پێشه‌كی ئه‌مه‌وێ له چه‌ند زنجیره نوسینێكدا باس له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بكه‌م به شێوه‌یه‌كی راستگوَ و شه‌فاف وه‌ك هاوڵاتیه‌ك، پێش بیركردنه‌وه‌م وه‌ك پزیشكێك، هه‌وڵ ئه‌ده‌م كێشه‌كان بخه‌مه رو به شێوازێك هه‌مو لایه‌نه خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستی یه‌كان له‌خۆ بگرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نێكی دیاریكراو بێت، هیوادارم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م پسپۆریه به‌سنگ فراوانهییهوه ئه‌م رێبازه بگرنه به‌رو ئه‌نجامی پۆزێتیڤانهی لێ بكه‌وێته‌وه و ببێته هۆیه‌ك بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بواری ته‌ندروستی.
هۆی نوسینی ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێنمه‌وه:
1- بۆ نه‌وه‌كانمان بسه‌لمێنم خاوه‌نی كه‌سایه‌تی شاره‌زای بواری پزیشكی و ته‌ندروستی زۆرین، بهلاَم هۆكاری سیاسی له پشت سستی سێكته‌ری ته‌ندروستی یه‌وه‌یه (وه‌ك سێكته‌ره‌كانی تر)، واته دواكه‌وتنی سێكته‌ری ته‌ندروستی له نه‌زانینه‌وه نه‌بوه، به‌ڵكو ئێمه خاوه‌نی گه‌لێك پسپۆری پیشه‌یی شاره‌زای به‌ڕێزین له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه ئه‌كرا سودیان لێ وه‌ربگیردرێت.
2- بوَ هاوڵاتی بسه‌لمێنم كه نه‌خۆش له كۆمه‌ڵگای ئێمه گوناهه، بهلاَم پزیشك و ده‌سته پزیشكیه‌كه له‌و گوناهتره.
3- له رێی ئه‌م بابه‌تانه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و دڵسۆز له (ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم) بینای تازه‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانمان بكه‌ینه‌وه به شێوازێكی شه‌فاف و نوێ، بتوانین بار‌و دۆخێك (جه‌وێك) بخوڵقێنین كه هه‌ستی ته‌ندروستی هاولاَتی به‌رزبكه‌ینه‌وه.
4- بۆجارێكی تر متمانه‌ی پزیشكه‌كانمان له‌لای خه‌ڵك تازهبكهینهوهو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بهێنینه كایه‌وه.
5- بتوانین له رێی ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیستمه لاوازه بۆگه‌نه گرانبه‌هایه بین و حكومه‌ت هانبده‌ین به‌ره‌و گۆڕانی سیسته‌می ته‌ندروستی.
6- پسپوری ته‌ندروستی و پزیشكان و هاوڵاتی هانبده‌ین به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی ئیستراتیجی سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاستی ته‌ندروستی و گرفته‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان و كۆكردنه‌وه‌ی داتای ته‌ندروستی بۆ دوارۆژ سودی لیوهربگیردرێت.
7- بۆ دواڕۆژ وه‌ك دۆكومێنتك بمێنێته‌وه.
راوێژكاره ته‌ندروستییه‌كان
سیسته‌می ته‌ندروستی یه‌كێكه له گرنگترین كۆڵه‌كه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه‌و پیاده‌كردنی كاره خزمهوتگوزارییهكان رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له وه‌گه‌رخستنی تواناكان كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و پێشكه‌وتو، هه‌مو گۆڕانێكیش پێویستی به پێشه‌كی و ئاماده‌باشی هه‌یه، پێویستی به پرۆژه‌یه‌كی شه‌فاف و دیاری كراوی جیاجیا هه‌یه، چونكه پێشكه‌وتن و نوێ بونه‌وه بهبازو چاولێكه‌ری ئه‌نجامی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه.
