ئه‌وه‌ی لای هه‌موان رون و ئاشكرایه و گومانی تێدانیه گوڕانی ئه‌م سیستمه ته‌ندروستییه ئیفلیجه كۆن و گرانبه‌هایه (مكلفهیه) به سیستمێكی نوێی هاوچه‌رخ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ته‌ندروستی كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو تاكێكی كورده به‌ده‌سته پزیشكیهكهشهوه (كه هه‌ریه‌ك له پزیشك و كارمه‌ندی پزیشكی و ته‌ندروستی ئه‌گرێته‌وه)، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا چۆن ئه‌م گۆڕانكاریه بكرێت؟، ئایا سه‌ركه‌وتوده‌بیت، یان وه‌ك پیشه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌مان هه‌ر باس له گوڕان ده‌كه‌ین و كیشه ته‌ندروستیه‌كانیش ئه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و و نه‌بونی سیستمی هاوچه‌رخ؟ ......له‌وه ئه‌چێ ئێمه خۆمان له هۆیه‌ك بگه‌ڕێین بۆ پاساو هێنانه‌وه‌و خۆقوتاركردن له به‌رپرسێتی!.
زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیانوایه گوڕانی سیستمی ته‌ندروستی به ریفۆمێكی (چاكسازی) ته‌ندروستی ده‌كرێت... به‌ڵام من و كه‌مێك له پزیشكان و كارمه‌ندان و شاره‌زایان گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه گوڕانی سیستم به ریفورمی ته‌ندروسی ناكرێنت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتو ترین سیستمی دنیا بهێنین كاری پێبكه‌ین له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا وا ئه‌و سیستمه ئه‌شێوێنین، كه قێزمان له خۆمان و له سستمهكهش ببێته‌وه وه‌ك حاڵی حازر... بڕوابكه‌ن ئێمه‌ی ده‌سته‌ی پزیشكی زۆر له‌م حاڵه بێزارین و بوه به كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كیمان، خۆشبه‌ختانه زۆر له كێشه ته‌ندروستیه‌كانمان ده‌سنیشان كردوه، كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1-نه‌بونی سیستمی لامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌بردن .
2-جیانه‌كردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تاییبه‌ت .
3-نه‌بون و كه‌مته‌رخه‌می خزمه‌تگوزاری په‌رستاری.
4- نه‌بونی فێركردنی ته‌ندروستی و پزیشكی به‌رده‌وام.
5- نه‌بونی دادگایه‌كی پزیشكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی نه‌خۆش و ده‌سته‌ی پزیشكی.
6- نه‌بونی هه‌ڵوێستی سیاسی له به‌ره‌و گۆڕینی سیستمی ته‌ندروستی.
7- كارنه‌كردن له‌سه‌ر بنه‌مای پاداشت و سزا.
8-نه‌بونی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، واته ده‌سه‌ڵاته‌كان له تاكه كه‌سێكدا كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌بێ به سوپه‌رمانی بواره‌كه‌ی، وا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ئه‌گه‌ر ئه‌م لێپرسراوه نه‌بێت ماڵ‌وێران ده‌بێن و گورگ ئه‌مانخوات.
9-نه‌بون و یان كه‌می هۆشیاری ته‌ندروستی هاوڵاتیان و تاكی كورد كه له ئه‌ستۆی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانه.
10- نه‌بون و لاوازی پێناسه‌ی كار له به‌شه جیاجیاكانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان له سه‌ر ئاستی كاری پزیشكی، كارگێری و ئیداری،حیسابی و دارایی، ئامار‌و پلان دانان.
11-كێشه‌ی ده‌رمانخانه و كلینیكه نائاسایی و نایاساییه‌كان كه به‌هیچ یاسا‌و رێسایه‌ك تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
12- نه‌بونی سێكته‌رێكی پزیشكی تاییبه‌ت یان گشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێوستییه پزیشكییه كاتی و هه‌میشه‌ییه‌كان كه‌خاوه‌نی ژێرخانێكی ئابوری توندوتۆڵ بێت، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و پێشخستنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
13-كڕینی ئامێری و پێداویستی پزیشكی به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی كه رۆڵی شاره‌زایانی تێدانیه به‌تایبه‌تی ئه‌و پسپۆڕانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه كار ده‌كه‌ن.
