دیمانه: نه‌وزاد سدیق
به‌پێی رای پسپۆرێكی شاره‌زا له‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی راسته‌قینه‌ی كوردی نییه‌و سایت‌و رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌موكوڕییان زۆره.
سادق حه‌مه‌غه‌ریب كهنامهی ماسته‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردییه له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی وتی: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌ی هه‌واڵی بێت له‌به‌ر پراكتیزه‌كردنی خێرایی له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری به‌زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ڵام ئێمه تائێستاش له‌وڕووه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی راسته‌قینه‌مان نییه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
سبه‌ی: ئه‌مڕۆ سه‌رده‌م بووه‌ته سه‌رده‌می رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی، تۆ رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی كوردی چۆن ده‌بینیت؟
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: بێگومان دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1992 بۆ یه‌كه‌مجار شیكاگۆ تریبۆن له‌ئه‌مه‌ریكا كۆپی ئه‌لیكترۆنی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینتهرنێتو له‌پێگه‌ی شیكاگۆ ئۆنلاین بڵاوكرده‌وه، لای زۆربه‌ی پسپۆڕانی ئه‌و بواره ئه‌و هه‌نگاوه به سه‌ره‌تای جۆری یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی دێته ئه‌ژماردن كه كۆپی كاغه‌زییان هه‌یه‌و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاودهكرێَنهوه. دنیای رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن به‌گشتی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی. له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی ئه‌و بواره دواكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه كه ناكرێت ئاماژه‌یان پێبكه‌ین. له‌كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا كورد هه‌وڵی داوه كۆپی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه كاغه‌زییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبكاته‌وه له هه‌وڵێكدا بۆ گه‌یشتن به رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی راسته‌قینه واته ئه‌و رۆژنامانه‌ی كۆپی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌و كۆپی كاغه‌زییان نییه و ته‌نیا له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌توانین بیانخوێنینه‌وه. ئه‌گه‌رچی له كوردستانی عێراق ده‌توانرا به‌رله‌و به‌رواره كار بۆ دروستكردنی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری نه‌توانرا ئه‌و كاره بكرێت و ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست چوو. له‌كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا رۆژنامه حیزبییه‌كان خرانه سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ش ساڵی 1999 كوردستان نێت وه‌كو سایتێك بڵاوكرایه‌وه كه هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن یه‌كه‌م سایتی كوردی بووه و ئێستا شێوه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌خۆوه گرتووه، دواتر له 2000 به‌دواوه چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تر ده‌ركه‌وتوون وه‌كو كڵاوڕۆژنه و ده‌نگه‌كان. ئێستا زۆربه‌ی رۆژنامه كاغهزییهكانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دانراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردی راسته‌قینه كه هه‌ڵگری مۆركی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بن كه‌من.
سبه‌ی: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی راسته‌قینه چین؟
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌ی هه‌واڵی بێت له‌به‌ر پراكتیزه‌كردنی خێرایی له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری به‌زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ڵام ئێمه تائێستاش له‌وڕووه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی راسته‌قینه‌مان نییه، كه ئه‌مه‌ش له لاوازترین خاڵه‌كانی رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی كوردییه و تائێستاش رۆژنامه‌ی وتارمان هه‌یه، ئه‌و رۆژنامه ئهلیكترۆنیانهشی خۆیان به رۆژنامه‌ی هه‌واڵی ده‌رده‌خه‌ن نه‌یانتوانیوه رۆژانه‌و به‌به‌رده‌وام رووداوه‌كان له ساتی روودانیان بگوازنه‌وه.
