راپۆرتی: شه‌نكار عه‌بدوڵا
له‌دوای ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی خۆی هه‌بوه، كرانه‌وه‌ی سنوره‌كان به‌ڕوی ده‌وڵه‌تاندا، رۆژ له‌دوای رۆژ له‌شفرۆشی زیاد كردوه، له‌شفرۆشی له ئێستادا بوه‌ته دیارده و سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌شفرۆشی زیانی گه‌وره‌ی مادی و مه‌عنه‌وی به‌كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته هۆی وێرانكردنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كان، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌م له‌ڕوی ئابوری و ته‌ندروستی و ئاینیه‌وه زیانی گه‌وره‌ی به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌م پێچه‌وانه‌ی دابونه‌ریتی كورده‌وارییه، بواریش خۆش ده‌كات بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌ندێ له‌بانده‌كانی له‌شفرۆشی خه‌ریكی كاری سیخوڕی ده‌بن.
له‌شفرۆشی وێرای ئه‌وه‌ی دژ به بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی ده‌ستوری عێراق و یاسای سزادانی عێراقی و له یاسای ژماره 8ی ساڵی 1988ی قه‌ڵاچۆكردنی له‌شفرۆشیدا به تاوان ناسراوه و له‌هه‌ردو یاساكه‌شدا سزای توند بۆ ئه‌نجامده‌ر و هاوكاران و خاوه‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ئه‌م كاره‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت دانراوه.
له‌شفرۆشی له هه‌رێمی كوردستان
هه‌رسێ شاره گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و ئارامیه‌ی له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه هه‌یه‌تی، له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌شفرۆشه‌كان كردویانه به‌بنكه‌ی خۆیان.
عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا كه له ژماره283ی به‌رواری 12-7- 2011 بڵاوكراوه‌ته، ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه، له سلێمانی ساڵی پار 270 ماڵه قه‌ره‌ج هه‌بوه كه كاری له‌شفرۆشی تێداكراوه، هه‌روه‌ها 132 ماڵ له‌ناو شاردابون له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كاندا و هه‌ندێكیان له‌ناو گه‌ڕه‌كه راقیه‌كاندا، كه به هه‌میشه‌یی هه‌ر ماڵێك 5 یان 6 ئافره‌تی تێدا بوه، ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه ئێمه ئاگادارین جگه له‌شتی زۆر نهێنی تر.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سبه‌ی له هه‌ولێریش له‌شفرۆشی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بونی هه‌یه، تائێستا مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌م دیارده‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبوه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست نیه.
له‌نجه عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای وارڤین و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری وارڤین به سبه‌ی راگه‌یاند: كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌بونی له‌شفرۆشی له هه‌ولێر بكات، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئێمه له‌ده‌زگای وارڤین هه‌ندێكیان خه‌ڵكی هه‌ولێرن و هه‌ندێكی تریان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه دێنه هه‌ولێر و كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، باندی له‌شفرۆشیش هه‌یه، كه زۆربه‌یان له‌ده‌وروبه‌ری هه‌ولێرو گه‌ڕه‌كی عه‌ینكاوه نیشته‌جێن، واته له ماڵه‌كان و هه‌ندێ شوێنی گشتیه‌كان ئه‌وه‌ی كه به‌دوای ئه‌م كارانه‌وه بێت به‌باشی ده‌زانێت له‌كوێ هه‌یه، به‌شێكی تریان له‌ناوشاردان له‌ماڵه‌كانه‌وه به‌شاراوه‌یی له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه هه‌ندێك له له‌شفرۆشه‌كان ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین حكومه‌ت له مه‌ترسیه‌كانی له‌شفرۆشی خۆی تێناگه‌یه‌نێت، نازانێت چ مه‌ترسیه‌كی هه‌یه، هه‌ندێجاریش ته‌نها ژنه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێناچێت ئازادییان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌رپرسی گه‌وره‌ش هه‌یه خه‌ریكی كاری له‌ش كڕینه ئه‌مانه كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری وارڤین ئه‌وه‌شی وت: قێزه‌ونترین كار ئه‌وه‌یه