که‌سایه‌تی دروست بون پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ئاسان نیهپێناسهیهکی تایبه‌تی بۆ بکه‌یت، که‌سایه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاڵوگۆڕهو له‌کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک و له‌نێو چین و توێژهجیاجیاکانیشدا مانای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. ده‌کرێ بڵێن هه‌ر ناوه‌ندێک که‌سایه‌تیه‌کی نمونه‌یی یان شایستهبهخۆی داوا ده‌کات یان هه‌یه، جا چ کهسایهتیهکهسروشتی بێت یان بینینی رۆڵ بێت، چونکه‌ئه‌م دو سیفاتهلهکهسایهتی خۆیان دوبارهدهکهنهوهو له‌هه‌مو ده‌وران و ساتێک و کار و پیشه‌و کاتی تایبه‌تی و ناوهندهجئاجیاکاندا له‌که‌سایه‌تی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
با له‌سه‌ره‌تاوه باس له سه‌رچاوه‌کانی که‌سایه‌تی بکه‌ین و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی کهلێوهیهوهههڵدهقوڵێ که له په‌یوه‌ندیه‌کاندا بریتین له‌مانه:
1. DNA
ئه‌مه‌یانی چۆنیه‌تی دروستبون و ناوه‌ڕۆکی کرۆمۆسۆمه‌کانی خودی له‌شی ئه‌و که‌سه، کهئهمانهکهمهسهلهیهکی بایه‌لۆژی دیاریکراون و جێگیرن و ناسینه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
2. ده‌وروبه‌ر (کۆمه‌ڵگا)؛
رۆڵی کۆمه‌ڵگا و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کان گرنگی زۆریان هه‌یه، مرۆڤ نه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی هه‌روه‌کو لهمێژهوتویانه.
3. چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌کردن له‌ماڵه‌وه:
هه‌مو که‌سایه‌تیه‌ک له‌ناوه‌ندێکدا پهروهردهبوهو ده‌بێ ئه‌م ناوهندهچ خێزان بێت یان له‌ناوه‌ندێکی تردا گه‌وره‌بوبێت ئهوهچهند پرنسیپێکی ئه‌م ناوهندهههڵدهگرێت و له‌گه‌ڵیدا دهبێتهمهسهلهیهکی مه‌لموس و ماددی و کاریگه‌ری سه‌ره‌کیان له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤهدهبێت.
4. ئاستی خوێندن و هۆشیاری مرۆڤه‌کان؛
ئاستی هۆشیاری و ئاستی خوێندن دو مه‌سه‌له‌ی جیایان، به‌ڵام خوێندن و ده‌ست راگه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌کانی ئاستی هۆشیاری مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگن بۆ گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی له‌نێو کۆمه‌ڵگا.
5. ئه‌زمون؛
ئه‌زمون مرۆڤ دروست ده‌کات و رای دێنێ نه‌رم و نیان بێت و له‌گه‌ڵ زۆر شه‌پۆڵی ژیان هه‌ڵبکات، خۆشی و ناخۆشی ژیان له‌ئه‌زمونه‌کانی دایه و کهسهبهئهزمونهکان زیاتر ده‌توانن له‌گه‌ڵ گرفت و خۆشی و ناخۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵبکه‌ن.
6. توانایی فکری و زانیاریه‌کانی
توانایی فکری و ئاستی بیرکردنهوهگرنگیهکی زۆری له‌سه‌ر مرۆڤدا هه‌یه، کهسایهتیهبهتواناکان ده‌توانن زۆر زو بیریان به‌مه‌سه‌له‌یه‌ک دابێت له‌که‌سانی تر که‌ئه‌م توانای فکری و زانیاریه‌یان نیه.
7. رێسایهکان و خوڕه‌وشتی نێو کۆمه‌ڵگا:
هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌ک چه‌ند بنه‌مایه‌کی بنه‌ڕه‌تی ههیهلهبارهی رێسا و خوڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و فه‌رهه‌نگی ئهمانهدهکرێ له‌هه‌مو چه‌شنێک بن و ته‌نانه‌ت چۆنیه‌تی پهیوهندیهبێ ده‌نگه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌مو ئهمانهکاریگهری یان له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌پله‌ی جیاجیا هه‌یه، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی دی ئێن ئا نه‌بێت که‌ناکرێ کاریگه‌ری ئاوای له‌سه‌ر بکرێت، چونکهلهخودی مرۆڤه‌کان دا هه‌یه، بهنمونهبههرهخۆی له‌خۆیدا یه‌کێ له‌م مهسهلانهیهکهئیتر ئه‌گه‌ر له‌مرۆڤ دا نه‌بێ ناکرێ دروست بکرێت، ئه‌گه‌ر تۆزێ هه‌بێ ده‌کرێ گه‌شه‌ی پێبدرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بو ئیتر هه‌رچی بۆ بکه‌یت ئه‌وا هه‌ر سودی نیه.
