سازدانی: شه‌نكار عه‌بدوڵا
نزیكه‌ی 50 رۆژه هاونیشتیمانیانی كوردستان له سه‌رای ئازادی و سه‌راكانی تره‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندان، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا ده‌یان سیناریۆی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه جێبه‌جێ كراوه، بۆئه‌وه‌ی كۆتای به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان بهێنن، به‌ڵام تائێستاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه، له دیمانه‌یه‌كی سبه‌یدا، ناسك قادر وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ڵێت: لای ئێمه ده‌سه‌ڵات شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، بۆیه ئێمه سه‌رقاڵی نه‌خشه رێگاكه‌ی خۆمانین، پێویسته هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هه‌رخۆشیان هاوكارمان بن له داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێ‌دا.
سبه‌ی: تائێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كانتان به‌كوێ گه‌شتوه؟ ئایا ئێوه ماندوبون، وادهسهڵات گره‌و له‌سه‌ر ماندوبونتان ده‌كات؟
ناسك قادر: ئێمه هه‌تا رۆژێ ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت به‌بێ باكی شته‌كان به‌ڕێوه‌ببات، یان بهئیهانهكردنی ئێمه وه‌ك له لێدوانه‌كانیاندا ده‌ریده‌بڕن، ئیراده‌ی ئێمه به‌هێزتر ده‌بێت، له‌و گره‌وه‌دا دۆڕاون، ئه‌م هاونیشتیمانیانه‌ی كه هاتونه‌ته سه‌رشه‌قام گه‌ڕیان به‌ده‌سه‌ڵات نه‌كردوه، به‌ڵكو ئه‌وه 20 ساڵه خه‌ڵك ره‌خنه‌ی جدی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان له‌كه‌س نه‌گرتوه، هه‌ر خه‌ریكی دابه‌شكردنی شه‌قام بون، له‌م روانگه‌یه‌وه خه‌ڵكێكی زۆریان به‌پاره كڕیوه، من خه‌ڵك ده‌ناسم ناتوانێت بێته مه‌یدانی ئازادییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی خۆی شتێكی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵك پێی نه‌ڵێت گه‌نده‌ڵه، ئه‌مانه وهزعیهتێكیان دروستكردوه، یان لهگهڵمندای یان دوژمنی و ده‌بێت بمریت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر هاونیشتیمانیهكیش تێبینی له‌سه‌ر هه‌بێت ده‌توانێت به‌شدار بێت، چونكه گه‌نده‌ڵی سیسته‌مه‌كه تاكه‌كانیشی توش كردوه.
سبه‌ی: راتان چیه له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه ده‌وترێت قوربانی جه‌لادی یه‌كسان كردوه؟
ناسك قادر: موفاره‌قه‌یه‌كی سه‌یر هه‌یه، ئه‌وه پێی ده‌وترێت وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كاك فواد حسێن لێدوان ده‌دات و ده‌ڵێت: بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیارێك ده‌ربكات، كه‌واته لێره‌دا یان بڕیاره‌كه ده‌رده‌كات، یان ده‌ری ناكات، ئێستا من واحسابی بۆ ده‌كه‌م كه‌هێشتا بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌رنه‌كراوه، من له‌مه تێناگه‌م ئه‌م شه‌خسیه‌ته مه‌عنه‌وییه چیه؟ هه‌رچه‌نده من تائێستا به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌مان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ئیستفزازه ئه‌وه‌یه ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه له پێنج خاڵ پێكهاتوه سێ خاڵیان دژی خۆپیشانده‌رانه، هه‌تا له‌روی باڵانسه‌وه كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بچیته ناوه‌ڕۆكه‌وه ئه‌وه كاره‌ساتی گه‌وره به‌دی ده‌كه‌یت، بۆیه ئێمه هه‌ر سه‌ری خۆمان پێوه نهئێشاند، ئینجا ئێستا ساته‌وه‌ختی وه‌رچه‌رخانێكه كه ئێمه نامانه‌وێت باسی ئه‌وه بكه‌ین، ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رێگایه‌كی تر هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌ین.