كه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ره‌ش پێسته‌كان (ئه‌سیوپی و به‌نگلادیشی) كه‌دوای ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌یان ده‌رده‌كرێن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر له‌شفرۆشی، به‌ئاشكرا دیارن له عه‌ینكاوه، زۆرجار كه‌یسی واڕویداوه كه‌سكیان پڕبوه، بۆیه حكومه‌ت تائێستا چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ی نه‌كردوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بونی شوێنی له‌شفرۆشی له هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه و به سبه‌ی راگه‌یاند: له‌هه‌ولێر هیچ شوێنێكی ئاشكرا نیه له‌شفرۆشی تێدا بكرێت، ره‌نگه به‌نهێنی هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌ركوێدا بزانین هه‌یه له‌رێگه‌ی یاساوه روبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه. وتیشی: هه‌ولێر خاوێنه له‌بواری له‌شفرۆشیه‌وه، به‌ڵام له به‌غداده‌وه دێن، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سبه‌ی دهۆكیش وه‌ك شاره‌كانی تری كوردستان بێبه‌ش نیه له له‌شفرۆشی، شێروان شێروانی رۆژنامه‌نوس و دانیشتوی ده‌ڤه‌ری بادینان به سبه‌ی راگه‌یاند: جاران له ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگ له‌شفرۆشی هه‌بو له دو ئوتێل، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه قبوڵی ئه‌وه‌یان نه‌كرد و ئوتێله‌كانیان و سوتاند و ده‌ریانكردن، دواتریش له‌شفرۆشی له دهۆك و بادینان وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێر نیه، چونكه له‌بادینان هێزی عه‌شاریه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی زه‌قتره، بۆیه به نامۆتر سه‌یری ئه‌و شته ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌شفرۆشه‌كان چونه دهۆك، ئێستا له‌م شاره‌دا په‌رته‌وازه بون.
وتیشی: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بو له‌هه‌ندێ شوقه‌ی دهۆكدابن، به‌ڵام ئه‌م شوقانه زیاتر مه‌سیحی و عه‌ره‌بی تێدایه، له‌وێش خه‌ڵك پێیان زانی حكومه‌ت په‌رته‌وازه‌ی كردون، بۆیه ئێستا له دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌ست پێناكرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه هه‌یه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌وه‌شی وت: له‌زاخۆ چه‌ند شوێنێكی له‌شفرۆشی تێدایه حكومه‌ت ئاگاداره، هه‌تا شوێنی ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌م له‌شفرۆشانه له‌سه‌ره‌تای ده‌روازه‌ی شاری زاخۆدایه، به‌ڵام هه‌مویان عه‌ره‌بن، چونكه له زاخۆ ناوچه‌یه‌كی سنورییه خه‌ڵكی بێگانه زۆر هاتوچۆی بۆی ده‌كات بۆیه له‌وێ كۆنتڕۆڵ ناكرێت.
دواجار ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌وه‌شی وت: له‌ئێستادا سێ شوێنی مه‌ساج كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه بۆ له‌شفرۆشی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌داهاتودا زیاتر بێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه لیوا وه‌عدوڵا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك به سبه‌ی راگه‌یاند: له‌چه‌ند ساڵی رابردو له‌شفرۆشی له دهۆك هه‌بو، به‌ڵام ئێستا هیچ شوێنێكی ئاشكرا نیه له‌دهۆك وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێر، ره‌نگه له‌ماڵاندا به‌نهێنی خه‌ریكی ئه‌و كاره‌بن، به‌ڵام ئێمه هه‌ر شوێنێك بزانین ئه‌و كاره‌ی تێدا ده‌كرێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، دو مانگێك به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستییه‌وه نوسراومان بۆ كرا تا هاوكارییان بكه‌ین، بۆ دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێن و ماڵانه‌ی كه كاری له‌شفرۆشی تێدا ده‌كرێت تا به شێوازێكی مرۆڤانه ته‌سلیم به‌وان بكرێن و ئه‌وانیش پشكنینیان بۆ بكه‌ن، گه‌ر له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بو، ئازاد بكرێن و به‌و مه‌رجانه‌ی دیاری ده‌كرێن خه‌ریكی كاری خۆیان بن، بۆ ئه‌مه داوامان له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت و به‌پێی یاسا یان رێنماییه‌ك ئه‌وكاره بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا.
