رکودی ئابوری یانی به کورتی ماڵوێرانی بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، ناسینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ورانه ئابوریه سه‌رمایه‌داریه بریتیه له هه‌ڵاوسانی به‌رهه‌مهێنان و که‌مبونه‌وه‌ی داواکاری و زۆربونی خستنه‌ڕو له‌لایه‌کی تر هه‌ڵاوسانی دراو دابه‌زینی توانای کڕین و به‌هاکانی دراو و زۆربونی بێ‌کاری و له‌ده‌ستدانی کار‌و که‌مبونه‌وه‌ی فرسه‌ته‌کانی کار و پیشه‌کان دابه‌زینی کرێی کرێکاران و توانای کڕینی که‌لوپه‌ل له‌لایه‌ن کرێکاران، له‌لایه‌کی تر دابه‌زینی قازانج و بونی گرفتی زۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی و دابه‌زینی داهاتی تاکه‌کان.
تاکه وانه‌ی ئه‌م رکوده ئابوریه شکستی مۆدیله‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی بانکه‌کان و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تان بۆ سیسته‌مه‌کانی بانک و ده‌ست پێکردنی ده‌ورانێکی تره له دوای 11ی سێپتێمبه‌ر له دونیا و سوکبونی جه‌نگی دژه تیرۆر و ده‌ستیپێکردنی فازێکی تره له ژیان و خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ته‌واوی دونیادا. هه‌روه‌ها گۆڕانی کێشه‌ی کار‌و سه‌رمایه له وڵاتانی پێشکه‌وتو و کاریگه‌ری کرێکارانی ئه‌رستۆکرات و رونبونه‌وه‌ی جێگا و رێگایان له‌نێو چینی کرێکاردا و ئاواڵا بونی سیسته‌م و دیموکراسی چوار ساڵه‌ی (کورت ماوه‌ی) سه‌رمایه‌دارییه بۆ کرێکاران و ماڵئاوایی سوسیال دیموکراته‌کانه له سوسیالیزم و خزانیانه بۆ به‌ره‌ی راست له ئه‌وروپادا.
ئه‌م ده‌ورانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زعیه‌ت له بانکه‌کان و مه‌سه‌له‌ی عه‌قارات له ئه‌مه‌ریکا ئه‌م وه‌زعه‌ی ته‌قانده‌وه. له‌لایه‌کی تر مه‌سه‌له‌کانی گه‌نده‌ڵی و مۆدێله‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی هه‌ندێ بنه‌ماڵه که خاوه‌نی زۆرێک له بانکه‌کانن له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا (له‌به‌ر مه‌سایلی رۆژنامه‌وانی ناویان ناهێنین) ئه‌م وه‌زعانه‌ی زیاتر به‌ره‌و خراپتر برد.
هه‌ڵوێستی بانکه‌کانی ئایسلاند و وڵاتانی تر و ئه‌مه‌ریکا ئاڵوگۆڕ له نرخه‌کانی قازانج و بێ‌کاری و ئیفلاسی کۆمپانیاکان ته‌نها دیارده‌یه‌کی ئه‌م رکوده ئابوریه بون. له‌م لاشه‌وه دابه‌زین و گرفته‌کانی عه‌قارات و مه‌سه‌له‌کانی کردیت له ئه‌مه‌ریکا هێنده‌ی تر وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی زامدار کرد و برینه‌کانی قوڵترکرد.