14-بونی رۆتینێكی بێناما له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له سێكته‌ری ته‌ندروستی.
15-كردنه‌وه‌و زیادبونی نه‌خۆشخانه و بنكه‌و به‌شه‌كانی تری ته‌ندروستی به‌بێ بونی ئامارێكی راست و دروست و كه‌می كارمه‌ندی پسپۆڕ له‌و به‌شانه‌دا.
16-نه‌بونی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كاندا، كه بڕیاره سه‌ره‌كیه‌كانی تێدا تاوتوێ بكریت پێش جێبه‌جێ كردنی.
17- نه‌بونی بینای تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان.
19-نه‌بونی كوَگایهكی سه‌ره‌كی ده‌رمانسازی.
20-داننه‌نان به‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێ سێكته‌ری ته‌ندروستی به‌ته‌نیا ببات به‌ڕێوه.
21-بیرنه‌كردنه‌وه له هێنانی نمونه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات (سه‌رۆك په‌رستیار ...) بۆ باشكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی په‌رستیاری.
22-نه‌بونی یه‌كه‌یه‌كی به‌دواداچون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
23-دیاری نه‌كردنی كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی به‌شه‌كان تاخواره‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردن، واته به‌ڕێوه‌به‌ر له سێ ساڵ یان چوار ساڵ زیاتر له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێته‌وه هه‌روه‌ها به‌نسبه‌ت پۆسته‌كانی تره‌وه.
25-بونی چه‌ند سیسته‌مێكی جیاواز له سێكته‌ری ته‌ندروستی له یه‌ك شاردا، كه هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك كارده‌كه‌ن یان له یه‌ك نه‌خۆشخانه‌دا كه ناعه‌داله‌تی دروست ده‌كات.
26- نه‌بونی راگه‌یاندنێكی ته‌ندروستی كاریگه‌ر، بۆ ئاشناكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خستنه‌ڕوی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان به شه‌فافی.
27- بونی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ندروستی مه‌ركه‌زی تۆكمه كه هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له شه‌خسی یه‌كه‌مدا (سوپرمان) خۆی ده‌بینێته‌وه.
28-نه‌بونی یاسایه‌كی بنچینه‌یی بیمه‌ی ته‌ندروستی (نظام التامين الصحي).
29-نه‌بونی به‌شێكی زانستی وپیشه‌یی پزیشكی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كان بۆ هاندانی پزیشك و كارمه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بۆ پێشخستنی توانستیان، دابینكردنی خوێندن له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت، هاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌یارمه‌تی كۆلیجه پزیشكییه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ پێشخستنی باری ته‌ندروستی.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌سنیشان و دیاریكردنی ئه‌م كێشانه‌و هه‌ندێ كێشه‌ی تریش به‌داخه‌وه هیچمان پێناكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و راست كردنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان راستگۆ نین و دان به كێشه راستیه‌كاندا نانێین كه له پشت ئه‌م كێشنانهوهن كه ئاماژه‌م پێكردوه، هه‌ریه‌كه ده‌ست به كڵاوه‌كه‌یه‌وه ده‌گرێت تا با نه‌یبات نه‌وه‌ك موچه‌كه‌ی ببڕدرێت یا له كورسیه‌كه‌ی دوربخرێته‌وه.
