پێشه‌كی:
كورده‌كان گه‌وره‌ترین كه‌مینه‌ی بێ ره‌گه‌زنامه‌ن له جیهاندا، له‌گه‌ڵ 30 ملیۆن هاوڵاتی كورد كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌یه‌كی جوگرافی وڵاته‌كانی توركیا و عێراق و ئێران و سوریا ئه‌رمینیا ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وان له‌دوای عه‌ره‌ب گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ن كه ده‌كه‌ونه خۆرئاوای ئاسیاوه، زۆرینه‌ی دانیشتوانی كورد له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ناو سنوری وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا ده‌ژین كه بریتیه له عێراق، ئه‌وان گه‌لێكی موسڵمانی سونه مه‌زهه‌بن، زۆرینه‌ی گه‌لی كورد له ناوچه‌كانی هاوسنوری توركیا و عێراق و ئێران و سوریا و ئه‌رمینیا ده‌ژین.
ناوچه‌كه‌یان شوێنێكی شاخاوی باشوری خۆرئاوای ئاسایه و به كوردستان (زه‌وی كورده‌كان) ناسراوه.
نه‌ته‌وه‌كانی تر و كورده‌كانیش له‌ڕوی زمانه‌وانیه‌وه هه‌ر كه‌مینه‌ن، قسه‌كه‌رانی كورد لقێكن له لقی خێزانی (Iranic هندوئه‌وروپی)، كه زۆر نزیكه له فارسیه‌وه.
زمانی نوێی كوردی دابه‌ش ده‌بێت بۆ 2 كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی :1-كۆمه‌ڵه‌ی kurmanji،2-كۆمه‌ڵه‌ی Gurani.ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ شێوه‌زاره‌كانی تردا ته‌واوكاری یه‌كتر ده‌بن، به‌ڵام له‌هه‌مویان دیاتر و جه‌ماوه‌ری تر (Kurmanji)كه نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری كوردی ئه‌مڕۆ قسه‌ی پێده‌كه‌ن.
Kurmanjدابه‌ش بوه بۆ kurmanji باكور كه Bahdinaniیشی پێده‌وترین، كه نزیكه‌ی 15 ملیۆن كه‌س قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن،به تایبه‌ت له توركیا و سوریا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێش‌و) ئه‌ویتریان kurmanjiی باشور كه (سۆرانیشی) پێده‌وترێت و نزیكه‌ی 6 ملیۆن كه‌س قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له عێراق و ئێران.(1)
رێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ری ساڵی 1920، كه ده‌وڵه‌تانی نوێی عێراقی و سوریا و كوه‌یتی له‌سه‌ر پێكهات، كه هیچی ئه‌وتۆی نه‌مابو كورده‌كان یه‌كبخات و ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ناوچه‌كه‌دا لێبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێبه‌جێ نه‌كرا.(2)
كاتێكیش كه‌مال ئه‌تاتورك كۆتایی هێنا به رژێمی پاشایه‌تی توركیای، توركیا و ئێران و عێراق هه‌ریه‌كه‌یان رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دان نه‌نێن به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا، كورده‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا روبه‌ڕوی مامه‌ڵه‌یه‌كی توند‌و دڵڕه‌قانه بونه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ناوهێنانیان به توركی شاخاوی له هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوریدا بوه لێیان، زمانه‌كه‌یانی لێ قه‌ده‌غه‌كردن و رێگه‌ی گرت كه جلوبه‌رگی ته‌قلیدی خۆیان له شاره‌كاندا له‌به‌ر بكه‌ن و وه‌ك هێرشێكی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر كه‌لتور و رۆشنبیریان.
له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی توركیا پشتیوانی له كۆچی كورده‌كان ده‌كرد بۆ شاره‌كان، ئه‌ویش به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه شاخاویه‌كان.
توركیا به‌رده‌وام بوه له سیاسه‌تی دان پێدانه‌نانی كورد وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك، له عێراقیش كورده‌كان روبه‌ڕوی هه‌مان سیاسه‌تی له‌ناوبردن و سه‌ركوتكردن بونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كان پشتیوانیان له ئێران كرد له شه‌ڕی عێراق ئێران كرد له‌نێوان ساڵانی (01980-1988)، دواتر سه‌دام حسێن گونده‌كانی وێران و خاپوركرد به‌چه‌كی كیمیاوی.
كورده‌كان دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر‌و دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی كه‌نداو راپه‌ڕینه‌وه، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هه‌مان شێوه روبه‌ڕوی هێرش و سه‌ركوتكردنی هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق بونه‌وه، به‌هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س روه‌و سنوره‌كانی ئێران هه‌ڵاتن، له ئێستادا 5 ملیۆن كورد له عێراقدا ده‌ژین، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕینه‌وه هه‌ولێدا ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كورده‌كان دابین بكات به هێڵی 36 ناسراوه.
سه‌ره‌ڕای ئامانجی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی، ده‌كرێت بۆ 20 ملیۆن كوردیش له‌و ده‌وڵه‌ته جیاجیایانه‌دا هه‌روابێت، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش كارتێك بوه كه كورد له روانگه‌ی سێ لاینه‌وه ویستویه‌تی رۆشنایی بخاته‌سه‌ر.
1- كێشه‌ی كورد
2- په‌یوه‌ندی له‌ناوخۆی ده‌وڵه‌ت له‌نێوان كورده‌كان و حكومه‌ته‌كانی عێراق و توركیا.
