سه‌ره‌تایه‌کی کورت:
له‌م دواییانه له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی روی ده‌ریا و توانه‌وه‌ی کێوه به‌ستوه‌کان له پۆلی به‌سته‌لۆکی باکور و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئاو و هه‌وا و ڕودانی کاره‌ساته سروشتیه‌کان له ئه‌مریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، زیاتر مرۆڤه‌کانی سه‌ر زه‌وی هۆشیارکردوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م گرفته ژینگه‌ییانه بدۆزریته‌وه که له دوایین ڕاپۆرتی ی‌و ئێن دا هه‌مو مرۆڤایه‌تی هۆکاری ئه‌م وه‌زعه نیشاندا و ده‌بێ به ههمومانیش چاکی بکه‌ین. به‌ڵام تا ئێستا وڵاتانی چه‌شنی ئه‌مریکا و چین و هیند و به‌رازیل که‌مترین به‌ها بۆ مه‌سه‌له ژینگه‌ییه‌کان داده‌نێن. له ڕوانگه‌ی ئه‌وان ژینگه ته‌نها پاره‌ی تێ ده‌چێت و هیچ به‌رهه‌مێکی نیه. ئه‌م تێڕوانینه له ژینگه ساف له لایه‌نی ئابوریه‌وه دروست نیه و زیانێکی زۆر به ته‌ندروستی هه‌مو زینده‌واران ده‌گه‌یه‌نێ و له‌لایه‌کی تر ئاینده‌یه‌کی زۆر ترسناک بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده دروست ده‌کات.
له کوردستان دا گرفته ژینگه‌ییه‌کان هه‌ر له زیادبون دانه شه‌ڕو کاولکاری و کیمیا باران و به‌کارهێنانی هه‌مو جۆره چه‌کێکی کوشنده له دژی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا خاک و ئاو و ئاوهه‌وای ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه نه‌ک هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاوه ته‌نانه‌ت له کاتی به‌فرو باراندا دوباره هاتۆته‌وه سه‌ر خه‌ڵکه‌که و ناوچه‌که، به کورتی گه‌ل و ژینگه قوربانی ئه‌سلین.
سه‌ره‌تا باباسی هۆیه گشتهیهکانی گرفته‌کانی ژینگه بکه‌ین، له گشت‌دا هۆیه‌کان بریتین له:
1. پیس بونی که‌ش و ئاو وهه‌وا، ئه‌مانه له ئه‌نجامی نیشتنی مادده ورده‌کانن که له ئه‌نجامی لێکخشاندنی تایه‌ی ئۆتۆمۆبیل و هۆیه‌کانی هاتوچۆ په‌یداده‌بن ، یان له ئه‌نجامی لوله‌کانی کارگه‌و کارخانه‌کانه و یان هۆیه‌کانی گه‌رمکه‌ره‌وه‌دا په‌یدا ده‌بن.
2. پیس بونی ئاو، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دوباره پاڵاوتنی ئاوی ئاوه‌ڕۆکان و به هه‌ڵم بونی مادده ژه‌هراویه‌کان و له‌که پترۆکیمیایهکانه له روبار و ده‌ریایه‌کاندا هه‌روه‌ها بارینی بارانی ترش که له‌ئه‌نجامی پاشه‌ڕۆی کارگه‌کاندا له هه‌وا ده‌مێننه‌وه‌و دوباره دێنه‌وه سه‌ر زه‌وی. یان پیس بونی ئاو به هۆی ناوچه‌کانی گه‌راج و له‌که‌کانی تر له‌سه‌ر زه‌ویدا و چونه‌وه نێو سوری هایدرۆلۆجیادا.
3. پیس بونی ڕوی زه‌وی ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی شوێنه‌کانی زبڵدان (گوفه‌ک) و بارانی ترش و کاریگه‌ریه پترۆکیمیاویهکانهوه ده‌بێت به‌تایبه‌تی شوێنی به‌نزینخانه‌کان و کارگه‌و کارخانه پترۆکیمیاویه‌کان و پاشه‌ڕۆکانیان.
4.زبڵدانه گه‌وره‌کانی قه‌راغ شاره‌کان، سود وه‌رگرتن له دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مادده‌کان به جۆرێک له جۆره‌کان.
5. گرفته‌کانی ده‌نگ؛ ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هه‌مو هۆیه‌کانی هاتوچۆ له زه‌وی و ئاسمان دا.
6.داڕمان Erosie: داچۆڕان له ئه‌نجامی ڕوچون، یان بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌کان
7. کاریگه‌ریه‌کانی دوه‌م ئۆکسیدی کاربۆن، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پاشه‌ڕۆی ئه‌گزۆزی هۆیه‌کانی گواستنه‌وه و کارگه و کارخانه‌کان و زۆر به‌کارهێنانی ئینێرژی بۆ ڕوناکی و خۆگه‌رمکردنه‌وه.