گه‌وره‌ترین گرفت که مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن بانکه‌کان که کاری پێده‌که‌ن ئه‌ویش کارکردن به بۆنسه ( ئه‌مه یانی چه‌ند کارت کردوه ئه‌وه‌نده پاداشت وه‌رده‌گری) ئه‌مه زیاتر راسته‌وانه دێته‌وه له‌گه‌ڵ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری. ئه‌م به‌ڕیوه‌به‌رانه له‌لایه‌ک کاتین و له‌لایه‌کی تر بۆ ماوه‌ی کورت ماوه بیرده‌که‌نه‌وه، کاتێ کاره‌کانی خۆیان مه‌یسه‌ر بو ئیتر وازلهکاردههێنن و رو له بانکێکی تر یان رو له کارێکی ترده‌که‌ن. له‌لایه‌کی تریش هیچ کۆنترۆلێکی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر کاری به‌ڕیوه‌بردن بۆ هه‌ندێ سیسته‌می فینانشێل له ئه‌مه‌ریکا و هه‌ندێ وڵاتانی ئه‌وروپایی نه‌بون و نین. ته‌نها ده‌وڵه‌تی سوید نه‌بێت که زیاتر له ده ساڵه به به‌رنامه کار بۆ ئه‌م کۆنترۆڵه ده‌کات و تاڕاده‌یه‌ک کۆنترۆڵی به‌سه‌ر سیسته‌می بانکه‌کان و کارکردن به دراو و بازاری دراو له وڵات‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه ده‌وڵه‌تی سوید و کرێکارانی وڵاتی سوید له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی رکود دان. هه‌رگیز وانیه و ئه‌وانیش که‌م و زۆر له ئه‌لقه‌یه‌ک له ئه‌لقه‌کانی دان.
قوربانیانی بانکی ئایس سه‌یف هه‌ر حکومه‌تی ئایزلاند نه‌بو به قوربانی، به‌ڵکو چه‌ندین شاره‌وانی و به ده‌یان هه‌زار کرێکار له هۆڵه‌ند و ئه‌وروپا دراوه‌کانیان بۆ قازانجی به‌رز له‌م بانکه‌دا ته‌وزیف کردبو. دوایش هه‌موی بون به ژماره و کتابینا کیتابیکم المورقم و المورخ له نێوان ده‌وڵه‌تی ئایسلاند و وڵاتانی تر. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو زۆر له بانکه‌کان و ئۆڤیسهکانی ڤینانشێل له نیویۆرک و له‌نده‌ن کۆتای‌یان به کاره‌کانیان هێنا و به‌نمونه له ئه‌مستردام چه‌ندین ئۆفیسی ئه‌مانه له شه‌و و رۆژێکدا چۆڵکران و کۆتای‌یان به ژیانیان هێنا. ئه‌مه‌ش یانی هه‌مو کرێکاران و کارمه‌ندانیان بێکار کران و له‌دوای ئه‌وانه‌ش سه‌فێکی تر له بێ‌ئیمکاناتی ده‌ناڵێنن که مه‌به‌ست له خێزانه‌کانیانه.
هه‌مو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که‌وتنه خۆ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه له هه‌ر وڵاته و به‌جۆرێ باشترین رێگا کۆنترۆل و کڕینه‌وه‌ی بانکه‌کان بو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و چاره‌سه‌ری هاوبه‌شی هه‌مو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌م رکوده ئابوریه، به‌ڵام سیسته‌می بانکه‌کان دوباره هێزی بێکارانی زیاتر کرد‌و وهزعیهتهکانی ئاڵۆزتر کرد.
له‌لایه‌کی تر ئیعترازی کرێکاران به‌نمونه له هۆڵه‌ند به تایبه‌ت فیدراسیۆنی ئیڤ ئێن ڤی که فدراسیۆنی کرێکارانی سۆسیالیست و کاسۆلیکه‌کانه ئیعترازی کرێکاریان له لاهای سازدا و له پلاکارد و به‌یاننامه‌کانیان نوسییبویان که کرێکاران و کارمه‌ندان هۆی قه‌یرانی ئابوری نین، ده‌وڵه‌ت چۆن چاره‌سه‌ری بانکه‌کانی کردوه ده‌بێ چاره‌سه‌ری کرێکارانیش بکات، واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت هاوینی ئه‌مساڵ بۆ مه‌سه‌له‌کانی گرێبه‌سته کرێکاریه‌کان ئیعترازات گشت رشته کرێکاریه‌کان بگرێته‌وه. چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر کرێکارانی پاککردنه‌وه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی سخیپهۆڵ له ئه‌مستردام ده‌ستیان به ئیعترازکرد. ئه‌م شه‌پۆڵی ئیعترازه ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ داخوازیه رشته‌ییه‌کان ده‌گرێته‌وه. فه‌ره‌نساویه‌کان و ئه‌ڵمانه‌کان و ئیتالیاییه‌کان هه‌رده‌م له‌سه‌ری رم دان.