3- له روانگه‌ی ئه‌و دو راسته‌وه، سنوری خۆرئاوا به‌شی ده‌وڵه‌ته ئاساییه‌كان بوه‌و كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.
كێشه‌ی كوردستان
رێگری سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردیدا، كه خۆی له زه‌وی كورده‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له‌و راسته‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه كورده‌كان و ئه‌و دابه‌شبونانه‌ی كه روبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك زۆرجار هۆكار بوه بۆ یه‌كگرتن.
كور له ئێستا خاوه‌نی زمانێكی یه‌كگرتوی خۆی نیه (به نوسین و قه‌سه‌كردن) ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینیش، ئه‌وان له‌ناوخۆیاندا هاوته‌با نین، زۆرینه‌ی كورده‌كان سونه‌مه‌زهه‌بن، به‌ڵام هه‌ندێك له كورده‌كان له عه‌له‌ویه شیعه‌كان و مه‌سیحیه‌كانن، نه‌ته‌وه‌ی كورد بچوكترین تایه‌فه‌یه‌كی وه‌ك ئێزیدیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كی مه‌سیحی وه‌ك ئاشوریه‌كان و سریانیه ئه‌رسۆدۆكسه‌كان.
ناوچه‌كانی كوردستان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چه‌ند به‌شێكی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و باكوری عێراق و باكوری خۆرئاوای ئێران و باكوری سوریا له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه كورده‌كانی تیا ده‌ژی.
ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق له‌ماده‌ی (113)دا ده‌ڵێت ئه‌م ده‌ستوره approbate دانده‌نێت به ناوچه‌ی كوردستانی ئێستاداو ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی و ئیتیحادیدا پێداوه، له‌كاتێكدا گه‌ر ئه‌و ده‌ستوره جێبه‌جێ بكرێت.(3)
لێره‌شه‌وه ئه‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی و سیاسی وایه بۆ دانپێدانانی كیانێك بۆ كورده‌كان له‌شێوه‌ی فیدراڵیه‌تێك و بۆ ئه‌وه‌ی دانپێدانێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت.
كورده‌كان له ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ك كه‌مایه‌تیه‌ك دانیان پێدا نراوه، كه له‌وه‌به‌ر هه‌رێمێك نه‌بو به‌ناوی (كوردستان)له ئێران‌دا، كاتێك ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی توركیا بینرا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورددا، ئه‌وسا رۆشنایی خرایه سه‌ر كێشه‌كه.
مێژوی كورد له توركیا له 11 ویلایه‌تی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا چڕكرایه‌وه، جگه له‌وه‌ش كار له‌سه‌ر دابڕانی ناوچه گوندنشینه‌كانی كورد كراوه له هه‌ندێ ناوچه‌ی تری توركیا، بۆماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك كورده‌كان به‌زۆر بۆ ئه‌سته‌نبوڵ كۆچ پێكراون، كورده‌كان له ساڵی 1960 ده‌ستیان به‌كۆچكردن كردوه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه شارنشیه‌كانی تر له توركیادا.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رژمێریه‌كی ره‌سمی به جیا بۆ ژماره‌ی كورده‌كانی توركیا نه‌كراوه وه‌ك ره‌گه‌زێكی جیا، بۆیه تائێستا هیچ به‌ڵگه‌نامه و داتایه‌كی باوه‌ڕپَكراو نییه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ته‌واوه‌تی كورده‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی توركه سونیه‌كانه‌وه، ئه‌وان شوێن مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی كه‌وتون له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا، كورده‌كان سونه مه‌زهه‌بی شوێنكه‌وتوی مه‌زهه‌بی شافیعین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد دابه‌شكراوه له‌نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تان كراون به كه‌مینه.
داخوازی كورد ره‌تدانه‌وه‌ی حكومه‌ت
كورده‌كان له‌زۆر كات و به پله و شێوازی جیاواز داوای سه‌ربه‌خۆیان كردوه و به‌هه‌مان شێوه‌ش وه‌ڵامیان بۆ دوژمنیایه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌كان هه‌بوه، لێره‌دا رۆشنایی ده‌خرێته‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی ره‌ها له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی هاوسێی عێراق دوان له خۆرئاوای ئاسیا و توركیا.
ئه‌و نه‌خشه كورته مێژوییه چۆنێتی تێگه‌یشتن له بارودۆخی كورده‌كان ده‌رده‌خات له ئێستادا له‌ناوچانه‌له‌به‌ر رۆشنایی چه‌ند مه‌رجێكی گشتیدا.
عێراق
له‌كاتی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران، حكومه‌تی عێراق جه‌نگی دوژمنكارانه‌ی له‌دژی كورده‌كان په‌یڕه‌وده‌كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌نه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئیدانه ده‌كرا، به‌ڵام سزا و په‌رچه‌كردارێكی توندوتیژ نه‌بوه بۆ ئه‌و توندوتیژی و سه‌ركوتكردنانه‌ی كه په‌یڕه‌و ده‌كرا، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی چه‌كی له‌دژی كورده‌كان، كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س، دواتر هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفاڵ كه بریتی بو له له‌ناوبردن و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد له عێراقدا(4).
