ئه‌م پڕۆژه ده‌ستوره وه‌ك پێڕۆی كاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌كراوه، بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌می كۆنگره بۆ گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی، هاوكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له هه‌مو هاونیشتیمانیانی كوردستان ده‌كات که به تێبینی و پێشنیاز و سه‌رنجه‌كانیان ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن...
به‌شی یه‌که‌م: ناسینی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌که‌م، ناوی رێکخراو:بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
دوه‌م، پێناسه‌که‌ی: رێكخراوێكى سياسيى خاوه‌ن كه‌سايه‌تى مه‌عنه‌وييه، له گردبونه‌وه‌ى ئاره‌زومه‌ندانه‌ى ئه‌و هاوڵاتی‌يانه پێكدێ كه له ده‌ورى به‌رنامه‌ى سياسى و په‌يڕه‌وى ناوخۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبونه‌ته‌وه.
سێیه‌م، دروشمه‌که‌ی:گۆڕان.
چواره‌م، لۆگۆکه‌ی: بازنه‌يه‌كه به ره‌نگى نيلى، له ناوه‌ڕاستيدا وێنه‌ى مۆمێكى سپى هه‌يه ئاگرێكى به هه‌ردو ره‌نگى زه‌رد و نارنجى له سه‌ره، له ژێريدا ناوى بزوتنه‌وه‌كه به هه‌ردو ره‌نگى نارنجی و سپى (گۆڕان)، به هه‌ر سێ زمانى كوردی و عه‌ره‌بى و ئينگليزى نوسراوه.
پێنجه‌م، شوێنی چالاکیی:هه‌رێمی کوردستان و عێراق و هه‌ر جێیه‌کی هاووڵاتیانی کوردستانی لێ بێ له ده‌ره‌وه‌ی عێراق.باره‌گاى سه‌ره‌كيى جارێ له شارى سلێمانيه.
به‌شی دوه‌م: ئه‌ندامه‌تی
یه‌که‌م، به‌ده‌سهێنانی ئه‌ندامه‌تی:
هه‌ر هاووڵاتیه‌کی کوردستانی ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته شانزده ساڵ ئه‌توانێ ببێته ئه‌ندام به‌و مه‌رجه‌ی:
1. فۆرمی ژماره 1 ی ئه‌ندامه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕ بکاته‌وه.
2. به‌ڵێن بدا کار بۆ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌ی بکا.
3. ئه‌ندامانه بدا.
4. دو ئه‌ندامی ناسراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیری وه‌رگرتنی بکه‌ن.
دوه‌م، له‌ده‌سدانی ئه‌ندامه‌تی:
1. ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوی خۆی وازی هێنا.
2. ئه‌گه‌ر مرد.
3. ئه‌گه‌ر دادگا به تاوانی له‌که‌ی شه‌ره‌ف سزای بدا.
4. ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامه‌تی له ده‌س دا.
5. ئه‌گه‌ر زیانی مادی یا مه‌عنه‌وی له بزوتنه‌وه‌که یا له هه‌رێم دا و، "ژوری قانونی" ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی کاتی یا ده‌رکردنی دا.
سێیه‌م، مافه‌کانی ئه‌ندام:
1. کارتی ئه‌ندامه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرێ.
2. ئه‌ندام بۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌رجی قانونی تێدا بو، داوا بکا بۆ هه‌مو ئاسته رێکخراوه‌ییه‌کانی ده‌زگاکانی بزوتنه‌وه و بۆ کاره‌کانی ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق بپاڵێورێ.
3. له ریفراندۆم و ده‌نگدانه ناوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌دا ده‌نگ بدا.
به‌شی سێیه‌م: گروپی پشتیوانی
یه‌که‌م، پشتیوان
1. پشتیوان، ئه‌شێ که‌سێک بێ که نایه‌وێ یا ناتوانێ ببێته ئه‌ندام به‌ڵام ئاماده‌یه خۆبه‌خشانه پشتیوانی و هاوکاری مه‌عنه‌وی یا مادی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکا.
2. پشتیوان بۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌رجی قانونی تێدا بو، داوا بکا بۆ پۆستی هه‌مو ئاسته‌کانی ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق بپاڵێورێ.
3. پشتیوان بۆی هه‌یه، وه‌کو کارمه‌ند له هه‌مو ده‌زگاکانی بزوتنه‌وه‌دا کار بکا.
4. پشتیوان بۆی هه‌یه، ره‌خنه و پێشنیار، ده‌رباری کار و هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی ئاڕاسته‌ی هه‌مو ئاسته رێکخراوه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه بکا.
دوه‌م، گروپی پشتیوانی:
1. پشتیوان ئه‌توانێ به تاک یان به کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ 2 که‌س یا زیاتر له ناسیاوه‌کانی له سه‌ر بنچینه‌ی دراوسێیه‌تی، هاوپیشه‌یی، هاوبیری، هاوشوێنی، هاومه‌زه‌بی، هاودینی، خزمایه‌تی... له لادێ، گوند، کۆڵان، شه‌قام، گوزه‌ر، فه‌رمانگه، قوتابخانه، کارگه‌دا.. هاوده‌نگ بن بۆ پێکهێنانی "گروپی پشتیوانی".
2. گروپی پشتیوان: یه‌که‌ی بنچینه‌یی هێزی جه‌ماوه‌ریی رێکخراوه‌که‌ن. بۆ زانینی خواسته‌کانی خه‌ڵک و بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌کانی، چاو و گوێ و ده‌ست و زمان و، مه‌ژی و دڵی بزوتنه‌وه‌که‌ن له ناو خه‌ڵکدا.
3. له سنوری هه‌ر وێستگه‌یه‌کی ده‌نگداندا ئه‌شێ هه‌ڵسوڕاوێک یا زیاتر چه‌ندین گروپی پشتیوانی دروست بکه‌ن.
به‌شی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی بنکه
یه‌که‌م، بنکه:
1. بنکه به سنوری جوگرافی یه‌که کارگێڕیه‌کان دیاری ئه‌کرێ.
2. سنوری جوگرافی بنکه‌ی پشتیوانی هه‌مان سنوری جوگرافی ناوه‌ندی ده‌نگدان (مرکز الاقتراع) ی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌بێ.
3. له سنوری هه‌ر ناوه‌ندێکی ده‌نگداندا، که چه‌ند وێستگه‌ی تێدایه، ئه‌شێ چه‌ندین گروپی پشتیوانی تێدا دروست بکرێ.
4. چه‌ند گروپێکی پشتیوان پێکه‌وه ئه‌شێ تۆڕێکی په‌یوه‌ندی له نێوان خۆیان دا دروست بکه‌ن و که‌سێ بکه‌نه نێردراوی خۆیان بۆ بنکه‌ی پشتیوانی له گه‌ڕه‌که‌که‌یان یان له سنوره ئیداریه‌که‌یاندا.
دوه‌م، فرمانه‌کانی بنکه:
1. له کاتی ئاسایی‌دا فرمانی سه‌ره‌کی بنکه کاری سیاسی – جه‌ماوه‌ری و، په‌یداکردنی دۆست و لایه‌نگر و پشتیوانی نوێ ئه‌بێ بۆ بزوتنه‌وه‌که. (تێبینی: به‌دواداچون ئه‌کا بۆ هه‌مو ئه‌و روداوانه‌ی رۆژانه له ناوچه‌که‌یان دا ئه‌قه‌ومێ – وه‌کو: ئاگرکه‌وتنه‌وه، لافاو، دزی، شه‌ڕ، کوشتن، روداوی سه‌یاره، مردنی دۆست و پشتیوانی بزوتنه‌وه و.. هیتر. پاش دڵنیا بون له راستی روداوه‌که ئاگاداری رایه‌ڵه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی شار ئه‌کا)
2. له کاتی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی تر، خۆی ته‌رخان ئه‌کا بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
3. بنکه بۆ راپه‌ڕاندنی کاروفرمانه‌کانی ئه‌توانێ له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا باره‌گایه‌کی کاتی دابنێ.