وتیشی: وه‌ك به‌شێك له‌سروشتی ئینسان ته‌ماشای ده‌كه‌ین گه‌ر به مه‌به‌ستی ئاره‌زو بێت یان پاره په‌یداكردن یان هه‌رشتێكی تر ئاساییه، به‌ڵام رێكبخرێت، ئه‌م كه‌سانه پۆلێن بكرێن و پله‌به‌ندییان بۆ بكرێت و چاودێری بكرێن، شوێنی تایبه‌تیان هه‌بێت به به‌رده‌وامی پشكنینیان بۆ بكرێت، گه‌نجی ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده ساڵ نه‌توانێت بچێته ئه‌و ماڵانه و لێیان قه‌ده‌غه بكرێت، پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی ورد ده‌ربكات تا لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ دابنرێت كه نوێنه‌ری ئاسایش و ته‌ندروستی و پۆلیس تێدابێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: كێشه‌ی ئێمه یاساییه، چونكه هه‌ندێك ئیجرائات هه‌یه یاسا بۆی دیاریكردوین كه ته‌ده‌خولی تێدا بكه‌ین، له‌وانه ته‌جه‌سوس، تیرۆر، ته‌زویر، ئاسار و كۆمه‌ڵێك جه‌رائیمی تر، به‌ڵام بۆ ئه‌م كارانه‌ی تر ده‌ستمان به‌ستراوه له‌كاتێكدا وڵات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی گه‌وره‌دایه و به بڕوای من ئێمه‌ش وه‌ك داموده‌زگایه‌كی ئه‌منی ته‌نها به‌رپرس نین له‌و شته ئه‌منیه به‌حتانه، به‌ڵكو ته‌ندروستی به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌منیه‌تی ئینسانه. ئێمه داوامانكرد له داواكاری گشتی و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كردن بۆ زۆربونی ئه‌و له‌شفرۆشانه كه پێویستیان به رێكخستن و كۆنترۆڵكردن هه‌یه، ئه‌وان رایان وابو كه به‌پێی یاس مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و بخرێنه زیندانه‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌مه چاره‌سه‌ر نیه، چونكه ئه‌وانیش مافی خۆیانه و سروشتییه و له‌دنیادا هه‌یه.
هۆكار و مه‌ترسیه‌كانی له‌شفرۆشی له هه‌رێمی كوردستان
گه‌مارۆی ئابوری لایه‌نی مادی و ئه‌وشتانه‌وه زیاتر له‌شفرۆشی په‌یدا ده‌بێت، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌هۆی ئارامی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌م دیارده‌یه به‌ته‌واوه‌تی ته‌شه‌نه‌ی كردوه، ئینجا زیاتر له2 ملیۆن بێوه‌ژن له‌عێراقدا هه‌یه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر فراوانبونی دیارده‌ی له‌شفرۆشی، هه‌روه‌ها كراوه‌ی كرانه‌وه‌ی سنوره‌كانی كوردستان به‌روی گه‌شتیاراندا و سه‌فه‌ركردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، كرانه‌وه‌ی كه‌لتوری كوردستان تاڕاده‌یه‌ك نه‌رمی نوێنراون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر خاڵس قادر رایگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستاندا 19 حاڵه‌تی توشبو به نه‌خۆشیی ئه‌یدز هه‌یه كه 4یان مردون و 15یشیان ماون، جگه له‌مه 71 حاڵه‌تی دیكه‌یش هه‌بون كه بیانی بون و ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
وتیشی: زۆربونی كاری له‌شفرۆشی، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی ئایدز له كوردستان و جگه له‌مه‌ش هاتنی كرێكاری بیانی، زۆربونی گه‌شته‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دراوسێیه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتگه‌لێك كه نه‌خۆشییه‌كه تێیاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گه‌شه‌ی سه‌ندوه، چه‌ند هۆكارێكن كه هه‌ڕه‌شه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پشكنینی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێت و جگه له‌مه‌ش له هه‌مو شاره‌كانی كوردستاندا هۆبه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌یدز هه‌یه، كه كاره‌كانی پێوه‌ندیدار به ئه‌یدز وه‌كو پشكنین و كاری هۆشیاركردنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون بۆ توشبوانی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
كاردانه‌وه‌كانی خانه له‌شفرۆشیه‌كان