شاری قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه به ته‌واوی خاپور كرا، هه‌ڵمه‌ته ته‌عریب كردنی شاری كه‌ركوكیشی گرته‌وه، كه بریتی بو له پلانی ده‌ركردن و به‌زۆر كۆچپێكردنی كورده‌كات له‌وشاره ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت هێنانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بۆ جێگیر كردنیان له شاره‌كه، كه ئه‌وه‌ش سوكایه‌تیه‌كی رون و ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤ بو له‌گه‌ڵ خودی ژیانیشدا. رژێمی سه‌دام حسێن ده‌ریخست كه كاره‌ساتێكی مرۆیی به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌دژی كورده‌كانی عێراق.
دوای قه‌یرانی كه‌نداو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 688 ده‌ركرد كه مژده‌ی له‌دایك بونی ناوچه‌یه‌كی ئارامی پێ بو، دوای ئه‌و دودڵیه نێوده‌وڵه‌تیه له‌پێناو سه‌لامه‌تی پاراستنی كورده‌كاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ناوچه‌ی دژه فڕینیان له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كانی باكور عێراق سه‌پاند، به‌ڵام هه‌ندێ ناوچه كوردیه‌كان بێ سه‌رپه‌رشتی و چاودێری مانه‌وه.
پێكادانه خوێناویه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عێراق كورد به‌رده‌وام بو، تا له كۆتایدا حكومه‌تی عێراق به‌ته‌واوه‌تی له ساڵی 1991دا پاشه‌كشه‌ی كرد، به‌گوێره‌ی واقیعه سه‌پاوه‌كه رێگه‌ی دا به كورده‌كان كه خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سعود بارزانی) و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی (جه‌لال تاڵه‌بانی)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، تا دواتر به هۆی ناكۆكیه ناوخۆیه‌كانی هه‌ردولاوه ناوچه‌كه روبه‌ڕوی ململانی و پێكادانی سه‌خت بۆیه‌وه.
به‌ر له داگیركردن به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003، توركیاش رێگه‌ی نه‌دا به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌یدا دابمه‌رزێنێ بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی باكوری شه‌ڕه‌كه له عێراقدا.
ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا گه‌ر مه‌به‌ستیشی له‌دواوه نه‌بوبێ، بوه هۆی ئه‌وه‌ی كورده‌كان بكاته هاوپه‌یمانێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتۆنیش به‌یارمه‌تی كورده‌كان توانی به‌ره‌ی باكوری بكاته‌وه و پاراستنی كێڵگه نه‌وتیه‌كان له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریدا دابینبكات.
ئه‌و بارودۆخه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كورده‌كان ره‌خساند كه رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینن له داهاتوی عێراقدا، حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه جێگه‌یه‌كی دیاری بۆ كورده‌كان تێدا ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی حكومی عێراق (فۆلكۆر) كه له ساڵی 2003 دامه‌زرا هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌ی تری كوردی سه‌ربه‌خۆ كاریگه‌ریان هه‌بوه له دانانی یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت (TAL،5) له عێراقدا.
له 8ی ئازاری 2004دا له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، جگه له مافی هاوڵاتی بون، دانپێدانانی مافه‌كانی كورد، كێشمه‌كێشه‌كان ده‌رباره‌ی یاسای كاتی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و ناساندنی هه‌ردو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی وه‌ك دوزمانی ره‌سمی له عێراقدا، بونه ده‌ستكه‌وتی زۆر گرنگ و مێژو بۆ كورده‌كان.
دواتر پێدانی مافه ده‌ستوریه‌كان كاریگه‌ری زیاتری هه‌بوه له‌و گۆڕانكاریانه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك كه بنه‌ماكانی سه‌ریعه‌تی ئیسلامی بوه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ یاساكان‌و دواتر گۆڕان و پێشهاته‌كانی چه‌ند ساڵی دواتری دوای گۆڕانكاریه‌كان، وایكرد هێدی هێدی ژیانی كوردی له عێراقدا گۆڕی.
توركیا
كورد له هه‌مو توركیا ده‌ژی، به‌ڵام زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵات و باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌وه، له توركیادا چۆنێتی چاره‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بۆته بۆته مایه‌ی ره‌خنه و نیگه‌رانی كۆمه‌ڵی نێوده‌ڵه‌تی، به‌گشتی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌مال ئه‌تاتورك ناوی له كورده‌كانی توركیا ناوه توركه شاخاویه‌كان، به‌هۆیه‌وه هه‌مو مافێكی ئاینی و ئیتنكی (ethinic)یان لێ زه‌وتكراوه.
به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری ساڵی 1920 ده‌بێت توركیا دابه‌شبكرێت و كه‌مبكرێته‌وه بۆ سێیه‌كی قه‌واره‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه، له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا كورده‌كانیش به‌ڵێنیان پێدرا كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بدرێتێ.
ئه‌تاتورك سه‌ركه‌وت په‌یمانی سیڤه‌ری ره‌تكرده‌وه توركه‌كانی بۆ جه‌نگی رزگاری كۆكرده‌وه، كارێكی كرد په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری گۆڕی به په‌یماننامه‌ی لۆزانی ساڵی 1923.
له ساڵی 1925 كورده‌كان هه‌وڵێكیان دا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و جۆرێك له حكومی ئۆتۆنۆمی بۆخۆیان، به‌ڵام له‌ژێر باڵی حكومی عوسمانیه‌كاندا، ده‌سه‌ڵات له ساڵی 1930 به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه روبه‌ڕویان بونه‌وه و سه‌ركرده‌كانیان ده‌ستگیر كرا‌و له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شاری دیار به‌كر له سێداره درا.