8. که‌له‌ن و درزه‌کانی سێنتراله ئه‌تۆمیه‌کان وه‌کو ئه‌وه‌ی سێنترالی ئه‌تۆمی تشرنۆبیل و سێنترالی ئه‌تۆمی له فره‌نسا دا رویاندا.
10. شه‌ڕو کاولکاریه‌کانی ناوچه جیاجیاکانی وڵاتانی دونیادا و به‌کارهێنانی چه‌کی جه‌نگی جۆراوجۆر.
ده‌کرێ له ناوچه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌یه‌کی سه‌رزه‌ویدا گرفته‌کان جیاوازیان هه‌بێت. به‌ڵام من لێره‌دا به گشتی باسم کردون و دور له زمانێکی (ئه‌ندازیاری) تا بۆ هه‌موان ڕۆشه‌ن بێت.
گرفته‌کانی ژینگه له کوردستاندا:
له ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماره‌کانی داگیرکه‌ران بۆ سه‌ر گه‌لی کورد هه‌رده‌م ژینگه‌ش هه‌مان قوربانی بۆ ڕهزالهتیهکان داوه.
پیسترین و خراپترین وه‌زعیه‌ت که کوردستان لێدانی چه‌کی کیمیاوی بو دژی خه‌ڵکی بێ دیفاع و ئه‌نفالکردن و سوتان و تۆپباران و هه‌مو ئه‌و وه‌زعه سه‌ربازیانه‌ی که له ناوچه‌کانی کوردستاندا ڕویانداوه و ده‌دا.
ژینگه‌ی کوردستان به هه‌مویه‌وه قوربانی ئه‌م هه‌مو وه‌زعانه بوه و ده‌بێ. تا ئێستاش تۆپ بارانه‌کانی ئێران و تورکیا هه‌مان کاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان هه‌یه. دواتریش به شێوه‌ی باران و به‌فربارینیش دوباره هه‌مو ئه‌و کاریگه‌ره نێگه‌تیڤانه دێنه‌وه سه‌ر ناوچه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان. خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانن له تاکتیکی سیاسی خۆیاندا هاوپشتی مرۆڤه‌کانی دیفاع له ژینگه له هه‌مو دونیا بۆ خۆیان ڕابکێشن و ئه‌م ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌رانه ڕه‌زیل و سه‌فیل بکه‌ن. تا ئیستا هیج هێزێکی سیاسی له کوردستان ئه‌م کاره‌ی به‌به‌رنامه نه‌کردوه که ئه‌مه‌ش ناکاملی هه‌مویانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌لیف و لایه‌نگره‌کانی دۆزی گه‌له‌که‌مان.
نه‌بونی ئینفراستکچهری قورس هه‌ر له تۆڕه‌کانی هاتوچۆی سه‌رزه‌وی کێشه‌ی مادده ورده‌کانی که‌م کردۆته‌وه به‌ڵام له شاره‌کاندا به‌تایبه‌تی له هه‌ولێرو که‌رکوک و سلێمانی و دهۆک کێشه‌یه‌کی ته‌واوی خنکانی هاتوچۆ هه‌یه، لاسه‌نگیه‌کی ته‌واو له توانای ئینفراستهکچهر و ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیله‌کان هه‌یه. ئه‌گه‌رچی دار‌و سه‌وزاییه‌کی ئاوا چڕپڕ و به‌هێز له‌م شارانه نیه و ته‌نها چه‌ند پارکێک نه‌بێت بۆیه ئه‌م ماددانه له‌سه‌ر که‌لوپه‌ل و شوێنه‌کانی تر ده‌نیشن و دواتریش به‌هۆی بارین بارینێکهوه دوباره تێکه‌ڵ به ئاوئاوه‌ڕۆ ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها فلته‌ره‌کانی کارگه و کارخانه‌کانی کوردستان ده‌بێ به‌گوێره‌ی یاساکانی ژینگه که‌مترین پیسی بۆ هه‌وا بگوازنه‌وه، ئه‌مه له پراکتیکدا چه‌نده دروسته من هیچ زانیاریه‌کی دروستم لێی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری وابێ ئیتر هه‌مو شتێ گومانمان لێی هه‌یه.