تا له كوسیهكانمان بترسین و نه‌وێرین راستیه‌كان وه‌ك خۆی بدركێنین رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و دواوه ده‌ڕۆین و تاوانی شكسته‌كانیش ئه‌ده‌ینه پاڵ خراپی سیستمی ته‌ندروستی، زۆر ئاسان و خۆشه هێنانه‌وه‌ی پاساو بۆ شكسته‌كانمان، به‌ڵام له‌وه ئه‌چێت دركاندنی راستیه‌كان زۆر ناخۆشبێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان هه‌ست به‌و راستیانه ده‌كه‌ین، هه‌ریه‌كه له‌به‌ر هۆیه‌كی تایبه‌تی چاوی لێدهپۆشێ ... ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی پزیشكیه‌كه تاوانبارین به‌وه‌ی كه خراپی ئه‌م كه‌رته ته‌ندروستیه له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه؟!، به‌ڵام هاوڵاتی نازانێت هیچ گوناهێكی ئه‌و ده‌سته‌ی پزیشكییه‌ی تیا نیه، جا بۆیه من ئه‌مه‌وێ ئه‌و راستیه بڵێم كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی سیاسیه نه‌ك ته‌ندروستی، پێویستمان به گۆڕانكاری سیاسیه (ریفورمی سیاسی) زیاتر له گۆڕانكاری ته‌ندروستی (ریفورمی ته‌ندروستی)، ئه‌گه‌ر ریفوَرمی سیاسی بكرێت ریفۆرمه ته‌ندروستییه‌كه به‌دوایدا دێت به ئوَتوَماتیكی بۆ چاككردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست بۆ هه‌مو تاكێكی كورد به‌بێ جیاوازی له هه‌مو رویه‌كه‌وه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه هه‌مومان ده‌زانین وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم پزیشكێكی به ئه‌زمونه له‌بواره‌كه‌ی خۆیداو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه و ئاشناشه به‌سیستمی نوێی ته‌ندروستی جیهانی، به هه‌مو توانایه‌وه هه‌وڵی داوه گۆڕنكاری بكات، به‌ڵام به داخه‌وه لێی ناگه‌ڕێن به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی كاربكات، هه‌ر بۆیه‌شه زو داوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت به ریفوَرمی ته‌ندروستی چاك ناكرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها به ریفورمی ته‌ندروستی چاك بكرایه ئه‌یتوانی تیمێكی به‌رفراوان بهێنێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێمه‌ی ده‌سته‌ی پزیشكی واهه‌ست ده‌كه‌ین وه‌زاره‌ته‌كه له سه‌ره‌وه یه‌كی گرتۆته‌وه نه‌ك له‌خواره‌وه، تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه له سێ پارێزگادا یه‌ك جۆر له سیستمی ته‌ندروستی پزیشكی، كارگێری و ئیداری، حیسابی و دارایی، ئامار‌و پلان، به‌رین به‌ڕێوه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له یه‌ك پارێزگاشدا جوَرهها سیستممان هه‌یه كه سه‌ر به‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمن (سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ت نین تا جیاوازبن)، ئێمه یهكگرتنهوهكهشمان به روكه‌شه هه‌مو شتێك به حصهیه نه‌ك به‌پێی پێویست كه له‌ولا هه‌بو ئه‌بێ له‌ملاش هه‌بێت.
ریفورمی سیاسی به مانای ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی كاره گه‌نده‌ڵه‌كان رێكبخرێته‌وه‌و یاسا به‌رقه‌رار بێت، كه‌س له‌سه‌رو یاساوه نه‌بێت، كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو دا بنرێت، دانانهكان له رێگای دامه‌زراوه ته‌ندروستیه حكومیه‌كانه‌وه بن نه‌ك له رێگای حیزبه‌وه (له مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كانه‌وه)، ئه‌بێ حكومه‌ت و حیزب جیابكرێته‌وه هه‌ر یه‌ك كاری خۆی بكات، جیاوازی و مه‌حسوبیه‌ت له سه‌ر ئینتیمای سیاسی نه‌كرێت و كاره ته‌ندروستیه‌كان به قه‌ناته ته‌ندروستیه یاسایهكاندا بڕوات و ده‌ست بخرێته سه‌ر برینه راستیهكهو چاره‌سه‌ربكرێت به سزادانی یاسایی یان پاداشت كردن، واته كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای پاداشت و سزا، به یه‌ك چاو سه‌یری كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بكرێت و به‌پێی یاسا مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ بكرێت، حكومه‌ت وه‌ك وڵاتانی دراوسێ یارمه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت بدات بۆ گه‌شه‌كردن، چونكه هه‌مومان ده‌زانین حكومه‌ت به ته‌نیا ناتوانێت به هه‌مو ئه‌ركه‌كان هه‌ڵبستێت، چاوێك به كۆمپابیا پزیشكیه‌كاندا بخشێنرێته‌وه هیچ كام له‌و كۆمپانیایانه به‌ده‌ست كه‌سانی پسپۆڕه‌وه نین و خه‌می یه‌كه‌میان قازاج و تیجاره‌ته، وه‌ك له خزمه‌تكردنی تاكی كورد و به‌هێزكردنی ژێَرخانی ئابوری ته‌ندروستی، دانانی دادگایه‌كی پزیشكی بۆ پاراستنی مافی نه‌خۆش و ده‌سته‌ی پزیشكی ...هتد.