4. بنکه ژماره‌ی پێویستی هه‌ڵسوڕاو بۆ بریکاری وێستگه‌کان و بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ سنوری کارکردنی خۆی ئاماده ئه‌کا.
سێیه‌م، نوێنه‌رایه‌تی بنکه:
ئه‌نجومه‌نی بنکه نێردراوی خۆی دیاری ئه‌کا بۆ نوێنه‌رایه‌تی بنکه‌که‌یان له ئه‌نجومه‌نی بازنه‌دا. (تێبینی: ئه‌شێ به هه‌ڵبژاردن یا به پێکهاتن یا به تیروپشک، یا به دانان بێ)
چواره‌م، ناوی بنکه:
هه‌مو بنکه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێته‌وه و له بنکه‌کانی تر جیا بکرێته‌وه ناو و ژماره‌ی تایبه‌ت به خۆی ئه‌بێ. (تێبینی: ئه‌شێ به ناوی هه‌مان گوند، قوتابخانه، فه‌رمانگه، کۆڵان، شه‌قام، گه‌ڕه‌ک... ه‌وه ناو بنرێ که ناوه‌ندی ده‌نگدان و وێستگه‌کانی تێدا بوه)
پێنجه‌م، ئه‌نجومه‌نی بنکه پێکدێ له:
1. بنکه‌وان، که سه‌رپه‌رشتی بنکه‌که ئه‌کا. (تێبینی: ئه‌شێ به هه‌ڵبژاردن یا به پێکهاتن، یا به تیروپشک یا به دانان بێ)
2. له 15 تا 21 که‌س له هه‌ڵسوڕاوانی گروپه‌کانی پشتیوانی.
3. هه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی بنکه له رێگه‌ی بینین و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و به‌ریدی ئه‌لیکترۆنیه‌وه ئه‌شێ له په‌یوه‌ندی دا بێ له گه‌ڵ زۆرترین ژماره‌ی گروپی پشتیوانی دا.
4. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی بنکه ئه‌شێ خۆبه‌خش بن له پاڵ کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ندا کاری ئاسایی خۆیان بکه‌ن.
به‌شی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی بازنه
یه‌که‌م، بازنه:
بازنه به سنوری جوگرافی دیاری ئه‌کرێ. سنوری جوگرافی بازنه سنوری جوگرافی یه‌ک ناوه‌ندی تۆمارکردنی ده‌نگدان ئه‌گرێته‌وه.
دوه‌م، فرمانه‌کانی بازنه:
1. راگرتنی پێوه‌ندی به‌رده‌وام له گه‌ڵ دانیشتوانی بازنه‌که‌دا به: به‌شداری پرسه، به‌شداری شایی و شه‌کراو، بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌کانی گۆڕان، به‌ستنی کۆڕ و کۆبونه‌وه، هاندانی گه‌نجه‌کان تیپی وه‌رزش و هونه‌ر پێک بهێنن، سازکردنی ئاهه‌نگ له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا، سه‌یرانی به کۆمه‌ڵی گه‌ڕه‌ک یان پیشه‌یی، یان هه‌ر چالاکیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تر.
2. کێوماڵکردنی ماڵ به ماڵ و دوکان به دوکانی دانیشتوانی سنوری بازنه‌که بۆ ناسینیان له کاتی بانگه‌شه و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و بۆ هه‌ر کارێکی پێویستی تری وه‌کو ریفراندۆم.
3. پێشنیارکردنی ناوی کاندید بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی (پارله‌مان، پارێزگا، شاره‌وانی ...) که ئه‌نجام ئه‌درێ.
4. کۆکردنه‌وه‌ی داتا له سه‌ر:
4. 1. بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سنوری کاره‌که‌ی.
4. 2. ده‌نگده‌رانی بازنه‌که.
4. 3. لایه‌نه مونافیسه‌کان.
5. به‌ده‌سهێنانی داتای راست به رێگه‌ی راپرسی یا لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و گه‌ڕانی مه‌یدانی له سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌نگده‌رانی گۆڕان و لایه‌نه‌کانی تر.
6. ئاگادارکردنی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی شار له هه‌ر روداوێکی له سنوری بازنه‌که‌یاندا ئه‌قه‌ومێ.
7. به هاوکاری بنکه‌کان و گروپه‌کانی پشتیوانی ژماره‌ی پێویستی هه‌ڵسوڕاو بۆ راهێنانی بریکاری وێستگه‌کان و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده ئه‌کا.
سییه‌م، باره‌گای بازنه:
1. له دۆخی ئاسایی‌دا ئه‌نجومه‌نی بازنه له "مه‌کۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" دا بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی جێگه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی ئه‌بێ.
2. له کاتی پێویستدا، به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردندا، بۆی هه‌یه باره‌گا بکاته‌وه.
چواره‌م: کۆبونه‌وه‌ی بازنه:
ئه‌نجومه‌نی بازنه بۆ ئاگاداری له ئاڵوگۆڕی دۆخی ناوچه‌که‌ی و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاروباره‌کانی، لایه‌نی که‌م هه‌فته‌ی جارێک و هه‌ر رۆژێکیش پێویستی کرد کۆ ئه‌بێته‌وه.
پێنجه‌م، ناوی بازنه:
هه‌مو ئه‌نجومه‌نی بازنه‌یه‌ک بۆ ناسینه‌وه و جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتری ناوێکی تایبه‌ت و ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی ئه‌بێ. (تێبینی: ئه‌شێ به هه‌مان ناو و ژماره‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌وه بێ که بنکه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی لێ بوه)
شه‌شه‌م، نوێنه‌رایه‌تی بازنه:
بازنه‌وان، که سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی بازنه‌یه، نوێنه‌رایه‌تی بازنه‌که ئه‌کا له ئه‌نجومه‌نی شار (قه‌زا و ناحیه) دا. (تێبینی: نوێنه‌ر ئه‌شێ به پێکهاتن یا به هه‌ڵبژاردن یا به دانان بێ)
حه‌وته‌م، ئه‌نجومه‌نی بازنه پێکدێ له:
1. بازنه‌وان، که سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی بازنه ئه‌کا. (1 که‌س).
2. سکرتێری بازنه (1 که‌س). کات و شوێنی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن رێک ئه‌خا و ئه‌ندامه‌کانی لێ ئاگادار ئه‌کا. کۆنوسی کۆبونه‌وه‌کان ئاماده ئه‌کا. لیستی ناوی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوان ئه‌پارێزێ.
3. به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی (1 که‌س)
به‌رپرسه له کاروباری دارایی و پێویستیه لۆجستیه‌کانی بازنه‌که.
