دیمانه: عەباس شوان
هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنی پارلەمانی لە فینله‌ند بەڕێوە دەچێت، جیاوازی ئەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵ ٢٠١١ لەوەدا خۆدەنوێنێت بەپێی راپرسییەکان بێت، چۆن لەسەرجەم وڵاتانی ئەوروپا باڵی توندڕەو توانیویانە جێگە و رێگەیەکی زیاتر بۆ خۆیان بکەنەوە، فینله‌ندیش بەدەر نییە لەو حاڵەتە، بۆیە دەبینرێت پارتی فینلهندییە رەسەنەکان لایەنگرانیان زۆر بوە لەوانەیە کورسی زیاتر بەدەست بهێنن. هاوکات چەپەکانی پارتە راستەکان کە خۆی لە پارتی سەوزدا دەبینێتەوە، ئەوانیش لایەنگریان زۆر بوە و هەردەم لە ئۆپۆزسیۆندا بون، پێدەچێت ئەوانیش کورسییەکانیان زیاد ببێت. لەنێو ئەم پارتەدا دو کورد یەکێکی باشوری بەناوی حوسین محەمەد لە شاری (هێلسنکی - Helsinki) و یەکێکی رۆژهەڵاتی بەناوی عەزیز شێخانی لەشاری (تامپێرێ - Tampere) جێی خۆیان کردۆتەوە، لەپرۆسەی هەڵبژاردندا بەشدارن. هەروەها خانمێکی باشوری بەناوی میدیا زاهر حاتەمەوە لەشاری (راسەپۆری - Raasepori) لەسەر لیستی پارتی گەلی سویدی بەشدارە.
قسەباسی ئێستا لەگەڵ بەربژار عەزیز شێخانییە، لەم دایلۆگەدا تیشک خراوەتە سەر کێشە و مەسەلەکانی رۆژ و هەڵبژاردنەکە کە بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە ٢٠١١.٤.١٧ بەڕێوە دەچێت.
سبه‌ی: چی هانی داویت لە پرۆسەیەکی وادا بەشدار بیت؟
عەزیز شێخانی: مرۆڤه‌كان له‌پێناوی ژیانێكی باشتر و دواڕۆژێكی به‌خته‌وه‌ردا تێده‌كۆشن، هانده‌ره‌كان زۆرن و یه‌كێك له‌وان دۆخی كۆچبه‌ران له وڵاتی فینله‌نده. فینله‌ند و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كانی ده‌وروبه‌ردا هاوئاهه‌نگ نین. فینله‌ند له سه‌ر كڕۆكی سیاسه‌تێكی چه‌قبه‌ستو دامه‌زراوه، كه بۆ كۆچبه‌ران بارودۆخێكی ئه‌سته‌می پێكهێناوه، فینله‌ندییه‌كان به كرده‌وه هاوار ده‌كه‌ن، كه فینله‌ند بۆ فینله‌ندییه‌كانه. له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌رگای به‌شداربون له ژیانی رۆژانه و بازنه‌ی به‌شداربونی هه‌مه‌لایه‌نه به‌ڕوی كۆچبه‌راندا داخراوه، له كۆمه‌ڵگای فینله‌ندیدا ترسێكی زۆر به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ران هه‌یه و میدیای فینله‌ندیی به‌رده‌وام بیرۆكه‌ی دژبه‌ری به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ره‌كان تیژ ده‌كا، بۆ رزگاربون له‌و كه‌ش و ژینگه‌یه‌دا و دروستكردنی پردی متمانه له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا له‌و پڕۆسه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بم، بۆ پارێزگاری كردن له مافه‌كانمان و دواڕۆژمان پێویستمان به بونی ده‌نگێكی كاریگه‌ر و یهكگرتویه، بون له ده‌زگاكانی بڕیارداندا، له قازانجی چاكتركردنی ژیانی هه‌مو لایهكماندایه.