ئهمهلهمۆزیک و ته‌نانه‌ت له‌ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆش هه‌روایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی توانای کۆمیدیای نه‌بێ ناتوانێ مرۆڤ به‌پێکه‌نین بهێنێ هه‌زار جار رۆلی کۆمیدی هه‌بێ، ئهمهبۆ رابه‌ریش هه‌روایه هه‌ندێ مرۆڤ توانای رابه‌ریان نیه، ههرچهندهبهناو رابه‌رن، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌یان نیه و هه‌ر شکست دێنن، هه‌زار جار له‌و مهقعیهتدابن ئه‌وا هه‌ر شکست دێنن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌دا پێویست و رێککه‌وت رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن له‌ژیانی مرۆڤه‌کاندا له‌هه‌مو ئه‌مانه‌ش گرنگتر قۆزتنه‌وه‌ی رێککهوتهکان و له‌کاتی مناسبدا که‌سایه‌تیه‌کان ده‌ست بۆ کاره‌کانیان ببن.
کات له‌ده‌ست نه‌دان هونهرهتهنها رابهرهبهتواناکان له‌ده‌ستی ناده‌ن و هه‌مو هه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ واقعی مه‌وجود دهخهنهگر و هه‌ر بۆیه‌ش له‌م نێوه‌دا مێژو ده‌نوسنه‌وه، به‌ڵام ئهمانهکهمایهتیهکی که‌من له‌هه‌مو جیهاندا، له‌م نێوه‌دا بهداخهوهمیللهتی کورد زۆرجار وتومه هه‌تا ئێستا هه‌ر وه‌جاغ کوێره.
وا لهخوارهوهبۆ زیاتر رۆشه‌ن بونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی که‌سایه‌تی ئه‌وا مۆدێلێک باس ده‌که‌ین کهبهمۆدێلی 6 کلێڤه‌ر ده‌ناسرێته‌وه.
مۆدێلی کلیڤه‌ر 6
Klaver 6 model
ئه‌م مۆدێلهبۆ رێکخراو بون و ئه‌نالیزه‌ی ریَکخراودا به‌کاردێت، که‌سایه‌تی له‌م مۆدێله‌دا سێنترالهو مه‌سه‌له‌کانی تریش که‌شه‌ش مه‌سه‌له‌ی گرنگن کاریگه‌ریه‌کی سه‌ره‌کیان له‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان هه‌یه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگهچۆنیهتی که‌سایه‌تی و که‌سایه‌تی ته‌ندروست دروست ده‌بێ و چۆن چ کاریگه‌ریه‌کیان له‌ناوه‌و دهرهوهلهسهر هه‌یه.
سیاسه‌ت:
سیاسه‌ت لێره‌دا په‌یام و په‌یڕه‌و روانگه و ستراتیژی رێکخراو ده‌گرێته‌وه، یانی ته‌واوی سه‌رخه‌ت و بنه‌ماکانی سه‌ره‌کی رێکخراو ده‌گرێته‌وه.
ستراکتور:
یانی ستراکتوری رێکخراو و فۆرم و شکل و شێوه‌ی رێکخراو و شکل و شێوه‌کانی کۆبونه‌وه‌و زانیاریه‌کانی نێوان رێکخراو و پهیوهندیهناوخۆییهکانی نێوان رێکخراو ده‌گرێته‌وه، میدیاکانی پێویست بۆ ئه‌م ستراکتورهزۆر گرنگن وه‌کو په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆ و تۆڕه‌کانی ئینترانێت (که‌سایتێکی زانیاریهکانهتهنها بۆ رێکخراو).
پرۆسێسه‌کانی کار:
ئهمهههمو پرۆسێسه‌کانی نێو رێکخراو ده‌گرێته‌وه، هه‌مو شێوه‌کانی به‌ڕیوه‌بردن و ته‌واوی کارهئیداریهکانی نێو خۆی رێکخراو.
ئه‌م پرۆسێسانهههمویان له‌دڵی رێکخراو دا په‌یدا نه‌بونه‌و کاریگه‌ری هه‌مو کۆمه‌ڵگایان پێوه‌دیاره‌و له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگادا کارده‌که‌ن و خۆیان ده‌گونجێن و هه‌ندێ جاریش به‌پێش کۆمهڵگاوهدهکهون.
که‌لتور؛
ئهمهمانای که‌ڵتوری خودی ریَکخراوه که‌کاریگه‌ریه‌کی زۆری که‌لتوری کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ره‌و هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌حوکمی ژیان و گوزه‌رانی و سیسته‌مه‌کانی ئابوری و قه‌زایی و سیاسی که‌لتوری خۆی هه‌یه‌و به‌درێژایی مێژو له‌لایه‌ک بهکاریگهریهناوخۆیهکان و ده‌ره‌کیه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و لهههڵبهزین و دابه‌زین دایه.