4. رێکخه‌ری رایه‌ڵه‌کانی که‌سایه‌تی، پیشه‌یی، هونه‌ری، وه‌رزشی... له سنوری بازنه‌دا. (1 که‌س)
5. بنکه‌وانه‌کان، که سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی بنکه جیاوازه‌کانی سنوری یه‌ک ناوه‌ندی تۆمارکردنی ده‌نگده‌ران (مرکز تسجیل الناخبین) ی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن. (تێبینی: ژماره‌ی بنکه‌وانه‌کانی ناو بازنه به قه‌ده‌ر ژماره‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدانه)
6. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی بازنه ئه‌شێ خۆبه‌خش بن له پاڵ کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ندا کاری ئاسایی خۆیان بکه‌ن.
به‌شی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه
یه‌که‌م، رایه‌ڵه:
رایه‌ڵه به جۆری پیشه و باری کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ئه‌کرێ. سنوری کاری رایه‌ڵه هه‌مو هاوپیشه‌کانی ئه‌گرێته‌وه له سنوری شار یا قه‌زایه‌ک دا.
دوه‌م، فرمانه‌کانی رایه‌ڵه:
1. رایه‌ڵه که‌ناڵی پێوه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له گه‌ڵ پیشه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا و، به‌رپرسه له رێکخستن و سازدان و ئاماده‌کردنی ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ به‌شداری له چالاکی سیاسی و پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری.. دا.
2. سه‌رژمێری هاوپیشه‌کانی رایه‌ڵه‌که بۆ ناسینیان له کاتی بانگه‌شه و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و بۆ هه‌ر کارێکی پێویستی تری وه‌کو ریفراندۆم.
3. پێشنیارکردنی ناوی کاندید بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی (پارله‌مان، پارێزگا، شاره‌وانی، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی شارستانی ...) که ئه‌نجام ئه‌درێ.
4. ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و تۆژینه‌وه له بواره جیاوازه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵ دا وه‌کو:
4. 1. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی کاری حکومی و ئه‌هلی له بواری ئه‌و پیشه‌یه‌دا.
4. 2. ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی زانستی بۆ چاکسازی له سیسته‌می کاری پیشه‌ی پێوه‌ندیداردا وه‌کو: سیسته‌می په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، قه‌زائی، ژێرخان، ته‌کنۆلۆجی، بازار، کشتوکاڵ، پیشه‌سازی، رۆشنبیری...
4. 3. هه‌ڵسه‌نگاندنی کار و قه‌واره‌ی لایه‌نه مونافیسه‌کان.
5. به‌ده‌سهێنانی داتای راست به رێگه‌ی راپرسی یا لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و گه‌ڕانی مه‌یدانی له سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌نگده‌رانی گۆڕان له ناو ئه‌و پیشه‌یه‌دا.
6. ئاگادارکردنی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی شار له هه‌ر روداوێکی که له سنوری رایه‌ڵه‌که‌یان دا ئه‌قه‌ومێ.
7. به هاوکاری بازنه و بنکه‌کان و گروپه‌کانی پشتیوانی ژماره‌ی پێویستی هه‌ڵسوڕاو بۆ وێستگه‌کان و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده ئه‌کا.
سییه‌م، باره‌گای رایه‌ڵه:
1. له دۆخی ئاسایی‌دا ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه له "مه‌کۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" دا بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی جێگه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی ئه‌بێ.
2. له کاتی پێویستدا، به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردندا، بۆی هه‌یه باره‌گا بکاته‌وه.
چواره‌م: کۆبونه‌وه‌ی رایه‌ڵه:
ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه بۆ ئاگاداری له ئاڵوگۆڕی دۆخی پیشه‌که‌ی و ناوچه‌که‌ی و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاروباره‌کانی رایه‌ڵه‌که‌ی، لایه‌نی که‌م مانگی جارێک و هه‌ر رۆژێکیش پێویستی کرد کۆ ئه‌بێته‌وه.
پێنجه‌م، ناوی رایه‌ڵه:
1. هه‌مو ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه‌یه‌ک بۆ ناسینه‌وه و جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتری ناوێکی ئه‌بێ بگونجێ له گه‌ڵ پیشه‌که‌یان یا پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان، وه‌کو: رایه‌ڵه‌ی ژنان، رایه‌ڵه‌ی مامۆستایان، رایه‌ڵه‌ی پزیشکان، رایه‌ڵه‌ی کارمه‌ندان، رایه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیاران، رایه‌ڵه‌ی پارێزه‌ران، رایه‌ڵه‌ی زانکۆ و په‌یمانگا، رایه‌ڵه‌ی خوێندکاران، رایه‌ڵه‌ی گه‌نجان (وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ندان)، رایه‌ڵه‌ی بازاڕ و ناوچه‌ی پیشه‌سازی، رایه‌ڵه‌ی که‌سایه‌تی (مامۆستایانی ئاینی، براگه‌وره‌ی بنه‌ماڵه و خێل، فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشین، فه‌رمانبه‌ری پله‌ی به‌رز)، رایه‌ڵه‌ی جوتیاران، رایه‌ڵه‌ی کرێکاران، رایه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین
2. له هه‌ندێ شار یا قه‌زا که یه‌کێ یا هه‌ندێ له‌م پیشانه‌ی لێ نیه، یان لێیه‌تی و به ژماره که‌من، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیشه‌یه ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی تێدا نه‌بو پێویست ناکا رایه‌ڵه‌یان بۆ دروست بکرێ، ئه‌شێ له گه‌ڵ رایه‌ڵه‌که‌ی نزیکی خۆی یه‌ک بخرێن.
شه‌شه‌م، نوێنه‌رایه‌تی رایه‌ڵه:
رێکخه‌ری رایه‌ڵه، که سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه‌یه، نوێنه‌رایه‌تی رایه‌ڵه‌که ئه‌کا له ئه‌نجومه‌نی شار (قه‌زا) دا. (تێبینی: نوێنه‌ر ئه‌شێ به پێکهاتن یا به هه‌ڵبژاردن یا به دانان، یان به نۆره بێ)
حه‌وته‌م، ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه پێکدێ له:
1. رێکخه‌ری رایه‌ڵه (1 که‌س)
سه‌رپه‌رشتی کاروباره‌کانی ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه ئه‌کا.
2. سکرتێری رایه‌ڵه (1 که‌س).
کات و شوێنی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن رێک ئه‌خا و ئه‌ندامه‌کانی لێ ئاگادار ئه‌کا. کۆنوسی کۆبونه‌وه‌کان ئاماده ئه‌کا. لیستی ناوی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوان ئه‌پارێزێ.
3. به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی (1 که‌س)
به‌رپرسه له کاروباری دارایی و پێویستیه لۆجستیه‌کانی رایه‌ڵه‌که.
4. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه. (تێبینی: ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی رایه‌ڵه و گروپه‌کانی پشتیوانی به پێی پێویستیه‌کانی فراوانی پیشه‌که دیاری ئه‌کرێ)
5. هه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه ئه‌شێ سه‌رپه‌رشتی بنکه‌یه‌ک یا چه‌ند بنکه‌یه‌کی هاوپیشه‌کانی بکا له سنوری شار یا قه‌زایه‌ک دا.
6. هه‌ر بنکه‌یه‌ک ئه‌شێ له چه‌ند هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان پێک بێ و، هه‌ر هه‌ڵسوڕاوێکیش په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ گروپێ یا چه‌ند گروپی پشتیوان له هه‌مان پیشه هه‌بێ.
7. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه ئه‌شێ خۆبه‌خش بن له پاڵ کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ندا کاری ئاسایی خۆیان بکه‌ن.