له پای راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ساڵی 1937 توركیا سیاسه‌تی ئاراسته‌كراوی خۆی له‌به‌رامبه‌ر كورده‌كان گۆڕی و ده‌ستیكرد به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی به‌زۆر به تورك كردن له‌سه‌ر كورده‌كانی ناوخۆی توركیا.
دواتر توركیا كه‌وته گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی زۆر توند و شه‌ڕه‌گێزانه، ئه‌ویش ره‌تكردنه‌وه‌ی بونی كورد بو له توركیادا، ئاماژه پێكردنیان كه ئه‌وان جگه له توركی شاخاوی هیچی تر نین، كه‌وته قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و كه‌لتوری كوردی و گۆڕینی ناوچه و شوێنه جوگرافیه‌كان، بارودۆخ و نائارامیه‌كان تا كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی 12 ئه‌یلولی ساڵی 1980 به‌رده‌وام بو.
به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk) له‌نێوان ساڵانی (1980-1990) توانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كانی توركیا له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و ده‌ست بكات به شۆڕشی چه‌كداری له دژی هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاتی توركیا، كه چه‌ندین ساڵه هه‌ستاوه به سڕینه‌وه و له‌ناوبردن و قه‌ده‌غه‌كردنی ناسنامه و كه‌لتور و زمانی كوردی له توركیادا.
له ساڵی 1961دا دامه‌زراوه‌ی پارتی كرێكارانی توركیا (TIP) كارنامه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشكه‌ش كرد، كه تیایدا باسی له داخوزیه‌كانی كورد كردبو، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌كرێت گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.
سه‌رهه‌ڵدانی بیری فره‌یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی 1960دا له توركیادا و بونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردی، كاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی گوتاری كۆمه‌ڵاتی له‌ناو هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی بیری كه‌مالی له توركیادا.
له‌و میانه‌یه‌دا و به‌هۆی ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌ن بۆ كێشه‌ی كورد، ئه‌گه‌ری بون به ئه‌ندام بونی توركیای له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپادا زیاد كرد، به تایبه‌ت هه‌وڵی چاكسازی و وه‌دیهێنانی فره‌یی نه‌ژادی و گه‌شه‌پێدانی رێگه‌چاره‌ی دیموكراتی و په‌ره‌پێدانی ئابوری.
هه‌مو ئه‌وانه ده‌بو ببنه زیادكردنی متمانه‌ی رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به توركیا وه‌ك لایه‌نێكی كاریگه‌ری جیهانی ده‌رخستنی قورسایی گوتاری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی موسڵمان له جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توركیا له رێگه‌ی هۆكاره‌كانی گه‌شه‌پێدان و دیموكراسیه‌ته‌وه ده‌ستیكرد به دروستكردنی دڵنیایی و متمانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خۆی كه به بنه‌ڕه‌ت كوردن، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش وایكرد، كه‌متر ببێته ئامانجی هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه به‌وشێوه‌یه‌ی كه له عێراق و ناوچه‌كانی ترهه‌ستی پێده‌كرا، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی توركیاله ساڵی 2009، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا، رێگه‌یدا به‌ئازادكردنی زمانی كوردی له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی توركیا، پاشان رێگه‌دان به ناونانی منداڵانی كورد به كوردی و چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تر كه له‌وه‌به‌ر به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كرابون.
توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا
توركیا ده‌وڵه‌تێكه سنوری له‌گه‌ڵ ئاسایا و ئه‌وروپادا هه‌یه، سیستمی ده‌سه‌ڵاتی عیلمانی دیموكراتیه (unitaty)، كۆمارێكی ده‌ستوریه، له‌گه‌ڵ كه‌له‌پورێكی دێرین و مێژویی، دوباره جه‌خت ده‌كاته‌وه له ده‌ستوره‌كه‌ی وه‌ك بنه‌مای ده‌وڵه‌تێكی عیلمانی و ناسنامه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی توركیه له‌سه‌ر خاكی توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی توركیا وه‌ك زمانێكی ره‌سمی، به‌ته‌واوی زمانی كوردی په‌راوێز خستوه، كه ناسنامه‌یه‌كی جیا بێت به‌ده‌ر له‌هه‌مو مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به عیلمانیه‌ت و سروشتی دیموكراسیه‌ت.
له مێژوی 12ی ئه‌یلولی ساڵی 1987وه سه‌ره‌ڕای رێگری و به‌ربه‌سته‌كان، كاتێك ئه‌نكه‌ره داوای به‌ئه‌ندامبونی كردوه له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا تاڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دیوه.