-سبه‌ی: ئه‌ی تۆ په‌یامنێر، PUK میدیا، سبه‌ی به‌چی ناوزه‌د ده‌كه‌یت ئه‌گه‌رچی ره‌نگه له‌گه‌ڵ ساتی رووداوه‌كاندا هه‌واڵه‌كان بڵاونه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای رووداوه‌كه هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه؟
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه وه‌كو به‌كارهێنانی مه‌ڵتی میدیا واته فرهژانری هه‌بێت كه تائێستا سایتهكانمان له‌وڕووه‌وه لاوازن بۆنموونه سایتی كوردی لاوازه له‌ڕووی به‌كارهێنانی فره زمانه‌وه، لاوازه له‌ڕووی به‌كارهێنانی فۆتۆوه، لاوازی هه‌یه له به‌كارهێنانی ئه‌رشیفدا، لاوازی هه‌یه له بوونی كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا كه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندین ده‌بێت له رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا هه‌بن. سایته كوردییه‌كانی وه‌كو PUK میدیا و ئه‌وانی تر ئه‌گه‌رچی پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه دیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له سایت ده‌ربچن و ببنه رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی پێویسته له‌هه‌مانكاتدا گرنگی به‌سه‌رجه‌م هونه‌ره‌كانی رۆژنامه‌وانی كاغه‌زی بده‌ن بۆ نموونه لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی، راپۆررتی رۆژنامه‌وانی، كه لاوازن له رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌و هونه‌ره رۆژنامه‌وانییانه‌ی كه له‌بواری كاغه‌زیدا ناتوانرێت بایه‌خیان پێبدرێت زیاتر به‌رجه‌سته بكرێن، نموونه‌یه‌كی تر ریكلام، ئه‌گه‌رچی له‌جیهاندا به سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی دارایی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئێمه، سایتهكانمان، رۆژنامه كاغهزییهكانیشمان بایه‌خێكی كه‌میان پێداوه.
ده‌كرێت لێره‌دا ئاماژه به جۆره‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كه‌م كه‌سێ جۆره. یه‌كه‌میان: ئه‌و رۆژنامه ئهلیكترۆنیهیه كه هیچ كۆپییه‌كی له شه‌قامه‌كاندا ده‌ست ناكه‌وێت، بڵاونابێته‌وه، كۆپی كاغه‌زی نییه ته‌نیا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌بنه‌وه، ده‌كرێ خاوونهكهی یه‌ك كه‌س بێت تا چه‌ندین كه‌س. جۆری دووه‌م پێگه‌ی ئاژانس و تۆڕه‌كانی هه‌واڵه. جۆری سێیه‌میشیان: ئه‌وانه‌ن كه رۆژنامه‌ی كاغه‌زین و كۆپی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر تۆڕی ئیتنهرنێت بڵاوده‌كرێنه‌وه وه‌كو كوردستانی نوێ، خه‌بات كه له‌شه‌قامدا بڵاوده‌بنه‌وه وه‌كو كاغه‌زی، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش بڵاوده‌كرێنه‌وه.
زۆربه‌ی زاناكان كۆكن له‌سه‌ر پۆلێنكردنی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌م سێ جۆره ئه‌گه‌رچی ئه‌مانیش ره‌هه‌ندی جۆراوجۆریان هه‌یه وه‌كو هه‌واڵی خێرا، كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌رزشی.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌وه‌یه كه تاچه‌ند بتوانن خزمه‌تگوزارییه كارلێكییهكانو میدیاییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات بۆنموونه خزمه‌تگوزاری كارلێكی وه‌كو لینك تاچه‌ند سایته‌كه لینكی هه‌یه له شوێنانی تر سوودی لێوه‌رده‌گیرێت و له‌ناو ئه‌و سایته‌شدا تاچه‌ند په‌یوه‌ندی به سایته‌كانی تره‌وه ده‌كرێت. بوونی لینك بۆ سایته هه‌واڵییه‌كان، ئاژانسه‌كان، نوێترین بڵاوكراوه زۆر گرنگه. خزمه‌تگوزارییه‌كی كارلێكی تر چاته كه ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه. خزمه‌تگوزارییه‌كی تر ده‌نگدانه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ. خزمه‌تگوزارییه‌كی كارلێكی تر كردنه‌وه‌ی به‌شێكه بۆ وه‌رگرتنی بیروڕای به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بڵاوده‌بنه‌وه.