به‌شی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی شار
یه‌که‌م، ئه‌نجومه‌نی شار (یان قه‌زا) پێک ئه‌هێنرێ له:
1. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر که پێک دێ له:
1. 1. باژێڕه‌وان (1 که‌س)
به‌رپرسی یه‌که‌مه له کاروفرمانی هه‌مو به‌شه‌کانی ئه‌نجومه‌ن. (ئه‌شێ به پێکهاتن، یا به هه‌ڵبژاردن، یا به دانان بێ)
1. 2. سکرتێری ئه‌نجومه‌ن (1 که‌س)
به‌رپرسه له دانانی به‌رنامه‌ی کۆبونه‌وه و دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبونه‌وه و تۆمارکردنی بابه‌ته‌کانی ناو کۆبونه‌وه و بڕیار و راسپارده‌کانی.
1. 3. به‌ڕێوبه‌ری کارگێڕی ئه‌نجومه‌ن (1 که‌س)
به‌رپرسه له راپه‌ڕاندنی کاروباری دارایی، ژمێریاری، دابینکردنی پێویستی لۆجستی باره‌گا و بنکه‌کان.
1. 4. به‌رپرسی میدیا (1 که‌س)
به‌رپرسه له کۆکردنه‌وه و به‌دواداچونی هه‌مو ئه‌و روداوانه‌ی له سنوری بازنه‌کاندا ئه‌قه‌ومێن و، گه‌یاندنی به شوێنی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئاگاداری یان بۆ بڵاوکردنه‌وه.
به‌رپرسه له رێکخستنی کۆڕ و کۆبونه‌وه فراوان و گشتیه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و دابینکردنی پێویستیه‌کانی
1. 5. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ داووده‌زگای حکومه‌تی و حیزبی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی
2. 1. نوێنه‌رێکی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا. (1 که‌س)
2. 2. نوێنه‌رێکی فراکسیۆنی گۆڕان له پارله‌مانی کوردستاندا. (1 که‌س)
2. 3. نوێنه‌رێکی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا. (1 که‌س)
3. بازنه‌وانه‌کان (ژماره‌یان به قه‌ده‌ر ژماره‌ی بازنه‌کان ئه‌بێ)
4. رێکخه‌ری رایه‌ڵه‌کان (ژماره‌یان به قه‌ده‌ر ژماره‌ی رایه‌ڵه‌کان ئه‌بێ)
دوه‌م، باره‌گای ئه‌نجومه‌ن:
"مه‌کۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌بێ له شاره‌که‌دا. جێگه‌ی یه‌کتر بینین و کۆبونه‌وه و راپه‌ڕاندنی کاروفرمانی رۆژانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره.
سێیه‌م، کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شار:
1. ئه‌نجومه‌نی شار هه‌مو مانگێ به لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک جار له سه‌ری مانگ یا له ناوه‌ڕاستی مانگدا کۆبونه‌وه ئه‌کا، یا هه‌ر کاتێ چواریه‌کی ئه‌ندامه‌کانی داوایان کرد، یان له کاتی پێویستدا.
2. به‌رپرسی یه‌که‌م سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌کان ئه‌کا. ئه‌شێ بیکا به نۆره‌یی (ده‌وری) به پێی ته‌مه‌ن یا به پێی حه‌رفی ئه‌بجه‌دی هه‌ر جاره‌ی یه‌کێ ئه‌نجامی بدا.
3. کۆبونه‌وه‌کان ته‌رخان ئه‌کرێن بۆ: هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، په‌روه‌رده‌یی ... هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر بابه‌ت و کێشه‌یه‌ک که له‌و ماوه‌یه‌دا وروژاو یا لێدوانی پێویست بێ.
چواره‌م، نوێنه‌رایه‌تی:
ئه‌نجومه‌نی شار له کۆبونه‌وه‌دا نێردراوی خۆی دیاری ئه‌کا بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارێزگا. (تێبینی: ئه‌شێ به پێکهاتن یا به هه‌ڵبژاردن، یا به تیروپشک، یا به دانان بێ)
به‌شی هه‌شته‌م: کۆنفره‌نسی شار
(هه‌روه‌ها قه‌زاکان)
یه‌که‌م، کاتی به‌ستنی:
سالی یه‌ک جار ئه‌به‌سترێ
دوه‌م، فرمانه‌کانی:
1. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی ئه‌نجومه‌نی پێشوی شار (یا قه‌زا).
2. هه‌لسه‌نگاندنی دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ناوچه‌که‌دا: به‌راوردی ژماره‌ی پشتیوانه‌کانی بزوتنه‌وه له چاو ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ناوچه‌که‌دا. باسکردنی گرفته‌کانی، چاره‌سه‌ره‌کانی، رێگه‌کانی گه‌شه‌کردنی زیادتری بزوتنه‌وه‌که.
3. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت و ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کانی: په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، رێگاوبان، ئاوی خواردنه‌وه و کاره‌با، شاره‌وانی، پۆلیس و ئاسایش.
4. ئاماده‌کردنی پرۆژه و پێشنیار بۆ باشکردنی ئه‌دائی حکومه‌ت و خزمه‌تگوزاریه‌کانی.
5. هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شار (یا قه‌زا) بۆ ماوه‌ی یه‌کساڵی کاری داهاتو.
سێیه‌م، به‌شداره‌کانی 3 جۆر ئه‌بن:
1. ئه‌ندامی کارا
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا (شار)
نوێنه‌رانی بنکه‌کانی گروپه‌کانی پشتیوان
(تێبێنی: مافی ته‌واوی گفتوگۆ و ده‌نگدان و خۆپاڵاوتنیان هه‌یه)
2. شاره‌زا و پسپۆڕ
(تێبینی: به پێی پسپۆڕی و شاره‌زایی له بواره‌کانی خۆیاندا بانگ ئه‌کرێن یا خۆیان داوا ئه‌که‌ن بۆ به‌شداری له گفتوگۆکانی کۆنفره‌نسه‌که‌دا. مافی خۆپاڵاوتنیان هه‌یه به‌ڵام مافی ده‌نگدانیان نیه چونکه نوێنه‌رایه‌تی هیچ بنکه یا بازنه‌یه‌ک ناکه‌ن)
3. میوانی رێزلێنراو.
(تێبینی: له که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و تێکۆشه‌ری دێرین، وه‌رزشکار، هونه‌رمه‌ند، مه‌لا، کارمه‌ندانی پله به‌رزه‌کان بانگ ئه‌کرێن. مافی گوێگرتنیان هه‌یه)
به‌شی نۆهه‌م: ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارێزگا
یه‌که‌م، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارێزگا پێکدێ له:
1. ده‌سته‌ی کارگێڕ ( 5 که‌س)
2. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شار و قه‌زاکان.( له هه‌ر ئه‌نجومه‌نێ 1 – 5 که‌س به پێی ژماره‌ی دانیشتوان و رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌که به رێنمایی تایبه‌تی دیاری بکرێ)
3. نوێنه‌ری فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. (1 که‌س)
4. نوێنه‌ری فراکسیۆنی گۆڕانی له پارله‌مانی کوردستان. (1 که‌س)
5. نوێنه‌ری فراکسیۆنی گۆڕانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. (1 که‌س)
دوه‌م، ده‌سته‌ی کارگێڕ له نێوان کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پارێزگادا فرمان و بڕیار و راسپارده‌کانی ئه‌نجام ئه‌دا.