هه‌روا کاریگه‌ری ئه‌م رکوده له ئاستی جیهاندا ماوه‌و به گوێره‌ی دوایین ئامار دوانزه ملیۆن کرێکار له ئه‌مه‌ریکا قوربانین، ئه‌مه جگه له هه‌مو وڵاتانی تری دونیادا. دابه‌زینی نرخی نه‌وت و توانای کڕینی دراو چ یۆرۆ و چ دۆلار و دراوه‌کانی تری دونیا و دابه‌زینی نرخه‌کانی به‌شه‌کان(سههم-ئاندیل) و هه‌روه‌ها داخستن و ئیفلاسی کارگه بچوکه‌کان و خواردنگا و چێشتخانه‌کان و هه‌ره‌سی زۆر له کارخانه‌کان و کۆتایی به ژیانیان و زۆربونی بێ‌کاری و دابه‌زینی نرخه‌کانی کالاکان و وه‌ستانی زۆر مامه‌ڵه له کۆمه‌ڵگادا به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌ی عه‌قارات و بینانانی نه‌خشه‌کانی بیناسازی و هتد. ئه‌مه هه‌ر له ئه‌مه‌ریکا نیه به‌ڵکو ئه‌وروپا و ته‌واوی دونیای گرتۆته‌وه. کرێکارانی ئه‌وروپا که زۆربه‌یان دراوه‌کانیان به شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان له‌م نێوه‌ده‌دا له هاتوچۆدایهو هه‌مان ره‌زاله‌تی گشت ده‌چێژن. هێشتا ئۆباما هه‌مو ژوره‌کانی کۆشکی سپی نه‌دیوه‌و لێی رانههاتوه بودجه‌که‌ی کورتی به ملیارد دێنێ و نایه‌وێ له‌م باره‌وه به راشکاوی ورته‌ی لێ بێت، ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایش له هه‌وڵی پینه‌و په‌ڕۆکردنی دان، کالاکانی چین و هیند و به‌رازیلیش هه‌روا لهکهڵهکه بون دان.
ئه‌گه‌ر کاروابڕوا به مانای کلاسیکی سه‌رمایه بیر له شه‌ڕێکی گه‌وره‌تر بکاته‌وه له‌وه‌ی له ناوچه جیاجیاکاندایهو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رکوده ئابوریه په‌رده پۆش بکات. کێشه ئاینده‌کانی دونیا بریتی ده‌بن له کێشه‌کانی ئینێرژی (نه‌وتی خاو و گازی سروشتی) و ئاو ناوچه هه‌رێمیه‌کانی پۆلی بهستهلۆکهکان و گرین‌لاند و مه‌سه‌له‌کانی خۆراک بۆ وڵاتانی ئه‌فریقایی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و ئه‌مه‌ریکای باشور هه‌ر به مه‌یدانی کێشمه‌کێشه‌کان به گهرمو گوڕی ده‌مێننه‌وه. جیاوازی ره‌گه‌ز و ئاین و رق و کینه‌ی ناسیۆنالیزم و مه‌زهه‌بیش ههردهمینن بۆ فتیل و گڕ گرتن.
ئه‌مانه‌ش کافین بۆ چوارشیفت کارکردنی کارگه و کارخانه جه‌نگیه‌کان و که‌ڵه‌که بونی سه‌رمایه، چۆن ئه‌ڵترا راست وا له ئیسرائیل و هه‌ندێ وڵاتان گه‌شه ده‌کات ئاواش ژیانی لوکس- لوکس له‌لای سه‌رمایه‌داران گه‌شه ده‌کات. کۆما بونی سه‌رمایه له ده‌ست که‌مایه‌تیه‌کی که‌م و زۆرینه‌ش له رهزالهتیهکی زۆر هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت.