خزمه‌تگوزاری میدیاییش كه ئه‌مڕۆ زۆر بایه‌خی پێده‌درێت، گرنگترینیان دانانی ئه‌رشیفه، تاچه‌ند به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سوود له‌و ئه‌رشیفه وهربگرێتو زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كرێنه‌وه كه زۆر گرنگه. خزمه‌تگوزارییه‌كی تر كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنییه كه له رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردیدا زۆر لاوازه.
خاڵێكی تر كه له‌به‌رچاو ناگیرێ ئه‌وه‌یه بایه‌خ به سنووری جوگرافی هه‌واڵه‌كان نادرێت، سنووری جوگرافیای لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی تۆ چییه؟ مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ئایا تاچه‌ند هه‌واڵ و بابهتهكان په‌یوه‌ستن به عێراقه‌وه و په‌یوه‌ستن به كوردستانه‌وه. له كوردستاندا ئایا زۆرتر په‌یوه‌ندییان به چ ناوچه‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ ئه‌م حاڵه‌ته له رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی كوردیدا پشتگوێ خراوه‌و هیچ بایه‌خێكی پێنه‌دراوه.
سبه‌ی: له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا سه‌ره‌تا رۆژنامه‌كان مۆركێكی ئه‌ده‌بییان هه‌بووه، ئه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردی سه‌ره‌تا چ مۆركێكی هه‌بووه؟
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردی سه‌ره‌تا مۆركێكی ره‌خنه‌ی سیاسی هه‌بووه و به‌ڕه‌خنه‌ی سیاسی ده‌ستی پێكردووه‌و له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كانی سایت ئه‌وه‌یه دووره له مقه‌ستی چاودێره‌وه، دووره له مقه‌ستی سه‌رنووسه‌ره‌وه، دووره له مقه‌ستی خاوه‌ن ئیمتیازه‌وه، ئاشنایی له‌گه‌ڵ مقهستدا كه‌مه‌و ئاشنایی له‌گه‌ڵ سانسۆردا لاوازه له‌به‌رئه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی نه‌ك هه‌ر كوردی، به‌ڵكو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌وه ناسراوه كه زۆرتر رۆژنامه‌ی ره‌خنه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئێستا گرنگی به رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌واڵی ده‌درێت.
له رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردیدا سانسۆر زیاتر خودییه، زۆر جار سنووری ئازادی رۆژنامه‌نووسه‌كه خۆی دیاری ده‌كات. تائێستا له جیهاندا یاسایه‌كی تایبه‌تمان به رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی نییه وه‌كو چۆن به‌پێی یاسا خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی كاغه‌زیدا به‌رپرسیارێتی یاساییان هه‌یه.
سبه‌ی: هه‌میشه له هه‌رێمی كوردستان گله‌یی ئه‌وه ده‌كرێت كه رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوونه‌ته جێی جنێو‌و ناوزڕاندن، تۆ ئه‌مه بۆ نه‌بوونی ژیری ئه‌و كه‌سانه‌ی سایته‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن ده‌گێڕیته‌وه یان بۆ نه‌بوونی فه‌زایه‌كی سیاسی؟
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: ئه‌گه‌رچی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌یه، رۆژنامه‌ی ئه‌هلیی كاغه‌زیش هه‌ن وه‌كو هاوڵاتی و ئاوێنه، به‌ڵام له رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی كوردیدا مه‌سه‌له‌ی موماره‌سه‌كردنی ئازادی ته‌مومژاوییه، له جیهاندا رۆژنامه‌ی ته‌واو ئازاد نییه، به‌ڵكو ئازادییه‌كان له سنووری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆتاییان دێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ سایتمان هه‌یه به‌بێ ره‌چاوكردنی هیچ رێسا‌و یاسایه‌ك بابه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی كاغه‌زی ناشێ، له‌گه‌ڵ بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناگونجێ، چونكه پێشێلكردنی ئازادی تاكه‌كه‌سی زۆر تیایه به‌بێ پشتڕاستكردنه‌وه زۆر هه‌واڵ بڵاوده‌كرێته‌وه كه وانییه ئه‌مه‌ش به‌شێكی بۆ تایبه‌تمه‌ندی خێرا بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ندێ جار رۆژنامه‌نووس ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه.