سێیه‌م، ده‌سته‌ی کارگێڕ پێکدێ له:
1. سه‌رپه‌رشتیار (1 که‌س)
به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارێزگایه. (ئه‌شێ به پێکهاتن، یا به هه‌ڵبژاردن، یا به دانان بێ)
2. سکرتێری ئه‌نجومه‌ن. (1 که‌س)
به‌رپرسه له دانانی به‌رنامه و دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبونه‌وه و تۆمارکردنی بابه‌ته‌کانی ناو کۆبونه‌وه و بڕیار و راسپارده‌کانی و، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد به ناوی "وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌ن" ه‌وه هه‌ڵوێستی سیاسی یا هه‌واڵی کۆبونه‌وه‌که و بڕیاره‌کانی بۆ رای گشتی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا بڵاو ئه‌کاته‌وه.
3. به‌ڕێوه‌به‌ری لۆجستی ئه‌نجومه‌ن. (1 که‌س)
به‌رپرسه له راپه‌ڕاندنی کاروباری کارگێڕی، دارایی، ژمێریاری، دابینکردنی پێویستی لۆجستی باره‌گا و بنکه‌کان.
4. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی ئه‌نجومه‌نه‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌مو ئه‌نجومه‌نه‌کانی سنوری پارێزگاکه‌یان.
5. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی گشتی. (1 که‌س)
به‌رپرسه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ:
1. حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان.
2. نوینه‌رانی ده‌وڵه‌تانی بیانی.
3. رۆژنامه‌وانی بیانی.
چواره‌م، فرمانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارێزگا بریتیه له:
1. هاوئاهه‌نگی نێوان ئه‌نجومه‌نی شار و قه‌زاکانی سنوری پارێزگاکه و سه‌رپه‌رشتی کار و چالاکه‌کانیان.
2. رێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی گشتی و دامه‌زراوه گشتیه‌کانی بزوتنه‌وه‌که.
پێنجه‌م، کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی
1. ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارێزگا هه‌مو مانگێ به لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک جار له سه‌ری مانگدا کۆبونه‌وه ئه‌کا، یا هه‌ر کاتێ چواریه‌کی ئه‌ندامه‌کانی داوایان کرد، یا له کاتی پێویستدا.
2. سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه ئه‌شێ نۆره‌یی – ده‌وری بێ به پێی حه‌رفی ئه‌بجه‌دی هه‌ر جاره‌ی یه‌کێ ئه‌نجامی بدا.
3. کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارێزگا ته‌رخان ئه‌کرێن بۆ:
3. 1. هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌لومه‌رجی کارگێڕی، سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، په‌روه‌رده‌یی ... سه‌رانسه‌ری شار و قه‌زا و ناحیه‌کانی پارێزگا.
3. 2. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر بابه‌ت و کێشه‌یه‌ک که له‌و ماوه‌یه‌دا وروژاو یا لێدوانی پێویست بێ.
3. 3. هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌لومه‌رجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و، کێشه و گرفته‌کانی و، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو.
3. 4. له په‌سه‌ندکردن یا ره‌تکردنه‌وه‌ی داوای ئه‌ندامانی نوێ ئه‌کۆڵێته‌وه و بڕیاری لێ ئه‌دا و، بۆ راستاندن و تۆمارکردن و دروستکردنی "کارتی ئه‌ندامه‌تی" ره‌وانه‌ی "ژوری ئه‌ندامه‌تی" ی ئه‌کا.
به‌شی ده‌هه‌م: کۆنفره‌نسی پارێزگا:
یه‌که‌م، کاتی به‌ستنی:
له هه‌لومه‌رجی ئاسایی دا سالی یه‌ک جار ئه‌به‌سترێ یاخود له سه‌ر داوای نیوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگا.
دوه‌م، فرمانه‌کانی:
1. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی ئه‌نجومه‌نی ناوندیی پارێزگا.
2. هه‌لسه‌نگاندنی دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سنوری پارێزگاکه‌دا: به‌راوردی ژماره‌ی پشتیوانه‌کانی بزوتنه‌وه له چاو ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ناوچه‌که‌دا. باسکردنی گرفته‌کانی، چاره‌سه‌ره‌کانی، رێگه‌کانی گه‌شه‌کردنی زیادتری بزوتنه‌وه‌که.
3. هه‌ڵسه‌نگاندنی باری سیاسی گشتی پارێزگا.
4. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت و ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کانی: په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، رێگاوبان، ئاوی خواردنه‌وه و کاره‌با، شاره‌وانی، پۆلیس و ئاسایش.
5. ئاماده‌کردنی پرۆژه و پێشنیار بۆ باشکردنی ئه‌دائی حکومه‌ت و خزمه‌تگوزاریه‌کانی.
6. هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ماوه‌ی دوساڵی کاری داهاتو.
7. هاوکاریکردنی "ژوری هه‌ڵبژاردن" ی بزوتنه‌وه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا بۆ دانانی رێوشوێنی ئه‌نجامدانی سه‌رکه‌وتوانه‌ی هه‌ڵبژاردنی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا" به:
7. 1. ئاماده‌کردنی پلاتفۆرمی هه‌ڵبژاردن
7. 2. ئاماده‌کردنی ناوی کاندیده‌کان و ناردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی بۆ په‌سه‌ند کردنی.
7. 3. سازدانی هێزی مرۆیی (بریکار و هه‌ڵسوڕاوی بانگه‌شه)
سێیه‌م، به‌شداره‌کانی 3 جۆر ئه‌بن:
1. ئه‌ندامی کارا
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شار
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا
ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی فراکسیۆنه‌کانی گۆران بۆ پارێزگا و هه‌رێم و عێراق.
(تێبێنی: مافی ته‌واوی گفتوگۆ و ده‌نگدان و خۆپاڵاوتنیان هه‌یه)
2. شاره‌زا و پسپۆڕ
(تێبینی: پسپۆڕ و شاره‌زای بواره جیاوازه‌کان بۆ به‌شداری له گفتوگۆکانی کۆنفره‌نسه‌که‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بن مافی خۆپاڵاوتنیان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ چونکه نوێنه‌رایه‌تی هیچ بنکه یا بازنه‌یه‌ک ناکه‌ن)
3. میوانی رێزلێنراو
(تێبینی: که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری دێرین، وه‌رزشکار، هونه‌رمه‌ند، مه‌لا، کارمه‌ندی حکومه‌تی... بۆ رێزلێنان)
به‌شی یانزه‌هه‌م: ئه‌نجومه‌نی گشتی
یه‌که‌م، ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له نێوان دو کۆنگره‌دا.
دوه‌م، فرمانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی بریتیه له:
1. دانانی پلانی گشتی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌که.
2. هه‌ڵبژاردن و پرسینه‌وه له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و دانانی ئه‌ندامه‌کانی به زۆرینه‌ی ساده و گۆڕینیان به زۆرایه‌تی ره‌های ده‌نگی هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی.
3. ئاماده‌کردنی پلاتفۆرمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کوردستان و عێراق.
4. هه‌ڵاواردنی ناوی کاندیده‌کان و، رێکخستنی لیستی گۆڕان، که له ئاسته جیاوازه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌وه ئه‌پاڵێورێن، بۆ: پارله‌مانی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یا هه‌ڵبژاردنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی تر.
5. ره‌تکردنه‌وه‌ی ناوی هه‌ر کاندیدێکی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که له ئه‌نجومه‌نه‌کانه‌وه ئه‌پاڵێورێن، به‌ڵام ژوری قانونی بڕیاری گۆڕینیان ئه‌دا.
6. رێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی بزوتنه‌وه له سه‌ر ئاستی کوردستانی، عێراقی، جیهانی.
7. ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی کۆنگره له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا هه‌ردوساڵ جارێک و له هه‌لومه‌رجی نائاساییدا پێش کاتی دیاریکراو.
سێیه‌م، کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی:
1. له هه‌لومه‌رجی ئاسایی دا هه‌ر چوار مانگ جارێک و له هه‌لومه‌رجی نائاساییدا، یان له سه‌ر داوای چواریه‌کی ئه‌ندامه‌کانی کۆ ئه‌بێته‌وه.
2. له حاڵه‌تی چۆڵبونی شوێنی که‌سی یه‌که‌مدا، له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک: وازهێنان، په‌ککه‌وتن، مردن، ده‌رچون له رێبازی بزوتنه‌وه‌که، خانه‌ی راپه‌ڕاندن تا کاتی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی له ناو خۆیاندا که‌سێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی دیاری ئه‌که‌ن و دوا بڕیار هه‌ڵئه‌گرن بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی. له یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی دا هه‌مان که‌س یان که‌سێکی تر به ده‌نگدانی نهێنی بۆ ئه‌و شوێنه هه‌ڵئه‌بژێرن.
3. بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی به زۆرینه‌ی ره‌ها ئه‌درێ.
ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێکدێ له:
1. ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن (5 که‌س)
2. به‌رپرسی ژوره‌کان (به پێی ژماره‌ی ژوره‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی)
3. سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان (1 که‌س)
4. سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (1 که‌س)
5. نوێنه‌رانی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان (1 که‌س له هه‌ر پارێزگایه‌ک – ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرابون)
6. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندیه‌کانی پارێزگاکان. (ژماره‌یان و پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن یا دانانیان به پێی ژماره‌ی دانیشتوان و رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه دیاری بکرێ)
7. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان له ناوچه دابڕاوه‌کان. (ژماره‌یان و پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن یا دانانیان به رێنمایی تایبه‌تی دیاری بکرێ)
8. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق. (ژماره‌یان و پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن یا دانانیان به رێنمایی تایبه‌تی دیاری بکرێ)
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌نجومه‌نی گشتی
یه‌که‌م، خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له نێوان دو کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی دا.
دوه‌م، فرمانه‌کانی بریتیه له:
1. سه‌رپه‌رشتی کردنی هه‌مو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی گۆڕان.
2. چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی هه‌مو ئاسته‌کانی په‌یکه‌ره‌ی رێکخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌که.
3. چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی فراکسیۆنه‌کانی گۆڕان و ئه‌دائی ئه‌ندامه‌کانی.
4. دانانی نه‌خشه‌رێگای جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
5. پێشکه‌شکردنی راپۆرتی ئه‌نجامی کاره‌کانی بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی.
خانه‌ی راپه‌ڕاندن پێکدێ له:
1. رێکخه‌ری گشتی (1 که‌س)
2. سکرتێری ئه‌نجومه‌ن (1 که‌س)
سکرتێری ئه‌نجومه‌ن به‌رپرسه له دانانی به‌رنامه و دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبونه‌وه و تۆمارکردنی بابه‌ته‌کانی ناو کۆبونه‌وه و بڕیار و راسپارده‌کانی و، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد به ناوی "وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌ن" ه‌وه هه‌ڵوێستی سیاسی یا هه‌واڵی کۆبونه‌وه‌که و بڕیاره‌کانی بۆ رای گشتی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا بڵاو ئه‌کاته‌وه.
3. کۆکا‌ری ژوره‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌مو ژوره‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی گشتی.
4. کۆکا‌ری فراکسیۆنه‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له هاوئاهه‌نگی نێوان فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، فراکسیۆنی گۆڕان له پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، فراکسیۆنه‌کانی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکاندا.
5. کۆکا‌ری ئه‌نجومه‌نه‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له هاوئاهه‌نگی نێوان ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندیه‌کانی پارێزگاکان، ئه‌نجومه‌نه‌کانی ناوچه دابڕاوه‌کان، ئه‌نجومه‌نه‌کانی هه‌نده‌ران.
ژوره‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی
1. هه‌مو ژورێ به‌شێ ئه‌بێ له ئه‌نجومه‌نی گشتی.
2. هه‌مو ژورێ ئه‌شێ چه‌ند گۆشه‌یه‌کی تێدا بێ.
3. سه‌رکاری ژور سه‌رپه‌رشتی ژوره‌که‌ی ئه‌کا و به‌رپرسه له ئیشوکاره‌کانی ژوره‌که‌ی له به‌رده‌م خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ئه‌نجومه‌نی گشتی دا.
4. سه‌رکاری ژور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌بێ.
5. سه‌رکار له سه‌ر پێشنیاری خانه‌ی راپه‌ڕاندن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتیه‌وه به ده‌نگی زۆرایه‌تی ساده دائه‌نرێ و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتیه‌وه به ده‌نگی زۆرایه‌تی ره‌ها لائه‌برێ.
6. خانه‌ی راپه‌ڕاندن بۆی هه‌یه به پێی پێویست ژوری نوێ و گۆشه‌ی نوێ له ناو ژوره‌کاندا بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانی بزوتنه‌وه دابمه‌زرێنێ یا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
7. به رێنمایی تایبه‌تی فرمانه‌کان و گۆشه‌کان و هه‌ڵاواردنی ئه‌ندامه‌کان و کارمه‌نده‌کان و موچه و پاداشته‌کانیان و میکانیزمی کارکردنی هه‌ریه‌ک له ژوره‌کانی ئه‌نجومه‌ن دیاری ئه‌کرێ.
1. ژوری دارایی
فرمانه‌کانی
1. کۆکردنه‌وه‌ی داهاتی بزوتنه‌وه که بریتیه له:
1. 1. ئه‌ندامانه و به‌شداریه داراییه‌کانی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه. (تێبینی: دانانی رێنمایی بۆ دیاریکردنی رێژه‌ی ئه‌ندامانه و شێوازی وه‌رگرتنی.)
1. 2. هاوکاری و به‌خشینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
1. 3. داهاتی به‌کارهێنانی ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی بزوتنه‌وه.
1. 4. یارمه‌تی و به‌خشینی دۆستانی بزوتنه‌وه به پێی یاسا کارپێکراوه‌کان.
هه‌ر داهاتێکی تری دارایی و ئابوری رێپێدراو به پێی یاسا کارپێکراوه‌کان.
2. راگرتنی حساباتی بزوتنه‌وه.
3. دانانی پلانی په‌یداکردنی داهات.
4. هه‌ر بوارێکی تر که ئه‌نجومه‌نی گشتی به باشی بزانێ.
2. ژوری قانونی
فرمانه‌کانی:
1. هاوکاری فراکسیۆنه‌کان.
1. 1. ئاماده‌کردنی لێکۆڵینه‌وه‌ی قانونی له سه‌ر داوای فراکسیۆنه‌کان.
1. 2. پێشنیاری پرۆژه‌ی قانونی نوێ یان فکره‌ی قانونی له بواره جیاوازه‌کانی ژیاندا.
1. 3. پێشنیاری هه‌موارکردنی قانونه‌کانی کاریان پێ ئه‌کرێ و پێویستیان به ده‌سکاری هه‌یه.
2. لێکۆڵینه‌وه و بڕیاردان له سکاڵا و سزای ئه‌ندامان.
3. به‌دواداچونی معامه‌له قانونیه‌کانی بزوتنه‌وه.