له‌دوای دیداره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و ئاشكراكردنی خانه‌كانی له‌شفرۆشی به‌چه‌ندان شێوه كه‌مپه‌ین و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌خانه‌كانی له‌شفرۆشی ده‌ستی پێكردوه و داوای داخستن و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن به‌م كاره هه‌ڵده‌سن، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تی 21 رێكخراو و كه‌سایه‌تی ده‌كات له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای رێوشوێنی یاسای له‌دژی ئه‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ن، له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتوه، زه‌نگێكی ترسناكیشه بۆ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان كه‌سه‌رجه‌م ئاسایشه‌كانی تری وڵاتی پێوه به‌نده، بۆیه خۆمان به‌دڵسۆزی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌زانین و چه‌ندین ساڵه كار بۆنه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كه‌ین، وێرای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی بون و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده قێزه‌ونه ده‌كه‌ین داواكاریشین ده‌سه‌ڵات كار بۆ كه‌مكردنه‌وه و بنه‌بڕكردنی له‌شفرۆشی بكات.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كانی شوێنی له‌شفرۆشی له ٢٠-٧-٢٠١١ له شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مه‌ده‌نی و زانای ئایینی و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس كه‌مپینێك بۆ دژایه‌تی به یاساییكردنی له‌شفرۆشی راگه‌یاند به‌ناوی (خانه‌كانی له‌شفرۆشی دابخه‌ن).
فه‌خره‌دین قادر سه‌رۆكی كه‌مپینه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: ئامانج له‌م كه‌مپینه دروستكردنی كۆده‌نگییه دژی به یاساییكردنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له كوردستاندا، بۆئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستاندا یاسایه‌ك ده‌ربكرێت قه‌ده‌غه‌ی له‌شفرۆشی بكات، له‌بری ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت به‌یاس رێكبخرێت به یاسا قه‌ده‌غه‌بكرێت.
وتیشی: بۆئه‌وه‌ی به‌رگریه‌كی ئه‌خلاقی و نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیانی دروست بێت له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه كه‌له‌ئێستادا به‌ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.
هه‌ر له‌وباره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند: شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌و كارانه نادات، بۆیه پێشتریش پشتیوانیمان له پڕۆژه یاسایی لیژنه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و دیارده‌یه، ئێستاش پێمانوایه یاسایه‌ك ده‌ربچێت ئه‌م دیارده‌یه قه‌ده‌غه بكات، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینی‌و ئه‌منی‌و بگره سیاسیشمانه‌وه هه‌یه.
وتیشی: به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی و رێگیری له‌م هه‌وڵه‌ی به‌یاساكردنی، ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی هه‌مومانه.
كوێستان عه‌بدوڵا، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی له‌شفرۆشی له هه‌رێمی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌ساڵی 2010 پرۆژه یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێشه‌كه‌شكرا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شفرۆشی و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆكرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن لیستی زۆرینه‌وه ره‌تكرایه‌وه دواخرا بۆ كاتێكی دیكه، بۆ دوه‌مجار كه پرۆژه یاساكه هێنرایه په‌رله‌مان گفتوگۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ركرا، هه‌ر ئه‌و كات ئۆپۆزسیۆن باسی ئه‌وه‌یان كرد كه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌موشاره‌كانی كوردستان واته ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه چه‌ند روداوێك كه رۆژنامه‌كان خۆیان باسیان كردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌زۆرینه جارێكی دیكه یاساكه‌ی به‌ته‌واوی ره‌تكرده‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی كه له یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی‌دا هه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌یه له‌شفرۆشی به‌تاوان حساب ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه له‌شفرۆشی به‌یه‌كێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌یه‌كه‌یه‌وه بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت: بۆ نه‌هێششتنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی ده‌بێت یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ركرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه زۆر زیادی كردوه و بۆته‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، دو‌ریش نیه بۆكاری سیخوڕی به‌كاربهێنرێت، بۆیه ده‌بێت یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ربكرێت بۆ بنبڕكردنی.