توركیا وڵاتێكی ستراتیژیه به‌لای یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك به‌ربه‌ست هه‌یه، له‌وانه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كاندا یه‌كێكه له‌وبه‌ربه‌ستانه، له‌ڕاستیدا رێزگرتن و پاراستنی كه‌مینه‌كان یه‌كێكه له پێوه‌ره قبوڵكراوه‌كان به‌پێی پێوه‌ره‌كانی كۆبنهاگن، كه مه‌رجه‌كانی بون به ئه‌ندامی له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپای پێ دیاریكراوه، به‌و پێیه‌ش كێشه‌ی كورد له‌توركیا، یه‌كێكه‌له رێگریه‌كانی له‌به‌رده‌م ئه‌نكه‌ره بۆ بون به ئه‌ندام بون له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
له 3 ئۆكتۆبه‌ری 2005وه كاتێك یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر گفتوگۆی ره‌سمی بۆ ده‌سپێكردنی وتوێژ بۆ به ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتیه‌كه‌دا، زۆر جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی كێشه‌ی كورد كردۆته‌وه له‌و وڵاته‌دا، به تایبه‌ت تا ماوه‌یه‌كی له‌مه‌وبه‌ریش توركیا هه‌میشه ره‌تیده‌كره‌وه له توركیادا كێشه‌یه‌ك هه‌بێت به‌ناوی كێشه‌ی كورده‌وه.
په‌یوه‌ندیه‌كانی هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و توركیا: هۆكاری كوردی
تا ساتی داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له ساڵی 1991، توركیا و رژێمی سه‌دام حسێن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی ئابوری و سیاسی باشیان له‌نێواندا بو، سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی سه‌ر عێراق كاریگه‌ریه‌كی خراپ و ئاشكرای هه‌بو له‌په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
دواتر په‌یوه‌ندیه‌كان روی له ئاڵۆزی زیاتر كرد، كاتێك ئه‌نكه‌ره رێگه‌ی دا به‌كار هێنانی خاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باكوری عێراق. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌كاتی داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات چوه قۆناغێكی تره‌وه، هه‌ریه‌كه له به‌غدا و ئه‌نكه‌ره هه‌ماهه‌نگی زیاتر كرد له بواری په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان و چاودێری كردنی سنوریان له‌نێوان هه‌ردولادا.
توركیا له ئێستادا یه‌كێكه له ده‌روازه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا توركیا زۆر به‌توندی دژی پێدانی مافی ئۆتۆنۆمیه به كورده‌كان له پارێزگاكانی باكوری عێراقدا، چونكه ده‌شێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببێته داخوزایه‌كی هاوشێوه‌ی كورده‌كانی ناوخۆی توركیا، كه ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هیچ تێگه‌یشتنێكیان له‌گه‌ڵیدا نییه.
كورده‌كانی توركیا مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه و ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی توركیایان له‌سه‌ره، هه‌ست سه‌رزه‌نشتكردن و به‌گرنگی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌كات، ئه‌نكه‌ره و واشنتۆن گفتوگۆیان كردوه بۆ چۆنێتی كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی ئه‌و چه‌كداره كوردانه‌ی كه له ناوچه‌كانی باكوری عێراقه‌وه هێرشده‌كه‌ن سه‌ر توركیا، توركیا ده‌یه‌وێت كێشه‌كه له رێگه‌چاره‌ی دپلۆماتی چاره‌سه‌ر بكات، كه تائێستا به‌هۆیه‌وه سه‌دان قوربانی له هه‌ردولا خستۆته‌وه.
بۆچی توركیا دان نانێت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی دیدار له‌گه‌ڵ لێپرسراوه‌كانیدا ئه‌نجام بدات؟، دیاره توركیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببێته مایه جێی سه‌رنجی كۆمه‌ڵی نێوده‌ڵه‌تی و زیاتر گرنگی پێدانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، دواتر مه‌ترسی له‌وه‌ی كه كه‌مینه‌كه‌ی كوردی توركیاش ده‌سه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌یان چنگ بكه‌وێت.
ئه‌نكه‌ره و واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كانی عێراقدا له‌وتوێژدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه كورده‌كانی عێراق یه‌كێكن له هه‌ره هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا، دیاره ئه‌وه‌ش جۆرێك له هێزیان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات له‌بواری هێزی گفتوگۆكردنه‌وه.
توركیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه شاری كه‌ركوك بخرێته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وكاته بنه‌مای ژیان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورده‌كان به‌رجه‌سته ده‌بێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز بۆ كورده‌كانی توركیا داده‌نرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی زیاتر، بۆیه توركیا هێرشی توندی كردۆته‌سه‌ر مافه‌كانی كور له توركیا و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی گه‌وره، دیاره ئه‌ویش له‌پێناو رێگری كردن له ئه‌نجامدانی راپرسی له شاری كه‌ركوك، یاخود بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌كرێت ئه‌و دۆسیانه وه‌ك رێگریه‌ك به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن دژه‌كانی توركیاوه بۆ بون به ئه‌ندام بون له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دیاره مه‌ترسیه‌كی دولایه‌نه روبه‌ڕوی توركیا ده‌بێته‌وه، توركیا بۆ گه‌مارۆدان و له قاڵبدانی ئێران پێویستی له عێراقێكی جێگر هه‌یه.
گروپه شیعیه‌كانی عێراق به‌هێزن به ئاراسته‌ی به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئێران و عێراق كارده‌كه‌ن، هاوكات كوردستانیش ئارامه و جۆرێك له دیموكراسیه‌تی تیایه و سه‌ر به‌خۆرئاوایه، بۆیه تائێستا ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌ست پێده‌كرێت، له‌وه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ببێته هۆی زیادكردنی داخوازیه‌كانی كوردی ناوخۆی توركیا له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا.