کارگێڕی؛
کارگێڕی رێکخراو مانای هه‌ڵسوڕێنه‌رو داینه‌مۆی رێکخراو لێره‌دا رابه‌ران و تیمه‌کانی بیرکهرهوهلهرێکخراودا ده‌نوێنن. ئه‌م کارگێریهکاریگهریهکی زۆری له‌سه‌ر هه‌مو سات و کات و شوێنی رێکخراودا هه‌یه.
به‌ڕێوه‌بردن؛
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی نێو رێکخراو رۆڵی کارگێرێکی بچوک ده‌بینن له‌ژیانی رێکخراودا و رابهڕێکی بچوککراوهن و هێمای سه‌ره‌کی کارگێڕین.
که‌سایه‌تی:
تاک مانای کهسایهتیهلهلایهک، له‌لایه‌کی تر نماینده‌ی ریَکخراوهلهخودی خۆیدا، تاک ده‌توانێ هه‌مو ئه‌و شه‌ش کاریگهرهبهتوانایهلهژیانی رێکخراودا بنوێنێ.
تاک له‌خودی خۆیدا هێزێکی بههێزهبۆ هێزهکۆمهڵایهتیهکانی رێکخراو، به‌ڵام هێزو توانای تاک له‌و پێداویستیانهوهیهکهرێکخراو بهههمویهوهبۆی ئاماده ده‌کات.
لێره‌دا باس لهریکخراوێکی نمونه‌یی و پته‌و ده‌که‌ین و به‌توانا له‌گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌م رێکخراوهکاریگهریهکی جدی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ندامانی (که‌سایه‌تیه‌کان)، له‌هه‌مان کات تاک (که‌سایه‌تیه‌کان) کاریگه‌ریه‌کی جدیان له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌له‌کان هه‌یه.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان که‌سایه‌تی و پێکهاتهبهتواناکانی رێکخراو به‌ته‌ندروستی ده‌توانێ ریکخراوێکی به‌توانا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت و به‌به‌رهه‌م بێنێت.
له‌لایه‌کی تر نا ته‌ندروستی و نه‌بونی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌م پێکهاتانهکهسایهتیهکی نادروست و نه‌خۆش بهبهرههمدێنێت و که‌سایه‌تیه‌کانیش لاواز و مه‌شه‌خۆر و کاتی و...هتد به به‌رهه‌م دێنێت.
کاریگهرهدهرهکیهکان و ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان هه‌رده‌م ده‌مێنن ههرچهندهکاریگهرهناوهخۆیهکان به‌هێز و به‌توانا بن. به‌ڵام هه‌ندێ لهکاریگهریهکان مه‌ودایه‌کی دورتریان هه‌یه‌له‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان به‌تایبه‌تی که‌لتور و پرۆسێسه‌کانی کار و کارگێڕی که‌رۆڵی زۆر ده‌گێرن سه‌ره‌ڕای په‌یام و په‌یڕه‌و و روانگه‌ی رێکخراو ستراتیژهیهکان.
گۆڕان له‌که‌سایه‌تی:
گرنگترین ئاڵوگۆڕ له‌ژیانی مرۆڤدا گۆڕانهلهکهسایهتی بێ ده‌خاله‌ت پاسفیست بۆ که‌سایه‌تی پرۆئه‌کتیڤ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ئاسان نیه، به‌ڵام هه‌مو مرۆڤێک بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک ئیختیاری هه‌یه، جا ئیختیارهکهههرچۆنێ بێ. ئه‌وانه‌ی ریسک ده‌که‌ن به‌ژیانیان ئه‌وانیش ئیختیاریان کردوه.
لێره‌دا باسی که‌سایه‌تی له‌نێو رێکخراو ده‌که‌ین، لهکۆمهڵگاش که‌رێکخراوێکی گه‌وره‌یه.
هه‌مو مرۆڤێک له‌نێو هه‌ر رێکخراوێکدا له‌نێو دو بازنهدایهههروهکو له‌خواره‌وه‌یه:
1. بازنه‌ی کارتێکردن
2. بازنه‌ی که‌په‌یوه‌ندیداره
بۆ رۆشهنکردنهوهی ئه‌م دو بازنهیهبهکورتی ده‌توانین نمونه‌یه‌ک بهێنینه‌وه، که‌که‌سێک هه‌مو رۆژێ له‌کاتی چونی بۆ سه‌رکار توشی قه‌ره‌باڵغی رێگا ده‌بێت، یان ئهوهتهواز له‌کاره‌که‌ی دێنێ که‌ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نیه، چونکهژیانی خۆیی و منداڵه‌کانی له‌سه‌ر وه‌ستاون یان ئه‌وه‌تا قه‌بوڵی ئه‌م وهزعهدهکات یان کاتی هاتوچۆی ده‌گۆڕێ و رێگا چاره‌یه‌کی مناسب ده‌دۆزێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئینێرژی و توانا و ئاماده‌یی پێویسته.