كوێستان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له‌رێگه‌ی كارئاسانی حكومه‌ته‌وه ده‌بێت به‌كارئاسانی بۆ هاوسه‌رگیری گه‌نجان، ئه‌گه‌ر گه‌نج هاوسه‌ری هه‌بێت و ژیانێكی ئاسوده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی قه‌ت په‌نا نابات بۆ له‌شفرۆش.
دكتۆره عالیه فه‌ره‌ج مامۆستای زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕ له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌باره‌ی زیادبونی شوێنی له‌شفرۆشی له هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی وتی: دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌ڕوی زانستییه‌وه هیچ جێكه‌وته‌یه‌كی ئیجابی تێدا نیه و له‌سه‌ر حیسابی كه‌رامه‌تی ئافره‌ته.
وتیشی: "جێكه‌وته سلبیه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه به‌پێی قوَناغه‌كانی ته‌مه‌ن زۆرخراپه بۆ نمونه له‌سه‌ر منداڵ كاریگه‌ریه‌كی سلبی هه‌یه و له قۆناغی هه‌رزه‌كاریشدا به‌هۆی تێكچونی هۆرمۆناتی منداڵه‌وه چ كوڕ یان كچ كاتێك ئاڕاسته ده‌بن به‌ره‌و لادان یان گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه لابده‌ن، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ربۆیه بونی سه‌نته‌ره‌كانی له‌شفرۆشی له‌هه‌ر واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆخۆی هه‌لێكه پێشكه‌ش ده‌كرێت به هه‌رزه‌كاره‌كان بۆ لادان".
مامۆستاكه‌ی زانكۆ ئاشكراشی كرد، بونی ئه‌م دیارده‌یه متمانه له‌ناو خێزانه‌كاندا كه‌م ده‌كاته‌وه و په‌یوه‌ندییه خزمایه‌تی و خێزانیه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، چونكه ئاسایشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه كه‌تاك تیایدا پارێزراو بێت، ئه‌و مامۆستایه وتیشی: "چوارده وڵات گه‌ڕاوم ته‌نها له‌شاره گه‌وره‌كاندا و به‌تایبه‌تی له پایته‌خته‌كانیاندا ئه‌م سه‌نته‌رانه بونیان هه‌یه وه‌ك قاهیره، ئه‌ویش له‌جێگه‌یه‌كی تایبه‌تیدا و به‌پێی یاساش رێكخراون ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێكی تردا ئه‌و سه‌نته‌رانه بونیان هه‌بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه داده‌خرێن و روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه نه‌ك له شارێكی بچوكی وه‌ك سلێمانیدا كه دانیشتوانه‌كه‌ی ناگاته 2 ملیۆن كه‌س".