نه‌بونی ئینفراسته‌کچه‌ری ئاوی پیس و پاڵاوتگه‌ی دروست و زانستی له هه‌مو شار‌و شارۆچکه و دیهاتهکاندا ئه‌مه مانای هه‌مو تۆڕه‌کانی هێله‌کانی گواستنه‌وه‌و پاڵاوتگه‌کان ده‌گرێته‌وه. که به‌داخه‌وه زۆرجار دو دراوسێ له شاره‌کاندا ده‌بێته شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئاوی پیس. که له واقع دا گرفتێکی ده‌وڵه‌ته و گرفتی ژینگه‌یه به‌ڵام له لای هاوڵاتیان ده‌بێته گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و بگره کوشتن و زیندانی و نه‌خۆشخانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
له یه‌ک باران باریندا زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کان ده‌که‌ونه ژێر ئاوه‌و له هاوینیشدا قومێ ئاو نیه بخۆنه‌وه. ئه‌مه کیشه‌یه‌کی نه‌خشه‌سازیه و به‌س. ئه‌ندازیاران له کوردستان کورت ده‌هێنن چونکه سه‌رچاوه زانستیه نوێ یه‌کان ده‌ستیان پێراناگات و ناتوانن له‌گه‌ڵ نوێخوازیدا حه‌ره‌که بکه‌ن. لێره‌ش ده‌سه‌لات و دام و ده‌زگاکان ده‌بێ سیسته‌م و پرۆگرام و سه‌رچاوه‌ی دروست بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م بکات. له لایه‌کی تر چاودێری و کۆنترۆلی ئه‌ندازیاری و ته‌نانه‌ت هاندان و سوپاسنامه و ڕه‌خنه‌گرتن و ته‌نانه‌ت سزا و دانانی دادگای ئه‌ندازیاری بۆ ئه‌وانه‌ی کاره‌کانیان باش ئه‌نجام ناده‌ن و هتد.
گرنگی نه‌دان و کۆنترۆل و ئاگاداربون و هه‌رده‌م چاودێری چۆنایه‌تیه‌کانی ئاو و سه‌رچاوه‌کانی ئاو له کوردستان دا، سامانی ئاوی له کوردستان که‌مترین گرنگی پیدراوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش زیاتر گرفتی چۆنایه‌تی ئاو و سه‌رچاوه‌کانی دروستکردوه. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سیاسه‌تی سامانه‌کانی ئاوی هه‌بێ له گشت ئاسته‌کانیدا.
چۆنایه‌تی ئاوی خواردنه‌وه تا ئێستا به پیوه‌ره‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌راورد ده‌کرێن، ئه‌مه‌ش نۆرم و پێوه‌ری گشتین له لایه‌ک له‌لایه‌کی تریش نه‌بونی پێوه‌ر له نێو تۆڕه‌کانی دابه‌شکردنی ئاودا. ته‌مه‌نی ئاو له نێو تۆڕه‌کانی دابه‌شکردن په‌یوه‌ندی به بونی کاره‌باوه هه‌یه. کاتێ ئاوی وه‌ستاو له‌نێو لوله‌کانی ئاودا ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه چۆنایه‌تیه‌کانی بۆ خواره‌وه داده‌به‌زێت. به‌کارهێنانی کلۆر بۆ پاڵاوتن و دیاریکردنی ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی کلۆر خۆی له خۆیدا ماددیه‌کی ترسناکه و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه (سه‌ره‌تان) چونکه مادده‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکاره و په‌رده پۆشی هه‌مو زینده‌وه‌رێک ده‌کات. به‌نمونه له هۆله‌ندا ئه‌م مادده‌یه ناکرێ هه‌روا بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه به‌کار بێت و قه‌ده‌غه‌یه. به‌داخه‌وه له کوردستان حه‌ره‌سی بیره‌کان به گوێره‌ی تهجرهبهکانیان کلۆر به‌کاردێنن.
هه‌ربۆیه‌ش نه‌خۆشی کوشنده‌ی وا له کوردستان په‌یدا بونه که زۆربه‌یان له ئه‌نجامی گرفتی خواردن و خواردنه‌وه هاتون.
کاریگه‌ری پاشه‌ڕۆ له کوردستان گرفتێکی گه‌وره‌یه و هه‌موان لیی به‌رپرسیارن هاوڵاتیان به پله‌ی یه‌که‌م و ده‌سه‌ڵات به پله‌ی نایاب. به‌ڵام نه‌بونی سیاسه‌تێکی ژینگه‌ی دروست و ستراتیژی ژینگه له کۆمه‌ڵگا ئه‌وا هه‌رچی زیاتر ئه‌م وه‌زعانه‌ی ئاڵۆزکردوه و بێچاره‌ی هێشتۆته‌وه. به‌نمونه هه‌مو خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کان له نێو مێش و مه‌گه‌زدا له هاوین غه‌رق ده‌بن. ئه‌م وه‌زعانه هه‌مویان نه‌خۆشی جۆراوجۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه و گه‌شه پێده‌ده‌ن.