تێكچونی باری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌مومان، بهلاَم به رێژه، باره گرانه‌كه ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی راویژكاره ته‌ندروستیه‌كان، وا بزانم له هه‌مو دنیادا راوێژكاری ته‌ندروستی له (وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كان) نزیكن له شوێنی بڕیار, په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه، له ژێر رێنمایی وه‌زیری ته‌ندروستی كارده‌كه‌ن و كاریگه‌ریه‌كی زۆر باشیان هه‌یه له ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، به یارمه‌تی لیژنه‌ی پزیشكی په‌رله‌مان كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یی باشیان ده‌بێت ((feed back mechanism بۆ به‌دواداچونی گرفت و كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان له رێگای وه‌زیری ته‌ندروستی یه‌وه.
ئێمه‌ش وه‌ك وڵاتانی جیهان ئه‌گه‌ر رێژه‌ی راوێژكاره ته‌ندروستیه‌كانمان زایاتر نه‌بن كه‌متر نین، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ریه‌كی باشیان نه‌بوه له ره‌وشی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ر نه‌كراون ( تفعیل نه‌كراون) ته‌نانه‌ت ناشنازین ئه‌و راوێژكارانه كێن،هه‌ریه‌كه‌یان له ئاوازێك ده‌خوێنێت به‌مانای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه نیه، هه‌ر یه‌كه له رێگای (مرجع) سه‌رچاوه‌ی خۆیه‌وه كارده‌كات یان نایكات، تا ئێستا قه‌ڵه‌میان نه‌خستۆته سه‌ر كاغه‌ز، ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین لێی هیچ پرۆژه‌یه‌كی به‌رچاو و گرنگیان پێشكه‌ش به‌سه‌رو خۆیان نه‌كردوه له رێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، ئه‌بوایه له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیه مێژوییه بونایه، ئه‌بوایه زیاراتی مه‌یدانیان هه‌بوایه بۆ هه‌مو دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان به‌بێ جیاوازی، كێشه‌كانیان ده‌ستنیشان و پۆلێن بكردایه به‌پێی كاریگه‌ری و گرنگی، چاره‌ی شیاویان بخستایه‌ته به‌رده‌ستی جه‌نابی وه‌زیرو ده‌سه‌ڵات، هیچ نه‌بوایه مانگانه یه‌ك راپۆرتی پیشه‌یی یان له رێگای وه‌زیری ته‌ندروستیه‌وه پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵات بكردایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره راوێژكارانهمان هه‌بوایه جه‌نابی وه‌زیر هیچ لاریه‌كی نه‌ده‌بو بۆ هاریكاریكردنیان و زۆر له كاره‌كانی له‌سه‌ر شانی وه‌زیریان كهمترو سوكتر ده‌كرده‌وه.
ئایا ئه‌گه‌ر له‌و راوێژكاره ته‌ندروستیانه یپرسین باری خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی كوردستان له چ ئاستێكدایه؟. ئه‌بێ وه‌ڵامه‌كانیان چۆن بێت !، بڵێی وه‌ڵامه‌كانیان له وه‌ڵامی هاوڵاتیان و ده‌سته‌ی پزیشكی بچێت (پزیشك و كارمه‌ندی پزیشكی و ته‌ندروستی) ! یان ئه‌وان جۆره بۆچونێكی تریان ده‌بێت، ئایا بۆ وه‌ڵامه‌كانیان پشت ده‌به‌ستن به چ جۆره ئامارێك (به‌و ئامارانه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راوردی خزمه‌تگوزاره ته‌ندروستیه‌كان ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه سه‌رف ده‌كرێت له‌وكاره خزمه‌تگوزاریانه‌دا), به هه‌رحاڵ ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێت راوێژكاره ته‌ندروستیه‌كانمان به‌ڕاستی راوێژكاری ته‌ندروستی بن و كاره‌كانیان به‌باشی ئه‌نجام بده‌ن و ببنه هۆیه‌ك بۆ به‌ره‌و پیشچونی سێكته‌ری ته‌ندروستی له هه‌رێمه‌كه‌مان. لهكۆتایید داواكارم له راوێژكاره تهندروستیكان ئه‌گه‌ر بۆچونه‌كانم هه‌ڵه‌ن بۆم راست بكه‌نه‌وه.