(مروَڤ گه‌ر خوَی نهگوَڕێت ... له ته‌ك پێشكه‌وتنه خێراكاندا هه‌نگاو نه‌نێت... چه‌شنی مار كاژه‌كه‌ی له خوَ نه‌كاته‌وه، بێ گومان له چاوه‌ڕوانی مردنایه)...
گه‌لانی جیهان هه‌رده‌م مێژویان قوَناغ له دوای قوَناغ گوزه‌ر كردوه. له پێناو ماف و ئازادی‌دا هه‌رده‌م رێگه چاره‌ی به‌رین و به كوَمهڵ كاروانی سه‌ركه‌وتنیان له كاتێكی مێژویی بهردهبازبون بوَ ساته وه‌ختێكی گه‌شترو ئاسوده‌تر هه‌نگاوی به پلان و مهدروسیان ناوه. ئه‌وێ روَژێ جیهان خوَڕسكانه وهلاو به‌یعه‌یان بوَ سوَڤیهتی جاران و ئه‌مه‌ریكا ده‌مه‌زه‌رد ده‌كرده‌وه. مه‌ینه‌تیه‌كانی شه‌ڕی سارد ده‌یان ساڵی خایاند، ئاكام شكستی بلوَكی سوَڤیهتی و هه‌وادارانی په‌رت په‌رت و نوقمی ده‌یان كێشه‌ی سیاسی، ئابوری، كوَمهلاَیهتی، سه‌ربازی، روَشنبیری، فه‌رهه‌نگی... بون. له‌به‌رامبه‌ردا ئهمهریكاو هاوهلاَنی نیشانه‌ی تاك جه‌مسه‌ری و دروشمه‌كانی ئازادی و مافی مروَڤ و بازاڕی ئازاد ته‌واوی روپێوی جیهانیان ته‌نی. وێڕای بانگه‌شه‌و بلاَوكردنهوهی بنه‌ماكانی دیموكراسی ئیتر له‌و روَژهوه له هه‌رشوێنێك ئه‌مان ده‌ستیان پێگه‌یشتبێ بێپه‌روا ئه‌سپی خوَیان تاوداوه و ده‌یان ته‌بریریان هێناوه‌ته‌وه بوَ پێكانی ئامانجی سه‌ره‌كیان. ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین، هه‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ستراتیژی خوَی له‌سه‌رو ههرهمهكهوه داناوه .
رژێمی پێش‌و ی به‌عس فیكری پاوه‌نخوازی و سه‌رده‌سته‌یی له ناوچه‌كه‌دا یه‌ك له ستراتیژه گرنگه‌كانی بو. ئه‌وه‌بو ساڵی 1988شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی ئێرانی كرد. هێشتا ئاهێك بهلهشكره شكسته‌كه‌یدا نه‌هاتبوه‌وه ساڵی 1990 په‌لاماری كوێتی دا‌و داگیری كرد.
ساڵی 1991 راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان هه‌مو دنیای هه‌ژاند، به‌هاری ئازادی و دیموكراسی یه‌كه‌م هه‌نگاوی خوَی ده‌ست پێ كرد... كوَڕهوی بهكوَمهڵ هه‌ل و مه‌رجێكی له‌باری بوَ كوردستانی باشور هێنایه گوَڕێ، به‌رو سنوری ماف و ئازادیه‌كان له نێو چینوتوێژه جیاجیاكاندا هاته گوَڕێ، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م تابلوَی نه‌خشێنراوی بنه‌ماكانی دیموكراسی بو.. خولی یه‌كه‌م ساڵی 1992 .ئێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی نێو ئه‌جندای ئه‌مه‌ریكا بوه. تا به‌فیعلی خوَی له روخاندنی رژێمی به‌عسدا له‌ته‌ك هاوپه‌یمانه‌كانیدا بینیه‌وه. ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامی هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌كانی به‌سه‌ر گه‌لانی ئێراقداهات. رژێمی پێش‌و هه‌ر له كیمیاباران و ئه‌نفال و وێرانكردن و كوشتنی به كوَمهڵی گه‌له‌كه‌ی قسوری نه‌كرد.
ساڵی 2004 سه‌ره‌تای قوَناغێكی تر له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی پێ كرد. پاش ئه‌وه‌ی كوَمهڵگهی نێو ده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان بریاری روخاندنی رژێمی دیكتاتوری سه‌دامیان ئیعلان كرد. ساڵی 2005خولی دوه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
ئێستا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی خولی سێهه‌م هه‌نگاو ده‌هاوێژین.