به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌شداریكردنی توركیا له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێ له دژی عێراق، ره‌نگه هۆكاری مه‌نتقی بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه توركیا ناتوانێت شوێن بڕیار و راسپارده‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت له داگیركردنی عێراقدا، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ر نه‌بێت كه‌مێك كاریگه‌ری ده‌بێت له پرۆسه‌ی بینیات نانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌دوای جه‌نگ، به تایبه‌ت گه‌ر به هاوپه‌یمانی واشنتۆن بمێنێته‌وه، پاشانیش حكومه‌تی تازه هه‌ڵبژێردراوی توركیا ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، گه‌رچی له‌وه‌به‌ر كه‌مێك لێی دودڵ بو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا له رۆژی 1 ئازاری 2003دا كاتێك په‌رله‌مانی توركیا پێشنیارێكی حكومه‌تی (AKP)ی ره‌تكرده‌وه به رێگه‌پێدانی هاتنی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، بوه لێدانێكی گه‌وره له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت كه توركیا هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی واشنتۆن بوه، كه پێشتر پشتیوانی توركیای كرد بۆ رۆڵ بینین له ناوچه‌كه و داخوازیه‌كانی بۆ بون ئه‌ندام له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بو كه په‌رچه‌كرداری ئه‌و هه‌ڵوێستانه وا له پارتی كرێكارانی كوردستان بكات كه له نێوان ساڵی 1984-1999 له دژی توركیا جه‌نگاون، پێگه‌یه‌كی ئارام بۆخۆیان له باكوری عێراق بدۆزنه‌وه كه‌له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌نجامی دوه‌میش ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كورده‌كانی عێراق ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت یان حكومی ئۆتۆنۆمی خۆیان.
پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ریخست كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ ئاسایشی ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌تایبه‌ت له پێكادانه چه‌كداره‌كانی نێوان هه‌ردولادا تائێستا زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له هه‌ردولا كوژراون، پاشان ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆج ئالانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه له كینیا له ساڵی 1999به هاوكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دواتر سه‌پاندنی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ریدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا پارتی كرێكارانی كوردستان له چالاكی سیاسی و سه‌ربازی به‌رده‌وامدان له توركیا و عێراق و چه‌ند وڵاتێكی تردا، به به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپاشه‌وه.
به‌شێكی زۆری پێكهاته‌ی سه‌ربازی و سیاسی توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره پێیانوایه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هاوسۆزن له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردیدا، كه دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی وروژاندنی حه‌زی جیابونه‌وه له ناوخۆی توركیادا.
له‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش په‌رله‌مانی توركیا له ئۆكتۆبه‌ری 2003دا مۆڵه‌تی دا به سوپای توركیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌گوێره‌ی داخوزیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری بكات، دواتر ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش ترسی كورده‌كانی زیاد كرد وترسی ئه‌وه‌یان هه‌بو كه توركیا له‌ڕێگه‌ی بونی هێزی سه‌ربازی خۆیه‌وه له عێراق دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوه‌ستێته‌وه، دیاره ئه‌و ترسه‌ش بۆ كاتی خۆی له جێی خۆیدا بوه.
لێره‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی توركیا له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه عێراق له‌ڕوی ئابوری و سیاسیه‌وه جێگیر بێت و حكومێكی دیموكراسی له عێراقدا بێته ئاراوه، دواتر وه‌دیهێنانی په‌یوه‌ندیه‌كانی هاوسه‌نگ و باش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق به‌گشتی و كورده‌كان به تایبه‌تی، له راستیدا ره‌نگه (Outcomehould) ئامانجی سه‌ره‌كی ستراتیژیه‌كی توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپی و كورده‌كانی عێراقیش بێت.
له‌م دواییانه‌دا جۆرێك له به‌رقه‌رابونی سیاسی له عێراقدا چه‌كه‌ره‌ی كردوه، به‌لای كه‌مه‌وه لای كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، دیاره ئه‌وه‌ش له ساڵی 2005و هه‌ڵبژرادنه‌كانی ساڵی 2010، كورده‌كان لهdefinetely بارودۆخێكی باشتردان، جاچ له‌ڕوانگه‌ی گه‌یشتن به حكومی ئۆتۆنۆمی، یاخود به‌شێك له حكومه‌ت ئه‌مڕۆ به ئاشكرا پێویستی به هه‌ڵوێستێكی رون و گۆڕاوه له‌به‌رامبه‌ر كورده‌كاندا، دیاره ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها له بازنه‌ی ناوخۆی عێراق، به‌ڵكو له تێڕوانینی توركیاشه‌وه، بۆ نمونه پێشوازیكردنی كونسوڵی توركیا له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له هه‌ولێر.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسه باڵاكانی كورد له‌وبڕوایه‌دان و دان به‌وه‌شدا ده‌نێن كه كلیلی داهاتویان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه پارێزگاری له‌په‌یوه‌ندیه ئیجابیه‌كانیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێران‌دا كه‌به‌هه‌مان شێوه كونسوڵگه‌ری له هه‌ولێر هه‌یه، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه پێویسته بێهیوایی له‌وه‌به‌ر وه‌لانێین، بنیاتنانی په‌یوه‌ندی دپلۆماتی ره‌سمی توركیا به‌ڵگه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌به دیهاتون بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه سیاسیه‌كان‌و بنیات نانی په‌یوه‌ندی ئابوری كه‌له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا به‌دیهاتون.