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری دیارده‌ی له‌شفرۆشی، عالیه فه‌ره‌ج وتی: به‌رپرسیاریه‌ته‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت و ئیداره‌ی ئه‌و جێگه‌یه و پێویسته داتایه‌كی ته‌واو له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن كێن؟ قه‌ره‌جن یان كوردن یان عه‌ره‌بن و له‌روی بژێویه‌وه هه‌ژارن یان ته‌نها وه‌ك پیشه‌یه‌ك ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌روه‌ها خێزان و سه‌نته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به‌پله‌ی دوه‌م به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سامان سیوه‌یلی توێژه‌ری ده‌رونی و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌تائێستا كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نیه ئه‌ركی زۆر له‌پێشینه‌تری هه‌یه، بۆیه له‌ئێستادا سه‌رقاڵكردنی گه‌نجان و لاوان به‌م كاراوه گرفتی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دروست ده‌كات، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌ش راسته كه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك نیه به‌ده‌ربێت له دیارده‌ی له‌شفرۆشی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆیه پێویسته له‌ئێستادا به‌گژ ئه‌م دیارده‌یه‌دا بچینه‌وه، ئه‌وه‌ش رونه كه‌ناتوانین بنبڕی بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته زه‌مینه‌ی بۆ خۆش نه‌كه‌ین، چونكه به‌یاسایكردنی ئه‌م دیارده‌یه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دیارده‌یه به‌یاسا رێكبخرێت، ئه‌و توێژه‌ره ده‌رونیه وتی: له‌شفرۆشی له‌هه‌ندێ له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان به‌یاسا رێكخراوه و به‌كار ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و باج ده‌ده‌ن به حكومه‌ت، به‌ڵام ئایا له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانرێت ئه‌مه به‌باج ئه‌ژمار بكرێت؟ بێگومان نه‌خێر.
وتیشی: په‌نابردن بۆ له‌شفرۆشی وا له گه‌نج ده‌كات بیر له‌چونه ژیانی هاوسه‌رگیریش نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی كات و پاره‌یه، كڕینی نه‌خۆشیه، هه‌روه‌ها تێڕوانینی بۆ هه‌مو مێینه‌یه‌ك خراپ ده‌بێت هه‌تا له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆشی، چونكه توشی جۆرێك له‌دڵپیسی ده‌كات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ستكردن به‌گوناهی كه ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕوی ئاینی و هه‌م له‌ڕوی ویژدانیه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بكه‌ری ئه‌م كاره.
ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده‌یه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راوێژی خێزانی وتی: ئه‌م دیارده‌یه له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌یه، به‌ڵام له سلێمانی زیارتره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كرانه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌یه، ئینجا بونی له‌شفرشی ته‌نها ئه‌م ئاماره‌ی ئاسایشی سلێمانی نیه، به‌ڵكو ئاسایشی سلێمانی باسی گروپ و بانده‌كانی كردوه، ئه‌گینا له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌م هه‌رێمه‌دا خه‌ریكی له‌شفرۆشتن و له‌شكڕین بن.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئێمه له‌خاوه‌ن ته‌كسی و دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ر و جوانكارییه‌كان بپرسین ئه‌وكات بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌م شوێنانه سێكس به‌نهێنی چه‌نده ده‌كرێت، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له‌شفرۆشین، چونكه له‌به‌رامبه‌ر ماده‌دایه، ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ر له‌م دۆخه‌دا، سامان سیوه‌یلی وتی: بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه پێویسته هانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بده‌ین، ئه‌مه دروستترین رێگایه و به‌رهه‌می بۆ حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاشی ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێستا كه‌مپه‌ینی داخستنی خانه‌كانی له‌شفرۆشی گه‌شتوه‌ته مزگه‌وته‌كان و دوای نوێژی هه‌ینی بانگه‌شه بۆ واژوكردن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌شفرۆشی دابخرێت.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و له‌رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه ته‌واوی خانه‌كانی له‌شفرۆشی دابخات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه چه‌ند ئامارێكی شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی له‌سلێمانی ئاشكرا كرا‌و كه‌مپینێكیش بۆداخستنی خانه‌كانی له‌شفرۆشی راگه‌یه‌ندرا، له‌ئێستادا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی له شاری سلێمانی دابخرێن.
زانا حه‌مه‌ساڵح قایمقامی ناوه‌ندی سلێمانیش، رایگه‌یاند: سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه هه‌مو شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی دابخرێت، له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر 16 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه.
وتیشی: ئه‌و شوێن و ماڵانه مۆڵه‌تی یاساییان نییه‌و له‌ماوه‌ی رابردوشدا ئه‌وان لێپیچینه‌وه‌یان له‌و كه‌سانه كردوه، كه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی وت: له‌شه‌ش مانگی رابردودا 88 كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه و 26 ماڵیشیان داخستوه.