ئێستا له هه‌موو كات زیاتر نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدایه، هێزه سیاسییه‌كان خه‌ریكی ململانێیه‌كی چاره‌نوسسازن له هه‌مبه‌ر شێوه‌ی داهاتووی حوكمڕانیی له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئاستێكی زۆر ته‌حدیدی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند مانگی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ههرێمو په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌كات، كه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان تائاستێك قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌یان ئاشكرا ده‌بێت.
ره‌نگه رۆژی 25/7/2009 ببێته مێژووی له‌دایكبوونی هێزی سێیه‌م له كوردستان، ئه‌م هێزه‌ش له چوارچێوه‌ی ململانێیه‌كی شارستانیانه‌ی سه‌ختدا، وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی نوێ نه‌ك له چوارچێوه‌ی حیزب‌دا، سه‌ریهه‌ڵداوه‌و دوای (18) ساڵ له مۆنۆپۆڵكردنو پاوانخوازیی له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه، وه‌ك به‌دیلی سیاسی خۆی نمایشكردووهو هه‌وڵی گۆڕانكاریی‌و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌دات.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر مه‌سه‌له‌ی گۆڕان له جۆری حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان‌و باشكردنی ئه‌دای ده‌سه‌ڵات له بواره‌كانی: خزمه‌تگوزاریی، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌فافیه‌تی سیاسی، بووه‌ته پێویستییه‌كی حه‌تمی و هاوچهرخو ژیانیی خه‌ڵكی كوردستان، كه جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، ئه‌مجاره هاوڵاتییانی كوردستان به حه‌ماسه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و چاوه‌ڕوانی گۆڕانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌ن.
پێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاریی چۆنایه‌تی به‌خۆیه‌وه ببینێت‌و پایزی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات بێت، كه ده‌توانرێت به‌مجۆره ماناكانی ئه‌و گۆڕانه‌ی له نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا رووده‌دات، لێك بدرێته‌وه:
* له ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، دوای (18) ساڵ له ئه‌زموونی حوكمڕانیی، ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی راسته‌قینه‌ی رێكخراو دروستدهبێتو سه‌ره‌تای ژیانی دیموكراسی له كوردستان ده‌ستپێده‌كات، كه له هیچ شوێنێكی دنیادا ناتوانین بڵێین دیموكراسیه‌ت بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنێكی بزێو چاودێریی كاره‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌كات، هه‌روه‌ك له ئێستاشدا بوونی ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه بۆ ئه‌م واقیعه‌ی ئێستای كوردستان، له هه‌ناسه زیاتر بۆ ئێمه پێویسته.
* دیمه‌نی سیاسیی په‌رله‌مانی داهاتوو چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گۆڕانێكی ئیجابی به‌سه‌ردا بێت‌و رۆڵی چاودێریی زیاتر ببینێت، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری بوێر‌و چاونه‌ترس، له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان به‌گژ حكومه‌تدا بچنه‌وه‌و لێپێچینه‌وه له سه‌رۆكی حكومهتو وهزیرهكانو كاربه‌ده‌سته باڵاكان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌یبینین.
* له‌دوای (25/7) ه‌وه گۆڕانێكی نه‌وعی سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ئه‌دای ده‌سه‌ڵات له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریی دێته‌كایه‌وه، پارتی و یه‌كێتی چیدیكه ناتوانن ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی كه ساڵانه له به‌غداوه بۆ كوردستان دێت، ئه‌و سه‌دان ملیۆن دۆلاره‌ی ساڵانه ئه‌م دوو هێزه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعیی له فرۆشتنی نه‌وت به قاچاخ به وڵاتانی دراوسێ‌و ئه‌وه‌شی كه له كۆنتراكته نه‌وتییه‌كان وه‌ك كۆمۆیشن (شیرینی) وه‌ریده‌گرن، تاڕاده‌یه‌ك زۆر سنوردار ده‌كرێت، كه ئێستا له میلله‌تی ده‌شارنه‌وه‌و به‌ئاره‌زووی خۆیان تهخشانو په‌خشانی ده‌كه‌ن.
* به‌هۆی بوونی لیستی جیاوازه‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته وێستگه‌یه‌ك كه فێری فرهلیستیو ململانێ‌و كێبڕكێی سیاسیمان ده‌كات، كه (18) ساڵه ئه‌م دیارده‌یه له پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا غایبه‌و ئه‌مه‌ش راهێنانو پرۆڤه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ پارتی‌و یه‌كێتی كه سبه‌ینێ به لیستی جیا دابهزنو كێبڕكێی یه‌كتری بكه‌ن، كه ئه‌م دوو هێزه له ئێستادا دوو رێگایان له‌به‌رده‌مدایه، یان وه‌ك هێزه‌كانی دیكه ملبده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كێبڕكێی شارستانیانه‌و كۆتایی به رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان بهێنن، یان ببن به‌یه‌ك حیزب، كه له سیاسه‌تی ئێستایاندا هیچ جۆره جیاوازییه‌كی سیاسی‌و فیكریان نه‌ماوه.
* ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مۆدێلی پاوانخوازیی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی تاك حیزبی فه‌رمانڕه‌وادا كۆتایی پێدێنێت، هه‌روه‌ك له ناوچه‌ی بادینان به‌هۆی بوونی لیستێكی جیاواز له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا به سه‌رۆكایه‌تیی د.عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی، كۆتایی به‌و مۆنۆپۆلییهی پارتی دیموكراتی كوردستان دێت كه (18) ساڵه له پارێزگای دهۆكو بادینان دروستیكردووه، ئه‌م لیسته پێده‌چێت ژماره‌یه‌ك كورسی بباته‌وه به‌وپێیه‌ی ئێستا شاره‌وانی بارزانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ی ئیجابی و دڵخۆشكه‌رن بۆ ئه‌و گۆرانكارییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌رێیه‌تی تا پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم له‌و چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستا ده‌ربازی ببێت.