نه بونی ئینفراسته‌کچه‌ری پێویست بۆ پاشه‌ڕۆکان و گواستنه‌وه‌و دوباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه خۆی له خۆیدا کاری ده‌سه‌ڵاته فه‌راهه‌میان بکات. به‌ڵام وڵاتێ ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی له ده‌ره‌وه بێت چۆن ده‌توانێ دوباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه بکات!.
ده‌نگ خۆی گرفتێکی ژینه‌گه‌یی گرنگه له کوردستان تازه دو فڕۆگای ئه‌نته‌رناسیۆنالی هه‌یه له هه‌ولێر و سلێمانی خه‌ڵکی پێ یان خۆشه فڕۆکه‌کان ببینن و هێشتا له گرفتی ده‌نگی فرۆکه حاڵی نه‌بون، با تۆزێ گوێ له گرفتی شاره‌کانی ئه‌مستردام و کۆلن و دسلدۆرف بگرن!
ده‌نگی هۆیه‌کانی هاتوچۆی زه‌وی ته‌نها ده‌نگی ئۆتۆمۆبییله و هێشتا وڵات تۆڕی شه‌قامه خێراکانی نێوان شاره‌کان و وڵاتانی نیه. به‌ڵام له هه‌مویان زۆرتر که خه‌ڵکی له‌به‌ر ئایین بێ ده‌نگی لێ ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌نگی بانگدان و سه‌لاوات و خوتبه‌ی مزگهتهکانه. به‌ڕاستی ئه‌م ده‌نگانه هه‌مویان ڕۆژێ پێنچ جار له شارێکی وه‌کو هه‌ولێردا که مزگه‌وت ئه‌وه‌نده زۆره منداڵان و ژنانی دوگیان و پیروپه‌ککه‌وته‌کان به‌ته‌واوی هه‌راسان ده‌کات. له هه‌موی سه‌یرتر ههریهکهکیان ئاوازێکی هه‌یه و ده‌نگێکی هه‌یه. قه‌ده‌غه کردنی ئه‌م هه‌مو بانگدانه به‌ڕاستی داواکاریه‌کی ئینسانیه‌و هه‌موان ئیسراحه‌ت پێ ده‌کات. با جارێک بۆ ئه‌مه ڕیفراندۆمێک بکرێ و خه‌ڵکی بڕیاری خۆیان بده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بڕیاری یه‌ک ده‌نگیان له چه‌ند مزگهتێکدا به پله‌ی له‌رینه‌وه‌ی که‌م و دیاریکراو ئه‌مه‌ش چاکه و ئیتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
کاریگه‌ریه‌کانی دوه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له شاره‌گه‌وره‌کان هه‌روه‌کو مه‌سه‌له‌کانی تره، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان و گوزه‌ران و ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان و بونی سیاسه‌تێکی دروست و گرنگی دان به ستراتیژی ژینگه له کوردستان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و سه‌وزایی و دار و دارستان و سیاسه‌ته ئاویه‌کان و دروستکردن و نه‌خشه‌سازی دروست بۆ ئینفراسته‌کچه‌ری ئاوئاوه‌ڕۆ له کوردستان ته‌کانێکی باش به گه‌شه‌ی ده‌وروبه‌رو مرۆڤه‌کان ده‌دات.
ژینگه ده‌بێ له پلانه‌کانی وڵات‌دا جێگا و ڕێگایه‌کی دروست بگرێت و له هه‌مو پلانه‌کاندا ده‌بێ وه‌کو فاکته‌رێکی گرنگ سه‌یر بکرێت.
له‌لایه‌کی تر چاککردنی زه‌وی و زاره بۆمبابارانکراوهکان به چه‌کی کیمیایی و چه‌که قورسه‌کان و ژیاندنه‌وه‌ی دار‌و دارستانه سوتاوه‌کان و گرنگی دان به سامانی ئاوی له کوردستان و دروستکردنی ئینفراستکچهری دروست بۆیان زیاتر بواری ئابوری وڵات گه‌شه پێده‌دات به تایبه‌تی له مه‌یدانی کشتوکاڵ و گه‌شت و گوزار و خوێندن و خوێندنی باڵادا کۆکردنه‌وه‌ی گشت (فه‌نکشن) کاره‌کان له‌ته‌ک یه‌کدا له قه‌راغی شاره‌کان ده‌بێ له پلانه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه به‌ته‌واوی ڕۆشه‌ن بێ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه له کوردستان هێشتا مه‌وجودیه‌تی نیه.
ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی دروست و پلان و ئیمکاناتی ئابوری ده‌وێ به‌ڵام پێش ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێکی دروستی بیناسازی ئینفراستهکجهری ده‌وێ که هه‌ر ئه‌میش دوایی ولاتێکی به‌رهه‌مهێن پێك دێنێ که پشت به خۆی ببه‌ستێ نه‌ک به ده‌وروبه‌ری که هه‌ر ویستیان بیخنکێنن.