3. ژوری تۆژینه‌وه‌ی سیاسی
فرمانه‌کانی
1. ئاماده‌کردنی لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ر روداو یا پێشهاتێکی سیاسی چاوه‌ڕونکراوی کوردستانی و، ده‌رباره‌ی هه‌ر روداو یا پێشهاتێکی سیاسی چاوه‌ڕونکراوی عێراقی، هه‌رێمی، جیهانی پێوه‌ندیدار له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان.
2. ئاماده‌کردنی نه‌خشه ریگای جۆری به‌ڕیوه‌بردنی ململانێ و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و کێشه سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و، رۆشنبیریه‌کان.
3. هاوکاری خانه‌ی راپه‌راندن و ئه‌نجومه‌نی گشتی به راوێژ و پێشنیار و پرۆژه.
4. وتاردان و رێکخستنی کۆڕ و کۆبونه‌وه بۆ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ده‌رباره‌ی بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری کێشه ستراتیجیه‌کانی عێراق.
4. ژوری په‌یوه‌ندی سیاسی
فرمانه‌کانی:
1. په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حیزب و رێکخراو و بزوتنه‌وه‌کانی کوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه.
2. گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و کارانه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه و حیزبه‌کانی ترن.
3. په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ رێکخراوه ناحکومه‌تیه ناوده‌وڵه‌تیه‌کان.
4. گفتوگۆی کاتی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی وه‌زاره‌ت.
5. بانگهێشتی نوینه‌رانی حیزبه‌کان بۆ بۆنه و ئاهه‌نگه‌کانی بزوتنه‌وه.
6. ناردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه و یادداشت.
7. ناردنی شاندی بزوتنه‌وه بۆ به‌شداری له بۆنه و کۆنگره حیزبیه‌کاندا.
8. وتاردان بۆ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان.
5. ژوری په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی
فرمانه‌کانی:
1. په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌فاره‌ت و کۆنسۆلگه‌ریه‌کانی ولاتانی ده‌ره‌وه.
2. ئاماده‌بون له بۆنه نیشتمانیه‌کانیان و له ئاهه‌نگه تایبه‌تیه‌کانیان دا.
3. بانگهێشتی دیپلۆماته‌کان بۆ بۆنه و ئاهه‌نگه‌کانی بزوتنه‌وه.
4. ناردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه و یادداشت.
5. بینینی رۆژنامه‌وانی بیانی.
6. وتاردان بۆ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان.
6. ژوری رۆژنامه‌وانی
فرمانه‌کانی:
1. دانی ئامۆژگاری و راوێژ به دامه‌زراوه‌کانی بزوتنه‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
2. به‌ڕێوه‌بردنی سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و، نوسینی راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی و، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ده‌زگاکانی راگه‌یاندن.
3. روماڵکردنی چالاکیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و، گه‌یاندنی هه‌واڵ و په‌یام و هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه له روداوه‌کان به ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردی، عه‌ره‌بی، جیهانی.
4. رێکخستنی کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و، دیداری رۆژنامه‌وانی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه و، راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن.
7. ژوری ناوچه دابڕاوه‌کان
فرمانه‌کانی:
1. به‌دواداچونی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراقی.
2. هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابوری، رۆشنبیری ناوچه دابڕاوه‌کان.
3. به‌دواداچونی رێژه‌ی کورد له چاو نه‌ته‌وه‌کانی تردا له ده‌زگا حکومه‌تیه‌کانی کارگێڕی، سه‌ربازی، ئه‌منیی عێراق له ناوچه دابڕاوه‌کاندا.
4. نه‌خشه‌رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
5. نه‌خشه‌رێگای به‌شداری سه‌رکه‌وتوانه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و نوێنه‌رانی عێراقدا.
6. هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزه سیاسی و رێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تر.
7. به‌شداری له کۆڕ و کۆبونه‌وه عێراقی و ناوچه‌یی و جیهانیه‌کان ده‌رباره‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان.
8. ژوری ره‌وه‌ندی کوردی
فرمانه‌کانی:
1. په‌یوه‌ندی له نێوان بزوتنه‌وی گۆڕان له کوردستان و ره‌وه‌ندی کوردی و ئه‌نجومه‌ن و گروپه‌کانی پشتیوانی گۆڕان له هه‌نده‌ران رێک ئه‌خا.
2. هه‌مو په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌نجومه‌ن و گروپه‌کانی هه‌نده‌ران له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له کوردستان له رێگه‌ی ئه‌م ژوره‌وه ئه‌بێ.
9. ژوری ئه‌ندامه‌تی
فرمانه‌کانی:
1. هه‌ڵسه‌نگاندنی باری قانونی و سیاسی داواکاری ئه‌ندامه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
2. کۆکردنه‌وه و هه‌ڵگرتن و پاراستنی فۆرمی داوای ئه‌ندامه‌تی.
3. رێکخستنی تۆماری ئه‌ندامان.
4. ده‌رهێنانی کارتی ئه‌ندامه‌تی.
10. ژوری په‌یجۆری
فرمانه‌کانی:
1. به‌دوداچونی جۆری به‌ڕێوه‌چونی کاری ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌کان و بازنه‌کان و رایه‌ڵه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
2. دروستکردنی هاوئاهه‌نگی له نێوان هاوپیشه‌کانی شار و ناوچه جیاوازه‌کان دا.
3. سازدانی کۆڕ و کۆبونه‌وه و کۆنفره‌نس بۆ کاری هاوبه‌ش و یه‌کتر ناسینی هاوپیشه‌کان له سه‌ر ئاستی پارێزگا و هه‌رێم.
11. ژوری هه‌ڵبژاردن
فرمانه‌کانی:
1. رێکخستنی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کان:
1. 1. هه‌ڵبژاردنی گشتی پارێزگاکان.
1. 2. هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
1. 3. هه‌ڵبژاردنی گشتی پارله‌مانی کوردستان.
1. 4. هه‌ڵبژاردنه‌کانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی.
2. رێکخستنی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
3. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی تر یا هه‌ر راپرسیه‌ک که داوای لێ بکرێ.
به‌شی دونزه‌هه‌م: کۆنگره‌ی نیشتمانی
یه‌که‌م، کۆنگره‌ی نیشتمانی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
دوه‌م، فرمانه‌کانی بریتیه له:
1. دانانی به‌رنامه‌ی کاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
2. دانان و هه‌موارکردنی پێڕه‌وی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
3. گۆڕینی دروشمی بزوتنه‌وه یا لۆگۆکه‌ی به پێی گۆڕانی هه‌لومه‌رجی گشتی، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد.
4. په‌سه‌ندن و ده‌سکاری پلاتفۆرمه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگا، هه‌رێم، عێراق.
4. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ژوره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
5. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی نوێنه‌ره‌کانی له ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌کانی پارێزگا، هه‌رێم، عێراق دا.
6. هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌نگدانی نهێنی.
سێیه‌م، کاتی به‌ستنی:
1. له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا کۆنگره نیشتمانی ئه‌بێ هه‌ردوساڵ جارێ ببه‌سترێ.
2. له هه‌لومه‌رجی نائاساییدا، یان ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، له سه‌ر داوای دوسێیه‌کی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی یا نیوه‌ی بازنه‌کانی هه‌رێم، ئه‌به‌سترێ.