له‌لایه‌کی تر به نمونهقهیرانهمالیهکانی (کریدیت کریسس) له‌ئه‌مه‌ریکا ژیانی زۆربه‌ی مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌وی تاڵکرد که‌ئه‌مه‌ش بازنه‌ی که‌په‌یوه‌ندیداره و گرفته‌کانی ماکرۆیهو مرۆڤه‌کان ته‌نها ده‌توانن به‌توانا و ئینێرژی خۆیان رێگا چارههیهکی مناسب بدۆزنه‌وه، هه‌مو سه‌ره‌تایه‌کیش زه‌حمه‌ته.
به نمونهلهبازنهیهکهوه هه‌ڵبه‌زین بۆ بازنه‌یه‌کی تر پێویست ده‌کات چه‌ند ئیختیارێک بکرێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌مرۆڤه‌کان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌مو حاله‌تێکدا ئیختیارێک هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌سیسته‌می ئێستادا ئیختیاره‌کان که‌من و زیاتر لهسهرهوهبهسهر مرۆڤه‌کان فه‌رز ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئیختیاره‌کان قه‌بوڵ بکه‌ن، ئهمهزیاتر له‌باری ئابوریهوهراستهو مرۆڤه‌کان پشت بهستون بهخاوهنکارهکان و توانای کارگه‌کان و ده‌وڵه‌ت، دونیا به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌بۆته‌وه و ئێستا ئه‌گه‌ر خاوه‌نکاره‌کان سه‌رمایه‌کانیان له‌بازاڕ بکێشنهوهئهوهگهورهترین گرفت له‌دونیادا دروست ده‌بێت، بازاڕی مالی چوهتهنێو هه‌مو خه‌ت و ختوتهکانی ژیانی مرۆڤه‌کان، رهنگهلهههندێ وڵاتی سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتو بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی لانی که‌م هه‌بێت، به‌ڵام هه‌روا له‌وڵاتانی دواکه‌وتوی دونیادا کۆیله‌ی قه‌رز هه‌یه، ئیتر وه‌زعه‌کان بۆ مرۆڤه‌کان ئاڵۆزتر ده‌بێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان زیاتر ده‌خاله‌تی ژیان و گوزه‌ران بن ده‌بێ زیاتر هه‌وڵ به‌ده‌ن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و گرفت و خۆشی و ناخۆشیه‌کانی بێنه‌وه‌و به‌شداری ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن له‌چاککردنی کۆمه‌ڵگا و به‌ره‌وپێشبردنی.
له‌هه‌مو حاله‌تێکدا بۆ گه‌شه‌دان به‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان به‌کارهێنانی ته‌واوی ئینێرژیهلهپێناوی کۆمه‌ڵگادا، ئینێرژی مرۆڤ بێ پایانهو ئه‌گه‌ر ویست و ئاره‌زو داخوازیه‌کانی له‌خزمه‌ت کۆمه‌ڵگا و خودی خۆیی و باوه‌ڕه‌که‌ی به‌کارهێنا. له‌م نێوه‌شدا خۆشگوزه‌ران و خۆشبه‌ختی ئینسانه‌کان له‌کۆمه‌ڵگا ده‌بێ زیاتر ئینێرژی بهئینسانهکان بدات. له‌لایه‌کی تر کۆمه‌ڵگایه‌کی مشه‌خۆر (به‌رخۆر) زیاتر ئینسانه‌کان ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل و پشت به‌ستو بێ ئینێرژی ده‌کات.
کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێن یانی کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ ئینێرژی، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ هه‌مو لایه‌نه‌کانی که‌په‌یوه‌ندیان به‌گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و کۆمه‌ڵگا هه‌یه، له‌هه‌مو ئاسته‌کاندا بهلێپرسراویهتیهوهکار بکه‌ن.
بۆ خوێنه‌رانی به‌رێز ئه‌م پرسیاره جێ ده‌هێڵم تا تۆزێ له‌که‌سایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ن و بیری لێ بکه‌نه‌وه، بۆمنیش هه‌روایه‌و مه‌سه‌له‌کان ئاوا ئاڵۆزن و بۆ ئێوه‌ش خه‌مه‌کان جێ ده‌هێڵم.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م مۆدێله:
C.P.M. Kouwenhoven en P.L.R.M. van Hooft, De praktijk van strategisch personeelsmanagement, Kluwer/NVP. به‌زمانی هۆله‌ندی