هه‌موو هۆكاره‌كان یه‌كیان گرتووه بۆئه‌وه‌ی بۆچوونێكی وا دروست بێ كه سایته‌كان شوێنی جنێو‌و ناوزڕاندنن. بۆنموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی بابه‌تی جنێوئامێز بڵاوده‌كه‌نه‌وه ته‌واو دڵنیان كه هیچ رۆژنامه‌یه‌كی كاغه‌زی ئه‌و بابه‌ته بڵاوناكاته‌وه بۆیه په‌نا ده‌بات بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی. دووه‌م ئه‌و كه‌سه شاره‌زاییه‌كی ئه‌كادیمی نییه، هۆشیاری سۆزداری زاڵه به‌سه‌ریدا. له‌لایه‌كی تره‌وه ئێمه رۆژنامه‌نووسی به‌واتا ئه‌كادیمیمان كه‌مه كه هه‌موو چوارچێوه‌و ره‌هه‌نده‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كاغه‌زی شارهزابێتو كار له رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا بكات بۆیه ده‌بینیت زۆربه‌ی ئه‌و هه‌واڵ‌و بابه‌تانه‌ی له رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه كاڵوكرچن، زۆربه‌یان له‌ڕووی واتاوه، له‌ڕووی داڕشتنه‌وه، له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه له ئاستی پێویستدا نین، به‌ڵام سایتێكهو كراوه‌ته‌وه‌و فه‌زایه‌كی فراوانی سایبه‌ری هه‌یه‌و پابه‌ندنییه به قه‌باره‌یه‌كی دیاریكراوی پهڕهیهكهوه، دوو په‌ڕه‌وه، سێ پهڕهوهو ئه‌و بابه‌تانه بڵاوده‌كاته‌وه. خاڵێكی تر ئێمه‌ی كورد نازانین ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چییه‌و نه له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه ونه له‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه هێڵی سوور دیاری نه‌كراوه مه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس هێڵه‌كان بۆخۆی دیاری بكات له‌ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. ئاستی هۆشیاری رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش واده‌كات سایته‌كه‌ی ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نووسیش نین بۆئه‌وه‌ی داخی دڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به حیزبێك، لایه‌نێكی سیاسی به‌رامبه‌ر به دیارده‌یه‌كی دیاریكراو هه‌ڵڕێژن كه بهڕِای من ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه ئێستا به‌هێزترین جه‌نگی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرایلهكان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌یه، فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌رچه‌ند له‌ڕووی توانای ته‌كنه‌لۆجییه‌وه لاوازن، به‌ڵام چونكه پێویستییان به رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه بوونه‌ته یه‌كێك له نه‌ته‌وه یا وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌بواری ئینته‌رنێتدا، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و بواره‌دا كردووه. كوردیش ده‌توانێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكاته پێگه‌یه‌ك بۆ جنێونامه یان هه‌ندێ پرسی ئاست نزم بۆ دۆزی ئێستای میلله‌تی كورد ببێته بڵندگۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامی كورد، بۆ رۆشنبیركردنی تاكی كورد، بۆ زیاتر ئاشناكردنی دنیا به نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد‌و بێكه‌سیی كورد.