25/7هه‌ڵبژاردنی خولی سێهه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاواز له دوخولهكهی تر فه‌زایه‌كی به‌رفراونتر به واقیعی فه‌راهه‌م كراوه. نه‌وه‌یه‌ك 18 ساڵه كهوتوَته سه‌رپێ ئهمڕوَ ده‌نگی ئه‌و واقیعی سیاسی ده‌ست نیشان ده‌كات. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ئه‌دای 18 ساڵی دهسهلاَتی كوردی ده‌یان كێشمه كێشی سهرسوڕهێنهرو له وێنه نه‌بو بوَته قوَناغێك له ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوی ئه‌م هه‌رێمه. ده‌پرسم:
- كوا ماف و ئازادیه‌كان ؟
- كامه‌یه مافی مندالاَنی كوردستان؟
- له كوێیه ئه‌و ماف و یه‌كسانیه‌ی ژنان و ئافره‌تان له ته‌ك پیاواندا؟
ده‌زانم وهلاَمهكان تیژره‌و خێرا حازره له لاتان، پێمان ده‌ڵێن:
ئه‌وه نیه ئهرزهمان به‌خشیوه پێتان، جاده‌مان بوَكردون، خزمه‌تگوزاریه‌كان به باشترین شێوه فه‌راهه‌م كراوه، ئاو كاره‌بای زوَر، ژینگه‌مان پاراستوه، هه‌موان له كه‌ش و بارێكی دیموكراسیدا ده‌ژین، هه‌موانیش له‌به‌رامبه‌ر یاسادا چونیهكین، له ماڵی خوَتان داده‌نیشن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن و ده‌ینوسن ئازادن، بیروبوَچون و راتان هه‌رچیه‌ك بێت سه‌ربه‌ستن، مافی منداڵ، ده‌یان باخچه‌ی ساوا‌و دایه‌نگه‌و قوتابخانه‌و خوێندنگه فه‌راهه‌م كراوه، مه‌سه‌له‌ی مافی ئافره‌ت و ژنان ده‌یان رێگه‌چاره‌ی گونجاومان گرتوَتهبهر یاسامان بوَ توندوتیژی ده‌رهه‌ق ئافره‌تان داڕشتوه پروَتستوَی ههركردارێكی شهرهفكوژی ژنانمان كردوه، ده‌یان ریكخراوی مروَیی و كوَمهڵگهی مه‌ده‌نی خوَیان خستوَته به‌ر باس و لێكوَڵینهوه...
25/7 هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵوَز، سێ پروَسه له‌یه‌ككاتدا هاولاَتی پێی هه‌ڵده‌ستێت (هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڵبژاردنی سهروَكی هه‌رێم، راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان)...
نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم به هه‌مو پێوه‌رێك له هه‌ناوی ستراتیژیه‌تی دوحیزب قه‌ڵه‌م بازی به‌رچاو ده‌هاوێژێت... فره‌یی لیسته ركابه‌ره‌كان، زوَری هاوپه‌یمانی خه‌سڵه‌تی وه‌به‌رچاوی پروَسهی ئایندهی كوردستان ده‌بێت.
به پله‌ی یه‌ك هاولاَتی له‌به‌رده‌م گریمانه و ئه‌گه‌ری هاتنه‌كایه و دروستبونی یه‌كه‌م پنتكی ده‌ستپێكردنی كه‌لتوری دیموكراسیدا خوَدهبینێتهوه... به دیوێكدا، به دیوه‌كه‌ی تردا دهسهلاَت له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا خوَ ده‌نوێنێت ئه‌ویش رێزگرتن له‌ڕای بهرامبهرو بیروبوَچونی جیاواز لهخوَی... ته‌سلیم بون به‌ویست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر وێنایه‌كی بێ وێنه‌یه سه‌باره‌ت پیاده‌كردنی دیموكراسیه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنی دهسهلاَت... گومانی تێدانیه لێبورده‌یی و بهخوَداچونهوه یه‌كه‌م وانه‌یه موَمێك داگیرساو له‌سایه‌یدا راچه‌نین و ره‌وینه‌وه‌ی ترس و به‌هره‌و توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی تاكی كورد ده‌ركه‌وت... هێزو ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر پاڵپشته بوَ پێكهێنانی رای گشتی، دروستبونی كوَمهڵهی فشار، سه‌داو ده‌نگی ئوَپوَزسیوَن...
جارێكی دی رێگه به مه‌حسوبیه‌ت و ته‌زكیه‌و خزمه خزمهو وهلاو ئینتمای حیزبی و خراپ به‌كارهێنانی دهسهلاَت و دروشمی بریقه‌دار نوقم بو له زه‌لكاوی بێ به‌رنامه‌یی تێپه‌ڕی، ده‌شێ ده‌قاو ده‌ق كاژی ره‌عیه‌تی داماڵین، بتوانین بپرسین ماڵ و سامانی میلله‌ت بوَ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویسته بهركاربكرێت... بزانین پلانی ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدانی نیشتمان له‌باشترین شێوازدا چیه؟... شه‌فافیه‌ت و به‌رچاوڕونی كاندیدای نوێخوازو خاوه‌ن به‌رنامه بێ سڵه‌مینه‌وه له میدیاكانه‌وه په‌خش بكرێت... كوَبونهوه تهزبیحیهكانی ژوره تاریك و بێ كوَتاكان نهخرێتهبهرباس و لێكوَڵینهوه... شه‌وه‌كانی سلێمانی پێمان ده‌ڵێت ئاپوَرهی ئه‌م جه‌ماوه‌ره له خوَڕانیه، عه‌فوی نیه، رق نیه، خوَ به‌زلزان و پێ به هێلكه‌دا نیه... به‌ڵكه قه‌یرانه و قه‌یران كه‌ڵه‌كه‌بوه...