به هه‌مان شێوه دوای 7 ساڵ له داخستنی به‌هۆی داگیركردنی عێراقه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، دوباره‌كرانه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و توركیا له شوباتی 2010و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ باشوری عێراقدا ئاماژه‌یه‌كی تره بۆ قۆناغی دوای سه‌دام حسێن له‌نێوان توركیا و عێراق، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی كورده‌وه هه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌ك تائێستاش عێراق له قۆناغی له‌دوای (transtitional)تایبه‌ت به‌خۆیدایه و داهاتوی كێشه‌ی كورد له نێوان ئه‌و دو وڵاته هاوسێیه‌دا تا ئێستاش ئارامه‌و جیِی دڵنایی نییه.
ده‌رئه‌نجام
كورده‌كان خاوه‌نی هاوبه‌شی به‌هێزی ئه‌وتۆ نین، له‌شێوه‌ی زمان و ئایینی هاوبه‌ش كه ره‌نگه به یه‌كیانه‌وه ببه‌ستێت، به‌هه‌مان شێوه له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌وبڕوایه‌دا بن كه كێشه‌ی كورد كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نابێت له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان توركیا و عێراق، (ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م كارته) له‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا.
له‌م كۆتاییه‌دا كورده‌كان له كێشه‌ی عێراقدا سه‌لمانیان كه چیتر له هێڵی خۆشاردنه‌وه و ترسی ته‌قلیدا نین، به‌ڵكو له‌سه‌ر هێڵی هێرشن، له‌وه‌ش زیاتر كه بایه‌خی هه‌بێـت له‌كۆتایدا، داخوازی كوردی توركیایه بۆ دانپێدانان و قبوڵكردنی ده‌وڵه‌ت، كه‌ل ه‌وه‌به‌ر په‌راوێزخرابون و به توركی شاوی ناونرابون و كێشه‌كه‌یان ته‌نها وه‌ك كێشه‌ی باشور له‌سه‌ر سنور سه‌یر ده‌كات.
كورده‌كان له عێراقدا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌و به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه و له‌بره‌ویشدایه، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر مه‌عنه‌ویاتیان، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی میحوه‌ری ده‌گێڕێت له‌وسینارۆیه‌دا، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی كۆتایی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ركرده سیاسیه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركه‌كان و عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن، له‌نێوه‌ده‌شدا كورده‌كانی عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له میانه‌ی ئه‌تڵه‌سیه‌وه (له ده‌رهێنانی دێڤیدفیلیبس) كه پێیوایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مولایه‌نه‌كانه.
ئاراسته‌ی دوه‌م گفتوگۆ له‌پێناو ئاسایی و هێوركردنه‌وه‌ی رای گشتی بۆ لێكنزیك كردنه‌وه‌و سازاندنی چالاكی هاوبه‌ش كه‌له‌سه‌ر تێڕوانینێكی هاوبه‌ش بۆ داهاتو بنیات نرابێ، دیاره ئه‌وه‌ش له هێزی به‌رجه‌ستكراوی خودی كورد و توركه‌كانه‌وه ده‌بێت، كه ده‌توانرێت چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێ ته‌واو بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی گفتوگۆی ره‌سمی ناگرێته‌وه، گه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌ش به‌رجه‌سته‌بو، ئه‌وا عێراقێكی ئاشتی له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌رودراوسێكانی دێته ئاراوه‌و ده‌نگدانه‌وه‌شی ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراق، هه‌روه‌ك چۆن نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه كه مه‌رج نییه ئه‌و پێشكه‌وتنانه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا.
كاریگه‌ری دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان عێراقیه‌كاندا وای نیشانده‌ده‌ن كه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی توندوتیژیه‌كان بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی، هاریكاری هه‌رێمایه‌تی نێوان كورده‌كانی عێراق و توركیا هاریكاریه له‌سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه (benefls affrm)، توركیای دیموكراسی گه‌شه‌سه‌ندوی به‌رده‌وام بۆ هه‌مو توركه‌كانه، له‌ناویشیاندا كورده‌كانی توركیا، له‌كاتێكدا ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ پێشڕه‌وایه‌تی كردنی دیموكراسی و عیلمانی له جیهانی عه‌ره‌بی و موسڵمان.
تێبینی
1-توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان باس له بارێكی جیاواز ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی شێوه‌زارانه‌ی تری كه كورده‌كان قسه پێده‌كه‌ن.
<http://countrystudies.us/turkey/28.htm
2- په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر قسه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌ی كوردیه‌وه قسه‌ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز وه‌دینایه‌ت، كورده‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕه ره‌نگ‌و جیاوازیانه‌یان ناتوانن به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتو پێكبهێنن، به‌ڵام له‌میانه‌ی ئه‌و چوار چێوه زه‌مه‌نیه‌وه، وێنای سنوری ده‌وڵه‌ت‌و په‌یكه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له جیهاندا (modern)ده‌كرێت، به‌ڵام نائاماده‌یی (opportunity_ اختیار) تائێستا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سنور له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراقدا، هه‌روه‌ك چۆن په‌یماننامه‌ی سالچی 1920 جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی له عێراقداله نێوان سنوری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا كوردستان بونی هه‌یه، دیاره ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی ئه‌و جوگرافیایه‌ی كورده‌كان، كه تائێستا ناڕۆشنه.