ریفورمی سیاسی به‌و مانایه‌ی گۆڕانكاری بكه‌ین له فیكر‌و عه‌قڵی هه‌مو تاكێكی كورد، له رێی ئاشنا بون و رێزگرتن له ئاسیشی نه‌ته‌وایه‌تیمان، پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له بارچونی ئه‌م هه‌له‌ی كه سه‌ده‌ها ساڵه چاوه‌ڕێین ئه‌وه‌ش له رێگای به ئاشنابونی هۆشیاری ته‌ندروستی و گۆڕینی هه‌ریه‌ك له:
1.فیكر‌و عه‌قڵی نوخبه.
2. .فیكر‌و عه‌قڵی ده‌سته‌ی پزیشكی.
3. .فیكر‌و عه‌قڵی تاكی كۆمه‌ڵگا (هاوڵاتی).
به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم له سهداههشتای ده‌سته‌ی پزیشكی كاره‌كه‌ی خۆی به‌باشی نازانێت چییه، به‌و مانایه‌ی كه ئێستا كاری پزیشكی زۆر ورد كراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه كارێكی تاییبه‌تی بۆ دانه‌نێیت و كاره‌كان دابه‌ش نه‌كه‌یت ئه‌بێ به فه‌وزاو خۆ هیلاك كردنێكی بێ سود و هاوڵاتی نه‌خۆش به ئامانجه‌كانی ناگات، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كارگێرهكانیشمان نازانن كاری كارمه‌نده‌كانیان چین واته كاره‌كانیان به وردی دابه‌ش نه‌كردوه تا هه‌ر یه‌ك به‌كارێكی جیا هه‌ڵبستێ، كات و ماندوبونی كارمه‌نده‌كان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات. ئه‌م كێشه‌یه‌ش به‌هۆی نه‌بونی پێناسه‌ی كاره‌وه‌یه بۆ شوێنه جیاوازه‌كان، ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی كار نه‌بێت چوَن ئه‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندنی كارمه‌نده‌كانمان بكه‌ین. له‌وانه‌یه هه‌ندێك له كارگێرهكان بڵین ئێمه پێناسه‌ی كارمان هه‌یه، هه‌رچه‌ند شكیشم هه‌یه له‌بونی ئه‌گه‌ر هه‌شبێت هی ساڵه‌كانی حه‌فتاكانه كه له سلێمانیدا یه‌ك پزیشكی مقیم ئهقدم هه‌بوه، رۆژ به رۆژ له دنیادا پێناسه‌ی كار ده‌گۆڕێت، هی پار بۆ پهمساڵ نابێت، گۆڕانكاریه پزیشكییه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن پیایدا راناگه‌ین، كه‌واته ئه‌بێ فیكر‌و عه‌قڵی ده‌سته پزیشكیه‌كه‌ی خۆمان بگۆڕین پێش گۆڕینی عه‌قڵ و فیكری هاوڵاتی، واته ئه‌بێ ئێمه‌ش خۆمان چاك بكه‌ین.