سبه‌ی: زۆرجار گوێمان له‌وه‌بوه مومكین نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش 17 شوبات، له ئێستادا ئه‌و گه‌شبینیه له چ ئاستێكدایه؟
ناسك قادر: گه‌شبینی ئێمه ته‌نها و ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ئیراده‌ی خۆمانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری وه‌ڵامه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین ده‌بێت تاسه‌ر ئێسقان ره‌شبین بین، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه بۆ گۆڕانكاری، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه گه‌شبینین به‌و ئیراده‌یه، هیوادارین ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌هێزی نیشتیمانی ده‌زانن هه‌رچی زوتره بێنه به‌ره‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
سبه‌ی: بۆچی تائێستا سێ داواكارییه ههنوكهیهكهی ئێوه جێبه‌جێنه‌كراوه؟ ئایا ئه‌م داواكارییانه ئه‌وه‌نده قورسه، یان ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت؟
ناسك قادر: هه‌میشه سێ شت ده‌ڵێم: ده‌سه‌ڵات (نازانێت، ناتوانێت، نایه‌وێت)، هه‌رسێكیان كاره‌ساته، هه‌ركامیان بێت كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردوه، بۆیه ده‌ڵێین تا ئێره‌و به‌س، چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه هاونیشتیمانیان ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمێكدا بژین كه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، مرۆڤه‌كان به‌بێ توانای خۆیان بتوانن به‌شداری سیاسیان هه‌بێت، نه‌ك هه‌مو شتێ له رێگه‌ی حیزبه‌وه قۆرغ كرابێت، ته‌نانه‌ت ره‌نگ و ده‌نگه‌كانیش.
سبه‌ی: زۆرجار گوێمان له ده‌سه‌ڵات ده‌بێت كه تۆمه‌تبارتان ده‌كات به‌وه‌ی كه داواكارییه‌كانی ئێوه سیاسین و ئۆپۆزسیۆنیان له‌پشته‌وه‌یه، به‌رای ئێوه ئه‌مه چ مهنتقێكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانتان؟
ناسك قادر: ماهیه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا جیاوازه، چونكه ئۆپۆزسیۆن هێزێكی سیاسیه، به‌ڵام شه‌قام بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌ڕاستیدا ئه‌وان ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت بگه‌یشتنایه ده‌بو ئه‌وكاته‌ی كه چه‌كداره‌كانیان گوللـه‌یان نا بههاونیشتیمانیانهوه خۆیان ساغ بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وتوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئهلف و بێی سیاسه‌ت نه‌گه‌شتوه، له‌و روه‌وه كه سیاسه‌ت به‌بێ هاونیشتیمانیان هیچ مانایه‌كی نیه، به‌تایبه‌تی له‌و سیسته‌مانه‌ی كه ئیدیعای دیموكراسی بون ده‌كه‌ن، له سیسته‌می دیموكراسیدا ئه‌وه هاونیشتیمانیان كه بڕیارده‌ده‌ن له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌مانه به‌فیعلی نوێنه‌ری خه‌ڵكن، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه، هه‌مو چوار ساڵ جارێ دیومانه كه پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌مو چه‌واشه‌كارییه و ئه‌و هه‌مو به‌ڵێنه درۆیانه‌ی به خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، ئینجا با ته‌زویر بوه‌ستێت له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئینجا پاره‌یه‌كی زۆریان به‌خشیوه‌ته‌وه بۆ كرٍینی ویژدانی هاونیشتیمانیان، كه ئه‌مه له‌هیچ كوێی دنیادا بونی نیه، هه‌رگیز ئه‌مانه ناتوانێت حكومه‌تێكی شه‌رعی دروست بكات، هه‌مو ئه‌مانه وایان كردوه ئێمه بڵێین تائێره‌و به‌س، ئێمه بڕوامان به دیموكراسی هه‌یه، ده‌بێت په‌رله‌مانتاران نوێنه‌رایه‌تی ئێمه بكه‌ن، نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حیزبێك بكات، چونكه دواجار پێویسته حیزبیش فۆرمی ئیشكردنی خۆی بگۆڕێت، له حیزبی بنه‌ماڵه‌وه بۆ حیزبی نوێنه‌رایه‌تی، له رێگه‌ی ئه‌جندا سیاسیه‌كانه‌وه ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن، نه‌ك له رێگه‌ی پاره به‌خشینه‌وه و به‌ڵێنی بێ بنه‌ماوه.