سبه‌ی: ئەو راگەیاندنانە کامانەن کە لەدژی پەناهەندن؟ یان کارێکی وا دەکەن کە بەدژ بکەوێتەوە؟ ئایا پارت و گروپی دیاریکراو هەیە بەئاشکرا لەدژی پەنهاندە و بێگانەکان قسە بکات و کاری هاندەرانە لەدژیان بکات؟
عەزیز شێخانی: به كرده‌وه ده‌كرێ زۆربه‌ی میدیای فینله‌ندی باس بكه‌ین، كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردو به به‌رنامه كار له‌سه‌ر سه‌رخستنی پارتی فینله‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان ده‌كا. بێجگه له‌وه دروشمی سه‌ره‌كی میدیای فه‌رمی له فینله‌ند رێكخستن و لێكگرێدانی فینله‌ندییه‌كانه. بێجگه له رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و رۆژنامه‌كان، راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك حیزب و ته‌نانه‌ت وته و لێدوانه‌كانیان بۆ ته‌نگه‌به‌ركردنه‌وه‌ی بازنه‌ی ناسراو به كۆچبه‌رانه.
سبه‌ی: پێتوایه چانسی بردنەوە و گەیشتن بەهۆڵی پارلەمان هه‌یه، یان تاچه‌ند هیوات به چونه ناو پارله‌مان هه‌یه؟
عەزیز شێخانی: هه‌ڵبژاردن له به‌ستێنی وڵاتێكی داخراوی وه‌ك فینله‌ندا كێشه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردودا كۆچبه‌ران به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌شداربن، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ كۆچبه‌ر نه‌یتوانیوه سهركهتوبێ، هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌ربژێره‌كان جۆراوجۆره و گرێ‌دراو له‌گه‌ڵ سیستمی هه‌ڵبژاردنه (بۆ وێنه له سوید به‌شێواز و سیستمێكی دیكه به‌ربژێره‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن). له‌لایه‌كی دیكه كۆچبه‌ره‌كانیش خاوه‌نی ده‌نگ و ره‌نگ و كرداری یه‌كگرتو نین، كه ئه‌وه‌ش هۆكاری جیاوازی هه‌یه، كۆچبه‌رانێك هه‌ن، كه ٢٠ ساڵه له‌و وڵاته ده‌ژین، به‌ڵام له ده‌نگدانیشدا به‌شدار نه‌بون. كه‌ڵكوه‌رنه‌گرتن له مافی ده‌نگدان و ئاگادارنه‌بون له كاریگه‌ریی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر دواڕۆژی خۆمان وه‌ك كۆچبه‌ر له‌و وڵاته‌دا له به‌ربه‌سته‌كانی دیكه‌ی سه‌ر رێگای سه‌ركه‌وتنن.
چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك باقی به‌ربژێره فینله‌ندییه‌كانه. یه‌كێك له به‌ربژێره ههڵسوڕهكان و یه‌كێك له‌و كاندیدانهم، كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌پساوه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنم درێژه پێداوه. له نێوه‌نده‌كانی میدیایی ناوچه‌ی ژیانم و به تایبه‌ت له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بێجگه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بونم هه‌بوه، به‌ڵام ده‌نگدان پڕۆسه‌یه‌كی نهێنیه و له‌سه‌ر یه‌ك مرۆڤ نازانێ ئاكامی هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌بێ. له‌گه‌ڵ هه‌موی ئه‌وانه‌دا كار و تێكۆشان بۆ سه‌ركه‌وتنه و وه‌ك به‌ربژێرێك به مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن هاتومه‌ته نێو گۆڕه‌پانی كێبه‌ركێ. ژیانی سیاسی له رۆژئاوا ده‌كرێ وه‌ك كێبڕكێی وه‌رزشی چاولێبكهین، بۆئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتندا دڵخۆش بین به تێكۆشان و راهێنانه‌كان.
سبه‌ی: دروشمی سەرەکیت لەم هەڵمەتەدا چییە؟
عەزیز شێخانی: دروشمه‌كان له راستیدا ئه‌گه‌ر كرداریان له‌گه‌ڵ نه‌بێ، له روانگه‌ی خه‌ڵكه‌وه ته‌نیا له وشه‌ی جوان و بریقه‌دار ده‌چن، خۆم له‌گه‌ڵ كرداری زۆر و دروشمی كه‌مم. مرۆڤه‌كان له جیهاندا له به‌رده‌م دروشمه‌كانی هه‌ڵبژاردن ماندو و شه‌كه‌تن. له‌گه‌ڵ هه‌موی ئه‌وانه‌دا و هێڵه گشتیه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌م بریتین له:
به‌رپرسیارین له خۆمان، له یه‌كتر و ته‌نانه‌ت ژینگه‌كه‌مان.
• پێكهێنانی هه‌لی كار بۆ بێكاران و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵان.
• پێكهێنانی هه‌لی كار بۆ كۆچبه‌ران، كه كاریگه‌ری به‌رفراوانی له‌سه‌ر ره‌وتی جێگیربون كۆچبه‌ران ده‌بێ.
• یه‌كسانی و به‌رابه‌ری له وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كاندا، كه له ئاكامدا هه‌ر تاكێك ده‌توانێ له‌و كه‌ش و ژینگه‌یه‌دا گه‌شه بكا و سه‌ركه‌وتو بێ.
• ده‌وڵه‌ت پێویسته به مرۆڤه‌كان رابگا، به‌ڵام پێش هه‌موان پیرو په‌ككه‌وته، بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن منداڵ و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هه‌ژار و ده‌ست ته‌نگن.
سبه‌ی: بۆخۆت دەزانی فینله‌ند بەیەکێک لەوڵاتەکانی ریفاهـ ناسراوە لەئاستی ئەوروپا، کە ژیان تێدا بەرزە، بەو دروشمانەی کە تۆ هێناوتنەتە ئاراوە پێدەچێت فینله‌ند پڕ بێت لەکەموکوڕی؟ حیکمەت لەوەدا چییە؟
عەزیز شێخانی: حیكمه‌ت له‌وه‌دایه، كه له‌و وڵاته رێزی وه‌رگرتنی نان و یارمهتیهكان له درێژبوندایه. پیر و په‌ككه‌وته هه‌یه، كه ره‌چه‌ته‌ی دوكتۆری له ده‌ست دایه، به‌ڵام دراوی نییه له ده‌واخانه بیكڕێ. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه بێكارن و منداڵیان هه‌یه، به‌هۆی نه‌بونی دراوی پێویست، منداڵه‌كانیان له زۆر دیارده و گۆڕه‌پانی فێربون و كات به سه‌ر بردن بێبه‌ش ده‌كرێن. به سه‌دان هه‌زار بێكار هه‌یه، كه ژیانیان له‌و په‌ڕی هه‌ژاری دایه. بێكاری فینله‌ندی وه‌ك كۆچبه‌ره‌كان ناتوانن به ئاسانی داوای پاره‌ی یارمه‌تی بژیوی ژیان بكه‌ن و زۆر كه‌س هه‌یه له داهاتی ناسراو به بێكاری به‌شێك له كرێ خانوه‌كه‌ی ده‌دات و ئاماده نییه، بچێته سۆسیال. كۆمه‌ڵگا و هاوڵاتیان له روی داهاتی مانگانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجا دابه‌شبون. كێشه‌ی لاوان و منداڵان و هه‌روه‌ها جێگرنهبونی كۆچبه‌ران له دیارده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای فینله‌ندین.
ئه‌گه‌رچی فینله‌ند به دهوڵێتێكی خۆشگوزه‌ران ناسراوه، به‌ڵام له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردودا سیستمی فینله‌ندی له زۆر باره‌وه كه‌وتۆته به‌ر ته‌وژمی ئاڵوگۆڕه‌كان. ئه‌و سیستمه بۆ سه‌رده‌مێك گۆنجاو بوه، كه رێژه‌ی بێكاری له خوارێ بوه و مرۆڤه‌كان پاش ته‌واوكردنی خوێندن چونه سه‌ر كار. به‌ستێنی ده‌وڵه‌تی خزمه‌تگوزار له سه‌ر دانی ماڵیات و باج چه‌ق ده‌به‌ستێ.
سبه‌ی: گرەوی بردنەوەت لەسەرکام خەڵک داناوە؟ فینلهندییەکان یان بێگانە بەتایبەتی کوردەکانە؟
عەزیز شێخانی: گره‌وی بردنه‌وه له ناوچه‌ی ئێمه و به كرده‌وه‌ش له‌سه‌ر فینله‌ندییه‌كان و كۆچبه‌رانه. ئه‌و رێژه‌یه له بازنهیهیكی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێ. بۆ وێنه له هێلسینكی ئه‌گه‌ر كۆچبه‌ره‌كان له ده‌نگداندا به‌شدار بن، بێگومان ده‌توانن لانی كه‌م دو نوێنه‌ر بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام پڕش و بڵاویهكی زۆر به سیمای كۆچبه‌رانه‌وه دیاره. له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی من، ئه‌گه‌ر هه‌مو كۆچبه‌ره‌كانیش ده‌نگ بده‌ن، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر نابێ و پێویستم به ده‌نگی فینلهندییهكانیشه. له هه‌ناوی كاری پارله‌مانتاریدا و له چوارچێوه‌ی تێكۆشانی نوێنه‌رانی گه‌ل و خه‌ڵكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، كه به‌ربژێره‌كان نوێنه‌رایه‌تی گشتی بكه‌ن. له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پیركانما كوردێكی زۆر ناژین و هه‌مو كورده‌كانیش مافی ده‌نگدانیان نییه. مه‌رجی به‌شداربون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی، سه‌رۆك كۆماری و پارله‌مانی ئه‌وروپا بونی ناسنامه‌ی فینله‌ندییه، كه وه‌رگرتنی ئه‌و ناسنامه‌یه ساڵانێكی پێویسته.
سبه‌ی: پرسی رەگەزنامە بۆ بێگانەکان تا بێت قورس‌تر دەکرێت، ئەمەش وەک خۆت دەڵێی کاریگەری لەسەر مەسەلەی دەنگدان دادەنێت. تا زو رەگەزنامە وەربگرن وەک زۆر وڵاتی تر هەم بۆ وڵات و خودی مرۆڤەکان و جێکەوتنیان خێرایان کارێکی باشە. چۆنە نەتکردوە بە یەکێک لە داخوازییەکانت؟
عەزیز شێخانی: پرسی كۆچبه‌ران له فینله‌ند پرسێكی چه‌ند ره‌هه‌ندییه. ناكرێ وه‌ك دروشمێكی هه‌ڵبژاردن باس له پێدانی ته‌نیا ناسنامه بكه‌ی. ئه‌و دروشمانه و ژماره‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی جێگیركردنی كۆچبه‌ران و پێدانی كار. به واتایه‌كی دیكه سیاسه‌تی كۆچبه‌ریی له فینله‌ند پێویستی به ئالوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به دروشم ناكرێ. كه‌یسی پێدانی ناسنامه یه‌كێك له‌و فایلانه‌یه، كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردودا قسه‌ی زۆری له سه‌ر كراوه، به‌ڵام به كرده‌وه ئاڵوگۆڕێكی زۆری تێدا پێكنه‌هاتوه. له سه‌ر یه‌ك كۆچبه‌ران پێویستیان به ده‌نگی هاوبه‌ش و كاری هه‌مه لایه‌نه هه‌یه. ئاڵوگۆڕ به جوڵه و كردار به‌رهه‌مدێ، نه‌ك به دروشم. ئه‌و كرداره‌ش هه‌مومان ده‌گرێته‌وه. له‌و وڵاته‌دا سیاسه‌ت و ژیان و كو‌لتور خه‌ڵكی توشی تهریكخستنهوه كردوه و كۆدی هاوبه‌شی نێوان كۆچبه‌ران بونی نییه.
سبه‌ی: بۆ وەک کەسێکی سەربەخۆ بەشدار نەبوی؟ خۆت تێکەڵکردوە بە پارتی سەوز؟ بۆ لە لیستی پارتێکی خاوەن نفوزتردا تێکەڵ نەبویت؟
عەزیز شێخانی: ئه‌ندامبون له حیزبێكدا له رۆژئاوا تهنگهبهریهكی زۆر بۆ تاك و ئازادییه‌كانی تاك پێكناهێنێ. هه‌رچه‌نده ئه‌ندام پێویسته یاسا و رێساكان بپارێزێ و له‌به‌رچاو بگرێ، به‌ڵام ئازادی ده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن به‌رته‌سك ناكرێنه‌وه. وه‌ك ئه‌ندامێك لێره و له كوردستانیش هه‌میشه له به‌ستێنێكی به‌رفراوانتر خوێندنه‌وه‌م بۆ روداوه‌كان كردوه، چونكه حیزب بۆ من ئامانج نه‌بوه و نییه. كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای فینله‌ندی له‌وه دایه، كه بۆ كۆچبه‌ره‌كان زۆربه‌ی حیزبه‌كان وه‌كو یه‌كن. بۆ وێنه كۆچبه‌ر له ریزی گه‌وره‌ترین حیزبه‌كانیشدا هه‌بون و هه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست نه‌هێناوه. له رۆژانی رابردو له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بۆ وێنه ئه‌ندامی حیزبی فینله‌ندییه ره‌سه‌نه‌كان و سۆسیال دیموكڕاتهكان پرسیاریان ده‌كرد، كه خۆزگه له ریزی ئێمه‌دا خۆت كاندیدا كردبا. پرسیارم لێ‌كردن، كه خۆ كه‌سانی دیكه له لیستی ئێوه‌دا هه‌ن، بۆچی هه‌تا ئه‌مڕۆ جێگه و پێگه‌ی شیاویان پێندراوه. به‌شێك له حیزبه‌كان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆر له كاتی ههڵبژارتنهكاندا كۆچبه‌رێك ده‌خه‌نه لیستی كاندیده‌كانه‌وه. من له سه‌ره‌تاوه به ده‌نگدان و به وه‌رگرتنی ده‌نگی ئه‌ندامان هاتومه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه و قبوڵی ئه‌وه‌م نه‌كردوه، كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆچبهرم، ناوم له لیستی به‌ربژێره‌كاندا بنوسرێ. كێشه‌ی ئێمه له فینله‌ند كێشه‌ی تێڕوانینی زۆرایه‌تی خه‌ڵك و به حیزبهكانیشهوه به‌رامبه‌ر به بونی كۆچبه‌رانه. كۆچبه‌ر لێره ته‌نیا وه‌ك میوان و مرۆڤێك چاوی لێدكرێ، كه ده‌بێ زۆر شوكر بێ به ژیان له‌و وڵاته. زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌ڵێ، كه تو ژیانت لێره پارێزرا و ژیان و نانت هه‌بو، داوای چ شتێكی دیكه ده‌كه‌ی؟
سبه‌ی: پارتەکەت تا چەند چانسی بردنەوەی لەم هەڵبژاردنەدا هەیە؟
عەزیز شێخانی: سه‌وزه‌كان له خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وجاره‌دا ده‌توانن ده‌نگی زۆرتر وه‌رگرن، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه رێژه‌ییه و ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی، كه وه‌رچه‌رخانێك له به‌ستێن و سیستمی ده‌سه‌ڵات و حیزبه سیاسییه‌كاندا دروست بكا. میدیای فینله‌ندی له ماوه‌ی ساڵی رابردودا زیاتر كاری به قازانجی ئه‌و حیزبه كردوه، كه سیاسه‌تێكی دژ به كۆچبه‌رانیان هه‌یه. به كرده‌وه سیاسه‌تی میدیا له فینله‌ند له ماوه‌ی ساڵی رابردو ئه‌وه بوه، كه كار له سه‌ر دیارده نهرێنیهكانی كۆچبه‌ران بكا. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به لای زۆربه‌ی چاوهدێرهكانهوه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو.
سبه‌ی: کێ لەم هەڵبژاردنەدا پشتوپەنای دارایت بوە؟
عەزیز شێخانی: قورسایی هه‌ره‌زۆری هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن له سه‌ر شان و پیلی خۆم بوه. به پاشه‌كه‌وتی خۆم و هه‌روه‌ها قه‌رزكردنی بڕه دراوێك له بانك هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنم هه‌تا ئه‌مڕۆ هێناوه. جێگای خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بكرێ كه ژماره‌یه‌ك دۆست و ناسیاو به گوێره‌ی توانا یارمه‌تیده‌ر بون. ده‌ستخۆشی له یه‌كێك له براكانم و ئه‌و فینلهندیانه ده‌كه‌م، كه له‌و باره‌وه یارمه‌تیده‌ر بون. جێگای ئاماژه‌پێكردنه، كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و شاره‌داری و حیزبه‌وه هیچ جۆره یارمه‌تییه‌ك نه‌كراوین. ته‌نانه‌ت وه‌ك به‌ربژێرێك بڕی ٥٠٠ یۆرۆم خستۆته سه‌ر ژماره‌ی حیسابی سه‌وزه‌كان. ژماره‌یه‌ك له حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان له‌و پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تی به‌ربژێره‌كانیان كردوه، به‌ڵام حیزبی سه‌وزه‌كان له‌و باره‌وه كارێكی نه‌كردوه.
سێ پاڵێوراوی کورد بۆ هه‌ڵبژاردنی فینله‌ند