نامه‌وێ باس له كیشه‌كان بكه‌م به وردی، به‌ڵكو له‌چه‌ند زنجیره نوسینیكدا باسی كێشسهكان ده‌كه‌م به وردی و شه‌فافی بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ئاشنا بێت به كێشه ته‌ندروستیه‌كان و پزیشك و هاوه‌ڵه‌كانی تاوان بارنهكات، وه‌ك هۆیه‌كی سه‌ره‌كی و نه‌وترێت پزیشكه‌كان هه‌ر بیر له حاڵی مادی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه،ئێمه ده‌زانین له هه‌مو چین و توێژێكدا خراپ و باش هه‌یه له ناو ئێمه‌شدا خراپ و باش هه‌یه، به‌هۆی یه‌ك پزیشكی خراپه‌وه ناوی هه‌مومان ده‌زڕێ، بۆیه ئێمه زۆر به‌جدی بیر له دادگایه‌كی پزیشكی ده‌كه‌ینه‌وه تا مافی نه‌خۆش پارێزراوبێت و ئه‌و په‌یوه‌ندیه تونده‌ی نێوان ده‌سته‌ی پزیشكی و نه‌خۆش و هاوڵاتیان بنیات بنێینه‌وه وه‌ك جاری جاران (نامه‌وێ به‌رگری له پزیشكه‌كان بكه‌م، به‌ڵام با هاوڵاتی بزانێت تا ئێستا چه‌ند پزیشك خاوه‌نی ئه‌و بینا به‌رزانه‌ن كه رۆژ بهڕۆز له‌زیاد بونان له هه‌زارا یه‌كیش هی پزیشك نیه) ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیڵێم به ریفوَرمی سیاسی و به‌رقه‌راركردنی یاسا، هه‌مو كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت نه‌ك به ریفوَرمی ته‌ندروستی.
دوباره و سێ باره و سه‌دباره پێویستمان به گۆڕانكاری سیاسی فیكری هه‌یه له هه‌مو ئاسته‌كان له به‌رپرسان و نوخبه، ده‌سته‌ی پزیشكی، هاوڵاتی. ئه‌بێ گوڕان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی رون و ئاشكرا‌و شه‌فاف بێت له رێگای دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان نه‌ك له رێگای حیزبه‌وه، تا ئێستا گۆڕانكاریه‌كان له وڵاتی ئێمه‌دا چ له پۆسته حكومیه باڵاكان یان له پۆسته سیاسیه ههستیاریهكان ته‌نها گۆڕانكاری روكه‌شن كه له ناوهڕوَكدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند سوپهرمانێكن كه زیاتر له پۆستێكیان هه‌یه و هه‌رده‌م سهركهوتوشن به فیكر‌و عه‌قڵی خۆیان؟! بۆیه پێویستمان به قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نوێ هه‌یه، كه به مانای ته‌واو نوێ بێت، نوێ بێت له روی بیركردنه‌وه بۆ هه‌مو بابه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،نوێ بێت له‌ڕوی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاركردن به‌رامبه‌ر به تاكی كورد و كێشه‌كان، رێز له ئاسایشی نیشتمانی بگرێت وخاوه‌نی په‌یامێك بێت نزیك بێت له ویستی خه‌ڵك، ده‌بێت گۆڕان به پرۆژه‌یه‌كی تۆكمه‌ی دیاریكراوی ئاماده‌كراو بێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كه هییچ شهبهقێكی زانستی و یاسایی تێدانه‌بێت، به مه‌رجێك بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تاكی كورد بكرێته‌وه به‌بێ جیاوازی كه ئه‌مه‌ش له ریفۆرمێكی سیاسی نوێ دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه میلله‌ت ئه‌توانێ به‌ئاسانی بڕیاری لێبدات له رێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی ئه‌ویش به رێزگرتن له فیكر‌و خواستی به‌رامبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی بۆ به دامه‌زراوه كردنی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و دروست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست له هه‌مو بوارێكدا.