سبه‌ی: سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن ئه‌وان شه‌قام ئه‌جوڵێنن، به‌رای ئێوه ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام له ئێستادا چۆن هه‌نگاو ده‌نێن؟
ناسك قادر: دیموكراسیه‌ت به‌بێ بونی ئۆپۆزسیۆن خه‌له‌لی گه‌وره دروست ده‌كات، یان هه‌ر وجودی نیه، ئه‌م فۆبیایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات توشی بوه كه شه‌قام تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن له‌پشتیانه، یان ئۆپۆزسیۆن شه‌قام ده‌جوڵێنێت، ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی تێنه‌گه‌شتنه له مافه‌كانی خه‌ڵك، له‌هه‌م دنیادا خه‌ڵكانی ئازادیخواز داوا ده‌كات چاكسازی بكرێت، یان بكوژ به دادگا بدرێت، بۆیه به‌لای منه‌وه ئه‌م نزیكیه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌وانن له سیاسه‌ت نه‌گه‌شتون، بۆ ئه‌وه‌ش كه ئۆپۆزسیۆن ته‌حریكی شه‌قامی كردبێت ئه‌مه بێڕێزییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌هاونیشتیمانیان، بێ ئه‌رزشكردنی هاونیشتیمانیان. ده‌سه‌ڵات غه‌رقی گه‌نده‌ڵی بوه، ئێمه‌ش وه‌ك هاونیشتیمانیان سه‌قفی داواكارییه‌كانمان به‌رز كردوه‌ته‌وه، پێویسته ئۆپۆزسیۆن بڕیاری خۆی بدات له‌گه‌ڵ شه‌قامدایه یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، چونكه ئێمه له‌وكاته‌ی بڕیارماندا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانه‌نیشین هه‌تا سێ داواكاری ههنوكهییمان هه‌بو جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن دانیشتنی كردوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، هیچ كێشه‌شمان نه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، له‌بیرمان نه‌چێت ئۆپۆزسیۆنیش ناتوانێت شه‌قام دابمركێنێته‌وه، بۆیه ئێستا ئۆپۆزسیۆن له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌قامدایه، هه‌رچه‌نده زۆر نزیكی هه‌یه له‌نێوان شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن، به‌هۆی داوكارییهكانمان، به‌ڵام گرفتی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه هه‌میشه بهنهزهرییهی موئامه‌ره له‌شته‌كان ده‌ڕوانێت.
سبه‌ی: راتان له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه چیه كه پێكهاتوه بۆ به‌دواداچونی روداوه‌كانی 17 شوبات رۆژانی دواتر؟
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات لای ئێمه شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێی قۆناغی راگوزه‌رین، ئه‌وه‌شی له‌وان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین بێنه به‌ره‌ی هاونیشتیمانیانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر داواكارییه‌كانی هاونیشتیمانیان په‌راوێز نه‌خرێن.