3-ده‌ستوری هه‌میشه‌یی له ده‌ستوری ساڵی 2005، یه‌كه‌م ده‌ستوری هه‌میشه‌ییه سه‌ره‌ڕای حكومه‌تی عێراق به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه تێپه‌ڕیوه.
4-به‌گوێره‌ی هیومان رایتس ۆچ، له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال حكومه‌تی عێراق 50 هه‌زار بۆ 100 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی ده‌كوژێت له‌وكه‌سانه‌ی كه جه‌نگاوه‌ر نه‌بون، به تایبه‌ت ژن‌و منداڵ، له كۆی 4655 گوند، زیاتر له 4هه‌زار گوندی خاپور كرد له كوردستانی عێراق، له نێوان نیسانی 19877 تا ئابی 1988 زیات له 250 شارۆچكه‌و گوند‌و به چه‌كی كیمیاوی هێرشیان كرایه سه‌ر و 1754قوتابخانه‌و 270 نه‌خۆشخانه‌و2450 مزگه‌وت‌و27 كه‌نیسه به ته‌واوی خاپور كران، كه نزیكه‌ی له 90%ی ناوچه گوندنشینه‌كانی كوردستانی تێدا كرایه ئامانج.
5-یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق (TAL)و، ده‌ستوری كاتی عێراق.
سه‌رچاوه‌كان:
مقالات
JPN غالاوي، 'قرية كردية في شمال شرق العراق"، المجلة الجغرافية، المجلد. 124، رقم 3 (سبتمبر 1958)، ص 361-366 الناشر : دار نشر بلاكويل نيابة عن الجمعية الجغرافية الملكية (مع معهد الجغرافيين البريطانيين)
رونالد Ofteringer وداعمه رالف، 'A جمهورية انعدام الجنسية : ثلاث سنوات من التدخل الإنساني في كردستان العراق"، تقرير الشرق الأوسط، رقم 187/188، والسياسة، والتدخل بين الشمال والجنوب في ال 90 (مارس.-يونيو.، 1994)، ص 40-45 نشر بواسطة : بحوث الشرق الأوسط ومعلومات المشروع
ديفيد لورانس اكويلا، "وقفا هشا لدي فاكت‌و كردستان"، ميدل إيست ريبورت، رقم 215 (صيف 2000)، ص 24-26 نشر بواسطة : بحوث الشرق الأوسط ومعلومات المشروع
اندرو مانجو، 'أتاتورك والأكراد، الدراسات الشرق أوسطية، المجلد. 35، رقم 4، وخمسة وسبعين عاما من عمر الجمهورية التركية (أكتوبر، 1999)، ص 1-25 الناشر : & فرانسيس تايلور، المحدودة
مصطفى كيباروجلو، "صراع في المصالح بشأن شمال العراق محركات التحالف التركي الإسرائيلي إلى مفترق طرق"، ميدل إيست جورنال، المجلد. 59، رقم 2، وتغيير الجغرافيا السياسية (ربيع 2005)، ص 246-264 الناشر : معهد الشرق الأوسط
"العراق والحكم الذاتي الكردي، تقارير MERIP، العدد 27 (أبريل 1974)، ص 26-27 +30 الناشر : بحوث الشرق الأوسط ومعلومات المشروع
أليكس كالينيكوس "نقطة ارتكاز السياسة العالمية"، وثالثا ربع العالمي، المجلد. 26، رقم 4 / 5، إعادة إعمار عراق ما بعد صدام : بداية الوهمي للثورة `الديمقراطية العالمية" (2005)، ص 593-608 الناشر : & فرانسيس تايلور، المحدودة.
FR مونسيل "كردستان"، المجلة الجغرافية، المجلد. 3، رقم 2 (فبراير، 1894)، ص 81-92 الناشر : دار نشر بلاكويل نيابة عن الجمعية الجغرافية الملكية (مع معهد الجغرافيين البريطانيين)
مراد سومر، 'الصراع الكردي في تركيا : السياق المتغير، والآثار المحلية والإقليمية"، ميدل إيست جورنال، المجلد. 58، رقم 2 (ربيع 2004)، ص 235-253 الناشر : معهد الشرق الأوسط
هنري باركي وجيه غراهام فولر E.، 'قضية الكردية في تركيا : نقاط تحول حاسمة والفرص الضائعة"، ميدل إيست جورنال، المجلد. 51، رقم 1 (شتاء 1997)، ص 59-79. نشرت من قبل : معهد الشرق الأوسط
جورج س. هاريس، "الصراع العرقي والأكراد، حوليات الأكاديمية الأميركية للعلوم السياسية والاجتماعية، المجلد. 433، والنزاعات العرقية في العالم اليوم (سبتمبر، 1977)، ص 112-124 الناشر : شركة سيج، منشورات بالتعاون مع الأكاديمية الأميركية للعلوم السياسية والاجتماعية
مراد سومر، "فشل الخطاب من العرق (الجنس) : تركيا والاكراد والناشئة في العراق" شركة نفط الكويت، جامعة اسطنبول، تركيا، SAGE المنشورات، المجلد. 36 (1) : 109-128، DOI : 10.1177/0967010605051927، ينفذ :
سه‌رچاوه:
http://translate.google.iq/translate?hl=ar&langpair=en|ar&u=http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2011/4/state5017.htm
له عه‌ره‌بیه‌وه: عه‌بدول محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د