‌م هێزانه چه‌نده مه‌ترسین بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی باشور گه‌ر له‌ژێر كۆنترۆڵی حیزبدابن، ئه‌و رونكردنه‌وه خۆبه‌زلزانه‌یه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵات له یه‌كه‌م شه‌ودا، بوه هۆی بێزاركردنی كوتله‌كانی تر و له‌م دۆخانه‌دا رشتنی خوێن، له‌ڕوی بێزاركردنی خه‌ڵكی كورده‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه به‌نزین بكه‌یت به ئاگردا و هه‌مو دوژمنانی كوردیش ئه‌و راستییه ده‌زانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات هێنده چاوی تاریك كردوه، ئه‌وانه‌ی دوێنێ فیشه‌ك درا له سنگیان، جارێكی تر فیشه‌كیان لێئه‌درێته‌وه.
كوتله‌كانی تر به رێككه‌وتن، دژی گێره‌شێوێن مه‌وقیفی خۆبه‌زلزانانه‌ی یه‌كه‌مشه‌ویان پشتگوێخست، چونكه خه‌ڵك رێگریی نه‌كردوه له‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش ئیشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای پشتگیریكردنی ته‌واو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵحه‌وه، به‌رپرسی باره‌گای پارتی له سلێمانی لابرا، دوای ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای پارله‌ماندا به داننان به داواكانی خۆپیشانده‌راندا 17 مادده‌ی ده‌ركرد و پارتی و یه‌كێتی به شێوه‌یه‌ك گشتی دانیان به داواكان خۆپیشانده‌ردا ناوه، به‌ڵام هه‌نگاوی جددییان بۆ نه‌ناوه.
- هێزه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایش یه‌كبخرێن، به‌ڵام له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هیچ حیزبێكدا نه‌بن و هێزی ئاسایشی خه‌ڵكی كوردبن.
- ئه‌و دو پارته‌ی 18 ساڵه له ده‌سه‌ڵاتدان، ده‌ستهه‌ڵگرن له‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هی خه‌ڵكن.
- بودجه‌ی كوردستان و داهاته‌كه‌ی و به تایبه‌تیش گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له قۆرخكردنی حیزبی بێنه ده‌ره‌وه و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌ودیو ده‌رگای داخراوه‌وه ئیمزاكراون، به لایه‌نی كه‌مه‌وه بدرێته پارله‌مان.
- ئاماده‌كاری بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌شنوسی ده‌ستورێكی دیموكراتی كه هه‌مو خه‌ڵك و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن.
- ئه‌و یاسایانه لاببرێن كه جیاوازی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ئه‌خوڵقێنێت.
- به‌رامبه‌ر رێگری له گه‌نده‌ڵی كه بوه‌ته پیشه‌ی هه‌مو به‌رپرسێك، هه‌نگاوی جددی بنرێت.
- گێڕانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و موڵك و زه‌وییانه‌ی خه‌ڵك كه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، بۆ خه‌ڵك.
- ئه‌و وتافه‌ی كه له پێشی هه‌مویانه‌وه‌یه، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌رییه.
ئه‌مانه داواكارییه گشتییه‌كانن، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه پرسیار له‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ چ كوتله‌یه‌ك ئه‌مانه ده‌خاته مه‌یدانه‌وه، ئه‌بێت ئه‌و وه‌ڵامه‌ی بدرێته‌وه كه په‌ری ئیلهام له تابلۆی گوێرنێكا له پیكاسۆی وه‌رگرتبو.
له سه‌رو هه‌مویانه‌وه مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و هه‌مو كه‌سێك له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له پشتی ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه‌یه و ئێمه له‌وه به‌رپرسین.
باسمان له به‌تاڵانبردنی سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی كوردستانكرد به بیانوی دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه، به تایبه‌تیش وتمان كه نه‌وت و پێترۆ-دۆلار هی خه‌ڵكی كورده و خه‌ڵك قه‌ناعه‌تی به‌وه‌كردوه كه چیتر چاو له‌و ته‌نكه‌رانه خافڵ نه‌كات و بیانژمێرێت و بپرسێت پاره‌كه‌ی له‌كوێیه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نفاله‌كان ده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت (یان كوردستان یان نه‌مان)، به وتنی: "بۆچی كوردستان بۆ كه‌مێك بوه و نه‌مانیش بۆ ملیۆنان" ده‌ڕژێنه مه‌یدانه‌كانه‌وه.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه به‌شی توركی سایتی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد هه‌ڤاڵ خه‌جۆ سازیدا، له‌به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆكی دیمانه‌كه سبه‌ی وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی...