راپۆرتی: به‌هادین یوسف و هه‌ستیار قادر
كورد‌و توركمانه‌كان به ترسه‌وه له ده‌ره‌نجامی به‌شداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك، به‌پێی ماده‌ی 140 دهڕواننو عه‌ره‌به‌كانیش دژی ئه‌وه‌ن كێشه‌كه به‌نێوده‌وڵه‌تی بكرێت‌و هه‌روه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ش به رێككه‌وتنی عێراقییه‌كان ده‌زانن نه‌ك په‌نابردنه به‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
دوای پێشنیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بۆ شه‌ش مانگ‌و هاتنه ناوه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی هونهریو لۆجستی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركوك جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق وتی: "له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری 1770، كێشه‌ی ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین"، ئه‌مه‌ش ترس‌و نیگه‌رانیی ئه‌و لای كورد دروست ده‌كات كه كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ماده‌ی 140 بكرێته كێشه‌یه‌كی نێودهوڵهتییو به قازانجی كورد نه‌شكێته‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌می بڕیاری (1770)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه له 10ی مانگی ئابی 2007 ده‌رچووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق هاوكاریی‌و پێشنیار‌و راوێژ پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراقی بكات له بواره‌كانی هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی جهماوهرییو پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستورو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكییه ناوخۆیی‌و سنوورییه‌كان‌و دانوستانه هه‌رێمییه‌كان سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئاسایشی سنوور‌و وزه‌و ئاوارهكانو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ‌و موڵكی خۆیان به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه.
په‌رله‌مانتار تانیا ته‌ڵعه‌ت گلی، نوێنه‌ری كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه واقیعه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی عێراق نه‌یتوانیوه كێشه‌كه وه‌ك كێشه‌یه‌كی عێراقی چاره‌سه‌ر بكات، به‌پێویستی ده‌زانێت كورد كاربكات بۆ په‌یداكردنی دۆست‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه "ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ش به نێوده‌وڵه‌تیی بكرێت".
نوێنه‌رانی عه‌ره‌بیش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دژی هاتنه ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكاننو له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دڵنیا نین، محه‌مه‌د خه‌لیل، ئه‌ندامی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له‌دژی ده‌ستێوه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له كێشه‌ی كهركوكداو پێیوایه ئه‌و رێكخراوه كێشه‌كان پشتگوێ َدهخاتو ده‌ستی ده‌ستی پێوه دهكاتو كاتێكی زۆریش ده‌خاێنێت. تانیا ته‌لعه‌ت ده‌پرسێت بۆچی ئێمه له‌نێو خۆماندا رێكنه‌كه‌وین له‌بری ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رینه به‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؟هه‌روه‌ك ده‌ڵێ له دژی ئه‌وه‌ین كێشه‌ی كه‌ركوك به نێوده‌وڵه‌تیی بكرێت.
به رای چاودێرانی ماده‌ی 140 به‌شداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها هاوكاریكردنی عێراقییه‌كانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و هاوكاری هونهرییو ته‌كنیكیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، نه‌ك كێشه‌كه‌یان بدرێته دهستو خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، خالید شوانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاودێری جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كێشه‌ی كه‌ركوك نادرێته ده‌ستی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو رۆڵیان ته‌نها هاوكاری هونه‌ریی دهبێتو ئه‌و وتی: "ئه‌گه‌ر پێویست بوو پرسیان پێده‌كرێت له شێوازی ئاماركردنو ریفراندۆم‌و چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووره ئیدارییهكانو سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی ده‌وریان تیادا هه‌بووه، نه‌ك خۆی هه‌ڵسێت به جێبه‌جێكردنی ماده‌كه".
سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ماده‌ی 1770ی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو ئاستی به نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌كه ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك روونیكرده‌وه بڕیاری (1770)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رێ به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات كه له هه‌ندێك دۆسیه‌ی جیاجیادا هاوكاری پێشكه‌ش به عێراق بكات، یان له رێگای هاوكاری لۆجستی‌و هونه‌رییه‌وه یان له رێگای راسپارده‌و پێشنیاره‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك كێشه‌یه‌كی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات به‌و پێیه‌ی كه ئه‌و رێكخراوه په‌یوه‌ست نییه به قاڵبێكی كاتییهوهو كێشه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه.
ئاوات هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌شداریكردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كێشه‌ی كه‌ركوكدا جۆرێكه له به نێوده‌وڵه‌تی كردنی كه‌ركوك، چونكه به‌شداری كردنی لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی باڵای وه‌ك نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو رێكخراوی یونامی به‌شداری تیادا ده‌كات كه به‌رنامه‌و ستراتیژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
به لای لایه‌نه توركمانه‌كانیشه‌وه ئێستا كێشه‌ی كه‌ركوك له عێراق ده‌رچووه‌و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش رۆڵی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا، عه‌لی مه‌هدی، سه‌رۆكی گروپی توركمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وای ده‌بینێت كێشه‌ی كه‌ركوك له چوارچێوه عێراقییه‌كه‌ی ده‌رچووه‌و بووه‌ته كێشه‌یه‌كی نێودهوڵهتییو ئێستا توركیا‌و ئێران‌و یه‌كێـتی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا ههڵوێستو تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌یه. عه‌لی مه‌هدی وه‌ك هاونهتهوهییهكانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه پارێزگاكه بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ "كردنی كه‌ركوك به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك میكانیزمێك بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی شاری كه‌ركوك چاره‌سه‌رێكی گونجاوی كێشه‌كه‌یه. ئه‌و پێی وانییه درێژكدنهوهی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بۆ شه‌ش مانگی تر چاره‌سه‌رێكی شیاوی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بێت‌و له‌و روه‌وه ده‌ڵێ" پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماده‌ی (140)یش بۆ 6 مانگی تر باش نییه، چونكه پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی شاری كه‌ركوك نه‌ك به (6) مانگ، به (6) ساڵیش نایه‌ته‌دی".
شاره‌زایانی كێشه‌كه پێیانوایه كاتێك كێشه‌یه‌ك ده‌درێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌و كێشه‌یه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ری بۆ نهكرابێتو یاسایه‌كی بۆ دانه‌نرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌ركوك یاسا‌و ئالییهتو كاتی بۆ دانراوه‌و جه‌مسه‌ره‌كانی كێشه‌كه‌ش له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی رێككه‌وتوون.
عومه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریم، شاره‌زا له كێشه‌ی كورد له‌و بڕوایه‌دایه ماده‌ی 140 بڕاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته یاسا‌و كات‌و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بۆ دانراوه، بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌دا به هۆكارێك بۆ گومانكردن ده‌زانێت، عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كێشه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌و هاوكێشه‌یه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن ده‌درێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام له عێراق رێككه‌وتنه‌كه خراوه‌ته ده‌ستوره‌وه‌و ده‌نگی بۆ دراوه "بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناو كێشه‌كه نابێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماده‌كه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماده‌كه‌و ئه‌و كاته لایه‌نه‌كانی تری عێراق دێنه ناوه‌وه، تا ئێستا كێرڤی قورسایی كورد له عێراق به‌ره‌و هه‌ڵكشان بووه، ئێستا ئه‌و كێرڤه به‌ره‌و داكشان ده‌ڕوات، له رووی جیهانییه‌وه‌و له رووی ناوخۆییه‌وه قورسایی كورد له داكشاندایه، تا زه‌مه‌نیش بڕوات لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵكشان دهڕواتو ورده ورده وای لێدێت ئه‌و كێشه‌یه مسداقییهت له‌ده‌ست بدات".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌كه بدرێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و كێشه‌یه سارد ناكرێته‌وه، تانیا ته‌ڵعه‌ت پێیوایه "دۆسیه‌كه له عێراقدا خۆی مردووه، هه‌رچۆنێك بێت له ناوخۆی عێراق خه‌ڵك هه‌یه دژی ماده‌كه‌و دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوكن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌بێت په‌یوه‌ندی خۆمان فراوانتر بكه‌ین تا له‌ژێر ده‌سه‌ڵات یان ئاڵای ئه‌واندا چاره‌سه‌ری بكه‌ین، یان ئێستا بتوانین كاریگه‌ری وامان هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هه‌ر سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه له چوارچێوه‌ی عێراقدا".
به رای عومه‌ر محه‌مه‌د به‌شداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆرێك له درێژكردنه‌وه‌ی كات‌و ده‌ستی ده‌ستی كردن‌و دواخستنهو ئه‌وه‌ش به باش نازانێت "ئه‌زموونمان هه‌یه، له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌و باره‌دا خستیان كه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراقدا بێت، له كاتێكدا ئه‌و كێشه‌یه لیژنه‌یه‌كی باڵای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دانرابوو راسته‌وخۆ خۆیان راپرسیان كرد، به‌ڵام به جۆرێك كردیان كه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق‌و به‌ریتانیادا بێت ".
به بۆچوونی چاودێرانی سیاسی له ئێستادا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)دا حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ن كه له په‌رله‌مانی عێراقدان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد له په‌رله‌ماندا به ده‌ستبه‌تاڵی بێـته‌وه باشتره یان لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی گوێ له داخوازییه‌كانی بگرێت، ئاوات محه‌مه‌د وتی: هاتنه ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شتێكی باشه‌و ره‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی له‌سه‌ره‌و له هه‌مان كاتدا به باشی ده‌زانێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نی بڕیارده‌ر نه‌بێت له كێشه‌ی كهركوكداو كاری ته‌نها پێشكه‌شكردنی راسپارده بێـت.
محه‌مه‌د خه‌لیل ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه ده‌ستوری عێراق رێی به نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی داوه كه به ناچاریی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه په‌نا ببرێتـه به‌ریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان "كێشه نابێت ئه‌گه‌ر به‌شداربوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كێشه‌ی كه‌ركوكدا ته‌نها ئامۆژگاری بێت".
ده‌رباره‌ی ئاستی كارایی نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو رۆڵی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تانیا گلی وتی: "ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ری كورد بوون له لیژنه‌ی باڵا كاری باشیان كردووه، به‌ڵام ئه‌و فشاره سیاسییه‌ی كه پێویست بوو بیكه‌ین، نهمانكردووه، ده‌بوو لهسهرووترهوه ئه‌وه‌مان بكردایه".
عومه‌ر محه‌مه‌د باوه‌ڕی به‌وه‌نییه كورد سه‌ركه‌توو بێت له‌شه‌ڕی دیبلۆماسییو ئاماژه به‌وه ده‌كات "ئه‌و پشتیوانیانه‌ی هه‌یه به‌ره‌و دواوه دێت‌و سیاسه‌تی سه‌ركه‌توو نابینرێت له مه‌سه‌له‌ی كورد بهگشتیو 140ی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی، لایه‌نه‌كانی دژی كوردیش هه‌ڵوێسته‌كانیان به روونتر دیاره كه دژایه‌تی ده‌كه‌ن".