باشترین نمونه‌یان نرخی یاریزانه‌کانی فوتباڵ و باسکیتباڵ و موزیسیهنهکانی پۆپ له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا شاپی یه‌ک تۆپیان به به‌های کرێ مانگێکی کرێکارێکی غه‌یره ماهره له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکایه، ئه‌گه‌رچی رکودی ئابوری ئه‌وانیشی گرتۆته‌وه‌و خاوه‌نی یانه‌یه‌کی ئینگلیزی که خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێکی روسیه چه‌ند ملیاردێکی له ده‌ست دا. یان کڕین و فرۆشتنی یاریزانان له وه‌رزی داهاتودا هه‌روا ئاسان نیه. ( به‌ڕاستی ئه‌م یاریزانانه وه‌کو کۆیله له یانه‌که‌وه بۆ یانه‌یه‌کی تر ده‌کڕێن و ده‌فرۆشێن- کۆیله‌ی مۆدیرن- به‌ڵام ئه‌وانه جیایان له‌وه‌یه به‌هره‌مه‌ندن له هه‌ندێ له نرخه‌کانیان و هیچی تر). (ئه‌مه بۆ هونه‌رمه‌ندانیش هه‌ر راستهوانیه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سۆنی یان کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌مهێنانی سیدهی).
ئه‌م وه‌زعه هه‌روا ته‌مه‌که‌ی نهڕهویتهوهو هه‌روا کاریگه‌ری ده‌مێنێ، مرۆڤایه‌تی ده‌بێ ده‌رسێکی تریش فێربێت که سه‌رمایه و یاساکانی هه‌روا رهزالهتیهکانیان زیاتر ده‌بێت بۆ هه‌موان، ده‌وڵه‌ت و یاساکانی کۆمه‌ڵایه‌تی باشترین هۆن بۆ چاککردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان. هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆ نیه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک داواکاریه‌تی به‌لام هه‌روا له نێوانی چه‌کوش و سندانی سه‌رمایه‌دا ماوه‌ته‌وه. نه‌وه‌کانی ئاینده هێنده‌یتر رهزالهتیهکانی ده‌بینن. ده‌ڵێن له رکودی ساڵی سیه‌کانی سه‌ده‌ی رابردو ده‌چێت. ئه‌مه‌ش مژده به‌خش نیه چونکه کۆتاییه‌که‌ی به جه‌نگی جیهانی دوه‌م هات و دواتریش پلانی مارشاڵ ئه‌وروپای به هێزی کاری هه‌رزانی وڵاتانی دونیای سێیه‌م بنیات نایه‌وه. مێژو له ته‌مه‌نی خۆیدا شتیکی چاوه‌ڕوان نه‌کراومان پێ نیشان ده‌دات. به‌ڵام وه‌زعه‌کان بۆ کرێکاران و هه‌ژارانی دونیا مژده به‌خش نیه چونکه بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له دونیا هه‌روا له به‌رگری دایه وهیچ ناوه‌ندێکی ئهنتهناسیۆناڵی نیه و هێشتا نه‌چۆته مه‌یدان بۆ هێرشکردن. رکودیش وه‌زعه‌کان زیاتر ئاڵۆزده‌کات له جیاتی به‌ره‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤی کرێکاری ببات هه‌روه‌کو له ئه‌ده‌بیاتی کلاسیکی مارکسیستی و کرێکاری رایجه- به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زعه‌کان پێچه‌وانه‌یه یانی کۆیله‌تی کرێکاران زیاتر ده‌کات و قوفلێکی تریش توند ده‌بێ له ته‌وقی ملدا- ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌که له مێژوی دونیای ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییه‌وه هاتوه و ده‌بێ به واقعیانه سه‌یری ئه‌م هه‌لومه‌رجانه بکه‌ین.