سبه‌ی: بۆچی تائێستا خۆپیشاندانه‌كان هه‌ولێری نه‌گرتوه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌وه خه‌ڵكه ناڕازی نییه؟ یان ده‌سه‌ڵات سه‌ركوتی كردون؟
ناسك قادر: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رامان وانیه كه له هه‌ولێر ناڕازی نه‌بێت، به‌ڵكو ئێمه هه‌ولێریشمان نه‌كردوه بهعوقدهی خۆمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هێزی سیاسی كردویه‌تی، هه‌ولێریش كوردستانه، ئێمه به‌پێی ئه‌و داخوازییانه‌ی كه هه‌مانه، جارێكی تر رێگه ناده‌ین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شاره‌كان دابه‌ش بكات، هه‌ولێر و دهۆك هه‌ر وه‌ك سلێمانی وایه، ئابڵۆقه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه خه‌ڵك نه‌توانێت خۆپیشاندان بكات، هه‌ندێ هۆكاری تریش هه‌یه، كه ئێمه ناتوانین له ئێستادا باسی بكه‌ین.
سبه‌ی: راتان له‌سه‌ر میدیاكانی ده‌سه‌ڵات چیه؟ تاچه‌ند توانیویانه به‌باشی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن؟
ناسك قادر: من زۆر كه‌م سه‌یریان ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستده‌كه‌م كاته‌كه‌م زۆر له‌وه پیرۆزتره كه خۆم به‌وانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م، ئه‌و په‌یامه‌ی كه ئێستا هه‌مه زۆر له‌وه گرنگتره كهدانیشم به‌دیار كه‌سێكه‌وه كه پاره‌یان داوه پێی بۆئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر شته‌كان بكات، ئینجا ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن خۆشیان بونه‌ته قوربانی، به‌ڵام ئه‌م میدیایانه هه‌ر بونیان مه‌ترسی گه‌وره‌یه، چونكه به‌مه‌لاین دۆلار له‌پاره‌ی گیرفانی ئه‌م میله‌ته‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت؟، كه هیچ خزمه‌تێك ناكه‌ن، بگره گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یان له ده‌سه‌ڵات داوه، ئه‌وان كاری چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن، دڵنیابن هه‌ر كه‌سێ به‌هۆی چه‌واشه‌كارییه‌وه دوای ده‌سه‌ڵات كه‌وت به‌رگری له‌و ده‌سه‌ڵاته ناكات.
سبه‌ی: له‌دوای نه‌خشه رێیه‌كه هیچی ترتان هه‌یه؟
ناسك قادر: نه‌خشه رێیه‌كه خۆی پرۆسه‌یه‌كی زۆر دور و درێژه، له‌م نه‌خشه رێیه‌دا قه‌یرانی ئه‌م هه‌رێمه به‌ته‌واوه‌تی كۆتای پێده‌هێنێت، باشترین شتیش بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ده‌بێت هاوكاریش بێت له‌داڕشتنه‌وه‌ی جارێكی تر، ئه‌مجاره‌یان هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه ده‌یكه‌ین، نه‌ك ته‌نها هێزێكی سیاسی دیاری كرا‌و، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لای ئێمه شه‌رعه‌یه‌تی نه‌ماوه.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه شكستبخوات ئایندهی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان به‌چی ده‌گات؟
ناسك قادر: له‌ڕاستیدا ئه‌م بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه په‌یامه‌كه‌ی زۆر رون و گه‌یشتوه، مه‌سه‌له‌ی شكست ئیختیارێ نیه لای ئێمه، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له‌مه‌یدانی ئازادیش نه‌مێنین ئه‌وه شكستمان نه‌خواردوه، چونكه ناڕه‌زایی به‌رده‌وامه، هه‌میشه خه‌ڵك له‌كاتی نایهكسانیدا ئاماده‌یه بێته‌وه سه‌رشه‌قام، ئێمه په‌یامێكمان گه‌یاندوه به ده‌سه‌ڵات كه ئیتر ئه‌م هه‌مو ناههقیهمان پێ قبوڵناكرێت.
ناسك قادر له‌دایك بوی شاری سلێمانیه و ته‌مه‌نی 40 ساڵه، پسپۆڕی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌نی ماسته‌ره له سۆسیۆلۆژیای سیاسی‌دا، ئێستاش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی سلێمانیه.