سبه‌ی: ئه‌م وه‌ڵامه ده‌به‌ستمه‌وه به‌م پرسیاره‌وه كه‌موكوڕی پێگه كوردییه‌كان له‌چاو پێگه عه‌ره‌بی و توركی و فارسی و پێگه‌كانی تر چییه؟
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: لاوازترین خاڵی پێگه كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك یان دوو كه‌س یان سێ كه‌س چوار كه‌س به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كه ئه‌مه‌ش به‌ڕای زۆرێك له به‌رپرسانی پێگه كوردییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی توانای مادی بۆنموونه ناتوانن له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان په‌یامنێر دابنێن. كه‌موكوڕییه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه بایه‌خ به ریكلام نه‌دراوه تا ببێته سه‌رچاوه‌ی داهات و پێگه‌كه پێویستی به یارمه‌تی لایه‌نی تر نه‌بێت و فه‌زای ئازادی فراوانتر بكات. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له پێگه‌كاندا كارده‌كه‌ن ئه‌كادیمی نین بۆنموونه خزمه‌تگوزارییه كارلێكه‌كان ناناسن تا له پێگهكهیاندا دایانبنێن، خزمه‌تگوزارییه میدیاییه‌كان ناناسن تا به‌هه‌مان شێوه دایانبنێن، شاره‌زا نین له داڕشتنی سیاسه‌تی نووسینی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه جیاوازه له رۆژنامه‌ی كاغه‌زی. تائێستاش پشتیوانییه‌كی مادی نییه بۆ رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان واته ئه‌گه‌ر پێگه‌یه‌ك سه‌ر به حیزبێك بێت ده‌بێت توانایه‌كی مادی وای بۆ بڕه‌خسێنرێت كه بتوانێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سایته‌كانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان بكات. خاڵێكی تری لاواز ده‌رنه‌چوونه له شێوازی وتاری بۆ شێوازی هه‌واڵی و ده‌رنه‌چوونه له رۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌ی سیاسی بۆ رۆژنامه‌یه‌كی هۆشیاری مه‌عریفی كه‌زیاتر سوود به كۆمه‌ڵگه بگهیهنێتو قه‌تیس نه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ره‌خنه‌گرتن له حیزبێكی دیاریكراو یان ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراو یان كه‌سێتییه‌كی سیاسی دیاریكراو.
سبه‌ی: یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی له رۆژنامه‌وانی كوردی ده‌گیرێت به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه مۆركێكی ناوچه‌ییان پێوه‌یه، ئایا سایته كوردییه‌كان توانیویانه ئه‌و مۆركه ناوچه‌ییه كاڵ بكه‌نه‌وه؟
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: وه‌ك له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م پێكرد سنووری جوگرافی رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی زۆر گرنگه كه به‌داخه‌وه ئێمه زۆر بایه‌خمان پێنه‌داوه. هه‌تا ئێستاش رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئێمه كۆپی رۆژنامه كاغهزییهكانن ته‌نانه‌ت له‌ڕووی دیزاینیشه‌وه. هه‌ر سایتێك له سایته‌كانی ئێمه ده‌كه‌یته‌وه فۆتۆیه‌ك له ته‌نیشتییه‌وه دانراوه، فۆتۆیه‌ك له ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه و دانه‌یه‌ك له راستهوهیهو سه‌ره‌وه هێدێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و ده‌رهێنانه هونه‌رییه‌كه‌ی زۆر جیاواز نییه له رۆژنامه‌ی كاغه‌زی. ده‌توانم بڵێم كۆپییه‌كی رۆژنامه كاغهزییهكانمان هێناوه‌و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دامانناوه. به‌سوود وه‌رگرتن له‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی له جیهاندا هه‌یه‌و به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندایه ده‌كرێت دیزاین و دابه‌زاندنی بابه‌ته‌كه‌ی بگۆڕێت. سوود له مه‌ڵتی میدیا وه‌ربگیرێت، نووسین و وێنه‌و ده‌نگ هه‌رسێكیان له یه‌ككاتدا به‌كاربهێنرێن تا بتوانرێت رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردی به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت.
پرۆفایل
×سادق حه‌مه‌غه‌ریب حه‌مه‌سادق
×ساڵی 1968 له گوندی سه‌رگه‌تی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌دایك بووه
×ساڵی 1997 به‌شی كیمیای عه‌مه‌لی زانكۆی تبرێزی ته‌واوكردووه
×ساڵی 2004 به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی ته‌واوكردووه
×ساڵی 2008 ماسته‌ری له كۆلیجی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه
×ماسته‌رنامه‌كه‌ی به‌ناونیشانی "رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردی"یه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وه‌سفی رووپێوییه له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه هه‌رسێ سایتی كوردستان نێت و ده‌نگه‌كان و كڵاوڕۆژنهی به نموونه وه‌رگرتووه