چواره‌م، جۆری پێکهاته‌که‌ی:
1. ئه‌ندامی کارا
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئه‌ندامانی ته‌رخانی ژوره‌کانی: قانونی، دارایی، راگه‌یاندن، ناوچه دابڕاوه‌کان
نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی رێکخراوه‌کانی بزوتنه‌وه له هه‌رێم و ناوچه دابڕاوه‌کان و تاراوگه (به رێژه‌ی دیاریکراو)
نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌رێم
2. شاره‌زا و پسپۆڕ
3. میوان
میوانی بیانی
میوانی عێراقی
میوانی کوردستانی
پێنجه‌م،پرۆسه‌ی به‌ستنی کۆنگره:
ئه‌نجومه‌نی گشتی بڕیاری به‌ستنی کۆنگره ئه‌دا. رۆژی ئه‌نجامدانی دیاری ئه‌کا. "ژوری هه‌ڵبژاردن" رائه‌سپێرێ به هاوکاری له گه‌ڵ ژوری قانونی و ژوره په‌یوه‌ندیداره‌کانی تر به پێی قانونه کارپێکراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێی بکه‌ن.
لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره
ژوری هه‌ڵبژاردن به هاوکاری ژوری قانونی و ژوره پێوه‌ندیداره‌کانی تر لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی سه‌ره‌کی و لیژنه لاوه‌کیه‌کانی، بۆ به‌ستنی کۆنگره له‌و که‌سانه پێک ئه‌هێنێ که خۆیان به ته‌مای خۆپاڵاوتن نین بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی.
لیژنه‌ی ئاماده‌کاری پێویسته ئه‌م کارانه ئه‌نجام بدا:
1. له پێش به‌ستنی کۆنگره‌دا:
کاروباری لۆجستی
ئاماده‌کردنی شوێنی به‌ستنی کۆنگره.
دابینکردنی شوێنی مانه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره.
چاپکردن و گه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌رنامه‌کانی بزوتنه‌وه و پرۆژه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌که به 2 مانگ پێش به‌ستنی کۆنگره به ئه‌ندامانی هه‌مو ئاسته‌کانی په‌یکه‌ره‌ی رێکخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌که.
کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مو بیروبۆچون و پێشنیاره‌کان و ئاماده‌کردنی بۆ دانی به لیژنه پێوه‌ندیداره‌کانی ناو کۆنگره.
کاروباری رێکخراوه‌یی
ئه‌ژمارکردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دیاریکردنی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
دیاریکردنی رێژه‌ی به‌شداریکردن: پاش ره‌چاوکردنی چڕی دانیشتوانی ناوچه‌ی پاڵیوراوه‌که و، ژماره‌ی رێژه‌یی ده‌نگه‌کانی گۆڕان له ناوچه‌که‌دا و، ژماره‌ی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه، رێژه‌ی سه‌دی نوێنه‌رایه‌تی (یه‌ک نوێنه‌ر) بۆ هه‌ر (چه‌ند... سه‌دئه‌ندام) دیاری ئه‌کرێ.
دیاریکردنی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان.
دیاریکردنی رۆژی ده‌نگدان.
راگه‌یاندنی رۆژی به‌ستنی کۆنگره پێش ئه‌نجامدانی به 3 مانگ.
کاروباری هه‌ڵبژاردن
خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامه‌تی کۆنگره
هه‌ر ئه‌ندامێ ئاره‌زوی به‌شداری کۆنگره‌ی هه‌بێ ئه‌توانێ خۆی بپاڵێوێ.
پێش 10 رۆژ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی کۆنگره ئاگاداری ئه‌ندامه‌کان ئه‌کرێ بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ ئه‌ندامه‌تی کۆنگره.
پاڵێوراو پێش رۆژی هه‌ڵبژاردن به 6 رۆژ ئه‌توانێ بانگه‌شه بۆ خۆی بکا.
له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌کان دا له رۆژی دیاری کراوی ده‌نگداندا له سه‌عات 9 ی به‌یانیه‌وه تا سه‌عات 9 ی شه‌و له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگداندا ده‌نگ به نوێنه‌ری کۆنگره ئه‌درێ.
پاڵێوراو ئه‌توانێ له رۆژی هه‌ڵبژاردندا له‌و ناوه‌نده‌دا ئاماده بێ که خۆی لێ پاڵاوتوه.
ده‌نگدان نهێنی و راسته‌وخۆ ئه‌بێ و هه‌مان شه‌و به ئاشکرا له به‌ر چاوی پاڵێوراوه‌کان جیائه‌کرێته‌وه و ئه‌ژمار ئه‌کرێ.
بردنه‌وه به زۆرایه‌تی ساده‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌کان ئه‌بێ.
پاڵێوراوی براوه باجی به‌شداری کۆنگره‌ی ئه‌درێتێ.
2. له کاتی به‌ستنی کۆنگره‌دا
کۆنگره له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌کاریه‌وه ئه‌کریته‌وه. ئه‌نجومه‌نی پێش‌و راپۆرتی کاره‌کانی ئه‌خوێنێته‌وه و ده‌س له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی رائه‌گه‌یه‌نێ. ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی کۆنگره له‌و ئه‌ندامانه‌ی به ته‌مای خۆپاڵاوتن نین هه‌ڵئه‌بژێردرێ. ئه‌ندامانی کۆنگره دابه‌ش ئه‌بن به‌سه‌ر چه‌ند لیژنه‌یه‌ک دا بۆ تاووتوێ کردنی راپۆرته‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی بڕیار و راسپارده‌کانی کۆنگره. کۆنگره به راگه‌یاندنی ناوی پاڵێوراوه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ده‌نگدان کۆتایی دێت.
خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجومه‌نی گشتی:
هه‌مو ئه‌ندامێکی کۆنگره:
ئه‌توانێ خۆی بۆ ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجومه‌نی گشتی بپاڵێوێ.
ئه‌توانێ پێش به‌ستنی کۆنگره به 10 رۆژ ناوی خۆی لای لیژنه‌ی ئاماده‌کاری تۆمار بکا. یان دوای بخات له ناو کۆنگره‌دا که ده‌رگای خۆپاڵاوتن کرایه‌وه خۆی بپاڵێوێ.
ئه‌توانێ پێش به‌ستنی کۆنگره به 5 رۆژ بانگه‌شه لای ئه‌ندامانی کۆنگره بۆ خۆی بکا.
خۆپاڵاوتن به ته‌نها ئه‌بێ.
ده‌نگدان نهێنی و راسته‌وخۆ ئه‌بێ.
جیاکردنه‌وه و ئه‌ژمارکردن به ئاشکرا ئه‌بێ له به‌ر چاوی ئه‌وانه‌ی له ئه‌ندامانی کۆنگره و پاڵێوراوه‌کان ئه‌یانه‌وێ ئاماده‌ی ژماردنه‌که بن.
بردنه‌وه به زۆرایه‌تی ساده‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌کان ئه‌بێ.
راگه‌یاندنی ئاشکرای ئه‌نجامه‌کانی.
3. له پاش به‌ستنی کۆنگره
ئاماده‌کردنی به‌ڵگه‌کانی کۆنگره بۆ هه‌ڵگرتن، چاپ و بڵاوکردنه‌وه.
سه‌رپه‌رشتی گوێزانه‌وه‌ی کاروبار له ئه‌نجومه‌نی گشتی پێشوه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی هه‌ڵبژێردراو.
(تێبینی: به رێنمایی تایبه‌تی جۆری به‌شداری نوێنه‌رانی ره‌وه‌ندی کوردی دیاری ئه‌کرێ)